Return to Video

پێویستە متمانە بە یەکدەنگی بڕیارەکان بکەین؟ -دیریک ئەبۆت

  • 0:07 - 0:09
    خەیاڵ بکە پۆلیس ‌دە گەواهیدەری ڕیز کردووە
  • 0:09 - 0:16
    داوای ناساندنی دزێکی بانکیان لێکرا
    کە تەماشای شوێنی تاوانەکەیان کرد.
  • 0:16 - 0:18
    ئەگەر شەش کەسیان هەمان کەسیان هەڵبژارد،
  • 0:18 - 0:21
    هەلێکی باش هەیە کە تاوانباری راستەقینەیە،
  • 0:21 - 0:23
    و ئەگەر هەر دە هەمان هەڵبژاردە بکەن،
  • 0:23 - 0:25
    لە وانەیە وا بیربکەیتەوە
    کە کەیسەکە زۆر پتەوە،
  • 0:25 - 0:27
    بەڵام هەڵەیت.
  • 0:27 - 0:30
    بۆ زۆرێک لە ئێمە، ئەمە زۆر نامۆ دیارە.
  • 0:30 - 0:35
    دوای هەموو شتێک بەشێکی زۆری کۆماڵگەی ئێمە
    پشت بە زۆرینەی دەنگ و کۆدەنگی دەبەستێت،
  • 0:35 - 0:36
    ئەگەر سیاسەت بێت،
  • 0:36 - 0:37
    بازرگانی بێت،
  • 0:37 - 0:38
    یان بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بێت.
  • 0:38 - 0:42
    هەروەها سروشتیە وا بیربکەیەوە کە
    کۆدەنگی زیاتر شتێکی باشە.
  • 0:42 - 0:45
    زۆربەی کات، و تا خاڵێکی باوەڕ پێکراو وایە.
  • 0:45 - 0:49
    بەڵام هەندێک جار، کە نزیکتر دەبیەوە لە
    بەدەست هێنانی تەواوی دەنگەکان،
  • 0:49 - 0:53
    ئەنجامەکه کەمتر باوەڕپێکراو دەبێت.
  • 0:53 - 0:56
    ئەمە پێی دەگوترێت ناکۆکی گشتی.
  • 0:56 - 0:58
    کلیلی تێگەشن لەم دژیەکە ئاشکرایه
  • 0:58 - 1:02
    لە ڕەچاو کردنی ئاستی گشتی نادڵنیایی
  • 1:02 - 1:06
    پەیوەندی بە جۆری ئەو دۆخەوەیە
    کە مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت.
  • 1:06 - 1:10
    بۆ نمونە، ئەگەر داوامان لە گەواھیدەرەکان
    کرد بۆ ناسینەوەی سێوەکە لەم ڕیزکردنە،
  • 1:10 - 1:13
    نابێ بە بڕیارە یەکدەنگیەکەیان سەرسام بین.
  • 1:13 - 1:18
    بەڵام لەو حاڵەتانەی کە ئێمە هۆکارمان هەیە
    بۆ پێشبینی کردنی هەندێک جیاوازی سروشتی،
  • 1:18 - 1:21
    ھەروەھا دەبێت پێشبینی دابەشکردنی
    ھەمەجۆریش بکەین.
  • 1:21 - 1:23
    ئەگەر دراوێک سەد جار
    بەشێوەی شاوڵی ھەڵبدەیت،
  • 1:23 - 1:28
    پێشبینی دەکەین کە لە ٪‏٥٠
    لایەکی دراوەکە دەربچێت.
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام ئەگەر ئەنجامەکە
    ٪‏١٠٠ ڕووەکان نزیک بوویەوە،
  • 1:32 - 1:34
    گومان دەکەیت شتێک ھەڵە بێت،
  • 1:34 - 1:36
    نەک لەگەڵ ھەڵگەڕانەوەی تاکەکەت،
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام لەگەڵ دراوەکە خودی خۆی.
  • 1:39 - 1:44
    بێگومان، دیاریکردنی گومانلێکراو
    وەکو سکەی دراو ھەڕەمەکی نییە،
  • 1:44 - 1:48
    بەڵامجیاکردنەوەی وەکو جیاکردنەوەی
    سێوەکان لە مۆزەکان ئاسانیش نییە،
  • 1:48 - 1:54
    لە ڕاستیدا، توێژینەوەیەک لە ساڵی ١٩٩٤
    ئەوەی دۆزیەوە کە ٪‏٤٨ لە گەواھیدەرەکان
  • 1:54 - 1:57
    گومان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی کەسی
    هەڵە لە ڕێزی هەڵبژاردەکان،
  • 1:57 - 2:00
    تەنانەت کاتێک زۆربەیان لە
    ھەڵبژاردەکانیان دڵنیان.
  • 2:00 - 2:04
    یادەوەری لەسەر بنەمای کورتە سەرنجەکان
    دەکرێت باوەڕ پێنەکراو بێت،
  • 2:04 - 2:07
    و ئێمە زۆرجار وردی
    خۆمان کەم دەخەمڵێنین.
  • 2:07 - 2:08
    زانینی هەموو ئەمانە،
  • 2:08 - 2:12
    دیاریکردنی ناسنامەکە بە کۆدەنگی دورترە
    لەوەی کە دەردەکەوێ لەتاوانێکی تردا،
  • 2:12 - 2:15
    و نزیکتر دەبینەوە لە ھەڵەی بابەتی،
  • 2:15 - 2:17
    یاخود یاری بە لیستی گومانلێکراوەکان دەکەن.
  • 2:17 - 2:21
    ھەڵەی سیستەمی تەنھا لە بابەتی
    دادگەری مرۆڤ دەرناکەوێت.
  • 2:21 - 2:23
    لەساڵی ١٩٩٣ - ٢٠٠٨دا،
  • 2:23 - 2:29
    لە ئەوروپا هەمان DNAی ئافرەتێک لە
    چەندین دیمەنی تاواندا دۆزرایەوە،
  • 2:29 - 2:34
    بەتاوانبارکردنی بکوژێکی هەڵخەڵەتێنەر
    بە ناوی تارمایی هێڵبۆڕن.
  • 2:34 - 2:40
    بەڵام بەڵگەی دی ئێن ئەیەکە زۆر بەوردی
    بەتەواوی بە پێی یەک بوو چونکە هەڵە بوو
  • 2:40 - 2:44
    دەرکەوت کە گوێ پاککەرەوەکان بەکارهاتوون بۆ
    کۆکردنەوەی نموونەی دی ئێن ئەی
  • 2:44 - 2:50
    هەمووی بە رێکەوت لەلایەن ژنێکەوە پیسکراوە
    کە لە کارگەی گوێ پاکەرەوە کار دەکات.
  • 2:50 - 2:54
    لە حاڵەتی تردا، هەڵەی سیستەمی
    تەشەنە دەکات لە ڕێگای فێڵی بەمەبەست،
  • 2:54 - 2:59
    وەک راپرسی سەرۆکایەتی، کە لە ساڵی
    ۲۰۰۲ لە لایەن سەدام حوسێنەوە ئەنجامدرا
  • 2:59 - 3:07
    کە بانگەشەی ڕێژەی ٪۱۰۰ دەنگدەرانی کرد کە
    وابڕیارە ٪۱۰۰ دەنگ بە پەسەندی دەدەن
  • 3:07 - 3:09
    لە ماوەی حەوت ساڵی تر.
  • 3:09 - 3:11
    کاتێ بەو شێوە سەرنج دەدەیت،
  • 3:11 - 3:15
    ناکۆکی گشتی لە ڕاستیدا دژوار نییە.
  • 3:15 - 3:18
    تێکڕای دەنگەکان ھێشتا بیردۆزێکی نمونەییە ،
  • 3:18 - 3:24
    بە تایبەتی لە حاڵەتەکاندا کە پێشبینی زۆر
    نزمی جیاوازی و نادڵنیای دەکەین،
  • 3:24 - 3:25
    بەڵام بە کرداری،
  • 3:25 - 3:29
    بەدەستھێنانی لەو بارودۆخەی کە
    ڕەزامەندی تەواوەتی زۆر نائەگەریە
  • 3:29 - 3:34
    پێویستە پێمان بڵێت لەوانەیە ھەمان ھۆکاری
    شاراوە کاریگەری لەسەر سیستەمەکە ھەبێت.
  • 3:34 - 3:37
    ھەر چەندە لەوانەیە تێبکۆشین
    بۆ ھاودەنگی و کۆدەنگی،
  • 3:37 - 3:41
    لەزۆر باردا ھەڵە و ناڕەزای دەبێت
    بەشێوەیەکی سروشتی چاوەڕوان بکرێت.
  • 3:41 - 3:44
    و ئەوکات ئەنجامێکی تەواو باش
    دەردەکەوێ کەڕاست بێت،
  • 3:44 - 3:45
    لەوانەیە.
Title:
پێویستە متمانە بە یەکدەنگی بڕیارەکان بکەین؟ -دیریک ئەبۆت
Speaker:
دیریک ئەبۆت
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: : http://ed.ted.com/lessons/should-you-trust-unanimous-decisions-derek-abbott

خەیاڵ بکە پۆلیس دە گەواهیدەری ریزکردووە داوایان لێدەکات کە دزێکی بانکەکە دیاریبکەن کە بینیبویان هەڵدێت لە شوێنی تاوانەکە. ئەگەر شەش لەوان هەمان کەسیان هەڵبژارد، رێکەوتێکی باش هەیە ئەوە تاوانبارەکەیە. و ئەگەر هەر دە کەس هەمان کەسیان هەڵبژارد، لەوانەیە وا بیربکەیەوە حاڵەتەکە مەحاڵە بگۆرێت، کە نزیکتر دەبیتەوە لە بەدەستهێنانی کۆدەنگی گشتی، ئەنجامەکە کەمتر باوەر پێکراو دەبێت. دریک ئەبۆت ناکۆکێ گشتی ڕووندەکاتەوە. وانەکە لە لایەن دیریک ئەبۆت کراوە ،ئەنیمی لە لایەن بریت ئەندێرهی

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:03

Kurdish (Central) subtitles

Revisions