0:00:00.921,0:00:02.918 ئەمە مامى باوكمە 0:00:02.918,0:00:05.936 برا بچوکەکەی باپیرم 0:00:05.936,0:00:07.902 ناوی جۆ مەکێنا بوو 0:00:08.142,0:00:13.089 مێردێکی گەنج و یاریزانێکی[br]باسکەی نیمچە پیشەگەر بوو 0:00:13.089,0:00:16.417 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوەی نیویۆرک بوو 0:00:17.407,0:00:20.007 مێژووی خێزانەکە دەریدەخات کە[br]حەزی لە پیشەکەی بووە، 0:00:20.007,0:00:23.542 ئيتر لە سالَى 1938، لەڕۆژيَكى پشوويدا 0:00:23.542,0:00:26.319 خۆى تەرخان كرد وەک چاودێرى فەرمانگەكە بمێنێتەوە. 0:00:27.019,0:00:31.218 بۆ ئەوەى سوودێكى هەبێت ئەو رِۆژە [br]دەستى كرد بە پۆليش كردنى هەموو مسەكان، و 0:00:31.218,0:00:34.612 پليكانەكانى ئۆتۆمبيلى ئاگر كوژيَێەرەوەكە، [br]كەرەستەى ناو فەرمانگەکە، 0:00:34.612,0:00:36.957 وە يەكێك لەسەرە سۆندەكان، 0:00:36.957,0:00:39.465 كە پارچەيەك ئاسنى گەورە بوو 0:00:39.465,0:00:43.074 لە تاقێك كەوتە خوارەوە و بەرى كەوت. 0:00:43.574,0:00:47.382 پاش چەند رِۆژيَك، شانى دەستى كرد بە ئازار. 0:00:47.382,0:00:48.992 پاش دوو رِۆژ، تاى لێهات. 0:00:50.656,0:00:53.141 تاكەی هەر بەرز دەبووەوە 0:00:53.141,0:00:55.091 خێزانەكەى چاودێرى دەكرد، 0:00:55.091,0:00:59.393 بەڵام هەر چى دەكرد گۆڕانكارى [br]دروست نەدەكرد، و کاتێک پزيشكەكەيان هێنا، 0:00:59.393,0:01:01.679 ئەويش چى دەكرد چارەى نەبوو. 0:01:02.149,0:01:05.460 تەكسييەكيان گرت و برديان بۆ نەخۆشخانە. 0:01:05.911,0:01:09.905 پەرستارەكان دەست بە جێ ناسييانەوە [br]كە هەوکردنی بەکتریایی هەیە، 0:01:09.905,0:01:14.061 كە لەو كاتەدا پێیان دەگووت " ژەهراوى بوونی خوێن" 0:01:14.061,0:01:16.174 وە هەر چەندە ڕەنگە نەيانگووتبێت، 0:01:16.174,0:01:18.031 بەڵام دەستبەجێ دەيانزانى. 0:01:18.031,0:01:21.430 هيچ لە دەسەڵاتيياندا نەبوو بيكەن 0:01:21.770,0:01:24.788 هيچ دەسەڵاتێكيان نەبوو چونكە ئەو شتانەى ئێستا 0:01:24.788,0:01:27.437 بۆ چارەسەرى بەکتریا بەكارى دەهێنين هێشتا نەبوون 0:01:27.737,0:01:31.173 یەکەم تاقی کردنەوەی پەنسیلین یەکەم دژە بەکتریا 0:01:31.173,0:01:33.843 سێ ساڵى مابوو. 0:01:33.843,0:01:38.547 ئەو كەسانەى تووشی میکرۆب دەبوون[br]ئەگەر بەختیان هەبووایە چاک دەبوونەوە، 0:01:38.547,0:01:40.042 یان دەمردن. 0:01:40.322,0:01:42.411 مامى باوكم بەختەوەر نەبوو. 0:01:42.411,0:01:45.708 هەفتەيەك لە نەخۆشخانە مايەوە، لەرزى لێدەهات، 0:01:45.708,0:01:47.566 وشك بووبووەوە و ورِێنەى دەكرد، 0:01:47.566,0:01:50.468 بێ هۆش بوو و ئەندامەكانى لەشى لە كار كەوتن. 0:01:50.468,0:01:52.604 هێندە دۆخەكەى بێ هيوا بووكە 0:01:52.604,0:01:57.234 كە هاوپيشەكانى بەڕیز وەستابوون خوێن بدەن 0:01:57.234,0:02:01.097 بە هيواى ئەوەى خوێنە [br]ژەهراوييەكەى ڕوون بكەنەوە 0:02:01.497,0:02:04.603 هیچ شتێک سوودی نەبوو. گیانی لەدەستدا. 0:02:05.143,0:02:07.705 تەمەنى سى ساڵ بوو. 0:02:08.115,0:02:10.088 ئەگەر تەماشاى رِابردوو بكەيت، 0:02:10.088,0:02:13.362 دەبينيت زۆربەى كەسەكان بە [br]هەمان شێوەى مامى باوكم مردوون 0:02:13.362,0:02:16.032 زۆربەى كەس بە هۆى نەخۆشى[br]شێرپەنجە و دڵەوە نەمردوون، 0:02:16.032,0:02:20.120 ئەو نەخۆشييانەى ئەمرِۆ لە رِۆژئاوادا[br]بەهۆى شيَوازى ژيانەوە دووچارى دەبين 0:02:20.490,0:02:24.229 بەو نەخۆشييانە نەدەمردن چونكە هێندە نەدەژيان 0:02:24.229,0:02:26.225 تا تووشى ببن 0:02:26.225,0:02:28.338 بە برين دەمردن – 0:02:28.338,0:02:30.823 گایەک برينداری دەکردن، 0:02:30.823,0:02:32.727 لە مەيدانى شەڕدا تەقەيان لێدەكرا، 0:02:32.727,0:02:36.465 لە يەكێك لە كارگە نوێيەكانى[br]شۆڕشی پيشەسازيدا وورد دەبوون و 0:02:36.465,0:02:39.846 زۆربەی کاتیش هەوکردنی بەکتریایی، 0:02:39.846,0:02:43.352 کە ئەوەی تەواودەکرد کە ئەو[br]برینانە دەستیان پێکردبوو. 0:02:44.492,0:02:48.024 هەموو ئەوانە گۆڕان[br]کاتێک دژەبەكتريا پەيدابوو. 0:02:48.599,0:02:52.198 لەپڕ ئەو بەکتریایانەی دەبوونە هۆى مردن 0:02:52.198,0:02:55.588 بوون بە شتێک کە بە چەند [br]رۆژێک باش ئەبوویتەوە لێیان. 0:02:55.588,0:02:58.630 وەك موعجيزە وابوو 0:02:58.630,0:03:04.954 وە لەو كاتەوە لە ناو سەردەمی ئاڵتوونی[br]دەرمانە موعجيزەكاندا دەژين. 0:03:05.294,0:03:09.241 ئێستاش خەریکە دەگەینە کۆتایی ئەو سەردەمە. 0:03:09.241,0:03:14.303 مامی باوکم لە کۆتا ساڵەکانی سەردەمی[br]نەبوونی دژەبەکتریادا مرد. 0:03:14.303,0:03:19.457 ئەمڕۆ لەسەر لێواری سەردەمی[br]دوای دژەبەکتریا وەستاوین، 0:03:19.457,0:03:23.219 لە سەرەتاى رِۆژانێكين كە دەکرێت [br]هەوكردنێکی بەکتریایی سادە 0:03:23.219,0:03:27.928 وەك ئەوەى جۆ هەيبوو جارێکی تر خەڵك بكوژێت. 0:03:28.884,0:03:32.015 لە رِاستيدا، خەریکە خەڵك دەكوژێت. 0:03:32.785,0:03:35.618 خەڵک بەهۆی دیاردەیەکەوە بەهۆی[br]هەوکردنی بەکتریایەوە گیان لەدەست دەدەن 0:03:35.618,0:03:37.961 كە پێي دەگووترێت بەرگری بۆ دژەبەكتريا. 0:03:38.381,0:03:40.119 بە كورتى، بەم شێوەيە كار دەکات. 0:03:40.119,0:03:45.091 بەكتريا لە دژى يەكتر بۆ [br]خواردن و سەرچاوە کێبڕکێ دەكەن 0:03:45.091,0:03:49.758 لە ڕێگەی درووستکردنی ماددەی کووشندە[br]کە دژی یەکتر درووستی دەکەن. 0:03:49.758,0:03:52.103 بەكترياى تر، بۆ بەرگرى كردن لە خۆيان، 0:03:52.103,0:03:55.354 بەرگرى دژى ئەو هێرشە بەرهەم دێنن 0:03:55.354,0:03:57.676 كە يەكەم جار دژەبەكتريامان دروست کرد، 0:03:57.676,0:04:01.878 ئەو ماددانەمان بردە تاقيگە و ماددەی [br]خۆمانمان لێ بەرهەم هێنان، و 0:04:01.878,0:04:06.336 بەکاریاکانیش بەهەمان شێوەی سرووشتی[br]خۆیان وەڵامی هێرشەکانیان داینەوە. 0:04:07.674,0:04:09.898 دواتر ئەمە ڕوويدا: 0:04:10.098,0:04:13.488 پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ بڵاوكرايەوە، 0:04:13.488,0:04:18.619 وە لە ١٩٤٥ بەرگرییەکی [br]فراوان بۆ پەنسلین پەيدا بوو 0:04:18.619,0:04:21.568 ڤانكۆمايسين لە سالَى ١٩٧٢ پەيدابوو، 0:04:21.568,0:04:24.668 بەرگرییەکەی لە ١٩٨٨. 0:04:25.028,0:04:27.150 ئیمیپێنیم لە ١٩٨٥، 0:04:27.150,0:04:29.922 بەرگرییەکەی لە ١٩٩٨. 0:04:30.192,0:04:33.860 داپتۆمايسين، يەكێك لە دەرمانە[br]هەرە نوێيەكان، لە ساڵى ٢٠٠٣ و 0:04:33.860,0:04:38.225 بەرهەڵستی بۆی تەنها دواى ساڵيَك، لە ٢٠٠٤. 0:04:38.575,0:04:42.335 ماوەى ٧٠ ساڵ يارى بازبازێنمان كرد 0:04:42.335,0:04:45.261 دەرمانى ئێمە و بەرگری ئەوان 0:04:45.261,0:04:48.906 دەرمانێكى تر، و دووبارە بەرهەڵستی - 0:04:48.906,0:04:51.217 وە ئێستا يارييەكە خەریکە كۆتايي دێت. 0:04:51.437,0:04:54.797 بەكتريا هێندە زوو بەرگرى لە دژی[br]دەرمانەكان بەرهەم دێنيَت 0:04:54.797,0:04:59.522 کە کۆمپانیاکانی دەرمان بڕیاریان داوە کە[br]درووستکردنی دژەبەکتریا لە قازانجیان نییە 0:04:59.522,0:05:02.652 بۆيە هەوكردنى وا لە جيهاندا هەيە 0:05:02.652,0:05:06.111 كە لە زیاتر لە ١٠٠ دژەبەكتريا 0:05:06.111,0:05:08.340 کە لە بازاردا هەیە 0:05:08.340,0:05:11.754 ٢ دەرمان ڕەنگە بە هەندێك [br]زيانيشەوە ئينجا كارى لێبكات 0:05:11.754,0:05:14.238 ،یان تەنیا يەك دەرمان 0:05:14.238,0:05:15.646 یان هيچيان 0:05:15.956,0:05:17.668 بەم شێوەيە ئەبێت. 0:05:18.278,0:05:22.458 لە ساڵى ٢٠٠٠، سەنتەرى چاودێرى و[br]خۆپاراستن لە نەخۆشى، سي دی سي 0:05:22.458,0:05:24.501 يەك حاڵەتى نەخۆشی دیاریکرد 0:05:24.501,0:05:26.753 لە نەخۆشخانەيەك لە کارۆلاینای باکور 0:05:26.753,0:05:30.486 كە بەرهەلَستى بۆ هەموو[br]دەرمانێك هەبوو جگە لە دووان 0:05:30.886,0:05:35.205 ئەمرِۆ ئەو هەوکردنە بەکتریاییە، [br]كە ناسراوە بە کەی پی سی، 0:05:35.205,0:05:37.805 بڵاو بۆتەوە بۆ هەموو ویلایەتەکان[br]جگە لە سیانیان، و 0:05:37.805,0:05:40.150 هەروەها بۆ ئەمريكاى خواروو، ئەوروپا و 0:05:40.150,0:05:42.357 ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش. 0:05:42.867,0:05:45.189 لە ساڵى ٢٠٠٨، لە وڵاتى سويد، پزيشكەكان 0:05:45.189,0:05:47.975 هەوکردنێکی بەکتریایی پیاوێکی[br]هیندیان دۆزییەوە 0:05:47.975,0:05:51.690 كە بەرهەڵستى تەنها لە دژى يەك دەرمان نەبوو. 0:05:51.690,0:05:53.919 ئەو جينەى ئەو بەرهەلَستە دروست دەكات، 0:05:53.919,0:06:00.444 ناسراوە بە ئێن دی ئێم، ئێستا بڵاوبووەتەوە[br]لە هیندستانەوە بۆ چین، ئاسیا، ئەفریقا، 0:06:00.444,0:06:04.809 ئەوروپا، كەنەدا، و ويلايەتە يەكگرتووەكان. 0:06:05.129,0:06:07.688 ئاسايي دەبوو هیوا بخوازیت 0:06:07.688,0:06:11.287 ئەم نەخۆشييانە حاڵەتى دەگمەن بوونايە، 0:06:11.287,0:06:13.145 بەڵام لە رِاستيدا، 0:06:13.145,0:06:15.606 لە ويلايەتە يەكگرتوووكان و ئەوروپا، 0:06:15.606,0:06:18.322 ٥٠,٠٠٠ كەس لە ساڵێكدا 0:06:18.322,0:06:22.446 بەهۆى هەوکردنێکەوە دەمرن كە هيچ[br]دەرمانێك ناتوانێت چارەى بكات. 0:06:22.966,0:06:26.008 كە لە لايەن حكومەتى بەريتانى دەستپێكراوە، 0:06:26.008,0:06:29.746 ناسراو بە پياچوونەوە [br]بەسەر بەرگری بۆ دژەبەكتريا 0:06:29.746,0:06:37.118 بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە دەبێتە هۆی [br]نزیکەی ٧٠٠,٠٠٠ مردن.[br] 0:06:38.291,0:06:42.055 ئەوە رِێژەيەكى زۆرى مردنە، 0:06:42.055,0:06:45.767 هێشتا، زۆر بۆى هەيە كە تۆ [br]هەست بە مەترسى نەكەيت 0:06:45.767,0:06:48.995 وا بیهێنیتە بەرچاوت ئەم کەسانە[br]نەخۆشی نەخۆشخانە بوون 0:06:48.995,0:06:50.713 لە یەکەکانی چاودێری ورددا 0:06:50.713,0:06:54.660 یان کەسانێک بوون لە ماڵەوە بوون[br]لە کۆتاییەکانی ژیانیاندا، 0:06:54.660,0:06:57.841 ئەو كەسانەى نەخۆشييەكانيان لێمان دوورن، 0:06:57.841,0:07:01.045 کە ئێمە ناکرێت تووشی ببین. 0:07:02.455,0:07:05.852 ئەوەی کە بیرتان لێنەکردۆتەوە،[br]زۆربەشمان بیرمان لێنەکردۆتەوە، 0:07:05.852,0:07:10.818 ئەوەیە کە دژەبەکتریاکان[br]هاوکارییە بۆ زۆربەی زۆری ژیانی سەردەم. 0:07:11.721,0:07:13.932 ئەگەر دژەبەكترياکان لەدەست بدەین، 0:07:13.932,0:07:15.386 ئەمانەشمان لە دەست دەچێت: 0:07:15.836,0:07:20.015 یەکەم، پاراستنێک بۆ ئەو کەسانەی[br]کۆئەندامی بەرگریان لاواز بووە -- 0:07:20.015,0:07:23.475 نەخۆشانى شێرپەنجە،[br]نەخۆشەکانی ئایدزیان هەیە، 0:07:23.475,0:07:27.979 وەرگرانی ئەندامێکی لەش،[br]منداڵانی نەباکام. 0:07:27.979,0:07:32.391 دواتر هەر چارەسەرێك كە[br]شێيَكى دەرەكى لە لەشدا دادەنيَـت 0:07:32.391,0:07:36.269 شەبەكە و باڵۆن بۆ جەڵتەى مێشک، ئامێرى پێدانى[br]ئەنسولين بۆ نەخۆشی شەكرە 0:07:36.269,0:07:40.193 دەیلەزە، جوومگەى دەستکرد. 0:07:40.193,0:07:43.908 چەند وەرزشوانى پێگەشتوو هەن كە پێويستيان[br]بە سمت و ئەژنۆى دەستكرد هەيە؟ 0:07:43.908,0:07:46.717 تويَژينەوەيەكى ئەم دواييە [br]دەريخستووە كە بە بێ دژەبەكتريا، 0:07:46.717,0:07:50.234 يەك لە شەش كەس گيان لە دەست دەدات. 0:07:50.664,0:07:53.869 دواتر، رِەنگە چیتر نەشتوانین[br]نەشتەرگەری بکەین. 0:07:53.869,0:07:56.191 پێش زۆر نەشتەرگەری 0:07:56.191,0:07:59.139 بڕێک دژەبەکتریای[br]ڕێگەگر لە هەوکردن دەدرێت 0:07:59.139,0:08:00.811 بە بێ ئەو پاراستنە، 0:08:00.811,0:08:05.015 تواناى كردنەوەى شوێنە شاراوەكانى[br]لەشى مرۆڤ لە دەست دەدەين، 0:08:05.015,0:08:07.848 كەواتە نە نەشتەرگەرى دڵ دەکرێت، 0:08:07.848,0:08:10.680 نە وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات، 0:08:10.680,0:08:13.382 نە نەشتەرگەرى منداڵبوون. 0:08:13.792,0:08:18.444 دەبێت لەو نەخۆشييانەش بترسين [br]كە ئيَستا ناگرنگ دیارن. 0:08:18.784,0:08:22.592 قورگ ئاوسان پێشتر دەبووە[br]هۆى لا وازبوونی دڵ. 0:08:22.592,0:08:25.239 هەوکردنێکی بەکتریایی پيَست دەبووە[br]هۆى برِينەوەى پەلێک مرۆڤ، 0:08:25.819,0:08:28.722 منداڵبوون لە خاوێنترین نەخۆشخانەکان، 0:08:28.722,0:08:31.397 لە هەر ١٠٠ ژنێك يەكێكى دەكوشت. 0:08:31.717,0:08:36.550 هەوکردنی سییەکان لە دە منداڵ[br]سیانی دەکردە قووربانی. 0:08:37.220,0:08:39.333 لە هەموو شتێك زياتر، 0:08:39.333,0:08:43.708 ناتوانین بەشێوەیەک ژیانی[br]ڕۆژانەمان بەسەربەرین و لەهیچ نەترسین. 0:08:44.836,0:08:49.043 ئەگەر بتزانیایە كە برينێك دەکرێت بتكوژێت، 0:08:49.043,0:08:52.289 ئايا ماتۆڕت لێدەخورِى، 0:08:52.289,0:08:55.500 لە شاخێکى بەفراوی خليسكيَنەت دەكرد، 0:08:55.500,0:08:58.976 دەچوويتە سەر پەیژەيەك بۆ ئەوەى[br]گڵۆپى داری کریسمس هەڵبواسيت، 0:08:58.976,0:09:02.643 رِێگات دەدا مندالَەكەت يارى بەيسبۆڵ بكات؟ 0:09:03.573,0:09:06.638 دواى ئەوە، يەكەم كەس كە پەنسلينى وەرگرت 0:09:06.638,0:09:10.516 پۆليسێكى بەريتانى بوو[br]بەناوى ئالبێرت ئەلكساندر، 0:09:10.516,0:09:14.858 کە هەوکردنە بەکتریاییەکەی ئەوەندە پیسبوو[br]کێم لە سەرییەوە دەهاتە دەرەوە و 0:09:14.858,0:09:17.783 پزیشکەکانیش دەبوو چاوێکی دەربهێنن، 0:09:17.783,0:09:21.162 بە هۆى ئەنجامدانی شتێکی[br]سادە تووشى ئەو هەوكردنە بوو، 0:09:22.172,0:09:26.988 چووبووە ناو باخەكەى و[br]سەرى بەر دڕكێك كەوتبوو. 0:09:28.831,0:09:32.481 ئەو پرۆژە بەریتانیەی نیشانمدا کە دەڵێت[br]قووربانیانی ئەو دیاردەیە 0:09:32.481,0:09:36.358 لە ئێستادا ٧٠٠,٠٠٠ مردنە لە سالێکدا 0:09:36.358,0:09:42.535 پێشبينى دەكات ئەگەر ئەمە [br]تا سالَى ٢٠٥٠ كۆنترۆل نەکەين، 0:09:42.535,0:09:50.127 زۆری پێناچێت، ڕێژەی مردن لە جیهاندا[br]لە ساڵێکدا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس. 0:09:50.127,0:09:52.829 چۆن گەيشتينە ئەم ئاستەى 0:09:52.829,0:09:54.864 کە ئەو داهاتووەی چاوەڕێی ئەکەین 0:09:54.864,0:09:58.347 ئەم ژمارە ترسناکانە بن؟ 0:09:58.347,0:10:02.535 وەڵامە قوورسەکە ئەوەيە كە [br]خۆمان بە خۆمانمان كرد. 0:10:02.875,0:10:05.847 بەرگری پرۆسەيەكى ڕێگەلێنەگیراوی سرووشتييە 0:10:05.847,0:10:09.900 بەڵام ئێمە بەرپرسين لە خێراکردنی. 0:10:10.490,0:10:14.043 ئەمەمان بە خراپ بەکارهێنانی [br]دژەبەکتریاکان کرد 0:10:14.043,0:10:18.131 بە بەکارهێنانێکی ناپێویست[br]کە ئێستا زۆر مەترسیدار بووە. 0:10:19.408,0:10:23.494 پەنسلين تا كۆتايى ساڵى ١٩٥٠کان [br]بە بێ رِەچەتەى پزيشك دەفرۆشرا. 0:10:23.494,0:10:26.829 لە زۆربەى جيهان هیشتا زۆربەى[br]دژەبەكتريا وەها دەفرۆشرێن. 0:10:27.209,0:10:30.971 لە ويلايەتە يەكگرتووەكان %٥٠ی، 0:10:30.971,0:10:34.663 دژەبەکتریاکانی لە نەخۆشخانەکاندا[br]دەدرێت ناپێویستن. 0:10:34.663,0:10:39.037 لە سەدا چلی ئەو دژە بەکتریایانەی[br]لە نوسینگەی پزیشکدا دەنوسرێت 0:10:39.037,0:10:43.010 بۆ ئەو دۆخانەن کە دژەبەکتریا سوودی نییە. 0:10:44.577,0:10:47.247 ئەوە تەنها لە سيستمى تەندروستیدا. 0:10:47.247,0:10:52.100 لەسەر ئاستی هەسارەکە، زۆربەی ئاژەڵەکانی بۆ [br]گۆشت بەخێو ئەکرێن ڕۆژانە دژەبەکتریا وەردەگرن 0:10:52.100,0:10:54.376 بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی نا، 0:10:54.376,0:10:57.835 بەڵكو بۆ قەڵەو كردن و پارێزگارى کردن لێیان 0:10:57.835,0:11:01.806 لە نەخۆشىیەکانی ناو ئەو[br]كێڵگانەى تێيدا گەورە دەكرێن 0:11:01.806,0:11:04.824 لە ويلايەتە يەكگرتووەكان نزیکەی %٨٠، 0:11:04.824,0:11:11.527 ئەو دژەبەكتريايانەى ساڵانە دەفرۆشرێن[br]بۆ ئاژەڵانى كێلَگەيە نەك مرۆڤ، 0:11:11.527,0:11:15.203 بەکتریای بەهێز درووست دەکات[br]کە لە کێڵگەکە دەچێتە دەرەوە 0:11:15.203,0:11:17.827 لە رِێگاى ئاوەوە، لە ڕێگای خۆڵەوە، 0:11:17.827,0:11:20.695 لە ڕێگەی گۆشتى ئاژەڵەكە خۆیەوە. 0:11:20.985,0:11:23.910 كشتوكاڵى ئاویش پشت بە دەرمانى[br]دژەبەكتريا دەبەستێت، 0:11:23.910,0:11:25.559 بەتايبەتی لە ئاسيا، 0:11:25.559,0:11:28.902 بەخێوکردنی میوەش[br]پێویستی بە دژەبەکتریایە 0:11:28.902,0:11:33.801 بۆ پاراستنی سێو، هەرمێ[br]سندی، دژی نەخۆشی. 0:11:34.491,0:11:40.117 لەبەر ئەوەی بەکتریا توانای گواستنەوەی [br]دی ئێن ئەیان هەیە بۆ یەکتری 0:11:40.117,0:11:44.552 وەک چۆن گەشتیارێک جانتاکەی[br]دائەنێت لە فڕۆکەخانە، 0:11:44.552,0:11:49.360 هەر کە هانی درووستبوونی[br]بەرگرییەکەمان یا، 0:11:49.360,0:11:51.587 ئیتر کەس نازانێت لەکوێ بڵاو دەبێتەوە. 0:11:53.723,0:11:55.294 ئەمە چاوەڕوانکراو بوو. 0:11:55.674,0:11:58.506 لە ڕاستيدا، پێشبينى کرابوو 0:11:58.506,0:12:02.941 لەلایەن ئەلێکساندەر فلێمینگ، ئەو[br]پیاوەی پەنسیلینی دۆزییەوە. 0:12:02.941,0:12:06.935 ساڵی ١٩٤٥ وەک پێزانینێک[br]خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، و 0:12:06.935,0:12:11.282 وە لە چاوپێكەوتنيَكى دواييدا، ئەمەى گووت: 0:12:11.282,0:12:15.549 "ئەو كەسە بێباكەى گەمە بە [br]چارەسەرى پەنسلين دەكات 0:12:15.549,0:12:18.823 بەرپرسە لە گيان لە دەست دانى ئەو مرۆڤەى 0:12:18.823,0:12:21.147 تووشی هەوکردنێکی بەکتریایی دەبێت 0:12:21.147,0:12:24.050 کە بەرگری هەیە بۆ پەنسیلین." 0:12:24.050,0:12:28.335 گووتيشى، "هيوادارم ڕێگری[br]لەم کردەوە خراپە بگیرێت." 0:12:28.986,0:12:31.842 دەتوانين ڕێگەی لێبگرین؟ 0:12:31.842,0:12:35.510 هەندێک کۆمپانیا هەن کار لەسەر[br]دژەبەکتریای تایبەت دەکەن، 0:12:35.510,0:12:39.086 تەنانەت ئەوانەی بەهێزترین[br]بەکتریاکانیش ڕووبەڕووی نەبوونەتەوە. 0:12:39.086,0:12:41.803 ئەو دەرمانە نويَيانەمان زۆر پێويستە، 0:12:41.803,0:12:44.055 پێويستمان بە هاندانە: 0:12:44.055,0:12:46.586 رِێگەپيَدانى دۆزينەوە، ڕێكردنەوە بۆ كەسەكان، 0:12:46.586,0:12:53.343 خەڵات كردنيانە، تا سەرنجى كۆمپانياكان[br]ڕابکێشین بۆ درووستکردنەوەی دژەبەکتریا. 0:12:53.343,0:12:55.709 بەڵام لەوانەیە ئەوە بەس نەبێت. 0:12:56.059,0:13:00.163 لەبەر ئەمە: پەرەسەندن هەمیشە براوەيە. 0:13:00.703,0:13:04.627 هەموو ٢٠ خولەك جارێك بەكتريا [br]نەوەيەكى نوێ پێك دێنيَت 0:13:04.627,0:13:09.410 كيمياى دەرمانسازى ١٠ ساڵى[br]دەوێت تا دەرمانيَكى نوێ پێك دێنيَت 0:13:09.410,0:13:12.266 هەر كاتێك دەرمانى دژەبەکتريا بەكار دەهێنين، 0:13:12.266,0:13:15.540 ملیارێک دەرفەت دەدەين بە بەكتريا 0:13:15.540,0:13:17.281 نهێنییەکانی شکاندنی 0:13:17.281,0:13:20.486 ئەو بەرگرییە بدۆزنەوە کە پێکمانهێناوە. 0:13:20.486,0:13:22.877 قەت دەرمانێك نەبووە 0:13:22.877,0:13:25.431 نەتوانن بیبەزێنن. 0:13:25.431,0:13:28.961 ئەمە جەنگێکى نایەکسانە، 0:13:28.961,0:13:32.969 بەڵام دەتوانين ئەنجامەكەى بگۆڕين. 0:13:33.929,0:13:40.334 دەتوانین سیستمێک پێکبهێنین زانیاری کۆبکەینەوە[br]خۆی پێمان بڵێت و دیاری بکات بۆمان 0:13:40.334,0:13:43.263 چۆن دەرمانى دژەبەكتريا بەكاردەهێنرێن. 0:13:43.263,0:13:46.096 دەتوانين سيستمى چاودێرى بۆ[br]داواكارى دەرمانەكان دابنێين 0:13:46.096,0:13:49.811 تاكو هەر ڕەچەتەیەک دووجار تەماشا بکرێت 0:13:49.811,0:13:55.920 دەکرێت داوا لە کەرتی کشتوکاڵی بکەین[br]واز لە بەکارهێنانی دژەبەکتریا بهێنن. 0:13:56.243,0:13:59.275 دەتوانين سيستمى چاودێرى دابنێين 0:13:59.275,0:14:03.501 تاكو ئاگادارمان بكەنەوە كە لە كوێ[br]خەريكە بەرگری نوێ سەرهەڵدەدات. 0:14:03.501,0:14:05.814 ئەوانە چارەسەرە پێشكەوتووەكانن. 0:14:06.264,0:14:08.888 رِەنگە ئەوانيش بەس نەبن، 0:14:08.888,0:14:12.117 مەگەر ئێمە هاوكار بين. 0:14:15.785,0:14:18.099 بەرگری بۆ دژەبەكتريا خوێکە. 0:14:18.479,0:14:21.567 هەموو دەزانین گۆڕینی خوو[br]چەندێک قوورسە. 0:14:21.567,0:14:26.097 بەڵام وەك كەمەڵگايەك، [br]لەڕابردوودا ئەوەمان ئەنجام داوە 0:14:26.397,0:14:29.972 لە ڕابردوودا خەڵك خۆڵ و خاشاكى [br]فرِێ دەدایە سەر شەقامەکان. 0:14:29.972,0:14:31.737 پشتيَنى سەلامەتييان نەدەبەست، 0:14:31.737,0:14:35.994 لە باڵەخانەى گشتيدا جگەرەيان دەكێشا. 0:14:36.404,0:14:38.624 ئيَستا ئەو جۆرە كارانە ناكەين. 0:14:39.144,0:14:41.466 ژینگە پيس ناكەين 0:14:41.466,0:14:44.623 یان ڕووداوی هاتووچۆی قوورس 0:14:44.623,0:14:47.595 ياخود كەسانى تر ناخەینە بەر[br]ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە، 0:14:47.595,0:14:51.102 چونكە برِيارماندا كە [br]ئەو شتانە نرخيان گرانە، 0:14:51.102,0:14:55.175 رِووخێنەرن، وە لە قازانجمان نين. 0:14:55.815,0:14:58.715 ئەو شتانەی کۆمەڵگامان گۆڕی کە[br]ئاسایی بوو لای خەڵک. 0:14:59.135,0:15:03.279 دەتوانین بە ئاسایی وەرگرتنی[br]بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بگۆڕین. 0:15:05.499,0:15:07.774 دەزانم كە ڕێژەى بەرگری بۆ دژەبەكتريا 0:15:07.774,0:15:09.678 ئێجگار زۆر ديارە، 0:15:09.678,0:15:13.138 بەڵام ئەگەر جارێک گڵۆپيكى سپيت کڕیبێت 0:15:13.138,0:15:15.854 لەبەر ئەوەی خەمخۆری گۆڕانی[br]کەشوهەوات بووبێت، 0:15:15.854,0:15:18.989 یان نوسینەکانی سەر[br]پاکەتێک پسکیتت خوێندبێتەوە 0:15:18.989,0:15:23.470 چونكە بير لە بڕينەوەى ئەو دارخورمايانە[br]دەکەیتەوە كە زەيتەكەى پێ دروست كراوە، 0:15:23.470,0:15:26.349 كەواتە دەزانيت ئەو هەستە چۆنە 0:15:26.349,0:15:31.349 پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی[br]هەنگاوێکی بچووک بنێیت بەرەو کێشەیەکی گەورە 0:15:31.829,0:15:36.310 دەتوانین ئەو جۆرە هەنگاوانە بۆ[br]بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بنێین. 0:15:36.310,0:15:43.947 دەکرێت دژەبەکتریایەک ئەگەر لێی[br]دڵنیا نەبین لەوەی کە درووستەکەیە نەیدەین. 0:15:44.251,0:15:50.564 دەکرێت ئەوەندە سوورنەبین لەسەر نوسینی[br]دژەبەکتریا بۆ هەوکردنی گوێچکەی مناڵەکەمان 0:15:50.564,0:15:52.462 تا دڵنیانەبین لەوەی بەهۆی چییەوە بووە. 0:15:53.678,0:15:57.045 دەتوانین داوا لە هەموو چێشتخانەیەک بکەین 0:15:57.045,0:15:58.856 هەموو سوپەرمارکێتێک، 0:15:58.856,0:16:00.476 کە گۆشتەکەیان لەکوێوە هاتووە. 0:16:00.806,0:16:02.640 دەتوانين بەلَێن بە يەكتر بدەين 0:16:02.640,0:16:06.745 هەرگيز جارێكى تر مريشك یان [br]رِۆبيان یان ميوەیەک نەكڕين 0:16:06.745,0:16:09.629 ئەگەر هاتوو بە بەكارهيَنانى [br]دەرمانى دژەبەكتريا گەورە کرابێتن، 0:16:09.629,0:16:12.323 ئەگەر ئەو شتانەشمان کرد، 0:16:12.323,0:16:16.815 دەتوانین هاتنی جیهانی دوای دژەبەکتریا[br]خاوتر بکەینەوە. 0:16:17.547,0:16:21.680 بەڵام دەبيَت زوو بيكەين. 0:16:21.680,0:16:26.185 پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ سەردەمى[br]دەرمانى دژەبەكترياى دەست پێکرد 0:16:26.185,0:16:31.891 تەنها لە ماوەى ٧٠ ساڵدا، [br]خۆمان گەياندە لێوارى کارەساتێک. 0:16:32.291,0:16:34.613 ٧٠ ساڵى ترمان نابێت 0:16:34.613,0:16:38.339 تا رِێگاى چوونە دەرەوەمان لەمە بدۆزينەوە. 0:16:38.769,0:16:40.279 زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 0:16:40.789,0:16:46.640 (چەپڵە)