Return to Video

نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین

  • 0:00 - 0:02
    ئەوەی کە بیرم لێکردەوە بیکەم
  • 0:02 - 0:04
    ئەوە بوو کە من بە داواکارییەکی سادە دەست پێبکەم
  • 0:05 - 0:07
    دەمەوێت هەمووتان
  • 0:07 - 0:09
    بۆ خولەکێک بوەستن
  • 0:09 - 0:11
    لە لاوازی و بێ هیوایتان
  • 0:11 - 0:14
    وە کۆتایی بهێنن بە بێهیوایتان
  • 0:14 - 0:16
    پێکەنین
  • 0:18 - 0:20
    ئێستا ئەمە ئەو ئامۆژگاریە بوو
  • 0:20 - 0:22
    کە (سانت بندکێت) دای بە شوێنکەوتوانی
  • 0:22 - 0:24
    لەسەدەی پێنجەمدا
  • 0:24 - 0:26
    وە ئەو ئامۆژگاریە بوو کە خۆشم بڕیارمدا شوێنی بکەوم
  • 0:26 - 0:29
    کاتێک بووم بە چل ساڵان
  • 0:29 - 0:32
    هەتا ئەو ساتە یەکێک بووم لەو جەنگاوەرە کۆنانەی کە شوێن کەوتوی ئیش و کار بووم
  • 0:32 - 0:34
    زۆرم دەخوارد، زۆرم دەخواردەوە
  • 0:34 - 0:36
    زۆر بەسەختی کارم دەکرد
  • 0:36 - 0:38
    وە خێزانەکەم پشت گوێ خستبوو
  • 0:38 - 0:40
    وە بڕیاری ئەوەمدا کە هەوڵ بدەم
  • 0:40 - 0:42
    بەتەواوەتی ژیانم بگۆڕم
  • 0:42 - 0:44
    بەتایبەتی بڕیارمدا
  • 0:44 - 0:46
    کە چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکە بکەم
  • 0:46 - 0:49
    ئەویش هاوسەنگی کردنە لە نێوان کار و ژیانمدا
  • 0:49 - 0:52
    بۆیە وازم هێنا لە کارکردن
  • 0:52 - 0:55
    وە ماوەی ساڵێک لە ماڵەوە بووم
  • 0:55 - 0:58
    لەگەڵ خێزانەکەم و چوار منداڵە بچوکەکەم
  • 0:58 - 1:00
    بەڵام هەموو ئەوەی کە فێری دەربارەی هاوسەنگی لە نێوان ژیان و کاردا
  • 1:00 - 1:02
    لەماوەی ئەو ساڵەدا
  • 1:02 - 1:04
    ئەوە بوو کە زۆر ئاسانە
  • 1:04 - 1:06
    هاوسەنگی کردن لە نێوان ژیان و کاردا
  • 1:06 - 1:08
    کاتێک کە هیچ کارم نەبوو
  • 1:08 - 1:12
    پێکەنین
  • 1:12 - 1:14
    کارایەکی بە سوود نییە
  • 1:14 - 1:17
    بەتایبەتی کاتێک مایە پوچ دەبێت
  • 1:17 - 1:19
    بۆیە گەڕامەوە بۆ سەر کار
  • 1:19 - 1:22
    ئەم حەوت ساڵەی کە ڕۆیشت بەسەرم برد بە
  • 1:22 - 1:25
    ململانێکردن لەگەڵ، خوێندنی و
  • 1:25 - 1:28
    نوسین دەربارەی هاوسەنگی لە نێوان کار و ژیاندا
  • 1:28 - 1:30
    چوار تێبینیم هەیە
  • 1:30 - 1:32
    کە حەز دەکەم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە باسی بکەم
  • 1:32 - 1:34
    یەکەمیان
  • 1:34 - 1:37
    ئەگەر کۆمەڵگا بدوێت و هەنگاو بنێت لە پێشخستنی ئەم کارەدا
  • 1:37 - 1:40
    پێویستمان بە وتووێژێکی ڕاست و ڕەوانەیە
  • 1:40 - 1:42
    بەڵام کێشەکە ئەوەیە
  • 1:42 - 1:44
    زۆربەی کەسەکان قسەی هیچ دەکەن
  • 1:44 - 1:46
    دەربارەی هاوسەنگی نێوان کار و ژیان
  • 1:47 - 1:49
    هەموو ئەو گفتوگۆیانەی دەربارەی تێپەڕ بوونی کات
  • 1:49 - 1:52
    یان پشوی ڕۆژی هەینی
  • 1:52 - 1:54
    یان مۆڵەتی دایکایەتی
  • 1:54 - 1:57
    هەموو ڕووپۆشێکە بۆ ناوەڕۆکی ئەو کارەی
  • 1:57 - 1:59
    کە
  • 1:59 - 2:02
    هەڵبژاردنی ئەو ئیش و کارە دیاری کراوە
  • 2:02 - 2:05
    لە ناخەوە بەربەرەکانێ دەکەن
  • 2:05 - 2:07
    لەگەڵ ئەوەشدا واتایەکی بەستراوی هەیە
  • 2:07 - 2:09
    بە بنەڕەتی ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژەکانی تر
  • 2:09 - 2:11
    لەگەڵ خێزانێکی گەنجدا
  • 2:13 - 2:15
    ئێستا... یەکەم تێبینی لە چارەسەر کردنی هەر کێشەیەکدا
  • 2:15 - 2:18
    دانپێدانانە بە ڕاستی ئەو شێوازەی کە تێیدا بوویت
  • 2:18 - 2:22
    وە ڕاستی ئەو کۆمەڵگەیەی کە تێیداین
  • 2:22 - 2:24
    کە هەزارەها و هەزارەها
  • 2:24 - 2:26
    خەڵک هەیە
  • 2:26 - 2:30
    ئەو ژیانە بێ هیوایە بە باش دەزانن، با هێمنی هاوار دەکەن
  • 2:30 - 2:32
    کە کاری قورس و سەعاتی ئیش زۆر دەکەن
  • 2:32 - 2:34
    لە کارێکدا کە ڕقیان لێیە
  • 2:34 - 2:36
    بۆ ئەوەی بتوانن ئەو شتانە بکڕن کە پێویستیان پێی نییە
  • 2:36 - 2:38
    بۆ ڕازی کردنی ئەو کەسانەی کە نایان ناسن
  • 2:38 - 2:40
    پێکەنین
  • 2:40 - 2:43
    چەپڵە
  • 2:43 - 2:47
    نیازی من لە ڕۆشتنم بۆ کار لە ڕۆژانی هەینی بە تی شێرت و کابۆیەکەوە
  • 2:47 - 2:49
    نامگەیەنێتە چەقی کردارەکە
  • 2:49 - 2:52
    پێکەنین
  • 2:53 - 2:55
    دووەم تێبینی کە دەمەوێت پێشکەشی بکەم
  • 2:55 - 2:57
    ئەوەیە کە پێویست دەکات ڕوبەڕوی ڕاستی ببینەوە
  • 2:57 - 2:59
    کە کارگە و هەرێمەکان
  • 2:59 - 3:02
    ئەم کردارانەمان بۆ چارەسەر ناکەن
  • 3:02 - 3:04
    دەبێت بوەستین لە سەیر کردن بۆ دەرەوە
  • 3:04 - 3:06
    دەگەڕێتەوە بۆ ئێمەی تاک
  • 3:06 - 3:09
    کە بەر پرسیار بین لە
  • 3:09 - 3:12
    جۆری ئەو ژیانەی کە دەمانەوێت بژین
  • 3:12 - 3:14
    ئەگەر نەخشە بۆ ژیانت دانەنێیت
  • 3:14 - 3:17
    کەسێکی تر بۆت دادەنێت
  • 3:17 - 3:19
    وە لەوانەیە تۆ حەزت
  • 3:19 - 3:21
    لە بیرۆکەکەی ئەوان نەبێت بۆ هاوسەنگی
  • 3:21 - 3:24
    وە زۆر گرنگە
  • 3:24 - 3:26
    کە ئەوە لەسەر کۆڕی جیهانی نییە وایە؟ من خەریکە دەردەکرێم لە کارەکەم
  • 3:26 - 3:28
    زۆر گرنگە
  • 3:28 - 3:31
    کە تۆ هەرگیز جۆرییەتی ژیانی خۆت
  • 3:31 - 3:34
    نەخەیتە دەستی کارگە بازرگانییەکانەوە
  • 3:35 - 3:38
    ئێستا من تەنها باسی کۆمپانیا خراپەکان ناکەم
  • 3:38 - 3:41
    کە ناوم ناون : داماڵەری گیانی مرۆڤەکان
  • 3:41 - 3:43
    پێکەنین
  • 3:43 - 3:46
    من قسە دەربارەی هەموو کۆمپانییاکان دەکەم
  • 3:46 - 3:48
    لەبەر ئەوەی کۆمپانیا بازرگانییەکان
  • 3:48 - 3:50
    بە سروشتی خۆی وا نەخشەی بۆ کێشراوە
  • 3:50 - 3:52
    کە دەست بگرێت بەسەر زۆرترین هەنددا
  • 3:52 - 3:54
    کە بتوانێت بیبەن
  • 3:54 - 3:56
    لە سروشتەکەیان دا لە (دی ئێن ئەی)کەیاندا
  • 3:56 - 3:58
    ئەوە کارەکەیانە
  • 3:58 - 4:01
    تەنانەت باشەکەیان، کۆمپانیا باشەکانیان
  • 4:01 - 4:03
    لە لایەکەوە
  • 4:03 - 4:05
    دانانی چاودێری سەرپەرشتی منداڵ لە شوێنی کاردا
  • 4:05 - 4:07
    زۆر باش و دڵ خۆشکەرە
  • 4:07 - 4:09
    لە لایەکی تریشەوە خەونێکی زۆر ناخۆشە
  • 4:09 - 4:12
    تەنها مانای ئەوەیە کە کاتێکی زیاتر لەم نوسینگە خوێناوییە بەسەر دەبەیت
  • 4:14 - 4:16
    ئێمە دەبێت بەرپرس بین
  • 4:16 - 4:18
    لە دانان و جێبەجێ کردنی
  • 4:18 - 4:21
    ئەو سنورانەی دەمانەوێت لە ژیانماندا
  • 4:22 - 4:24
    سێیەم تێبینیم ئەوەیە
  • 4:24 - 4:26
    پێویستە ئێمە ئاگادار بین
  • 4:26 - 4:29
    لە چوار چێوەی ئە کاتەی هەڵیدەبژێریت
  • 4:29 - 4:32
    هاوسەنگی یەکەمان هەڵبسەنگێنێن
  • 4:33 - 4:35
    پێش ئەوەی بگەڕێمەوە سەر کار
  • 4:35 - 4:37
    دوای ئەو ساڵەی لە ماڵەوە بەسەرم برد
  • 4:37 - 4:39
    دانیشتم
  • 4:39 - 4:41
    دەستم کرد بە نوسینەوەیەکی
  • 4:41 - 4:44
    پیاهەڵدانێ درێژی پلە بە پلە
  • 4:44 - 4:47
    لە بارەی ڕۆژێکی نمونەیی هاوسەنگەوە
  • 4:47 - 4:49
    کە هیوای بۆ دەخوازم
  • 4:49 - 4:52
    بەم شێوەیە بوو
  • 4:52 - 4:54
    هەڵدەستام کە تێر خەو دەبوم
  • 4:54 - 4:56
    پاش خەوێکی باش و ئاسودە
  • 4:56 - 4:58
    لەگەڵ خێزانەکەمدا دەبوم
  • 4:59 - 5:01
    سەگەکەم دەبرد بۆ پیاسە
  • 5:01 - 5:04
    نانی بەیانیم دەخوارد لەگەڵ ژن و منداڵەکانم
  • 5:04 - 5:06
    دوبارە لەگەڵ خێزانەکەمدا دەبومەوە
  • 5:06 - 5:09
    پێکەنین
  • 5:09 - 5:12
    لە ڕێگەم بۆ نوسینگە منداڵەکانیشم دەگەیاندە خوێندنگە
  • 5:12 - 5:14
    کارم دەکرد بۆ ماوەی ٣ سەعات
  • 5:14 - 5:17
    لە کاتی نانی نیوەڕۆدا وەرزشێکم لەگەڵ هاوڕێیەکم دا دەکرد
  • 5:17 - 5:19
    بۆ ماوەی ٣ سەعاتی تر کارم دەکردەوە
  • 5:19 - 5:22
    هەندێ لە هاوڕێکانم دەبینی لە یانە بۆ خواردنەوەیەکی زوی ئێوارە
  • 5:23 - 5:25
    ئەگەڕامەوە ماڵێ بۆ نانی ئێوارە
  • 5:25 - 5:28
    لەگەڵ ژن و منداڵەکانم
  • 5:28 - 5:31
    بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پشوم دەدا
  • 5:31 - 5:33
    لەگەڵ خێزانەکەم دا دەبووم
  • 5:33 - 5:36
    سەگەکەم دەبرد بۆ پیاسە، دوبارە دەچومەوە بۆ لای خێزانم
  • 5:36 - 5:39
    دواتر ئەنوستم
  • 5:39 - 5:44
    چەپڵە
  • 5:44 - 5:46
    بە بڕوای ئێوە چەند ڕۆژم بەم شێوەیە بردۆتە سەر؟
  • 5:46 - 5:49
    پێکەنین
  • 5:49 - 5:51
    ئێمە دەبێت واقعی بین
  • 5:51 - 5:53
    ناتوانین ئەمانە هەموو لە ڕۆژێکدا بکەین
  • 5:53 - 5:56
    ئێمە پێویست دەکات چوارچێوەی کاتەکانمان دیاری بکەین
  • 5:56 - 5:58
    بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر هاوسەنگی بدەین لە ژیانماندا
  • 5:58 - 6:00
    بەڵام ئێمە پێویستە درێژەی پێ بدەین
  • 6:00 - 6:02
    بێ ئەوەی بکەوینە ئەو تەڵەیەی
  • 6:02 - 6:05
    کە دەڵێت کە خانە نشین کراین ئەو کاتە دەژین
  • 6:05 - 6:07
    ئەو کاتە منداڵەکانم ماڵیان جێهێشتووە
  • 6:07 - 6:10
    خێزانەکەشم لێم جیا دەبێتەوە، تەندروستیم ناجێگیر دەبێت
  • 6:10 - 6:12
    وە هیچ هاوڕێ و ئارەزویەکم نامێنێت
  • 6:12 - 6:14
    پێکەنین
  • 6:14 - 6:17
    ڕۆژ زۆر کورتە بەڵام دوای خانەنشین کردنم، زۆر درێژ دەبێت
  • 6:17 - 6:20
    دەبێت هەلێکی مامناوەندمان هەبێت
  • 6:21 - 6:23
    چوارەم تێبینی
  • 6:23 - 6:25
    ئێمە پێویست دەکات هاوسەنگی دابڕێژین
  • 6:25 - 6:28
    بە ڕێگەیەکی هاوسەنگ
  • 6:28 - 6:30
    پار هاوڕێیەکم هات بۆ بینینم
  • 6:30 - 6:33
    وە ئاساییە بەلایەوە کە چیرۆکەکەیتان پێ بڵێم، هاوڕێکەم هات بۆ بینینم پار
  • 6:33 - 6:35
    وتی نیگڵ کتیبەکەتم خوێندەوە
  • 6:35 - 6:38
    وە هەستم بەوە کرد کە ژیانم بە تەواوی هاوسەنگی نییە
  • 6:38 - 6:41
    بەتەواوی کار دەستی بەسەردا گرتووە
  • 6:41 - 6:44
    ڕۆژی ١٠ کاتژمێر کار دەکەم، دوو کاتژمێریشم پێ دەچێت تا دەگەمە سەر کار
  • 6:44 - 6:46
    هەموو پەیوەندییەکانم شکستی هێناوە
  • 6:46 - 6:48
    ژیانم هیچی تیا نییە
  • 6:48 - 6:50
    جگە لە کارەکەم
  • 6:50 - 6:53
    بۆیە بڕیارم دا ئەم هەلە بقۆزمەوە و ڕێکی بخەم
  • 6:53 - 6:55
    بۆیە بەشداری کرد لە سەنتەرێکی وەرزشی
  • 6:55 - 6:58
    پێکەنین
  • 6:58 - 7:01
    ئێستا من نامەوێت گاڵتەی پێ بکەم
  • 7:01 - 7:05
    بەڵام چالاک بم لە ١٠ کاتژمێر کار لە نوسینگەکەم وەک جرجێک
  • 7:05 - 7:08
    هاوسەنگ تر نیە، چالاکترە
  • 7:08 - 7:10
    پێکەنین
  • 7:10 - 7:13
    هەرچەندە کردنی وەرزش و لەش جوانی خۆشە
  • 7:13 - 7:15
    بەشێکی تر هەیە لە ژیاندا
  • 7:15 - 7:17
    لایەنە بیرییەکان هەیە، لایەنە سۆزدارییەکان هەیە
  • 7:17 - 7:19
    هەرەها لایەنە ڕۆحییەکانیش هەیە
  • 7:19 - 7:21
    بۆ ئەوەی هاوسەنگ بیت
  • 7:21 - 7:23
    بە بڕوای من ئێمە دەبێت ئەمادە بین
  • 7:23 - 7:25
    بۆ هەموو ئەو لایەنانە
  • 7:25 - 7:28
    نەک تەنها ٥٠ ڕاهێنانی وورگ بکەم
  • 7:28 - 7:30
    ئێستا لەوانەیە ئەمە قورس بێت
  • 7:30 - 7:33
    لەبەر ئەوەی خەڵک دەڵێت ئەمە زۆر کارێکی گرانە و کاتم نییە بۆ وەرزش کردن
  • 7:33 - 7:35
    تۆ دەتەوێت بچم بۆ کەنیسە و تەلەفۆن بۆ دایکم بکەم
  • 7:35 - 7:37
    تێدەگەم
  • 7:37 - 7:40
    بەڕاستی تێدەگەم کە ئەمە زۆر قورسە
  • 7:40 - 7:43
    بەڵام ئەو ڕوداوەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر ڕووی دا
  • 7:43 - 7:45
    تێ ڕوانینێکی نوێی پێدام
  • 7:45 - 7:48
    ژنەکەم، لەناو ئامادە بواندایە ئەمڕۆ
  • 7:48 - 7:51
    تەلەفونی بۆ کردم بۆ نوسینگە
  • 7:51 - 7:54
    وتی نیگڵ پێویست دەکات کوڕە بچوکەکەمان
  • 7:54 - 7:56
    بەریتەوە لە خوێندنگا
  • 7:56 - 7:59
    لەبەرئەوەی ئەو دەبوایە لە شوێنێکی تر بوایە ئەو ئێوارەیە لەگەڵ سێ منداڵەکەی ترمدا
  • 7:59 - 8:02
    بۆ یەک کاتژمێر زووتر لە ئیش گەڕامەوە
  • 8:02 - 8:05
    وە هاریم هەڵگرت لای دەرگای خوێندنگە
  • 8:06 - 8:08
    با پیاسە چووین بۆ باخی گشتی
  • 8:08 - 8:11
    جۆلانەمان کرد و هەندێ یاریمان کرد
  • 8:11 - 8:14
    پاشان بەیەکەوە ڕۆشتین بۆ کافترییایەک
  • 8:14 - 8:17
    وە پیتزایەکمان خوارد بەیەکەوە
  • 8:17 - 8:19
    پاشان گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە
  • 8:19 - 8:21
    وە لە گەرماو شتم و
  • 8:21 - 8:24
    بیجامەی باتمانەکەیم لەبەر کرد
  • 8:24 - 8:26
    پاشان بەشێک
  • 8:26 - 8:29
    لە (جەیمس و قۆخە گەورەکە)ی ڕۆڵد داڵسم بۆ خوێندەوە
  • 8:29 - 8:31
    پاشان خستمە جێوە و دامپۆشی
  • 8:31 - 8:33
    ماچێکی ناوچاوانیم کرد و ووتی شەو شاد هاوڕی
  • 8:33 - 8:35
    پاشان لە ژووری نوستنەکەی هاتمە دەرەوە
  • 8:35 - 8:37
    لە کاتێکدا لە ژورەکەی هاتمە دەرەوە
  • 8:37 - 8:40
    وتی باوکە؟ ، وتیم بەڵێ هاوڕی؟
  • 8:40 - 8:42
    وتی: باوکە ئەمە خۆشترین
  • 8:42 - 8:45
    ڕۆژی ژیانم بوو
  • 8:47 - 8:50
    هیچم بۆ نەکردووە
  • 8:50 - 8:53
    نەمبردووە بۆ (دیزنی لاند) و پلەی ستەیشنم بۆ نەکڕییوە
  • 8:53 - 8:55
    ئێستا مەبەستەکەم ئەوەیە
  • 8:55 - 8:58
    شتە بچوکەکان گرنگن
  • 8:58 - 9:00
    ئەگەر زیاتر هاوسەنگ بیت
  • 9:00 - 9:03
    بەمانەی شانۆیی گەورە نایەت لە ژیانتدا
  • 9:03 - 9:05
    بە بچوکترین بەکار بوون
  • 9:05 - 9:07
    لە شوێنێکی باشدا
  • 9:07 - 9:10
    دەتوانیت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکەی لە پەیوەندی یەکانتدا
  • 9:10 - 9:12
    وە لە جۆری ژیانتدا
  • 9:12 - 9:14
    بەم شتانە، پێم وایە
  • 9:14 - 9:17
    دەتوانین کۆمەڵگە بگۆڕیین
  • 9:17 - 9:19
    لەبەر ئەوەی ئەگەر کەسانێکی باش ئەمە بکەن
  • 9:19 - 9:22
    دەتوانین پێناسەی کۆمەڵگە بگۆڕیین بۆ سەرکەوتن
  • 9:22 - 9:25
    وە دوور بین لە بیرۆکە سادەکان
  • 9:25 - 9:29
    کە ئەو کەسەی زۆرترین پارەی هەیە کاتێ دەمرێت براوەیە
  • 9:29 - 9:32
    بۆ پێناسەیەکی هەوسەنگ تر و قوڵتری
  • 9:32 - 9:36
    چۆنییەتی ژیانی باش
  • 9:36 - 9:38
    بیر و ڕام وایە
  • 9:38 - 9:40
    کە بیرەکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە
  • 9:40 - 9:43
    چەپڵە
Title:
نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین
Speaker:
Nigel Marsh
Description:

نیگڵ مارش دەڵێت وا باشترە کە هاوسەنگی کردنی کار و ژیان لە دەستی خاوەن کارەکەتدا بێت، مارش باس لە ڕۆژێکی نمونەیی دەکات کە تێیدا هاوسەنگی کراوە لە نێوان کاتەکانی کاری خێزان و کاری تایبەت و هەروەها پیشەشدا --- ئەو چەند جۆرە هاندانێکی بەهێز دەخاتە ڕوو تاکو ئەو هاوسەنگی - یە ڕوو بدات

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:44

Kurdish subtitles

Revisions