Return to Video

چۆن هیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست؟ –ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد

  • 0:07 - 0:08
    چۆن ئەدۆڵف هیتلەر،
  • 0:08 - 0:13
    ستەمکارێک کە یەکێک لە گەورەترین
    کۆمەڵکوژیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجام دا،
  • 0:13 - 0:17
    لە وڵاتێکی دێموکراتیک دا بە دەسەڵات گەیشت؟
  • 0:17 - 0:20
    چیرۆکەکە لە کۆتاییەکانی جەنگی
    جیهانی یەکەمەوە دەست پێدەکات.
  • 0:20 - 0:23
    بە پێشڕەوی سەرکەوتوانەی
    هاوپەیمانان لە ساڵی ١٩١٨،
  • 0:23 - 0:26
    ئەڵمانیا بۆی دەرکەوت کە
    براوەی شەڕەکە نابێت
  • 0:26 - 0:30
    و واژۆی ئاگربەستێکی کرد
    بۆ کۆتایی هێنان بە شەرکردن.
  • 0:30 - 0:32
    لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئیمپڕاتۆری،
  • 0:32 - 0:36
    نائارامی ناوخۆیی و مانگرتنی
    کرێکاران بە نێو وڵات دا بڵاوبۆوە.
  • 0:36 - 0:38
    ترسی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی کۆمۆنیستی،
  • 0:38 - 0:42
    زۆربەی حیزبە گەورەکانی لە دەوری یەک
    کۆکردەوە بۆ سەرکوت کردنی نارەزایەیەکان،
  • 0:42 - 0:45
    و پەرلەمانی کۆماری ویماریان دامەزراند.
  • 0:45 - 0:47
    یەکێک لە یەکەمین ئەرکەکانی حکومەتی نوێ
  • 0:47 - 0:52
    جێبەجێکردنی پەیمانی ئاشتی
    سەپێندراو لەلایەن هاوپەیمانانەوە بوو.
  • 0:52 - 0:56
    سەرەڕای لەدەست دانی دە یەکی
    خاکەکەی و هەلوەشاندنەوەی سوپاکەی،
  • 0:56 - 1:02
    ئەڵمانیا دەبوایە تەواوی بەرپرسیاریەتی
    شەڕەکە قبوڵ بکات و پارەی قەرەبووکردنەوە
  • 1:02 - 1:06
    بدات، کە ئەمەش دەبووە هۆی لاوازبونی
    زیاتری ئابووریە لاوازەکای ئاڵمانیا.
  • 1:06 - 1:10
    هەمووی ئەمانە وەک سوکایەتیەک لەلایەن زۆرێک
    لە ناسیونالیست و جەنگاوەرە دێرینەکانەوە
  • 1:10 - 1:14
    تەماشاکرا. ئەوان بە هەڵە باوەڕیان وا بوو
    کە دەتوانرا لە شەڕەکە براوەبان
  • 1:14 - 1:19
    ئەگەر سوپا لەلایەن سیاسەتمەداران و
    خۆپیشاندەرانەوە خیانەتی لێنەکرابا.
  • 1:19 - 1:22
    بۆ هیتلەر، ئەم بۆچوونانە بوون بە هۆکار،
  • 1:22 - 1:28
    و وڕێنە گەورە و پارانۆیدەکانی وای
    لێکرد کە لۆمەی جوولەکەکان بکات.
  • 1:28 - 1:32
    وشەکانی دووبارە بوون لە کۆمەڵگایەکدا
    کە زۆرینەی دژە جوولەکە بوو.
  • 1:32 - 1:35
    تا ئەم کاتە، بە سەدان هەزار جولەکە
  • 1:35 - 1:38
    تێکەڵ بە کۆمەڵگای ئەڵمانیا بوون،
  • 1:38 - 1:43
    بەڵام زۆربەی ئەڵمانیەکان هێشتا
    ئەوانیان وەک بیانی دەبینی.
  • 1:43 - 1:48
    دوای جەنگی جیهانی یەکەم، سەرکەوتنی
    جوولەکەکان بووە هۆی تۆمەتی بێ بنچینە
  • 1:48 - 1:51
    بۆ بەلاڕێداچوون و قازانجی جەنگ.
  • 1:51 - 1:54
    بە تەواوی پشتڕاست ناکرێتەوە
    کە ئەم بیردۆزی پیلانگێڕیانە
  • 1:54 - 1:56
    بەهۆی ترس،
  • 1:56 - 1:57
    توڕەیی،
  • 1:57 - 1:58
    و تەعەسوب بوون،
  • 1:58 - 1:59
    نەوەک راستی.
  • 1:59 - 2:03
    بە هەر حاڵ، هیتلەر بە بەکارهێنانی
    جوولەکەکان سەرکەوتنی بە دەست هێنا .
  • 2:03 - 2:06
    کاتێک بە یەکێک لە حیزبە بچووکەکانی
    ناسیونالیستەکان پەیوەست بوو،
  • 2:06 - 2:10
    وتارە فریودەرەکانی ئەوی بەرەو
    سەرکرداەتی حیزبەکەی ڕاکێشا
  • 2:10 - 2:13
    و بە شێوەیەکی بەرچاو جەماوەری پەیدا کرد.
  • 2:13 - 2:16
    تێکەڵکردنی هەستی دژە جوولەکەیی
    وتەعەسوبی دەمارگیری پۆپۆلیستی،
  • 2:16 - 2:20
    بووە هۆی ئەوەی کە نازیەکان هەردووچەمکی
    کۆمۆنیزم و سەرمایەداری بەکار بهێنن
  • 2:20 - 2:25
    دژی جوولەکەکان وەک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی
    جوولەکەکان بۆ لە ناوبردنی ئەڵمانیا.
  • 2:25 - 2:28
    حیزبی نازی لەسەرەتادا
    زۆر بە ناوبانگ نەبوو.
  • 2:28 - 2:31
    دوای شکستهێنان لە هەوڵدان
    بۆ بەدەستەوە گرتنی حکومەت،
  • 2:31 - 2:33
    چالاکی حیزبەکە قەدەغە کرا،
  • 2:33 - 2:36
    و هیتلەریش بە تاوانی
    خیانەت کردن زیندانی کرا.
  • 2:36 - 2:38
    بەڵام دوای نزیکەی یەک
    ساڵ لە ئازاد کردنی،
  • 2:38 - 2:41
    یەکسەر دەستی کرد بە دووبارە
    دروستکردنەوەی بزوتنەوەکەی.
  • 2:41 - 2:45
    و دواتر، لە ساڵی ١٩٢٩،
    پاشەکشە مەزنەکە روویدا.
  • 2:45 - 2:49
    ئەمەش بووە هۆی ئەوەیی بانکەکانی
    ئەمریکا قەرزەکانیان لە ئەڵمانیا بکشێنەوە
  • 2:49 - 2:54
    کە بووە هۆی ڕووخانی ئابورییە
    بێسەروبەرەکەی ئەڵمانیا یەک شەوە.
  • 2:54 - 2:56
    هیتلەرکەڵکی لە تووڕەیی
    گەل وەرگرت بە سوودی خۆی،
  • 2:56 - 2:58
    و ڕێگە چارەیەکی ئاسانتری
    وەک بەڵا گێڕەوە نیشان دا
  • 2:58 - 3:02
    و بەڵێنی دا شکۆی جارانی
    ئەڵمانیا بگەڕێنێتەوە.
  • 3:02 - 3:06
    لایەنە سیاسیە سەرەکیەکان سەلماندبوویان
    کە ناتوانن خۆیان لە قەیرانەکان رابهێنن
  • 3:06 - 3:11
    لە کاتێکدا کە ئۆپۆزیسۆنی چەپ بە
    هۆی ناکۆکیەکانیان لە یەک ترازابوون.
  • 3:11 - 3:15
    و هەندێک لە خەڵکی بێ هیوا
    پەیوەندیان بە نازیەکانەوە کرد،
  • 3:15 - 3:23
    تەنها لە ماوەی دوو ساڵ دا دەنگی پەلەمانیان
    لە خوار ٣% ەوە بۆ زیاتر لە ١٨% بەرزکردەوە.
  • 3:23 - 3:25
    لە سالی ١٩٣٢، هیتلەر خۆی بۆ
    پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵاوت،
  • 3:25 - 3:30
    هەڵبزاردنەکانی بە پاڵەوانە سەرنجڕاکێشەکەی
    جەنگ جەنەڕاڵ ڤۆن هیندینبێرگ دۆڕاند.
  • 3:30 - 3:36
    بەڵام ڕادەی پشتگیری خەڵکی دەرخست
    لە هەڵبژاردنەکان بە ڕێژەی ٣٦%.
  • 3:36 - 3:39
    ساڵی دواتر، ڕاوێژکاران
    و سەرکردە بازرگانیەکان
  • 3:39 - 3:43
    هیندنبێرگیان رازی کرد بۆ
    دەستنیشانکردنی هیتلەر وەک ڕاوێژکار،
  • 3:43 - 3:47
    بە هیوای ئەوەی کە ناوبانگی ئەو لە
    بەرژەوەندی و ئامانجەکانی خۆیان بەکاربهێنن.
  • 3:47 - 3:50
    هەرچەندە ڕاوێژکار تەنها
    سەرۆکی کارگێڕی پەڕلەمان بوو،
  • 3:50 - 3:54
    هیتلەر بە بەردەوامی دەسەڵاتی خۆی
    لە دەرەوەی ئەرکەکەی فراوانتر دەکرد.
  • 3:54 - 3:57
    لە کاتێک دا گروپە لایەنگرەکانی
    میلیشیایان دروست کردبوو
  • 3:57 - 3:59
    و لە شەقامەکاندا شەڕیان
    لەگەڵ خۆپیشاندەرانیان کرد.
  • 3:59 - 4:03
    هیتلەر ترسی لە ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی هەبوو
  • 4:03 - 4:07
    و وتی کە ئەو تاکە کەسە
    توانای گەڕاندنەوەی یاسای هەیە.
  • 4:07 - 4:09
    دواتر لە ساڵی ١٩٣٣،
  • 4:09 - 4:14
    کرێکارێکی گەنج تۆماتبار کرا بەوەی
    کە بەنیازە بینای پەرلەمان ئاگر بدات.
  • 4:14 - 4:17
    هیتلەر ئەو هەلەی قۆزتەوە
    بۆ قایلکردنی حکومەت
  • 4:17 - 4:19
    بۆ پێدانی هێزی لەناکاوی پێببەخشێ.
  • 4:19 - 4:23
    لەماوەی یەک مانگ دا، ئازادی
    میدیا کۆتایی پێ هات،
  • 4:23 - 4:25
    حیزبەکانی تر هەلوەشێندرانەوە،
  • 4:25 - 4:29
    و یاسای دژ بە جولەکەکانیش دەرکرا.
  • 4:29 - 4:33
    زۆرێک لە هەوادارە تەعەسوبیەکانی
    هیتلێر وەک پێشبڕکێ کاری شاراوە ،
  • 4:33 - 4:35
    دەستگیر کران و لە سێدارە دران،
  • 4:35 - 4:38
    و دوای مردنی سەرۆک هیندبێرگ
    لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٤،
  • 4:38 - 4:42
    روون بوو کە هیچ هەڵبژاردنێکی نوێ
    بەڕێوە ناچێت . سەیرو سەمەرەکە ئەوەیە کە ،
  • 4:42 - 4:48
    زۆرێک لە کردەوە سەرەتاییەکانی
    هیتلەر پێویستی بە سەرکوتی بە کۆمەڵ نەبوو.
  • 4:48 - 4:51
    لە قسەکانیدا بە بەکار
    هێنانی ترس و تووڕەی خەڵک
  • 4:51 - 4:55
    پیشتیوانی بۆ خۆی و
    حیزبی نازی ڕاکێشا.
  • 4:55 - 4:57
    هاوکات، بازرگانان و ڕۆشنبیران،
  • 4:57 - 5:00
    لە چەسپاندنی ڕای گشتیدا،
  • 5:00 - 5:01
    ئەوان پشتگیری هیتلەریان دەکرد.
  • 5:01 - 5:03
    خۆیان و یەكتریان دڵنیا كردەوە
  • 5:03 - 5:06
    كە ڕەوانبێژییە توندەکەی
    زیاتر تەنھا بۆ نمایشكردن بوو.
  • 5:06 - 5:10
    دوای دەیان ساڵ، سەرهەلدانی
    هیتلەر هێشتا زەنگی مەترسیە
  • 5:10 - 5:15
    کە دامەزراوە دێموکڕاسییەکان دەکرێت
    چەند بێ هێز بن لەبەردەم جەماوەری توڕەدا
  • 5:15 - 5:19
    و سەرکردایەتیەک کە حەز دەکات
    توڕەیی زیاد بکات و ترسەکانیان دەکڕن.
Title:
چۆن هیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست؟ –ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد
Description:

تەواوت وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/how-did-hitler-rise-to-power-alex-gendler-and-anthony-hazard

دوای دەیان ساڵ لە کەوتنی ڕایچی سێییەم هێشتا ئەستەمە تێبگەین چۆن ئەدۆڵف هیتلەر، ستەمکارێک کە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، توانت لە وڵاتیکی دێموکراتیکدا دەسەڵات بگرێتە دەست.
کەواتە ئەمە چۆن ڕووییدا، و دەکرێت جارێکی تر دووبارە ببێتەوە؟ ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هەزارد دەچنە ناو مێژوو و ئەو هۆکارانەی کە ڕێگایان بە هیتلەر دا بۆ ئەوەی رێبەری ئەڵمانیا بکات چی بوون.

وانەکا لەلایەن ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد، وێنەی جوڵاو لەلایەن ئەنکێل جینجەر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:37

Kurdish (Central) subtitles

Revisions