0:00:06.608,0:00:08.269 هەڵە تێگەشتنێکی باو هەیە 0:00:08.269,0:00:11.000 کە ئەگەر زۆر بە وریاییەوە[br]شتەکانت ڕێکبخەیت، 0:00:11.000,0:00:12.573 دەستەکانت بە پاکی بهێڵیتەوە، 0:00:12.573,0:00:15.727 یان بەوپەڕی وردەکارییەوە پلان[br]بۆ پشووی کۆتایی هەفتەت دانێیت، 0:00:15.727,0:00:19.152 لەوانەیە ئۆ سی دیت هەبێت، 0:00:19.152,0:00:24.129 ڕاستییەکەی ئۆ سیدی، کە کورتکراوەی نەخۆشی[br]بیری کەڵکەڵەپێکەری ڕەفتاری نابەجێپێکەرە، 0:00:24.129,0:00:26.348 نەخۆشییەکی دەروونی زۆر قورسە 0:00:26.348,0:00:28.623 کە زۆر جار هەڵەتێگەشتن[br]هەیە بۆی لە کۆمەڵگەدا و 0:00:28.623,0:00:31.739 لە نێو پسپۆڕەکانی بواری دەروونیشدا. 0:00:31.739,0:00:34.669 کەواتە با بە ڕاستکردنەوەی[br]چەند ئەفسانەیەک دەستپێکەین. 0:00:34.669,0:00:40.318 ئەفسانەی یەکەم: ڕەفتاری دووبارەبوو یان[br]نەریتی هاوتایە لەگەڵ ئۆ سی دی. 0:00:40.318,0:00:41.951 وەک ناوەکە ئاماژەی پێدەکات، 0:00:41.951,0:00:45.102 نەخۆشی بیری کەڵکەڵکەپێکەری ڕەفتاری[br]نابەجێکەر دوو بەشی هەیە: 0:00:45.102,0:00:50.106 بیرکردنەوە خۆسەپێنەر، وێنە، یان[br]بزوێنەرەکانی، ناسراون بە کەڵکەڵەپێکەوتن، و 0:00:50.106,0:00:53.413 هەروەها ڕەفتارە بەزۆر پێکراوەکانی[br]کەسەکە ناچار دەبێ بیکات 0:00:53.413,0:00:56.942 بۆ ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێکەی[br]ئەو بیرە کەڵکەڵەپێکەرە دروستی دەکات. 0:00:56.942,0:01:00.217 جۆرە ڕەفتارەکانی زۆرجار خەڵک[br]دەیبەستنەوە بە ئۆ سی دییەوە، 0:01:00.217,0:01:04.079 وەک زۆر شتنی دەست، یان زۆر[br]دڵنیابوونەوە لە شتەکان، 0:01:04.079,0:01:08.029 لەوانەیە نموونەی مەیلبوون بێت بۆ[br]بیری کەڵکەڵەپێکەر یان ڕەفتاری ناچاری 0:01:08.029,0:01:10.847 کە زۆرێکمان جار جار خوی ئەیەینێ. 0:01:10.847,0:01:16.264 بەڵام نەخۆشییە ڕاستەقینەکە زۆر لەوە[br]دەگمەنتر و وێرانکەرترە. 0:01:16.264,0:01:20.279 کەسەکانی تووشی ئەبن کۆنترۆڵێکی کەم یان[br]هیچ کۆنترۆڵیان نییە بەسەر بیری کەڵکەڵەپێکەر و 0:01:20.279,0:01:22.333 ڕەفتاری بەزۆر پێکەر، 0:01:22.333,0:01:24.108 کە زۆر لە کات دەبات و 0:01:24.108,0:01:28.405 کارەکەت، و قوتابخانە و[br]ژیانی کۆمەڵایەتیت لێتێک ئەیات 0:01:28.405,0:01:31.230 بە ڕادەیەک کە بێزارییەکی[br]زۆر دیارت بۆ دروست ئەکات. 0:01:31.230,0:01:36.506 ئەم پێوەرانەی ناسینەوە ئەوەنانەن کە[br]نەخۆشەکانی ئۆ سی دی جیا ئەکەنەوە 0:01:36.506,0:01:39.702 لەوانەی کە لەوانەیە تەنیا خۆیان[br]هەر بە وریاییەوە بجوڵێنەوە 0:01:39.702,0:01:42.488 یان زۆر حەز بە پاکی بکەن. 0:01:42.488,0:01:47.239 ئەفسانەی دووەم: نیشانەی سەرەکی[br]ئۆ سی دی زۆر دەست شتنە. 0:01:47.239,0:01:51.864 هەرچەندە دەست شتن باوترین وێنەی[br]ئۆ سی دییە لەناو کلتوری خەڵکدا، 0:01:51.864,0:01:55.718 بیری کەڵکەڵەپێکەر و ڕەفتاری بەزۆر پێکەر[br]دەکرێت چەندین شێوەی جیاواز وەرگرێت. 0:01:55.718,0:01:59.847 بیری کەڵکەڵەپێکەر دەکرێت وەک ترسی[br]پیسبوون یان نەخۆشکەوتن دەرکەوێت، 0:01:59.847,0:02:02.196 نیگەرانبوون لە ئازاردانی خەڵکی تر، 0:02:02.196,0:02:08.035 یان سەرقاڵبوون بە ژمارەکان، شێوەکان،[br]ڕەوشت، یان ناسنامەی سێکسی. 0:02:08.035,0:02:11.623 ڕەفتاری بەزۆر پێکەریش چەندین شێوە دەگرێت[br]لە زۆر پاککردنەوە یان دووبارە کردنەوە 0:02:11.623,0:02:14.938 بۆ ڕێکخستنی شت و مەک بە وریاییەوە، 0:02:14.938,0:02:18.534 یان ڕۆشتن بە شێوازێکی[br]پێشوەخت دیاریکراودا. 0:02:18.534,0:02:19.856 ئەفسانەی سێیەم: 0:02:19.856,0:02:24.857 کەسەکانی ئۆ سی دییان هەیە لەوە تێناگەن[br]کە بە شێوەیەکی نابەجێ دەجوڵێنەوە. 0:02:24.857,0:02:28.712 زۆرێک لە کەسەکانی ئۆ سی دیان هەیە[br]ڕاستییەکەی تێئەگەن لە پەیوەندی 0:02:28.712,0:02:32.729 نێوان بیری کەڵکەڵەپێکەر و[br]ڕەفتاری بەزۆر پێکەر. 0:02:32.729,0:02:35.358 نەتوانین بۆ خۆلادان لەم بیرکردنەوە و[br]هەڵسوکەوتانە 0:02:35.358,0:02:38.444 سەرەڕای ئاگاداربوون لەوەی[br]کە هەڵسوکەوتی نابەجێن 0:02:38.444,0:02:42.040 بەشێکە لە هۆکاری ئەوەی[br]بۆچی ئۆ سی دی هێندە بێزارکەرە. 0:02:42.040,0:02:44.489 توشبووانی ئۆ سی دی دەڵێن[br]هەست بە شێتبوون دەکەن 0:02:44.489,0:02:47.465 بەهۆی ئەزموونکردنی دڵەڕاوکێ[br]بەهۆی بیرکردنەوەی نابەجێوە و 0:02:47.465,0:02:50.836 قورسە بەلایانەوە کۆنترۆڵی[br]ڕەفتارە دڵەڕاوکێ ڕەوێنەرەوەکانیان بکەن. 0:02:50.836,0:02:53.371 کەواتە چی ئەبێتە هۆی ئۆ سی دی؟ 0:02:53.371,0:02:56.328 وەڵامە ناخۆشەکە ئەوەیە[br]کە بەڕاستی نایزانین. 0:02:56.328,0:02:58.765 بەڵام، چەند سەرەداوێکی گرنگمان هەیە. 0:02:58.765,0:03:02.236 ئۆ سی دی بە نەخۆشییەکی دەماری[br]زیندەیی دادەنرێت. 0:03:02.236,0:03:06.466 بە واتایەکی تر، توێژینەوەکان ئاماژەن[br]کە مێشکی توشبووانی ئۆ سی دی 0:03:06.466,0:03:10.228 بە شێوەیەک بەستراوە کە بەشێوەیەکی[br]دیاریکراو هەڵسوکەوت بکات. 0:03:10.228,0:03:12.701 توێژینەوەکان تیشکیان خستۆتە[br]سەر سێ بەشی مێشک 0:03:12.701,0:03:16.900 بەشێوەیەکی هەمەجۆر بەرپرسیارن لە ڕەفتاری[br]کۆمەڵایەتی و پلاندانانی ئاڵۆز، و 0:03:16.900,0:03:18.575 جوڵەی خۆویست، و 0:03:18.575,0:03:22.261 کاردانەوە سۆزی و پاڵپێوەنراوەکان. 0:03:22.261,0:03:24.089 بەشەکەی تری مەتەڵەکە 0:03:24.089,0:03:28.271 ئەوەیە کە ئۆ سی دی پەیوەندی هەیە[br]بە کەمی ڕێژەی سیرۆتۆنینەوە، 0:03:28.271,0:03:32.023 گەیەنەرێکی دەماری کە بۆ پەیوەندی[br]نێوان بەشە جیاکانی مێشکە و 0:03:32.023,0:03:34.594 یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی[br]پرۆسە هەستیارەکاندا، 0:03:34.594,0:03:37.417 وەک مەزاج، توڕەبوون، کۆنترۆڵکردنی[br]هێزە پاڵنەرەکان، 0:03:37.417,0:03:42.205 نوستن، ئارەزوی خواردن،[br]پلەی گەرمای لەش و ئازار. 0:03:42.205,0:03:46.728 بەڵام ئایا سیرۆتۆنین و چالاکییەکان لەم[br]بەشانەی مێشکدا سەرچاوەی ئۆ سی دی 0:03:46.728,0:03:51.227 یان نیشانەکانی هۆکارێکی نەناسراوی[br]ئەم نەخۆشییەن. 0:03:51.227,0:03:52.768 لەوانەیە ئەوە نەزانین 0:03:52.768,0:03:56.726 هەتا تێگەشتنێکی باشترمان [br]دەبێت بۆ مێشک. 0:03:56.726,0:04:00.254 هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە[br]چارەسەری باش هەیە بۆ ئۆ سی دی، 0:04:00.254,0:04:03.462 وەک دەرمان، کە سیرۆتۆنینی[br]مێشک زیاد دەکات 0:04:03.462,0:04:06.513 بە کەمکردنەوەی هەڵمژینی[br]لەلایەن خانەکانی مێشکەوە، 0:04:06.513,0:04:11.517 چارەسەری ڕەفتاری بە وردە وردە[br]کەمکردنەوەی هەستیاری نەخۆش بۆ دڵەڕاوکێکانیان، و 0:04:11.517,0:04:14.660 هەندێک جاریش چارەسەری[br]لێدانی کارەبا، 0:04:14.660,0:04:19.188 یان نەشتەرگەری، کاتێک ئۆ سی دی[br]بە ڕێگاکانی تر چارەسەر نابێت. 0:04:19.188,0:04:21.762 زانینی ئەوەی کە مێشکی خۆت[br]درۆت لەگەڵدا دەکات 0:04:21.762,0:04:26.000 لەکاتێکدا کە ناتوانیت بەرهەڵستی[br]فەرمانەکانی بکەیت زۆر وەڕسکەرە. 0:04:26.000,0:04:30.105 بەڵام بە زانیاری و تێگەشتن[br]هێزی داواکردنی یارمەتی یەت، و 0:04:30.105,0:04:31.750 توێژینەوەکانی داهاتوو لە مێشکدا 0:04:31.750,0:04:34.962 لەوانەیە دواجار ئەو وەڵامانە[br]دابین بکات کە بۆی دەگەڕێین.