Return to Video

مێژووی چۆکلێت

  • 0:08 - 0:11
    ئەگەر ناتوانیت ژیان بەبێ
    چۆکلێت بهێنیتە بەر چاو،
  • 0:11 - 0:16
    ئەوە تۆ بەختت هەیە کە بەر
    لە سەدەی ١٦ لە دایک نەبوویت.
  • 0:16 - 0:19
    تا ئەو کات، چۆکلێت تەنها لە
    ئەمریکای ناوەڕاست بوونی هەبوو
  • 0:19 - 0:22
    بەشێوازێکی جیاواز لەوەی ئەمڕۆ هەیە.
  • 0:22 - 0:25
    تا ١٩٠٠ پێش زاین،
  • 0:25 - 0:28
    خەڵکی ناوچەکە فێر بووبوون کە تۆوی داری
  • 0:28 - 0:31
    کاکاوی ڕەسنەی ناوچەکە بپارێزن.
  • 0:31 - 0:33
    مێژوو پێمان دەڵێت،
    کە تۆوی کاکاو تێکدەشکێنران
  • 0:33 - 0:36
    و لەگەڵ بیبەری تیژ و دانەوێڵە تێکەڵ دەکران
  • 0:36 - 0:38
    تا خواردنەوەیەک بەرهەم بێت
  • 0:38 - 0:40
    هاوشێوەی کوپێک کاکاوی ئێستا نەبوو،
  • 0:40 - 0:45
    بەڵکو خواردنەوەیەکی
    تاڵ بوو و کەفی دروست دەکرد.
  • 0:45 - 0:48
    ئەگەر پێتوایە ئێمە زیاتر
    گرنگی بە کاکاو دەدەین،
  • 0:48 - 0:51
    ئەوا هەڵەیت، چونکە خەڵکی ناوەڕاستی
    ئەمریکا زۆرتر گرنگییان پێ داوە.
  • 0:51 - 0:54
    باوەڕیان هەبووە کە کاکاو خواردنێکی پیرۆزە
  • 0:54 - 0:57
    بە دیاری لە لایەن خواوەندی
    مارەوە بە مرۆڤ بەخشراوە،
  • 0:57 - 1:00
    ئەم خواوەندە لەلای
    ماییەکان بە کوکوڵهان ناسراوە
  • 1:00 - 1:03
    و لای ئیزتیکسەکان بە کیتزالکواتل ناسراوە.
  • 1:03 - 1:05
    ئیزتیکسەکان تۆوی کاکاویان
    وەک نەختینە بەکار هێناوە
  • 1:05 - 1:08
    لە ئاهەنگە شاهانەکاندا
    نۆشیان کردووە،
  • 1:08 - 1:11
    وەک خەڵات بە سەربازە
    سەرکەوتووەکانی جەنگ بەخشراوە،
  • 1:11 - 1:13
    لە بۆنە ئاینییەکان بەکار هاتووە.
  • 1:13 - 1:18
    لە ساڵی ١٥١٩ بۆ یەکمجار
    چۆکلێت بۆ ئەوروپا دەگوازرێتەوە
  • 1:18 - 1:22
    کاتێک هێرنان کۆرتیز سەردانی
    کۆشکی پاشا مونتيزوما دەکات
  • 1:22 - 1:23
    لە تينۆچیتالان.
  • 1:23 - 1:26
    یەکێک لە سەربازەکانی
    کۆرتێز بۆمان دەگەڕێتەوە،
  • 1:26 - 1:31
    پاشا ٥٠ کوپی لە زاخاوی ئاڵتونی
    هەبوو کە چۆکلێتی تێکرابوو.
  • 1:31 - 1:35
    کاتێک داگیرکەران چەندین
    تەن تۆوی کاکاویان بردەوە وڵاتەکانیان،
  • 1:35 - 1:38
    گەریدەکان دەیانگوت ئەم
    خواردنەوەیە توانای سێکسی
  • 1:38 - 1:42
    دانیشتوانە ڕەسەنەکان بەرز دەکاتەوە
    و ئەمەش بووە ناسێنەری چۆکلێت.
  • 1:42 - 1:46
    سەرەتا، بەهۆی تاڵییەکەیەوە،
    بۆ چارەسەری دەرمان گونجاو بوو،
  • 1:46 - 1:48
    وەک ئازاری گەدە،
  • 1:48 - 1:51
    بەڵام بە تێکەڵ کردنی شیر، هەنگوین و ڤانێلا
  • 1:51 - 1:55
    کاکاو دەبێتە خواردنەوەیەکی
    نایاب لە کۆشکەکانی ئیسپانیا.
  • 1:55 - 2:02
    بۆیە زوو، هیچ ماڵێکی شاهانە
    نەبوو بەبێ بوونی چۆکلێت.
  • 2:02 - 2:05
    بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی ئەم
    خواردنەوەیە نایابە لە ئاستی
  • 2:05 - 2:07
    بازرگانی قورس بوو.
  • 2:07 - 2:10
    پێویستی بە چاندن و هاوردەکردنی
    دەستی کاری کۆیەلە
  • 2:10 - 2:15
    لە ناوچەکانی کاریبی و ئەفریقا هەبوو.
  • 2:15 - 2:18
    لە ساڵی ١٨٢٨دا، جیهانی
    چۆکلێت بۆ هەمیشە دەگۆڕێت، کاتێک
  • 2:18 - 2:24
    کۆینراد ڤان هۆوتن لە ئامستردام، ئامێری
    ئامادە کردنی کاکاوی لە ژێر پەستان ناساند.
  • 2:24 - 2:29
    ئامێرەکەی هۆوتن دەیتوانی
    چەوری و کەرەی کاکاو جیا بکاتەوە.
  • 2:29 - 2:33
    ئەمەش دەبووە هۆی دروستبوونی تۆز،
    کە دەکرا خواردنەوەی لێ دروست بکرێت
  • 2:33 - 2:35
    یان لەگەڵ کەرەی کاکاو تێکەڵ بکرێتەوە
  • 2:35 - 2:38
    بۆ بەرهەمهێنانی ئەو
    چۆکلێتەی ئێمە دەیناسین.
  • 2:38 - 2:42
    ماوەیەک دواتر، چۆکلێت دروستکەرێکی
    سویسری بە ناوی دانیاڵ پیتەر
  • 2:42 - 2:45
    تۆزی شیری بۆ گیراوەکە زیاد کرد،
  • 2:45 - 2:48
    چۆکلێتی شیری بەرهەم هێنا.
  • 2:48 - 2:51
    لە سەدەی ٢٠مدا، چۆکلێت چیتر
    خواردنێکی شاهانە نەبوو،
  • 2:51 - 2:54
    بەڵکو بۆ هەموو کەس بەردەست بوو.
  • 2:54 - 2:58
    بە هۆی خواستی زۆر لە سەر کاکاو،
    چاندنی کاکاویش پەرەی سەند،
  • 2:58 - 3:01
    کە تەنها لە ناوچە کەمەرەییەکان دەچێنرێت.
  • 3:01 - 3:04
    ئێستا، لە بری ئەوەی کۆیلە
    ئەفریقییەکان ببنە ئەمریکا ناوەڕاست،
  • 3:04 - 3:06
    بۆ چاندن و گەشەی کاکاو،
  • 3:06 - 3:09
    چاندنی کاکاویان بردە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا
  • 3:09 - 3:15
    لە ساڵی ٢٠١٦کواتدیڤوار، نزیکەی دوو
    لە سەر پێنجی کاکاوی جیهان بەرهەم هێناوە.
  • 3:15 - 3:17
    لەگەڵ گەشەی بازرگانی کاکاو
  • 3:17 - 3:20
    چەوساندنەوە و پێشێلکردنی
    مافی مرۆڤیش گەشە دەکات.
  • 3:20 - 3:22
    بەشێکی زۆری کێڵگەکانی
    کاکاو لە ڕۆژئاوی ئەفریقیا
  • 3:22 - 3:24
    ،پێداویستی کۆمپانیا
    ڕۆژئاواییەکان دابین دەکەن
  • 3:24 - 3:27
    دەستی کاری کۆیلە و منداڵ بەکار دەهێنن،
  • 3:27 - 3:32
    کە لەوانەیە ٢ ملیۆن منداڵ کاریگەری
    بەرهەم هێنانی کاکاویان لەسەر بێت.
  • 3:32 - 3:34
    ئەم کێشە ئاڵۆزە بەردەوامی هەیە سەڕەڕای
  • 3:34 - 3:39
    هەوڵی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چۆکلێت بە
    درووستکردنی هاوبەشی لەگەڵ خاوەن کێڵگەکان
  • 3:39 - 3:43
    بۆ ئەوەی سنورێک بۆ
    چەوساندنەوەی منداڵ و کۆیلە دابنێن.
  • 3:43 - 3:48
    ئەمڕۆ چۆکلێت وەک بەشێک لە
    کولتوری مرۆڤی سەردەم سەیر دەکرێت.
  • 3:48 - 3:51
    بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کلتوری
    خەڵکی داگیرکەر،
  • 3:51 - 3:54
    و هێزی ڕیکلام کردن،
  • 3:54 - 3:57
    چۆکلێت خاسییەتی شتێکی روحی،
  • 3:57 - 3:58
    هەوایەکی شاعیری
  • 3:58 - 4:00
    و پیرۆز وەردەگرێت.
  • 4:00 - 4:03
    بەڵام ئەگەر مێژووی سەرنج
    ڕاکێش و دڵ ڕەقی چۆکلێت بخوێننینەوە،
  • 4:03 - 4:06
    لەگەڵ شێوازی بەرهەم هێنانی ئەمڕۆی،
  • 4:06 - 4:09
    پێمان دەڵێت ئەم ڕەسەنایەتییە لە کوێوە دێت
  • 4:09 - 4:11
    و چ شتێک حەشار دەدات.
  • 4:11 - 4:14
    بۆیە، جاری داهاتوو کە
    کاغەزی سەر چۆکلێتەکەت دەکەیتەوە،
  • 4:14 - 4:20
    بۆ یەک چرکە بیر بکەوە کە سەرجەم
    لایەنەکانی چۆکلێت شیرین نییە.
Title:
مێژووی چۆکلێت
Speaker:
ديانا بوچاريلی
Description:

ئەگەر ناتوانیت ژیان بەبێ چۆکلێت بهێنیتە بەر چاو، ئەوە تۆ بەختت هەیە کە بەر لە سەدەی ١٦ لە دایک نەبوویت. تا ئەو کات، چۆکلێت تەنها لە ئەمریکای ناوەڕاست بوونی هەبوو، لە شێوەی خواردنەوەیەکی تاڵی سەر بە کەف. چۆن خواردنەوەیەکی تاڵ بۆ پارچە چۆکلاتی ئەمرۆ دەگات؟ ديانا بوچاريلی باسی مێژووی سەرنج ڕاکێش و تاڕادەیەک دڵرەقی چۆکلێتمان بۆ دەکات. لە لایەن TED-Ed کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لە لایەن ئادیسۆن ئاندرسۆن دەخوێنرێتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:41

Kurdish subtitles

Revisions