لە نێوان ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ دا،
شوێنەوارناسان پاشماوەی نەخۆشخانەیەکی
کۆنیان لە ئینگێلتەرا هەڵکەند.
لەوێدا، چەند ئێسکە پەیکەرێکیان دۆزیەوە.
دانەیەکیان تایبەت بوو بە
نێرێکی دەوڵەمەند
کە لە سەدەی یانزە و دوانزەدا ژیابوو
بە نەخۆشی گەڕ و گولی مردووە
لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵیدا.
چۆن هەموو ئەمانە دەزانین؟
تەنها بە لێکۆڵینەوە کردن لە سەر
ئێسکی کۆن؟
چەند سەدەیەک دوای مردنیش،
ئێسکەپەیکەر تایبەتمەندی وەهای هەیە
کە پێمان دەڵێت ناسنامەی کەسەکە کێ بووە.
بە بەکارهێنانی شێوازی نوێ،
دەتوانین ئەم تایبەتمەندیانە بدۆزینەوە.
ئەمە لقێکە لە زانست کە بە
زانستی ژیانی مرۆڤزانی ناسراوە.
کە بەهۆیەوە دەتوانین لە ئێسکە پەیکەری
دێرین تێبگەین و خاسیەتەکانی بزانین
هەروەها ڕووداوی گەورە کە کاریگەری لەسەر
هەموو مرۆڤایەتی هەبووە، دیاری بکەین.
کاتێک زانایان ئێسکە پەیکەرێک دەدۆزنەوە،
خاسیەتە سەرەتاییەکان وەکو،
تەمەن و ڕەگەز،
بە پێی شێوەکەی دەزانرێت،
کە بوونیاد و ڕووکەش و
قەبارەکەی دەگرێتەوە.
ئێسکی سەر سینگ
دوای تەمەنی ٢٥ ساڵی گەشە ناکات،
بۆیە ئێسکەپەیکەرێک کە ئەو ئێسکەی
گەشەی نەکردووە بە تەواوی
دەبێت لە ٢٥ ساڵ گەنجتر بێت.
هەروەها دەپی کەلەی سەر
تاکوو تەمەنی ٤٠ ساڵی گەشە دەکات،
هەندێک جار زیاتریش.
ئەمانە لەگەڵ چەند خاسیەتێکی وردیلە،
مرۆڤزانان دەتوانن تەمەنی
مردن دیاری بکەن.
هەروەها ئێسکەکانی
لەگەنە ڕەگەز دیاری دەکات.
لە ڕووی ژیانیەوە، لەگەنەی مێ فراوانترە،
بۆ ڕێگەدان بە منداڵ بوون،
بەڵام نێر تەسکترە.
هەروەها ئێسک نیشانەیە
بۆ نەخۆشی دێرێن.
نەخۆشی وەک کەمخوێنی کاریگەری
لەسەر ئێسک دەبێت.
بارودۆخی ددانیش نیشانەیە بۆ
بەدخۆراکی و خواردنی دیاریکراو،
کە هەندێک جار پەیوەندی بە هەژاری
یان دەوڵەمەندیەوە هەیە.
پڕۆتینێکی وەکو کۆلاجین
وردەکاری تریشمان بۆ دەردەخات.
ئەو هەوایەی هەڵی دەمژین،
ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە،
ئەو خواردنەی دەیخۆین
کاریگەری هەتاهەتایی دەبێت
لەسەر ئێسک و ددانمان
لە شێوەی ئاوێتەی کیمیایی.
لەم ئاوێتانە ڕێژەی دیاریکراوی
زڕتوخمی تێدایە.
زڕتوخمی جێگیر لەکۆلاجینی ئێسک
و ئێنامێڵی ددان جیاوازە
بە پێی ئەو شوێنەی لێی دەژیان و
چییان دەخوارد.
کەواتە لێکۆڵینەوەی ئەم زڕتوخمانە،
دەتوانین ڕاستەوخۆ بزانین ئەو کەسانە
چییان خواردووە و لە کوێ ژیاون.
هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو لە ژیاندا،
ئیسک بە بەردەوامی شێوەی دەگۆڕێت.
کەواتە ئەگەر یەکێک لە شوێنێکەوە بچێتە
شوێنێکی تر،
ئەو ئێسکانەی دوای ئەو جوڵەیە گەشە دەکات
کاریگەری ژینگەی دەوروبەری لەسەر
زڕتوخمەکان دەردەکەوێت.
واتە دەتوانین ئێسکە پەیکەر وەکو نەخشەی
کۆچکردن بەکار بهێنین.
بۆ نموونە، لە نێوان ساڵانی ١-٦٥٠ زایینیدا،
شاری مەزنی تیۆتیواکان لە مەکسیک
هەزاران کەسی تێدابووە.
زانایان سەیری ڕێژەی زڕتوخمەکانیان
دەکرد لە ناو ئینامێڵی ددان،
ئەوەش ڕوونی دەکردەوە لە تەمەنی
گەنجیدا چییان خواردووە.
بەڵگەی کۆچ کردنی گەورەیان هەبوو
بۆ شارەکە.
زۆربەیان لە شوێنێکی تر
لە دایکبووبوون.
بە لێکۆڵینەوەی زەمینی و
ئێسکە پەیکەری زیاتر،
دەتوانن بزانن ئەو کەسانە
لە کوێوە هاتوون.
ئەم کارەی تیۆتیواکان هەروەها نموونەیەکە
لەوەی کە زانایان چۆن
لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر
تەرمی قەبرستان،
دواتر جیاوازی و هاوبەشیان
دیاری دەکەن.
بەو زانیاریانە، ئەوان شارەزای
بیروڕا و کەلتوور،
هەڵسوکەوتی باو،
جەنگ،
هەروەها هۆکاری مردنیان دەبن.
لە ئێستادا ئەم ئامرازانە بەکاردەهێنین
بۆ ئەوەی بزانین چۆن
کۆچکردن و نەخۆشی،
شێوەی جیهانی سەردەم وەردەگرن.
تەنانەت شیکاری ناوکی ئەسیدی دەکرێت
لەو پاشماوانەی کە پارێزراون بە باشی.
زانیاریمان بداتێ کە چۆن نەخۆشی
وەکو سیل
پەرەیسەندووە لەو ساڵانەدا
بۆ ئەوەی چارەسەری باشتر
بدۆزینەوە بۆ خۆمان لە ئێستادا.
ئێسکە پەیکەری کۆن، زۆر زانیاریمان
پێ دەبەخشێت لەسەر ڕابردوو.
بۆیە ئەگەر پاشماوەکانت بمێنێتەوە،
دەبێت شوێنەوارزانانی داهاتوو
چی لێوە فێرببن؟