Return to Video

.له‌ هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئه‌مه‌ی لێوە فێربووم

  • 0:01 - 0:04
    قەت لەو باوەڕەدا نەبووم
  • 0:04 - 0:07
    کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان
  • 0:08 - 0:11
    بتوانێت فێری وانەیەکی
    .ئەوەندە بەنرخم بکات
  • 0:13 - 0:14
    .بەڵام توانی
  • 0:15 - 0:19
    فێری کردم هیچ تێڕوانینێک
  • 0:19 - 0:22
    .بۆ کەسێک دانەنێم کە نایناسم
  • 0:24 - 0:29
    بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥
  • 0:29 - 0:32
    من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە
  • 0:32 - 0:36
    سوار هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر
    ،بووین لە هەمان کاتدا
  • 0:36 - 0:41
    .تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین
  • 0:42 - 0:43
    من نەمبینی
  • 0:44 - 0:46
    ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی
  • 0:46 - 0:49
    وەک ئەزانن زۆربەی کات
    سەیری کەس ناکەیت
  • 0:49 - 0:52
    .بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی
  • 0:53 - 0:56
    ،پێموابێت سەیری هەموومانی کرد
  • 0:57 - 1:01
    کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر
    .سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا
  • 1:02 - 1:07
    زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ
    بیری لەچی کردبێتەوە؟
  • 1:07 - 1:10
    .بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا
  • 1:13 - 1:15
    .ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان
  • 1:15 - 1:19
    ،بۆ ئەوە نەهاتووە تا من
    .جیڵ هیکس بکوژێت
  • 1:19 - 1:21
    مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی
  • 1:22 - 1:23
    .نەخێر
  • 1:24 - 1:27
    لهبری ئهوه، نیشانهو دیاریکردنێکی
  • 1:27 - 1:31
    .نایاسایی و نهخوازراوی پێدام
  • 1:32 - 1:36
    من بووم بە دووژمنەکە
  • 1:37 - 1:41
    ،بۆ ئەو، من "ئهوی دیکه" بووم
  • 1:41 - 1:44
    ئهوان"، که بهرامبهر"
    .به "ئێمه" دادهنرا
  • 1:46 - 1:51
    "نیشانهکردنی ئێمه وهکو "دوژمن"
    وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانهنێت
  • 1:52 - 1:54
    ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا
  • 1:55 - 1:58
    .بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج
  • 1:59 - 2:04
    بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا
    لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا و
  • 2:05 - 2:07
    منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان
  • 2:09 - 2:12
    لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە
    بۆ هەناسەهەڵکێشان
  • 2:12 - 2:15
    هەموومان نووقم کراینە ناو
    تاریکییەکی زۆر قووڵەوە
  • 2:15 - 2:18
    کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی
    پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛
  • 2:18 - 2:22
    ئهوهی بیری لێ دهکهمهوه وهکو
    .ڕۆشتن بهناو قیردا وابوو
  • 2:23 - 2:25
    نەمان ئەزانی کە ئێمە
    .دووژمنی کەسێکین
  • 2:26 - 2:30
    ،تهنها کۆمهڵه ڕێبوارێک بووین
    ،چەند خوولەکێک پێش ئەوە
  • 2:30 - 2:33
    ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان
    :پەیڕەو دەکرد
  • 2:33 - 2:35
    پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو
    ،درووست مەکە
  • 2:35 - 2:36
    قسەکردن نییە و
  • 2:37 - 2:40
    هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت
  • 2:42 - 2:45
    ،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا
  • 2:46 - 2:47
    .خۆمان دەگەیاندە یەکتری
  • 2:48 - 2:50
    .یارمەتی یەکترمان دەدا
  • 2:51 - 2:53
    ،ناوەکانی خۆمانمان دەوت
  • 2:53 - 2:55
    ،کهمێک وهک خوێندهوهی ناوی لیستێک
  • 2:56 - 2:59
    چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین
  • 3:01 - 3:03
    من جیڵم. ئەوەتام لێرەم"
  • 3:05 - 3:06
    .زیندووم
  • 3:08 - 3:09
    ".باشە
  • 3:12 - 3:13
    من جیڵم"
  • 3:14 - 3:15
    .لێرەم
  • 3:16 - 3:18
    .زیندووم
  • 3:19 - 3:21
    ".باشە
  • 3:23 - 3:26
    .ئالیسنم نەئەناسی
  • 3:26 - 3:31
    بەڵام هەموو چەند خوولەکێک
    .گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت
  • 3:31 - 3:33
    ریچاردم نەدەناسی
  • 3:34 - 3:37
    بەڵام ئەوە گرنگ بوو
    .بەلامەوە کە ڕزگاری بووە
  • 3:39 - 3:41
    هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان
  • 3:41 - 3:42
    .ناوی یەکەمی خۆم بوو
  • 3:43 - 3:44
    نەیاندەزانی
  • 3:44 - 3:48
    کە من سەرۆکی بەش بووم
    لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان و
  • 3:49 - 3:53
    ،ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە
  • 3:53 - 3:55
    .ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو
  • 3:56 - 4:00
    نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و
    نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، و
  • 4:00 - 4:04
    هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی
    هوونەرەکان بووم
  • 4:04 - 4:05
    -- ڕەشپۆش بووم
  • 4:07 - 4:08
    -- ئێستاش وام
  • 4:09 - 4:11
    هەروەها چرووتم دەکێشا
  • 4:12 - 4:14
    .بەس ئێستا چرووت ناکێشم
  • 4:14 - 4:18
    بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی
    ،تێدەوە جینم دەخواردەوە
  • 4:18 - 4:25
    بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم
    ،ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم
  • 4:26 - 4:28
    ،خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم
  • 4:29 - 4:30
    .قسە بکەم
  • 4:31 - 4:36
    ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم
    .کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن
  • 4:36 - 4:39
    .ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە
  • 4:41 - 4:44
    ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە
  • 4:44 - 4:49
    کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا
    بەکارهێنا بۆ پەستنی سەری قاچەکانم و
  • 4:49 - 4:55
    هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و
    هەموو کەسێکم لەبیرکرد
  • 4:55 - 4:59
    بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی
    ،گوێ لەخۆم بگرم
  • 4:59 - 5:02
    بەتەنیا غەریزەی خۆم
    .بتوانێت ڕێبەریم بکات
  • 5:03 - 5:05
    ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە
  • 5:06 - 5:08
    هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە
  • 5:08 - 5:09
    بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و
  • 5:09 - 5:13
    بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم
    .دەبوومەوە بۆ چاوداخستن
  • 5:15 - 5:18
    ،بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت
  • 5:19 - 5:23
    کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە
    لە تەواوی ژیانم
  • 5:23 - 5:25
    هەتا ئەم ساتە
  • 5:27 - 5:30
    .لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم
  • 5:31 - 5:34
    لەوانەبوو بمتوانیایە
    زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم
  • 5:34 - 5:39
    لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە
    .بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا
  • 5:40 - 5:45
    بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی
    .دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو
  • 5:45 - 5:47
    .بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم
  • 5:48 - 5:51
    گرنگ بوو بەلامەوە کێم
  • 5:51 - 5:52
    .لەسەر بزنس کاردەکەم
  • 5:54 - 5:57
    بەڵام لەو تونێلەیا
    .ئەوە هیچ گرنگ نەبوو
  • 5:59 - 6:04
    ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کەوت
  • 6:04 - 6:06
    ،لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە
  • 6:06 - 6:09
    ،نەم ئەتوانی قسە بکەم
  • 6:09 - 6:14
    نەم ئەتوانی تەنانەت
    ".وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ
  • 6:15 - 6:18
    .لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان
  • 6:18 - 6:21
    هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و
  • 6:21 - 6:25
    .ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم
  • 6:27 - 6:28
    تێگەشتم
  • 6:29 - 6:35
    ،کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە
  • 6:36 - 6:39
    کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو
    باجی ناسنامەیەم بینی
  • 6:39 - 6:42
    کە درابوو پێم کاتێک
    داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە
  • 6:42 - 6:44
    :لەسەری نووسرابوو
  • 6:44 - 6:49
    "نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت"
  • 6:51 - 6:55
    .نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت
  • 6:57 - 7:00
    .ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم
  • 7:01 - 7:04
    ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم
  • 7:04 - 7:07
    ،ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە
  • 7:07 - 7:10
    .تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم
  • 7:11 - 7:15
    هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو
  • 7:15 - 7:19
    بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان
    ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و
  • 7:20 - 7:22
    ژیانی من ڕزگارکەن
  • 7:22 - 7:25
    بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی
    نەناسراو ڕزگارکەن، و
  • 7:25 - 7:28
    ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە
  • 7:28 - 7:33
    ،بۆ ئەوان گرنگ نەبوو
    ،دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار
  • 7:33 - 7:35
    ،گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە
  • 7:35 - 7:37
    ،گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو
  • 7:37 - 7:39
    ،ئارەزووی سێکسیم چۆنە
  • 7:40 - 7:41
    ،دەنگم بە کێ یاوە
  • 7:41 - 7:43
    ،خوێندنم تەواو کردوە
  • 7:43 - 7:46
    .باوەڕدارم یان بێباوەڕم
  • 7:47 - 7:49
    هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە
  • 7:49 - 7:54
    جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم
  • 7:56 - 7:59
    .خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم
  • 8:00 - 8:02
    من بەڵگەم
  • 8:02 - 8:09
    لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج
    نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات
  • 8:09 - 8:12
    .بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت
  • 8:13 - 8:18
    ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری یەکێک
    ،لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی
  • 8:18 - 8:20
    .ساڵی پار پێکەوە گرتمان
  • 8:20 - 8:23
    دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و
  • 8:23 - 8:25
    .ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا
  • 8:28 - 8:30
    ،لە ناو ئەو هەرایەدا
  • 8:30 - 8:33
    .دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو
  • 8:33 - 8:36
    .بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا
  • 8:37 - 8:39
    هەستم بە چی کرد؟
  • 8:40 - 8:41
    هەستم بە خۆشەویستی کرد
  • 8:42 - 8:47
    ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت
    ،لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە
  • 8:47 - 8:50
    :ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم
  • 8:50 - 8:52
    ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم
  • 8:54 - 8:55
    .خۆشەویستییە
  • 8:57 - 8:59
    منیان خۆشەویست
  • 9:01 - 9:07
    لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە
    بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان
  • 9:08 - 9:09
    لە ڕادە بەدەر گەورەیە
  • 9:09 - 9:12
    .چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە
  • 9:12 - 9:15
    من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم
  • 9:16 - 9:20
    بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم
    بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و
  • 9:20 - 9:23
    چەند پرسیارێک بۆ هەموومان
    :کە لەبەرچای بگرین
  • 9:25 - 9:30
    ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە
    گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟
  • 9:32 - 9:35
    پێویست ئەکات تراژیدیایەک
    یان کارەساتێک ڕوو بدات
  • 9:35 - 9:40
    تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین
    ،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین
  • 9:41 - 9:43
    وەک مرۆڤ؟
  • 9:44 - 9:49
    ئەی کەی ژیری سەردەمی
    خۆمان لە باوەش دەگرین
  • 9:50 - 9:53
    بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و
  • 9:54 - 9:57
    گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن
  • 9:57 - 10:02
    بۆ هەموو ئەوانەی تەنییا
    نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟
  • 10:04 - 10:05
    سوپاس بۆ گوێگرتنتان
  • 10:05 - 10:12
    (چەپڵەلێدان)
Title:
.له‌ هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئه‌مه‌ی لێوە فێربووم
Speaker:
جیڵ هیکس
Description:

چیرۆکەکەی جیڵ هیکس چیرۆکی هاودڵی و مرۆڤایەتییە، کە لە خۆڵەمێشەکانی ئاژاوەگێڕی و ڕقەوە سەرهەڵدەدات. ڕزگاربوێکی هێرشە تیرۆرستییە خۆکوژەکەی ٧ی تەمموزی ٢٠٠٥ی لەندەن، باسی چیرۆکەکەی خۆی دەکات لە
ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەدا -- و ئەو وانە بەنرخانەی کە لێوەی وەرگرت کاتێک فێربوو چۆن بەردەوامبێت لە ژیان

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:37

Kurdish subtitles

Revisions