Return to Video

ئابوری بەخشین چییە؟ ئەلێکس جیندلەر

  • 0:06 - 0:08
    لە وەرزە پشووەکاندا،
  • 0:08 - 0:11
    خەڵک لە سەرانسەری جیھان
    دیاری وەردەگرن و دەبەخشن.
  • 0:11 - 0:13
    تەنانەت لەوانەیە پورت
    بلوزێکی سوفت پێ ببەخشێت.
  • 0:13 - 0:17
    بەڵام چۆن دەبێت لە جێگەی سوپاس کردن،
    دوای ئەوەی بلوزەکەت ھەڵبگریت،
  • 0:17 - 0:19
    وەڵامی بەڕێز وچاوەڕوان کراو لە تۆ
  • 0:19 - 0:23
    بریتی بێت لە سەردان کردنی پورت لە
    ھەفتەی داھاتوو و لەگەڵ دیاریەکی باشتر؟
  • 0:23 - 0:26
    یان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی
    شار دەنگی پێ بدەیت؟
  • 0:26 - 0:28
    یان ڕێگەی بدەیت یەکەم منداڵت ھەڵبگرێتەوە؟
  • 0:28 - 0:31
    ئەم شتانە زۆر نامۆ نایەنە بەر چاو
  • 0:31 - 0:34
    ئەگەر لە چوارچێوەی
    سیستەمێکی ئابوری بەخشین دەژیت.
  • 0:34 - 0:36
    ئەم دەربڕینە دژیەک دێتە بەر چاو.
  • 0:36 - 0:39
    لە کۆتایدا، دیاری ھەر بە خۆڕایی نابەخشرێت؟
  • 0:39 - 0:43
    بەڵام لە ئابوری بەخشیندا، بەبێ
    ھیچ بۆنەیەک دیاری دەبەخشرێت
  • 0:43 - 0:47
    بۆ توندوتۆڵ کردنی
    پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان.
  • 0:47 - 0:50
    لە ئابوری بەبازاڕ کردن، ئابوری
    پشت بەو پەیوەندیە دەبەستێت
  • 0:50 - 0:52
    کە لە نێوان بازرگانی کردن ھەیە،
  • 0:52 - 0:54
    ئابوری بەخشین پێک دێت لە پەیوەندی
  • 0:54 - 0:57
    نێوان ئەو کەسانەی کە بازرگانی دەکەن.
  • 0:57 - 1:01
    ئابوری بەخشین بە درێژایی
    مێژوو بوونی ھەبوو.
  • 1:01 - 1:02
    یەکەم لێکۆڵینەوە لەم چەمکە
  • 1:02 - 1:07
    لە لایەن ئەترۆپۆلۆجیست برۆنیسلاو
    مالینۆوسکی و مارسیل ماوس
  • 1:07 - 1:09
    کە باسی بارودۆخی دانیشیتوانە
    ڕەسەنەکانی دورگەی تڕۆبریاندیان کرد
  • 1:09 - 1:12
    کە بە دڕێژایی زەریا، گەشتی
    دوور و درێژی پڕ مەترسی دەکەن
  • 1:12 - 1:16
    بۆ گۆڕینەوەی ملوانکەی لە قاوغ
    درووست کراو و زنجیری دەست.
  • 1:16 - 1:19
    ئەو کاڵایانەی کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن
    پێی دەوترێت زنجیری کولا
  • 1:19 - 1:21
    ھیچ سوودێکیان نییە،
  • 1:21 - 1:23
    بەڵکو بەھا لە خاوەنە
    ڕەسەنەکانیان بە دەست دەھێنن
  • 1:23 - 1:27
    و ئەم کاڵایە پێویستە
    ئاڵوگۆڕی لەگەڵ شتەکانیتر پێ بکرێت.
  • 1:27 - 1:30
    لە شوێنی تر، ئابوری بەخشین،
    کاڵای بە سود ئاڵوگۆڕ دەکرێت،
  • 1:30 - 1:33
    وەک فیستیڤاڵی ھیندە سورەکان
    لە ناوچەکانی کەناری زەریایی ئارام،
  • 1:33 - 1:38
    سەرۆکی خێڵەکان پێشبڕکێی
    بەخشینی باشترین ئاژەڵ و پێخەف دەکەن.
  • 1:38 - 1:40
    لەوانەیە بڵین، لە جێگەی کۆکرنەوەی سامان،
  • 1:40 - 1:45
    لە ئابوری بەخشیندا، جەخت
    لەسەر دەسکەوتی کۆمەڵایەتی دەکرێت.
  • 1:45 - 1:49
    لەگەڵ ئەوەی لەوانەیە ئابوری
    بەخشین وەک بەرتیل بێتە بەر چاو،
  • 1:49 - 1:53
    بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە،
    دیاریەکان بە بێ چاوەڕوانی دەبەخشرێن
  • 1:53 - 1:55
    بە بێ چەنوچون کردن.
  • 1:55 - 1:57
    لە جێگەی ئەوە، ئەم کەلتورە کۆمەڵایەتیە
  • 1:57 - 2:01
    ھاندەرە بۆ وەرگرتن و بەخشینەوە دیاری.
  • 2:01 - 2:05
    بەڵام چۆنایەتی و چەندایەتی
    ،بەخشین بە پێی کەلتورەکان دەگۆڕێت
  • 2:05 - 2:09
    بەخشینەوەی دیاری بە
    چەند شێوازێکی جیاواز دەکرێت.
  • 2:09 - 2:11
    سەرۆک خێڵێکی بەھێز،
    مەڕوماڵات دەبەخشێتە کەسێکی ھەژار
  • 2:11 - 2:14
    بەبێ ھیچ بەرامبەرێک،
  • 2:14 - 2:17
    بەڵکو پێگەی کۆمەڵایەتی لە سەر پشتی
    پیاوە ھەژارەکە بە دەست دەھێنێت.
  • 2:17 - 2:20
    لە ناو خەڵکی تۆرجای ئیندنوسیا،
  • 2:20 - 2:25
    پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕێژەی بەخشین
    دەبێتە ھۆی بەدەست ھێنانی زەوی.
  • 2:25 - 2:27
    ئامانجەکە ئەوەیە،
    بازنەی بەخشین بەردەوام بێت،
  • 2:27 - 2:30
    کە ھەمیشە کەسێک قەرزاری کەسێکی ترە.
  • 2:30 - 2:31
    گەڕاندنەوەی دیاریەکی ھاوشێوە،
  • 2:31 - 2:34
    یان شتێکی ھاوبەھا،
  • 2:34 - 2:37
    ئاماژەیە بۆ کۆتای ھێنان
    بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی.
  • 2:37 - 2:41
    کەواتا، ئابوری بەخشین
    تایبەتە بە کۆمەڵگە بچووکەکان؟
  • 2:41 - 2:43
    لە دەرەوەی جیھانی پیشەسازییە؟
  • 2:43 - 2:44
    نەک بە تەواوەتی.
  • 2:44 - 2:46
    چونکە تەنانەت لە کەلتوری
    وڵاتە پیشەسازیەکانیش،
  • 2:46 - 2:50
    ئابوری بەخشین لە پاڵ ئابوری
    باو بۆ ئاڵۆگۆری کردن بوونی ھەیە.
  • 2:50 - 2:52
    کاتێک بیری لێ دەکەینەوە،
  • 2:52 - 2:56
    بەشێک لە کۆمەڵگەکانی
    ئێمەش بە ھەمان شێوە ئیش دەکەن.
  • 2:56 - 2:58
    کۆبوونەوەی گشتی، وەک فیستیڤاڵی بێرنیگمان،
  • 2:58 - 3:00
    بەشێوەی ئابوری باو و
    ئابوری بەخشین ئیش دەکات،
  • 3:00 - 3:04
    کە فرۆشتنی کاڵا لە بەرامبەر
    پارە بەتەواوەتی یاساغە.
  • 3:04 - 3:05
    لە ھونەر و تەکنەلۆژیدا،
  • 3:05 - 3:09
    ئابوری بەخشین جێگە بە مافی
    خاوەنداریەتی لێژ دەکات،
  • 3:09 - 3:10
    کاتێک ھونەرمەندەکان،
  • 3:10 - 3:11
    مۆسیقاژەنەکان،
  • 3:11 - 3:13
    گەشەپێدەرانی سیستەمی کراوە
  • 3:13 - 3:16
    کارە داھێنەرەکانیان بڵاو دەکەنەوە،
    نەک بۆ پارە،
  • 3:16 - 3:20
    بەڵکو بۆ بەرز کردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتیان
    و کۆکردنەوەی جەماوەر لە دەوری خۆیان.
  • 3:20 - 3:22
    خوانی شاھانە و تەنانەت
    دیاری پشووە فەرمیەکان
  • 3:22 - 3:26
    بەشێک لە پەیڕەو کردنی ئابوری بەخشین.
  • 3:26 - 3:28
    لەوەیە بپرسین ئایا، دیاری تەنھا دیارییە
  • 3:28 - 3:32
    ئەگەر وەرگرتنی ئەم دیاریە
    ناچارت بکات ببەخشیت.
  • 3:32 - 3:34
    بەڵام خاڵێکی نادیار ھەیە.
  • 3:34 - 3:38
    بیرۆکەی دیاری خۆڕایی بەبی بەخشینی ناچاری
  • 3:38 - 3:42
    جێگیر دەبێت ئەگەر ئێمە ھەموو
    شتێک لە چوارچێوەی ئابوری باو سەیر بکەین.
  • 3:42 - 3:43
    لە جێھانی ئابوری باودا،
  • 3:43 - 3:47
    بیرۆکەی بەھێز کردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی
    لە ڕێگەی وەرگرتن و بەخشینی دیاری
  • 3:47 - 3:50
    لەوانەیە شتێکی خراپ نەبێت
    لە ھەر شوێنێک کە دەژیت.
Title:
ئابوری بەخشین چییە؟ ئەلێکس جیندلەر
Speaker:
ئەلێکس جیندلەر
Description:

کۆی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-is-a-gift-economy-alex-gendler

لە وەرزە پشووەکاندا، چۆن دەبێت لە جێگەی سوپاس کردنی پورت، کە بلوزێکی سووفی بە دیاری پێت بەخشیوە، وەڵامی بەڕێز وچاوەڕوان کراو لە تۆ بریتی بێت لە سەردان کردنی پورت لە ھەفتەی داھاتوو و لەگەڵ دیاریەکی باشتر یان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار دەنگی پێ بدەیت؟ یان ڕێگەی بدەیت یەکەم منداڵت ھەڵبگرێتەوە؟ ئەلێکس جیلیندەر روونی دەکاتەوە کە ئەم شتانە نامۆ نابن ئەگەر لە ناو سیستەمێک بژیت کە پێی دەوترێت سیستەمی ئابوری کراوە.

وانەکە لە لایەن ئەلێکس جیندەر و ئەنیمەیشن لە لایەن ئڤی ئفیر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:06

Kurdish (Central) subtitles

Revisions