Return to Video

پێنج ھۆكار بۆ لەناو بردنی خەونەكانتان

  • 0:01 - 0:03
    من دوو ساڵی ڕابردووم
    تەرخان كرد بۆ تێگەیشتن لەوەی
  • 0:03 - 0:05
    چۆن خەڵك خەونەكانیان
    بەدەست بھێنن.
  • 0:05 - 0:08
    كاتێك ئێمە بیر لەو خەونانە
    دەكەینەوە كە ھەمانە،
  • 0:08 - 0:10
    و ئەو چاڵەی ئێمە دەمانەوێت
    لەم گەردوونە جێ بھێلین،
  • 0:10 - 0:13
    شتێكی سەرسوڕھێنەرە دەبینین
    کە بۆشاییەکی گەورە ھەیە
  • 0:14 - 0:17
    لە نێوان ئەو خەونانەی ئێمە ھەمانە،
    و ئەو پڕۆژانەی ھەرگیز ناینە دی.
  • 0:17 - 0:18
    (پێكەنین)
  • 0:19 - 0:20
    بۆیە من لێرەم ئەمڕۆ قسەتان بۆ دەكەم
  • 0:20 - 0:24
    سەبارەت بەو پێنج ڕێگەیەی ڕێگرن
    لە بەدەست ھێنانی خەونەكانتان.
  • 0:25 - 0:30
    یەكەم: بڕوات بە سەركەوتنی لەناکاو ھەبێت.
  • 0:30 - 0:31
    چیرۆكەكە دەزانن، ڕاستە؟
  • 0:31 - 0:36
    شارەزایەكی تەكنەلۆجی بەرنامەیەكی مۆبایل
    دروست كرد و بە پارەیەكی زۆریش فرۆشتی.
  • 0:37 - 0:41
    دەزانن، ئەم چیرۆكە لەوانەیە ببێتە ڕاستی،
    بەڵام من گرەو لە ناتەواوی دەكەم.
  • 0:41 - 0:43
    ئەگەر تۆ بچیت
    لێكۆلینەوەی زیاتر بكەیت،
  • 0:43 - 0:45
    گەنجەكە پێشتر ٣٠
    بەرنامەی تەواو كردووە
  • 0:45 - 0:48
    و لە بەرزترین پلەی شارەزاییە.
  • 0:48 - 0:51
    ئەو بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە ئێش
    لەسەر ئەم بوارە دەكات.
  • 0:52 - 0:53
    ئەمەش بەڕاستی سەرسوڕھێنەرە.
  • 0:53 - 0:59
    من لە بەرازیل چیرۆكێكی ھاوشێوەم هەیە کە
    خەڵك هەست دەکەن بە رۆژێک بەدەستم هێناوە.
  • 0:59 - 1:01
    من لە خێزانێكی سادەم
  • 1:01 - 1:05
    و دوو ھەفتە پێش دوامۆڵەتی
    پێشكەش كردن بۆ MIT,
  • 1:05 - 1:07
    دەستم بە ئامادە كردنی پرۆسەی
    پێشكەش كردن كرد.
  • 1:07 - 1:09
    و، ئەوەتا! من وەرگیرام.
  • 1:10 - 1:13
    خەڵك لەوەیە بیربكەنەوە ئەوە
    سەركەوتنەكانی لە خۆوە دروست بووە،
  • 1:13 - 1:17
    بەڵام ئەمە ڕوویداوە
    بە هۆی ئیشی ١٧ ساڵی رابردوو،
  • 1:17 - 1:19
    من ژیان و ئیشم بە جدی وەرگرتووە.
  • 1:19 - 1:23
    چیرۆكی سەركەوتنەكان
    ھەمیشە ئەنجامی
  • 1:23 - 1:26
    ھەموو ئەو شتانەیە كە تۆ لە
    ژیانتدا كردووتە تا ئەم چركەیە.
  • 1:27 - 1:30
    دووەم: باوەڕ كردن بە كەسێكی تر
    وەڵامی بۆ ھەموو پرسیارەكانت ھەیە.
  • 1:30 - 1:33
    بە بەردەوامی، خەڵك دەیانەوێت
    یارمەتیت بدەن، ڕاستە؟
  • 1:33 - 1:36
    ھەموو مرۆڤێك: خێزانەكەت،
    ھاورێكانت، ھاوپیشەكانت،
  • 1:36 - 1:39
    ھەموویان بیرۆكەیان ئەوەیان ھەیە
    كام ڕێگە پێویستە تۆ بیگریتە بەر:
  • 1:39 - 1:42
    "ڕێگەم بدەن پێتان بڵێم،
    بەم نەفەقە دا بڕۆن."
  • 1:42 - 1:43
    بەڵام كاتێك تۆ بە نێوی دا دەڕۆیت،
  • 1:43 - 1:46
    لە ھەمان كاتدا ڕێگەی تر
    ھەیە تۆ ھەڵیبژێریت.
  • 1:46 - 1:49
    و پێویستە خۆت ئەم بڕیارانە بدەیت.
  • 1:49 - 1:53
    ھیچ كەسێك جگە لە خۆت
    وەڵامی نمونەی بۆ ژیانت نییە.
  • 1:53 - 1:56
    و پێویستە تۆ پارێزگاری ھەڵبژاردنی
    ئەم بڕیارانە بكەیت، ڕاستە؟
  • 1:56 - 1:59
    بۆڕیەکان بێسنورن و
    سەرت دەسوڕمێت،
  • 1:59 - 2:01
    و ئەمە بەشێكە لە پڕۆسەكە.
  • 2:02 - 2:05
    سێیەم: و ئەمە زۆر ھەستیارە
    بەڵام زۆر گرنگە:
  • 2:06 - 2:09
    بڕیاری سەقامگیری بدە کاتێک گەشە مسۆگەرە.
  • 2:09 - 2:11
    ھەر بۆیە كاتێك ژیانت
    بە شێوەیەكی باش دەڕوات،
  • 2:11 - 2:13
    گروپێكی چاكتان پێكەوە داناوە،
  • 2:13 - 2:16
    و دەستكەوتی باش ھەیە و
    ھەموو شتێك لە جێ خۆیەتێ--
  • 2:16 - 2:18
    ئێستا كاتی جێگیر بوونە.
  • 2:18 - 2:20
    كاتێك من یەكەم پەرتووكم بڵاو كردەوە،
  • 2:20 - 2:23
    بە ھەموو توانامەوە كارم كرد بۆ ئەوەی
    لە ھەموو شوێنێكی بەرازیل بڵاو بێتەوە.
  • 2:23 - 2:26
    لەگەڵ ئەمەشدا، لە سەرووی سێ
    ملیۆن كەس پەرتوكەكەیان دابەزاند،
  • 2:26 - 2:28
    سەرووی ٥٠ ھەزار كەس كۆپیەك
    لە پەرتووكەكەیان كری.
  • 2:28 - 2:32
    كاتێك من پاشكۆم نووسی،
    ھەندێك دەست كەوت گەرەنتی كرا.
  • 2:33 - 2:36
    ھەتا ئەگەر من ھەوڵی زۆرم نەدا،
    بەڵام فرۆشتن باش دەبێت.
  • 2:36 - 2:38
    بەڵام باشە ھەرگیز باش نییە.
  • 2:38 - 2:40
    كاتێك بەرەو لوتكە دەڕۆیت،
  • 2:40 - 2:44
    پێویستە تۆ زیاتر لە ھەموو كات بە جدی
    كار بكەیت و لوتكەیەكی تر بدۆزەرەوە.
  • 2:45 - 2:46
    لەوانەیە ئەگەر
  • 2:48 - 2:50
    و ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە.
  • 2:50 - 2:52
    بەڵام ئەگەر من ئێستا جدیتر كار بكەم،
  • 2:52 - 2:55
    دەتوانم ئەو ژمارە
    خوێنەرە بگەیەنمە ملیۆنان.
  • 2:55 - 2:59
    بۆیە بڕیارمدا، لە پەرتووكە نوێیەكەم،
    سەردانی ھەموو ویلایەتەكانی بەرازیل بكەم.
  • 2:59 - 3:01
    و پێشتر دەمتوانی لوتكەی بەرزتر ببینیت.
  • 3:01 - 3:03
    ئێستا كاتی ئەوە نییە
    لە شوێنێك جێگیر بیت.
  • 3:03 - 3:06
    چوارەم خاڵ، و بەڕاستی ئەم
    خاڵە زۆر گرنگە:
  • 3:06 - 3:09
    باوەڕت بەوە ھەبێت ھەڵە
    ھەڵەی تۆ نییە.
  • 3:10 - 3:12
    من دەبینم خەڵك بەردەوامی دەڵێن،
  • 3:12 - 3:16
    " بەڵێ، من ئەم فكرە نایابەم ھەبوو، بەڵام ھیچ
    وەبەرھێنەرێك تێڕوانینی بۆ وەبەرھێنان نەبوو."
  • 3:16 - 3:18
    "ئۆھ، من ئەو بەرھەمە
    نایابەم دروست كرد،
  • 3:18 - 3:22
    بەڵام ماركێتەكە زۆر خراپە،
    بازار فرۆشتن باش نییە."
  • 3:22 - 3:26
    یان ، "من ناتوانم بەھرەیەكی باش بدۆزمەوە؛
    تیمەكەم لە خوار پێشبینیەكانی منە."
  • 3:27 - 3:28
    ئەگەر تۆ خەونت ھەیە،
  • 3:28 - 3:31
    خۆت بەرپرسیت لە
    بەدیھێنانەدی خەونەكانت.
  • 3:32 - 3:34
    بەڵێ لەوانەیە زەحمەت بێت
    بەھرەیەك بدۆزیەوە.
  • 3:34 - 3:36
    بەڵێ لەوانەیە ماركێتەكە خراپ بێت.
  • 3:36 - 3:38
    بەڵام ئەگەر ھیچ كەسێك بیرۆكەی تۆ وەبەرھەم نەھێنێت
  • 3:38 - 3:40
    ئەگەر ھیچ كەسێك بەرھەمەكەت نەكرێت،
  • 3:40 - 3:43
    بە دڵنیاییەوە، ھەڵەی خۆتە كە
    بەرپرسیاریەتی ھەڵناگریت.
  • 3:43 - 3:45
    (پێكەنین)
  • 3:45 - 3:47
    بە دڵنیاییەوە.
  • 3:47 - 3:50
    پێویستە تۆ بە خەونەكانت بگەیت و
    بە دەستیان بھێنیت.
  • 3:50 - 3:53
    و ھیچ كەسێك بە تەنیا ئامانجەكانی
    بە دەست ناھێنێت.
  • 3:53 - 3:57
    بەڵام ئەگەر تۆ ھەوڵی بەدەست ھێنانی خەونەكانت
    نەدا، ئەمە ھەڵەی خۆتە و نەك ھی كەسیتر.
  • 3:57 - 4:00
    بەرپرسیاری خەونەكانت بە.
  • 4:01 - 4:05
    و ئەمە كۆتا ئامۆژگاری،
    لە ڕاستیدا ئەمەش زۆر گرنگە:
  • 4:06 - 4:11
    باوەرت بەمە بێت تەنھا شت
    كە كێشەیە خەونەكان خۆیانن.
  • 4:11 - 4:14
    جارێك ڕێكلامێكم بینی، و لەم
    ڕێكلامە كۆمەڵێك ھاورێ بوون
  • 4:14 - 4:17
    بەسەر چیایەك سەردەكەوتن،
    چیایەكی زۆر بەرز بوو،
  • 4:17 - 4:18
    و كۆمەلێك ئیش بوون.
  • 4:18 - 4:21
    لەوانەیە عارەقەیان كرد بوو و
    ئەمەش شتێكی قورس بوو.
  • 4:21 - 4:25
    بەردەوام بوون لە سەركەوتن،
    و لە كۆتاییدا گەیشتنە لوتكە.
  • 4:25 - 4:27
    بە دڵنیاییەوە، بڕیاریاندا
    ئاھەنگ بگێرن، ڕاستە؟
  • 4:27 - 4:30
    من ئاھەنگ دەگێرم، بۆیە، "بەڵێ!
    ئێمە گەیشتینە لوتكە، سەركەوتین!"
  • 4:31 - 4:33
    دوو چركە دواتر، سەیری
    یەكتریان دەكرد وتیان،
  • 4:34 - 4:35
    "باشە، با بڕۆینە خوارەوە."
  • 4:35 - 4:37
    (پێكەنین)
  • 4:37 - 4:39
    ژیان ھەرگیر پەیوەندی بە
    ئامانجەكان خۆیانەوە نییە.
  • 4:39 - 4:41
    ژیان گەشتێكە بەرەو ئامانج.
  • 4:42 - 4:44
    بەڵێ، دەبێت چێژ لە خودی
    ئامانجەكان وەربگریت،
  • 4:44 - 4:47
    بەڵام خەڵك پێیانوایە
    تۆ خەونت ھەیە،
  • 4:47 - 4:50
    و ھەر كاتێك یەكێك لەم
    خەونانە بھێتە دی،
  • 4:50 - 4:53
    ئەمە ئەو شوێنە دڵڕفێنە كە
    خۆشی لە ھەموو لایەكەوەیە.
  • 4:54 - 4:57
    بەڵام بەدیھێنانی خەونێك
    ھەستێكی كاتییە،
  • 4:57 - 4:59
    و ژیانت بەم شێوەیە نییە.
  • 4:59 - 5:02
    تاكە ڕێگە بۆ گەیشتن بە
    ھەموو خەونەكانت
  • 5:03 - 5:06
    ئەوەیە بە گەمژەیی چێژ لە ھەموو
    ھەنگاوەكانی گەشتەكەت وەربگرە.
  • 5:06 - 5:08
    ئەمەش باشترین ڕێگەیە.
  • 5:08 - 5:10
    و گەشتەكەشت سادەیە --
    لە كۆمەلە ھەنگاوێك پێك دێت.
  • 5:10 - 5:12
    ھەندێك لە ھەنگاوەكان دەبنە ڕاستی.
  • 5:12 - 5:14
    ھەندێك جار بە ھەڵە ھەنگاو دەنێیت.
  • 5:14 - 5:19
    ئەگەر ببنە دی، ئاھەنگ دەگێریت، چونكە
    بەشێك لە خەڵك چاوەرێی ئاھەنگ گیرانن.
  • 5:19 - 5:22
    و ئەگەر ھەنگاوێكی ھەڵەت بڕی،
    ھەوڵدە لەوەوە فێر بیت.
  • 5:22 - 5:27
    ئەگەر ھەر ھەنگاوێك ببێتە ھۆكار
    بۆ فێر بوون یان ئاھەنگ گێران،
  • 5:27 - 5:29
    بە دڵنیایەوە چێژ لە
    گەشتەكەت دەبینی.
  • 5:30 - 5:32
    بۆیە، خاڵی پێنجەم:
  • 5:32 - 5:34
    باوەرت بە سەركەوتنەكانی
    خێرا هەبێت
  • 5:34 - 5:37
    باوەر كردن بە كەسێكی تر وەڵامی
    ھەموو پرسیارەكانت دەداتەوە
  • 5:37 - 5:40
    ئەو باوەڕەی کە پێی وایە هەڵەی کەسێکیترە،
  • 5:40 - 5:42
    باوەرت بەوە بێت ھەڵەكە
    ھەڵەی تۆ نییە.
  • 5:42 - 5:45
    باوەڕت بێت کە تەنیا خەونەکانت گرنگن.
  • 5:45 - 5:48
    باوەڕ بكەن، ئەگەر ئاوا بكەن،
    و خەونەكانتان لە ناو دەبەن.
  • 5:48 - 5:50
    (پێكەنین)
  • 5:50 - 5:51
    (چەپڵەڕێزان)
  • 5:51 - 5:52
    سوپاستان دەكەم.
  • 5:53 - 5:54
    سوپاس
  • 5:54 - 5:58
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
پێنج ھۆكار بۆ لەناو بردنی خەونەكانتان
Speaker:
بێل پێشی
Description:

ئێمە ھەموومان دەمانەوێت گۆڕانكاریەكی كاریگەر لە داھێنان بكەین، یان لە سەرەتای دەست پێكردنەوە بۆ سەركەوتن خۆمان دەخەینە كار، یان پەرتوكێك دەنووسین كە زۆرترین فرۆشیاری ھەبێت. لە ڕاستیدا كەمێك لە ئێمە ئەو كارانەمان ئەنجام داوە. خاوەن کاری بەرازیلی بێل پێشی، باسی پێنج ھۆكار دەكات کە ھۆكارن لە ھاتنەدی خەونەكانتان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:11

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions