Return to Video

بۆچی گەردوون بوونی هەیە؟

  • 0:01 - 0:03
    بۆچی گەردوون بوونی هەیە؟
  • 0:03 - 0:07
    بۆچی هەیە -- باشە. باشە. (پێکەنین)
  • 0:07 - 0:10
    ئەمە مەتەڵێکی گەردوونییە.
    بە گرنگییەوە سەیریکەن.
  • 0:10 - 0:13
    بۆچی جیهانێک هەیە، بۆچی ئێمەی تیاین، و
  • 0:13 - 0:16
    بۆچی شتێک هەیە لەجیاتی ئەوەی
    هیچ شتێک بوونی نەبێت؟
  • 0:16 - 0:20
    مەبەستم ئەوەیە، ئەمە گرنگترین
    پرسیاری، "بۆ"یە؟
  • 0:20 - 0:22
    کەواتە من باسی نهێنی شاراوەی
    بوون دەکەم،
  • 0:22 - 0:24
    مەتەڵی بوون،
  • 0:24 - 0:27
    ئێستا لە بەدەمەوەچوونیدا بەکوێ گەشتووین، و
  • 0:27 - 0:29
    بۆچی ئەبێ گرنگی پێبەیت، و
  • 0:29 - 0:31
    هیوادارم گرنگی پێبەن.
  • 0:31 - 0:34
    ئارسەر شۆبینهاوەری فەیلەسوف ئەوەی وتووە
  • 0:34 - 0:37
    ئەوانەی پرسیار ناکەن لەبارەی
    نهێنی بوونییانەوە
  • 0:37 - 0:40
    لەبارەی نهێنی بوونی جیهانەوە،
  • 0:40 - 0:42
    لەڕووی دەروونییەوە کەمو کوڕیان هەیە.
  • 0:42 - 0:46
    ئەوە کەمێک ڕەقە، بەڵام هێشتا. (پێکەنین)
  • 0:46 - 0:48
    بۆیە بەمە وتراوە مەزنترین و
  • 0:48 - 0:50
    گرنگترین نهێنی،
  • 0:50 - 0:53
    قوڵترین و دوور ڕۆشتووترین پرسیار
  • 0:53 - 0:54
    مرۆڤ پێیبکرێت.
  • 0:54 - 0:55
    بیرکەرەوە مەزنەکانی خوویان پێوەگرتووە.
  • 0:55 - 0:57
    لودویگ ویتێنستین، لەوانەیە مەزنترین
  • 0:57 - 0:59
    فەیلەسوفی سەدەی بیستەم بێت،
  • 0:59 - 1:02
    سەرسام بوو لەوەی کە پێویستە
    جیهانێک هەبێت
  • 1:02 - 1:06
    لە کتێبی تارکتەسەکەیدا، وتاری ٤.٦٦دا نوسیوێتی،
  • 1:06 - 1:08
    "مەسەلە ئەوە نییە شتەکانی ئەم جیهانە
  • 1:08 - 1:10
    کە نهێنی هەڵئەگرن چۆنن،
  • 1:10 - 1:12
    بەڵکو بوونی جیهانەکە خۆیەتی."
  • 1:12 - 1:14
    ئەگەر ناشتانەوێت قسە لە
  • 1:14 - 1:17
    فەیلەسوفێکەوە وەرگرن، زانایەک تاقیکەنەوە.
  • 1:17 - 1:20
    جۆن ئارچیباڵد ویڵەر، یەکێک لە
    مەزنترین زاناکانی فیزیای
  • 1:20 - 1:21
    سەدەی بیستەم،
  • 1:21 - 1:23
    مامۆستای ریچارد فاینمان،
  • 1:23 - 1:26
    کە دەستاواژەی "کونی ڕەش"ی داهێنا،
  • 1:26 - 1:28
    وتی، "ئەمەوێ بزانم
  • 1:28 - 1:30
    چۆن کوانتەم،
  • 1:30 - 1:33
    چۆن گەردوون، چۆن بوون
    درووست بووە؟"
  • 1:33 - 1:35
    هاوڕێکەشم مارتین ئامیس --
  • 1:35 - 1:38
    ببورن کە ناوی چەندین کەس ئەهێنم،
  • 1:38 - 1:39
    بۆیە ڕابێن لەسەری --
  • 1:39 - 1:44
    هاوڕێی خۆشەویستم مارتین ئەیمس
    جارێکیان وتی
  • 1:44 - 1:47
    پێنج ئەنشتاین دوورین لە وەڵامدانەوەی
  • 1:47 - 1:49
    نهێنی ئەوەی گەردوون لەکوێوە هاتووە.
  • 1:49 - 1:51
    گومانیشم نییە لەوەی پێنج ئەنشتاین هەیە
  • 1:51 - 1:53
    لە ئامادەبووانی ئەمشەودا.
  • 1:53 - 1:55
    هیچ ئەنشتاینێکی لێیە؟ دەستان بەرزکەنەوە
    نەخێر؟ نییە؟
  • 1:55 - 1:56
    هیچ ئەنشتاینێک؟ باشە.
  • 1:56 - 2:00
    کەواتە ئەم پرسیارە، بۆچی شتێک هەیە
    لەجیاتی ئەوەی هیچ نەبێت،
  • 2:00 - 2:02
    ئەم پرسیارە مەزنە، زۆر درەنگ کراوە
  • 2:02 - 2:05
    لە مێژووی زانستدا.
  • 2:05 - 2:07
    بەرەو کۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەیەم بوو،
  • 2:07 - 2:10
    فەیلەسوف لایبینز کردی،
  • 2:10 - 2:12
    پیاوێکی زۆر زیرەک بوو، لایبینز،
  • 2:12 - 2:14
    کە ژمێرزانی داهێناوە
  • 2:14 - 2:17
    سەربەخۆ لە ئایزاک نیوتن،
    لە هەمان کاتدا،
  • 2:17 - 2:19
    بەڵام بۆ لایبینز، کە پرسی بۆچی
    شتێک هەیە لەجیاتی نەبوونی هیچ،
  • 2:19 - 2:22
    ئەمە نهێنییەکی مەزن نەبوو.
  • 2:22 - 2:24
    ئەو یان خۆی یان وای نیشان ئەیا
  • 2:24 - 2:27
    کە مەسیحییەکی ئۆرسۆدۆکس بێت
    لە ڕووکەشە مێتافیزیکەکەیا، و
  • 2:27 - 2:30
    وتی کە ئاشکرایە بۆچی جیهان هەیە:
  • 2:30 - 2:32
    چونکە خوا درووستی کردووە.
  • 2:32 - 2:35
    وە بێگومان خوا، لە هیچەوە درووستی کردووە.
  • 2:35 - 2:37
    خوا هێندە بەهێزە.
  • 2:37 - 2:41
    هیچ ماددەیەکی ناوێت بۆ ئەوەی
    جیهانێکی لێ درووست بکات.
  • 2:41 - 2:43
    ئەتوانێت لە هیچەوە درووستی بکات،
  • 2:43 - 2:44
    درووستکردن لە هیچەوە.
  • 2:44 - 2:45
    وە بەهەرحاڵ، ئەمە ئەوەیە
  • 2:45 - 2:48
    کە زۆربەی ئەمریکییەکانی ئەمڕۆ
    باوەڕیان پێیەتی.
  • 2:48 - 2:50
    بەلای ئەوانەوە بوون نهێنی تیا نییە.
  • 2:50 - 2:51
    خوا درووستی کردووە.
  • 2:51 - 2:54
    کەواتە با ئەمە بخەینە هاوکێشەیەکەوە.
  • 2:54 - 2:57
    هیچ سلایدێکم دانەناوە بۆیە
    تەنیا ئەوەی لەبەرچاومە ئەیکەمەوە،
  • 2:57 - 2:58
    بۆیە ئەندێشەی خۆتان بەکاربێنن.
  • 2:58 - 3:04
    خوا کۆ هیچ یەکسانە بە جیهان.
  • 3:04 - 3:07
    باشە؟ ئەمە هاوکێشەکەیە.
  • 3:07 - 3:09
    لەوانەیە تۆ باوەڕت بە خوا نەبێت.
  • 3:09 - 3:11
    لەوانەیە زانایەکی بێباوەڕ بیت
  • 3:11 - 3:14
    یان بێباوەڕێکی نازانا، و
    باوەڕیشت بە خوا نەبێت، و
  • 3:14 - 3:15
    بەوەش دڵخۆش نەبیت.
  • 3:15 - 3:18
    بەهەرحاڵ، تەنانەت ئەگەر
    ئەم پرسیارەشمان هەبێت،
  • 3:18 - 3:20
    خوا کۆ هیچ یەکسانە بە جیهان،
  • 3:20 - 3:22
    هێشتا کێشەیەک هەیە:
  • 3:22 - 3:25
    بۆچی خوا بوونی هەیە؟
  • 3:25 - 3:27
    خوا تەنیا بە لۆجیک بوونی نییە
  • 3:27 - 3:29
    مەگەر باوەڕت بە مشتومڕی
    زانستی بوون بێت، و
  • 3:29 - 3:31
    هیوادارم نەتبێت، چونکە مشتومڕێکی
    باش نییە.
  • 3:31 - 3:34
    کەواتە بۆی هەیە، ئەگەر خوا
    بوونی هەبێت،
  • 3:34 - 3:37
    لەوانەیە بیرکاتەوە، من هەمیشەییەم،
    من بەهێزم،
  • 3:37 - 3:40
    بەڵام من لەکوێوە هاتووم؟
  • 3:40 - 3:42
    (پێکەنین)
  • 3:42 - 3:43
    ئەی لەکوێم؟
  • 3:43 - 3:47
    خوا بە ئینگلیزییەکی ڕەسمی تر قسە ئەکات.
  • 3:47 - 3:49
    (پێکەنین)
  • 3:49 - 3:52
    کەواتە بیردۆزێک ئەوەیە کە
    خوا ئەوەنە بێزاربووە بەدەست
  • 3:52 - 3:53
    مەتەڵی درووستبوونی خودی خۆیەوە
  • 3:53 - 3:56
    جیهانی بۆ ئەوە درووستکردووە
    سەرنجی بەلای ئەوەیا بەرێت.
  • 3:56 - 3:58
    بەڵام بەهەرحاڵ، با مەسەلەی
    خوا لەبیر بکەین.
  • 3:58 - 4:00
    خوا لە هاوکێشەکە دەرکەن: بەوەش
  • 4:00 - 4:03
    بۆشایی کۆ هیچ یەکسانە بە جیهان.
  • 4:03 - 4:05
    ئێستا، ئەگەر بوزی بیت،
  • 4:05 - 4:07
    لەوانەیە بتەوێ لەویا بووەستیت،
  • 4:07 - 4:08
    چونکە ئەوەی کە هەتە
  • 4:08 - 4:10
    هیچ یەکسانە بە جیهان، و
  • 4:10 - 4:12
    بە هاوشێوەیی ناسنامە، ئەوە
    واتای ئەوەیە
  • 4:12 - 4:14
    جیهان یەکسانە بە هیچ. باشە؟
  • 4:14 - 4:16
    بۆ بووزییەکیش، جیهان تەنیا
    چەند هیچێکە.
  • 4:16 - 4:19
    تەنیا بەتاڵییەکی گەردوونییە. و
  • 4:19 - 4:22
    وا بیر ئەکەینەوە کە زۆر شتی
    تر بوونی هەبێت لەوێ
  • 4:22 - 4:25
    بەڵام ئەوە لەبەر ئەوەیە کە
    بووین بە کۆیلەی خواستەکانمان.
  • 4:25 - 4:27
    ئەگەر بهێڵین خواستەکانمان بتوێنەوە،
  • 4:27 - 4:30
    جیهان بەشێوەی ڕاستی خۆی ئەبینین،
  • 4:30 - 4:32
    بەتاڵی، نەبوونی، و
  • 4:32 - 4:34
    ئینجا ئەکەوینە ناو دۆخی
    دڵخۆشی نێرڤاناوە
  • 4:34 - 4:36
    کە پێناسەکراوە وەک هەبوونی
  • 4:36 - 4:39
    (ژیانی پێویست بۆ چێژبینین لە مردن. (پێکەنین
  • 4:39 - 4:41
    ئەوە بیرکردنەوەی بووزییە.
  • 4:41 - 4:45
    بەڵام من خۆرئاواییم، و هێشتا بیر ئەکەمەوە
  • 4:45 - 4:47
    لە مەتەڵی بوون، بۆیە هاوکێشەکە
  • 4:47 - 4:48
    _______ +--
  • 4:48 - 4:51
    ئەمە کەمێکی تر جدی تر ئەبێت، کەواتە --
  • 4:51 - 4:54
    بۆشایی کۆ هیچ یەکسانە بە جیهان.
  • 4:54 - 4:55
    چی ئەخەینە بۆشاییەکەوە؟
  • 4:55 - 4:57
    زانستتان پێ چۆنە؟
  • 4:57 - 5:00
    زانست باشترین ڕێبەرمانە بۆ
    سرووشتی واقیع، و
  • 5:00 - 5:03
    بنچینەییترین زانستیش فیزیایە.
  • 5:03 - 5:06
    کە پێمان ئەڵێت واقیعی ڕووت چییە،
  • 5:06 - 5:09
    ئەو شتە ئاشکرا ئەکات کە
    پێی ئەڵێین تاوفۆتو،
  • 5:09 - 5:12
    کەرەستەی ڕاستەقینە و سەرەکی ناو گەردوون.
  • 5:12 - 5:14
    کەواتە لەوانەیە فیزیا بتوانێت
    ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە، و
  • 5:14 - 5:20
    بێگومان، هەتا کۆتاییەکانی شەستەکان یان
    نزیکی حەفتاکانیش،
  • 5:20 - 5:23
    فیزیاناسەکان لە هەوڵدا بوون بۆ ئەوەی
  • 5:23 - 5:26
    ڕوونکردنەوەیەکی زانستی پووخت بەن
    لەسەر ئەوەی چۆن
  • 5:26 - 5:29
    گەردوونێکی وەک ئەوەی خۆمان
    درووست بووە
  • 5:29 - 5:31
    لە هیچەوە،
  • 5:31 - 5:34
    وەرگەڕانێکی چەندی لە هیچەوە.
  • 5:34 - 5:36
    ستیڤن هاوکینگ یەکێکە لەو فیزیاناسانە،
  • 5:36 - 5:39
    بەم دواییەش ئالێکس ڤایلێنکین، و
  • 5:39 - 5:40
    هەموو بابەتەکەش برەوی زیاتری دراوەتێ
  • 5:40 - 5:43
    لەلایەن فیزیاناسێکی تری باشەوە
    کە هاوڕێیەکی منە،
  • 5:43 - 5:45
    لاورێنس کراوس، کە کتێبێکی نوسیوە بەناوی
  • 5:45 - 5:47
    "گەردوونێک لە هیچەوە،" و
  • 5:47 - 5:49
    لاورێنس پێی وایە کە --
  • 5:49 - 5:52
    بیرم نییە، بێباوەڕێکی توندڕەویشە،
  • 5:52 - 5:53
    خوای لە وێنەکە دەرکردووە.
  • 5:53 - 5:56
    یاساکانی بیردۆزی کوانتەم
  • 5:56 - 5:57
    زانستی فیزیای سەردەم، دەتوانێت
    دەری بخات چۆن
  • 5:57 - 5:59
    لە هیچەوە،
  • 5:59 - 6:01
    بێ بۆشایی، بێ کات، بێ ماددە، بێ هیچ،
  • 6:01 - 6:04
    تەنیا بڕێکی بچووک بەتاڵی
  • 6:04 - 6:06
    دەکرێت ببێت بە هەموو بوون، و
  • 6:06 - 6:08
    ئینجا بە موعجیزەی فراوان بوون
  • 6:08 - 6:11
    ببێت بەم گەردوونە زەبەلاحە گەورەیە
  • 6:11 - 6:13
    کە بەچواردەورماندا ئەیبینین.
  • 6:13 - 6:17
    باشە، ئەمە سیناریۆیەکی بلیمەتانەیە.
  • 6:17 - 6:20
    زۆر گریمانەیە. سەرسوڕهێنەرە.
  • 6:20 - 6:22
    بەڵام کێشەیەکی گەورەم هەیە لەگەڵی، و
  • 6:22 - 6:24
    کێشەکەش ئەمەیە:
  • 6:24 - 6:25
    ڕوانگەیەکی نیمچە ئاینییە.
  • 6:25 - 6:27
    ئێستا، لاورێنس وا ئەزانێت بێ باوەڕە،
  • 6:27 - 6:30
    بەڵام هێشتا لەژێر سێبەری ئایندایە
    لە تێڕوانینیدا بۆ جیهان.
  • 6:30 - 6:35
    یاساکانی فیزیا وەک
    فەرمانی خوایی سەیر ئەکات.
  • 6:35 - 6:37
    یاساکانی بواری بیردۆزی کوانتەم بۆ ئەو
  • 6:37 - 6:39
    وەک بڕگەکەی تەورات وایە،
    کە دەڵێت "با ڕووناکی هەبێت."
  • 6:39 - 6:44
    یاساکان جۆرە هێزێک یان کاریگەرییەکیان
    هەیە لە زانستی بووندا
  • 6:44 - 6:46
    کە دەکرێت قوڵاییە تاریکەکە دروستکەن،
  • 6:46 - 6:48
    کە دووگیان دەبێت بە بوون.
  • 6:48 - 6:51
    ئەکرێت لە هیچەوە جیهانێک
    بهێننە بوون.
  • 6:51 - 6:53
    بەڵام ئەوە تێڕوانینێکی زۆر
    سەرەتاییانەی ئەوەیە
  • 6:53 - 6:54
    کە یاسای فیزیایی چییە، وانییە؟
  • 6:54 - 6:57
    ئەزانین کە یاسا فیزیاییەکان لە ڕاستیدا
  • 6:57 - 7:00
    وەسفکردنێکی گشتگیرانەی شێوە و ڕێکییەکانی
  • 7:00 - 7:02
    جیهانەکەمانە.
  • 7:02 - 7:04
    لەدەرەوەی جیهانەکە بوونیان نییە.
  • 7:04 - 7:06
    هیچ هەورێکی بوونی خۆیان نییە.
  • 7:06 - 7:08
    ناتوانن جیهانێک بێننە بوون
  • 7:08 - 7:09
    لە هیچەوە.
  • 7:09 - 7:11
    ئەوە تێڕوانینێکی سەرەتاییانەیەی
  • 7:11 - 7:13
    یاسایەکی زانستییە.
  • 7:13 - 7:15
    ئەگەر لەمەشا باوەڕم پێناکەن،
  • 7:15 - 7:17
    گوێ لە ستیڤن هۆکینگ بکرن،
  • 7:17 - 7:21
    کە مۆدێلێکی گەردوونی داناوە
  • 7:21 - 7:22
    کە خۆی خۆی درووستکردووە،
  • 7:22 - 7:26
    پێویستی بە هیچ هۆکار یان
    درووستکەرێکی دەرەکی نەبووە و
  • 7:26 - 7:27
    دوای پێشنیارکردنی ئەمە،
  • 7:27 - 7:30
    هاوکینگ دانی بەوەیا نا
    کە هێشتا مەتەڵە لەلای
  • 7:30 - 7:33
    وتی، ئەم مۆدێلە تەنیا هاوکێشەکانە.
  • 7:33 - 7:36
    چی ئاگر ئەکاتە ناو هاوکێشەکانەوە و
  • 7:36 - 7:39
    جیهانێکیان بۆ درووست ئەکات
    هەتا بتوانن وەسفیکەن؟
  • 7:39 - 7:40
    ئەمە سەری سوڕماندبوو،
  • 7:40 - 7:44
    کەواتە هاوکێشەکان خۆیان بەتەنیا
    ناتوانن جادووەکە بکەن،
  • 7:44 - 7:46
    ناتوانن مەتەڵی بوون وەڵام بەنەوە.
  • 7:46 - 7:49
    لەپاڵ ئەوەشدا، تەنانەت
    ئەگەر یاساکانیش بتوانن ئەوە بکەن،
  • 7:49 - 7:51
    بۆچی ئەم ژمارە یاسایە؟
  • 7:51 - 7:53
    بۆچی بیردۆزی بواری کوانتەم کە باسی
  • 7:53 - 7:55
    گەردوونێک ئەکات بە ژمارەیەک هێز و
  • 7:55 - 7:56
    تەنەوە و بەو شێوەیە؟
  • 7:56 - 7:58
    بۆچی چەند یاسایەکی تەواو
    جیاوازی خۆی نەبێت؟
  • 7:58 - 8:01
    چەندین سێت یاسای بیرکاری هەیە.
  • 8:01 - 8:05
    بۆچی بێ یاسا نەبێت؟ بۆچی بەتاڵییەکی تەواو نەبێت؟
  • 8:05 - 8:07
    کەواتە ئەمە کێشەکەیە،
    باوەڕبکەن یان نا،
  • 8:07 - 8:10
    کە فیزیا ناسەکانی گرنگە بەلایانەوە
    بە قوڵی بیری لێئەکەنەوە، و
  • 8:10 - 8:13
    لەم خاڵەشدا دەیانەوێت بچنە
    سەر لایەنە مێتافیزیکییەکە،
  • 8:13 - 8:15
    بۆیە لەوانەیە ئەو یاسایانەی
  • 8:15 - 8:16
    کە باسی گەردوونەکەمان ئەکات،
  • 8:16 - 8:18
    تەنیا ژمارەیەک یاسا بن و
  • 8:18 - 8:20
    تەنیا باسی بەشێکی واقیعەکان بکەن،
  • 8:20 - 8:23
    بەڵام لەوانەیە هەموو کۆمەڵە
    یاسایەکی گونجاو
  • 8:23 - 8:25
    باسی بەشێکی تری واقیع بکات، و
  • 8:25 - 8:29
    لە ڕاستییا هەموو جیهانە
    فیزیاییەکانی ئەکرێ هەبێت
  • 8:29 - 8:31
    هەموی بەڕاستی هەیە،
    هەر هەموویان هەن.
  • 8:31 - 8:33
    ئێمە تەنیا بەشێکی بچووکی
    واقیع ئەبینین
  • 8:33 - 8:36
    کە لەلایەن یاساکانی بیردۆزی
    بواری کوانتەمەوە باسکراوە،
  • 8:36 - 8:38
    بەڵام چەندین جیهانی تر هەیە،
  • 8:38 - 8:39
    بەشێکن لە واقیعەکەی باسکراوە
  • 8:39 - 8:41
    لەلایەن بیردۆزە جیاوازەکانەوە
  • 8:41 - 8:44
    کە جیاوازن لەگەڵ ئەوانەی خۆمان
    بە چەندین شێوە کە ناتوانین بیهێنینە بەرچاومان،
  • 8:44 - 8:48
    کە قورسە لێیان تێبگەیت و بیانین.
  • 8:48 - 8:50
    ستیڤن واینبێرگ، باوکی
  • 8:50 - 8:52
    مۆدێلی جێگیرکراوی فیزیای تەنەکان،
  • 8:52 - 8:55
    خۆی لێکۆڵینەوەی زۆر کردووە لەم بیرۆکەیە،
  • 8:55 - 8:59
    کە هەموو واقیعەکان بوونیان هەیە.
  • 8:59 - 9:02
    هەروەها، فیزیاناسێکی گەنجتر، ماکس تێگمارک،
  • 9:02 - 9:07
    کە باوەڕی وایە هەموو پێکهاتە
    بیرکارییەکان بوونیان هەیە، و
  • 9:07 - 9:09
    بوونی بیرکاریش هەمان شتە
  • 9:09 - 9:11
    وەک بوونی فیزیایی،
  • 9:11 - 9:13
    کەواتە ئەم چەند گەردوونە
    فراوانە دەوڵەمەندەمان هەیە
  • 9:13 - 9:16
    کە هەموو ئەگەرێکی لۆجیکی لەخۆ ئەگرێت.
  • 9:16 - 9:20
    ئێستا، بە دەرکردنی ئەم ڕێگا مێتافیزیکییە،
  • 9:20 - 9:22
    ئەم فیزیاناس و فەیلەسوفانە لە ڕاستیدا
  • 9:22 - 9:25
    ئەگەڕێنەوە سەر بیرۆکەیەکی زۆر کۆن
  • 9:25 - 9:26
    کە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەفڵاتوون.
  • 9:26 - 9:29
    بنەمای پڕی یان بەبڕشتی،
  • 9:29 - 9:31
    یان زنجیرە مەزنەکەی بوون،
  • 9:31 - 9:35
    کە واقیع هێندەی پێویستبێت پڕە.
  • 9:35 - 9:37
    ئەوەنە دوور خراوەتەوە لە بوونی هیچەوە
  • 9:37 - 9:40
    هێندەی توانرابێت.
  • 9:40 - 9:42
    کەواتە ئێستا ئەم دوو جەمسەرەمان هەیە.
  • 9:42 - 9:45
    لە لایەک بوونی هیچمان هەیە و
  • 9:45 - 9:48
    لەلایەکی تریش ئەم بینینەمان هەیە بۆ واقیع
  • 9:48 - 9:51
    هەموو جیهانەکان ئەگرێتەوە کە تێیگەشتوین
  • 9:51 - 9:54
    لە جەمسەرەکەی تر: واقعییەتی تەواوەتی،
  • 9:54 - 9:57
    نەبوونیش، سادەترین واقیع.
  • 9:57 - 10:00
    ئێستا چی لەنێوان ئەم دوو جەمسەرەدایە؟
  • 10:00 - 10:02
    هەموو جۆرەکانی واقعیەتە
    ناوەندییەکان هەن
  • 10:02 - 10:05
    کە هەندێک شت لەخۆ دەگرێت و
    ئەوانی تریش دەخاتە دەرەوە.
  • 10:05 - 10:06
    کەواتە یەکێک لە واقیعە مامناوەندەکان
  • 10:06 - 10:12
    جوانترینیان لەڕووی بیرکارییەوە،
  • 10:12 - 10:14
    کە بەشە بچووکەکان لائەبات
    کە جوان نین،
  • 10:14 - 10:16
    ناڕێکییە ناشرینەکان و ئەوانەی تریش.
  • 10:16 - 10:19
    ئێستا، هەندێک فیزیا ناس پێتان ئەڵێن
  • 10:19 - 10:22
    ئێمە لە جوانترین واقیعدا دەژین.
  • 10:22 - 10:25
    پێموابێت برایان گرین لەناو ئامادەبوواندایە، و
  • 10:25 - 10:29
    کتێبێکی نوسیوە بەناوی
    "گەردوونە جوانەکە."
  • 10:29 - 10:31
    دەلێت گەردوونەکەی تیایدا دەژین
    لەڕووی بیرکارییەوە
  • 10:31 - 10:33
    زۆر جوانە.
  • 10:33 - 10:34
    باوەڕی پێمەکەن. (پێکەنین)
  • 10:34 - 10:38
    هیوایەکی ئاینخوازانەیە، خۆزگە ڕاست ئەبوو،
  • 10:38 - 10:39
    بەڵام پێموابێت ئەو ڕۆژە
    دانی پیانا بۆم
  • 10:39 - 10:43
    کە بەڕاستی گەردوونێکی ناشرینە.
  • 10:43 - 10:44
    بێمێشکانە دروستکراوە،
  • 10:44 - 10:47
    چەندین یەکگرتنی ژمارەی نەگۆڕی
    نابەجێ لەخۆ دەگرێت و
  • 10:47 - 10:49
    چەندین ڕێژەی بارستە و
  • 10:49 - 10:52
    خێزانی پڕ لە هەڵەی
    تەنە توخمییەکان، و
  • 10:52 - 10:54
    ئینجا ئایا وزەی تاریک چییە؟
  • 10:54 - 10:57
    دار و بنێشتێکی شێوە نامۆیە
  • 10:57 - 11:01
    گەردوونێکی جوان نییە. (پێکەنین)
  • 11:01 - 11:04
    ئینجا دواتریش باشترینی
    هەموو جیهانەکان هەیە کە دەکرێت هەبن
  • 11:04 - 11:05
    لە ڕووییەکی ڕەوشتییەوە.
  • 11:05 - 11:07
    ئێستا پێویستە ئاینی بیت،
  • 11:07 - 11:10
    چونکە جیهانێک کە بوونەوەرە
    بە هەستەکان
  • 11:10 - 11:11
    بێ ئەوەی پێویستکات ناناڵێنن،
  • 11:11 - 11:13
    کە هەندێک شت بوونیان نییە وەک
  • 11:13 - 11:16
    شێرپەنجەی منداڵ یان هۆڵۆکۆست.
  • 11:16 - 11:17
    ئەمە چەمکێکی ڕەوشتییە.
  • 11:17 - 11:19
    بەهەرحاڵ، کەواتە لەنێوان نەبوون و
  • 11:19 - 11:20
    پڕترین واقیع کە بکرێت،
  • 11:20 - 11:22
    چەندین واقیعی هەمەجۆر.
  • 11:22 - 11:24
    نەبوون تایبەتە. سادەترینە.
  • 11:24 - 11:28
    ئینجا جوانترین واقعیش هەیە
    کە دەکرێت هەبێت.
  • 11:28 - 11:29
    ئەوە تایبەتە.
  • 11:29 - 11:32
    پڕترین واقیع کە بکرێت، ئەوە تایبەتە.
  • 11:32 - 11:33
    بەڵام چیمان لەبەرچاو نەگرتووە؟
  • 11:33 - 11:36
    ئینجا واقیعە بێزراوەکەی تریشمان هەیە
  • 11:36 - 11:38
    واقیعە گشتییەکان
  • 11:38 - 11:40
    کە بەهیچ شێوەیەک تایبەت نین،
  • 11:40 - 11:42
    کە کەمێک هەڕەمەکییە.
  • 11:42 - 11:45
    بەشێوەیەکی بێکۆتا لە بەتاڵی دەرکراون،
  • 11:45 - 11:49
    بەڵام بەشێوەیەکی بێکۆتا
    دورن لە پڕییەوە.
  • 11:49 - 11:51
    تێکەڵەیەکن لە شێواوی و ڕێکخراوی،
  • 11:51 - 11:55
    لە شۆخی بیرکاری و ناشرینییەکەی.
  • 11:55 - 11:57
    بۆیە بەم جۆرە واقیعانە دەڵێم
  • 11:57 - 12:01
    شێواوییەکی بێکۆتای ناتەواوی مامناوەند،
  • 12:01 - 12:05
    واقیعێکی گشتی، جۆرێک لە
    واقعی گەردوونی نەویستراو.
  • 12:05 - 12:07
    ئەم واقیعانەش،
  • 12:07 - 12:09
    ئایا هیچ درووستکەرێک هەیە
    لەم واقیعانەدا؟
  • 12:09 - 12:12
    لەوانەیە، بەڵام درووستکەرەکە
    بێ کەموکوڕی نییە
  • 12:12 - 12:14
    وەک درووستکەری مەسیحی و یەهودی.
  • 12:14 - 12:17
    درووستکەرەکە باش و بەهێز نییە.
  • 12:17 - 12:21
    لەوانەیە لەسەدا سەد چاکەکار بێت
  • 12:21 - 12:23
    بەڵام تەنیا لەسەدا هەشتا کاریگەر،
  • 12:23 - 12:29
    کە هەتا ڕادەیەکی زۆر پێناسەی
    جیهانەکەی چواردەورمان ئەکات. (پێکەنین)
  • 12:29 - 12:31
    کەواتە ئەمەوێ پێشنیاری ئەوە بکەم
    کە وەڵامی
  • 12:31 - 12:33
    مەتەڵی بوون
  • 12:33 - 12:37
    ئەوەیە کە واقیعەکەی تیایاین
  • 12:37 - 12:39
    یەکێکە لە واقیعە گشتییەکان.
  • 12:39 - 12:42
    واقیع پێویستە بە دیوێکا بشکێتەوە.
  • 12:42 - 12:44
    یان دەکرێت هیچ دەرچێت
  • 12:44 - 12:48
    یان هەموو شتێک یان شتێک
    لەو نێوانەدا.
  • 12:48 - 12:52
    بۆیە ئەگەر هەندێک تایبەتمەندی هەبێت،
  • 12:52 - 12:54
    وەک ئەوەی زۆر جوان یان پڕبێت
  • 12:54 - 12:55
    یان سادە بێت، وەک نەبوون،
  • 12:55 - 12:57
    کە پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەک بێت.
  • 12:57 - 13:00
    بەڵام ئەگەر هەر یەکێک لەم
    واقیعە هەڕەمەکییە گشتیانە بێت
  • 13:00 - 13:02
    هیچ ڕوونکردنەوەیەکی تر نابێت بۆی.
  • 13:02 - 13:04
    وە بێگومان، ئەتوانم بڵێم
  • 13:04 - 13:06
    کە ئەوە واقیعەکەیە کە تیایدا ئەژین.
  • 13:06 - 13:08
    ئەوە ئەو شتەیە کە زانست پێمان ئەڵێت.
  • 13:08 - 13:09
    لە سەرەتای هەفتەکەدا،
  • 13:09 - 13:13
    زانیارییەکی سەرنج ڕاکێشمان پێگەشت کە
  • 13:13 - 13:16
    بیردۆزی فراوانبوونەکە، کە
    پێشبینی واقیعێکی
  • 13:16 - 13:20
    گەورەی بێکۆتای شێواوی بێ مەبەست ئەکات،
  • 13:20 - 13:23
    وەک شامپانیایەکی کەفکردوو وایە
  • 13:23 - 13:26
    بێکۆتا لە سەری بتڵەکە یەتە دەرەوە،
  • 13:26 - 13:28
    گەردوونێکی فراوان، بەزۆری زەوییەکی خاپور
  • 13:28 - 13:33
    بە چەند شوێنێکی بچووکی سەرنج ڕاکێش و
    ڕێکخراو و بێ کێشە،
  • 13:33 - 13:35
    ئەمە دووپاتکراوەتەوە،
  • 13:35 - 13:38
    ئەم سیناریۆی فراوانبوونە، بە چاودێرییەکانی
  • 13:38 - 13:40
    بە تەلەسکۆپە ڕادیۆییەکان کراون
    لە جەمسەری باشوور
  • 13:40 - 13:43
    کە سەیری نیشانەکانی شەپۆلە
    کێشکردنەکانی کردووە
  • 13:43 - 13:45
    لە پێش کاتی تەقینەوە گەورەکەوە.
  • 13:45 - 13:46
    دڵنیام هەمووتان لەبارەی ئەمەوە ئەزانن.
  • 13:46 - 13:49
    کەواتە بەهەرحاڵ، پێموابێت
    هەندێک بەڵگە هەیە
  • 13:49 - 13:53
    کە ئەمە بەڕاستی واقیعەکەیە کە
    گیرمان خواردووە تیایدا.
  • 13:53 - 13:56
    ئێستا، بۆچی ئەبێ گرنگی پێبەیت؟
  • 13:56 - 13:57
    ڕاستییەکەی --(پێکەنین (--
  • 13:57 - 14:01
    پرسیارەکە، "بۆچی گەردوون هەیە؟"
  • 14:01 - 14:02
    ئەوە پرسیارە گەردوونییەکەیە، کەمێکیش
    یەک ئەگرێتەوە
  • 14:02 - 14:04
    لەگەڵ پرسیارەکەی نزیکترە:
  • 14:04 - 14:07
    بۆچی من هەم؟ بۆچی تۆ هەیت؟
  • 14:07 - 14:10
    ئەزانن، بوونمان لەوانەیە
    بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕێیتێنەچێت،
  • 14:10 - 14:15
    چونکە لەڕووی جیناتەوە دەکرێت
    ژمارەیەکی بێشوومار مرۆڤ هەبێت،
  • 14:15 - 14:16
    ئەگەر بتەوێت هەژماری بکەیت
    بە سەیرکردنی
  • 14:16 - 14:18
    ژمارەی جینەکان و ژمارەی
    ئەلیلەکان و بەم شێوەیە، و
  • 14:18 - 14:21
    لێکدانەوەیەکی خێرا پێت ئەڵێت
  • 14:21 - 14:23
    نزیکەی دە توان دە هەزار
  • 14:23 - 14:25
    مرۆڤ دەکرێت دروستکرێت لەڕووی جیناتەوە.
  • 14:25 - 14:28
    ئەوە لە نێوان یەک و سەد سفر و یەک و
    دە هەزار سفردایە.
  • 14:28 - 14:30
    ژمارەی مرۆڤەکانیش کە دەکرێ هەبوبێتن
  • 14:30 - 14:32
    سەد ملیارە، یان پەنجا ملیار،
  • 14:32 - 14:34
    ئەوە بەشێکی زۆر بچووکی ئەکات،
    کەواتە هەموومان
  • 14:34 - 14:36
    ئەم یانسیبە گەردوونییەمان بردۆتەوە.
  • 14:36 - 14:38
    ئێمە لێرەین. باشە.
  • 14:38 - 14:41
    کەواتە ئەمانەوێت لە چی جۆرە
    واقیعێکدا بژین؟
  • 14:41 - 14:43
    ئەمانەوێت لە واقیعێکی تایبەتدا بژین؟
  • 14:43 - 14:48
    ئەی ئەگەر لەناو جوانترین واقیعدا بژین
    کە دەکرێت هەبێت؟
  • 14:48 - 14:50
    ئەو فشارە بێشوومارە بهێنەرە
    بەرچاوت کە لەسەرمانە
  • 14:50 - 14:52
    بتوانیت لە ئاست ئەوەدا بیت،
    بەجوانی بژیت،
  • 14:52 - 14:54
    لە بەهای کەم نەکەیتەوە.
  • 14:54 - 14:57
    چی ئەبێ ئەگەر لە پڕترین واقیعدا
    بژین کە دەکرێت هەبێت؟
  • 14:57 - 14:59
    ئەوکاتە بوونمان گرنتی پێدەدرێت،
  • 14:59 - 15:01
    چونکە هەموو شتێک
    کە دەکرێت هەبێت
  • 15:01 - 15:02
    لەناو ئەو واقیعەدایە،
  • 15:02 - 15:04
    بەڵام هەڵبژاردنەکانمان بێواتا ئەبن.
  • 15:04 - 15:07
    ئەگەر لەڕووی ڕەوشتییەوە بناڵێنم و تێبکشۆم و
  • 15:07 - 15:09
    بڕیار بەم کارە ڕاستەکە بکەم،
  • 15:09 - 15:11
    چی جیاوازییەک دروست ئەکات،
  • 15:11 - 15:13
    چونکە ژمارەیەکی بێکۆتا
  • 15:13 - 15:14
    وەشانی من هەیە
  • 15:14 - 15:15
    کە هەر کارە ڕاستەکە ئەکەن و
  • 15:15 - 15:17
    ژمارەیەکی بێکۆتاش کارە هەڵەکە ئەکەن.
  • 15:17 - 15:18
    کەواتە هەڵبژاردنەکانم بێواتان.
  • 15:18 - 15:21
    کەواتە نامانەوێت لەو واقیعە تایبەتەدا بژین.
  • 15:21 - 15:23
    بۆ واقیعە تایبەتەکەی نەبوونیش،
  • 15:23 - 15:26
    تەنانەت ئەم گفتوگۆیەشمان نابێت.
  • 15:26 - 15:32
    کەواتە پێموایە ژیان لەناو واقیعێکی
    گشتیدا کە مامناوەندە،
  • 15:32 - 15:34
    بەشی جوان و باشی ناشرینی هەیە و
  • 15:34 - 15:36
    ئەشتوانین بەشە جوانەکە گەورەتر و
  • 15:36 - 15:38
    ناشرینەکە بچووکتر بکەین و
  • 15:38 - 15:41
    ئەوەش جۆرێك لە ئامانجمان ئەیاتێ لە ژیاندا.
  • 15:41 - 15:43
    گەردوون نابەجێیە،
  • 15:43 - 15:44
    بەڵام هێشتا دەتوانین ئامانجێک درووستکەین، و
  • 15:44 - 15:45
    ئەوەش دانەیەکی باشە، و
  • 15:45 - 15:48
    تەواوی مامناوەندی واقیعیەت
  • 15:48 - 15:50
    بەجۆرێک یەکدەگرێتەوە لەگەڵ مامناوەندییەکەی
  • 15:50 - 15:53
    هەموو هەستی پێ ئەکەین
    لە کرۆکی بوونماندا.
  • 15:53 - 15:54
    ئەشزانم هەستی پێئەکەن.
  • 15:54 - 15:56
    ئەزانم هەمووتان تایبەتن،
  • 15:56 - 15:58
    بەڵام هێشتا بەجۆرێک بەنهێنی مامناوەندن،
  • 15:58 - 15:59
    پێتان وانییە؟
  • 15:59 - 16:01
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 16:01 - 16:05
    کەواتە بەهەرحاڵ، لەوانەیە بڵێن، ئەم
    مەتەڵە، ئەم نهێنی بوونە،
  • 16:05 - 16:07
    تەنیا دەستکردنی مرۆڤ خۆیەتی.
  • 16:07 - 16:11
    سەرسام نیت بە بوونی گەردوون و
  • 16:11 - 16:12
    چواردەوریشت گوێی پێنادەن.
  • 16:12 - 16:14
    بێرتراند رەسڵ دەڵێت،
  • 16:14 - 16:18
    "ئەبێ بڵێم کە گەردوون هەیە، و
    هەر ئەوەنەش هەیە بۆ وتن."
  • 16:18 - 16:19
    تەنیا ڕاستییەکی زەق.
  • 16:19 - 16:22
    پرۆفیسۆرەکەشم لە کۆڵۆمبیا، سیدنی
    مۆرگینبێسەر،
  • 16:22 - 16:24
    فەیلەسووفێکی مەزن،
  • 16:24 - 16:26
    کاتێک پێموت، "پرۆفیسۆر مۆرگینبێسەر،
  • 16:26 - 16:28
    بۆچی لەجیاتی ئەوەی هیچ نەبێت
    شتێک هەیە؟"
  • 16:28 - 16:30
    ئەویش وتی، "ئاه، ئەگەر هیچیش نەبوایە
  • 16:30 - 16:32
    تۆ هەر بەدڵت نەئەبوو."
  • 16:32 - 16:36
    بۆیە --(پێکەنین )-- باشە.
  • 16:36 - 16:38
    کەواتە سەرسام نین. گرنگ نییە بەلامەوە.
  • 16:38 - 16:41
    بەڵام شتێکتان پێئەڵێم
    بۆ تەواوکردنەکە
  • 16:41 - 16:44
    کە دڵنیام سەرسام ئەبن پێی،
  • 16:44 - 16:46
    چونکە هەموو کەسە بلیمەتەکانی سەرسام کردووە،
  • 16:46 - 16:49
    کە لەم کۆنگرەیەی تێددا چاوم پێیان کەوتووە،
  • 16:49 - 16:51
    کاتێک پێموتوون، و ڕاستییەکەش ئەمەیە:
  • 16:51 - 16:55
    هەرگیز لە ژیانمدا مۆبایلم هەڵنەگرتووە.
  • 16:55 - 16:57
    زۆر سوپاس
  • 16:57 - 17:01
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی گەردوون بوونی هەیە؟
Speaker:
جیم هۆڵت
Description:

بۆچی لەجیاتی ئەوەی هیچ شتێک بوونی نەبێت شتێک هەیە؟ بە واتایەکی تر: بۆچی گەردوون هەیە (و بۆچی ئێمەی تیاین)؟ فەیلەسوف و نوسەر جیم هۆڵت شوێن ئەم پرسیارە ئەکەوێت بەرەو سێ وەڵام. یان چوار. یان هیچ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
17:17
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why does the universe exist?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions