WEBVTT 00:00:07.123 --> 00:00:09.763 لەو دواییانەدا کاتێك کۆمەڵەیەك لە شوێنەوارناسەکان 00:00:09.763 --> 00:00:13.003 هەندێك پاشماوەی مرۆڤیان دۆزییەوە کە هی ١٥،٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو، 00:00:13.003 --> 00:00:15.293 هەڵسان بە دۆزینەوەیەکی بە بایەخ. 00:00:15.293 --> 00:00:19.122 ددانی ئەو مرۆڤە کۆنانە کون کون بوون. 00:00:19.122 --> 00:00:23.942 هۆکاری کلۆر بوونی ددانیان هەمان هۆکارەکانی ئەمڕۆن، 00:00:23.942 --> 00:00:28.124 میکرۆبە زۆر بچوکە دیاریکراوەکان کە لەناو دەمماندا دەژین. 00:00:28.124 --> 00:00:30.512 دوای لە دایکبوونمان، ئەم میکرۆبانەش لە دایک دەبن. 00:00:30.512 --> 00:00:34.313 ئێمە ئاساییانە لە دەمی دایکمانەوە وەکو منداڵە ساواکان هەڵیان دەگرین. 00:00:34.313 --> 00:00:35.924 کاتێك ددانەکانمان سەرهەڵدەدەن، 00:00:35.924 --> 00:00:39.943 ئەوان سروشتیانە دەست دەکەن بە دروستکردنی چەند کۆمەڵەیەك لە بەکتریا. 00:00:39.943 --> 00:00:41.194 پشت بەست بەوەی دەیخۆین، 00:00:41.194 --> 00:00:43.621 و بە دیاریکراوی چەند شەکر بەکاردێنین، 00:00:43.621 --> 00:00:48.493 هەندێک میکرۆبەکان دەتوانن بەڕێژەیەکی زۆر زیاد بکەن و ببنە هۆی کلۆری. 00:00:48.493 --> 00:00:52.343 سیستەمی خۆراکی کە ڕێژەیەکی شەکری بەرزی هەبێت دەبێتە هۆی تەقینەوەی بەکتریا 00:00:52.343 --> 00:00:55.994 کە پێی دەگوترێت گرێی گۆیی گۆڕاو لە ناو دەمماندا. 00:00:55.994 --> 00:00:58.874 وەکو مرۆڤەکان، ئەو ئۆرگانیزمە بچووکانە حەز بە شەکر دەکەن، 00:00:58.874 --> 00:01:03.306 وەکو پارچەی بنیاتنانی گەردیلەیی و سەرچاوەی وزە بەکاری دەهێنن. 00:01:03.306 --> 00:01:04.653 کاتێك بەکاری دەهێنن، 00:01:04.653 --> 00:01:07.944 بەکتریا بەرهەمە ناوەندییەکان پێک دێنێت لەسەر شێوەی ترشەکان، 00:01:07.944 --> 00:01:09.894 وەکو ترشی لاکتیك (ترشی شیر). 00:01:09.894 --> 00:01:13.144 گرێیە گۆییە گۆڕاوەکان بەرگری دەکەن لەو ترشانە، 00:01:13.144 --> 00:01:16.314 بەڵام بە داخەوە، ددانەکانمان ئەوە ناکەن. 00:01:16.314 --> 00:01:20.404 کاتێك ددانی هەر مرۆڤێك ڕووپۆشکراوە بە توێژاڵێکی پتەو، پارێزەری مینای ددان، 00:01:20.404 --> 00:01:22.803 ئەوە بۆ ترش گونجاو نییە. 00:01:22.803 --> 00:01:28.154 بە تێپەڕینی کات قەڵغانەکەی دادەخورێنێت، خوێیە کالسیۆمییەکەی دادەشۆرێت. 00:01:28.154 --> 00:01:31.575 بەهێواشی، ترش ڕێگە بۆ بەکتریا دەکاتەوە 00:01:31.575 --> 00:01:35.576 بەناو توێژاڵی دووەمی ددان پێی دەگوترێت کەڵبە. 00:01:35.576 --> 00:01:40.195 کاتێك خوێنبەرەکان و دەمارەکان لە ددانەکانماندا بە قوڵی لەناوەوە بەرگکراون، 00:01:40.195 --> 00:01:43.875 لەو قۆناغەدا، فراوانبوونی کلۆر بە ئازار نییە. 00:01:43.875 --> 00:01:46.045 بەڵام ئەگەر زیانەکە لەولای کەڵبەکە فراوان بوو، 00:01:46.045 --> 00:01:48.376 پێشکەوتنی هێرشە بەکتریاییەکە 00:01:48.376 --> 00:01:52.856 دەنێتە هۆی ئازارێکی سەخت دەمارەکان دەردەکەون. 00:01:52.856 --> 00:01:55.665 بەبێ چارەسەرکردن، دەکرێت تەواوی ددانەکە ژەهراوی ببێت 00:01:55.665 --> 00:01:57.346 و پێویست بە دەرهێنانی بکات 00:01:57.346 --> 00:02:00.586 هەمووی بەهۆی ئەو بەکتریا شەکر ویستانە. 00:02:00.586 --> 00:02:02.505 هەتا خواردنەکانمان زیاتر شەکر تێدا بێت، 00:02:02.505 --> 00:02:04.895 زیاتر ددانەکانمان لە مەترسیدا دەبن. 00:02:04.895 --> 00:02:09.826 ئەو پیاوانەی ئەشکەوت بە دەگمەن سەرقاڵ بوون بە مامەڵە شەکرییەکان، هەرچۆنێك بێت، 00:02:09.826 --> 00:02:11.977 کەواتە چی بۆتە هۆکاری کلۆری ئەوان؟ 00:02:11.977 --> 00:02:16.135 لە سیستەمە خۆراکیە پڕ گۆشتەکاندا، مەترسی گەشەکردنی کلۆری زۆر کەم بوو 00:02:16.135 --> 00:02:19.256 چونکە گۆشتی کەم چەوری ڕێژەیەکی زۆر کەم شەکر لەخۆ دەگرێت، 00:02:19.256 --> 00:02:22.285 بەڵام ئەوە هەموو شتێك نییە کە بابو باپیرانمان زوو خواردوویانە. 00:02:22.285 --> 00:02:27.285 پیاوانی ئەشکەوت بەهەمان شێوە سەوزە ڕەگییەکان، چەرەسات، و دانەوێڵەیان خواردووە 00:02:27.285 --> 00:02:29.830 کە هەموو ئەوانە کاربۆهیدرایت لەخۆ دەگرن. 00:02:29.830 --> 00:02:32.027 کاتێك ڕووبەڕووی ئەنزیمەکانی لیك دەبێتەوە، 00:02:32.027 --> 00:02:35.645 کاربۆهیدرایتەکان بۆ شەکری سادەتر شیدەبنەوە 00:02:35.645 --> 00:02:40.105 کە دەتوانن ببن ئالیك بۆ ئەو بەکتریا برسیانەی دەم. 00:02:40.105 --> 00:02:44.376 کەواتە سەرەڕای ئەوەی مرۆڤی کۆن شەکری کەمتریان خواردووە بە بەراورد بە ئێمە، 00:02:44.376 --> 00:02:47.392 ددانەکانیان بەرکەوتەیان لەگەڵ شەکر هەر هەبووە. 00:02:47.392 --> 00:02:50.666 هەرچەنە ئەوە ناگەیەنێت کە توانایان نەبووە چارەسەری کلۆریەکەیان بکەین. 00:02:50.666 --> 00:02:54.638 پاشماوە شوێنەواریەکان ئەوە نیشان دەدات کە نزیکی ١٤,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، 00:02:54.638 --> 00:03:00.549 مرۆڤەکان بەردی تیژکراویان بەکار هێناوە بۆ لابردنی چەند پارچەیەك لە ددانی خراپ بوو. 00:03:00.549 --> 00:03:02.917 هەروەها ئەوان هەڵکۆڵەری سەرەتاییان دروستکردووە 00:03:02.917 --> 00:03:06.018 بۆ لووس کردنی کونە زبرە جێماوەکان 00:03:06.018 --> 00:03:10.369 و مۆمی هەنگ بۆ پڕکردنەوەی کلۆریەکان وەکو ئەمڕۆ. 00:03:10.369 --> 00:03:13.387 ئەمڕۆ، ئێمە ژمارەیەکی زۆر تەکنیک و ئامێری کارامەمان هەیە، 00:03:13.387 --> 00:03:17.877 کە وەکو سامانە چونکە ئێمە پێویستە بە هەمان شێوە مامەڵە بکەین لەگەڵ زیانەکانمان، 00:03:17.877 --> 00:03:20.180 و شێوەکانی بەکارهێنانی شەکر. 00:03:20.180 --> 00:03:24.559 دوای شۆڕشی پیشەسازی، ڕێژەی توشبوونی مرۆڤ بە کلۆری ددان زیادی کرد 00:03:24.559 --> 00:03:27.308 چونکە لەناکاو پێشکەوتنی تەکنەلۆجیمان هەبوو 00:03:27.308 --> 00:03:31.209 کە وای کرد شەکری دووبارە بووەوە هەرزانتر بێت و دەست بکەوێت 00:03:31.209 --> 00:03:37.058 ئەمڕۆ، ٩٢% کەسە پێگەشتووە ئەمریکییەکان کلۆریان هەیە لە ددانەکانیان دا. 00:03:37.058 --> 00:03:39.947 هەندێك مرۆڤ زیاتر ئەگەری توشبوون بە کلۆری هەیە بەهۆی جیناتەوە 00:03:39.947 --> 00:03:42.998 کە ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازی تەواو، وەکو مینای ددانی لووستر، 00:03:42.998 --> 00:03:46.928 بەڵام زۆربەی تاوانەکە دەکەوێتە سەر بەکارهێنانی ڕێژەی زۆری شەکر. 00:03:46.928 --> 00:03:50.218 لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە رێگەی دیکەمان دۆزیەوە بۆ بچوک کردنەوەی کلۆری 00:03:50.218 --> 00:03:53.750 سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی وەرگیراو لە شەکر و نیشاستە. 00:03:53.750 --> 00:03:56.630 لە زۆربەی هەویرەکانی ددان و زۆربەی سامانەکانی ئاودا، 00:03:56.630 --> 00:03:59.328 ئێمە بڕێکی کەم لە فلۆرید بەکار دەهێنین. 00:03:59.328 --> 00:04:03.109 ئەوە ددانەکە بەهێز دەکات و هانی گەشەکردنی بلوری مینا دەدات 00:04:03.109 --> 00:04:06.470 کە پاڵپشتی بەرگری ددانەکە دەکات دژ بە ترش. 00:04:06.470 --> 00:04:08.020 کاتێك کلۆریەکە زیاد دەکات، 00:04:08.020 --> 00:04:11.909 ئێمە پڕکەرەوەی ددان بەکاردێنین بۆ پڕکردنەوە و داخستنی ناوچە توش بووەکە، 00:04:11.909 --> 00:04:13.989 ئەمە ڕێ دەگرێت لە خراپتر بوونیان. 00:04:13.989 --> 00:04:18.120 باشترین ڕێگە بۆ خۆ دوورخستنەوە لە کلۆری هەر کەمکردنەوەی بڕی وەرگیراوی شەکر 00:04:18.120 --> 00:04:20.151 و پاراستنی و خاوێندکردنەوەی ددانەکانە 00:04:20.151 --> 00:04:22.971 بۆ ڕزگار بوون لە بەکتریا و سەرچاوەکانی خواردنیان. 00:04:22.971 --> 00:04:24.900 ئەوەش شوشتنی ڕێکوپێکی ددانی پێویستە وەکو 00:04:24.900 --> 00:04:25.909 پاککردنەوە بە پەت، 00:04:25.909 --> 00:04:27.160 خۆپاراستن لە شەکر و 00:04:27.160 --> 00:04:28.003 نیشاستە و 00:04:28.003 --> 00:04:31.671 و خواردنە لکێنەرەکان کە کە دەلکێت بە ددانەکاتەوە لە نێوان ژەمەکاندا. 00:04:31.671 --> 00:04:36.050 بەهێواشی، ڕێژەی میکرۆبە شەکر- -ویستەکان لە ناو دەمتدا کەم دەبێتەوە. 00:04:36.050 --> 00:04:38.102 جیاواز لە پیاوانی ئەشکەوتی جاری جاران، 00:04:38.102 --> 00:04:41.950 ئەمڕۆ ئێمە زانیاری پێویستمان هەیە بۆ خۆ دوورگرتن لە کارەساتی کلۆری. 00:04:41.950 --> 00:04:43.700 تەنها پێویستە بەکاری بهێنین.