Return to Video

چۆن چاویلكه‌كان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن ببینین؟ - ئه‌ندرو باستۆریه‌س و كله‌یر گیلبێرت

  • 0:07 - 0:09
    ،نزیکەی ۲٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا
  • 0:09 - 0:14
    سێنێکا، فەیلەسوفی ڕۆمی،
    ،لە پەرداخێکەوە سەیری پەرتوکەکی کرد
  • 0:14 - 0:19
    .لەناکاو نووسینی کتێبەکە گۆڕا
  • 0:19 - 0:22
    ووشەکان بەشێوەیەکی
    .سەسورهێنەر ڕوونتر دەرکەوتن
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام ئەوە بوو
    هەزار ساڵی تری خایاند بۆ
  • 0:25 - 0:30
    .داهێنانی چاویلکە لەسەر هەمان بنەما
  • 0:30 - 0:34
    ئەمرۆ، چاویلکە چارەسەری بۆ ملیۆنان خەلک
    کردوە کە لاوازی بیناییان هەیە
  • 0:34 - 0:37
    .بەهۆی ناڕێکی لە شکانەوەی ڕوناکی
  • 0:37 - 0:41
    بۆ تێگەشتن لەمە
    ،پێویستە یەکەمجار لە چەمکی شکانەوە بگەین
  • 0:41 - 0:44
    کە توانای ناوەندێکی ڕوونە، وەک شووشە
  • 0:44 - 0:45
    ،ئاو
  • 0:45 - 0:50
    یان چاو بۆ گۆڕینی ئاراستەی
    .ڕووناکی تێپەڕبوو پێیدا
  • 0:50 - 0:52
    :چاو دوو ڕووی شکێنەری ڕووناکی هەیه
  • 0:52 - 0:55
    .کۆڕنیە و هاوێنە
  • 0:55 - 0:57
    ئەم دوو ڕووە بەشێوەیەکی ئاسایی
    پێکەوە کار دەکەن
  • 0:57 - 1:02
    تاکو ڕووناکی بە ڕێکی
    بشکێننەوە سەر تۆڕی چاو
  • 1:02 - 1:06
    کە چینێکی هەستیارە
    بە ڕووناکی لە پاشەوەی چاو
  • 1:06 - 1:09
    وە لەگەڵ دەماخ کاردەکات
    .تاکو ببینین
  • 1:09 - 1:11
    بەڵام زۆر کەس توشی ناڕێکی
    لە شکاندنەوەی ڕووناکی دەبن
  • 1:11 - 1:14
    یان لە تەمەنی منداڵیدا
    ،کە چاویان گەشەدەکات
  • 1:14 - 1:17
    .یاخود دواتر، کە چاویان بەساڵادا دەچێت
  • 1:17 - 1:20
    ناڕێکی لە کۆڕنیە و هاوێنە
  • 1:20 - 1:24
    وادەکات ڕووناکی شکاوە چڕببێتەوە
    لە پێش یان دواوەی تۆڕی چاو
  • 1:24 - 1:27
    .کە وادەکات وێنەکە لێڵ بێت
  • 1:27 - 1:30
    ،کەسانی توشبوو هێشتا توانای بینینی ڕەنگ
  • 1:30 - 1:31
    ،جوڵە
  • 1:31 - 1:32
    ،و ڕووناکیان هەیە
  • 1:32 - 1:36
    بەڵام ئەو شتانەی سەیریان
    .دەکەن لێڵ و ناڕوونن
  • 1:36 - 1:39
    خەڵکی بەشێوەی جیاجیا توشی ناڕێکی
    لە شکاندنەوەی ڕووناکی دەبن
  • 1:39 - 1:41
    .بەهۆی بوونی جیاوازی لە چاوەکانیاندا
  • 1:41 - 1:44
    ،لە هەندێک کەس ڕووناکی زۆر دەشکێتەوە
  • 1:44 - 1:46
    .لەوانی تر زۆر کەم
  • 1:46 - 1:49
    ئەو چاوانەی کە ڕووناکی دەشکێنەوە
    ،"پێش تۆرە پێیان دەوترێ "مایوپیک
  • 1:49 - 1:51
    .یاخود نزیک بین
  • 1:51 - 1:53
    ،ئەوانە دەتوانن شتی نزیک بە ڕوونی ببینن
  • 1:53 - 1:56
    .بەڵام هی دوور ناتوانن بە ڕوونی ببینن
  • 1:56 - 1:58
    بەڵام کاتێک ڕووناکی چڕدهبێتهوه پشت تۆڕە
  • 1:58 - 2:02
    .ئەو کەسانه پێیان دەوترێ دوور بین
  • 2:02 - 2:05
    ،کە بۆیان شتی نزیک ناڕوونە
  • 2:05 - 2:08
    .بەڵام هی دوور زۆر ڕوونە
  • 2:08 - 2:12
    هەروەها هەندێک خەڵک هەن
    کە کۆڕنیەیان شێوە گۆیی نییە
  • 2:12 - 2:14
    ،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەستیگماتیزم
  • 2:14 - 2:18
    کە جۆرێکە لە ناڕێکی لە بینین وە هەموو شتێک
    ،ناڕوون دەڕدەکەوێت لە پێش چاو
  • 2:18 - 2:20
    .دووربێت یان نزیک
  • 2:20 - 2:23
    لەگەڵ بەساڵاچوون
    .چاو بەرنگاری گۆڕانی نوێ دەبێتەوە
  • 2:23 - 2:26
    کاتێک گەنجین هاوێنەی چاومان
    توانای گونجانیان هەیە
  • 2:26 - 2:30
    وە دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت
    ،تاكو ڕوون ببینین
  • 2:30 - 2:32
    .شتێکە پێی دەڵێن خۆ گونجاندن
  • 2:32 - 2:37
    ئەمە شتەکان بە ڕوونی دەهێڵێتەوە کاتێک
    .تێڕوانینمان لە دوورەوە بۆ نزیک دەگۆڕین
  • 2:37 - 2:40
    بەڵام لەگەڵ بەساڵاچوون هاوێنەکان
    ،کەمتر توانای گونجانیان دەبێت
  • 2:40 - 2:44
    وە ناتوانن شێوەیان بگۆڕن کاتێک
    .بمانەوێ سەیری شتێکی نزیک بکەین
  • 2:44 - 2:46
    ،ئەمەش پێیدەڵێن پیر بینی
  • 2:46 - 2:51
    وە ئەمەش لەنزیک تەمەنی
    .٤٠ ساڵیەوە دەستپێدەکات
  • 2:51 - 2:52
    ،نزیک بینی
  • 2:52 - 2:53
    ،دوور بینی
  • 2:53 - 2:54
    ،ئەستیگماتیزم
  • 2:54 - 2:55
    .و پیر بینی
  • 2:55 - 2:58
    .هەریەک لەمانە جۆرێکن لە ناڕێکی لە شکانەوە
  • 2:58 - 3:02
    لە ئێستادا ئەمانە دەتوانرێن چارەسەربکرێن
    ،بە چاویلکە یان هاوێنەی لکاو
  • 3:02 - 3:07
    کەوا لە ڕووناکی دەکەن بەشێوەیەکی
    .ڕێک بشکێتەوە سەر تۆڕی چاو
  • 3:07 - 3:10
    وە بەهۆی نەشتەرگەریشهوه
    دەتوانرێت چارەسەری بۆ بکرێت
  • 3:10 - 3:13
    بە بەکارهێنانی لەیزەر
    بۆ گۆڕینی شێوەی کۆڕنیە و
  • 3:13 - 3:16
    .وە گۆڕین لە شێوازی شکاندنەوەی
  • 3:16 - 3:18
    لهگهڵ ئهوهشدا هەر چاویلکە
    .زۆرتر بهكاردێت
  • 3:18 - 3:20
    بە بەکارهێنانی هاوێنەی گونجاو
  • 3:20 - 3:23
    كه ڕووناكی بشكێنێتهوه سهر
    ،خاڵێكی دروست لهسهر تۆڕه
  • 3:23 - 3:27
    .دەتوانێت بینایی بۆ کەسەکە بگەڕێنێتەوە
  • 3:27 - 3:30
    گۆڕانی زۆر ڕوویداوە
    لەوەتەی دۆزینەوەکەی سێنیکا و
  • 3:30 - 3:32
    .وه بەسەر ئەوجۆرە چاویلکە سادانەی پێشتریش
  • 3:32 - 3:36
    لە ۱۷۲۷ بیناییسازی بەڕیتانی
    ئێدوارد سکارلێت
  • 3:36 - 3:39
    شێوازێکی تازەی لە چاویلکە داهێنا
  • 3:39 - 3:43
    کە جێگیر دەبێت لە شوێنی خۆی
    .بەهۆی ڕاگرێک لەسەر گوێچکەکان
  • 3:43 - 3:46
    ،چاویلکەکانی ئەمرۆ لەو شێوازەوە دادەتاشرێن
  • 3:46 - 3:50
    .بەڵام زۆر وردتر و تایبەتترن
  • 3:50 - 3:55
    هەر چاویلکەیەک لهسهر شێوازێکی خوازراو بە
    .کەسەکە دروست دەکرێت بۆ گێڕانەوەی بینایی
  • 3:55 - 4:01
    هەر بۆیە گەر تۆ یەکێکی لەو ٥٠٠ ملیۆن کەسەی
    ،کە کێشی بینینیان هەیە لەگەل دوور یان نزیک
  • 4:01 - 4:02
    ،یان هەردوکیان
  • 4:02 - 4:06
    ئەوا بزانە چاویلکەیەک چاوەڕێت دەکا تاکو
    پەردە لەسەر جیهانێکی نوێ لابدا بۆت
  • 4:06 - 4:08
    .کە لە ئێستادا شاراوەیە لهبهر چاوت
Title:
چۆن چاویلكه‌كان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن ببینین؟ - ئه‌ندرو باستۆریه‌س و كله‌یر گیلبێرت
Description:

بو بینینی وانەی تەواو : http://ed.ted.com/lessons/how-do-glasses-help-us-see-andrew-bastawrous-and-clare-gilbert

ئه‌مڕۆ، چاویلكه‌كان یارمه‌تی ملیۆنان خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی بیناییان هه‌یه‌ تاكو به‌ ڕوونی ببینن. به‌ڵام
چۆن؟ ئه‌ندرو باستۆریه‌س و كله‌یر گیلبێرت یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ بۆ شكانه‌وه‌ -
كه توانای ناوەندێکی ڕوونە، وەک شووشە، ئاو، یان چاو، بۆگۆڕینی ئاراسته‌ی ئه‌و ڕووناكیه‌ی كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
ئەم وانەیە لەلایەن ئه‌ندرو باستۆریه‌س و كله‌یر گیلبێرت ئامادەکراوە، و لەلایەن ئەندرو فورستەری کاری ئەنیمەیشنی بو کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:24

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions