بۆچی پێویستمان به بیرۆكه‌ی شێتانه‌یه | لیام مۆڕۆ| TEDxRundleAcademy
-
0:18 - 0:21توانا و خێرایی چاره‌سه‌ركه‌ری
كۆمپیوته‌ری ئاسایی -
0:21 - 0:23هه‌موو دوو ساڵ و نیو جارێك
دووهێنده ده‌بێت. -
0:23 - 0:26گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌ی به‌ره‌وپێش چوونە
به‌رده‌وام بێت، -
0:26 - 0:31تا ساڵی ٢٠٤٥، ده‌توانین كۆمپیوته‌رێكی
خود هۆشیاری دروست بكه‌ین ، -
0:31 - 0:34و ئه‌م كاته پێی ده‌گوترێت
تاكێتی. -
0:34 - 0:37ئه‌و خاڵه‌یه كه تیایدا كۆمپیوته‌رێك
له ئێمه زیره‌كتر ده‌بێت. -
0:38 - 0:42له‌م ئاخاوتنه‌دا جه‌خت له‌سه‌رئه‌و ڕاستیه
ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م كۆمپیوته‌ره -
0:42 - 0:45ده‌كرێت به‌ئاگابێت:
كه‌وایه ده‌كرێت ئه‌مه ڕووبدات؟ -
0:45 - 0:49پێش هه‌موو شتێك، هه‌رچه‌نده نازانین
كامه به‌شی مێشك به‌رپرسه له -
0:49 - 0:51به‌ئاگایی و كه‌متر له‌وه‌ی چۆن كارده‌كات،
-
0:51 - 0:52ئه‌مه‌نده ده‌زانین:
-
0:53 - 0:55مێشكت كۆمپیوته‌رێكه.
-
0:55 - 0:58وه‌كو وایه‌ر ئاماژه بۆ پێشه‌وه
و دواوه ده‌نێرێت، -
0:58 - 1:01چه‌ند به‌شێكی جیاوازی هه‌یه بۆ
ئه‌نجامدانی شتی شێوه جیاواز، -
1:01 - 1:06و به‌شی زۆر بچووكی هه‌یه
پێیان ده‌گوترێت نیورۆنه‌كان، -
1:06 - 1:08كه زۆر هاوشێوه‌ی ترانزسته‌ره
له كۆمپیوته‌ردا. -
1:08 - 1:11چه‌ند به‌شێك هه‌ن بۆ یاده‌وه‌ری، ژماردن،
هه‌ستكردن و شتی زیاتریش، -
1:11 - 1:13هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن.
-
1:13 - 1:17بۆیه، له‌ڕێی ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین،
له‌گه‌ڵ پاره‌ی پێویست، لێكۆڵینه‌وه و كات -
1:17 - 1:18ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ین.
-
1:18 - 1:22و گه‌ر بتوانین ئه‌مه بكه‌ین، ئایا چه‌شنه
نامۆكانیش ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن؟ -
1:23 - 1:26چه‌شنێكی نامۆی زۆر زیره‌ك بێنه پێش چاوت.
-
1:26 - 1:28ئه‌م چه‌شنه هه‌زاران ساڵ
له‌پێش ئێمه‌وه‌یه، -
1:28 - 1:30نزیكه‌ی له هه‌موو
لایه‌نه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا. -
1:30 - 1:33بڕیاری بنیاتنانی گه‌ردوونێكی كامل
له هاوشێوه‌یی ده‌دات، -
1:33 - 1:35زۆر ورده تا درێژی پڵانك،
-
1:35 - 1:38كه بچووكترین دووری شیاوی گه‌ردوونه.
-
1:38 - 1:40هۆكاره‌كانی شتێكی وه‌كو ئه‌مه جیاوازه،
-
1:40 - 1:42به‌ڵام هه‌ندێك لە ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن:
-
1:42 - 1:45یه‌ك، بۆ شارستانییه‌تێك
له لێواری مه‌رگ بێت. -
1:45 - 1:50بۆ دروستكردنی هاوشێوەی ته‌واوی گه‌ردوون
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی کردنی شته‌كان -
1:50 - 1:54كه ڕه‌نگه مه‌ترسیدار بێت و
ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌ردوون ببینێت -
1:54 - 1:57بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یاسای جیاوازی فیزیا،
-
1:57 - 1:59و بۆ بینینی ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌سه‌ر
ته‌واوی گه‌ردوون، -
1:59 - 2:02یاخود ته‌نیا چه‌ند تاكێك دڵخۆش بكات.
-
2:02 - 2:05ئه‌گه‌ری تریش هه‌ن كه پێویستی به
كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌متر پێشكه‌وتوو هه‌یه، -
2:05 - 2:09ئه‌گه‌رێك به‌م دواییانه له تاكێتی ٢٠٤٥
ده‌رچووه، -
2:09 - 2:13و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی
كه‌می خه‌ڵكه ده‌كه‌ن -
2:13 - 2:17له ژینگه‌یه‌كی لاساییكردنه‌وه‌ی
كۆنتڕۆڵكراو له پیناو لێكۆڵینه‌وه وخۆشی. -
2:18 - 2:20ڕه‌نگ ئێستا وا بیربكه‌نه‌وه كه
-
2:20 - 2:23ئه‌وه‌ی باسم لێیه‌وه كرد بیرۆكه‌ی
سه‌ره‌كیی ئه‌م ئاخاوتنه بێت. -
2:23 - 2:28له كۆتایدا، بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كیی كه
ده‌مه‌وێت ئه‌مشه‌و جێتان بێڵم له‌گه‌ڵی -
2:28 - 2:31ئه‌وه‌یه كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بیرۆكانه‌یه كه وه‌كو ناڕاستیی دیارن -
2:31 - 2:34یارمه‌تیمان نادات له چاره‌سه‌ركردنی
كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان. -
2:34 - 2:35بیری لێ بكه‌نه‌وه.
-
2:35 - 2:38چه‌ندین بیرۆكه کە ئێستا بوونه‌ته
زانیاری باش، -
2:38 - 2:41گه‌رمبوونی جیهانیی، گه‌شه‌كردن، هه‌بوونی
ژماره‌ی ناڕێژه‌یی، -
2:41 - 2:45بیردۆزی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه، ڕاستی
ئه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆر ده‌خولێته‌وه، -
2:45 - 2:47كه گه‌ردوون گه‌وره‌تره له
سیسته‌می خۆریمان، -
2:47 - 2:51هه‌موو ئه‌مانه وه‌كو بیرۆكه‌ی ناڕاست و
یاخود گەمژانە ته‌ماشاده‌كران. -
2:51 - 2:55له‌ڕووی ئاماره‌وه، ده‌رفه‌تی باشتر هه‌یه
كه هه‌ن و به‌ڵام له‌ڕاتستیدا نین، -
2:55 - 2:57به‌ڵام سه‌لماندن یان نه‌سه‌لماندنی قورسه.
-
2:57 - 3:02بۆیه، بیرتان بێت، هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك،
گرنگ نییه چه‌ند ناڕاستییه، -
3:02 - 3:03مه‌حاڵ نییه،
-
3:03 - 3:06هه‌ندێك جاریش، بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان، -
3:06 - 3:10پێویسته بیرۆكه‌ی ناڕاستییت هه‌بێت،
-
3:10 - 3:13چونكه ئه‌م بیرۆكانه ده‌توانن جیهان
بگۆڕن، هه‌روه‌ك ده‌یناسین. -
3:13 - 3:14سوپاس.
-
3:14 - 3:16(چه‌پڵه‌ڕێزان)
- Title:
- بۆچی پێویستمان به بیرۆكه‌ی شێتانه‌یه | لیام مۆڕۆ| TEDxRundleAcademy
- Description:
-
هه‌میشه ئاسان نییه كه بیرۆكه‌یه‌كی شێتانه ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سێردراوی جیهان بكات. له‌م ئاخاوتنه كورت و وروژێنه‌ره، لیام مۆڕۆ داوامان لێده‌كات بیر له پشت ئه‌و شتانه بكه‌ینه‌وه كه ئێستا بڕوامان وایه شیاو بێت.
ئه‌م ئاخاوتنه له چاڵاكییه‌كی TEDx پێشكه‌ش كراوه به به‌كاهێنانی فۆرماتی كۆنفرانسه‌كانی تێد به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆ ڕێكخراوه. زانیاری زیاتر له‌م به‌سته‌رە: http://ted.com/tedx
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 03:17
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
Taban Khdir accepted Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
Taban Khdir edited Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
Taban Khdir edited Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why we weed crazy ideas | Liam Morrow | TEDxRundleAcademy |