Return to Video

بۆچی پشلەکان بەنامۆیی ڕەفتار دەکەن؟ - تۆنی بوفینجتون

  • 0:07 - 0:09
    بۆ پشیلەکان ئەمە دەکەن؟
  • 0:13 - 0:14
    ئەوان قشتن، خۆشەویستن،
  • 0:14 - 0:20
    بە وەرگرتنی داتایی ٢٦ بلیۆن بینینی زیاتر
    لە دوو ملیۆن ڤیدیۆی ئەوان لە یوتوب
  • 0:20 - 0:21
    کە پەلامار دەدەن،
  • 0:21 - 0:22
    باز دەدەن،
  • 0:22 - 0:23
    هەڵدەگەڕێن،
  • 0:23 - 0:24
    نەوسن و زۆر خۆرن،
  • 0:24 - 0:25
    بە دزییەوە دێو دەچن،
  • 0:25 - 0:25
    چڕنوک دەگرن،
  • 0:25 - 0:26
    دەنگەدەنگ دەکەن
  • 0:26 - 0:27
    و دەمیاوێنن.
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام یەک شتیشیان هەیە:
  • 0:29 - 0:32
    پشیلەکان زۆر دڵخۆشکەرن.
  • 0:32 - 0:34
    ئەم ڕەفتارە نامۆیانەیان،
  • 0:34 - 0:36
    هەم دڵخۆشکەرن، هەم سەر لێشێوێنەرن،
  • 0:36 - 0:41
    کەوا لە زۆرێکمان دەکات بپرسین،
    "بۆچی پشیلەكان وادەكەن؟"
  • 0:41 - 0:46
    بە درێژایی کات، پشیلە هەم ڕاوچی بووە
  • 0:46 - 0:49
    هەم نێچیریش بووە،
  • 0:49 - 0:51
    مانەوەیان وەکو ڕاوچی و نێچیر،
  • 0:51 - 0:56
    بەندە لەسەر ڕەفتارە سروشتییەکانیان
  • 0:56 - 1:01
    کە ئێمە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین هەم لە
    ناو ماڵەکان هەمیش ژیانی کێویی خۆیان.
  • 1:01 - 1:05
    ئەو ڕەفتارانەی پشیلەکەت لە ماڵەوە دەیکات
    دەکرێت ئاڵۆز دەر بکەوێت،
  • 1:05 - 1:07
    لە سروشتدا، هەمان ئەو ڕەفتارانە،
  • 1:07 - 1:10
    بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ ملیۆنان ساڵ
    لەناو پشیلەکاندا دەگوازرێتەوە،
  • 1:10 - 1:13
    کە وا لە پشیلەکەی تۆش دەکات ببێتە سوپەر.
  • 1:13 - 1:18
    ناوازەیی پێکهاتەی ماسولکەکانییان و
    توانی پاراستنی هاوسەنگی،
  • 1:18 - 1:22
    ڕێگە بە پشیلەکان دەدات بتوانن سەر بکەونە
    سەر بەرزترین لوتکەکان بۆ ئەوەی چاودێری
  • 1:22 - 1:25
    ناوچەکەیان بکەن و نێجیرەکانیان دیاری بکەن.
  • 1:25 - 1:29
    پیشلەکەی تۆ پێوسیتی بەم تایبەتمەندییانە
    نییە بۆ ئەوەی نانی ئێوارەی پەیدا بکات
  • 1:29 - 1:31
    لە کاتێکدا بۆیی ئامادە دەکرێت.
  • 1:31 - 1:34
    بەڵام کاتێک دەچێتە سەر ڕەفەی کتێبەکانت و
    سەیری ژورەکە دەکات
  • 1:34 - 1:38
    ئەمە ڕێک ڕەفتارە سروشتییەکەی خۆیەتی.
  • 1:38 - 1:44
    وەک ڕاوکەرێکی کێوی، پشیلەکان هەلپەرستن و
    هەر کاتێک نێجیر هەبێت، ڕاوی دەکەن.
  • 1:44 - 1:46
    لەبەر ئەوەی زۆربەی نێچیری پشیلە بچوکن،
  • 1:46 - 1:50
    بۆیە پشیلە پێویستی بە چەند ژەمێک هەیە
    لە ڕۆژێکدا،
  • 1:50 - 1:55
    بۆیە بە چاودێڕی کردن، ڕاونان و
    کوشتن و خواردن، دەتوانن بە تێری بمێننەوە.
  • 1:55 - 1:59
    بۆیە پشیلەکەت پەلاماری یارییە بچووکەکانی
    ناو ماڵەکەت دەدات و
  • 1:59 - 2:03
    چەند جارێک نان دەخوای لە شەو و ڕۆژێکدا.
  • 2:03 - 2:08
    لەبەر ئەوەی نێچیرەکانی پشیلە بچووکن،
    بۆیە لە ناوی شتی بچووکدا خۆین دەشارنەوە،
  • 2:08 - 2:13
    ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە بۆچی پشیلەکەت حەز
    بە سەیر کردن و کردنەوەی بۆکەسەکان دەکات.
  • 2:13 - 2:15
    ئەمە ئەو تایبەتمەندییەیە کە زۆری ئارەزووی
    دەکات و
  • 2:15 - 2:24
    یارمەتیدەرییان بووە لە مانەوەیان لە
    ژیاندا بۆ ملیۆنان ساڵ.
  • 2:24 - 2:30
    لە سروشتدا، پشیلە پێویستی بە چنگی تیژە بۆ
    پێهەڵگەڕان، ڕاوکردن، و بەرگری کردن لە خۆی.
  • 2:30 - 2:34
    تیژی چنگەکانی لە نزیک ڕووی دەرەوەیان وایان
    لێ دەکات لە هەموو باروودۆخێک ئامادە بن،
  • 2:34 - 2:37
    یارمەتی خۆ لێک کردنەوەیان دەدات و،
  • 2:37 - 2:39
    پەستانیشیان لەسەر کەم دەکاتەوە.
  • 2:39 - 2:41
    کەواتە پشیلەکەت ڕقی لە
    قەنەفەکەت یان
  • 2:41 - 2:42
    کورسییەکەت یان
  • 2:42 - 2:43
    تەپڵەکەی دانیشتنەکەت یان
  • 2:43 - 2:44
    سەرینەکەت یان
  • 2:44 - 2:45
    پەردەکات یان
  • 2:45 - 2:47
    هەر شتێکی تر کە بکەوێتە بەر دەستی نییە.
  • 2:47 - 2:52
    پشیلەکەت ئەو شتانە ڕادەکێشێت و
    دەیان دڕێنێت و چڕنوکەکانی گرژ دەکات
  • 2:52 - 2:58
    چونکە ئەمە ڕەفتاری سروشتی خۆیانە و
    بووە بە هۆی مانەوەیان لە ژیاندا.
  • 2:58 - 3:00
    وەکو هەر گیانەوەرێکی ڕاوکەر،
  • 3:00 - 3:02
    پشیلەکان وا دروست بوون کە نەگیرێن،
  • 3:02 - 3:06
    لە سروشتدا، هیچ شتێک وەکو پشیلە نییە
    لە هەڵاتن لە دەستی ڕاوکەرەکانیان.
  • 3:06 - 3:08
    کەواتە ئەمڕۆ لە ماڵەکەتدا،
  • 3:08 - 3:11
    پشیلەکەت شارەزایە لە جێکردنەوەی خۆی
    لە شوێنە بچوکەکاندا
  • 3:11 - 3:16
    و خۆشاردنەوەیان لە شوێنی سەیردا.
  • 3:16 - 3:20
    ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە بۆ پشیلەکەت حەز بە
    بۆکسی بچوکی بێ بۆن دەکات بۆ مانەوە تیایدا.
  • 3:20 - 3:23
    ئەمە ئەو بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە
    لە دەستی هەر ڕاوچییەک کە
  • 3:23 - 3:26
    لەوانەیە لە نزیکەوە بۆنی بکات.
  • 3:26 - 3:29
    بەڕەچاو کردنی هەموو ئەو شتەی
    سەبارەت بە پشیلە دەیزانین،
  • 3:29 - 3:32
    پێدەچێت ئەمە یەک بێت
    لە ڕەفتارە زۆر باوەکانی بێت
  • 3:32 - 3:34
    کە هێشتا یەکێکە لە شتە زۆر ناڕوونەکان.
  • 3:34 - 3:38
    لەوانەیە پشیلە لەبەر زۆر شت بمیاوێنێت،
  • 3:38 - 3:39
    بۆ نمونە دڵخۆشی،
  • 3:39 - 3:40
    پەستان و
  • 3:40 - 3:41
    برسیەتی.
  • 3:41 - 3:44
    لەرەلەری میواندنەکەیان
  • 3:44 - 3:46
    لە نێوان ٢٥ بۆ ١٥٠ هێرتزە،
  • 3:46 - 3:51
    ئەمە مانای چاک بوونەوە و گەشە کردنیش
    دەگەیەنێت.
  • 3:51 - 3:55
    لە کاتێکدا میواندنەکەی دەبێتە هۆکاری
    ئارەزووی بۆ خەو،
  • 3:55 - 4:00
    هەروەها دەکرێت هۆکاری گەشەسەندنی
    ماسولکە و ئێسکەکانیشیان بێت.
  • 4:00 - 4:03
    تەنانەت لەوانەیە هی تۆش.
  • 4:03 - 4:04
    بە درێژایی کات لە گەشە کردندا بن
  • 4:04 - 4:08
    هەم وەکو نێچیر بۆ ئاژەڵانی تر،
    هەم وەکو ڕاوچیش،
  • 4:08 - 4:12
    کە بە وریایەوە خۆی دەشارێتەوە و
    ڕزگار دەکات بۆ مانەوە لە ژیاندا.
  • 4:12 - 4:15
    پشیلەکان ئەمرۆ زۆرێک لە ڕەفتارە
    سروشتییەکانی خۆیانیان پاراستووە
  • 4:15 - 4:20
    کە هۆکاری مانەوەیان بووە بۆ ماوەی
    ملیۆنان ساڵ.
  • 4:20 - 4:24
    ئەمە دەرخەری هەندێک
    لە ڕەفتارە نامۆکانییانە.
  • 4:24 - 4:26
    ئێستا ماڵەکانمان بۆ ئەوان جەنگەڵە.
  • 4:26 - 4:29
    بەڵام ئەگەر ئاوایە،
    لە چاوی ئەوانەوە،
  • 4:29 - 4:30
    ئێمە کێین؟
  • 4:30 - 4:34
    گەورە و لاڵ و بێ مووین کە پێشبڕکێیان
    لەگەڵ دەکەین بۆ دەستکەوتنی خۆراک؟
  • 4:34 - 4:39
    ڕاوکەرێکی گەمژەی سامناک کە دەتوانێت
    کە هەموو ڕۆژێک ڕزگاری دەبێت لە دەستمان؟
  • 4:39 - 4:41
    یان لەوانەیە بیربکەنەوە
    کە ئێمە نێچربین بۆ ئەوان.
Title:
بۆچی پشلەکان بەنامۆیی ڕەفتار دەکەن؟ - تۆنی بوفینجتون
Speaker:
تۆنی بوفینجتون
Description:

لەڕێگەی ئەو بەستەرەوە بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن: http://ed.ted.com/lessons/why-do-cats-act-so-weird-tony-buffington

ئەوان قشتن، خۆشەویستن، و بەوەرگرتنی داتای ٢٦ بلیۆن بینینی زیاتر لە ٢ ملیۆن ڤیدیۆی ئەوان لە یوتوب یەک شتیان هەیە: پشیلەکان زۆر دڵخۆشکەرن. بەڵام ئەم ڕەفتارە نامۆیانەیان هەم دڵخۆشکەرن و هەم سەرلێشێوێنەرن کەوا لە زۆرێکمان دەکات بپرسین " بۆچی پشیلەکان وادەکەن؟" تۆنی بوفینجتون ئەو زانستەی ڕوونکردەوە کە لە پشت هەندێک ڕەفتاری نامۆی پشیلەکانتانەوەیە.

ئامادەکردنی تۆنی بوفینجتون، لە دەرهینانی چینتس ڵەندگڕێن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:58
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Nualla Pshtiwan edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Nualla Pshtiwan edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Nualla Pshtiwan edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Nualla Pshtiwan edited Kurdish subtitles for Why do cats act so weird?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions