گەورە بووم وەک کەسێکی ترسنۆکی شەرمن دەست نیشان کرام، بە لایەنی کەم وەک ۲۰ کەسی تر لە ژوورێکی هەمان قەبارەی ئەمە، زمانم دەگرت. بوێری دەکەیت دەستت بەرز بکەیتەوە؟ لەگەڵمان بەردەوامە، بەڕاستی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، چونکە کاتێک بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵدا دەکرێت، هەندێک کات هەست بە نەبوون دەکەین، یان بە گرینگیەوە ناماندوێنن. کاتێک لە خەڵکم دەڕوانی، بە نزیکەیی هەموو ئەو کارە بوو کە دەمکرد، سەرنجم دا، هەندێک کەس خوولیای ڕاکێشانی سەرنج و داننان بە بوونیان بوون. لە بیرت بێت، ئەو کات بچووک بووم. چیان کرد؟ ڕەنگە ئەوەی تا ئێستا جاروبار دەیکەین. باسی خۆمان دەکەین. بەڵام سەرنجی کەسانی دیم دا کە بیری ئاڵوگۆڕیان هەبوو. لە هەموو هەلومەرجێک، ڕێگەیەکیان دەدۆزیەوە تا باسمان بکەن و بیرۆکەی "ئێمە" دروست بکەن. بۆیە، بیرۆکەی من بۆ دووبارە وێناکردنەوەی دونیا سەیرکردنیەتی کاتێک هەمووان دەبین بە دروستکەری هەل لەگەڵ بەک تر و بۆ هەمووان. لە ئێستادا هەلی مەزنتر بوونی نییە یان بانگەوازی دەست بەکاربوون بۆ ئێمە لەوەی ببین بە هەل دروستکەر هەروەک ئەوانەی بەهرەکانیان پێکەوە بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەندی گشتی و شتانێک ئەنجام دەدەن ئێمە ناتوانین بە تەنها ئەنجامی بدەین. دەمەوێت دەربارەی ئەوە قسەتان بۆ بکەم، چونکە تەنانەت زیاتر لە بەخشین، تەنانەت زیاتر لە بەخشین، هەبوونی توانا بۆ ئەنجامدانی کارێکی زیرەکانەتر پێکەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەوەیە کە بەرزمان دەکاتەوە و دەکرێت زیاد بکات. بۆیە لێرە دانیشتووم. بەڵام دەمەوێت ئاماژە بە شتێکی دی بکەم: هەر یەکێک لە ئێوە لە شتێک لە کەسانی دی باشترن. بەم شێوەیە، بیردۆزی بەناوبانگ کورت دێنێت کە دەڵێت " ئەگەر تۆ لە ژوورێک زیرەکترین کەس بیت، تۆ لە ژوورێکی هەڵەدایت" (پێکەنین) کەواتە با باسی ئاهەنگێکی دوو ساڵ لەمەوبەری هۆڵیوود بکەم چاوم بەو خانمە ڕۆڵگێڕە ناسراوه کەوت، هەر زوو باسی بابەتێکمان کرد کە هەردووکمان خوولیامان بوو: هونەری گشتی. باوەڕێکی داگیرساوی هەبوو کە پێویستە هەموو باڵەخانە نوێیەکانی لۆس ئەنجلۆس هونەری گشتی هەبێت. خوازیاری گشتاندن بوو، و بەجۆشەوە دەستی پێ کرد، کێ لێرە خەڵکی شیکاگۆیە؟ بە جۆشەوە دەستی کرد بە باسکردنی پەیکەرە ئاوێنەییە بەرپەرچدانەوەیە شێوە لۆبیایەکەی پارکی Millennium ی کرد، خەڵک بۆ بینینی دەچن و بەرامبەر بەرپەرچدانەوەکانی بزە دەکەن، و بۆ چرکاندنی وێنە دەوەستن و لەگەڵ یەکدی سێڵفی دەگرن و پێدەکەنن. کە قسەی دەکرد، شتێک بە خەیاڵمدا هات. گووتم: " کەسێک دەناسم پێویستە بیبینیت. لە ماوەی دوو هەفتە لە San Quentin ەوە دێت. (پێکەنین) و هەمان خوولیای پڕ بەجۆشی تۆی هەیە کە پێویستە هونەر خەڵک کێش بکات و پەیوەندی لە نێوانیان دروست بکات." ئەو پێنج ساڵی بە گۆشەگیری بەسەر برد، چاوم پێی کەوت چونکە وتارێکم لە San Quentin دا، قسەڕەوان بوو بە سانایی بەرچاو دەبوو چونکە خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز بوو. هەموو ڕۆژێک، ڕاهێنانی پارێزی دەکرد. (پێکەنین) وابزانم لەو خاڵەدا هاوڕام بوو. گووتم: " دەکرێت ببێت بە هاوپەیمانێکی باوەڕپێنەکراو" تەنها ئەوە نییە. جەیمزیش هەیە ئەندازیاری تەلارسازە پڕۆفیسۆرە و ئارەزووی درووستکردنی نەخشی هونەری لە شوێنە گشتییەکان هەیە، و سازکردنی شوێن کاتێک بنکەی بازارکردنی بچوک و ڕێگاکانی دەرەوەی شارت هەیە کە بە هونەر شێوەڕێژ کراون، کاتێک خەڵک وێنە دەکێشن و هەندێک کات دێن بۆ ئاخافتن. لەو باوەڕەم هاوپەیمانی باش دروست بکەن. و بێگومان، وابوون. یەکدیان بینی. ئامادەیان کرد. لە بەردەم ئەنجومەنی شاری Los Angeles قسەیان کرد. ئەندامانی ئەنجومەن بە تەنها بڕیارەکەیان دەرنەکرد، نیوەیان چوونە خوارەوە و داوایان کرد دوای دانیشتنەکە لەگەڵیان بدوێن. سەرسورهێنەر، بە توانا و لێوەشاوە بوون. باوەڕ بەمە ناکەن. ئەوەی داوای دەکەم ڕەچاوی بکەن ئەوەیە کە چ جۆرە هەلدروستکەرێک دەبین، چونکە زیاتر لە سامان یان ناوبانگی مەزن یان پەیوەندییەکی زۆر، توانای ئێمەیە لە پەیوەندی گرتن لە لای لایەنێکی باش و دەرخستنی. و من ناڵێم ئەمە سانایە، و دڵنیام زۆرێک لە ئێوەش هەنگاوی هەڵەی ناوە دەربارەی ئەو کەسانەی دەتانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ بگرن، بەڵام ئەوەی دەمەوێت پێشنیاری بکەم ئەوەیە، ئەوە هەلێکە. دەستم کرد بە بیرکردنەوە لێی. کاتێک پەیامنێری گۆڤاری Wall Street، لە ئەوروپا بووم و دەبوو رووماڵی گۆڕانکاریەکان بکەم و ڕووکاری کارگێڕیە بازرگانیەکان، یاخود سیاسەت یان شێوازی ژیان. بۆیە پێویست بوو پەیوەندیم هەبێت لە دونیای زۆر جیاوازتر لە دونیای من، ئەگەر نا نەمدەتوانی ڕووکاری جیاواز دابنێم. سێیەمین، پێویست بوو چیرۆکەکە بنووسم بەشێوەیەک لە دیدگای خوێنەرەوە ببینرێت، بۆ ئەوەی ببینن ئەو خواستانە دەکرێت چۆن کاریگەری لەسەر ژیانیان هەبێت. هەل دروستکەرەکان ئەوە دەکەن. شتە سەیرەکە لێرەیە: بە پێچەوانەی زیادبوونی ڕێژەی ئەمریکییەکان کە کار دەکەن، دەژین و یاری لەگەڵ خەڵکدا دەکەن ڕێک هاوشێوەی ئەوان بیر دەکەنەوە چونکە ئەو کات دەبین بە کەسێکی رەق و پەڕگر، هەل دروستکەرەکان چالاکانە بە شوێن هەلومەرجی کۆبونەوە بە کەسانی پێچەوانەی خۆیان دەگەڕێن. هەروەها پەیوەندی دروست دەکەن، چونکە ئەم کارە دەکەن، پەیوەندی باوەڕپێکراویان هەیە کە دەتوانن گرووپێکی گونجاو بێنن و ڕاهێنانیان پێ بکەن بۆ باشتر و خێراتر چارەسەری کێشەکان و هەلی زیاتر بەدەست بهێنن. بەهۆی جیاوازییەکانەوە بە کەم سەیر ناکرێن، بەڵکو سەرسامیانن و ئەمە گۆڕانێکی مەزنی هزرە، و کاتێک هەستی پێ دەکەیت، دەتەوێت زیاتر ڕووبدات. ئەم جیهانە بانگهێشتمان دەکات بۆ بوونی هزرێکی یەکگرتوو، باوەڕم بە ئەنجامدانی هەیە. لە کاتێکی ئێستادا زۆر گرینگە. بۆچی ئێستا گرینگە؟ چونکە شتی نوێ دەکرێت دابهێنرێت وەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ماددە بێهۆشکەرەکان و کۆکردنەوەی زانیاری، و دەکرێت لە لایەن کەسانی زیاترەوە دابهێنرێت و بە ڕێگەی هەرزانتر بۆ مەبەستی ئامانجی سوودمەدنتر هەروەک هەموو ڕۆژێک لە هەواڵەکان دەیزانین، دەکرێت بۆ کاری مەترسیدارتر بەکاربهێنرێت. بانگهێشتی هەر تاکێک لە ئێمەیە، بۆ بەرزکردنەوەی ستایش کردنمان. بەڵام کێشەیەک هەیە، تەنها هەلی یەکەم نییە کە بۆ کەسێکی دی دروست دەکەی بەڵکو لەوانەیە مەزنترین کار بێت ئەنجامی بدەیت، وەک تاکێک یاخود دامەزراوەیەک. ئەمە دوای بە دەستهێنانی ئەزموون و دروستکردنی باوەڕە بە یەکدی. ئەوە شتە چاوەڕوان نەکراوەکەیە کە لە دواییدا دروستی دەکەیت هەرگیز بە خەیاڵتدا نەدەهات. بۆ نموونە، مارتی هاوژینی ئەو خانمە ئەکتەرەیە کە ئاماژەم پێدا، کاتێک ڕاهێنانیان دەکرد سەیری دەکردن، و بە زوویی قسەی لەگەڵ واڵی کرد، هاوڕێکەم کە لە گۆشەگیریدا گیری خواردبوو. دەربارەی ڕاهێنانی ڕێژمەکە. بیری کردەوە، یاریگای تۆپی تێنسم هەیە. ئەو کوڕە دەکرێت فێری بێت زۆربەی ئەوانەی لەوێ کاریان دەکرد ئەندامی یانەکەی منن. گەشتیاری هەمیشەین. دەتوانن لە ژووری هوتێلەکانیان ڕاهێنان بکەن، هیچ کەلوپەلێک بەردەست نییە. بەم شێوەیە واڵی کاری دەست کەوت. نەک تەنها ئەوە، چەند ساڵێک دواتر وانەی یاری تێنسی دەگووتەوە. چەند ساڵێک دواتر، وانەی بە مامۆستایانی تێنس دەگووتەوە. پێشنیارم ئەوەیە، کاتێک پەیوەندیت لەگەڵ خەڵکی دەوروبەر لەسەر بناغەی خولیا و چالاکی هاوبەش بێت، ڕادێیت لە دۆزینەوەی ئەو شتانەی لە داهاتوو ڕوودەدەن بە بڕوای من، ئەوەیە بە شوێنیدا دەگەڕێین. بە ڕووی ئەو هەلانە دەکرێینەوە، لەم ژوورەدا، کەسانی چالاک لە بواری تەکنەلۆژیادا هەن، کلیلی بە کارخەری بێهاوتا تایبەتی بۆ ئەنجامدانی ئەمە، بۆ بەرەو پێش چوونی پڕۆژە و کارەکان. کەواتە ئەمەیە کە داواتان لێ دەکەم. سێ سیفەتی هەل درووستکەرت بیر بێت. هەل دروستکەرەکان هێزەکانیان بەرز دەکەنەوە و دەبن بە گۆڕانخواز. دەچنە نێو دونیایەکی جیاواز لە دونیای خۆیان باوەڕ بە خۆن و گۆڕانکارییەکان دەبینن، پەیوەندی دەبەستن بۆ گەیشتن بە خاڵە ئیلهام بەخشەکان و خولیا هاوبەشەکان. کەواتە ئەوەی داوای دەکەم ئەوەیە، جیهان برسییە. بە تەواوی باوەڕم بە یەکەم ئەزموون هەیە، دونیا پێویستی بە ئێمەیە بۆ ئەوەی وەک هەل دروستکەر یەک بگرین بۆ بەرجەستە کردنی ئەو هەڵسوکەوتانە وەک بەشێک لە ئێوە کردوویەتی، دەزانم یەکەم ئەزموون، بۆ ئەوەی جیهان بە شێوەیەکی دی وێنا بکەین، کاتێک باشترین تواناکانمان بە یەکەوە بەکاردەهێنین زۆرجاریش بۆ بە دەست هێنانی شتی مەزتر پێکەوە. لە جێگەی ئەوەی بە تەنها ئەنجامی بدەین. تەنها بیرت بێت، هەروەک "Dave Liniger" جارێک گووتی، " ناتوانی سەرکەوتوو بیت لە کاتی چوونت بۆ ئاهەنگێکی پڕ لە خواردن بە تەنها چەنگاڵێک" )پێکەنین( زۆر سوپاس. سوپاس. (چەپڵەلێدان)