Return to Video

چۆن منشن نوشتاوە چۆن داهێندرا | چرکەساتەکانی وەچەرخان ١٢ - جێسیکا ئۆریک

  • 0:06 - 0:13
    لە چرکەساتی وەچەرخاندا...
  • 0:13 - 0:15
    سان فرانسیسکۆیە و ساڵی ١٩٣٠ ییەکانە.
  • 0:15 - 0:18
    جۆزف بی فریدمان و کچه گەنجەکەی جودس
  • 0:18 - 0:21
    لە ساردەمەنی خانەیەکدا دانیشت بوون.
  • 0:21 - 0:23
    جودس داوای میڵکشەیکی کرد.
  • 0:23 - 0:26
    ئینجا ڤانێلا بوو یان شاتوو، نازانین.
  • 0:26 - 0:31
    کە میڵکشەیکەکەیان بۆ هێنا،
    جۆزف جودسی بینی کە کێشەی هەیە.
  • 0:31 - 0:32
    لەسەر ئەسکەمبیلە بەرزەکە بوو،
  • 0:32 - 0:35
    نەی توانی بگاتە زارکی قەصەبە خەت خەتەکە
  • 0:35 - 0:37
    کە لە خواردنەوەکەیدا بوو.
  • 0:37 - 0:42
    جۆزف، کاتێک ئەمەی بینی،
    منشنی جودسی دەستکاری کرد.
  • 0:42 - 0:44
    برغویەکی خستە سەرێکی قەصەبەکەوە،
  • 0:44 - 0:46
    و بە دەزووی داو بەستی،
  • 0:46 - 0:50
    برغووەکەی لە ناویدا سوڕاند
  • 0:50 - 0:54
    کۆمەڵێک دایسی چونیەکی
    لەسەر منشنەکە دروست کرد.
  • 0:54 - 0:55
    دوای دەرهێنانی برغووەکە،
  • 0:55 - 0:58
    منشنەکە دەکرا بنوشتێتەوە
    بەسەر پەرداغەکەدا،
  • 0:58 - 1:01
    بەمە جودس توانی میڵکشەیکەکە نۆش بکات.
  • 1:01 - 1:03
    جۆزف سەرەتا منشنە گونجاوە تازەکەی
  • 1:03 - 1:07
    بە نەخۆشخانەکان فرۆشت بۆ یارمەتیدانی
    ئەو نەخۆشانەی کە پاڵکەوتن،
  • 1:07 - 1:11
    بەڵام وردە وردە، بە هاوکاری خوشکە
    لێزانەکەی بێتی لە بازرگانی و مارکێتینگدا،
  • 1:11 - 1:15
    منشنی نوشتاوە بوو بە
    دڵخوازی هەموو منداڵێک و
  • 1:15 - 1:17
    بوو بە کەلوپەلێکی هەمیشەیی ناو ماڵەکان.
Title:
چۆن منشن نوشتاوە چۆن داهێندرا | چرکەساتەکانی وەچەرخان ١٢ - جێسیکا ئۆریک
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/how-the-bendy-straw-was-invented-moments-of-vision-12-jessica-oreck

ئەمڕۆ، بەپێی خەمڵاندنەکان بێت، ئەمریکییەکان ٥٠٠ ملیۆن منشن نوشتاوە بەکار دەهێنن. بەڵام بیرۆکەی ئەم ئامێرە ناوازەیە لە کوێوە هات؟ لە بابەتی دوازدەهمی "چرکەساتەکانی وەچەرخان" جێسیکا باسی ئەم منشنی نوشتاوەمان بۆ دەکات.

ئامادە کردنی وانە و ئەنیمەیشن: جێسیکا ئۆریک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
01:40

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions