ئایا هەرگیزله نووسینگه‌ی پزیشكێك
بۆ چه‌ندین كاتژمێر دانیشتوویت
سەرەڕای هەبوونی ژوانێک
لە کاتێکی دیاریکراو؟
ئایا هوتێلێك ناونوسینهكهتی
ڕه‌تكردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕ بووه؟
ئایا ئه‌و گه‌شته ئاسمانییهكهت
هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه كه پاره‌یت بۆ دابوو؟
ئەمانە هەموو نیشانەی ناوتۆماركردنی زیاده‌ن
كردارێك كه كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان
كه زیاتر له توانای خۆیان بلیت ده‌فرۆشن
یاخود ناو تۆمار ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا زۆربه‌ی جار ده‌بێته
هۆی تووڕه‌بوونی كڕیاره‌كه،
ناوتۆماركردنی زیاده ڕووده‌دات چونكه
قازانج زیاد دەکات
لە کاتێکدا ڕێگە به كۆمپانیاكان ده‌دات
بۆ ئەوەی سەرچاوەکانیان باشتر بكه‌ن.
ئەوان دەزانن کە هەموو کەس
ئاماده نابێت له كاتی خۆی،
تۆماركردنیان،
و گەشتە ئاسمانییه‌كانیان،
بۆیە زیاتر له‌وه‌ی كه پێویسته پێشكه‌شی
بكه‌ن ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كان نموونه‌ی كلاسیكین
لانی كه‌م چونكه زۆر ڕووده‌دات.
ساڵانه نزیکەی 50,000 کەس
گه‌شته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌مه كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كان خۆیان
تووشی سه‌رسوڕمانیان ده‌كات،
كه ئامار بهكاردێنین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قاو
ده‌ق بزانن چه‌ند بلیت ده‌فرۆشن.
ئەمە کردارێکی ورده.
كه زۆر کەم بفرۆشن، كورسییه‌كانیان
له ده‌ست ده‌چێت.
كه زۆر بفرۆشن، و ئەوان سزا كه‌ی-
پاره، گه‌شتی به‌خۆڕایی، مانه‌وه
له هوتێل، و كڕیاری بێزاركه‌ر ده‌ده‌ن.
کەواتە ئەمە وەشانێکی ئاسانکراوە
کە چۆن حساباتەکانیان دەکەن.
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان به‌چه‌ند
ساڵێك زانیاری‌یان كۆكردۆته‌وه
دەربارەی ئەوەی کێ ئاماده ده‌بێت و كێ
ئاماده نابێت بۆ گەشتی ئاسمانی دیاریکراو
دەزانن بۆ نمونە
کە به ڕێگایەکی دیاریكراو،
ئەگەری ئاماده‌بوونی هه‌ر تاكێكی
کڕیار لە کاتی خۆیدا 90%ە.
بۆ ئه‌وه‌ی كرداره‌كه ئاسانتر بكه‌ین،
وادائەنێین کە هەموو کڕیارێک
بە ته‌نیا گەشت دەکات
نەک وەک خێزان یان گرووپ.
ئەوا ئەگەر 180 کورسی هه‌بێت له‌ناو
فڕۆکەکە و ئه‌وان 180 بلیت ده‌فرۆشن،
بە زۆری ئەنجام ئەوەیە کە 162
سەرنشین سواری فڕۆكه دەبن.
بەڵام، بێگومان، ڕه‌نگه ژماره‌یه‌كی
زیاتری سه‌رنشین سوار بن،
یان کەمتر.
ده‌كرێت هه‌ر به‌هایه‌ك بدۆزرێته‌وه
به‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت
دابەشکردنی دوو كه‌رتی.
كه ده‌گاته لوتكه له‌و ده‌ره‌نجامه‌ی
كه شیاوتر بێت.
با سەیری داهاتەکە بکەین.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی له هه‌ر كه‌سێك
كه بلیت ده‌بڕێت پاره وه‌رده‌گرێت
وله هه‌ر كه‌سێك كه گه‌شته‌كه‌ی
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه پاره له‌ده‌ست ده‌دات.
با بڵێین بلیتێک 250 دۆلاری تێدەچێت
و ناكرێت بۆ گه‌شتی داهاتوو بگۆڕدرێت.
و تێچووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شتی
سه‌رنشینێک 800 دۆلارە.
ئەم ژمارانە تەنیا بۆ
نمونەیه.
بڕی ڕاستەقینە زۆر جیاوازی هەیە.
کەواتە لێرە ئەگەر بلیتی زیاده
نه‌فرۆشیت، $45,000 به‌ده‌ست دێنیت.
ئەگەر 15 بلیتی زیادە بفرۆشیت و
بەلایەنی کەمەوە 15 کەس ئاماده‌نه‌بێت،
تۆ 48,750 دۆلار به‌ده‌ست دێنیت.
ئەمە له باشترین حاڵەتەكان.
لە خراپترین حاڵەتدا،
هەموو کەس ئاماده‌ده‌بێت.
15 سەرنشینە بەدبەختەکە ناتوانن گه‌شت
بكه‌ن و داهات ته‌نیا 36,750 دۆلار ده‌بێت.
ڕه‌نگه له‌وه كه‌متریش بێت گه‌ر
تەنها 180 بلیتت فرۆشتبێت.
بەڵام ئەوەی گرنگە تەنها ئەوە نیە کە
لە رووی داراییەوە باشه یان خراپ،
بەڵام تا چەند ڕووده‌دات ئه‌وه گرنگه.
کەواتە تا چه‌ند ئه‌گه‌ری
ڕوودانی هه‌ر كامیان هه‌یه؟
دەتوانین بە بەکارهێنانی
دابەشکردنی دووكهرتی بزانین.
لەم نموونەدا ئەگەری سواربوونی
195 سه‌رنشین به دڵنیایی
نزیکەی 0%ە.
ئه‌گه‌ری سواربوونی 184 سه‌رنشین
به دڵنیایی 1.11% هیه.
ئەم ئەگەرانە جارانی
داهاتی هەر کەیسێک بكه
هه‌موویان كۆبكه‌وه،
و پوختەکە کەم بكه‌وه لە قازانجەکانی
195 بلیتی فرۆشراو،
داهاتی چاوه‌ڕوانكراو له فرۆشتنی
195 بلیت به‌ده‌ست دێنیت.
بە دووبارەکردنەوەی ئەم ژماردنە
بۆ ژمارەیەکی جیاوازی بلیتی زیادە
كۆمپانیا فڕۆكهوانیهكه دەتوانێت ئەو
كۆمپانیا بدۆزێته‌وه كه ڕه‌نگه زۆرترین
داهات به‌ده‌ست بێنێت.
لەم نمونەیەدا ئەوە 198 بلیتە
کە لەوانەیە كۆمپانیا فڕۆكهوانیهكه
48,774 دۆلار پەیدا بکەن
نزیکەی 4000 زیاتر لەوه‌ی
شوێنگرتنی زیاده.
ئەوەش تەنها بۆ یەک گه‌شته.
ئه‌وه جارانی ملیۆنێك گه‌شتی هه‌ر كۆمپانیا
یه‌كی فڕۆكه‌وانی بكه له هه‌ر ساڵێكدا،
ئه‌و كاته شوێنگرتنی زیاده‌ش
به‌خێرایی زیادده‌كات.
بێگومان ژماردنی ڕاستەقینە
زۆر ئاڵۆزترە
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كان چەندین فاکتەر
به‌كارده‌هێنن بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ی وردتر
بەڵام دەبێت وا بكه‌ن؟
هەندێک مشت‌ومڕ دەکەن کە
شوێنگرتنی زیاده بێ ڕەوشتانهیه.
تۆدڵنیایی ده‌ده‌یته دوو کەس
بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان سه‌رچاوه.
بێگومان ئەگەر 100% دڵنیابیت
کەسێک ئاماده‌نابێت،
ئاساییه کە کورسیەکەیان بفرۆشیت.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ
تەنها 95% دڵنیا بیت؟
75%؟
ئایا ژمارەیەک هەیە كه دیاریی بكات كه‌ی
كاره‌كه نائەخلاقی و كه‌ی کرداری ده‌بێ؟