Return to Video

ئەو خواردنانەی دەیخۆین چۆن کاریگەری لەسەر هەناومان دەبێت - شیلپا ڕاڤێلا

  • 0:07 - 0:13
    تریلۆنێ لە بەکتریا، ڤایرۆسەکان، و
    کەڕوو لە ناو لەشی ئێمە دەژین،
  • 0:13 - 0:15
    و پاراستنی پەیوەندییەکی باش
    و هاوسەنگ لەگەڵیاندا
  • 0:15 - 0:17
    لە بەرژەوندی ئێمەدایە.
  • 0:17 - 0:20
    بەیەکەوە، زیندەوەری بچووکن ناوچەی
    هەناو پێکدێنن،
  • 0:20 - 0:25
    سیستەمی ژینگەیی دەوڵەمەندن کە هەڵدەستن
    بە فرمانی هەمەجۆر لە هەناومان.
  • 0:25 - 0:29
    بەکتریا دەتوانێت خۆراکی ناوهەناومان
    تێکشکێنێت کە لەشمان ناتوانێت هەرسی بکات،
  • 0:29 - 0:31
    خۆراکی گرنگ بەرهەم بهێنێت،
  • 0:31 - 0:32
    سیستەمی بەرگری ڕێک بخات،
  • 0:32 - 0:36
    و پارێزگاری دژ بە بەکتریای
    زیان بەخش بکات.
  • 0:36 - 0:38
    تا ئێستا پلانەکی وامان نییە
  • 0:38 - 0:42
    بۆ بەتەواوی بەکتریا سوودبەخشە بەهێزەکان
    بۆ ناوهەناو پێویستن
  • 0:42 - 0:45
    بەڵام دەزانین کە گرنگیان هەیە
    زیندەوەرۆچکەی بچووکی تەندروستین
  • 0:45 - 0:47
    بۆ هەبوونی دەستەیەک لە بەکتریای جۆراوجۆر.
  • 0:47 - 0:50
    زۆرێک لە هۆکارەکان کاریگەریان
    لەسەر ئەم زیندەوەرە بچووکانە هەیە،
  • 0:50 - 0:51
    کە ژینگەکانمان دەگرێتەوە،
  • 0:51 - 0:53
    دەرمانەکان وەک دژە بەکتریاکان،
  • 0:53 - 0:58
    تەنانەت ئەگەر بە نەشتەرگەری
    لەدایک بووبێتین یاخود نا.
  • 0:58 - 1:01
    هەروەها، خۆراک، وەک یەکێک لە کاریگەرییە
    سەرەکییەکان دەردەکەوێت
  • 1:01 - 1:04
    لەسەر سەلامەتی هەناومان.
  • 1:04 - 1:07
    و لەکاتێکدا ناتوانین دەست بەسەر
    هەموو ئەو کاریگەرییانەدا بگرین،
  • 1:07 - 1:09
    دەتوانین چارەسەری هاوسەنگی
    میکرۆبەکانمان بکەین
  • 1:09 - 1:12
    بە پێدانی ئاگاداری بۆ ئەو
    خواردنانەی دەیخۆین.
  • 1:12 - 1:18
    ڕیشاڵی خۆراکی خواردنەکان وەک میوەکان،
    سەوزەکان، چەرەزەکان، پاقلەمەنییەکان،
  • 1:18 - 1:21
    و دانەوێڵەکان باشترین
    سوتەمەنین بۆ بەکتریای هەناو.
  • 1:21 - 1:23
    کاتێک بەکتریا هەرسی ڕیشاڵەکان دەکات،
  • 1:23 - 1:27
    ئەوان زنجیرەی کورتی ترشە چەوری دروست دەکەن
    کە خۆراکی بەربەستە دەمەوانەی ڕیخۆڵەیە،
  • 1:27 - 1:30
    فرمانی بەرگریمان بەرەو پێش دەبەن،
  • 1:30 - 1:35
    یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن،
    کە مەترسی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
  • 1:35 - 1:36
    و تا زیاتر ڕیشاڵەکان بخۆیت،
  • 1:36 - 1:41
    زیاتر بەکتریای هەرسکردنی ڕیشاڵ
    هەناوت داگیر دەکات،
  • 1:41 - 1:45
    لە نوێترین توێژینەوەدا، زاناکان ئاڵوگۆڕیان
    بە ژەمە خۆراکە ڕیشاڵییە ئاساییەکان کرد
  • 1:45 - 1:47
    لە گروپە لادێیەکانی باشووری ئەفریقا
  • 1:47 - 1:53
    بە ڕێکخستی خۆراکی چەوری بەرز، پڕ گۆشت
    بۆ بەشێک لە ئەفریقی-ئەمریکییەکان.
  • 1:53 - 1:57
    تەنها دوای دوو هەفتە لە ژەمە خۆراکی
    چەوری زۆر، کەم ڕیشاڵ، و شێوازی ڕۆژئاوایی،
  • 1:57 - 2:01
    گروپە لادێیەکانی ئەفریقی زیادبوونی
    هەوکردن لە کۆڵۆنیاندا دەبیندرا،
  • 2:01 - 2:04
    هەروەها کەمبوونەوەی خوێی بوتریک ئەسید.
  • 2:04 - 2:08
    کە زنجیرەیەکی کورتی ترشە چەورییە کەوا
    مەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە .
  • 2:08 - 2:12
    لەهەمان کاتدا، ئەو کۆمەڵەی ژەمەکانیان بۆ
    ڕیشاڵی زۆر، و چەوری کەم گۆڕی
  • 2:12 - 2:15
    ئەنجامێکی دژ بەرامبەریان هەبوو .
  • 2:15 - 2:20
    چی هەڵە بەسەر بەکتریای هەناومان دادێت
    کاتێک خۆراکی کەم ڕیشاڵ دەخۆین؟
  • 2:20 - 2:24
    ڕیشاڵی کەمتر واتا کەمی سوتەمەنی
    بۆ بەکتریای هەناو،
  • 2:24 - 2:28
    برسی بوونیانە بە شێوەیەکی بنەڕەتی
    و یەک یەکە مردنیان هەتا دواهەمین.
  • 2:28 - 2:30
    ئەمەش دەبێتە هۆی هەمەجۆری کەمتر
  • 2:30 - 2:32
    و بەکتریای برسی دەبیندرێت،
  • 2:32 - 2:37
    لەڕاستیدا، هەندێکیان یەکسەر دەتوانن
    دەست بکەن بەخواردن لە ناوپۆشە لینجەکان.
  • 2:37 - 2:41
    هەروەها دەزانین خواردنە تایبەتەکان توانای
    کاریگەریان لەسەر بەکتریای هەناوهەیە.
  • 2:41 - 2:44
    لە یەکێک لە لێکۆڵینەوە نوێیەکانی
    زیندەوەرە بچووکەکان،
  • 2:44 - 2:45
    زاناکان ئەوەیان
    دۆزییەوە کە میوەکان،
  • 2:45 - 2:46
    سەوزەکان،
  • 2:46 - 2:47
    چا،
  • 2:47 - 2:47
    قاوە،
  • 2:47 - 2:48
    شەرابی سوور،
  • 2:48 - 2:49
    و نوقڵی تاریک
  • 2:49 - 2:53
    لەگەڵ گەشەی بەکتریای
    جۆراوجۆر بەستراونەتەوە.
  • 2:53 - 2:56
    ئەم خواردنانە بەندە کیمیاییەکان
    لەخۆیان دەگرن ،
  • 2:56 - 3:00
    کە پێکهاتەی دژە ئۆکسیدەکانن بە
    سروشتییانە ڕوودەدەن.
  • 3:00 - 3:01
    لە لایەکی ترەوە،
  • 3:01 - 3:03
    ئەو خواردنانەی چەوریان بەرزە،
  • 3:03 - 3:06
    وەک شیری پڕ چەوری،
    و سۆدای بە شەکر شیرینکراو
  • 3:06 - 3:09
    دەبەسترێنەوە لەگەڵ کەمبوونەوەی هەمەجۆری.
  • 3:09 - 3:11
    هەروەها گرنگە کە چۆن
    خواردن ئامادە دەکرێت .
  • 3:11 - 3:15
    بە شێوەیەکی گشتی جێبەجێ کراو، خواردنە
    تازەکان ڕیشاڵیان زیاترە
  • 3:15 - 3:17
    و سوتەمەنیەکی باشتر دابین دەکەن.
  • 3:17 - 3:18
    بۆیە سەوزەی بە هەڵم ئامادەکراو،
  • 3:18 - 3:19
    سورکردنەوەی
    سەوزەوات،
  • 3:19 - 3:21
    یان سەوزەکان بە نەکوڵایی
  • 3:21 - 3:23
    بە شێوەیەکی ئاسایی بەسودترە وەک
    لە قاپی سوورکراوە.
  • 3:23 - 3:28
    ڕێگای ئامادەکردنی خواردن هەیە کە لە
    ڕاستیدا بەکتریای باش دەناسێنێت،
  • 3:28 - 3:31
    هەروەها ناسراوە بە بەکتریای باش،
    بۆ ناو هەناومان.
  • 3:31 - 3:35
    خواردنە خۆشکراوەکان بە بەکتریای
    یارمەتیدەرەوە تاقی دەکرێنەوە ،
  • 3:35 - 3:37
    وەک بەکتریای لاکتۆبەسیڵەس
  • 3:37 - 3:39
    و بیفیدۆ بەکتریا .
  • 3:39 - 3:41
    لە بنەڕەتدا وەک ڕێگایەک بۆ پاراستنی
    خواردنەکان بەکاردەهێندرێت
  • 3:41 - 3:43
    پێش داهێنانی ساردکەرەوە،
  • 3:43 - 3:47
    ترشاندن وەک وەک ڕاهێنانێکی
    نەریتی دەمێنێتەوە لەهەموو جیهاندا.
  • 3:47 - 3:48
    خواردنەکان وەک کیمیچی،
  • 3:48 - 3:49
    سەوێرکراوت،
  • 3:49 - 3:50
    تێمپێ،
  • 3:50 - 3:51
    و کۆمبوچە
  • 3:51 - 3:54
    هەمەجۆری و هێز بۆ خواردنەکانمان
    دابین دەکەن.
  • 3:54 - 3:59
    ماست خواردنێکی تری ترشێنراوە کە دەتوانێت
    بەکتریا یارمەتیدەرەکان بە هەناومان بناسێنێ.
  • 3:59 - 4:03
    هەرچەندە، ئەمە مانای ئەوە نییە کە
    هەموو ماستەکان بۆ ئێمە باش بن.
  • 4:03 - 4:05
    هەندێک جۆر کە شەکری زۆر و
    بەکتریای پێویستیان تیادا نییە
  • 4:05 - 4:08
    لەوانەیە لەڕاستیدا یارمەتیدەر نەبێت.
  • 4:08 - 4:09
    ئەمانە تەنها ڕێنمایی گشتین.
  • 4:09 - 4:12
    توێژینەوەی زیاتر پێویستە پێش ئەوەی
    بە تەواوی تێبگەین
  • 4:12 - 4:17
    کە بەتەواوی چۆن هەریەک لەم خواردنانە لەگەڵ
    زیندەوەرە بچووکەکان کارلێک دەکەن.
  • 4:17 - 4:18
    ئێمە هاوپەیوەندییەکی ئەرێنی دەبینین،
  • 4:18 - 4:23
    بەڵام ناوەوەی هەناو شوێنێکی سەختە
    بۆ ئەوەی چاودێری راستەوخۆ بکەین .
  • 4:23 - 4:25
    بۆ نموونە ، ئێستا ئێمە نازانین
  • 4:25 - 4:29
    ئاخۆ ئەم خواردنانە بەرپرسن لە
    گۆڕانکارییە هەمەجۆرییەکان،
  • 4:29 - 4:32
    یان ئەگەر شتێکی ئاڵۆزتر ڕووبدات .
  • 4:32 - 4:36
    لە کاتێکدا ئێمە سەرەتاین بۆ ئەوەی بەدوای
    چۆڵی فراوان لە ناو هەناومان بگەڕێین،
  • 4:36 - 4:42
    ئێمە پێشوەخت هەندێ زانیاریمان هەیە کە زیندەوەرە
    بچووکەکان چەندە گرنگن بۆ تەندروستی هەرسکردن.
  • 4:42 - 4:48
    هەواڵە مەزنەکە ئەوەیە ئێمە هێزی سوتاندنی
    بەکتریامان هەیە لە گەدەماندا.
  • 4:48 - 4:49
    پڕیبکەوە لە ڕیشاڵەکان،
  • 4:49 - 4:51
    خواردنە تازە و هەوێنکراوەکان،
  • 4:51 - 4:54
    و دەتوانیت متمانە بە هەناو بکەی بۆ
    ئەوەی بە بەهێزی بەردەوام بیت.
Title:
ئەو خواردنانەی دەیخۆین چۆن کاریگەری لەسەر هەناومان دەبێت - شیلپا ڕاڤێلا
Speaker:
شیپلا ڕاڤێلا
Description:

بۆ بینینی تەواوی ڤیدیۆکە ئەم لینکە داگرە : http://ed.ted.com/lessons/how-the-food-you-eat-affects-your-gut-shilpa-ravella

بەکتریای ناو هەناومان دەتوانن خواردن تێکبشکێنن کە جەستە ناتوانێت لەناویان ببات، خواردنی گرنگ بەرهەم دێنن، سیستەمی بەرگری ڕێک دەخەن، و خۆپاراستن دژی بەکتریا زیانبەخشەکان . و لە کاتێکدا ئێمە ناتوانین کۆنتڕۆڵی هەموو ئەو هۆکارانە بکەین کە دەچنە ناو پاراستنی هەناو و زیندەوەرە بچووکە تەندروستەکان، ئێمە دەتوانین هاوسەنگی هەموو میکرۆبەکان بەڕێوە ببەین بە پێدانی ئاگاداری بەوەی کە چی دەخۆین. شیلپا ڕاڤێلا باشترین خواردنەکان بڵاودەکاتەوە بۆ هەناوێکی تەندروست.

وانە لە لایەن شیلپە ڕاڤێلا، چا لاکی لەلایەن ئەندریو فۆیرستێر .

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:10

Kurdish (Central) subtitles

Revisions