Return to Video

یەکێک لە قورسترین وشەکان بۆ وەرگێڕان.... کریستیان ئەپاڕتا

  • 0:09 - 0:13
    قورسترین وشە کە لەم دێڕەدا
    وەرگێڕانی بۆ بکەیت کامەیە؟
  • 0:14 - 0:15
    ''know'' ئاسانە بۆ وەرگێڕان.
  • 0:16 - 0:20
    ''pep rally'' لە زۆربەی
    زمان و کلتورەکاندا شتێکی هاوبەشی نییە،
  • 0:20 - 0:22
    بەڵام دەتوانیت خەمڵاندنی بۆ بکرێت.
  • 0:22 - 0:26
    بەڵام لێرەدا قورسترین وشە
    لەڕاستیدا بچوکترینیانە:''you''.
  • 0:27 - 0:28
    سادەو ئاسان دەربکەوێت،
  • 0:28 - 0:31
    زۆرجار ئەستەمە کە بە دروستی
    وەرگێڕان بۆ ''you'' بکرێت
  • 0:31 - 0:35
    بەبێ ئەوەی زانیاری تەواوت لەسەر
    ئەو بارودۆخە هەبێت کە تێیدا گوتراوە.
  • 0:36 - 0:40
    پێش هەموو شتێک، تا چەند شارەزای
    ئەو کەسەی کە قسەی لەگەڵدا دەکەیت؟
  • 0:41 - 0:44
    زۆر لە کلتورەکان چەندین ئاستی
    جیاوازی هەڵسوکەوتیان هەیە.
  • 0:44 - 0:45
    هاوڕێی نزیک،
  • 0:45 - 0:47
    کەسێک زۆر گەورەتر یانیش زۆر بچووکتر،
  • 0:47 - 0:48
    ڕێبوارێك،
  • 0:48 - 0:50
    سەرۆکێک. هەموویان
  • 0:50 - 0:52
    کەمێک جیاوازیان
    هەیە لە ڕووی بەکارهێنانی''you''.
  • 0:53 - 0:56
    لە زۆربەی زمانەکاندا، جێناو
    ئەو جیاوازیانە دەردەخات
  • 0:56 - 0:59
    بە هۆی جیاکردنەوەی T-V.
  • 1:00 - 1:01
    بۆ نموونە بە فەڕەنسی،
  • 1:01 - 1:05
    کاتێک لە خوێندنگە لەگەڵ هاوڕێکەت
    قسە دەکەیت دەڵێیت ''tu''،
  • 1:05 - 1:07
    بەڵام کاتێک لای مامۆستاکەتی دەڵێیت
    ''vous''.
  • 1:07 - 1:10
    تەنانەت پێشتر ئینگلیزیش
    هەندێک شتی وای هەبووە.
  • 1:10 - 1:12
    بیرتە لە کۆندا ''thou'' هەبوو؟
  • 1:12 - 1:15
    گەڵتەتان پێ نەیەت، لەڕاستیدا
    ئەوە جناوێکی نافەرمی بوو
  • 1:15 - 1:17
    بۆ ئەو کەسانەی
    کە لێتەوە نزیکن،
  • 1:17 - 1:20
    لە کاتێکدا ''you'' شێوەیەکی فەرمیو
    ڕێزدارانەتر بوو.
  • 1:20 - 1:22
    ئەو جیاکردنەوەیە نەما
  • 1:22 - 1:24
    کە زمانی ئینگلیزی بڕیاریدا
    لەمە بەدوا ببێت بە زمانێکی سادە.
  • 1:25 - 1:28
    بەڵام ئاستەنگی وەرگێڕانی وشەی''you''
    لێرەدا کۆتایی پێ نایەت.
  • 1:28 - 1:31
    لە زمانەکانی هاوسا یان کۆڕانا،
  • 1:31 - 1:34
    وشەی ''you''بە ڕەگەزی گوێگرەکەوە بەندە.
  • 1:34 - 1:38
    زۆر جاریش، بە ژمارەکانەوە بەندە
    ئایە یەک کەسە یان کۆمەڵێکە،
  • 1:38 - 1:40
    هەروەک لە زمانی ئەڵمانیدا هەمانە
    ''Du'' یان ''ihr.''
  • 1:41 - 1:42
    تەنانەت لە ئینگلیزیشدا،
  • 1:42 - 1:46
    لە هەندێک شێوەزاردا بە هەمان ڕێگە وشەکانی
    وەک''y'all'' یان ''youse'' بەکار دەهێنن.
  • 1:47 - 1:50
    هەندێک شێوازی کۆ،
    وەکو لە فەڕەنسیدا''vous''
  • 1:50 - 1:51
    هەروەها لە ڕوسیشدا"Вы"
  • 1:51 - 1:53
    بە هەمان شێوە بۆ کەسی تاکیش بەکارهاتوە
  • 1:53 - 1:57
    بۆ پیشاندانی ئەوەی کە کەسی
    ئاماژە پێکراو زۆر گرینگە،
  • 1:57 - 1:58
    هەروەک ئێمەی شاهانە.
  • 1:58 - 2:01
    تەنانەت لە هەندێک زماندا شێوەی تایبەتی
  • 2:01 - 2:04
    بۆ دەستنیشان
    کردنی دوو کەسی دیاریکراو هەیە،
  • 2:04 - 2:06
    وەکو زمانی سلۆڤێنیان''vida''.
  • 2:06 - 2:08
    ئەگەر ئەوەیان بەتەواوی ئاڵۆز نەبوبێت،
  • 2:08 - 2:13
    دەگونجێت کە هەڵسووکەوت، ژمارە و ڕەگەز
    هەموویان لەیەک کاتدا بێنە پێشت.
  • 2:14 - 2:17
    لە زمانی ئیسپانیدا، ''tu'' بۆ هەردووک
    ڕەگەزی تاکە،
  • 2:17 - 2:20
    ''usted'' یش شێوەیەکی فەرمییە
    بۆ هەردووک ڕەگەزی تاکە،
  • 2:20 - 2:23
    "vosotros" وشەیەکی نێرانەی نا فەرمی کۆیە،
  • 2:23 - 2:27
    "vosotras" یش وشەیەکی نافەرمی مێینەیە،
  • 2:27 - 2:30
    هەوەها "ustedes" فەرمیەوە بۆ هەردووک
    ڕەگەزی کۆیە.
  • 2:30 - 2:32
    هووو!
  • 2:32 - 2:33
    لەسەرو هەموو ئەوانەشەوە،
  • 2:33 - 2:34
    ڕەنگە وەک پشوودانێک بێت
  • 2:34 - 2:37
    کە زۆرجار هەندێک زمان جێناوی
    کەسی دووەم قوتدەدات.
  • 2:38 - 2:40
    وەکو زمانەکانی ڕۆمانی و پورتوگالی،
  • 2:40 - 2:43
    دەکرێت لە ڕستەکاندا جێناو لا ببردرێت
  • 2:43 - 2:46
    لەبەرئەوەی بەتەواوی ڕەچاوی
    بەکارهێنانی فرمانەکان کراوە.
  • 2:47 - 2:50
    هەروەها لە زمانەکانی کۆری، تاهی و چینی.
  • 2:50 - 2:53
    بەبێ گوێدان بە ڕێسا ڕیزمانیەکان،
    دەگونجێت جێناوەکان لا ببردرێت.
  • 2:54 - 2:55
    قسەکەرەکان پێیان باشترە
  • 2:55 - 2:58
    ئەو هەلە بە گوێگرێک بدەن کە
    جێناوەکا لە دەقەکەدا دەربهێنن
  • 2:58 - 3:02
    لەوەی کە جێناوێکی هەڵە بەکاربهێنن
    و توشی شەرمازاری ببن.
  • 3:02 - 3:05
    بۆیە ئەگەر تا ئێستا وەکو وەرگێڕ کارت کردوە
  • 3:05 - 3:08
    هەروەها توشی ئەو ڕستانە بوویت
    بەبێ بوونی هیچ ناوەڕۆکێک:
  • 3:08 - 3:09
    تۆ و تۆ، نەخێر تۆ نا، تۆ،
  • 3:09 - 3:13
    کاری تۆ ورگێڕانی 'you' بۆ خۆت''...
  • 3:13 - 3:14
    ئێ، بەهیوای بختێکی باش.
  • 3:15 - 3:18
    هەورەها بۆ وەرگێڕە خۆبەشەکان،
    هەرکەسێک کە ئەم ڤیدیۆیە بۆ چەند
  • 3:18 - 3:19
    زمانێکی جیاواز وەردەگێڕێت:
  • 3:20 - 3:22
    داوای لێبوردنتان
    لێ دەکەم!
Title:
یەکێک لە قورسترین وشەکان بۆ وەرگێڕان.... کریستیان ئەپاڕتا
Speaker:
کریستیان ئەپاڕتا
Description:

لێرە بینەری تەواوی وانەکە بن: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/one-of-the-most-difficult-words-to-translate-krystian-aparta

هەرچەند سادە دەربکەوێت، زۆرجار ئەستەمە بتوانیت وەرگێرانێکی دروست بۆ وشەی ''you'' بکەیت بێ ئەوەی هیچ زانیاریەکت هەبێت سەبارەی بەو بارودۆخەی کە وشەکەی تێدا گوتراوە.
کریستیان ئەپاڕتا باس لەو هۆکارە تایبەتانە دەکات کە بۆچی شتێکی قورسە، چەند نموونەیەکیشی لە چەند زمانێکی جیاوازەوە هێناوە.

وانەیەک لەلایەن کریستیان ئەپاڕتا، ئەنیمەیشن لەلایەن ئاڤی ئۆفێر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:00

Kurdish subtitles

Revisions