1 00:00:00,000 --> 00:00:03,000 لە ڕاستیدا ئەمە بابەتێکی دوو سەعاتییە کە بۆ خوێندکارانی ئامادەیی پێشکەشی دەکەم 2 00:00:03,000 --> 00:00:04,000 کورتی دەکەمەوە بۆ سێ دەقیقە. 3 00:00:04,000 --> 00:00:07,000 کە باس لە یەک رۆژ دەکات لە فڕۆکەدا، کە بە ڕێگاوە بوم بۆ (تێد) 4 00:00:07,000 --> 00:00:08,000 حەوت ساڵ لەمەوپێش. 5 00:00:08,000 --> 00:00:09,000 لە جێگاکەی تەنیشت منەوە 6 00:00:09,000 --> 00:00:13,000 خوێندکارێکی ئامادەیی بوو، هەرزەکارێك، 7 00:00:13,000 --> 00:00:15,000 بە ڕاستی لە خێزانێکی هەژارەوە هاتبوو. 8 00:00:15,000 --> 00:00:18,000 دەیویست شتێک لە ژیانیدا پێکەوە بنێ 9 00:00:18,000 --> 00:00:19,000 چەند پرسیارێکی کەمی ئاسانی لێکردم. 10 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 وتی، ''چی ڕابەریت دەکات بۆ سەرکەوتن؟'' 11 00:00:21,000 --> 00:00:23,000 لە ڕاستیدا هەستێکی خراپم هەبوو، 12 00:00:23,000 --> 00:00:25,000 لەبەرئەوەی نەمتوانی وەڵامێکی باشی بدەمەوە. 13 00:00:25,000 --> 00:00:28,000 دابەزیم لە فڕۆکەکە و هاتم بۆ (تێد). 14 00:00:28,000 --> 00:00:31,000 وە وام دەزانی، من لە ناوەڕاستی ژورێکدام کە خەڵکی سەرکەوتووی تیادایە! 15 00:00:31,000 --> 00:00:34,000 کەواتە بۆ پرسیاریان لێ نەکەم کە چی یارمەتی داون کە سەربکەون، 16 00:00:34,000 --> 00:00:36,000 بە منداڵەکان بڵێم؟ 17 00:00:36,000 --> 00:00:40,000 کەواتە گوێبگرن، دوای حەوت ساڵ، وە ٥٠٠ چاو پێکەوتن، 18 00:00:40,000 --> 00:00:43,000 پێتان دەڵێم کە چی بەڕاستی ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن 19 00:00:43,000 --> 00:00:45,000 کە کارمەندانی (تێد) کردویانە 20 00:00:45,000 --> 00:00:47,000 یەکەم شت سۆزی بەتین 21 00:00:47,000 --> 00:00:50,000 فریمان تۆماس وتویەتی، ''من سوز بەڕێوەم دەبات.'' 22 00:00:50,000 --> 00:00:53,000 کارمانەدانی (تێد) یش، هۆکاری کارکردنیان لەوێ خۆشەویستییە، نەک پارە 23 00:00:53,000 --> 00:00:56,000 کارۆل کۆلێتا وتویەتی، '' پارە دەدەم بە کەسێك ئەوە بکات کە من دەیکەم.'' 24 00:00:56,000 --> 00:00:58,000 وە شتە خۆشەکە ئەوەیە: 25 00:00:58,000 --> 00:01:00,000 ئەگەر بە خۆشەویستییەوە کار بکەیت، بە هەر شێوەیەك بێت پارەت هەر دەست دەکەوێت. 26 00:01:00,000 --> 00:01:04,000 ئیش! روثرت مێردۆچ پێی وتم، ''هەموو ئیشێك قورسە. 27 00:01:04,000 --> 00:01:06,000 هیچ شتێك ئاسان دەست ناکەوێت.بەڵام هەموو ئیشێك خۆشی تیایە.'' 28 00:01:06,000 --> 00:01:10,000 وتی خۆشی تیادایە؟ ڕوپێرت؟ بەڵێ! 29 00:01:10,000 --> 00:01:14,000 کارمەندانی (تێد) بۆ خۆشی کار دەکەن. وە بە ڕاستیش کار دەکەن. 30 00:01:14,000 --> 00:01:17,000 بۆم دەرکەوت، ئەوان بە کارکردنەوە ئالودە نەبوون بەڵکو کارکردنیان خۆشدەوێت 31 00:01:18,000 --> 00:01:24,000 باشە! ئەلێکس گاردن وتویەتی، ''بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت ئیشێك بکە 32 00:01:24,000 --> 00:01:25,000 زۆر بەباشی کاری تیادا بکە.'' 33 00:01:25,000 --> 00:01:28,000 ئەمە جادوو نییە؛ ئەمە کارپێکردنە، کارپێکردن، کارپێکردن. 34 00:01:28,000 --> 00:01:31,000 هەروەها وورد بونەوەش، نۆرمان جیوسۆن پێی وتم، 35 00:01:31,000 --> 00:01:34,000 ''بە بڕوای من سەرکەوتن بە وور بونەوەو خۆ تەرخان کردن دەبێت بۆ یەک کار'' 36 00:01:34,000 --> 00:01:38,000 هەروەها خۆماندوکردن! دەڤید گالۆ وتویەتی، خۆت ماندووبکە. 37 00:01:38,000 --> 00:01:40,000 ماندوو بوونی جەستەیی، فیکری، پێویستە خۆت ماندوو بکەیت ، ماندووبون، ماندووبون.'' 38 00:01:40,000 --> 00:01:43,000 پێویستە خۆت لە شەرم و شك لە خۆبوون ڕزگار بکەیت. 39 00:01:43,000 --> 00:01:46,000 گۆڵدی هاون وتویەتی، ''هەمیشە شكم لە خۆم بووە. 40 00:01:46,000 --> 00:01:48,000 ئەوەندە باش نەبووم؛ ئەوەندە زیرەکیش نەبووم 41 00:01:48,000 --> 00:01:50,000 بڕوام نەبوو کە بتوانم سەرکەوتوو بم.'' 42 00:01:50,000 --> 00:01:52,000 هەمیشە ئاسان نییە کە خۆت ماندوو بکەیت، 43 00:01:52,000 --> 00:01:57,000 هەر لەبەر ئەوەشە کە دایکان دروست کراون. (پێکەنین) 44 00:01:57,000 --> 00:02:00,000 فرانك جیری-- فرانك جیری پێی وتم، 45 00:02:00,000 --> 00:02:01,000 ''دایکم پاڵنەرم بوو.'' 46 00:02:02,000 --> 00:02:07,000 خزمەت کردن! شێروین نیولاند وتویەتی، ''ئەوە شەرەفێکی گەورەیە کە وەک دوکتۆرێک خزمەت بکەم.'' 47 00:02:07,000 --> 00:02:10,000 منداڵی زۆر پێیان وتم کە دەیانەوێت ببن بە ملیۆنێر. 48 00:02:10,000 --> 00:02:11,000 یەکەم شت کە من بەوانم وت ئەوە بوو: 49 00:02:11,000 --> 00:02:13,000 ''باشە، تۆ ناتوانیت خزمەتی خۆت بکەیت؛ 50 00:02:13,000 --> 00:02:15,000 تۆ پێویستە کە خزمەتی شتە بە نرخەکانی کەسانی تر بکەیت. 51 00:02:15,000 --> 00:02:18,000 لەبەر ئەوەی ئەوە ئەو ڕێگەیەیە کە بەڕاستی خەڵك پێی دەوڵەمەند دەبن.'' 52 00:02:19,000 --> 00:02:23,000 بیرۆکە! کارمەندی(تێد) بیڵ گەیتس وتویەتی، ''بیرۆکەیەکم هەیە: 53 00:02:23,000 --> 00:02:26,000 دامەزراندنی یەکەم کۆمپانیا بۆ بەرنامەی کۆمپیوتەری بچوك.'' 54 00:02:26,000 --> 00:02:28,000 من دەڵێم ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر جوان بووە. 55 00:02:28,000 --> 00:02:31,000 ئەگەر خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانە بیت، هیچ جادوویەکی تێدا نی یە 56 00:02:31,000 --> 00:02:33,000 تەنها تەنها بە ئەنجام گەیاندنی چەند کارێکی ئاسانە 57 00:02:33,000 --> 00:02:35,000 من چەند بەڵگەیەکتان دەدەمێ. 58 00:02:35,000 --> 00:02:37,000 بەردەوام بوون! جۆی کراوس وتویەتی، 59 00:02:37,000 --> 00:02:40,000 ''بەردەوامی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانمانە'' 60 00:02:40,000 --> 00:02:44,000 ئەگەر شکستیش بهێنین، پێویستە هەر بەردەوام بین. 61 00:02:44,000 --> 00:02:47,000 ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر ڕەخنەمان لێبگیرێت، زۆرمان لێ بکرێت، یاخووس بەرپەرچیش بدرێینەوە، دەبێت هەر بەردەوام بین 62 00:02:47,000 --> 00:02:49,000 (پێکەنین) 63 00:02:50,000 --> 00:02:54,000 کەواتە، وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە: 64 00:02:54,000 --> 00:02:57,000 ٤٠٠٠دۆلار بدە ئینجا وەرە بۆ (تێد) 65 00:02:57,000 --> 00:03:00,000 یاخود واز لەوەیانبهێنە، هەشت شتەکە بکە و بڕوات بە من هەبێت، 66 00:03:00,000 --> 00:03:04,000 ئەمە چوار شتی گەورەیە کە ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن. 67 00:03:04,000 --> 00:03:06,000 سوپاس کارمەندانی (تێد) بۆ هەموو چاوپێکەوتنەکانتان!