1 00:00:00,921 --> 00:00:02,918 ئەمە مامى باوكمە 2 00:00:02,918 --> 00:00:05,936 برا بچوکەکەی باپیرم 3 00:00:05,936 --> 00:00:07,902 ناوی جۆ مەکێنا بوو 4 00:00:08,142 --> 00:00:13,089 مێردێکی گەنج و یاریزانێکی باسکەی نیمچە پیشەگەر بوو 5 00:00:13,089 --> 00:00:16,417 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوەی نیویۆرک بوو 6 00:00:17,407 --> 00:00:20,007 مێژووی خێزانەکە دەریدەخات کە حەزی لە پیشەکەی بووە، 7 00:00:20,007 --> 00:00:23,542 ئيتر لە سالَى 1938، لەڕۆژيَكى پشوويدا 8 00:00:23,542 --> 00:00:26,319 خۆى تەرخان كرد وەک چاودێرى فەرمانگەكە بمێنێتەوە. 9 00:00:27,019 --> 00:00:31,218 بۆ ئەوەى سوودێكى هەبێت ئەو رِۆژە دەستى كرد بە پۆليش كردنى هەموو مسەكان، و 10 00:00:31,218 --> 00:00:34,612 پليكانەكانى ئۆتۆمبيلى ئاگر كوژيَێەرەوەكە، كەرەستەى ناو فەرمانگەکە، 11 00:00:34,612 --> 00:00:36,957 وە يەكێك لەسەرە سۆندەكان، 12 00:00:36,957 --> 00:00:39,465 كە پارچەيەك ئاسنى گەورە بوو 13 00:00:39,465 --> 00:00:43,074 لە تاقێك كەوتە خوارەوە و بەرى كەوت. 14 00:00:43,574 --> 00:00:47,382 پاش چەند رِۆژيَك، شانى دەستى كرد بە ئازار. 15 00:00:47,382 --> 00:00:48,992 پاش دوو رِۆژ، تاى لێهات. 16 00:00:50,656 --> 00:00:53,141 تاكەی هەر بەرز دەبووەوە 17 00:00:53,141 --> 00:00:55,091 خێزانەكەى چاودێرى دەكرد، 18 00:00:55,091 --> 00:00:59,393 بەڵام هەر چى دەكرد گۆڕانكارى دروست نەدەكرد، و کاتێک پزيشكەكەيان هێنا، 19 00:00:59,393 --> 00:01:01,679 ئەويش چى دەكرد چارەى نەبوو. 20 00:01:02,149 --> 00:01:05,460 تەكسييەكيان گرت و برديان بۆ نەخۆشخانە. 21 00:01:05,911 --> 00:01:09,905 پەرستارەكان دەست بە جێ ناسييانەوە كە هەوکردنی بەکتریایی هەیە، 22 00:01:09,905 --> 00:01:14,061 كە لەو كاتەدا پێیان دەگووت " ژەهراوى بوونی خوێن" 23 00:01:14,061 --> 00:01:16,174 وە هەر چەندە ڕەنگە نەيانگووتبێت، 24 00:01:16,174 --> 00:01:18,031 بەڵام دەستبەجێ دەيانزانى. 25 00:01:18,031 --> 00:01:21,430 هيچ لە دەسەڵاتيياندا نەبوو بيكەن 26 00:01:21,770 --> 00:01:24,788 هيچ دەسەڵاتێكيان نەبوو چونكە ئەو شتانەى ئێستا 27 00:01:24,788 --> 00:01:27,437 بۆ چارەسەرى بەکتریا بەكارى دەهێنين هێشتا نەبوون 28 00:01:27,737 --> 00:01:31,173 یەکەم تاقی کردنەوەی پەنسیلین یەکەم دژە بەکتریا 29 00:01:31,173 --> 00:01:33,843 سێ ساڵى مابوو. 30 00:01:33,843 --> 00:01:38,547 ئەو كەسانەى تووشی میکرۆب دەبوون ئەگەر بەختیان هەبووایە چاک دەبوونەوە، 31 00:01:38,547 --> 00:01:40,042 یان دەمردن. 32 00:01:40,322 --> 00:01:42,411 مامى باوكم بەختەوەر نەبوو. 33 00:01:42,411 --> 00:01:45,708 هەفتەيەك لە نەخۆشخانە مايەوە، لەرزى لێدەهات، 34 00:01:45,708 --> 00:01:47,566 وشك بووبووەوە و ورِێنەى دەكرد، 35 00:01:47,566 --> 00:01:50,468 بێ هۆش بوو و ئەندامەكانى لەشى لە كار كەوتن. 36 00:01:50,468 --> 00:01:52,604 هێندە دۆخەكەى بێ هيوا بووكە 37 00:01:52,604 --> 00:01:57,234 كە هاوپيشەكانى بەڕیز وەستابوون خوێن بدەن 38 00:01:57,234 --> 00:02:01,097 بە هيواى ئەوەى خوێنە ژەهراوييەكەى ڕوون بكەنەوە 39 00:02:01,497 --> 00:02:04,603 هیچ شتێک سوودی نەبوو. گیانی لەدەستدا. 40 00:02:05,143 --> 00:02:07,705 تەمەنى سى ساڵ بوو. 41 00:02:08,115 --> 00:02:10,088 ئەگەر تەماشاى رِابردوو بكەيت، 42 00:02:10,088 --> 00:02:13,362 دەبينيت زۆربەى كەسەكان بە هەمان شێوەى مامى باوكم مردوون 43 00:02:13,362 --> 00:02:16,032 زۆربەى كەس بە هۆى نەخۆشى شێرپەنجە و دڵەوە نەمردوون، 44 00:02:16,032 --> 00:02:20,120 ئەو نەخۆشييانەى ئەمرِۆ لە رِۆژئاوادا بەهۆى شيَوازى ژيانەوە دووچارى دەبين 45 00:02:20,490 --> 00:02:24,229 بەو نەخۆشييانە نەدەمردن چونكە هێندە نەدەژيان 46 00:02:24,229 --> 00:02:26,225 تا تووشى ببن 47 00:02:26,225 --> 00:02:28,338 بە برين دەمردن – 48 00:02:28,338 --> 00:02:30,823 گایەک برينداری دەکردن، 49 00:02:30,823 --> 00:02:32,727 لە مەيدانى شەڕدا تەقەيان لێدەكرا، 50 00:02:32,727 --> 00:02:36,465 لە يەكێك لە كارگە نوێيەكانى شۆڕشی پيشەسازيدا وورد دەبوون و 51 00:02:36,465 --> 00:02:39,846 زۆربەی کاتیش هەوکردنی بەکتریایی، 52 00:02:39,846 --> 00:02:43,352 کە ئەوەی تەواودەکرد کە ئەو برینانە دەستیان پێکردبوو. 53 00:02:44,492 --> 00:02:48,024 هەموو ئەوانە گۆڕان کاتێک دژەبەكتريا پەيدابوو. 54 00:02:48,599 --> 00:02:52,198 لەپڕ ئەو بەکتریایانەی دەبوونە هۆى مردن 55 00:02:52,198 --> 00:02:55,588 بوون بە شتێک کە بە چەند رۆژێک باش ئەبوویتەوە لێیان. 56 00:02:55,588 --> 00:02:58,630 وەك موعجيزە وابوو 57 00:02:58,630 --> 00:03:04,954 وە لەو كاتەوە لە ناو سەردەمی ئاڵتوونی دەرمانە موعجيزەكاندا دەژين. 58 00:03:05,294 --> 00:03:09,241 ئێستاش خەریکە دەگەینە کۆتایی ئەو سەردەمە. 59 00:03:09,241 --> 00:03:14,303 مامی باوکم لە کۆتا ساڵەکانی سەردەمی نەبوونی دژەبەکتریادا مرد. 60 00:03:14,303 --> 00:03:19,457 ئەمڕۆ لەسەر لێواری سەردەمی دوای دژەبەکتریا وەستاوین، 61 00:03:19,457 --> 00:03:23,219 لە سەرەتاى رِۆژانێكين كە دەکرێت هەوكردنێکی بەکتریایی سادە 62 00:03:23,219 --> 00:03:27,928 وەك ئەوەى جۆ هەيبوو جارێکی تر خەڵك بكوژێت. 63 00:03:28,884 --> 00:03:32,015 لە رِاستيدا، خەریکە خەڵك دەكوژێت. 64 00:03:32,785 --> 00:03:35,618 خەڵک بەهۆی دیاردەیەکەوە بەهۆی هەوکردنی بەکتریایەوە گیان لەدەست دەدەن 65 00:03:35,618 --> 00:03:37,961 كە پێي دەگووترێت بەرگری بۆ دژەبەكتريا. 66 00:03:38,381 --> 00:03:40,119 بە كورتى، بەم شێوەيە كار دەکات. 67 00:03:40,119 --> 00:03:45,091 بەكتريا لە دژى يەكتر بۆ خواردن و سەرچاوە کێبڕکێ دەكەن 68 00:03:45,091 --> 00:03:49,758 لە ڕێگەی درووستکردنی ماددەی کووشندە کە دژی یەکتر درووستی دەکەن. 69 00:03:49,758 --> 00:03:52,103 بەكترياى تر، بۆ بەرگرى كردن لە خۆيان، 70 00:03:52,103 --> 00:03:55,354 بەرگرى دژى ئەو هێرشە بەرهەم دێنن 71 00:03:55,354 --> 00:03:57,676 كە يەكەم جار دژەبەكتريامان دروست کرد، 72 00:03:57,676 --> 00:04:01,878 ئەو ماددانەمان بردە تاقيگە و ماددەی خۆمانمان لێ بەرهەم هێنان، و 73 00:04:01,878 --> 00:04:06,336 بەکاریاکانیش بەهەمان شێوەی سرووشتی خۆیان وەڵامی هێرشەکانیان داینەوە. 74 00:04:07,674 --> 00:04:09,898 دواتر ئەمە ڕوويدا: 75 00:04:10,098 --> 00:04:13,488 پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ بڵاوكرايەوە، 76 00:04:13,488 --> 00:04:18,619 وە لە ١٩٤٥ بەرگرییەکی فراوان بۆ پەنسلین پەيدا بوو 77 00:04:18,619 --> 00:04:21,568 ڤانكۆمايسين لە سالَى ١٩٧٢ پەيدابوو، 78 00:04:21,568 --> 00:04:24,668 بەرگرییەکەی لە ١٩٨٨. 79 00:04:25,028 --> 00:04:27,150 ئیمیپێنیم لە ١٩٨٥، 80 00:04:27,150 --> 00:04:29,922 بەرگرییەکەی لە ١٩٩٨. 81 00:04:30,192 --> 00:04:33,860 داپتۆمايسين، يەكێك لە دەرمانە هەرە نوێيەكان، لە ساڵى ٢٠٠٣ و 82 00:04:33,860 --> 00:04:38,225 بەرهەڵستی بۆی تەنها دواى ساڵيَك، لە ٢٠٠٤. 83 00:04:38,575 --> 00:04:42,335 ماوەى ٧٠ ساڵ يارى بازبازێنمان كرد 84 00:04:42,335 --> 00:04:45,261 دەرمانى ئێمە و بەرگری ئەوان 85 00:04:45,261 --> 00:04:48,906 دەرمانێكى تر، و دووبارە بەرهەڵستی - 86 00:04:48,906 --> 00:04:51,217 وە ئێستا يارييەكە خەریکە كۆتايي دێت. 87 00:04:51,437 --> 00:04:54,797 بەكتريا هێندە زوو بەرگرى لە دژی دەرمانەكان بەرهەم دێنيَت 88 00:04:54,797 --> 00:04:59,522 کە کۆمپانیاکانی دەرمان بڕیاریان داوە کە درووستکردنی دژەبەکتریا لە قازانجیان نییە 89 00:04:59,522 --> 00:05:02,652 بۆيە هەوكردنى وا لە جيهاندا هەيە 90 00:05:02,652 --> 00:05:06,111 كە لە زیاتر لە ١٠٠ دژەبەكتريا 91 00:05:06,111 --> 00:05:08,340 کە لە بازاردا هەیە 92 00:05:08,340 --> 00:05:11,754 ٢ دەرمان ڕەنگە بە هەندێك زيانيشەوە ئينجا كارى لێبكات 93 00:05:11,754 --> 00:05:14,238 ،یان تەنیا يەك دەرمان 94 00:05:14,238 --> 00:05:15,646 یان هيچيان 95 00:05:15,956 --> 00:05:17,668 بەم شێوەيە ئەبێت. 96 00:05:18,278 --> 00:05:22,458 لە ساڵى ٢٠٠٠، سەنتەرى چاودێرى و خۆپاراستن لە نەخۆشى، سي دی سي 97 00:05:22,458 --> 00:05:24,501 يەك حاڵەتى نەخۆشی دیاریکرد 98 00:05:24,501 --> 00:05:26,753 لە نەخۆشخانەيەك لە کارۆلاینای باکور 99 00:05:26,753 --> 00:05:30,486 كە بەرهەلَستى بۆ هەموو دەرمانێك هەبوو جگە لە دووان 100 00:05:30,886 --> 00:05:35,205 ئەمرِۆ ئەو هەوکردنە بەکتریاییە، كە ناسراوە بە کەی پی سی، 101 00:05:35,205 --> 00:05:37,805 بڵاو بۆتەوە بۆ هەموو ویلایەتەکان جگە لە سیانیان، و 102 00:05:37,805 --> 00:05:40,150 هەروەها بۆ ئەمريكاى خواروو، ئەوروپا و 103 00:05:40,150 --> 00:05:42,357 ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش. 104 00:05:42,867 --> 00:05:45,189 لە ساڵى ٢٠٠٨، لە وڵاتى سويد، پزيشكەكان 105 00:05:45,189 --> 00:05:47,975 هەوکردنێکی بەکتریایی پیاوێکی هیندیان دۆزییەوە 106 00:05:47,975 --> 00:05:51,690 كە بەرهەڵستى تەنها لە دژى يەك دەرمان نەبوو. 107 00:05:51,690 --> 00:05:53,919 ئەو جينەى ئەو بەرهەلَستە دروست دەكات، 108 00:05:53,919 --> 00:06:00,444 ناسراوە بە ئێن دی ئێم، ئێستا بڵاوبووەتەوە لە هیندستانەوە بۆ چین، ئاسیا، ئەفریقا، 109 00:06:00,444 --> 00:06:04,809 ئەوروپا، كەنەدا، و ويلايەتە يەكگرتووەكان. 110 00:06:05,129 --> 00:06:07,688 ئاسايي دەبوو هیوا بخوازیت 111 00:06:07,688 --> 00:06:11,287 ئەم نەخۆشييانە حاڵەتى دەگمەن بوونايە، 112 00:06:11,287 --> 00:06:13,145 بەڵام لە رِاستيدا، 113 00:06:13,145 --> 00:06:15,606 لە ويلايەتە يەكگرتوووكان و ئەوروپا، 114 00:06:15,606 --> 00:06:18,322 ٥٠,٠٠٠ كەس لە ساڵێكدا 115 00:06:18,322 --> 00:06:22,446 بەهۆى هەوکردنێکەوە دەمرن كە هيچ دەرمانێك ناتوانێت چارەى بكات. 116 00:06:22,966 --> 00:06:26,008 كە لە لايەن حكومەتى بەريتانى دەستپێكراوە، 117 00:06:26,008 --> 00:06:29,746 ناسراو بە پياچوونەوە بەسەر بەرگری بۆ دژەبەكتريا 118 00:06:29,746 --> 00:06:37,118 بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە دەبێتە هۆی نزیکەی ٧٠٠,٠٠٠ مردن. 119 00:06:38,291 --> 00:06:42,055 ئەوە رِێژەيەكى زۆرى مردنە، 120 00:06:42,055 --> 00:06:45,767 هێشتا، زۆر بۆى هەيە كە تۆ هەست بە مەترسى نەكەيت 121 00:06:45,767 --> 00:06:48,995 وا بیهێنیتە بەرچاوت ئەم کەسانە نەخۆشی نەخۆشخانە بوون 122 00:06:48,995 --> 00:06:50,713 لە یەکەکانی چاودێری ورددا 123 00:06:50,713 --> 00:06:54,660 یان کەسانێک بوون لە ماڵەوە بوون لە کۆتاییەکانی ژیانیاندا، 124 00:06:54,660 --> 00:06:57,841 ئەو كەسانەى نەخۆشييەكانيان لێمان دوورن، 125 00:06:57,841 --> 00:07:01,045 کە ئێمە ناکرێت تووشی ببین. 126 00:07:02,455 --> 00:07:05,852 ئەوەی کە بیرتان لێنەکردۆتەوە، زۆربەشمان بیرمان لێنەکردۆتەوە، 127 00:07:05,852 --> 00:07:10,818 ئەوەیە کە دژەبەکتریاکان هاوکارییە بۆ زۆربەی زۆری ژیانی سەردەم. 128 00:07:11,721 --> 00:07:13,932 ئەگەر دژەبەكترياکان لەدەست بدەین، 129 00:07:13,932 --> 00:07:15,386 ئەمانەشمان لە دەست دەچێت: 130 00:07:15,836 --> 00:07:20,015 یەکەم، پاراستنێک بۆ ئەو کەسانەی کۆئەندامی بەرگریان لاواز بووە -- 131 00:07:20,015 --> 00:07:23,475 نەخۆشانى شێرپەنجە، نەخۆشەکانی ئایدزیان هەیە، 132 00:07:23,475 --> 00:07:27,979 وەرگرانی ئەندامێکی لەش، منداڵانی نەباکام. 133 00:07:27,979 --> 00:07:32,391 دواتر هەر چارەسەرێك كە شێيَكى دەرەكى لە لەشدا دادەنيَـت 134 00:07:32,391 --> 00:07:36,269 شەبەكە و باڵۆن بۆ جەڵتەى مێشک، ئامێرى پێدانى ئەنسولين بۆ نەخۆشی شەكرە 135 00:07:36,269 --> 00:07:40,193 دەیلەزە، جوومگەى دەستکرد. 136 00:07:40,193 --> 00:07:43,908 چەند وەرزشوانى پێگەشتوو هەن كە پێويستيان بە سمت و ئەژنۆى دەستكرد هەيە؟ 137 00:07:43,908 --> 00:07:46,717 تويَژينەوەيەكى ئەم دواييە دەريخستووە كە بە بێ دژەبەكتريا، 138 00:07:46,717 --> 00:07:50,234 يەك لە شەش كەس گيان لە دەست دەدات. 139 00:07:50,664 --> 00:07:53,869 دواتر، رِەنگە چیتر نەشتوانین نەشتەرگەری بکەین. 140 00:07:53,869 --> 00:07:56,191 پێش زۆر نەشتەرگەری 141 00:07:56,191 --> 00:07:59,139 بڕێک دژەبەکتریای ڕێگەگر لە هەوکردن دەدرێت 142 00:07:59,139 --> 00:08:00,811 بە بێ ئەو پاراستنە، 143 00:08:00,811 --> 00:08:05,015 تواناى كردنەوەى شوێنە شاراوەكانى لەشى مرۆڤ لە دەست دەدەين، 144 00:08:05,015 --> 00:08:07,848 كەواتە نە نەشتەرگەرى دڵ دەکرێت، 145 00:08:07,848 --> 00:08:10,680 نە وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات، 146 00:08:10,680 --> 00:08:13,382 نە نەشتەرگەرى منداڵبوون. 147 00:08:13,792 --> 00:08:18,444 دەبێت لەو نەخۆشييانەش بترسين كە ئيَستا ناگرنگ دیارن. 148 00:08:18,784 --> 00:08:22,592 قورگ ئاوسان پێشتر دەبووە هۆى لا وازبوونی دڵ. 149 00:08:22,592 --> 00:08:25,239 هەوکردنێکی بەکتریایی پيَست دەبووە هۆى برِينەوەى پەلێک مرۆڤ، 150 00:08:25,819 --> 00:08:28,722 منداڵبوون لە خاوێنترین نەخۆشخانەکان، 151 00:08:28,722 --> 00:08:31,397 لە هەر ١٠٠ ژنێك يەكێكى دەكوشت. 152 00:08:31,717 --> 00:08:36,550 هەوکردنی سییەکان لە دە منداڵ سیانی دەکردە قووربانی. 153 00:08:37,220 --> 00:08:39,333 لە هەموو شتێك زياتر، 154 00:08:39,333 --> 00:08:43,708 ناتوانین بەشێوەیەک ژیانی ڕۆژانەمان بەسەربەرین و لەهیچ نەترسین. 155 00:08:44,836 --> 00:08:49,043 ئەگەر بتزانیایە كە برينێك دەکرێت بتكوژێت، 156 00:08:49,043 --> 00:08:52,289 ئايا ماتۆڕت لێدەخورِى، 157 00:08:52,289 --> 00:08:55,500 لە شاخێکى بەفراوی خليسكيَنەت دەكرد، 158 00:08:55,500 --> 00:08:58,976 دەچوويتە سەر پەیژەيەك بۆ ئەوەى گڵۆپى داری کریسمس هەڵبواسيت، 159 00:08:58,976 --> 00:09:02,643 رِێگات دەدا مندالَەكەت يارى بەيسبۆڵ بكات؟ 160 00:09:03,573 --> 00:09:06,638 دواى ئەوە، يەكەم كەس كە پەنسلينى وەرگرت 161 00:09:06,638 --> 00:09:10,516 پۆليسێكى بەريتانى بوو بەناوى ئالبێرت ئەلكساندر، 162 00:09:10,516 --> 00:09:14,858 کە هەوکردنە بەکتریاییەکەی ئەوەندە پیسبوو کێم لە سەرییەوە دەهاتە دەرەوە و 163 00:09:14,858 --> 00:09:17,783 پزیشکەکانیش دەبوو چاوێکی دەربهێنن، 164 00:09:17,783 --> 00:09:21,162 بە هۆى ئەنجامدانی شتێکی سادە تووشى ئەو هەوكردنە بوو، 165 00:09:22,172 --> 00:09:26,988 چووبووە ناو باخەكەى و سەرى بەر دڕكێك كەوتبوو. 166 00:09:28,831 --> 00:09:32,481 ئەو پرۆژە بەریتانیەی نیشانمدا کە دەڵێت قووربانیانی ئەو دیاردەیە 167 00:09:32,481 --> 00:09:36,358 لە ئێستادا ٧٠٠,٠٠٠ مردنە لە سالێکدا 168 00:09:36,358 --> 00:09:42,535 پێشبينى دەكات ئەگەر ئەمە تا سالَى ٢٠٥٠ كۆنترۆل نەکەين، 169 00:09:42,535 --> 00:09:50,127 زۆری پێناچێت، ڕێژەی مردن لە جیهاندا لە ساڵێکدا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس. 170 00:09:50,127 --> 00:09:52,829 چۆن گەيشتينە ئەم ئاستەى 171 00:09:52,829 --> 00:09:54,864 کە ئەو داهاتووەی چاوەڕێی ئەکەین 172 00:09:54,864 --> 00:09:58,347 ئەم ژمارە ترسناکانە بن؟ 173 00:09:58,347 --> 00:10:02,535 وەڵامە قوورسەکە ئەوەيە كە خۆمان بە خۆمانمان كرد. 174 00:10:02,875 --> 00:10:05,847 بەرگری پرۆسەيەكى ڕێگەلێنەگیراوی سرووشتييە 175 00:10:05,847 --> 00:10:09,900 بەڵام ئێمە بەرپرسين لە خێراکردنی. 176 00:10:10,490 --> 00:10:14,043 ئەمەمان بە خراپ بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان کرد 177 00:10:14,043 --> 00:10:18,131 بە بەکارهێنانێکی ناپێویست کە ئێستا زۆر مەترسیدار بووە. 178 00:10:19,408 --> 00:10:23,494 پەنسلين تا كۆتايى ساڵى ١٩٥٠کان بە بێ رِەچەتەى پزيشك دەفرۆشرا. 179 00:10:23,494 --> 00:10:26,829 لە زۆربەى جيهان هیشتا زۆربەى دژەبەكتريا وەها دەفرۆشرێن. 180 00:10:27,209 --> 00:10:30,971 لە ويلايەتە يەكگرتووەكان %٥٠ی، 181 00:10:30,971 --> 00:10:34,663 دژەبەکتریاکانی لە نەخۆشخانەکاندا دەدرێت ناپێویستن. 182 00:10:34,663 --> 00:10:39,037 لە سەدا چلی ئەو دژە بەکتریایانەی لە نوسینگەی پزیشکدا دەنوسرێت 183 00:10:39,037 --> 00:10:43,010 بۆ ئەو دۆخانەن کە دژەبەکتریا سوودی نییە. 184 00:10:44,577 --> 00:10:47,247 ئەوە تەنها لە سيستمى تەندروستیدا. 185 00:10:47,247 --> 00:10:52,100 لەسەر ئاستی هەسارەکە، زۆربەی ئاژەڵەکانی بۆ گۆشت بەخێو ئەکرێن ڕۆژانە دژەبەکتریا وەردەگرن 186 00:10:52,100 --> 00:10:54,376 بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی نا، 187 00:10:54,376 --> 00:10:57,835 بەڵكو بۆ قەڵەو كردن و پارێزگارى کردن لێیان 188 00:10:57,835 --> 00:11:01,806 لە نەخۆشىیەکانی ناو ئەو كێڵگانەى تێيدا گەورە دەكرێن 189 00:11:01,806 --> 00:11:04,824 لە ويلايەتە يەكگرتووەكان نزیکەی %٨٠، 190 00:11:04,824 --> 00:11:11,527 ئەو دژەبەكتريايانەى ساڵانە دەفرۆشرێن بۆ ئاژەڵانى كێلَگەيە نەك مرۆڤ، 191 00:11:11,527 --> 00:11:15,203 بەکتریای بەهێز درووست دەکات کە لە کێڵگەکە دەچێتە دەرەوە 192 00:11:15,203 --> 00:11:17,827 لە رِێگاى ئاوەوە، لە ڕێگای خۆڵەوە، 193 00:11:17,827 --> 00:11:20,695 لە ڕێگەی گۆشتى ئاژەڵەكە خۆیەوە. 194 00:11:20,985 --> 00:11:23,910 كشتوكاڵى ئاویش پشت بە دەرمانى دژەبەكتريا دەبەستێت، 195 00:11:23,910 --> 00:11:25,559 بەتايبەتی لە ئاسيا، 196 00:11:25,559 --> 00:11:28,902 بەخێوکردنی میوەش پێویستی بە دژەبەکتریایە 197 00:11:28,902 --> 00:11:33,801 بۆ پاراستنی سێو، هەرمێ سندی، دژی نەخۆشی. 198 00:11:34,491 --> 00:11:40,117 لەبەر ئەوەی بەکتریا توانای گواستنەوەی دی ئێن ئەیان هەیە بۆ یەکتری 199 00:11:40,117 --> 00:11:44,552 وەک چۆن گەشتیارێک جانتاکەی دائەنێت لە فڕۆکەخانە، 200 00:11:44,552 --> 00:11:49,360 هەر کە هانی درووستبوونی بەرگرییەکەمان یا، 201 00:11:49,360 --> 00:11:51,587 ئیتر کەس نازانێت لەکوێ بڵاو دەبێتەوە. 202 00:11:53,723 --> 00:11:55,294 ئەمە چاوەڕوانکراو بوو. 203 00:11:55,674 --> 00:11:58,506 لە ڕاستيدا، پێشبينى کرابوو 204 00:11:58,506 --> 00:12:02,941 لەلایەن ئەلێکساندەر فلێمینگ، ئەو پیاوەی پەنسیلینی دۆزییەوە. 205 00:12:02,941 --> 00:12:06,935 ساڵی ١٩٤٥ وەک پێزانینێک خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، و 206 00:12:06,935 --> 00:12:11,282 وە لە چاوپێكەوتنيَكى دواييدا، ئەمەى گووت: 207 00:12:11,282 --> 00:12:15,549 "ئەو كەسە بێباكەى گەمە بە چارەسەرى پەنسلين دەكات 208 00:12:15,549 --> 00:12:18,823 بەرپرسە لە گيان لە دەست دانى ئەو مرۆڤەى 209 00:12:18,823 --> 00:12:21,147 تووشی هەوکردنێکی بەکتریایی دەبێت 210 00:12:21,147 --> 00:12:24,050 کە بەرگری هەیە بۆ پەنسیلین." 211 00:12:24,050 --> 00:12:28,335 گووتيشى، "هيوادارم ڕێگری لەم کردەوە خراپە بگیرێت." 212 00:12:28,986 --> 00:12:31,842 دەتوانين ڕێگەی لێبگرین؟ 213 00:12:31,842 --> 00:12:35,510 هەندێک کۆمپانیا هەن کار لەسەر دژەبەکتریای تایبەت دەکەن، 214 00:12:35,510 --> 00:12:39,086 تەنانەت ئەوانەی بەهێزترین بەکتریاکانیش ڕووبەڕووی نەبوونەتەوە. 215 00:12:39,086 --> 00:12:41,803 ئەو دەرمانە نويَيانەمان زۆر پێويستە، 216 00:12:41,803 --> 00:12:44,055 پێويستمان بە هاندانە: 217 00:12:44,055 --> 00:12:46,586 رِێگەپيَدانى دۆزينەوە، ڕێكردنەوە بۆ كەسەكان، 218 00:12:46,586 --> 00:12:53,343 خەڵات كردنيانە، تا سەرنجى كۆمپانياكان ڕابکێشین بۆ درووستکردنەوەی دژەبەکتریا. 219 00:12:53,343 --> 00:12:55,709 بەڵام لەوانەیە ئەوە بەس نەبێت. 220 00:12:56,059 --> 00:13:00,163 لەبەر ئەمە: پەرەسەندن هەمیشە براوەيە. 221 00:13:00,703 --> 00:13:04,627 هەموو ٢٠ خولەك جارێك بەكتريا نەوەيەكى نوێ پێك دێنيَت 222 00:13:04,627 --> 00:13:09,410 كيمياى دەرمانسازى ١٠ ساڵى دەوێت تا دەرمانيَكى نوێ پێك دێنيَت 223 00:13:09,410 --> 00:13:12,266 هەر كاتێك دەرمانى دژەبەکتريا بەكار دەهێنين، 224 00:13:12,266 --> 00:13:15,540 ملیارێک دەرفەت دەدەين بە بەكتريا 225 00:13:15,540 --> 00:13:17,281 نهێنییەکانی شکاندنی 226 00:13:17,281 --> 00:13:20,486 ئەو بەرگرییە بدۆزنەوە کە پێکمانهێناوە. 227 00:13:20,486 --> 00:13:22,877 قەت دەرمانێك نەبووە 228 00:13:22,877 --> 00:13:25,431 نەتوانن بیبەزێنن. 229 00:13:25,431 --> 00:13:28,961 ئەمە جەنگێکى نایەکسانە، 230 00:13:28,961 --> 00:13:32,969 بەڵام دەتوانين ئەنجامەكەى بگۆڕين. 231 00:13:33,929 --> 00:13:40,334 دەتوانین سیستمێک پێکبهێنین زانیاری کۆبکەینەوە خۆی پێمان بڵێت و دیاری بکات بۆمان 232 00:13:40,334 --> 00:13:43,263 چۆن دەرمانى دژەبەكتريا بەكاردەهێنرێن. 233 00:13:43,263 --> 00:13:46,096 دەتوانين سيستمى چاودێرى بۆ داواكارى دەرمانەكان دابنێين 234 00:13:46,096 --> 00:13:49,811 تاكو هەر ڕەچەتەیەک دووجار تەماشا بکرێت 235 00:13:49,811 --> 00:13:55,920 دەکرێت داوا لە کەرتی کشتوکاڵی بکەین واز لە بەکارهێنانی دژەبەکتریا بهێنن. 236 00:13:56,243 --> 00:13:59,275 دەتوانين سيستمى چاودێرى دابنێين 237 00:13:59,275 --> 00:14:03,501 تاكو ئاگادارمان بكەنەوە كە لە كوێ خەريكە بەرگری نوێ سەرهەڵدەدات. 238 00:14:03,501 --> 00:14:05,814 ئەوانە چارەسەرە پێشكەوتووەكانن. 239 00:14:06,264 --> 00:14:08,888 رِەنگە ئەوانيش بەس نەبن، 240 00:14:08,888 --> 00:14:12,117 مەگەر ئێمە هاوكار بين. 241 00:14:15,785 --> 00:14:18,099 بەرگری بۆ دژەبەكتريا خوێکە. 242 00:14:18,479 --> 00:14:21,567 هەموو دەزانین گۆڕینی خوو چەندێک قوورسە. 243 00:14:21,567 --> 00:14:26,097 بەڵام وەك كەمەڵگايەك، لەڕابردوودا ئەوەمان ئەنجام داوە 244 00:14:26,397 --> 00:14:29,972 لە ڕابردوودا خەڵك خۆڵ و خاشاكى فرِێ دەدایە سەر شەقامەکان. 245 00:14:29,972 --> 00:14:31,737 پشتيَنى سەلامەتييان نەدەبەست، 246 00:14:31,737 --> 00:14:35,994 لە باڵەخانەى گشتيدا جگەرەيان دەكێشا. 247 00:14:36,404 --> 00:14:38,624 ئيَستا ئەو جۆرە كارانە ناكەين. 248 00:14:39,144 --> 00:14:41,466 ژینگە پيس ناكەين 249 00:14:41,466 --> 00:14:44,623 یان ڕووداوی هاتووچۆی قوورس 250 00:14:44,623 --> 00:14:47,595 ياخود كەسانى تر ناخەینە بەر ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە، 251 00:14:47,595 --> 00:14:51,102 چونكە برِيارماندا كە ئەو شتانە نرخيان گرانە، 252 00:14:51,102 --> 00:14:55,175 رِووخێنەرن، وە لە قازانجمان نين. 253 00:14:55,815 --> 00:14:58,715 ئەو شتانەی کۆمەڵگامان گۆڕی کە ئاسایی بوو لای خەڵک. 254 00:14:59,135 --> 00:15:03,279 دەتوانین بە ئاسایی وەرگرتنی بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بگۆڕین. 255 00:15:05,499 --> 00:15:07,774 دەزانم كە ڕێژەى بەرگری بۆ دژەبەكتريا 256 00:15:07,774 --> 00:15:09,678 ئێجگار زۆر ديارە، 257 00:15:09,678 --> 00:15:13,138 بەڵام ئەگەر جارێک گڵۆپيكى سپيت کڕیبێت 258 00:15:13,138 --> 00:15:15,854 لەبەر ئەوەی خەمخۆری گۆڕانی کەشوهەوات بووبێت، 259 00:15:15,854 --> 00:15:18,989 یان نوسینەکانی سەر پاکەتێک پسکیتت خوێندبێتەوە 260 00:15:18,989 --> 00:15:23,470 چونكە بير لە بڕينەوەى ئەو دارخورمايانە دەکەیتەوە كە زەيتەكەى پێ دروست كراوە، 261 00:15:23,470 --> 00:15:26,349 كەواتە دەزانيت ئەو هەستە چۆنە 262 00:15:26,349 --> 00:15:31,349 پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی هەنگاوێکی بچووک بنێیت بەرەو کێشەیەکی گەورە 263 00:15:31,829 --> 00:15:36,310 دەتوانین ئەو جۆرە هەنگاوانە بۆ بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بنێین. 264 00:15:36,310 --> 00:15:43,947 دەکرێت دژەبەکتریایەک ئەگەر لێی دڵنیا نەبین لەوەی کە درووستەکەیە نەیدەین. 265 00:15:44,251 --> 00:15:50,564 دەکرێت ئەوەندە سوورنەبین لەسەر نوسینی دژەبەکتریا بۆ هەوکردنی گوێچکەی مناڵەکەمان 266 00:15:50,564 --> 00:15:52,462 تا دڵنیانەبین لەوەی بەهۆی چییەوە بووە. 267 00:15:53,678 --> 00:15:57,045 دەتوانین داوا لە هەموو چێشتخانەیەک بکەین 268 00:15:57,045 --> 00:15:58,856 هەموو سوپەرمارکێتێک، 269 00:15:58,856 --> 00:16:00,476 کە گۆشتەکەیان لەکوێوە هاتووە. 270 00:16:00,806 --> 00:16:02,640 دەتوانين بەلَێن بە يەكتر بدەين 271 00:16:02,640 --> 00:16:06,745 هەرگيز جارێكى تر مريشك یان رِۆبيان یان ميوەیەک نەكڕين 272 00:16:06,745 --> 00:16:09,629 ئەگەر هاتوو بە بەكارهيَنانى دەرمانى دژەبەكتريا گەورە کرابێتن، 273 00:16:09,629 --> 00:16:12,323 ئەگەر ئەو شتانەشمان کرد، 274 00:16:12,323 --> 00:16:16,815 دەتوانین هاتنی جیهانی دوای دژەبەکتریا خاوتر بکەینەوە. 275 00:16:17,547 --> 00:16:21,680 بەڵام دەبيَت زوو بيكەين. 276 00:16:21,680 --> 00:16:26,185 پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ سەردەمى دەرمانى دژەبەكترياى دەست پێکرد 277 00:16:26,185 --> 00:16:31,891 تەنها لە ماوەى ٧٠ ساڵدا، خۆمان گەياندە لێوارى کارەساتێک. 278 00:16:32,291 --> 00:16:34,613 ٧٠ ساڵى ترمان نابێت 279 00:16:34,613 --> 00:16:38,339 تا رِێگاى چوونە دەرەوەمان لەمە بدۆزينەوە. 280 00:16:38,769 --> 00:16:40,279 زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 281 00:16:40,789 --> 00:16:46,640 (چەپڵە)