Return to Video

ئایا ماددە پارێزەرەکان بۆ تۆ خراپە؟ - ئیلینۆر نیلسن

  • 0:07 - 0:09
    خواردنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر نامێننەوە.
  • 0:09 - 0:13
    لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، یان چەند کاتژمێرێک،
    نانەکە کەڕوواوی دەبێت،
  • 0:13 - 0:15
    توێکڵی سێو قاوەیی دەبێت،
  • 0:15 - 0:18
    هەروەها بەکتریا لەناو مایۆنیزدا زۆر دەبێت.
  • 0:18 - 0:22
    بەڵام دەتوانیت هەموو ئەو خۆراکانە
    بدۆزیتەوە لەناو ڕەفەی فرۆشگاکاندا،
  • 0:22 - 0:24
    خۆشبەختانە بۆگەن نەبووە،
  • 0:24 - 0:26
    سوپاس بۆ ماددە پارێزەرەکان.
  • 0:26 - 0:28
    بەڵام ئایا ماددە پارێزەرەکان چین؟
  • 0:28 - 0:32
    چۆن یارمەتی پاراستنی خواردن
    دەدەن و ئایا سەلامەتن بۆ بەکارهێنان؟
  • 0:32 - 0:35
    دوو هۆکار هەن بۆ تێکچوونی خۆراک:
  • 0:35 - 0:38
    میکرۆبەکان و ئۆکساندن.
  • 0:38 - 0:41
    میکرۆبەکان وەک بەکتریا و کەڕوو کە خۆراک
    داگیر دەکەن
  • 0:41 - 0:43
    و خۆراک بە خۆی دەدات.
  • 0:43 - 0:45
    هەندێک لەمانە دەبنە هۆی نەخۆشیەکان،
  • 0:45 - 0:47
    وەک لیستریا و ژەهراوی بوون.
  • 0:47 - 0:53
    هەندێکیان بۆ خواردن ناشێن بۆگەن دەبن،
    بچووک و کەڕوواوی دەبن.
  • 0:53 - 0:57
    هاوکات، ئۆکساندن کە گۆڕانکارییەکی کیمیاییە
    لە گەردیلەکانی خواردندا
  • 0:57 - 1:02
    هۆکارەکەشی ئەنزیمەکان و گەردە ئازادەکانن
    کە چەوری بۆگەن دەکەن
  • 1:02 - 1:06
    ڕەنگیان قاوەیی دەکەن، وەک سێوەکان
    و پەتاتەکان
  • 1:06 - 1:10
    ماددە پارێزەرەکان ڕێگە لە هەردوو
    جۆرەکەی تێکچوون دەگرن.
  • 1:10 - 1:12
    بەر لە داهێنانی ساردکەرەوەی دەستکرد،
  • 1:12 - 1:16
    کەڕوو و بەکتریاکان دەتوانن ببنە هۆی
    نەخۆشی لە خۆراکدا،
  • 1:16 - 1:21
    کەواتە ڕێگەی وامان دۆزیەوە کە ژینگەیەکی
    نالەبار بۆ بەکتریاکان دروست بکەین.
  • 1:21 - 1:25
    بۆ نمونە، دروست کردنی خۆراک کە ترشی
    زیاتر بێت ئەنزیمەکان ڕوون دەکاتەوە
  • 1:25 - 1:28
    کە بەکتریاکان پێویستیانە تا بە
    زیندووی بمێننەوە.
  • 1:28 - 1:31
    لە ڕاستیدا هەندێک بەکتریاش یارمەتیدەرن.
  • 1:31 - 1:34
    بۆ ماوەی هەزاران ساڵ، خەڵک بەکتریای
    بەکارهێنا بۆ پاراستنی خۆراک
  • 1:34 - 1:37
    کە ترشی لاکتیک بەرهەم دەهێنێت.
  • 1:37 - 1:40
    ئەم ترشە وادەکات ئەو شیر و سەوزانەی
    کە دەشێ تێکبچن
  • 1:40 - 1:42
    بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێننەوە،
  • 1:42 - 1:44
    وەک سەوەرکراوت لە ئەوروپا،
  • 1:44 - 1:45
    کیمچی لە کۆریا،
  • 1:45 - 1:48
    هەروەها ماست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
  • 1:48 - 1:53
    ئەم خواردبە کلتووریانە یارمەتی هەرسکردنت
    دەدات بە هۆی بەکتریا سوودبەخشەکان.
  • 1:53 - 1:57
    زۆربەی پارێزەرە دەستکردەکانیش ترشن.
  • 1:57 - 1:59
    ترشی بەنزۆیک لە زەڵاتەدا،
  • 1:59 - 2:01
    ترشی سۆربیک لە پەنیردا،
  • 2:01 - 2:04
    و ترشی پرۆپیۆنیک لە
    پێداویستیەکانی برژاندندا.
  • 2:04 - 2:05
    ئایا ئەمانە دڵنیاکراون؟
  • 2:05 - 2:09
    هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن
    کە بەنزواز پەیوەندی بە ترشی بنزویکەوە هەیە،
  • 2:09 - 2:12
    بەشداری لە کرداری زۆر چالاک دەکات.
  • 2:12 - 2:14
    بەڵام ئەنجامەکان باوەڕپێکراو نین.
  • 2:14 - 2:18
    ئەگینا پێدەچێت ئەم ترشانە زۆر سەلامەت بن.
  • 2:18 - 2:23
    ڕێگەیەکی دیکەی دژە بەکتریا بریتییە
    لە زیادکردنی شەکر، وەک لە مڕەبادا هەیە،
  • 2:23 - 2:26
    یان خوێ، وەک گۆشتی سوێر،
  • 2:26 - 2:30
    شەکر و خوێ ئاو هەڵدەمژن کە بەکتریا
    پێویستیەی بۆ گەشە کردن
  • 2:30 - 2:35
    و هەموو شێیەکان دەمژێت لە خانەکانەوە
    کە لە دەوروبەرین،
  • 2:35 - 2:37
    بەم شێوەیەش لەناویان دەبات.
  • 2:37 - 2:41
    بێگومان، بڕێکی زۆر لە شەکر و خوێ ئەگەری
    تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات،
  • 2:41 - 2:42
    نەخۆشی شەکرە،
  • 2:42 - 2:43
    پەستانی بەرزی خوێن،
  • 2:43 - 2:47
    کەوایە ئەم ماددە پارێزەرانە باشترینن
    لە مام ناوەندیەتیدا.
  • 2:47 - 2:51
    زۆربەی کات دژە بەکتریای نایترایت و نایتریس
    لە گۆشتی چارەسەرکراو هەیە
  • 2:51 - 2:56
    لەو بەکتریایانە نین کە خۆراک ژەهراوی دەکەن
    بەڵکو دەبنە هۆی کێشی تری تەندروستی
  • 2:56 - 2:59
    هەندێک لێکۆڵینەوە گۆشتی چارەسەرکراو
    دەبەستنەوە بە شێرپەنجەوە
  • 2:59 - 3:03
    پێشبینی ئەوەیان کردوە کە ڕەنگە ئەم
    پارێزەرانە هۆکار بن
  • 3:03 - 3:07
    هاوکات، پارێزەرە دژە ئۆکسانەکان پارێزگاری
    لە گۆڕانکاریە کیمیاییەکان دەکەن
  • 3:07 - 3:11
    کە دەکرێت تام و ڕەنگێکی کەمتر
    بدەن بە خۆراک.
  • 3:11 - 3:13
    بۆ ماوەی چەندین ساڵ دوکەڵ بۆ پاراستنی
    خۆراک بەکارهاتووە
  • 3:13 - 3:18
    چونکە هەندێک لە پێکهاتە بۆندارەکان
    لە دوکەڵی داردا دژە ئۆکسانە.
  • 3:18 - 3:23
    تێکەڵکردنی دوکەڵ لەگەڵ خوێ
    ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ پاراستنی گۆشت
  • 3:23 - 3:25
    بەر لە ساردکردنەوە.
  • 3:25 - 3:28
    بۆ چالاکی دژە ئۆکسانەکان، و
    بەبێ تامی دووکەڵ،
  • 3:28 - 3:31
    پێکهاتەیەک هەیە وەک بی ئێچ تی
    و تۆکۆفەرۆل،
  • 3:31 - 3:33
    زیاتر ناسراوە بە ڤیتامین ئی.
  • 3:33 - 3:37
    وەک ئەو پێکهاتانەی لە دوکەڵدا هەیە،
    پێکهاتە ئازادەکان هەڵدەمژێت
  • 3:37 - 3:39
    و خۆی بە دوور دەگرێت لە تامی بۆگەن
  • 3:39 - 3:41
    لە هەندێک خواردندا بەدیار دەکەوێ وەک ڕۆن،
  • 3:41 - 3:42
    پەنیر،
  • 3:42 - 3:44
    و دانەوێڵە.
  • 3:44 - 3:47
    دژە ئۆکسێنتی تر وەک ترشی ستریک
    و ترشی ئەسکۆبیک
  • 3:47 - 3:50
    پارێزگاری لە ڕەنگی بەرهەمەکان دەکات
  • 3:50 - 3:53
    بە پوچەڵکردنەوەی ئەنزیمەکان
    کە دەبنە هۆی قاوەیی بوون.
  • 3:53 - 3:56
    هەندێک لە پێکهاتەکان وەک ترشی کبریت
    دەتوانێت چەند کارێک بکات
  • 3:56 - 4:00
    هەردووکیان دژە میکرۆب و دژە ئۆکسانن.
  • 4:00 - 4:03
    کبریت لەوانەیە ببێتە هۆی نیشانەکانی
    هەستیاری لە هەندێک کەسدا،
  • 4:03 - 4:09
    بەڵام زۆربەی پارێزەرە دژە ئۆکسانەکان
    بە گشتی سەلامەت دەردەکەون
  • 4:09 - 4:11
    کەواتە ئایا دەکرێ لە ماددە
    پارێزەرەکان دوودڵ بیت؟
  • 4:11 - 4:15
    باشە، ئەوان زۆربەی کات لە کۆتایی
    لیستی پێکهاتەکانن
  • 4:15 - 4:17
    چونکە بە بڕێکی زۆر کەم بەکاردەهێنرێن
  • 4:17 - 4:20
    لەلایەن ئێف دی ئەیەوە دیاری کراوە
    بۆ ئەوەی سەلامەت بێت.
  • 4:20 - 4:22
    لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە بەکارهێنەران
    و کۆمپانیاکان
  • 4:22 - 4:25
    هەوڵ دەدەن جێگرەوە بدۆزنەوە.
  • 4:25 - 4:29
    فێڵی پێچانەوە، وەک کەمکردنەوەیئۆکسجینی
    دەوروبەری خواردنەکە دەتوانێت یارمەتی بدات،
  • 4:29 - 4:32
    بەڵام بەبێ جۆرێک لە یارمەتی کیمیایی،
  • 4:32 - 4:36
    زۆر کەم خواردن هەن کە دەتوانن
    بۆ ماوەیەکی درێژ بە جێگیری بمێننەوە.
Title:
ئایا ماددە پارێزەرەکان بۆ تۆ خراپە؟ - ئیلینۆر نیلسن
Description:

وانەی تەواو نیشان بدە: http://ed.ted.com/lessons/are-preservatives-bad-for-you-eleanor-nelsen

خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە. لە چەند ڕۆژێکدا، هەندێکجار چەند کاتژمێريک نانەکە کەڕواوی دەبێت، قاشی سێو قاوەیی دەبێت، بەکتریاش لە مایۆنیزدا زیاد دەکات. بەڵام دەتوانیت هەموو ئەو خۆراکانە بدۆزیتەوە لە سەر ڕەفەکە لە فرۆشگای سەوزەفرۆشەکان - بە هیوای ئەوەی کە تێکنەچووبێت - سوپاس بۆ ماددەی پارێزەر. بەڵام پارێزەرەکان چین؟ چۆن یارمەتی خۆراک دەدەن بە باشی بمێنێتەوە؟ ئایا سەلامەتن؟ ئێلینۆر نیلسن لێکۆڵینەوە دەکات

وانەکە لە لایەن ئیلینۆر نیلسن ، ئەنیمەیشن لەلایەن کۆمپۆت کۆلێس

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:53

Kurdish (Central) subtitles

Revisions