Return to Video

موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە

  • 0:03 - 0:07
    ڕوون کەرەوە'پیانۆ "پ:
    خۆشەویستترین پیتی موزیکە لام
  • 0:08 - 0:09
    واتە بە نەرمی بژەنە.
  • 0:10 - 0:14
    ئەگەر ئامێڕێکی موزیکیت ژەنی
    "پ" ت بینی لەسەر هێلەکە
  • 0:14 - 0:16
    دەبێت بە نەرمی بیژەنی
  • 0:16 - 0:18
    دوو پ نەرمتر
  • 0:19 - 0:22
    چوار پ زۆر نەرم
  • 0:26 - 0:30
    ئەمە کێشانی منە بۆ درەختی پ
  • 0:30 - 0:31
    کە نیشانیدەدات
  • 0:31 - 0:36
    کە گرنگ نییە چەند هەزار پ هەبن
  • 0:36 - 0:38
    هەرگیز ناگەیتە بێدەنگی تەواو
  • 0:38 - 0:41
    ئەوە پێناسەی ئێستامە بۆ بێدەنگی.
  • 0:41 - 0:43
    دەنگێکی زۆر کەم.
  • 0:45 - 0:46
    دەمەوێت لەگەڵتان باسی بکەم
  • 0:46 - 0:50
    دەربارەی زمانی هێمایی ئەمریکی، ئەی ئێس ئێڵ،
  • 0:50 - 0:51
    لەگەڵ هەندێک لە ئەزموونی خۆشم.
  • 0:54 - 0:59
    زمانی هێمایی فەرەنسی هێنرایە ئەمریکا
    لە سەرەتاکانی ١٨٠٠ەکان
  • 0:59 - 1:03
    ئەوکاتە تێکەڵەیەکی هێمای ناوخۆیی بوو.
  • 1:03 - 1:07
    وە بوو بەو زمانەی ئەمڕۆ
    بە ئەی ئێس ئێڵ دەناسرێت.
  • 1:07 - 1:10
    مێژووی ٢٠٠ ساڵی هەیە،
  • 1:12 - 1:14
    من بە نابیستی لە دایکبووم.
  • 1:15 - 1:19
    وە ڕاهێنرام لەسەر ئەوەی کە دەنگ
    بەشێک نییە لە ژیانی من.
  • 1:21 - 1:22
    منیش بڕوام پێکرد
  • 1:25 - 1:29
    بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوتووە کە هەرگیز وانیە.
  • 1:29 - 1:32
    دەنگ بەشێکی گەورەی ژیانی منە.
  • 1:32 - 1:34
    بەڕاستی، لە مێشکمدایە هەموو ڕۆژێک.
  • 1:38 - 1:42
    وەک نابیستەیەک کە لە جیهانی دەنگدا دەژی.
  • 1:42 - 1:45
    وەک وابێ لە وڵاتێکی بیانی بژیم.
  • 1:45 - 1:50
    بە کوێرانە دوای یاساکان و هەڵسوکەوت و نەرێتەکان دەکەوتم.
  • 1:50 - 1:51
    بێ ئەوەی گومان هەبێت لەسەریان،.
  • 2:01 - 2:04
    ئەی کەواتە من چۆن لە دەنگ تێگەیشتووم؟
  • 2:06 - 2:09
    ئێ، من تەماشادەکەم چۆن خەڵکی کاردانەوەی
    هەیە بۆ دەنگ.
  • 2:11 - 2:14
    ئێوەی خەڵک وەک دەنگ گەورەکەرەکانم وان
    دەنگم بۆ بەرزدەکەنەوە.
  • 2:14 - 2:16
    منیش فێر بووم لاسایی ئەو هەڵسوکەوتە بکەمەرە.
  • 2:17 - 2:20
    لە هەمان کاتیشدا فێربووم چۆن دەنگ دروست بکەم.
  • 2:20 - 2:22
    وە دیومە چۆن خەڵکی کاردانەوەی هەیە بۆم.
  • 2:23 - 2:24
    بەم شێوەیە فێربووم، بۆ نموونە..
  • 2:24 - 2:27
    "دەرگاکە بە قایمی دامەخە!"
  • 2:28 - 2:32
    مڵچە مڵچ مەکە کاتێک چپسی پەتاتە دەخۆیت!"
  • 2:32 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:34
    "قرقێنە لێمەدە.
  • 2:34 - 2:35
    وەکاتێک نان دەخۆیت.
  • 2:35 - 2:38
    دڵنیا بە لەوەی قاپەکان لەیەک مەخشێنە."
  • 2:38 - 2:41
    هەموو ئەم شتانەش پێیان دەڵێم" ئەتەکێتی دەنگ."
  • 2:44 - 2:46
    لەوانەیە وا بیر لە ئەتەکێتی دەنگ بکەمەوە
  • 2:46 - 2:49
    زیاتر لە کەسێک کە دەبیستێت.
  • 2:50 - 2:52
    من زۆر ئاگام لەخۆمە لەدەوروبەری دەنگ.
  • 2:55 - 2:59
    من هەمیشە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێم
  • 2:59 - 3:01
    بۆ دەنگ، بزانم چی دیکەش دێت دواتر.
  • 3:01 - 3:03
    ئەها ئەم وێنەیەش.
  • 3:04 - 3:07
    تی بی دی، بڕیاری لەسەر دەدرێت.
  • 3:08 - 3:10
    تی بی سی، بەردەوام دەبێت،
  • 3:11 - 3:13
    تی بی ئەی، ڕادەگەیەنرێت، و
  • 3:17 - 3:19
    هێڵەکان دەبینیت--
  • 3:19 - 3:21
    هیچ نۆتەکەیەک نییە لەسەریان.
  • 3:21 - 3:25
    ئەوەش چونکە هێلەکان دەنگیان تێدایە
  • 3:25 - 3:27
    لەناو پەڵەو پیسیە نادیارەکاندا
  • 3:29 - 3:32
    لە کلتووری نابیستاندا، جوڵە یەکسانە بە دەنگ
  • 3:38 - 3:40
    لە زمانی جەستەدا
    نیشانەیەک بۆ نۆتە هەیە.
  • 3:40 - 3:43
    هەر نۆتەیەک پێنج هێڵی هەیە.
  • 3:44 - 3:47
    هێشتا بۆ من هێماکردنی بە پەنجە گەورەم بەم شێوەیە
  • 3:47 - 3:48
    زۆر سروشتی نییە.
  • 3:48 - 3:51
    لەبەر ئەوە لە وێنەکەمدا دەبینی چوار
    هێلم لەسەر پەڕەکە داناوە.
  • 3:53 - 3:57
    لە ساڵی ٢٠٠٨ هەلم هەبوو بڕۆم بۆ ئەڵمانیا، بەرلین.
  • 3:57 - 3:59
    بۆ خوێندنی هونەر لەوێ.
  • 4:00 - 4:03
    پێش ئەو کاتە من وەک وێنەکێش کارم کردبوو.
  • 4:05 - 4:09
    لەم هاوینەدا. سەردانی مۆزەخانەو گەلەری جیاوازم کرد.
  • 4:09 - 4:11
    کاتێک لە شوێنێک دەچووم بۆ شوێنێکی دیکە.
  • 4:11 - 4:13
    بۆم دەرکەوت هونەری شێوەکاری نییە لێرە.
  • 4:15 - 4:20
    لەو کاتەدا باوی دەنگ بوو و ئەمەش بیری خستمەوە..
  • 4:20 - 4:22
    هونەری شێوەکاری نەبوو..
  • 4:22 - 4:23
    هەموو شتێک بیستراو بوو.
  • 4:25 - 4:28
    ئێستا دەنگ دەهاتە ناو بەشی هونەریمەوە.
  • 4:29 - 4:32
    ئایا ئەمە نێوان من و هونەر زیاتر دووردەخاتەوە؟
  • 4:34 - 4:36
    بۆم دەرکەوت کە نابێ وابێت.
  • 4:37 - 4:38
    من دەنگ دەناسم
  • 4:38 - 4:40
    زۆر باش دەیناسم
  • 4:40 - 4:44
    شتێک نییە کە تەنها بە گوێکان هەستی پێبکرێت.
  • 4:44 - 4:47
    دەبێ بە هەستی بەرکەوتن هەستی پێ بکرێت.
  • 4:47 - 4:49
    یان دەبێت ببینرێت.
  • 4:49 - 4:50
    یان وەک بیرۆکەیەک.
  • 4:53 - 4:56
    بۆیە بڕیارم دا خاوەندارییەتی دەنگ ببەمەوە کای خۆم
  • 4:56 - 4:58
    بۆیە هونەرەکەم خستەوە کار.
  • 5:01 - 5:05
    لەگەڵ هەموو شتێک کە پێم وترابوو لەسەر دەنگ.
  • 5:05 - 5:07
    بڕیارم دا کە هەمووی بیری خۆم بەرمەوە'
  • 5:09 - 5:11
    کڵێشەیەکی نوێی کارم درووستکرد. و
  • 5:13 - 5:16
    کاتێک ئەمەشم خستە ناو کۆمەڵگەی هونەری
  • 5:16 - 5:19
    سەرم سوڕما بوو بەو هەموو
    پاڵپشتی و گوێپێدانەی وەرم گرت.
  • 5:21 - 5:22
    بۆم دەرکەوت.
  • 5:24 - 5:27
    وەک پارە وایە.
  • 5:27 - 5:30
    دەسەڵات ، کۆنتڕۆڵ--
  • 5:30 - 5:32
    داهاتی کۆمەڵایەتی.
  • 5:36 - 5:40
    لە مێشکمدا هەمیشە هەستم کردووە دەنگ شتێکی ئێوە بووە.
  • 5:40 - 5:41
    شتێکی کەسی بیستەر بووە.
  • 5:44 - 5:46
    دەنگ شتێکی زۆر بەهێزە
  • 5:47 - 5:50
    کە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر خۆم و هونەرەکەمدا.
  • 5:50 - 5:52
    یان دەتوانێت بەهێزم بکات.
  • 5:53 - 5:55
    بڕیارم دا کە بەهێز بم.
  • 5:57 - 6:00
    کلتوورێکی زۆر بەهێز هەیە لە دەوری زمانی قسەکردن.
  • 6:01 - 6:06
    وە تەنها لەبەرئەوەی کە من
    دەنگی راستیم بەکارناهێنم بۆ پەیوەندی.
  • 6:07 - 6:10
    لە چاوی کۆمەڵگاوە وەک وابێت من هەر دەنگم نییە.
  • 6:13 - 6:17
    بۆیە دەبێت لەگەڵ ئەوانە کار بکەم
    کە وەک تاكێکی یەکسان تەماشام دەکەن
  • 6:17 - 6:18
    ببمە دەنگی خۆم.
  • 6:21 - 6:25
    بەم شێوەیە هەست دەکەم
    من پەیوەستم بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆوە.
  • 6:25 - 6:27
    بۆیە لە خوێندنگە، لە ئیش و پەیمانگاکان.
  • 6:27 - 6:30
    من لەگەڵ چەندین وەرگێڕی
    زمانی جەستە کارمکردووە.
  • 6:31 - 6:34
    دەنگیان بۆتە دەنگی من و کەساییەتیم،
  • 6:36 - 6:38
    یارمەتیم دەدەن بۆ ئەوەی گوێم لێبگیڕێت.
  • 6:42 - 6:47
    دەنگیان نرخ و دراوی هەیە.
  • 6:52 - 6:55
    بەشێوەیەکی سەیریش، بە وەرگرتنی دەنگیان.
  • 6:55 - 6:58
    دەتوانم بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتم هەبێت.
  • 6:58 - 7:01
    وەک ئەوە وایە قەرزێک
    وەربگریت بە سوویەکی زۆرەوە.
  • 7:06 - 7:08
    ئەگەر لەم کارە بەردەوام نەبوومایە.
  • 7:08 - 7:11
    وا هەست دەکەم لە بیردەکرێم.
  • 7:11 - 7:13
    وە ناتوانم هیچ دەسەڵاتێکی کۆمەڵایەتیم هەبێت.
  • 7:17 - 7:20
    لە کاتێکدا کە دەنگ بووەتە
    هونەرێکی لێک تێگەیشتن بۆ من.
  • 7:20 - 7:22
    چوومە ناو دنیای موزیکەوە.
  • 7:23 - 7:27
    بەلامەوە سەیر بوو کە لێکچوونم
    بینی لە نێوان موزیک و زمانی جەستەدا.
  • 7:29 - 7:31
    بۆ نموونە.
  • 7:31 - 7:33
    نۆتەیەکی موزیک
  • 7:33 - 7:36
    کە ناتوانیت کە بە تەواوی دەریببڕیت لەسەر کاعەز.
  • 7:37 - 7:40
    هەمان شتیش ڕاستە
    بۆ بیرۆکەی زمانی جەستە.
  • 7:42 - 7:46
    هەردووکیان زۆر بەهێزن و بڵاوبووەوەن--
  • 7:50 - 7:52
    واتە گۆڕانی بچووک
  • 7:52 - 7:55
    واتاکە بە تەواوی دەگۆڕێت
  • 7:55 - 7:57
    هی هێماکان و دەنگەکانیش.
  • 8:00 - 8:02
    حەز دەکەم نموونەیەکی پیانۆتان نیشان بدەم.
  • 8:02 - 8:05
    بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەین کە چۆن
    زمانی جەستە کاردەکات.
  • 8:05 - 8:07
    ئێ پیانۆیەک بهێنەرە بەر چاوت. ،
  • 8:08 - 8:12
    زمانی جەستە کراوە بە چەند
    بەشێکی ڕێزمانی جیاوازەوە.
  • 8:13 - 8:17
    ئەگەر هەر بەشێک پەنجەیەکی
    بۆدابنێیت وەک چۆن پیانۆ دەژەنی--
  • 8:17 - 8:22
    وەک جوڵەی دەم و چاو و جەستە .
  • 8:22 - 8:26
    خێرایی ، شێوەی دەست و زیاتر.
  • 8:26 - 8:28
    کاتێک پیانۆکە دەژەنیت --
  • 8:28 - 8:30
    ئینگلیزی زمانێکی هێڵییە.
  • 8:30 - 8:33
    واتە لە یەک کاتدا پەنجە
    بە یەک دوگمەدا دەنرێت.
  • 8:33 - 8:36
    بەڵام زمانی جەستە وەک کۆرد وایە--
  • 8:36 - 8:40
    وە هەر ١٠ پەنجەکە دەبێت خۆیان بکەونە کار
  • 8:40 - 8:43
    بۆ ئەوەی بیرۆکەیەک
    دەربڕیت بە زمانی جەستە.
  • 8:46 - 8:50
    ئەگەر هەر یەکێک لەم کلیلانە بگۆڕدرێت.
  • 8:50 - 8:52
    ئەوا واتایەکی تەواو جیاواز دروست دەکات.
  • 8:52 - 8:56
    هەمان شت بۆ موزیک راستە لە بارەی
    بەرزی و تۆن و قەبارە.
  • 9:01 - 9:04
    لە ئەی ئێس ئێڵ، بە یاری کردن لە
    دەوری ئەم بەشە ڕێزمانییانە
  • 9:04 - 9:06
    واتای جیاواز دەبەخشیت.
  • 9:06 - 9:08
    بۆ نموونە هێمای تەماشا کردن
  • 9:08 - 9:10
    ئەمە هێمای تەماشاکردنە.
  • 9:13 - 9:14
    من تەماشای تۆ دەکەم .
  • 9:16 - 9:17
    لێت ئەڕوانم.
  • 9:17 - 9:19
    (پێکەنین)
  • 9:21 - 9:22
    (پێکەنین)
  • 9:24 - 9:26
    ئۆه گیرام.
  • 9:26 - 9:28
    ( پێکەنین)
  • 9:30 - 9:31
    ئۆی.
  • 9:34 - 9:35
    تەماشای چی دەکەن؟
  • 9:37 - 9:39
    دە بەسە.
  • 9:39 - 9:40
    ( پێکەنین)
  • 9:40 - 9:42
    ئیتر بیرم کردەوە.
  • 9:42 - 9:45
    ئەگەر لە ڕوانگەی موزیکەوە تەماشای
    زمانی ئاماژە بکەم؟
  • 9:45 - 9:48
    ئەگەر نیشانەیەک
    دروست بکەم و دووبارەی بکەمەوە.
  • 9:48 - 9:51
    دەبێتە پارچە موزیکێکی بینراو.
  • 9:52 - 9:56
    بۆ نموونە، ئەمە هێمای "ڕۆژ"
  • 9:56 - 9:58
    خۆر هەڵدێت و ئاوادەبێت.
  • 10:00 - 10:02
    ئەمە " هەموو ڕۆژ"
  • 10:04 - 10:08
    ئەگەر دووبارەی بکەمەوە و خاوی بکەمەوە.
  • 10:08 - 10:10
    لە پارچەیەکی موزیکی بینراو دەچێت.
  • 10:12 - 10:14
    هەموو..ڕۆژ
  • 10:15 - 10:19
    هەست دەکەم هەمان شت ڕاستە بۆ "هەموو شەو"
  • 10:22 - 10:23
    هەموو شەو.
  • 10:24 - 10:27
    ئەمە هەموو شەوە لەم وێنەیە دەرخراوە.
  • 10:31 - 10:34
    وای لێکردم کە بیر لەسێ جۆری جیاوازی
    وشەی شەو بکەمەوە:
  • 10:38 - 10:39
    "دوێنێ شەو."
  • 10:41 - 10:42
    " بەدرێژایی شەو."
  • 10:46 - 10:48
    گۆرانی " بە درێژایی هەموو شەو."
  • 10:48 - 10:51
    (پێکەنین)
  • 10:56 - 10:59
    هەست دەکەم سێیەم دانە
    لەوانی دیکە زیاتر موزیکی تێدایە.
  • 10:59 - 11:00
    (پێکەنین)
  • 11:01 - 11:04
    ئەمە دەریدەخات چۆن لە زمانی جەستەدا
    باسی کات دەکرێت
  • 11:04 - 11:09
    چۆن دووری لە جەستەتەوە گۆڕانکاری لە
    کاتدا دەردەخات.
  • 11:09 - 11:11
    بۆ نموونە.
  • 11:11 - 11:14
    ١ کاتژمێر یەک دەست،
    دوو کاتژمێر دوو دەست،
  • 11:14 - 11:17
    دەمی ڕانەبردوو نزیک لەنزیکترینەوە
    ڕوودەدات و لەبەردەم جەستەدا دەبێت،
  • 11:17 - 11:20
    داهاتوو لە بەردەم جەستەوە و
    ڕابردووش لەپشتتەوە.
  • 11:24 - 11:27
    وەک " لە دێرزەمانەوە"
  • 11:28 - 11:29
    ئینجا " ڕابردوو"
  • 11:33 - 11:34
    " وابوو "
  • 11:34 - 11:36
    کۆتا شت کە زۆرم حەز لێیە.
  • 11:36 - 11:39
    کە هەستێکی دراماتیکی و ڕۆمانسی هەیە.
  • 11:39 - 11:41
    " ڕۆژێک لە ڕۆژان"
  • 11:41 - 11:42
    ( پێکەنین)
  • 11:46 - 11:49
    کاتی هاوبەش
  • 11:49 - 11:50
    دەستەواژەیەکی موزیکیە
  • 11:50 - 11:54
    بە کاتێکی دیاری کراو کە چوار ترپە بۆ یەک خوێندنەوەیە.
  • 11:56 - 11:57
    بەڵام هەر کاتێکی وشەی " کاتی هاوبەش " دەبینیم
  • 11:57 - 12:01
    چی یەکسەردێت بۆ مێشکم بریتییە لە " لە هەمان کاتدا."
  • 12:02 - 12:05
    کەواتە دیقەت بدە ئاڕ ئێچ: دەستی ڕاست،
    ئێڵ ئێچ: دەستی چەپ.
  • 12:06 - 12:08
    نۆتەکەمان هەیە بەدرێژایی
    سەر و سنگدا.
  • 12:08 - 12:09
    (سەر: دەستی ڕاست، چنگێکی خێرا)
  • 12:09 - 12:11
    (کاتی هاوبەش)
  • 12:11 - 12:12
    (سنگ: دەستی چەپ، چنگێکی خێرا)
  • 12:14 - 12:17
    ئێستا نیشانتان نایەم ئەو شێوەی
    دەستە چییە کە پێی دەوترێت "چنگێکی خێرا."
  • 12:19 - 12:21
    دەتوانن ئەوە بکەن کە پێتان دەڵێم؟
  • 12:22 - 12:23
    هەمووتان، دەست بەرزبکەنەوە.
  • 12:27 - 12:29
    ئێستا هەموومان بە سەر و سنگ دەیکەین،
  • 12:29 - 12:32
    وەک " کاتی هاوبەش" یان لە هەمان کات.
  • 12:36 - 12:37
    ئێ، تێگەشتن.
  • 12:37 - 12:40
    ئەمە واتە " کەوتنە خۆشەویستی" بە هێمای نێودەوڵەتی.
  • 12:40 - 12:42
    ( پێکەنین)
  • 12:42 - 12:44
    هێمای نێودەوڵەتی، وەک نۆتە،
  • 12:44 - 12:47
    ئامرازێکی بینراوە
    بۆ پەیوەندی کردن
  • 12:47 - 12:49
    بەناو کلتورەکان و زمانی ئاماژە
    لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 12:50 - 12:52
    دووەم دانە کە ئەمەوێت
    نیشانی ئێوەی بەم ئەمەیە --
  • 12:52 - 12:54
    تکایە بیکەنەوە لەگەڵم.
  • 12:59 - 13:00
    ئێستاش ئەمە.
  • 13:05 - 13:08
    ئەمە واتە "داگیرکردن"
    بە زمانی جەستەی ئەمریکی.
  • 13:08 - 13:09
    (پێکەنین)
  • 13:11 - 13:13
    سێیەمیان --
  • 13:13 - 13:14
    تکایە بیکەنەوە لەگەڵم.
  • 13:19 - 13:20
    دووبارەش.
  • 13:25 - 13:27
    ئەمە "ڕووناکبیرییە"
    بە زمانی جەستە.
  • 13:28 - 13:29
    کەواتە با پێکەوە
    هەرسێکیان بکەینەوە.
  • 13:32 - 13:33
    "کەوتنە خۆشەویستی،"
  • 13:34 - 13:35
    داگیرکردن و
  • 13:36 - 13:37
    ڕووناکبیری.
  • 13:39 - 13:40
    کارێکی باشتان کرد، هەموتان.
  • 13:40 - 13:41
    (پێکەنین)
  • 13:41 - 13:43
    تێبینیکەن ئەم سێ نیشانەیە
    چۆن زۆر لەیەک ئەچن،
  • 13:43 - 13:46
    هەموویان لای سەر و سنگەوە دەکرێـ،
  • 13:46 - 13:48
    بەڵام واتای جیاواز دەگەیەنن.
  • 13:48 - 13:51
    کەواتە شتێکی سەرسوڕهێنەرە ئەبینیت
    زمانی جەستە زیندووە و لە گەشەکردندایە.
  • 13:51 - 13:52
    هەر وەک موزیک.
  • 13:54 - 13:57
    بەڵام، لەم ڕۆژ و سەردەمەدا،
  • 13:57 - 14:00
    لە جیهانێکدا دەژین
    کە گرنگ بە دەنگ ئەیات.
  • 14:00 - 14:03
    لەبەر ئەوەش کە زمانی ئاماژە،
    هیچ دەنگێکی نییە،
  • 14:03 - 14:06
    بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی
    هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی نامێنێت.
  • 14:07 - 14:12
    پێویستە باشتر بیربکەینەوە
    دەربارەی ئەوەی دراوی کۆمەڵایەتی چییە و
  • 14:12 - 14:16
    چۆن زمانی جەستە پەرە بە
    دراوی خۆی ئەیات --
  • 14:16 - 14:17
    بەبێ هەبوونی دەنگ. و
  • 14:18 - 14:23
    ئەمەش دەکرێت هەنگاوێک بێت
    بمانگەیەنێتە کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر. و
  • 14:26 - 14:28
    لەوانەیە خەڵک تێبگەن
  • 14:28 - 14:32
    کە پێویست ناکا نابیست بیت
    بۆ ئەوەی فێری زمانی جەستە ببیت،
  • 14:32 - 14:34
    پێویستیش ناکات بیستن هەبێت
    بۆ ئەوەی فێری موزیک ببیت.
  • 14:37 - 14:40
    زمانی جەستە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە
  • 14:40 - 14:42
    کە ئەمەوێت ئێوەش هەمان
    ئەزموونتان هەبێت لەگەڵی. و
  • 14:42 - 14:45
    ئەشمەوێت بانگێشتتان بکەم
    بۆ ئەوەی گوێچکەتان بکەنەوە،
  • 14:45 - 14:47
    چاوتان بکەنەوە،
  • 14:47 - 14:49
    بەشداربن لە کلتورەکەمان و
  • 14:49 - 14:51
    ئەزموونی زمانە بینراوەکەمان بکەن. و
  • 14:51 - 14:53
    قەت نازانن،
  • 14:53 - 14:55
    لەوانەیە بکەونە خۆشەویستیمانەوە.
  • 14:55 - 14:57
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:57 - 14:58
    زۆر سوپاس
  • 14:59 - 15:00
    دێنیس کاهلەر براتین: هێی، ئەوە منم.
  • 15:00 - 15:04
    (چەپڵەلێدان)
Title:
موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە
Speaker:
کریستین سون کیم
Description:

هونەرمەند کریستین سون کیم بە نابیستی لەدایک بووە، و وا فێرکراوە باوەڕ بەوە بکات کە دەنگ بەشێک نییە لە ژیانی، ئەوە بۆ کەسێکە کە دەبیستێت. لەڕێگەی هونەری خۆیەوە، هاوشێوەیی دۆزیوەتەوە لەنێوان زمانی جەستەی ئەمریکی و موزیکدا، و درکی بەوە کردووە دەنگ پێویست ناکات هەر بە گوێ بناسرێتەوە -- دەکرێ هەستیپێبکرێت، ببینرێت و وەک بیرۆکەیەک ئەزموون بکرێت. لەم پێشکەشکردنەیدا، بانگێشتمان ئەکات بۆ کردنەوەی چاو و گوێمان و بەشداریکردنمان لە گەنجینە دەوڵەمەنەکەی زمانی جەستە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:17
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Christine Sun Kim
Show all

Kurdish subtitles

Revisions