Return to Video

پارە سپیکردنەوە چۆن ڕوودەدات؟ - دێلینا سپان

  • 0:11 - 0:14
    وەک یەکێک لە بەدناوترین
    چەتەکانی مێژوو،
  • 0:14 - 0:20
    ئال کاپۆن ئیمپراتۆرییەتێکی فراوان و
    پڕداهاتی تاوانی ڕێکخراوی هەبوو.
  • 0:20 - 0:22
    ئەوکاتەی خرایە بەر دادگایی،
  • 0:22 - 0:26
    قورسترین تاوان کە توانرا بخرێتە پاڵی
    خۆدزینەوە بوو لە باج.
  • 0:26 - 0:29
    نزیکەی ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار،
  • 0:29 - 0:32
    بە پارەی ئەمڕۆ ١.٤ ملیار،
  • 0:32 - 0:35
    کە کاپۆن دەستیکەوتبوو لە قوماری نایاسایی،
  • 0:35 - 0:36
    قاچاخچێتی مەی،
  • 0:36 - 0:37
    خانەکانی لەشفرۆشتن، و
  • 0:37 - 0:38
    بەزۆر پارەلێسەندن،
  • 0:38 - 0:41
    وەک بەڵگە دانران بۆ تاوانەکانی.
  • 0:41 - 0:45
    بەڵام پارەکە لەهیچ کوێیەک نەدۆزرایەوە.
  • 0:45 - 0:49
    کاپۆن و هاوکارەکانی شاردبووییانەوە بە وەبەرهێنان
    لە بزنسی هەمەجۆردا
  • 0:49 - 0:53
    کە نەئەتوانرا خاوەنی ڕاستەقینەی دیاریبکرێت،
  • 0:53 - 0:55
    وەک شوێنەکانی جل شتنی
    بەس بە پارەی کاش کاردەکەن.
  • 0:55 - 1:01
    ڕاستییەکەی، ئەو شوێنی جلشتنانە بەشێکی هۆکاری
    ناونانی ئەم چالاکییەن بەم ناوەوە،
  • 1:01 - 1:03
    پارە سپیکردنەوە.
  • 1:03 - 1:06
    پارەسپیکردنەوە بوو بە دەستەواژە
    بۆ هەر پرۆسەیەک
  • 1:06 - 1:12
    کە پارەی بەنایاسایی پەیاکراوی پێپاک ئەکرایەوە
    لە سەرچاوە پیسە پڕ تاوانەکەیان،
  • 1:12 - 1:17
    ڕێگەی بۆ خۆشئەکردن بتوانرێن
    بەکاربێن لە ئابووری یاساییا.
  • 1:17 - 1:20
    بەڵام کاپۆن یەکەم کەس نەبوو
    پارە سپی بکاتەوە.
  • 1:20 - 1:25
    ڕاستییەکەی، ئەم پەیڕەوە هێندەی
    هەبوونی پارە خۆی کۆنە.
  • 1:25 - 1:28
    بازرگانەکان سامانەکانیان ئەشاردەوە
    لە باج کۆکەرەوەکان، و
  • 1:28 - 1:32
    چەتەکانی دەریا هەوڵیان ئەیا گەنجیەکانیان
    بفرۆشن بێ سەرنج ڕاکێشان
  • 1:32 - 1:34
    بۆ ئەوەی چۆن دەستیانکەوتووە.
  • 1:34 - 1:36
    بە گەشتنی ئەم دواییەی
    دراوە گریمانەییەکان،
  • 1:36 - 1:38
    بانقەکانی دوورن لە یاساوە،
  • 1:38 - 1:39
    ماڵپەرە تاریکەکان، و
  • 1:39 - 1:41
    بازاڕە جیهانییەکان،،
  • 1:41 - 1:45
    پلانگێڕییەکان زۆر ئاڵۆزتر بوون.
  • 1:45 - 1:48
    هەرچەندە شێوازە سەردەمییانەکانی
    پارەسپیکردنەوە هەمەجۆرن،
  • 1:48 - 1:51
    زۆربەی سێ هەنگاوی بنچینەیی هەیە:
  • 1:51 - 1:52
    دانان،
  • 1:52 - 1:53
    لقلێبوونەوە، و
  • 1:53 - 1:55
    بەکارهێنانەوە.
  • 1:55 - 2:00
    دانان ئەو بەشەیە کە پارە بەنایاسایی
    پەیداکراوەکە ئەگۆڕدرێت بۆ موڵکەکانی
  • 2:00 - 2:02
    لەوە ئەچن یاسایی بن.
  • 2:02 - 2:06
    ئەوە زۆرجار بەوە ئەکرێت پارەکە بخەیتە
    سەر حساب بانقییەک
  • 2:06 - 2:12
    هی دامەزراوەیەکی ناو نەزانراو یان
    بریکارێکی پیشەگەر بێت.
  • 2:12 - 2:15
    لەم هەنگاوەدا تاوانبارەکان زۆرجار
    ئەگەری هەیە بدۆزرێنەوە
  • 2:15 - 2:19
    چونکە پارەیەکی زۆر ئەخەنە
    ناو سیستمی داراییەوە
  • 2:19 - 2:22
    بەشێوەیەکی لەناکاو.
  • 2:22 - 2:26
    هەنگاوی دووەم، لقلێبوونەوە، بەکارهێنانی
    زنجیرە مامەڵەکردنێکە
  • 2:26 - 2:30
    بۆ دوورخستنەوەی زیاتری
    پارەکان لە سەرچاوەکەیان.
  • 2:30 - 2:33
    ئەمە ئەکرێت بەشێوەی گواستنەوە بێت
    لەنێوان چەند هەژمارێکدا،
  • 2:33 - 2:36
    یان کڕینی موڵکێک کە بازرگانی پێوەبکرێت،
  • 2:36 - 2:37
    وەک ئوتومبێلی گرانبەها،
  • 2:37 - 2:38
    کاری هوونەری،
  • 2:38 - 2:40
    یان خانووبەرە.
  • 2:40 - 2:44
    گازینۆکان، کە بڕێکی زۆر پارە
    لەهەموو چرکەیەکدا دەست ئەگۆڕێت
  • 2:44 - 2:47
    جێی مەبەستی خوازراون بۆ ئەم کارە.
  • 2:47 - 2:51
    پارەسپیکەرەوەیەک لەوانەیە هەژماری
    قومارکردنەکەی بەردەستکردبێت
  • 2:51 - 2:54
    لە شوێنەکانی زنجیرە گازینۆکان
    لە وڵاتەکانی تردا،
  • 2:54 - 2:58
    یان کار لەگەڵ بەکارهێنەرەکان بکات
    بۆ کڕینی یارییەکان.
  • 2:58 - 3:03
    هەنگاوی دواتر، بەکارهێنانەوە، ڕێگە ئەیات
    پارە پاکەکە بخرێتەوە ناو ئابووری و
  • 3:03 - 3:06
    سوود بە تاوانە بنەڕەتییەکە بگەیەنێتەوە.
  • 3:06 - 3:09
    لەوانەیە بیخەنە ناو بزنسی یاساییەوە
  • 3:09 - 3:11
    بە درووستکردنی لیستەی نرخی ساختە
    جاڕی پارەدان بەن،
  • 3:11 - 3:14
    یان تەنانەت دەستیش بە کاری
    خێرخوازی ساختە بکەن،
  • 3:14 - 3:16
    خۆیان بخەنە سەر ئەنجوومەنی بەڕێوبەرەکان
  • 3:16 - 3:19
    بە مووچەیەکی زەبەلاحەوە.
  • 3:19 - 3:21
    پارە سپیکردنەوە خۆی
  • 3:21 - 3:27
    هەتا ساڵی ١٩٨٦ وەک تاوانێکی فیدراڵی
    نەناسێنرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • 3:27 - 3:31
    پێش ئەو کاتە، حکومەت پێویستی ئەکرد
    تاوانێکی هاوشێوە بخاتە پاڵی،
  • 3:31 - 3:34
    وەک خۆدزینەوە لە باج.
  • 3:34 - 3:38
    لە ١٩٨٦ەوە، ئەیانتوانی دەستبگرن
    بەسەر ساماندا تەنیا بە نیشاندانی ئەوەی
  • 3:38 - 3:41
    سەرچاوەکەی شاردراوەتەوە،
  • 3:41 - 3:45
    کە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر
    دادگایی کارە تاوانییە گەورەکان،
  • 3:45 - 3:47
    وەک قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر.
  • 3:47 - 3:50
    بەڵام، گۆڕانێکی یاسایی
    نیگەرانی درووستکرد
  • 3:50 - 3:54
    لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی و
    چاودێری حکومەت.
  • 3:54 - 3:56
    ئەمڕۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان،
  • 3:56 - 3:57
    حکومەتی وڵاتان، و
  • 3:57 - 3:59
    چەندین ڕێکخراوی قازانج نەویست
  • 3:59 - 4:01
    شەڕ ئەکەن دژی سپیکردنەوەی پارە،
  • 4:01 - 4:06
    بەڵام هێشتا ئەم کارە بەردەوامە لەوەی
    ڕۆڵێکی سەرەکی لە تاوانی جیهاندا بگێڕێت.
  • 4:06 - 4:09
    گەورەترین دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارەش
  • 4:09 - 4:12
    تەنیا کەسانی دیاریکراوی نەگرتۆتەوە،
  • 4:12 - 4:17
    بەڵکو دامەزراوە داراییە سەرەکییەکان و
    بەرپرسە حکومییەکانیش.
  • 4:17 - 4:20
    هیچ کەسێک بە ڕوونی ئەو بڕە پارەیە نازانێت
  • 4:20 - 4:23
    کە ساڵانە سپی ئەکرێتەوە،
  • 4:23 - 4:30
    بەڵام هەندێک ڕێکخراو وای ئەخەمڵێنن
    کە چەند سەد ملیار دۆلارێک بێت.
Title:
پارە سپیکردنەوە چۆن ڕوودەدات؟ - دێلینا سپان
Description:

پارە سپیکردنەوە دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ هەر پرۆسەیەک بۆ "پاککردنەوە"ی پارەکانی بەشێوەیەکی نایاسایی پەیاکراون لە سەرچاوە پڕ تاوانە "پیس"ەکەیان، ئەوەش ڕێگەی پێئەیات بەکاربێت لەناو ئابووری یاساییدا. پەیڕەوەکەش هێندەی هەبوونی پارە خۆی کۆنە. بەڵام بەڕاستی چۆن ڕووئەیات؟ دێلینا سپان باسی لایەنە هەمەجۆرەکانی پارە سپیکردنەوە ئەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47

Kurdish subtitles

Revisions