Return to Video

ئایا ڕووەکەکان دەتوانن لەگەڵ یەكتر بدوێن؟ - ڕیچارد کاربان

  • 0:09 - 0:11
    ڕووەکەکان دەتوانن لەگەڵ یەكتر بدوێن؟
  • 0:11 - 0:12
    بە دڵنیاییەوە بەو شێوازە دەرناکەوێ.
  • 0:12 - 0:16
    ،ڕووەکەکان هەستی ئاڵۆزیان نییە یاخود
    سیستەمی شڵەژاوی وەك ئاژەڵەکان،
  • 0:16 - 0:18
    و زۆر سست دەردەکەون،
  • 0:18 - 0:19
    خاوبوونەوە لەبەر خۆردا،
  • 0:19 - 0:23
    و وەڵامدانەوەی نەژادی بۆ ڕووناکی و ئاو.
  • 0:23 - 0:27
    بەڵام سەرەڕای نامۆییەکەی، ڕووەکەکان
    دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکەن.
  • 0:27 - 0:31
    هەر وەکو ئاژەڵەکان، ڕووەکەکان هەموو
    جۆرەکانی ئاماژەی کیمیایی بەرهەم دەهێنن
  • 0:31 - 0:33
    لە وەڵامدانەوە بۆ ژینگەکەیان،
  • 0:33 - 0:35
    و دەتوانن ئەو ئاماژانە هاوبەشی
    پێبکەن لەگەڵ یەکتریدا،
  • 0:35 - 0:38
    بە تایبەتی کاتێك لە ژێر هێرشێکدا بن.
  • 0:38 - 0:40
    ئەو ئاماژانە دوو ڕێگا دەگرنەبەر:
  • 0:40 - 0:41
    بەهۆی هەوا،
  • 0:41 - 0:42
    و بەهۆی خاک.
  • 0:42 - 0:44
    کاتێك گەڵای ڕووەك
    توشی زیان دەبێت،
  • 0:44 - 0:47
    چ لەلایەن مێرووی برسی یان مەکینەی گیابڕ
  • 0:47 - 0:50
    ئەو ماددە کیمیاییانە بەڕەڵا دەکەن.
  • 0:50 - 0:54
    کە بەرپرسن لە بۆنی گیای تازە بڕاو.
  • 0:54 - 0:57
    هەندێك جۆری ڕووەک،
    وەك مریەمی و فاسۆلیای لیما،
  • 0:57 - 1:00
    توانای هەڵگرتنی ئەو پەیامە ب
    هەوادا گوازراوەیان هەیە
  • 1:00 - 1:04
    و چاککردنی کیمیایی
    ناوخۆیی خۆی بەگوێرەی ئەوە.
  • 1:04 - 1:08
    لە تاقیکردنەوەیەکدا، گەڵاکانی مریەمی
    بەئەنقەست لەلایەن مێرووەوە زیانی پێگەیەندرا
  • 1:08 - 1:11
    یاخود لەلایەن زانای کارامەوە بڕا.
  • 1:11 - 1:12
    بە درێژایی هاوین،
  • 1:12 - 1:14
    لقەکانی دیکەی هەمان ڕووەکی مریەمی
  • 1:14 - 1:18
    کەمتر دەخوران لەلایەن ئەو
    مێرووانەی لەناوی دەگەڕان،
  • 1:18 - 1:20
    و بەهەمان شێوە لە لقەکانی
    ڕووەکەکانی دراوسێی،
  • 1:20 - 1:25
    پێشبینی دەکرا کە ئەوان پارێزەری
    دژە-مێرووی خۆیان بەهێزکردبێت.
  • 1:25 - 1:29
    تەنانەت جوڵەی هەوا لەسەرو
    ڕووەکە بڕاوەکە بۆ دانەیەکی دیکە
  • 1:29 - 1:32
    وا لە ڕووەکی دووەم دەکات زیاتر
    بەرگری لە مێروو بکات.
  • 1:32 - 1:37
    ئەو ئاماژەی لە هەوا گواستنەوەیە ئەگەری
    بەردەوامبوون لە چەکەرەکردن زیاد دەکات،
  • 1:37 - 1:42
    و وا لە ڕووەکە تازە پێگەیشتووەکان
    دەکات لق و گوڵی زیاتر بەرهەم بهێنن.
  • 1:42 - 1:45
    بەڵام بۆچی دەبێت ڕووەك هاوسێکەی
    ئاگادار بکاتەوە لە مەترسی،
  • 1:45 - 1:47
    بەتایبەتی ئەگەر پێشبڕکێ بکەن لە سەرچاوە؟
  • 1:47 - 1:52
    باشە، لەوانەیە ئەوە ئەنجامێکی بە ڕێکەوت
    بێت لە میکانیکی بەرگری لەخۆکردن.
  • 1:52 - 1:56
    ڕووەکەکان ناتوانن زانیاری بجوڵێنن لەڕێگەی
    جەستەیانە بەو ئاسانیەی ئێمە ئەتوانین،
  • 1:56 - 1:59
    بەتایبەتی ئەگەر ئاو دەگمەن بێت.
  • 1:59 - 2:02
    کەواتە ڕووەکەکان لەوانەیە پشت ببەستن
    بەو کیمیاییە لە هەوا گواستراوەیە
  • 2:02 - 2:06
    بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری لە
    بەشێکی ڕووەکەکە بۆ بەشەکانی تر.
  • 2:06 - 2:09
    ڕووەکە لێك نزیکەکان
    دەتوانن گوێ لەو ئاماژانە بگرن،
  • 2:09 - 2:13
    وەك گوێگرتن لە پژمینی دراوسێکەت
    و پاشەکەوت کردنی دەرمانی سەرما.
  • 2:13 - 2:17
    ڕووەکە جیاوازەکان ئەو وریاکەرەوانە
    دەگوازنەوە بە بەکارهێنانی زمانی کیمیای
  • 2:17 - 2:19
    جیاواز. ڕووەکە مریەمیە
    تەنهاکانی هەمان مێرگ
  • 2:19 - 2:22
    وریاکردنەوەی کیمیایی
    کەمێك جیاواز بەڕەڵا دەکەن.
  • 2:22 - 2:28
    پێکهاتەی ئەو تێکەڵە کاریگەری
    هەیە لەسەر چالاکی گەیاندن.
  • 2:28 - 2:31
    تاکو زیاتر پەنجەمۆری کیمیایی
    دوو ڕووەکەکە لەیەك بچن،
  • 2:31 - 2:34
    باشتر دەتوانن بگوازنەوە.
  • 2:34 - 2:38
    ڕووەك زیاتر هەستیار دەبێت بۆ ئەو ئاماژان
    ی کە لەلایەن گەڵاکانی خۆی نێردراوە.
  • 2:38 - 2:41
    بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کیمیاییە بۆماوەییە،
  • 2:41 - 2:43
    وەك جۆری خوێنی مرۆڤ،
  • 2:43 - 2:45
    ڕووەکی مریەمی بە کاریگەریەکی
    زیاتر پەیوەندیان دەبێت
  • 2:45 - 2:48
    لەگەڵ خزمەکانیان وەك لەگەڵ بێگانەکان.
  • 2:48 - 2:51
    بەڵام هەندێ کات، تەنانەت جۆرەکانی
    دیکەش دەتوانن سوود وەرگرن.
  • 2:51 - 2:56
    ڕووەکی تەماتە و تووتن هەردووکیان دەتوانن
    ئاماژەکانی وریاکردنەوەی مریەمی لێکبدەنەوە.
  • 2:56 - 3:00
    ڕووەکەکان پێویست ناکا تەنها پشت
    ببەستن بەو بڵاوبوونەوە هەواییانە.
  • 3:00 - 3:04
    هەرەوەها، ئاماژەکان دەتوانن گەشت بکەن
    لەژێر ڕووی خاک.
  • 3:04 - 3:07
    زۆربەی ڕووەکەکان پەیوەندیەکی
    هێماییان لەگەڵ کەڕوو هەیە،
  • 3:07 - 3:11
    کە ڕەگی ڕووەکەکە داگیر دەکات و یارمەتی
    دەدات بۆ هەڵمژینی ئاو و ماددە خۆراكیەکان.
  • 3:11 - 3:15
    ئەو دەزوولە کەڕووییانە
    تۆڕێکی فراوان پێکدێنێت
  • 3:15 - 3:17
    کە دەتوانێت ڕووەکە
    جیاکراوەکان بەیەك بگەیەنێت،
  • 3:17 - 3:21
    بە دروستکردنی ڕێگەیەکی گشتی نایاب
    لەژێر زەوی بۆ پەیامە کیمیاییەکان.
  • 3:21 - 3:24
    کاتێك ڕووکی تەماتە وەڵامی
    دەردێکی ڕووەکی دەداتەوە
  • 3:24 - 3:27
    لەڕێی بەگەڕخستنی جین و ئەنزیمی دژ بە زیان،
  • 3:27 - 3:30
    گەردیلەکانی ئاماژەکردن بەرهەمدێن
    بەهۆی سیستەمی پارێزگاریەکەی
  • 3:30 - 3:32
    دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ
    ڕووکێکی تەندروست
  • 3:32 - 3:35
    و هانی ئەویش بدات بۆ
    بەکارخستنی سیستەمی پارێزگریەکەی.
  • 3:35 - 3:40
    ئەو وریاکردنەوە پەرەسەندووە هەلی زیاتر
    بە ڕووەك دەدات بۆ مانەوە.
  • 3:40 - 3:43
    ڕووەکەکانی فاسۆلیا بەهەمان شێوە
    گوێ لە تەندروستی یەکتر دەگرن
  • 3:43 - 3:45
    لەڕێگەی ئەو بۆڕییە کەڕووییانەیەوە.
  • 3:45 - 3:47
    دروستبوونی مێرووی سن
    لە یەك ڕووەکدا
  • 3:47 - 3:53
    دراوسێکانی وریا دەکاتەوە بۆ زیادکردی
    بەرهەمی ئەو ئاوێتانەی کە بەرپەرچی سن
  • 3:53 - 3:56
    دەداتەوە و زەردەواڵەی سن
    خۆر بۆلای خۆی ڕادەکێشێت.
  • 3:56 - 4:00
    ئەگەر وا بیر لە گواستنەوە دەکەیتەوە
    وەك ئاڵوگۆڕێکی زانیاری،
  • 4:00 - 4:02
    کەواتە ڕووەکەکان وا دەردەکەون
    گوێزەرەوەیەکی چالاك بن.
  • 4:02 - 4:05
    ،ئەوان دەنێرن، وەردەگرن
    و وەڵامی ئاماژەکان دەدەنەوە
  • 4:05 - 4:07
    بە بێ ئەوەی دەنگێك دروست بکەن،
  • 4:07 - 4:11
    و بە بێ مێشك، لووت،
    فەرهەنگەکان، یان ئینتەرنێت.
  • 4:11 - 4:14
    و ئەگەر ئێمە بتوانین فێربین
    لەگەڵیان بدوێین بە مەرجەکانی ئەوان،
  • 4:14 - 4:20
    لەوانەیە ئامێری نوێ بەهێز بەدەستبهێنین بۆ
    پاراستنی دانەوێڵە و جۆرە بەنرخەکانی دیکە.
  • 4:20 - 4:24
    ئەوانە هەمووی وات لێدەکات بپرسیت
    ئایا چی دیکەمان لەدەست دەچێت؟
Title:
ئایا ڕووەکەکان دەتوانن لەگەڵ یەكتر بدوێن؟ - ڕیچارد کاربان
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/can-plants-talk-to-each-other-richard-karban

ئایا ڕووەکەکان دەتوانن لەگەڵ یەكتر بدوێن؟ بە دڵنیاییەوە بەو شێوازە دەرناکەوێت: ئەوان هەستی ئاڵۆز یاخود سیستەمی شڵەژاویان نیە، وەك ئاژەڵەکان، و تەواو سست دەردەکەون. بەڵام سەرەڕای نامۆییەکەی .ڕووەکەکان دەتوانن پەیوەندی بکەن لەگەڵ یەکتر — بە تایبەتی کاتێك لە ژێر هێرشدا بن. ڕیچارد کاربان چۆنیەتیەکەی ڕوون دەکاتەوە.

وانەیەك لەلایەن ڕیچارد کاربان، ئەنیمەیشن لەلایەن یوکەی دو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:39

Kurdish (Central) subtitles

Revisions