‎ئەوەی تۆ سەیری دەكەیت ‎ئەوە هەندێک تیشکی ئێکسی سەیر نییە. ‎لە ڕاستیدا ئەوە بەچكە ماسی زەردی تانگە ‎لە تەمەنی دوو مانگیدا. ‎هەروەها تۆ بیرت لە منداڵیت کردەوە ‎نامۆ بوو. ‎بەڵام ئەمە هەمان ماسییە کە گەورە بووە، ‎دانیشتوویی جوانی کەناری مەرجانی زەریای هیندی و هێمنن ‎و یەکێکە لە بەناوبانگترین ماسیە دیلەكان بۆ حەوزی ماسی ئاوی سوێر. ‎لە ٢٧،٠٠٠ جۆری ماسی ناسراو، زیاتر لە چارەكێكیان ژیانیان لەسەر مەرجانی دەریاكانە کە کەمتر لە %١ ی ڕووی زەوی پێک دەهێنێت. بەڵام پێش دانان لەم ژینگە هەمەجۆرە خولگەییە، ‎ماسی دەریایی مەرجانی ساوا بە سەختی ڕووبەڕووی پرۆسەی گەورەبوونی خۆیان دەبنەوە، ‎گۆڕانکارییەكی سەخت، و گەشتی كاتی ژیان ‎پێش ئەوەی ئەو گردی دەریاییە بدۆزنەوە کە بە ماڵ ناو دەبرێت. ‎سوڕی ژیان بۆ زۆربەی ئەو ماسیانە کاتێک دەستپێدەکات کە باوانیان هێلکە و تۆوی خۆیان دەڕژێنن بۆ ناو ستونی ئاوەكە. دەکرێت ئەمە ڕۆژانە، وەرزی، یان ساڵانە بە پێی ڕەگەزەكان ڕوو بدات، ‎بە گشتی دوای شێوازی هەڵكشان و داكشانی مانگی یان وەرزی دەكەوێت، جێدەهێڵدرێن بۆ چارەنووسیان، هێلکە پیتێنراوەکان بە تەوژم رادەماڵرێن، ‎هەروەها ملیۆنان كرمۆكەی ساوا هەڵدەهێنرێت بۆ ناو جیهان. ‎کاتێک یەکەم جار دەردەکەون ‎كرمۆكەكان بچووک و لاوازن. هەندێکیان ڕیشووە کەوانەیان نییە و پێویستیان بە ئۆکسجینە ‎ڕاستەوخۆ لە ئاوەوە ‎لە ڕێگەی پێستە تەنک و كلێنسیەكەیانەوە. لەوانەیە سەرئاوکەون لە هەر شوێنێکی ستوونی ئاوەکە بۆ چەند خولەکێک بۆ مانگێک، ‎هەندێک جار هەزاران میل ڕادەماڵرێن ‎لە زەریای گەورەدا، ‎دوور لە ئەو سەردەریایانەی کە ئەوان لێی لە دایک بوون. بەدرێژایی ڕێگەکە، پێویستە بە سەرکەوتوویی خۆیان بە دووربگرن لە ڕاوکردن، ‎خواردنی دەستدەکەوێت، و سەر شەپۆلی گونجاو دەبێت بۆ دۆزینەوەی ژینگەیەکی گونجاو، ‎کە لەوانەیە ببێتە دەرزییەک لە کەلەبەرێکی گەورەی زەریادا. ‎کەواتە، چۆن ئەم کارەیان کرد؟ ‎تا ئەم دواییانەش، زیندەوەرناسانی دەریایی پێیان وابوو بەزۆری ماسی كرمۆكەی بە نادیاری ڕادەماڵرێن، بەهۆی شەپۆڵی زەریا ‎پەرش دەبن بەرەو شوێنێكی دوور. ‎بەڵام لە 20 ساڵی ڕابردوودا ‎توێژینەوەی نوێ پێشنیاری کردووە ‎ئەو كرمۆكانە لەوانەیە وانەبن وەك ئەوەی ئەوەنە بێ دەرەتان دەرئەكەون، ‎و توانایان هەیە چارەنووسی خۆیان لە ناو پولەكەكانی خۆیاندا دیاری بکەن ‎بۆ ئەوەی شانسی مانەوەیان زیاد بکەن. ‎زۆرجۆر لە كرمۆكەكان لەپڕ ئەبنە مەلەوانێكی بەهێز، ‎و دەتوانن بە ستونی لە ستوونی ئاودا بجولێت تا جێگای خۆیان بكەنەوە لە ئاوە جیاوازەكان و شەپۆڵەکان هاوکاریان دەکەن. لەوانەیە ‎ئەم ماسیانە باشترین ڕێگەكان هەڵبژێرن بەرەو ماڵە كۆتاییەكانیان. ‎كاتێك بەدوای ئەو ماڵانەدا دەگەڕێن، بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە کرمۆکەی ڕابەر لە ڕێگەی چەندین سیستەمی هەستەوەری ئاڵۆز، ‎هەردوو بۆن و دەنگ دیاری دەکات. بە تایبەتی، ‎بۆن، ڕێگە بە كرمۆكە دەدات بۆ دیاریكردنی جیاوازییەكان لە نێوان ژینگەکان، ‎تەنانەت لە نزیک مەرجانەی دەریاییش، ‎یارمەتیان دەدات بە ڕێنماییکردنیان بەرەو شوێنێكی باشتر بۆ پێگەیشتووان، ‎زۆریان بەرەو ناوچەی دوور لە خۆیانەوە سەردەکەون ‎چەند میلێک دوورن لە شوێنی لەدایک بوونەکەیان. ‎بەڵام هەندێک بۆن بەکار دەهینن ‎لەگەڵ نیشانەی هەستەوەری تر ‎بۆ گەڕانەوە بەرەو ئەو سەری دەریایانەی ‎کە لێی لە دایک بوون، ‎تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی چەندین مانگیش لە قۆناغی كرمۆكەیدا بمێنێتەوە. ‎کەواتە، چی ڕوودەدات کاتێک كرمۆكەیەك مەرجانی دەریایی گونجاو بدۆزێتەوە ؟ ‎ئایا هەموو مەترسیەکان لە یەک بازدان لە ستوونی ئاوەکە، ‎بەهیوای ئەوەی لە خاڵی ڕاست دا بنیشێنەوە بۆ جێگیر بوون، هەرووها گۆڕا ن بۆ پێگەیشتوو؟ ‎بە تەواوەتی نا. ‎لە جیاتی ئەوە، كرمۆكە وا دەردەکەوێت زیاتر لە سیستەمی هەڵواسیندا بن. ‎كرمۆكەكان لە ستوونی ئاوەکە دابەزن بۆی لە ژێرەوە مەرجانی دەریاییەكە بپشکننن. ‎ئەگەر رەوش باش نەبێت، دەتوانن بازبدەنەوە سەرەوە ‎بۆ ناو بارستەی ئاوی بەرزتر، ‎چانسێکە کە ئەو دەریای ئەیدۆزنەوە گونجاوتر بێت. ‎بەڵام ئەمە ئەو خاڵەیە کە زانیاری ئێمە کۆتایی پێدێت. ‎ئێمە جووڵە جوگرافییەکان نازانین ‎لە تاكێکی كرمۆكەوە بۆ زۆربەی جۆرەکان. ‎هەروەها نازانین کام نیشانەی ژینگەیی و ڕەفتاربەکار دەهینن ‎بۆ چوونە سەر ئەو دەریایانەی کە ناوی دەنێن ماڵ. بەڵام ئێمە دەزانین ئەم گەشتکەرە بچووکانە ‎لە بوونەوەرە لاواز و بێدەسەڵاتەكان زیاترن ‎زانست جارێک بڕوای پێکردن. نهێنیی ‎ژیانی ماسی ساوا ‎بە شێوەیەکی زۆر نادیار ماوەتەوە بۆ ئێمە، ‎سەرکێشیە نەناسراوەكان چاوەڕێی وتن دەکەن.