Return to Video

: ١٠ ئامۆژگاری تەکنەلۆجی بۆ پاشەکەوتکردنی کات

  • 0:00 - 0:03
    تێبینی شتێکی سەرنجڕاکێشم کردووە
    لەبارەی کۆمەڵگە و کلتورەوە
  • 0:03 - 0:06
    هەمو شتێکی مەترسیدار پێویستی بە مۆڵەت هەیە
  • 0:06 - 0:11
    فێربونی شۆفێری، چەک هەڵگرتن، و هاوسەرگیری
  • 0:11 - 0:13
    بە دڵنیایەوە-
  • 0:13 - 0:15
    -پێکەنین-
  • 0:15 - 0:19
    ئەمە بۆ هەمو شتێکی مەترسیدار
    راستە جگە لە تەکنەلۆجیا
  • 0:19 - 0:21
    لەبەر هەندێ هۆکار،
    هیچ بەرنامەیەکی ستاندارد نیە
  • 0:21 - 0:23
    کۆرسێکی سەرەتایی نیە.
  • 0:23 - 0:27
    هەر کۆمپیوتەرەکەت دەدەنێ
    و خۆت دەبێت هەوڵ بدەیت.
  • 0:27 - 0:29
    چۆن دەبێ فێری ئەم شتانە بیت؟
  • 0:29 - 0:30
    تەنیا لە رێگەی تێپەڕینەوە.
  • 0:30 - 0:33
    هەرگیز کەس دانانیشێت
    و پێت بڵێت کە ئەمە چۆن کار دەکات
  • 0:33 - 0:36
    بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێ ١٠ شتتان پێ بڵێم
  • 0:36 - 0:39
    کە تۆ واتزانیوە هەمو کەسێک دەیزانێت، بەڵام نایزانن.
  • 0:39 - 0:42
    زۆر باشە. پێش هەمو شتێک،
    لەسەر ئینتەرنێت، کاتێ لەسەر خەتیت
  • 0:42 - 0:44
    و دەتەوێت بچیتە خوارەوەی پەڕەکە،
    دەست بۆ ماوسەکە مەبە و سکرۆڵ باڕەکە بەکارمەهێنە. .
  • 0:45 - 0:46
    ئەمە کاتێکی زۆری دەوێت
  • 0:46 - 0:48
    هەرگیز ئەو کارە مەکە مەگەر ئەو کاتەی بە پێی کاتژمێر پارەت دەدەنێ.
  • 0:48 - 0:50
    لە بری ئەوە، دوگمەی سپەیس بەکاربهێنە
  • 0:50 - 0:54
    سپەیس بە ئەندازەی یەک لاپەڕە دێتە خوارەوە
  • 0:54 - 0:57
    شیفت و سپەیس پێکەوە لاپەڕەیەک دەهێننە سەرەوە.
  • 0:57 - 1:00
    کەواتە سپەیس بۆ هاتنە خوارەوە بە ئەندازەی لاپەڕەیەک
  • 1:00 - 1:01
    ئەمە لەسەر هەمو جۆرە وێبگەڕێک و
    لەسەر هەمو جۆرە کۆمپیوتەرێک کار دەکات
  • 1:01 - 1:05
    هەروەها لەسەر ئینتەرنێت کاتێ فۆڕمێکی لەم چەشنە پڕ دەکەیتەوە بۆ نمونە ناونیشانەکەت
  • 1:05 - 1:07
    وا دادەنێم کە دەزانیت دوگمەی تاب بەکار بهێنیت
  • 1:07 - 1:09
    بۆ ئەوەی لە بۆکسێکەوە بچیتە سەر بۆکسێکی تر
  • 1:09 - 1:11
    بەڵام ئەی بۆ ئەو لیستەی کە ویلایەتەکەتی تیا هەڵدەبژێریت؟
  • 1:12 - 1:14
    لیستەکە مەکەرەوە..
  • 1:14 - 1:16
    ئەوە وزەیەکی زۆری دەوێت
  • 1:16 - 1:19
    پیتی یەکەمی ویلایەتەکەت بنوسە جار لەدوای جار
  • 1:19 - 1:21
    بۆ نمونە ئەگەر کۆنیکتیکتت بوێت، چەند جارێک پیتی -سی- لێ بدە
  • 1:21 - 1:25
    ئەگەر تەکساست بوێ، دو جار پیتی -تی- لێبدە و رێک دەچیتە ئەوێ
  • 1:25 - 1:27
    بە بێ ئەوەی تەنانەت لیستەکەت کردبێتەوە
  • 1:27 - 1:30
    هەر لەسەر ئینتەرنێت، کاتێ نوسینەکە زۆر بچوکە
  • 1:30 - 1:34
    دوگمەی کۆنترۆڵ داگرە و + لێ بدە
  • 1:34 - 1:37
    بە هەمو لێدانێک نوسینەکە گەورە دەبێت
  • 1:37 - 1:39
    ئەمەش لەسەر هەمو کۆمپیوتەر و هەمو وێبگەڕێک کار دەکات
  • 1:39 - 1:41
    یاخود - لێ بدە بۆ ئەوەی دیسان بچوکی بکەیتەوە
  • 1:41 - 1:44
    ئەگەر تۆ ماک بەکار دەهێنیت لەجیاتی کۆنترۆڵ دوگمەی کۆماند بەکار بهێنە.
  • 1:44 - 1:47
    کاتێ لەسەر بلاکبێری، ئەندرۆید، یان ئایفۆن شت دەنوسیت
  • 1:47 - 1:51
    شێوازەکە مەگۆڕە بۆ شێوازی خاڵبەندی
  • 1:51 - 1:53
    بۆ ئەوەی خاڵ دابنێیت و پاشان سپەیس
  • 1:53 - 1:55
    و ئینجا پیتی دواتر بکەیت بە کاپتەڵ
  • 1:55 - 1:57
    تەنیا دو جار لەسەر یەک سپەیس لێ بدە
  • 1:57 - 2:00
    ئامێرەکە خۆی خاڵەکە و سپەیسەکە
    دادەنێت و یەکەم وشەت بۆ دەکات بە کەپتاڵ
  • 2:01 - 2:02
    دو جار سپەیس لێ بدە.
  • 2:02 - 2:04
    زۆر سەرنجڕاکێشە
  • 2:04 - 2:07
    هەروەها لە بارەی ئامێری مۆبایلەوە، هەمو جۆرە مۆبایلێک
  • 2:07 - 2:11
    ئەگەر بتەوێ زەنگ بۆ ئەو کەسە لێ بدەیت کە پێشتر زەنگت بۆ لێداوە
  • 2:11 - 2:13
    تەنیا ئەوەت لەسەرە کە پەنجە بنێیت بە دوگمەی زنگ لێدان -کۆڵ- دا
  • 2:13 - 2:17
    و دوا ژمارەی پەیوەندی پێکراوت بۆ دەخاتە بۆکسەکەوە
  • 2:17 - 2:20
    ئەو کاتە دەتوانیت زەنگی بۆ بکەیت
  • 2:20 - 2:23
    کەواتە پێویست ناکات بچیتە بەشی لیستی پەیوەندییە نوێیەکانەوە
  • 2:23 - 2:25
    بۆیە ئەگەر ویستت پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت
    دوبارە پەنجە بنێ بە دوگمەی زەنگ لێدان دا
  • 2:25 - 2:26
    ئەمە شتێکە کە شێتم دەکات
  • 2:26 - 2:29
    کاتێ پەیوەندیت پێوە دەکەم و لەسەر ڤۆیسمەیڵەکەت -نامە دەنگییەکەت- پەیامێکت بۆ بەجێ دەهێڵم
  • 2:29 - 2:31
    گوێم لێتە کە دەڵێیت "پەیامێک بەجێ بهێڵە"
  • 2:31 - 2:34
    و ١٥ چرکە گوێ لە رێنماییە ناخۆشەکان دەگرم
  • 2:34 - 2:38
    وەک بڵێت 45 ساڵ نەبێت ئامێری وەڵامدەرەوەمان هەبێت!
  • 2:38 - 2:42
    -پێکەنین-
  • 2:42 - 2:43
    من کەسێکی توند نیم
  • 2:43 - 2:44
    -پێکەنین-
  • 2:44 - 2:46
    لێرەدا دوگمەیەک هەیە رێگەکەت بۆ نزیک دەکاتەوە
  • 2:46 - 2:49
    وا دەکات یەکسەر بچیتە سەر دەنگی توتەکە بەم شێوەیە
  • 2:49 - 2:50
    ئامێری وەڵامدانەوەکە: لە کاتی تۆنەکەدا تکاتە -
  • 2:50 - 2:51
    توت
  • 2:51 - 2:54
    بە داخەوە ئامێری مۆبایلەکان
  • 2:54 - 2:56
    ئەم دوگمەیەیان وەرنەگرتووە، بۆیە بە مۆبایل ئەمە جیاوازە
  • 2:56 - 2:59
    بۆیە کەوتۆتەوە سەر خۆت دوگمەکە بدۆزیتەوە
  • 2:59 - 3:01
    بۆ ئەو کەسەی کە پەیوەندی پێوە دەکەیت
  • 3:02 - 3:04
    من نەموتوە ئەم شتانە بێ کەموکوڕین
  • 3:05 - 3:06
    باشە. زۆربەمان وا دەزانین گوگڵ شتێکە
  • 3:06 - 3:09
    کە رێگەت پێ دەدات پەڕەیەک بدۆزیتەوە،
  • 3:09 - 3:10
    بەڵام لە هەمان کاتدا فەرهەنگیشە
  • 3:10 - 3:13
    وشەی define بنوسە و پاشان ئەو وشەیەی دەتەوێت بیزانیت
  • 3:13 - 3:14
    تەنانەت پێویست ناکات کرتە لەسەر هیچ شتێک بکەیت
  • 3:14 - 3:17
    لە کاتی نوسینەکەتدا پێناسەی دەکات
  • 3:17 - 3:19
    هەروەها بنکەیەکی زانیاری تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانە
  • 3:19 - 3:21
    ناوی هێڵە ئاسمانییەکە و گەشتەکە بنوسە
  • 3:21 - 3:23
    نیشانت دەدات گەشتەکە لە کوێیە، چ دەروازەیەک، چ تێرمیناڵێک
  • 3:23 - 3:25
    چەندی ماوە بنیشێتەوە. .
  • 3:25 - 3:26
    پێویستت بە بەرنامە نیە بۆ ئەمە
  • 3:26 - 3:28
    هەروەها یەکە و دراویش دەگۆڕێت
  • 3:28 - 3:31
    دیسان پێویست ناکات کرتە لەسەر ئەنجامەکان بکەیت
  • 3:31 - 3:33
    تەنیا لە بۆکسەکەدا شتەکە بنوسە و وەڵامەکەت وەرگرە
  • 3:33 - 3:35
    کاتێ باسی نوسین دەکەین
  • 3:36 - 3:38
    کاتێ دەتەوێ شتێک هایلایت بکەیت
  • 3:39 - 3:40
    بۆ نمونە ئەمە-
  • 3:40 - 3:42
    -پێکەنین
  • 3:42 - 3:44
    کاتێ دەتەوێ وشەیەک هایلایت بکەیت
  • 3:44 - 3:47
    تکایە ژیانی خۆت بە راکێشانی ماوسەکەوە -دراگ-ەوە خەسار مەکە
  • 3:47 - 3:49
    وەکو بەکارهێنەرە نەشارەزاکان.
  • 3:49 - 3:50
    تەنیا دو کرتە لەسەر وشەکە بکە.
  • 3:50 - 3:52
    تەماشای 200 بکە. دو کرتە دەکەم
  • 3:52 - 3:54
    تەنیا وشەکەم بۆ هەڵدەبژێرێت
  • 3:54 - 3:56
    و ئەوەی هایلایتت کردووە مەیسڕەوە
  • 3:57 - 3:58
    دەتوانیت لەسەری بنوسیت
  • 3:58 - 3:59
    لە هەموو پرۆگرامێک بەم شێوەیە
  • 3:59 - 4:01
    هەروەها دەتوانیت دو کرتە بکەیت و ئینجا دراگی بکەیت
  • 4:01 - 4:04
    بۆ ئەوەی لە کاتی دراگدا وشەکان یەک یەک زیاد بکەیت
  • 4:04 - 4:06
    زۆر وردترە.
  • 4:06 - 4:07
    دیسان خۆت بە سڕینەوەوە ماندو مەکە
  • 4:08 - 4:09
    تەنیا لە سەری بنوسە --
  • 4:09 - 4:13
    پێکەنین
  • 4:13 - 4:16
    دواکەوتنی شەتەر ئەو کاتەیە کە دەکەوێتە نێوان پەنجە پیانان بە دوگمەی شەتەرەکە
  • 4:16 - 4:18
    و ئەو کاتەی کە کامێرەکەت وێنەکە دەگرێت
  • 4:18 - 4:21
    لە هەمو ئەو کامێرایانە کە نرخیان لە خوار هەزار دۆلارەوەیە زۆر بێزارکەرە
  • 4:21 - 4:23
    -کرتەی کامێرا-
  • 4:23 - 4:26
    -پێکەنین-
  • 4:26 - 4:30
    لەبەر ئەوەیە کە کامێراکە پێویستی بە کاتە
    بۆ ئەوەی فۆکەس و ئێکسپۆژەرەکە حساب بکات
  • 4:30 - 4:33
    بەڵام ئەگەر تۆ بە نیو پەنجە پیانان فۆکەسی پێشوەخت بکەیت
  • 4:33 - 4:35
    و پاشان پەنجەی پیا بنێیت،!
  • 4:35 - 4:36
    شەتەرەکە دوا ناکەوێت
  • 4:37 - 4:39
    هەمو جارێک وا دەبێت.
  • 4:39 - 4:44
    هەر ئێستا کامێرا 50 دۆلارییەکەی تۆم کرد
    بە کامێرایەکی 1000 دۆلاری بەم فێڵە
  • 4:44 - 4:47
    دواجار، زۆر جار رو دەدات کاتێ تۆ قسە دەکەیت
  • 4:47 - 4:50
    لەبەر هەندێ هۆکار ئامادەبوان تەماشای سلایدەکە دەکەن
  • 4:50 - 4:51
    لە جیاتی ئەوەی تەماشای تۆ بکەن! -
  • 4:51 - 4:54
    پێکەنین
  • 4:54 - 4:57
    بۆیە کاتێ ئەمە رو دەدات، ئەمە لە کینۆت و پاوەرپۆینتدا کار دەکات،
  • 4:57 - 5:00
    لە هەمو بەرنامەیەکدا کار دەکات، تەنیا پەنجە بنێ بە دوگمەی -بی- دا
  • 5:00 - 5:03
    B بۆ تاریککردنی سلایدەکەیە
    وا بکە هەموان تەماشای تۆ بکەن،
  • 5:03 - 5:06
    ئینجا تۆ ئامادەیت بەردەوام بیت
    دوبارە پەنجە دەنێیت بە دوگمەی بی دا
  • 5:06 - 5:10
    و ئەگەر باش بویت
    دەتوانیت پەنجە بنێیت بە w بۆ سپی کردنەوەی سلایدەکە
  • 5:10 - 5:12
    و شاشەکە سپی دەکەیت، پاشان دوبارە پەنجە دەنێیت بە دەبلیو دا
  • 5:12 - 5:15
    بۆ ئەوەی سپیبونەوەکە لابەریت
  • 5:15 - 5:16
    دەزانم زۆر بە خێرایی تێپەڕیم. ئەگەر شتێکتان لەدەست چووە
  • 5:16 - 5:20
    خۆشحاڵ دەبم لیستی ئەم تێبینییانەتان بۆ بنێرم
  • 5:20 - 5:21
    هاوکات، پیرۆزە.
  • 5:21 - 5:24
    هەموتان مۆڵەتی تەکنەلۆجی کالیفۆرنیاتان بەدەست هێنا.
  • 5:24 - 5:25
    رۆژێکی خۆش
  • 5:25 - 5:28
    -چەپڵە-
Title:
: ١٠ ئامۆژگاری تەکنەلۆجی بۆ پاشەکەوتکردنی کات
Speaker:
دەیڤد پۆگ
Description:

ستون نوسی تەکنەلۆجی، دەیڤد پۆگ باس لە 10 ئامۆژگاری زیرەکانەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئامێری مۆبایلی زیرەک و کامێرا دەکات. هەمو ئەو شتانە هەن، بەڵام رەنگە لانی کەم یەکێکیان نەزانیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:44

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions