ئەمە مامى باوكمە
برا بچوکەکەی باپیرم
ناوی جۆ مەکێنا بوو
مێردێکی گەنج و یاریزانێکی
باسکەی نیمچە پیشەگەر بوو
کارمەندی ئاگرکوژاندنەوەی نیویۆرک بوو
مێژووی خێزانەکە دەریدەخات کە
حەزی لە پیشەکەی بووە،
ئيتر لە سالَى 1938، لەڕۆژيَكى پشوويدا
خۆى تەرخان كرد وەک چاودێرى فەرمانگەكە بمێنێتەوە.
بۆ ئەوەى سوودێكى هەبێت ئەو رِۆژە
دەستى كرد بە پۆليش كردنى هەموو مسەكان، و
پليكانەكانى ئۆتۆمبيلى ئاگر كوژيَێەرەوەكە،
كەرەستەى ناو فەرمانگەکە،
وە يەكێك لەسەرە سۆندەكان،
كە پارچەيەك ئاسنى گەورە بوو
لە تاقێك كەوتە خوارەوە و بەرى كەوت.
پاش چەند رِۆژيَك، شانى دەستى كرد بە ئازار.
پاش دوو رِۆژ، تاى لێهات.
تاكەی هەر بەرز دەبووەوە
خێزانەكەى چاودێرى دەكرد،
بەڵام هەر چى دەكرد گۆڕانكارى
دروست نەدەكرد، و کاتێک پزيشكەكەيان هێنا،
ئەويش چى دەكرد چارەى نەبوو.
تەكسييەكيان گرت و برديان بۆ نەخۆشخانە.
پەرستارەكان دەست بە جێ ناسييانەوە
كە هەوکردنی بەکتریایی هەیە،
كە لەو كاتەدا پێیان دەگووت " ژەهراوى بوونی خوێن"
وە هەر چەندە ڕەنگە نەيانگووتبێت،
بەڵام دەستبەجێ دەيانزانى.
هيچ لە دەسەڵاتيياندا نەبوو بيكەن
هيچ دەسەڵاتێكيان نەبوو چونكە ئەو شتانەى ئێستا
بۆ چارەسەرى بەکتریا بەكارى دەهێنين هێشتا نەبوون
یەکەم تاقی کردنەوەی پەنسیلین یەکەم دژە بەکتریا
سێ ساڵى مابوو.
ئەو كەسانەى تووشی میکرۆب دەبوون
ئەگەر بەختیان هەبووایە چاک دەبوونەوە،
یان دەمردن.
مامى باوكم بەختەوەر نەبوو.
هەفتەيەك لە نەخۆشخانە مايەوە، لەرزى لێدەهات،
وشك بووبووەوە و ورِێنەى دەكرد،
بێ هۆش بوو و ئەندامەكانى لەشى لە كار كەوتن.
هێندە دۆخەكەى بێ هيوا بووكە
كە هاوپيشەكانى بەڕیز وەستابوون خوێن بدەن
بە هيواى ئەوەى خوێنە
ژەهراوييەكەى ڕوون بكەنەوە
هیچ شتێک سوودی نەبوو. گیانی لەدەستدا.
تەمەنى سى ساڵ بوو.
ئەگەر تەماشاى رِابردوو بكەيت،
دەبينيت زۆربەى كەسەكان بە
هەمان شێوەى مامى باوكم مردوون
زۆربەى كەس بە هۆى نەخۆشى
شێرپەنجە و دڵەوە نەمردوون،
ئەو نەخۆشييانەى ئەمرِۆ لە رِۆژئاوادا
بەهۆى شيَوازى ژيانەوە دووچارى دەبين
بەو نەخۆشييانە نەدەمردن چونكە هێندە نەدەژيان
تا تووشى ببن
بە برين دەمردن –
گایەک برينداری دەکردن،
لە مەيدانى شەڕدا تەقەيان لێدەكرا،
لە يەكێك لە كارگە نوێيەكانى
شۆڕشی پيشەسازيدا وورد دەبوون و
زۆربەی کاتیش هەوکردنی بەکتریایی،
کە ئەوەی تەواودەکرد کە ئەو
برینانە دەستیان پێکردبوو.
هەموو ئەوانە گۆڕان
کاتێک دژەبەكتريا پەيدابوو.
لەپڕ ئەو بەکتریایانەی دەبوونە هۆى مردن
بوون بە شتێک کە بە چەند
رۆژێک باش ئەبوویتەوە لێیان.
وەك موعجيزە وابوو
وە لەو كاتەوە لە ناو سەردەمی ئاڵتوونی
دەرمانە موعجيزەكاندا دەژين.
ئێستاش خەریکە دەگەینە کۆتایی ئەو سەردەمە.
مامی باوکم لە کۆتا ساڵەکانی سەردەمی
نەبوونی دژەبەکتریادا مرد.
ئەمڕۆ لەسەر لێواری سەردەمی
دوای دژەبەکتریا وەستاوین،
لە سەرەتاى رِۆژانێكين كە دەکرێت
هەوكردنێکی بەکتریایی سادە
وەك ئەوەى جۆ هەيبوو جارێکی تر خەڵك بكوژێت.
لە رِاستيدا، خەریکە خەڵك دەكوژێت.
خەڵک بەهۆی دیاردەیەکەوە بەهۆی
هەوکردنی بەکتریایەوە گیان لەدەست دەدەن
كە پێي دەگووترێت بەرگری بۆ دژەبەكتريا.
بە كورتى، بەم شێوەيە كار دەکات.
بەكتريا لە دژى يەكتر بۆ
خواردن و سەرچاوە کێبڕکێ دەكەن
لە ڕێگەی درووستکردنی ماددەی کووشندە
کە دژی یەکتر درووستی دەکەن.
بەكترياى تر، بۆ بەرگرى كردن لە خۆيان،
بەرگرى دژى ئەو هێرشە بەرهەم دێنن
كە يەكەم جار دژەبەكتريامان دروست کرد،
ئەو ماددانەمان بردە تاقيگە و ماددەی
خۆمانمان لێ بەرهەم هێنان، و
بەکاریاکانیش بەهەمان شێوەی سرووشتی
خۆیان وەڵامی هێرشەکانیان داینەوە.
دواتر ئەمە ڕوويدا:
پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ بڵاوكرايەوە،
وە لە ١٩٤٥ بەرگرییەکی
فراوان بۆ پەنسلین پەيدا بوو
ڤانكۆمايسين لە سالَى ١٩٧٢ پەيدابوو،
بەرگرییەکەی لە ١٩٨٨.
ئیمیپێنیم لە ١٩٨٥،
بەرگرییەکەی لە ١٩٩٨.
داپتۆمايسين، يەكێك لە دەرمانە
هەرە نوێيەكان، لە ساڵى ٢٠٠٣ و
بەرهەڵستی بۆی تەنها دواى ساڵيَك، لە ٢٠٠٤.
ماوەى ٧٠ ساڵ يارى بازبازێنمان كرد
دەرمانى ئێمە و بەرگری ئەوان
دەرمانێكى تر، و دووبارە بەرهەڵستی -
وە ئێستا يارييەكە خەریکە كۆتايي دێت.
بەكتريا هێندە زوو بەرگرى لە دژی
دەرمانەكان بەرهەم دێنيَت
کە کۆمپانیاکانی دەرمان بڕیاریان داوە کە
درووستکردنی دژەبەکتریا لە قازانجیان نییە
بۆيە هەوكردنى وا لە جيهاندا هەيە
كە لە زیاتر لە ١٠٠ دژەبەكتريا
کە لە بازاردا هەیە
٢ دەرمان ڕەنگە بە هەندێك
زيانيشەوە ئينجا كارى لێبكات
،یان تەنیا يەك دەرمان
یان هيچيان
بەم شێوەيە ئەبێت.
لە ساڵى ٢٠٠٠، سەنتەرى چاودێرى و
خۆپاراستن لە نەخۆشى، سي دی سي
يەك حاڵەتى نەخۆشی دیاریکرد
لە نەخۆشخانەيەك لە کارۆلاینای باکور
كە بەرهەلَستى بۆ هەموو
دەرمانێك هەبوو جگە لە دووان
ئەمرِۆ ئەو هەوکردنە بەکتریاییە،
كە ناسراوە بە کەی پی سی،
بڵاو بۆتەوە بۆ هەموو ویلایەتەکان
جگە لە سیانیان، و
هەروەها بۆ ئەمريكاى خواروو، ئەوروپا و
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.
لە ساڵى ٢٠٠٨، لە وڵاتى سويد، پزيشكەكان
هەوکردنێکی بەکتریایی پیاوێکی
هیندیان دۆزییەوە
كە بەرهەڵستى تەنها لە دژى يەك دەرمان نەبوو.
ئەو جينەى ئەو بەرهەلَستە دروست دەكات،
ناسراوە بە ئێن دی ئێم، ئێستا بڵاوبووەتەوە
لە هیندستانەوە بۆ چین، ئاسیا، ئەفریقا،
ئەوروپا، كەنەدا، و ويلايەتە يەكگرتووەكان.
ئاسايي دەبوو هیوا بخوازیت
ئەم نەخۆشييانە حاڵەتى دەگمەن بوونايە،
بەڵام لە رِاستيدا،
لە ويلايەتە يەكگرتوووكان و ئەوروپا،
٥٠,٠٠٠ كەس لە ساڵێكدا
بەهۆى هەوکردنێکەوە دەمرن كە هيچ
دەرمانێك ناتوانێت چارەى بكات.
كە لە لايەن حكومەتى بەريتانى دەستپێكراوە،
ناسراو بە پياچوونەوە
بەسەر بەرگری بۆ دژەبەكتريا
بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە دەبێتە هۆی
نزیکەی ٧٠٠,٠٠٠ مردن.
ئەوە رِێژەيەكى زۆرى مردنە،
هێشتا، زۆر بۆى هەيە كە تۆ
هەست بە مەترسى نەكەيت
وا بیهێنیتە بەرچاوت ئەم کەسانە
نەخۆشی نەخۆشخانە بوون
لە یەکەکانی چاودێری ورددا
یان کەسانێک بوون لە ماڵەوە بوون
لە کۆتاییەکانی ژیانیاندا،
ئەو كەسانەى نەخۆشييەكانيان لێمان دوورن،
کە ئێمە ناکرێت تووشی ببین.
ئەوەی کە بیرتان لێنەکردۆتەوە،
زۆربەشمان بیرمان لێنەکردۆتەوە،
ئەوەیە کە دژەبەکتریاکان
هاوکارییە بۆ زۆربەی زۆری ژیانی سەردەم.
ئەگەر دژەبەكترياکان لەدەست بدەین،
ئەمانەشمان لە دەست دەچێت:
یەکەم، پاراستنێک بۆ ئەو کەسانەی
کۆئەندامی بەرگریان لاواز بووە --
نەخۆشانى شێرپەنجە،
نەخۆشەکانی ئایدزیان هەیە،
وەرگرانی ئەندامێکی لەش،
منداڵانی نەباکام.
دواتر هەر چارەسەرێك كە
شێيَكى دەرەكى لە لەشدا دادەنيَـت
شەبەكە و باڵۆن بۆ جەڵتەى مێشک، ئامێرى پێدانى
ئەنسولين بۆ نەخۆشی شەكرە
دەیلەزە، جوومگەى دەستکرد.
چەند وەرزشوانى پێگەشتوو هەن كە پێويستيان
بە سمت و ئەژنۆى دەستكرد هەيە؟
تويَژينەوەيەكى ئەم دواييە
دەريخستووە كە بە بێ دژەبەكتريا،
يەك لە شەش كەس گيان لە دەست دەدات.
دواتر، رِەنگە چیتر نەشتوانین
نەشتەرگەری بکەین.
پێش زۆر نەشتەرگەری
بڕێک دژەبەکتریای
ڕێگەگر لە هەوکردن دەدرێت
بە بێ ئەو پاراستنە،
تواناى كردنەوەى شوێنە شاراوەكانى
لەشى مرۆڤ لە دەست دەدەين،
كەواتە نە نەشتەرگەرى دڵ دەکرێت،
نە وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات،
نە نەشتەرگەرى منداڵبوون.
دەبێت لەو نەخۆشييانەش بترسين
كە ئيَستا ناگرنگ دیارن.
قورگ ئاوسان پێشتر دەبووە
هۆى لا وازبوونی دڵ.
هەوکردنێکی بەکتریایی پيَست دەبووە
هۆى برِينەوەى پەلێک مرۆڤ،
منداڵبوون لە خاوێنترین نەخۆشخانەکان،
لە هەر ١٠٠ ژنێك يەكێكى دەكوشت.
هەوکردنی سییەکان لە دە منداڵ
سیانی دەکردە قووربانی.
لە هەموو شتێك زياتر،
ناتوانین بەشێوەیەک ژیانی
ڕۆژانەمان بەسەربەرین و لەهیچ نەترسین.
ئەگەر بتزانیایە كە برينێك دەکرێت بتكوژێت،
ئايا ماتۆڕت لێدەخورِى،
لە شاخێکى بەفراوی خليسكيَنەت دەكرد،
دەچوويتە سەر پەیژەيەك بۆ ئەوەى
گڵۆپى داری کریسمس هەڵبواسيت،
رِێگات دەدا مندالَەكەت يارى بەيسبۆڵ بكات؟
دواى ئەوە، يەكەم كەس كە پەنسلينى وەرگرت
پۆليسێكى بەريتانى بوو
بەناوى ئالبێرت ئەلكساندر،
کە هەوکردنە بەکتریاییەکەی ئەوەندە پیسبوو
کێم لە سەرییەوە دەهاتە دەرەوە و
پزیشکەکانیش دەبوو چاوێکی دەربهێنن،
بە هۆى ئەنجامدانی شتێکی
سادە تووشى ئەو هەوكردنە بوو،
چووبووە ناو باخەكەى و
سەرى بەر دڕكێك كەوتبوو.
ئەو پرۆژە بەریتانیەی نیشانمدا کە دەڵێت
قووربانیانی ئەو دیاردەیە
لە ئێستادا ٧٠٠,٠٠٠ مردنە لە سالێکدا
پێشبينى دەكات ئەگەر ئەمە
تا سالَى ٢٠٥٠ كۆنترۆل نەکەين،
زۆری پێناچێت، ڕێژەی مردن لە جیهاندا
لە ساڵێکدا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس.
چۆن گەيشتينە ئەم ئاستەى
کە ئەو داهاتووەی چاوەڕێی ئەکەین
ئەم ژمارە ترسناکانە بن؟
وەڵامە قوورسەکە ئەوەيە كە
خۆمان بە خۆمانمان كرد.
بەرگری پرۆسەيەكى ڕێگەلێنەگیراوی سرووشتييە
بەڵام ئێمە بەرپرسين لە خێراکردنی.
ئەمەمان بە خراپ بەکارهێنانی
دژەبەکتریاکان کرد
بە بەکارهێنانێکی ناپێویست
کە ئێستا زۆر مەترسیدار بووە.
پەنسلين تا كۆتايى ساڵى ١٩٥٠کان
بە بێ رِەچەتەى پزيشك دەفرۆشرا.
لە زۆربەى جيهان هیشتا زۆربەى
دژەبەكتريا وەها دەفرۆشرێن.
لە ويلايەتە يەكگرتووەكان %٥٠ی،
دژەبەکتریاکانی لە نەخۆشخانەکاندا
دەدرێت ناپێویستن.
لە سەدا چلی ئەو دژە بەکتریایانەی
لە نوسینگەی پزیشکدا دەنوسرێت
بۆ ئەو دۆخانەن کە دژەبەکتریا سوودی نییە.
ئەوە تەنها لە سيستمى تەندروستیدا.
لەسەر ئاستی هەسارەکە، زۆربەی ئاژەڵەکانی بۆ
گۆشت بەخێو ئەکرێن ڕۆژانە دژەبەکتریا وەردەگرن
بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی نا،
بەڵكو بۆ قەڵەو كردن و پارێزگارى کردن لێیان
لە نەخۆشىیەکانی ناو ئەو
كێڵگانەى تێيدا گەورە دەكرێن
لە ويلايەتە يەكگرتووەكان نزیکەی %٨٠،
ئەو دژەبەكتريايانەى ساڵانە دەفرۆشرێن
بۆ ئاژەڵانى كێلَگەيە نەك مرۆڤ،
بەکتریای بەهێز درووست دەکات
کە لە کێڵگەکە دەچێتە دەرەوە
لە رِێگاى ئاوەوە، لە ڕێگای خۆڵەوە،
لە ڕێگەی گۆشتى ئاژەڵەكە خۆیەوە.
كشتوكاڵى ئاویش پشت بە دەرمانى
دژەبەكتريا دەبەستێت،
بەتايبەتی لە ئاسيا،
بەخێوکردنی میوەش
پێویستی بە دژەبەکتریایە
بۆ پاراستنی سێو، هەرمێ
سندی، دژی نەخۆشی.
لەبەر ئەوەی بەکتریا توانای گواستنەوەی
دی ئێن ئەیان هەیە بۆ یەکتری
وەک چۆن گەشتیارێک جانتاکەی
دائەنێت لە فڕۆکەخانە،
هەر کە هانی درووستبوونی
بەرگرییەکەمان یا،
ئیتر کەس نازانێت لەکوێ بڵاو دەبێتەوە.
ئەمە چاوەڕوانکراو بوو.
لە ڕاستيدا، پێشبينى کرابوو
لەلایەن ئەلێکساندەر فلێمینگ، ئەو
پیاوەی پەنسیلینی دۆزییەوە.
ساڵی ١٩٤٥ وەک پێزانینێک
خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، و
وە لە چاوپێكەوتنيَكى دواييدا، ئەمەى گووت:
"ئەو كەسە بێباكەى گەمە بە
چارەسەرى پەنسلين دەكات
بەرپرسە لە گيان لە دەست دانى ئەو مرۆڤەى
تووشی هەوکردنێکی بەکتریایی دەبێت
کە بەرگری هەیە بۆ پەنسیلین."
گووتيشى، "هيوادارم ڕێگری
لەم کردەوە خراپە بگیرێت."
دەتوانين ڕێگەی لێبگرین؟
هەندێک کۆمپانیا هەن کار لەسەر
دژەبەکتریای تایبەت دەکەن،
تەنانەت ئەوانەی بەهێزترین
بەکتریاکانیش ڕووبەڕووی نەبوونەتەوە.
ئەو دەرمانە نويَيانەمان زۆر پێويستە،
پێويستمان بە هاندانە:
رِێگەپيَدانى دۆزينەوە، ڕێكردنەوە بۆ كەسەكان،
خەڵات كردنيانە، تا سەرنجى كۆمپانياكان
ڕابکێشین بۆ درووستکردنەوەی دژەبەکتریا.
بەڵام لەوانەیە ئەوە بەس نەبێت.
لەبەر ئەمە: پەرەسەندن هەمیشە براوەيە.
هەموو ٢٠ خولەك جارێك بەكتريا
نەوەيەكى نوێ پێك دێنيَت
كيمياى دەرمانسازى ١٠ ساڵى
دەوێت تا دەرمانيَكى نوێ پێك دێنيَت
هەر كاتێك دەرمانى دژەبەکتريا بەكار دەهێنين،
ملیارێک دەرفەت دەدەين بە بەكتريا
نهێنییەکانی شکاندنی
ئەو بەرگرییە بدۆزنەوە کە پێکمانهێناوە.
قەت دەرمانێك نەبووە
نەتوانن بیبەزێنن.
ئەمە جەنگێکى نایەکسانە،
بەڵام دەتوانين ئەنجامەكەى بگۆڕين.
دەتوانین سیستمێک پێکبهێنین زانیاری کۆبکەینەوە
خۆی پێمان بڵێت و دیاری بکات بۆمان
چۆن دەرمانى دژەبەكتريا بەكاردەهێنرێن.
دەتوانين سيستمى چاودێرى بۆ
داواكارى دەرمانەكان دابنێين
تاكو هەر ڕەچەتەیەک دووجار تەماشا بکرێت
دەکرێت داوا لە کەرتی کشتوکاڵی بکەین
واز لە بەکارهێنانی دژەبەکتریا بهێنن.
دەتوانين سيستمى چاودێرى دابنێين
تاكو ئاگادارمان بكەنەوە كە لە كوێ
خەريكە بەرگری نوێ سەرهەڵدەدات.
ئەوانە چارەسەرە پێشكەوتووەكانن.
رِەنگە ئەوانيش بەس نەبن،
مەگەر ئێمە هاوكار بين.
بەرگری بۆ دژەبەكتريا خوێکە.
هەموو دەزانین گۆڕینی خوو
چەندێک قوورسە.
بەڵام وەك كەمەڵگايەك،
لەڕابردوودا ئەوەمان ئەنجام داوە
لە ڕابردوودا خەڵك خۆڵ و خاشاكى
فرِێ دەدایە سەر شەقامەکان.
پشتيَنى سەلامەتييان نەدەبەست،
لە باڵەخانەى گشتيدا جگەرەيان دەكێشا.
ئيَستا ئەو جۆرە كارانە ناكەين.
ژینگە پيس ناكەين
یان ڕووداوی هاتووچۆی قوورس
ياخود كەسانى تر ناخەینە بەر
ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە،
چونكە برِيارماندا كە
ئەو شتانە نرخيان گرانە،
رِووخێنەرن، وە لە قازانجمان نين.
ئەو شتانەی کۆمەڵگامان گۆڕی کە
ئاسایی بوو لای خەڵک.
دەتوانین بە ئاسایی وەرگرتنی
بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بگۆڕین.
دەزانم كە ڕێژەى بەرگری بۆ دژەبەكتريا
ئێجگار زۆر ديارە،
بەڵام ئەگەر جارێک گڵۆپيكى سپيت کڕیبێت
لەبەر ئەوەی خەمخۆری گۆڕانی
کەشوهەوات بووبێت،
یان نوسینەکانی سەر
پاکەتێک پسکیتت خوێندبێتەوە
چونكە بير لە بڕينەوەى ئەو دارخورمايانە
دەکەیتەوە كە زەيتەكەى پێ دروست كراوە،
كەواتە دەزانيت ئەو هەستە چۆنە
پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی
هەنگاوێکی بچووک بنێیت بەرەو کێشەیەکی گەورە
دەتوانین ئەو جۆرە هەنگاوانە بۆ
بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بنێین.
دەکرێت دژەبەکتریایەک ئەگەر لێی
دڵنیا نەبین لەوەی کە درووستەکەیە نەیدەین.
دەکرێت ئەوەندە سوورنەبین لەسەر نوسینی
دژەبەکتریا بۆ هەوکردنی گوێچکەی مناڵەکەمان
تا دڵنیانەبین لەوەی بەهۆی چییەوە بووە.
دەتوانین داوا لە هەموو چێشتخانەیەک بکەین
هەموو سوپەرمارکێتێک،
کە گۆشتەکەیان لەکوێوە هاتووە.
دەتوانين بەلَێن بە يەكتر بدەين
هەرگيز جارێكى تر مريشك یان
رِۆبيان یان ميوەیەک نەكڕين
ئەگەر هاتوو بە بەكارهيَنانى
دەرمانى دژەبەكتريا گەورە کرابێتن،
ئەگەر ئەو شتانەشمان کرد،
دەتوانین هاتنی جیهانی دوای دژەبەکتریا
خاوتر بکەینەوە.
بەڵام دەبيَت زوو بيكەين.
پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ سەردەمى
دەرمانى دژەبەكترياى دەست پێکرد
تەنها لە ماوەى ٧٠ ساڵدا،
خۆمان گەياندە لێوارى کارەساتێک.
٧٠ ساڵى ترمان نابێت
تا رِێگاى چوونە دەرەوەمان لەمە بدۆزينەوە.
زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
(چەپڵە)