Return to Video

جوانی ئەوەی کە هەرگیز نایزانین

  • 0:00 - 0:05
    بەیانیەکی گەرمی مانگی دە
  • 0:05 - 0:07
    لە شەمەندەفەرە شەوانەكە هاتمە خوارەوە،
  • 0:07 - 0:09
    لە مەندەلی
  • 0:09 - 0:12
    پایتەختە شاهانە کۆنەکەی بورما،
  • 0:12 - 0:13
    ميانمارى ئێستا.
  • 0:14 - 0:18
    لەسەر شەقامەكە توشى كۆمەڵێک
    پياوى بەهێز بووم
  • 0:18 - 0:22
    لە تەنیشت دەسگێڕی پاسکیلەکانيان وەستابوون.
  • 0:22 - 0:23
    و یەکێکیان هات و
  • 0:23 - 0:25
    پێشنیاری پیشاندانی دەوروبەری بۆ کردم.
  • 0:27 - 0:29
    ئەو نرخەى ئەو گوتى زۆر نزم بوو.
  • 0:30 - 0:34
    کەمتر بوو لەوەی کە دەمویست بیدەم
    بۆ پارچەیەک چوکڵاتە لە ماڵەوە.
  • 0:34 - 0:37
    ئینجا سەر گالیسکەکە کەوتم
  • 0:37 - 0:43
    و دەستی بە ڕۆشتن کرد بە هێواشی
    بە نێوان کۆشک و پەرستگاکان.
  • 0:44 - 0:49
    و هەر وەک ئەوەی کردی، پێی گوتم چۆن
    هاتۆتە ئەو شارە لە لادێکەیەوە.
  • 0:49 - 0:52
    بڕوانامەى لە بيركارى بەدەست هێنابوو
  • 0:52 - 0:54
    خەونەکەی ئەوەبوو کە ببێتە مامۆستا.
  • 0:54 - 0:59
    بەڵام بە دڵنیایەوە ژیان سەختە
    لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی سەربازی،
  • 0:59 - 1:03
    و تاکو ئێستا، ئەمە تاکە ڕێگە بوو
    کە بتوانێ بژێوی پەیدا بکات.
  • 1:05 - 1:09
    پێی دەگوتم کە زۆربەی شەوان
    لە ناو گالیسکەکەی خەوتووە
  • 1:09 - 1:13
    بەو شێوەیە دەیتوانی یەکەم گەشتیار ببات
    لە شەمەندەفەری شەوانە.
  • 1:16 - 1:19
    و بەزووى بۆمان دەركەوت كە
    لەچەند ڕوويەكى دياريكراوەوە،
  • 1:19 - 1:21
    ئێمە زۆر شتی لێکچوومان هەبوو
  • 1:21 - 1:23
    هەردووکمان لە تەمەنی بیست ساڵیدا بووین
  • 1:23 - 1:26
    هەردووکمان سەرسام بووين
    بە کلتوری بیانیەکان
  • 1:27 - 1:29
    ئەوەبوو بانگێشتی کردم بۆ ماڵەوە.
  • 1:30 - 1:34
    و شەقامە پان و قەرەباڵغەکەمان بەجێ هێشت
  • 1:34 - 1:38
    و لاماندا و چوین بۆ کۆڵانە سەختەكان.
  • 1:38 - 1:40
    لە هەموو لایەکەوە کوخی شکاوی لێبوو.
  • 1:40 - 1:43
    کە بەڕاستی نەمدەزانی لە کوێم
  • 1:44 - 1:48
    و وام هەست کرد کە هەرشتێک
    دەکرێ بەسەرم بێت ئێستا.
  • 1:48 - 1:50
    دەکرا ببردرابوومایە یان
    دەرمانخوارد بکرامایە
  • 1:50 - 1:52
    یان خراپتریش لەوەش.
  • 1:52 - 1:53
    کەس نەیدەزانی.
  • 1:54 - 1:58
    لە کۆتاییدا، وەستا و منی بردە ناو کوخەکە،
  • 1:58 - 2:01
    کە لە ژوورێکی زۆر بچووک پێک هاتبوو.
  • 2:02 - 2:04
    و دواتر لار بووەوە،
  • 2:04 - 2:06
    و دەستى برد بۆ ژێر جيێگەكەی.
  • 2:08 - 2:10
    شتێ لە ناومدا بەستی.
  • 2:12 - 2:15
    چاوەڕێم کرد بزانم چى دێنێتە دەرەوە.
  • 2:15 - 2:18
    و لە کۆتاییدا سندوقێکی دەرهێنا.
  • 2:19 - 2:24
    لە ناويدا تاك بەتاكى ئەو نامانە هەبوون
    کە تا ئێستا پێی گەشتبوو
  • 2:24 - 2:26
    لە گەشتیارەکانی دەرەوە
  • 2:27 - 2:29
    و لەسەر هەندێکیان لكاندبووى
  • 2:29 - 2:33
    وێنەى بچوكى ڕەش و سپى
  • 2:33 - 2:35
    هاورڕێ بيانيەكانى.
  • 2:36 - 2:40
    ئەو شەوە کاتێک ماڵئاواییمان کرد،
  • 2:40 - 2:43
    بۆم دەركەوت كە ئەو
  • 2:43 - 2:45
    نهێنى گەشتكردنى نيشانداوم
  • 2:45 - 2:47
    كە ئەويش سەركەشيكردنە،
  • 2:47 - 2:50
    بۆ چوون بە قوڵایی ناوەوەی هەروەها دەرەوەی
  • 2:50 - 2:52
    بۆ ئەو شوێنانەى كە هەرگیز نەدەچووی،
  • 2:53 - 2:55
    بۆ سەرکێشی کردن بەناو گومان،
  • 2:56 - 2:57
    ناڕوونییەکان
  • 2:57 - 2:59
    تەنانەت ترسیش.
  • 3:00 - 3:03
    لە ماڵەوە زۆر ئاسانە
  • 3:03 - 3:05
    وای دابنێی کە ئێمە لە سەروو هەموو شتێکین.
  • 3:06 - 3:10
    لە دەرەوە لە جيهاندا، هەموو ساتێك
    وابيردەهێنرێتەوە كە وانيت
  • 3:10 - 3:13
    تەنانەت ناتوانی بگەی بە بنج و بنەوانی.
  • 3:14 - 3:17
    لە هەموو شوێنێک خەڵک دەیەوێ جێگیربێت
  • 3:17 - 3:19
    ڕاف واڵدۆ ئیمێرسن پێمان دەڵێ
  • 3:19 - 3:22
    بەڵام تەنها بە شێوەیەک"
    کە جێگیر نین
  • 3:22 - 3:24
    ئایە هیچ هیوایەک هەیە بۆ ئێمە؟"
  • 3:25 - 3:27
    لەم کۆنفڕانسەدا
    زۆر بە بەخت بوین
  • 3:27 - 3:31
    بە بیستنی چەند بیرۆکەیەکی نوێ و دۆزینەوە
  • 3:31 - 3:33
    بەڕاستی لە بارەی
    هەموو ئەو ڕێیانەی
  • 3:33 - 3:36
    کە زانست بەرەو پێش دەبەن.
  • 3:37 - 3:40
    بەڵام لە هەندێک باردا زانست بڵاو دەبێتەوە.
  • 3:41 - 3:42
    و ئەوە ئەو ساتەیە
  • 3:42 - 3:45
    كە ژیانت يەكلا بووەتەوە:
  • 3:46 - 3:48
    دەکەویە خۆشەویستیەوە؛
  • 3:48 - 3:50
    هاوڕێ لە دەست دەدەیت؛
  • 3:51 - 3:52
    ڕووناکیەکان دەکوژێنەوە.
  • 3:53 - 3:58
    و دوای ئەوە، کاتێک کە خۆت ونکرد
    یان سەختیت بەڕێ کرد
  • 3:58 - 4:00
    ئەو کاتە بۆت دەردەکەوێت تۆ کێیت.
  • 4:02 - 4:06
    باوەڕم بەوە نییە کە نەزانی ئاسوودەیی بێت.
  • 4:06 - 4:09
    زانست بێ گومان ژیانی ئێمەی
  • 4:09 - 4:12
    گەشاوەتر و درێژتر و تەندروستتر کردووە.
  • 4:13 - 4:18
    من تا هەتایە سوپاسگوزاری ئەو مامۆستایانەم
    کە یاساکانی فیزیایان فێرکردووم
  • 4:18 - 4:21
    و نيشانيان دام کە
    کە سێ جاران سێ دەکاتە نۆ.
  • 4:22 - 4:25
    دەتوانم لە هەر کاتێک لە شەو و ڕۆژدا
  • 4:25 - 4:27
    بە پەنجەکانم شت بژمێرم.
  • 4:29 - 4:30
    بەڵام کاتێ بیرکارێک دەڵێ
  • 4:30 - 4:34
    سالب سێ جاران سالب سێ دەکاتە نۆ
  • 4:34 - 4:39
    شتێکی لۆژیکییە
    كە زياتر وەك متمانە پێكردنە.
  • 4:41 - 4:44
    پێچەوانەی زانست، هەمیشە نەزانی نییە.
  • 4:45 - 4:46
    دەکرێ پرسین بێ.
  • 4:46 - 4:48
    یان ناڕوونی.
  • 4:48 - 4:49
    گریمانەیی.
  • 4:50 - 4:54
    و لە ژیانمدا ئەوەم زانی
    کە ئەو شتانەی نایزانم
  • 4:54 - 4:56
    زیاتر منیان بەرەو پێش بردووە
    و سەرکەوتوتر بوومە
  • 4:56 - 4:59
    وەک لەو شتانەی کە دەیزانم.
  • 5:00 - 5:02
    هەروەها ئەو شتانەشی کە نایانزانم
  • 5:02 - 5:05
    منیان نزیکتر کردۆتەوە
    لە هەرکەسێک کە لە دەورمە.
  • 5:07 - 5:09
    لەو ٨ ساڵەی دواییانەدا لە مانگی یانزدەدا
  • 5:09 - 5:13
    هەموو ساڵێک گەشتم دەکرد بۆ یابان
    لەگەڵ دالی لاما.
  • 5:14 - 5:17
    و تەنیا شتێک کە هەموو ڕۆژێک دەیگوتەوە
  • 5:17 - 5:21
    كە پێدەچوو زياتر دڵنياى و متمانە
    بە خەڵك بدات
  • 5:21 - 5:23
    نازانم" بوو".
  • 5:24 - 5:26
    چی ڕوودەدات لە تیبێت؟
  • 5:27 - 5:30
    ئێمە کەی ئاشتەوایی لە جیهان بەدەست دێنین؟
  • 5:31 - 5:33
    باشترین ڕێگە بۆ بەخێوکردنی منداڵان چییە؟
  • 5:34 - 5:37
    :بە ڕاشكاوانە ئەو پياوە ژيرە دەيگوت
  • 5:37 - 5:38
    "نازانم".
  • 5:40 - 5:44
    دانیاڵ کانیمانی ئابوریزان
    کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە
  • 5:44 - 5:48
    شەست ساڵ زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر
    ڕەفتاری مۆرڤ کردووە،
  • 5:48 - 5:50
    و دەرەنجامەكەى ئەوەیە
  • 5:50 - 5:55
    ئێمە هەمیشە زۆر لەوە زياتر لەو شتانە
    دڵنیاین كە پێمان وایە دەيزانين
  • 5:55 - 5:57
    کە پێویستە دڵنیابین.
  • 5:57 - 5:59
    هەروەک ئەوەی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە
  • 5:59 - 6:04
    توانای بێ سنوور بۆ فەرامۆشکردنی نەزانیمان.
  • 6:05 - 6:10
    دەزانین کە تیمەکەمان براوە
    دەبێ ئەم هەفتەیە
  • 6:10 - 6:12
    و ئێمە تەنها چەند جارێ
  • 6:12 - 6:15
    ئەوەمان بيردێتەوە كە ڕاستين.
  • 6:16 - 6:18
    زۆربەی کاتەکان لە تاریکیداین.
  • 6:19 - 6:23
    و ئەوە ئەو شوێنەیە كە هاوسۆزى
    ڕاستەقينەى لێیە.
  • 6:25 - 6:28
    ئایا دەزانی کە خۆشەویستەکەت
    بەیانی چی دەکات؟
  • 6:29 - 6:30
    دەتەوێ بزانیت؟
  • 6:32 - 6:34
    دایک و باوکی هەموومان کە هەندێک خەڵک،
  • 6:34 - 6:36
    پێیان دەڵێن ئادەم و حەوا
  • 6:36 - 6:40
    دەكرا بەنەمرى بمێننەوە هەتا
    ئەو کاتەی لە داری ژیانیان خواردبا.
  • 6:41 - 6:43
    بەڵام ئەو کاتەی کە دەستیان کرد بە
  • 6:43 - 6:45
    خواردنی بەرهەمی داری زانست لە
    چاکە و خراپە،
  • 6:45 - 6:47
    ئەو کاتە کەوتنە ناو نەزانییەوە.
  • 6:48 - 6:51
    و ئەوا هەستى نيگەرانى و شەرم و
  • 6:51 - 6:52
    هەست بە خۆکردن گەشەی کرد.
  • 6:53 - 6:55
    و ئەوان زۆر کەم بە درەنگەوە فێربوون
  • 6:55 - 6:58
    کە بە دڵنیاییەوە هەندێک شت هەن
    پێویستە بیانزانین،
  • 6:58 - 7:02
    بەڵام زۆر زیاتر هەیە کە پێویستە
    وازیان لێبهێنین.
  • 7:04 - 7:06
    ئێستا، کاتێک کە منداڵ بووم
  • 7:06 - 7:09
    بێگومان هەموو شتێکم دەزانی.
  • 7:09 - 7:14
    بیست ساڵی تەمەنم لە پۆلدا بەسەر بردووە
    بۆ کۆکردنەوەی زانست و زانیاری
  • 7:14 - 7:16
    و من ڕێک لە بازرگانی زانیاریدا بووم
  • 7:16 - 7:18
    نوسینی وتار و نوسراو بۆ تایم مەگەزین
  • 7:19 - 7:24
    و یەکەم گەشتم کرد بۆ یابان
    بۆ دوو هەفتە و نیو
  • 7:24 - 7:28
    و گەڕامەوە لەگەڵ وتارێکی ٤٠ پەڕیی
  • 7:28 - 7:31
    کە هەموو شتێکی تێدا ڕوون کرابووەوە
    بە وردی سەبارەت بە پەرستگەکانی یابان
  • 7:31 - 7:34
    فاشیۆن و ستایلی، یاری بەیس بۆڵی
  • 7:34 - 7:36
    ڕوحی.
  • 7:37 - 7:40
    بەڵام لە ژێر هەموو ئەوانەدا
  • 7:40 - 7:43
    شتێک کە نەمدەتوانی تێیبگەم
  • 7:43 - 7:47
    گەیاندمی بە چەند هۆکارێک
    کە ناتوانم ئێستاش بۆتان ڕون بکەمەوە
  • 7:48 - 7:51
    ئەوەیە بڕیارمدا بچم بۆ یابان و لەوێ بژیم.
  • 7:52 - 7:55
    ئێستا ئەوە ٢٨ ساڵە من لەوێ دەژیم
  • 7:55 - 7:58
    بەڕاستی ناتوانم زۆر دەربارەی
  • 7:58 - 7:59
    ماڵەکەم قسەتان بۆ بکەم.
  • 8:00 - 8:02
    کە زۆر خۆشە
  • 8:02 - 8:04
    چونکە ئەمە مانای ئەوەیە کە
    من هەموو ڕۆژێک شتی نوێ دەدۆزمەوە،
  • 8:04 - 8:06
    و لە پڕۆسەکەدا
  • 8:06 - 8:10
    سەیری دەوروبەر و سوچەکان دەکەم
    و بە هەزارەها شت دەبینم
  • 8:10 - 8:11
    کە هەرگیز نازانم چین.
  • 8:13 - 8:15
    زانست دیاریەکی بێنرخە
  • 8:16 - 8:21
    بەڵام خەیاڵی زانست دەكرێ
    ترسناكتر بێ لە نەزانين
  • 8:22 - 8:25
    بیر بکەیتەوە کە خۆشەویستەکەت دەناسی
  • 8:25 - 8:26
    یان دوژمنەکەت دەناسی
  • 8:27 - 8:28
    دەکرێ زۆر خراپتر بێت
  • 8:28 - 8:31
    لەوەی کە دانبنێی بەوەی
    کە هەرگیز نایان ناسیت
  • 8:32 - 8:36
    هەموو بەیانیەکی لە یابان کە
    خۆر لە شوقەکەی ئێمەی دەدا
  • 8:36 - 8:41
    هەوڵێکی زۆر دەدەم کە سەیری پێشبینی
    کەش و هەوا نەکەم
  • 8:41 - 8:42
    چونکە ئەگەر بیکەم
  • 8:42 - 8:46
    مێشکم سەرقاڵ و ماندوو دەبێت
  • 8:46 - 8:48
    تەنانەت ئەگەر ڕۆژەکەش خۆش بێت.
  • 8:50 - 8:54
    ئێستا نووسەرێکی هەمیشەییم بۆ ماوەی
    ٣٤. ساڵ
  • 8:55 - 8:58
    و تاکە شت کە فێری بوومە
  • 8:58 - 9:01
    گۆڕانکاری کاتێک ڕودەدات
    کە من بەرپرس نیم
  • 9:01 - 9:03
    کاتێک کە نازانم دواتر چی دەبێت
  • 9:03 - 9:08
    کە ناتوانم وای دابنێم کە لە هەموو
    ئەو شتانەی دەوروبەرم گەورەترم.
  • 9:09 - 9:11
    و هەمان شت ڕاستە بۆ خۆشەويستى
  • 9:12 - 9:14
    يان كاتى قەيران و سةختى
  • 9:15 - 9:18
    لەناکاو، ئێمە گەڕاینەوە
    بۆ گالیسکەکە دووبارە
  • 9:18 - 9:22
    و ئێمە لە شەقامە فراوان و
    ڕوناككراوەكانين
  • 9:22 - 9:26
    یەکەم یاسای گەشتمان
    بەیاددێتەوە
  • 9:26 - 9:28
    هەروەها
    ژیانیشمان بەیاددێنێتەوە:
  • 9:28 - 9:34
    تۆ بەقەد ئامادەباشیت بۆ
    خۆبەدەستەوەدان بەهێزی.
  • 9:35 - 9:37
    لە کۆتایدا، لەوانەیە
  • 9:37 - 9:38
    مرۆڤ بوون
  • 9:39 - 9:41
    زۆر گرنگتر بێت لەوەی
  • 9:41 - 9:45
    .کە هەموو شتێک بزانیت
  • 9:45 - 9:46
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 9:46 - 9:48
    چەپڵە ڕێزان
  • 9:48 - 9:53
    چەپڵە ڕێزان
Title:
جوانی ئەوەی کە هەرگیز نایزانین
Speaker:
پیکۆ لایە
Description:

نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا، پیکۆ لایە گەشتێکی کرد بۆ یابان، سەرسام بوو بە وڵاتەکە و چوو لەوێ بژی
چاودێرێکی تامەزرۆ بۆ ڕوحیانەتی مرۆڤ. لایە درکی بەمە دەکات کە ئێستا بە بەراورد لەگەڵ جاران زۆر کەمە.
بە سەرسامبوون بە فەلسەفەی لیریک و بە ئەزموونی کەڵەکەبووی چەند ساڵە، لایە لەم ئاخاوتنە پڕ زانیاریە پێمان دەڵێت تا زیاتر ببینین کەمتر دەزانین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:05

Kurdish subtitles

Revisions