بۆچی وا بیر ئەکەیتەوە ڕاست بیت --تەنانەت ئەگەر هەڵەش بیت
-
0:01 - 0:03کەواتە ئەمەوێت کەمێک
بیهێننە بەرچاوتان -
0:03 - 0:06کە سەربازێکن لەناوجەرگەی شەڕدا.
-
0:07 - 0:10لەوانەیە سەربازێکی پیادەی ڕۆمانی بیت
یان تیرهاوێژی سەدەکانی ناوەڕاست -
0:10 - 0:12یان لەوانەیە جەنگاوەرێکی زولو بیت.
-
0:12 - 0:16بێگوێدانە کات و شوێنەکەت،
هەندێک شت هەن کە جێگیرن. -
0:16 - 0:18ئەدرینالینیت بەرزبۆتەوە، و
-
0:18 - 0:23کردەوەکانیشت لەو پەرچەکردارە
قوڵانەوە سەرچاوە ئەگرن، -
0:23 - 0:28پەرچەکردارەکانی سەرچاوەکەیان لە
پێویستییەکا ڕەگیداناوە بۆ پاراستنی خۆت و تەنیشتەکەت و -
0:28 - 0:29بەزاندنی دووژمنەکەت.
-
0:31 - 0:34بۆیە ئێستا، ئەمەوێ بیهێنیتە بەرچاوت
کە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز بگێڕیت، -
0:34 - 0:36ڕۆڵی دیدەوانێک.
-
0:36 - 0:39کاری دیدەوان هێرشکردن
یان بەرگریکردن نییە. -
0:39 - 0:42کاری دیدەوان تێگەشتنە.
-
0:42 - 0:44دیدەوانەکە ئەوەیە کە ئەڕوات،
-
0:44 - 0:48نەخشەی ناوچەکە ئەکێشێت،
بەربەستەکان دیاری ئەکات. و -
0:48 - 0:52لەوانەیە دیدەوانەکە ئاوات بخوازێت
با بڵێین پردێک هەبێت -
0:52 - 0:54لە شوێنێکی گونجاو بەسەر ڕووبارێکەوە.
-
0:54 - 0:57بەڵام لەسەروو هەموییەوە، دیدەوانەکە
ئەیەوێت بزانێت بەڕاستی چی لەوێیە، -
0:57 - 0:59بە وردترین شێوە.
-
1:00 - 1:05ڕاستییەکەشی، بۆ سوپای ڕاستی، سەربازیش و
دیدەوانیش گرنگە. -
1:05 - 1:11بەڵام ئەتوانیت بیر لەم ڕۆڵانە بکەیتەوە
وەک شێوەی بیرکردنەوە -- -
1:11 - 1:14مێتافۆرێک بۆ ئەوەی چۆن هەموومان
پرۆسەی زانیاری و بیرۆکەکان ئەکەین -
1:14 - 1:16لە ژیانی ڕۆژانەمانا.
-
1:16 - 1:20ئەوەی ئەمڕۆ مشتومڕی لەسەر ئەکەم ئەوەیە
کە توانای بڕیاردانی باش، -
1:20 - 1:23پێشبینیکردنی ورد،
بڕیاردانی باش، -
1:23 - 1:26بەزۆری دەربارەی ئەوەیە
شێوەی بیرکردنەوەت چۆنە. -
1:27 - 1:30بۆ ئەوەی ئەم شێوەی
بیرکردنەوانە بخەینە کار، -
1:30 - 1:33ئەتانگێڕمەوە بۆ فەڕەنسای
سەدەی نۆزدەیەم، -
1:33 - 1:36کە ئەم پارچە کاغەزەی
لە بێ زیان ئەچێت -
1:36 - 1:39یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە
سیاسییەکانی مێژووی دەستپێکرد. -
1:40 - 1:44ساڵی ١٨٩٤ دۆزرایەوە لەلایەن
ئەفسەرەکان لە ستافی گشتی فەڕەنسا. -
1:45 - 1:47لەناو سەبەتەیەکی زبڵەیا پارچە پارچە کرابوو،
-
1:47 - 1:49بەڵام کاتێک پارچەکانیان نایەوە بەیەکەوە،
-
1:49 - 1:51بۆیان دەرکەوت کەسێک لەناویانا
-
1:51 - 1:54نهێنی سەربازی فرۆشتووە بە ئەڵمانیا.
-
1:54 - 1:57بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی
گەورەیان دەستپێکرد، و -
1:57 - 2:01بەخێرایی گوومانەکانیان لەسەر ئەم پیاوە
یەکیگرتەوە، -
2:01 - 2:02ئاڵفرێد درەیفوس.
-
2:03 - 2:04تۆمارێکی پاکی هەبوو،
-
2:04 - 2:08هیچ مێژووێکی خراپەکاری نەبوو،
هیچ پاڵنەرێکی شاردراوە پێیان بدۆزرێتەوە. -
2:08 - 2:13بەڵام درەیفوس تەنیا ئەفسەری جولەکە بوو
لەو پلەیەدا لە سوپایا، و -
2:13 - 2:18بەداخەوە لەو کاتەیا،
سوپای فەڕەنسی تەواو دژە سامی بوون. -
2:18 - 2:21دەستوخەتی درەیفوسیان بەراوردکرد
بە دەستوخەتی کاغەزەکە و -
2:21 - 2:23گەشتنە ئەو ئەنجامەی لەیەک ئەچن،
-
2:23 - 2:26هەرچەندە پسپۆڕە دەرەکییەکانی
دەستوخەت -
2:26 - 2:28کەمتر دڵنیابوون لەو هاوشێوەییە،
-
2:28 - 2:30بەڵام واز لەوە بێنن.
-
2:30 - 2:32ڕۆشتن و ئەپارتمانەکەی درەیفەس گەڕان،
-
2:32 - 2:33بۆ نیشانەکانی سیخوڕی گەڕان.
-
2:33 - 2:36بەناو فایلەکانیا گەڕان، و
نەیانتوانی هیچ بدۆزنەوە. -
2:36 - 2:40ئەمە نەک بەتەنیا وایلێکردن زیاتر باوەڕکەن
کە درەیفوس نەک تاوانبارە، -
2:40 - 2:43بەڵکو نهێنیبازیشە، چونکە ئاشکرایە
توانیوێتی هەموو بەڵگەکان بشارێتەوە -
2:43 - 2:45پێش ئەوەی ئەمان بتوانن بیگەنێ.
-
2:45 - 2:48دواتر، ڕۆشتن و بەناو مێژووی
کەسی خۆیا گەڕان -
2:48 - 2:50بۆ هەر وردەکارییەکی یەکلاکەرەوە.
-
2:50 - 2:52قسەیان لەگەڵ مامۆستاکانی کرد،
-
2:52 - 2:55بۆیان دەرکەوت کە زمانە
بیانییەکانی خوێندووە لە قوتابخانە، -
2:55 - 2:59کە بە ڕوونی خواستی نیشانیاوە بۆ
پلانگێڕی لەگەڵ حکومەتە بێگانەکان -
2:59 - 3:00لە ماوەی دواتری ژیانیدا.
-
3:00 - 3:06مامۆستاکانیشی وتیان کە درەیفەس ناسراویشە
بەوەی یادەوەرییەکی بەهێزی هەیە، -
3:06 - 3:08کە زۆر جێی گومانە، وانییە؟
-
3:08 - 3:11ئەزانن، چونکە سیخوڕ پێویستە
زۆر شتی بیربێت. -
3:12 - 3:16بۆیە دۆسییەکە چووە دادگاییەوە، و
درەیفەس بە تاوانبار دانرا. -
3:17 - 3:20دواتر، بردیانە دەرەوە
بۆ مەیدانی گشتی و -
3:20 - 3:24باجەکەیان لە جلە ڕەسمییەکانی کردەوە و
-
3:24 - 3:26شمشێرەکەیان کرد بە دوو کەرتەوە.
-
3:26 - 3:28بەمە ئەوترا لێسەندنەوەی پلە لە درەیفەس.
-
3:29 - 3:31ئینجا سزادرا بە زیندانی هەمیشەیی
-
3:31 - 3:34لەسەر دوورگەی شەیتان،
-
3:34 - 3:37کە ئەم بەردە بێ ژیانەیە
لەنزیک کەنارئاوی ئەمریکای باشوور. -
3:38 - 3:41بۆیە چووە ئەوێ و
لەوێ ڕۆژەکانی بەتەنیا بردە سەر، -
3:41 - 3:44بەردەوام نامەی ئەنووسی
بۆ حکومەتی فەڕەنسی -
3:44 - 3:47لێیان ئەپاڕایەوە دۆسییەکە بکەنەوە
بۆ ئەوەی بە بێتاوانی ئەم بزانن. -
3:48 - 3:51بەڵام بۆ زۆربەی بەشەکە،
فەڕەنسا مەسەلەکەی بە داخراو زانی. -
3:51 - 3:56شتێک کە جێی سەرنجە بۆم
دەربارەی بابەتەکەی درەیفەس -
3:56 - 3:59ئەم پرسیارەیە بۆچی ئەفسەرەکان
ئەوەنە دڵنیابوون لەوەی -
3:59 - 4:01درەیفەس تاوانبار بووە.
-
4:02 - 4:04مەبەستم ئەوەیە، لەوانەیە بتوانیت
واشی دابنێیت وایان ڕێکخستووە، -
4:04 - 4:06بە مەبەست تۆمەتیان خستبێتە پاڵی.
-
4:06 - 4:09بەڵام مێژووناسەکان پێیان وانییە
کە ئەوە ڕووی یابێت. -
4:09 - 4:10ئەوەنەی بیزانین ئەوەیە،
-
4:10 - 4:14ئەفسەرەکان بەڕاستی باوەڕیان وابووە
کە دۆسییەکە بەهێز بووە دژی درەیفەس. -
4:14 - 4:17کە واتان لێئەکات بیر بکەنەوە:
-
4:17 - 4:19چی ئەڵێت دەربارەی مێشکی مرۆڤ
-
4:19 - 4:21کە بەڵگەیەکی ئاوا لاواز بەلامانەوە
-
4:21 - 4:23وەک پێویست قایلکەر بێت
بۆ تۆمەتبارکردنی پیاوێک؟ -
4:24 - 4:28ئەمە دۆسییەکەیە بۆ ئەوەی زانایان
پێی ئەڵێن "بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر پاڵنەرا." -
4:29 - 4:32ئەم دیاردەیەیە کە پاڵنەرە
بێهۆشییەکانمان، -
4:32 - 4:34خواستەکانمان و ترسەکانمان،
-
4:34 - 4:36شێوەی وەرگێڕانمان بۆ زانیاری دیاری ئەکەن.
-
4:36 - 4:40هەندێک زانیاری، هەندێک بیرۆکە،
لە هاوپەیمانمان ئەچن. -
4:40 - 4:42ئەمانەوێ کە بیبەنەوە.
ئەمانەوێ بەرگریان لێبکەین. -
4:42 - 4:45زانیاری یان بیرۆکەکانی تریش
دووژمنمانن، و -
4:45 - 4:47ئەمانەوێ بیانخەینە خوارەوە.
-
4:47 - 4:51لەبەر ئەمەیە بە بەڵگەبۆهێنانەوەی لەژێر پاڵنەردا
ئەڵێم شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز -
4:52 - 4:55لەوانەیە زۆربەتان هەرگیز دادگایی
-
4:55 - 4:57ئەفسەرێکی جولەکەی فەڕەنسیتان نەکردبێت
لەسەر ناپاکی گەورە، -
4:57 - 4:59وای دائەنێم،
-
4:59 - 5:04بەڵام لەوانەیە شوێن وەرزش یان سیاسەت بکەون،
لەوانەیە تێبینیتان کردبێت -
5:04 - 5:08کاتێک ناوبژیوانەکە ئەڵێت
تیپەکەت فاوڵی کردووە، -
5:08 - 5:09بۆ نموونە،
-
5:09 - 5:12پاڵنەرێکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی
هۆکارێک بدۆزیتەوە کە بۆچی هەڵەیە. -
5:12 - 5:16بەڵام ئەگەر بڵێت تیمەکەی تر فاوڵی گرتووە
تەواو زۆر باشە بەلاتەوە! -
5:16 - 5:18تەواو بڕیارێکی باشی یاوە،
با لە نزیکەوە لێی نەکۆڵینەوە. -
5:19 - 5:21یان، لەوانەیە توێژینەوەیەک
یان نوسراوێکت خوێندبێتەوە -
5:21 - 5:24کە لە هەندێک پەیڕەوی جێی مشتومڕی کۆڵیوەتەوە،
-
5:24 - 5:25وەک سزای لەسێدارەدان.
-
5:26 - 5:28وەک توێژەرەکانیش نیشانیان یاوە،
-
5:28 - 5:30ئەگەر پشتیوانی سزای لەسێدارەدان بکەیت و
-
5:30 - 5:32توێژینەوەکە نیشانی یاوە
کە کاریگەر نییە، -
5:32 - 5:35کەواتە پاڵنەرێکی زۆرت هەیە
هەموو هۆکارەکان بدۆزیتەوە -
5:35 - 5:38کە بۆچی توێژینەوە بە خراپی
نەخشەی بۆ دانراوە. -
5:38 - 5:40بەڵام ئەگەر نیشانی بات
کە سزای لەسێدارەدان بەسوودە، -
5:40 - 5:41توێژینەوەیەکی باشە.
-
5:41 - 5:44بە پێچەوانەشەوە: ئەگەر پشتگیری سزای
لەسێدارەدان نەکەیت، هەمان شتە. -
5:44 - 5:47بڕیاردانمان بە بەهێزی لەژێر کاریگەرایە،
بێ ئەوەی هۆشمان لایبێت، -
5:47 - 5:49کە ئەمانەوێ کام لا براوە بێت.
-
5:50 - 5:52ئەمەش لە هەموو لایەکە.
-
5:52 - 5:55شێوەی بیرکردنەوەمان دائەڕێژێت
بۆ تەندروستیمان، پەیوەندییەکانمان، -
5:55 - 5:57چۆن بڕیار ئەیەین دەنگ بەین،
-
5:57 - 5:59چی بە ڕەوا یان ڕەوشتی دائەنێین.
-
6:00 - 6:03ئەوەی زۆر ترسێنەرە بەلامەوە
لە بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر کاریگەرا -
6:03 - 6:04یان شێوەی بیرکردنەوەی سەربازی،
-
6:04 - 6:05ئەوەیە چەندێک بێهۆشانەیە.
-
6:05 - 6:09ئەتوانین وا بیربکەینەوە بابەتین و
ڕەوایانە بیر ئەکەینەوە و -
6:09 - 6:12دەرئەنجامیش ژیانی کەسێکی بێتاوان تێکبەین.
-
6:13 - 6:16بەڵام، خۆشبەختانە بۆ درەیفەس،
هێشتا چیرۆکەکەی تەواو نەبووە. -
6:16 - 6:17ئەمە کۆلۆنێڵ پیکارتە.
-
6:17 - 6:20ئەفسەرێکی تری پلەبەرزە
لەناو سوپای فەڕەنسی، و -
6:20 - 6:23وەک زۆر کەسی تر،
وایدانابوو درەیفەس تاوانبار بێت. -
6:23 - 6:27هەروەها وەک زۆر کەسی سوپا،
ئەویش هەتا ڕادەیەک دژە سامی بوو. -
6:27 - 6:31بەڵام لە خاڵێکی دیاریکراودا،
پیکارد دەستیکرد بە گومانکردن: -
6:31 - 6:34"چی ئەبێ ئەگەر هەموومان
هەڵەبین لەبارەی درەیفەسەوە؟" -
6:34 - 6:37ئەوەی ڕوویدا ئەوەبوو،
بەڵگەی دۆزییەوە -
6:37 - 6:39کە سیخوڕیکردنەکە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام بوو،
-
6:39 - 6:41هەرچەنە درەیفەس لە زیندانا بوو.
-
6:42 - 6:45هەروەها ئەوەشی دۆزییەوە
کە ئەفسەرێکی تری سوپا -
6:45 - 6:47دەستوخەتێکی هەبووە بە تەواوەتی
لەوەی نوسراوەکە چووە، -
6:47 - 6:50زۆر نزیکتر لە دەستوخەتی درەیفەس.
-
6:50 - 6:53بۆیە ئەم دۆزینەوانەی برد
بۆ ئەوانەی سەروو خۆی، -
6:54 - 6:58بەڵام بەداخەوە بۆی،
یان ئەوەتا گرنگیان پێنەیا -
6:58 - 7:01یان بەڵگەیان هێنایەوە بۆ
ڕوونکردنەوەی دۆزینەوەکانی، -
7:01 - 7:07وەک "هەموو ئەوەی دەرتخستووە بیکارت،
ئەوەیە کە سیخوڕێکی تر هەیە -
7:07 - 7:09کە فێربووە هەمان دەستوخەتی
درەیفەس بەکاربێنێت، و -
7:09 - 7:13دوای ڕۆشتنی درەیفەس مەشخەڵی
سیخوڕیکردنەکەی هەڵگرتووە. -
7:13 - 7:15بەڵام درەیفەس هێشتا تاوانبارە."
-
7:16 - 7:19دەرئەنجام، پیکارت توانی
بێتاوانی درەیفەس بسەلمێنێت. -
7:19 - 7:20بەڵام ١٠ ساڵی پێچوو، و
-
7:20 - 7:23بەشێکی ئەو کاتەش، خۆی لە زیندانا بوو
-
7:23 - 7:25لەسەر تاوانی دڵسۆزنەبوون بۆ سوپا.
-
7:26 - 7:32زۆر کەس هەست ناکەن پیکارت
بتوانرێ بکرێت بە پاڵەوانی ئەم چیرۆکە -
7:33 - 7:37چونکە دژە سامییەک بووە و
ئەوەش خراپە، کە هاوڕام لەگەڵی. -
7:37 - 7:42بەڵام بۆخۆم، ڕاستی ئەوەی
کە پیکارت دژە سامی بووە -
7:42 - 7:45وا ئەکات کارەکانی زیاتر
جێگەی ڕێز بن، -
7:45 - 7:48چونکە ئەویش پێشینەیەکی هەبووە
هەمان هۆکاری بەهەڵەدابەر -
7:48 - 7:50وەک ئەفسەرەکانی تر،
-
7:50 - 7:54بەڵام پاڵنەرەکەی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و
ئاشکراکردنی هەمووی ئەخاتە لاوە. -
7:55 - 7:56بۆیە بۆ من،
-
7:56 - 8:00پیکارت منداڵی پۆستەرە
بۆ ئەوەی پێی ئەڵێم "شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان." -
8:01 - 8:05پاڵنەرەکەیە بۆ ئەوەی وانەکرێت
بیرۆکەیەک براوە بێت یان یەکێک دۆڕاو بێت، -
8:05 - 8:07بەڵام تەنیا بۆ بینینی ئەوەی
کە بەڕاستی چی لەوێیە -
8:07 - 8:09بە ڕاستگۆترین و وردترین شێوە
کە بکرێت، -
8:09 - 8:12تەنانەت ئەگەر جوان یان
لەبار یان خۆش نەبێت. -
8:13 - 8:17ئەم شێوەی بیرکردنەوەیە کە خۆم
بایەخی پێئەیەم. و -
8:17 - 8:22ساڵەکانی پێشووترم بەسەربردووە
لە گەڕان و لێکۆڵینەوە هەتا بزانم -
8:22 - 8:24چی ئەبێتە هۆی شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان.
-
8:24 - 8:27بۆچی هەندێک کەس،
هەندێک جار هیچ نەبێت، -
8:27 - 8:31ئەتوانن بەسەر پێشینە و پاڵنەرەکان و
دەمارگیرییەکەیاندا زاڵبن و -
8:31 - 8:33هەوڵ ئەیەن ڕاستییەکان و
بەڵگەکە ببینن -
8:33 - 8:35بە بابەتیترین شێوە کە بکرێت؟
-
8:36 - 8:39وەڵامەکەش بەسۆزبوونە.
-
8:39 - 8:43شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز
ڕەگەکەی سۆزە -
8:43 - 8:46وەک دۆخی بەرگریکردن یان خێڵەکێتی،
-
8:47 - 8:48شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانیش.
-
8:48 - 8:50تەنیا ڕەگەکەی لە سۆزی جیاوازایە.
-
8:50 - 8:53بۆ نموونە، دیدەوانەکان
حەز بە زانین ئەکەن. -
8:53 - 8:57ئەگەری زیاتر هەیە بڵێن
هەست بە خۆشی ئەکەن -
8:57 - 8:59کاتێک زانیاری نوێ فێر ئەبن
-
8:59 - 9:01یان حەز بە دۆزینەویە
وەڵامی مەتەڵ ئەکەن. -
9:02 - 9:05ئەگەریان زیاترە هەست بە سەرسامی بکەن
کاتێک ئەگەنە سەر شتێک -
9:05 - 9:07کە دژی چاوەڕوانییەکانی ئەوان بێت.
-
9:07 - 9:09دیدەوانەکان بەهای جیاوازیشیان هەیە.
-
9:09 - 9:12ئەگەریان زیاترە بڵێن
وا بیرئەکەنەوە چاکەکارانە بێت -
9:12 - 9:14باوەڕی خۆت تاقیکەیتەوە، و
-
9:14 - 9:18ئەگەریان کەمترە بڵێن کەسێک
کە بیرکردنەوەی خۆی ئەگۆڕێت -
9:18 - 9:19لە لاواز ئەچێت.
-
9:19 - 9:21لە سەروو هەمووشییەوە،
دیدەوانەکان بناغەیان هەیە -
9:21 - 9:25واتای ئەوەیە بەهای خودیان
وەک کەسێک -
9:25 - 9:30نەبەستراوە بەوەی چەندێک ڕاست یان
هەڵەن دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو. -
9:30 - 9:33بۆیە ئەتوانن باوەڕ بکەن کە
سزای لەسێدارەدان بەسوودە. -
9:33 - 9:36ئەگەر توێژینەوە دەرچێت
کە وا نییە، ئەتوانن بڵێن، -
9:36 - 9:40"هاه. لەوە ئەچێت لەوانەیە هەڵە بم.
واتای ئەوە نییە من خراپ یان بێمێشک بم." -
9:42 - 9:46ئەم کۆبوونەوەی خەسڵەتانە
ئەوەیە کە توێژەرەوەکان دۆزیویانەتەوە و -- -
9:46 - 9:48هەروەها منیش سەرگوزەشتانە
ئەوەم دۆزییەوە -- -
9:48 - 9:50کە پێشبینی بڕیاردانی باش ئەکات. و
-
9:50 - 9:54ئەوەشی کە ئەمەوێت هەر بیرتان بێت
لەسەر ئەو خەسڵەتانە -
9:54 - 9:57ئەوەیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی
دەربارەی ئەوە نییە چەندێک زیرەکن -
9:57 - 9:59یان چەندێک ئەزانن.
-
9:59 - 10:02ڕاستییەکەی، هێندە پەیوەندییان نییە
بە ئاستی زیرەکییەوە. -
10:03 - 10:04دەربارەی ئەوەیە هەست بە چی ئەکەیت.
-
10:05 - 10:09وتەیەک هەیە کە بەردەوام
ئەگەڕێمەوە سەری، هی سەنت ئێکسوپێرییە. -
10:09 - 10:11نوسەری "شازادە بچووکەکەیە."
-
10:11 - 10:14وتوێتی، "ئەگەر ئەتەوێ کەشتییەک دروستکەیت،
-
10:14 - 10:19تەپڵ لێمەیە بۆ پیاوەکانت دار کۆکەنەوە و
فەرمان دەرکەیت و -
10:19 - 10:20کار دابەشکەیت.
-
10:21 - 10:25لەجیاتی ئەوە، فێریان بکە هیوا بخوازن
دەریا فراوان و بێکۆتاکە ببینن." -
10:26 - 10:28بە واتایەکی تر، بەلای منەوە،
-
10:29 - 10:32ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت توانای
بڕیاردانمان باشتر بکەین وەک تاکەکان و -
10:32 - 10:33وەک کۆمەڵگاکان،
-
10:34 - 10:37ئەوەی لەهەمووی زیاتر پێویستمانە
ڕێنمایی زیاتر نییە لە لۆجیکا -
10:37 - 10:41یان ڕەوانبێژی یان ئەگەر یان ئابووری،
-
10:41 - 10:43هەرچەندە کە ئەو شتانە
زۆر بەنرخیشن. -
10:43 - 10:46بەڵام ئەوەی لەهەموی زیاتر
پێویستمانە بەکارهێنانی ئەو بنەمایانە و -
10:46 - 10:47شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانە.
-
10:47 - 10:49پێویستە شێوەی هەستکردنمان بگۆڕین.
-
10:50 - 10:54پێویستە فێربین چۆن هەست بە شانازی
بکەین لەجیاتی شەرمکردن -
10:54 - 10:56کاتێک تێبینی ئەکەین کە لەوانەیە
هەڵە بووبێتین لەبارەی شتێکەوە. -
10:56 - 10:59پێویستە فێربین چۆن هەست بکەین
سەرمان سوڕماوە وەک لەوەی بەرگری بکەین -
10:59 - 11:04کاتێک زانیارییەک ئەبینین کە دژی
باوەڕەکانی خۆمان بێت. -
11:05 - 11:07کەواتە پرسیارەکەی کە ئەمەوێت
بەجێتان بێڵم لەگەڵی ئەمەیە: -
11:08 - 11:10لەهەموو شتێک زیاتر
ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟ -
11:11 - 11:13ئەتەوێ بەرگری لە باوەڕەکانت بکەیت؟
-
11:14 - 11:18یان ئەتەوێت بە ڕوونترین شێوە
کە ئەکرێت جیهان ببینیت؟ -
11:18 - 11:20زۆر سوپاس.
-
11:20 - 11:25(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی وا بیر ئەکەیتەوە ڕاست بیت --تەنانەت ئەگەر هەڵەش بیت
- Speaker:
- جولیا گالێف
- Description:
-
ڕوانگەی بیرکردنەوە هەموو شتێکە، بەتایبەتی کاتێک یەتە سەر پشکنینی باوەڕەکانت. سەربازێکیت، ئەتەوێت بەهەموو شێوەیەک بەرگری لە بۆچوونەکانت بکەیت -- یان دیدەوانێک، کە حەز بە زانین ئەکەیت؟ جولیا گالێف سەیری پاڵنەرەکانی پشتی ئەم دوو شێوەی بیرکردنەوەیە ئەکات و چۆن شێوەی بەخشیوە بە وەرگێڕانمان بۆ زانیارییەکان، و لەگەڵیا باسی وانەیەکی مێژوویی قایلکەری سەدەی نۆزدەیەمی فەڕەنسا ئەکات. کاتێک بۆچوونە پتەوەکانت تاقی ئەکرێتەوە، گالیف ئەپرسێت: "لەهەمووی زیاتر ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟ بەرگری کردن لە باوەڕەکەت یان ئەتەوێت بەڕوونترین شێوە جیهان ببینیت؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:37
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Why you think you're right -- even if you're wrong | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Why you think you're right -- even if you're wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why you think you're right -- even if you're wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why you think you're right -- even if you're wrong |