Return to Video

ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم

  • 0:00 - 0:03
    سڵاو، من ناوم کامیرۆن ڕەسڵە،
  • 0:03 - 0:09
    وە لەم دواییانەدا نمایشکار بووم.
  • 0:09 - 0:11
    لە راستیدا، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.
  • 0:13 - 0:15
    وە من هەست دەکەم
  • 0:15 - 0:18
    ئێستا گرژییەکی دەروونی لەم ژورەدا هەیە
  • 0:18 - 0:20
    چونکە من نەدەبوو ئەم جلە بپۆشم.
  • 0:20 - 0:22
    (پێکەنین)
  • 0:22 - 0:24
    خۆشبەختانە، هەندێ جلوبەرگم هێناوە.
  • 0:24 - 0:28
    وە ئەمە یەکەم خۆگۆڕینە لەسەر ستەیجی تێد،
  • 0:28 - 0:31
    من پێم وایە،
    بۆیە ئێوە شانستان هەیە کە ئەمە ئەبینن،
  • 0:31 - 0:34
    ئەگەر هەندێک لە ژنەکان
    زۆر ترسان کاتێک هاتمە دەر،
  • 0:34 - 0:37
    پیویست ناکات ئێستا پێم بڵێن،
    خۆم دواتر لە تویتەر ئەیدۆزمەوە.
  • 0:37 - 0:40
    (پێکەنین)
  • 0:42 - 0:44
    وە من تێبینی ئەوە دەکەم کە
    مافم هەیە
  • 0:44 - 0:47
    کە بتوانم بیرکردنەوەی ئێوە بگۆڕم لەسەر خۆم
  • 0:47 - 0:50
    لە ماوەیەکی کورتی ١٠ چرکەییدا.
  • 0:50 - 0:52
    هەموو کەس ناتوانە ئەوە بکات.
  • 0:53 - 0:57
    ئەم پێڵاوانەش زۆر بێزارکەرن، و شتە
    باشەکە ئەوەیە کە پێویست ناکا لەپێمدا بێت.
  • 0:59 - 1:02
    خراپترین بەش لەبەرکردنی ئەم بلوسەیە.
  • 1:02 - 1:04
    چونکە ئەوە ئەو کاتەیە کە ئێوە پێم پێدەکەنن
  • 1:04 - 1:06
    بۆیە هیچ شتێ مەکەن کاتێ لەبەری دەکەم.
  • 1:08 - 1:09
    زۆر باشە.
  • 1:11 - 1:14
    کەواتە، من بۆچی ئەوەم کرد؟
  • 1:14 - 1:15
    شتێکی نامۆ بوو.
  • 1:15 - 1:17
    (پێکەنین)
  • 1:17 - 1:18
    باشە --
  • 1:18 - 1:20
    (پێکەنین)
  • 1:20 - 1:24
    هیوادارم هێندەی ئەو وێنەیە
    نامۆ نەبووبێت.
  • 1:25 - 1:28
    وێنە بەهێزە.
  • 1:28 - 1:31
    بەڵام لە هەمان کاتدا، وێنە ڕووکەشە.
  • 1:33 - 1:37
    ئێوە بە تەواوی بیرکردنەوەتان گۆڕا لەسەر من
    لە ماوەی شەش چرکەدا.
  • 1:37 - 1:39
    وە لەم وێنەیەدا،
  • 1:39 - 1:42
    من هەرگیز هیچ خۆشەویستێکم نەبوو لە ژیانمدا.
  • 1:43 - 1:44
    من بە تەواوی هەستم بە نائارامی دەکرد، و
  • 1:44 - 1:47
    فۆتۆگرافەرەکە پێی دەوتم
    کە پشتم بنوشتێنمەوە و
  • 1:47 - 1:49
    دەستم بخەمە ناو قژی ئەو کوڕە.
  • 1:51 - 1:53
    بێگومان، جگە لە نەشتەرگەری،
  • 1:53 - 1:56
    یان ئەسمەرکردنە ساختەکەی
    دوو ڕۆژ لەمەوبەر کردم بۆ ئیشەکەم،
  • 1:56 - 2:00
    شتێکی زۆر کەم هەیە کە ئێمە دەتوانین بیکەین
    تا شێوەمان بگۆڕین، و
  • 2:00 - 2:04
    ئێمە چۆن دەردەکەوین، وا بیر دەکەمەوە
    کە ڕووکەش و نەگۆڕە،
  • 2:04 - 2:06
    کاریگەریشی زۆرە لەسەر ژیانمان.
  • 2:08 - 2:13
    بۆیە ئەمڕۆ، بۆ من، نەترسان واتای ڕاستگۆییە.
  • 2:13 - 2:16
    من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من نمایشکارم.
  • 2:16 - 2:19
    من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من ژنێکی
    سپی پێستی جوانم،
  • 2:19 - 2:22
    لە پیشەسازییەکەی مندا، ئەمە پێی دەوترێ
    کچێکی ورووژێنەر.
  • 2:22 - 2:25
    وە من بەردەوام وەڵامی
    پرسیاری خەڵک دەدەمەوە
  • 2:25 - 2:26
    .بەڵام بە ڕاستییەکی پێچاوپێچ
  • 2:26 - 2:29
    یەکەم پرسیار ئەوەیە،
    چۆن بووی بە نمایشکار؟
  • 2:29 - 2:31
    من بەس دەڵێم، "ئاه، من هەر دۆزرامەوە"
  • 2:31 - 2:33
    بەڵام ئەوە هیچ واتای نییە.
  • 2:33 - 2:35
    ڕێگا ڕاستەکەی کە من بووم بە نمایشکار
  • 2:35 - 2:39
    کە من یانسیبێکی بۆماوەییم بردەوە، و
    من هەلگری میراتێکم، و
  • 2:39 - 2:41
    لەوانەیە ئێوە بڵێن ئەو میراتییە چییە.
  • 2:41 - 2:44
    باشە، لە چەند سەدەی ڕابردوودا
  • 2:44 - 2:49
    ئێمە جوانیمان تەنیا بە تەندروستی و
    گەنجی و ڕێکییەک پێناسەنەدەکرد
  • 2:49 - 2:53
    کە بەشێوەیەکی بایۆلۆجی وا
    پرۆگرام کرابێتین ڕێزی لێبگرین،
  • 2:53 - 2:57
    بەڵکو وەک کەسێکی باڵابەرزی باریک و لاواز، و
  • 2:57 - 3:00
    کچانە و پێست سپیش.
  • 3:00 - 3:02
    ئەمەش میراتییەکە کە بۆ من بنیاتنراوە، و
  • 3:02 - 3:04
    ئەوە ئەو میراتیەیە
    کە من پارەی لەسەر وەردەگرم. و
  • 3:04 - 3:06
    دەزانم لە ئامادەبوواندا خەڵک هەی
  • 3:06 - 3:08
    بەگوومانن لەم خاڵە، و
  • 3:08 - 3:11
    لەوانەیە هەندێک هەواداری
    نمایشکارانیش هەبن بڵێن،
  • 3:11 - 3:13
    "بووەستە. ناۆمی، تیرا، جۆن سمۆڵس، لیو وێن"
  • 3:13 - 3:17
    یەکەم شت ، ستایشی ئێوە دەکەم بۆ
    زانیاریتان لەسەر نمایشکارەکان. زۆر سەرسوڕهێنەرە
  • 3:17 - 3:18
    (پێکەنین)
  • 3:18 - 3:22
    بەڵام بەداخەوە،
    دەبێ پێتان بڵێم کە لە ساڵی ٢٠٠٧،
  • 3:22 - 3:24
    خوێندکارێکی بەهرەمەندی دکتۆرا
  • 3:24 - 3:28
    هەموو نمایشکارەکانی سەر ستەیجی ژمارد،
    هەموو ئەوانەی کە دامەزرابوون،
  • 3:28 - 3:31
    وە لەو ٦٧٧ نمایشکارەی کە کاریاندەکرد.
  • 3:31 - 3:34
    تەنیا ٢٧ کەسیان، یان کەمتر لە چوار لە سەد،
    سپی پێست نەبوون.
  • 3:35 - 3:37
    پرسیاری دواتر کە خەڵک بەردەوام دەیکات،
  • 3:37 - 3:39
    "ئەتوانم ببم بە نمایشکار کە گەورە بووم؟"
  • 3:39 - 3:43
    یەکەم وەڵام ئەمەیە، " من نازانم، ئەوان
    من بەرپرس نیم لەو کارە."
  • 3:43 - 3:44
    بەڵام دووەم وەڵام ئەمەیە، و
  • 3:44 - 3:47
    ئەو شتەی کە دەمەوێ بەو
    کچە بچوکانەی بڵێم ئەمەیە،
  • 3:47 - 3:49
    بۆچی؟ ئەزانی؟ دەتوانی ببیت
    بە هەرشتێ کە دەتەوێ.
  • 3:49 - 3:51
    تۆ ئەتوانی ببی بە سەرۆکی ئەمریکا،
  • 3:51 - 3:53
    یان داهێنەری داهاتوی ئینتەرنێت،
  • 3:53 - 3:55
    یان کەسێکی ئازا، و زیرەک و داهێنەر،
  • 3:55 - 3:58
    شتێکی سەرسوڕهێنەریش ئەبێت
    چونکە ئەبیت بە یەکەم کەس."
  • 3:58 - 4:00
    (پیکەنین)
  • 4:00 - 4:02
    ئەگەر، دوای ئەم لیستە سەرنجڕاکێشە،
    ئەوان هەر ئاوا بوون
  • 4:02 - 4:04
    "نا نا،کامیرۆن،من ئەمەوێ ببم بە نمایشکار"
  • 4:04 - 4:06
    منیش دەڵمێن، کەواتە
    ببە بە بەڕێوبەرم.
  • 4:06 - 4:08
    چونکە من بەرپرسیار نیم لە هیچ، و
  • 4:08 - 4:10
    تۆ دەتوانی ببی بە سەرنوسەری
    گۆڤاری ڤۆگی ئەمەریکی.
  • 4:10 - 4:13
    یان بەڕێوبەری ئێچ ئان ئێم،
    یان ستیڤن میسێڵی داهاتوو.
  • 4:13 - 4:15
    وتنی ئەوەی کە دەمەوێ ببم بە
    نمایشکار کاتێ گەورە بوم
  • 4:15 - 4:19
    وەک ئەوە وایە بڵێی دەمەوێ یانسیبی
    پاوەربۆڵ ببەمەوە کاتێ گەورە بووم.
  • 4:19 - 4:22
    ئەوە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆتە،
    شتێکی سەرسوڕهێنەرە و
  • 4:22 - 4:24
    ڕێچکەیەکی کارکردن نییە.
  • 4:24 - 4:28
    من ئێستا زانیاری کۆکراوەی ١٠ ساڵی
    نمایشکاریتان نیشان دەکەم.
  • 4:28 - 4:30
    چونکە بە پێچەوانەی پزیشکەکانی
    نەشتەرگەری سنگ و دڵ
  • 4:30 - 4:33
    دەتواندرێ هەر ئێستا پوخت بکرێتەوە.
  • 4:33 - 4:36
    بۆیە، ئەگەر فۆتۆگرافەرەکە لێرە بێت،
  • 4:36 - 4:38
    ڕووناکییەکان لێرەدابن،
    وەک ئامێرێکی لەمس، و
  • 4:38 - 4:40
    بەکاربەرەکە دەڵێت،
    "وێنەیەکی کاتی ڕۆشتنمان دەوێت"
  • 4:40 - 4:44
    ئەم قاچە یەکەم جار دەڕوات، جوان و درێژ،
    ئەم دەستە بۆ دواوە، ئەمەیان بۆ پێشەوە،
  • 4:44 - 4:47
    وە سەر سێ بەشی دەرکەوتوە،
    تۆ هەر ئەچیتە پێشەوە و ئەگەڕێیتەوە.
  • 4:47 - 4:50
    تەنیا ئەوە دەکەی، و دواتر سەیری
    هاوڕێ خەیاڵییەکانت دەکەی لە دواوە،
  • 4:50 - 4:52
    ٣٠٠، ٤٠٠، ٥٠٠ جار.
  • 4:52 - 4:53
    (پێکەنین)
  • 4:53 - 4:55
    شتێکە وەک ئەمە.
  • 4:55 - 4:57
    (پێکەنین)
  • 4:57 - 5:00
    خۆشبەختانە کەمتر نامۆیە
    وەک لەوەی ناوەڕاست.
  • 5:00 - 5:03
    ئەمە -- نازانم لەوێ چی ڕوویدا.
  • 5:03 - 5:05
    بەداخەوە،
    دوای ئەوەی دەچن بۆ خوێندنگا،
  • 5:05 - 5:07
    سی ڤییەکتان درووستکرد و
    چەند کارێکی کەمتان کرد،
  • 5:07 - 5:09
    ناتوانن چیتر هیچ بڵێن،
  • 5:09 - 5:12
    بۆیە ئەگەر تۆ بڵێی دەتەوێ ببی
    بە سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکان.
  • 5:12 - 5:14
    بەڵام لە سی ڤییەکەتدا بڵێن،
    "نمایشکاری جلی ژێرەوە: ١٠ ساڵ"
  • 5:14 - 5:16
    خەڵک بە پێکەنینەوە سەیرت دەکەن.
  • 5:16 - 5:19
    پرسیاری دواتر ئەمەیە،
    "ئایا هەموو وێنەکان دەستکاری دەکەن؟"
  • 5:19 - 5:21
    بەڵێ، ئەوان زۆر دەستکاری
    هەموو وێنەکان دەکەن،
  • 5:21 - 5:24
    بەڵام ئەوە بەشێکی کەمە لەوەی ڕوودەدات.
  • 5:24 - 5:27
    ئەم وێنەیە یەکێکە لەو وێنانەی
    لە سەرەتادا گرتوومە، و
  • 5:27 - 5:30
    ئەمە یەکەم جارەکان بوو
    کە جلی ژێرەوەم لەبەر کرد، و
  • 5:30 - 5:31
    ئەوکاتە هێشتا سوڕی مانگانەشم نەبوو.
  • 5:31 - 5:35
    ئەزانم ئەمە شتێکی تایبەتییە،
    بەڵام من کچێکی گەنج بووم.
  • 5:35 - 5:38
    ئەمە شێوەی منە لەگەڵ داپیرەم
    تەنیا چەند مانگێک پێش ئەو کاتە.
  • 5:39 - 5:41
    ئەوە خۆمم لەم وێنەیەدا هەر هەمان ڕۆژ.
  • 5:41 - 5:43
    هاوڕێکەم هاتبوو بۆ لام.
  • 5:43 - 5:46
    ئەوە منم لە ئاهەنگێکی شەوانە چەند ڕۆژێک
    بەر لەو وێنەیە بۆ گۆڤاری ڤۆگی فەڕەنسی.
  • 5:47 - 5:49
    ئەوەش تیپی تۆپی پێ و
    گۆڤاری ڤی.
  • 5:51 - 5:52
    ئەوەش هی ئێستامە.
  • 5:52 - 5:54
    هیوادارم ئەوەی کە ئەیبینن
  • 5:54 - 5:56
    ئەو وێنانە هیچی وێنەی من نین.
  • 5:57 - 5:58
    ئەمانە دروستکراون،
  • 5:58 - 6:01
    ئەمانە دروستکراوی دەستی
    کۆمەڵێ خەڵکی لێهاتوون،
  • 6:01 - 6:04
    لە ئارایشتگا و شارەزای مکیاج و
    فۆتۆگرافەر و دیزاینەران و
  • 6:04 - 6:07
    هەموو هاوکارەکانییان و
    پێش بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنان، و
  • 6:07 - 6:08
    ئەمەیان درووست کرد.
  • 6:08 - 6:09
    ئەوە من نیم.
  • 6:09 - 6:12
    باشە، وە پرسیاری دواتر
    کە خەڵک هەمیشە لێم دەکات،
  • 6:12 - 6:13
    " شتی بێبەرامبەر دەست دەکەوێ؟"
  • 6:13 - 6:14
    (پێکەنین)
  • 6:14 - 6:17
    من کۆمەڵێ پێڵاوی پاژنە بەرزی ٨ ئینجیم هەیە
    کە هەرگیز لە پێیان ناکەم،
  • 6:17 - 6:19
    جگە لە پێشتر،
  • 6:19 - 6:23
    بەڵام ئەو شتە بەلاشانەی بەدەستیان دەهێنم
    ئەو شتانەن کە لە ژیانی ڕاستیدا بە دەستیان دەهێنم،
  • 6:23 - 6:25
    ئەو شتەیە کە
    نامانەوێ لەبارەیەوە بدوێین.
  • 6:25 - 6:26
    من لە کامبریج گەورە بووم،
  • 6:26 - 6:29
    جارێک چووم بۆ کۆگایەک و پارەم بیرچوو
  • 6:29 - 6:31
    کراسێکیان بێبەرامبەر پێدام.
  • 6:31 - 6:33
    کاتێ هەرزەکار بووم،
    لەگەڵ هاوڕێیەکم خەریکی شۆفێری بوین
  • 6:33 - 6:36
    کە بەڕاستی شۆفێرێکی خراپ بوو
    لە ترافیکی سوری دا و بێگومان،
  • 6:36 - 6:37
    پێکەوە گیراین، و
  • 6:37 - 6:41
    هەموو ئەوەی کە ویستی ئەمە بوو
    "ببورە، ئەفسەر"، و ڕێگامان پێدرا بڕۆین
  • 6:42 - 6:46
    هەموو ئەم شتە بێبەرامبەرانەم
    بەدەستهێناوە بەهۆی ڕووخسارمەوە،
  • 6:46 - 6:48
    نەوەک من کێم، وە خەڵکانێک
    هەن پارە خەرج دەکەن
  • 6:48 - 6:51
    بۆ ئەوەی کە چۆن دەردەکەون نەوەک ببن بە چی.
  • 6:51 - 6:52
    من لە نیویۆرک دەژیم، و ساڵی ڕابردوو،
  • 6:52 - 6:56
    لە ١٤٠،٠٠٠ هەرزەکارەکەی کە
    وەستێندراون و پشکندراون،
  • 6:56 - 7:00
    لەسەدا ٨٦یان ڕەش پێست یان لاتینی بوون، و
    زۆربەیان پیاوی گەنج بوون.
  • 7:00 - 7:05
    وە تەنیا ١٧٧،٠٠٠ گەنجی لاتینی و
    رەشپێشت هەن لە نیویۆرک،
  • 7:05 - 7:07
    بۆیە بۆ ئەوان، ئەمە پرسیار نییە کە،
    "ئایا من دەوەستێندرێم؟"
  • 7:07 - 7:10
    بەڵکو "من چەند جار دەوەستێندرێم؟
    کەی دەوەستێندرێم؟"
  • 7:10 - 7:12
    کاتێ خەریکی گەڕان بووم بۆ ئەم وتارە،
  • 7:12 - 7:15
    ئەوەم دۆزییەوە کە کچانی
    تەمەن ١٣ ساڵ لە ئەمەریکا،
  • 7:15 - 7:18
    لەسەدا ٥٣یان لەشی خۆیان بەدڵ نییە، و
  • 7:18 - 7:21
    تا ئەوکاتەی دەبن بە ١٧ ساڵ ڕێژەکە
    بەرزدەبێتەوە بۆ لەسەدا ٧٨.
  • 7:22 - 7:25
    بۆیە، کۆتا پرسیار کە خەڵک
    لە منی دەکات ئەوەیە،
  • 7:25 - 7:27
    بوون بە نمایشکار شتێکی چۆنە؟"
  • 7:27 - 7:29
    من پێم وایە کە وەڵامەکەی
    بە شوێنییەوەن ئەوەیە،
  • 7:29 - 7:32
    "ئەگەر تۆ کەمێک لاوازتر بویتایە و
    قژێکی درەوشاوەترت هەبوایە،
  • 7:32 - 7:35
    زۆر بەختەوەر و خۆشبەخت دەبووی."
  • 7:35 - 7:36
    کاتێک لە پشتی شانۆین
  • 7:36 - 7:39
    وەڵامێک دەدەینەوە کە لەوانەیە
    وایلێبکات وا دەر بکەوێت وابێت.
  • 7:39 - 7:42
    دەڵێین، "بەڕاستی ئەوە خۆشە کە گەشت بکەیت، و
    خۆشە کە کارێکت هەبێت
  • 7:42 - 7:45
    لەگەڵ خەڵکانێکی داهێنەر و
    خاوەن بەهرە بن و حەز بە کارەکەیان بکەن."
  • 7:45 - 7:48
    ئەم شتانە راستین،
    بەڵام ئەوانە تەنیا نیوەی چیرۆکەکەن،
  • 7:48 - 7:51
    چونکە ئەو شتەی ئێمە هەرگیز
    لە بەردەم کامێرا نایڵێین،
  • 7:51 - 7:53
    کە هەرگیز لە بەردەم کامێرا
    نەموتووە، ئەوەیە،
  • 7:53 - 7:54
    من هەست بە ئارامی ناکەم.
  • 7:55 - 7:59
    من ئارام نیم چونکە دەبێ هەموو ڕۆژێک
    بیر لەوە بکەمەوە چۆن دەردەکەوم.
  • 8:01 - 8:04
    ئەگەر هەرگیز خەیاڵتان بۆی نەچووە،
  • 8:04 - 8:08
    "ئەگەر قاچەکانم لاوازتر بونایە و قژم
    درەوشاوەتر بوایە، ئایا دڵخۆشتر دەبووم؟"
  • 8:08 - 8:09
    ئێوە تەنیا پێویستە گروپێک نمایشکار ببینن،
  • 8:09 - 8:13
    چونکە ئەوان لاوازترین قاچ و درەوشاوەترین
    قژ و جوانترین جلوبەرگیان هەیە، و
  • 8:13 - 8:17
    ئەوان لەوانەیە نائارامترین
    ژنەکانی سەر زەوی بن.
  • 8:17 - 8:18
    کاتێ ئەم وتارەم ئەنووسی،
  • 8:18 - 8:21
    زۆر قورس بوو بەلامەوە
    هاوسەنگییەکی ڕاستگۆیانە ڕاگرم
  • 8:21 - 8:23
    چونکە لە لایەکەوە،
  • 8:23 - 8:25
    هەستم بە نائارامی کرد کە بێمە ئێرە و بڵێم،
  • 8:25 - 8:29
    "سەیرکەن من هەموو ئەم سودانەم بە دەست هێناوە
    لەم ڕێکخستنەی بە دڵی خۆمە،"
  • 8:29 - 8:32
    بەڕاستی هەستم بە نائاسوودەیی
    دەکرد لەسەری بەردەوام بم و
  • 8:32 - 8:34
    هەمووکات دڵخۆشم ناکات.
  • 8:34 - 8:40
    بەڵام بەزۆری قورس بوو میراتییەکی
    جەور و ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی لابەری
  • 8:40 - 8:42
    لەکاتێکدا خۆم یەکێکم لە
    گەورەترین سوودمەندەکان.
  • 8:44 - 8:46
    بەڵام دڵخۆش و شەرەفمەندیشم کە لێرەم و
  • 8:46 - 8:50
    هەستێکی مەزنە کە توانیم بێم
  • 8:50 - 8:53
    پێش ئەوەی ١٠ یان ٢٠ یان ٣٠ ساڵ تێپەڕیبێت
    و کاری زیاترم کردبێت،
  • 8:53 - 8:57
    چونکە ئەوکاتە چیرۆکی ئەوەم نەدەگێڕایەوە
    کە چۆن یەکەم کاری خۆم دەستکەوت،
  • 8:57 - 9:00
    یان چیرۆکی ئەوەی چۆن پارەی
    کۆلێژم داوە
  • 9:00 - 9:01
    کە ئێستا لە زۆر گرنگ دەچێت.
  • 9:02 - 9:04
    ئەگەر بمەوێ شتێک
    لەگەڵ خۆتان بەرنەوە
  • 9:04 - 9:08
    هیوادارم ئەوەبێت هەموومان زیاتر
    هەست بە ئاسوودەیی بکەین بە دان نان
  • 9:08 - 9:12
    بە هێزی وێنەی سەرکەوتنەکانی
    درکمان پێکردووە و
  • 9:12 - 9:13
    شکستەکانیش کە درکمان پێکردوو.
  • 9:13 - 9:15
    زۆر سوپاس
  • 9:15 - 9:17
    (چەپڵەلێدان)
Title:
ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم
Speaker:
کامیرۆن رەسڵ
Description:

کامیرۆن رەسڵ دان بەوەدا دەنێت کە یانسیبێکی بۆماوەیی بۆ دەرچووە: باڵای بەرزە، جوانە و نمایشکاری جلی ژێرەوەیە. بەڵام بە ڕووخساری هەڵمەخەڵەتێن. لەم سیمینارە بێ ترسەیدا، باسی خراپی پیشەسازییەکە دەکات کە لە تەمەنێکی هێندەی گەنجی وەک ١٦ ساڵییەوە وایان کردووە ڕووخساری زۆر سەرنج ڕاکێش بێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:37

Kurdish subtitles

Revisions