کاتێك باسی زمانی ئینگلیزی دەکەین، زۆر جار وەك تاکە زمانێك بیری لێدەکەینەوە بەڵام چ شتێکی هاوبەش هەیە لە ناو زاراوە جیاوازەکاندا لە دەیان وڵاتی جیهاندا، یاخود لە نووسینەکانی چاوسەر؟ و چ جۆرە پەیوەندیەکی هەیە لەگەڵ وشە نامۆکانی (بیۆ-وولف) وەڵامەکە ئەوەیە وەك زۆربەی زمانەکان، ئینگلیزی بەهۆی دەستەیەک لە قسەکەرانی ئینگلیزی گەشەی کردووە، لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری گرنگ بەدرێژای کات. بە لابردنی ئەم گۆڕانکارییانە، دەتوانین بنج و بناوانی زمانەکە بزانین لە ئێستاوە تاکو ڕەگە کۆنەکانی. ئینگلیزی هاوچەرخ چەندین وشەی هاوشێوەی تێدایە کە لە زمانەکانی ڕۆمانسی لاتینی وەرگیراوە، وەک فەرەنسی و ئیسپانی، زۆربەی ئەم وشانە بە ڕەسەنی بەشێک نەبوون لە زمانەکە بەڵکو، هاتونەتە ناو زمانەکە لەگەڵ هێرشی نۆرمانی بۆ ئینگلتەرا لە ساڵی ١٠٦٦. کاتێك نۆرمانە فەڕەنسی زمانەکان، ئینگلتەرایان داگیر کرد و بوون بە دەسەڵاتدار، زمانەکەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا، و ڕێژەیەکی زۆری وشەی فەرەنسی و لاتینیان زیاد کرد بۆ زمانە ئینگلیزییەکەی پێشتر قسەی پێدەکرا. ئەمڕۆ، بەم زمانە دەڵێین، ئینگلیزی کۆن. ئەمە زمانی بێی ۆولفە. کە لەوانەیە زۆر ناسراو نەبێت، بەڵام لەوانەیە زیاتر بناسرێتەوە ئەگەر تۆزێك ئەڵمانی بزانیت. بەهۆی ئەوەی ئینگلیزی کۆن سەر بە خێزانی زمانی ئەڵمانییە، و یەکەم جار هێنراوەتە دورگەی بەریتانی لە سەدەی پێنج و شەشی زاینی لەلایەن ئێنگل، ساکسۆن و جوتز. و زاراوە ئەڵمانییەکەی قسەی پێدەکرا بە ئەنگلۆ ساکسۆن دەناسرێت. و لە سەدەی هەشت تا یازدەهەمی زاینی داگیرکەرانی ڤایکینگ چەندین دەربڕینی نەرویجی کۆنیان خستە ناو ئەم تێکەڵەیە. لەوانەیە ئەستەم بێت بنچینەی ئینگلیزی نوێ ببینین لە ژێر هەموو ئەو وشانەی خواستراون لە فەرەنسی، لاتینی، نەرویجی کۆن و زمانەکانیتریش. بەڵام بەراوردی زمانەوانی یارمەتیدەرە بە جەخت کردن لەسەر پێکهاتەی ڕیزمان، شێوازی گۆڕانی دەنگەکان، و هەندێك لە وشەکاری گرنگ بۆ نموونە، دوای سەدەی شەشەمی زاینی، بوو p, هەر وشەیەکی ئەڵمانی سەرەتاکەی "pf" گۆڕا بۆ دەنگی لە کاتێکدا هاوتاکانیان لە ئینگلیزی "p" مانەوە لەسەر دەنگی لە لایەکیتریش، وشەی سویدی تێدایە"sk" کە دەنگی "sh" لە ئینگلیزی بوو بە دەنگی. تا ئێستاش چەند وشەی ئینگلیزی "sk" ماون بە دەنگی, "skirt" و "skull" وەك بەڵام ئەمانە ڕاستەوخۆ لە نەرویجی کۆنەوە وەرگیراون کە لە دوای گۆڕانکاریەکانی هاتن "sh" بۆ "sk". ئەم نموونانە ئەمە دەردەخەن کە زمانە ڕۆمانسییە جیاوازەکان دەگەڕێنەوە بۆ زمانی لاتینی لە کاتێکدا، ئینگلیزی، سویدی، و ئەڵمانی و چەندین زمانیتر دەگەڕێنەوە بۆ باوانە هاوبەشەکەی ناسراو بە پرۆتۆ جێرمانیك، (ئەڵمانی ڕەسەن) کە ٥٠٠ ساڵ پێش زاینیی بەکار هاتووە. و لەبەر ئەوەی ئەم زمانە مێژووییە هەرگیز تۆمار نەکرابوو، دەکرێت تەنها لە ڕێگەی پێکهاتەی زمانەکانی کۆبکرێتەوە، ئەمەش دەکرێت بەهۆی گۆڕانکارییە جێگیرەکان ڕوبدات. دەتوانین هەمان شێواز بەکار بهێنین تا هەنگاوێک بەرەو پشت بگەڕێینەوە، بەدوای بنچینەی زمانی پرۆتۆ جێرمانیك بکەوین بۆ زمانێك بەناوی پرۆتۆ هیندۆ ئۆروپی، کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ بەکار هاتووە لە دەشتەکانی پۆنتیك، کە ئێستا بە ئۆکرانیا و ڕوسیا ناسراوە. ئەمەش بنیاد نانەوەی باوانی خێزانی هیندو-ئەوروپییە کە نزیکەی هەموو ئەو زمانەکان لە خۆ دەگرێت کە لە مێژووی ئەوروپا قسەی پێکراوە، لەگەل چەند ناوچەیەکی گەورەی باکوور و ڕۆژاوای ئاسیا. هەرچەندە ئەمە پێویستی بە تۆزیك کاری زیاترە، بەڵام دەتوانین سەرنج بدەین کە هەمان گونجان و لێکچوون هەیە، لە نێوان وشە پەیوەندیدارەکان لە زمانە جیاوازەکانی هیندو ئەوروپی. بە بەراورد کردنی ئینگلیزی بە لاتینی، هەیە "t" دەبینین ئینگلیزی پیتی هەیە "d"لەکاتێك لاتینی پیتی، لە سەرەتای وشەی ئینگلیزی "f"هەروها لە لاتینیدا "p"بەڵام. هەندێک لە زمانەکان کە دوورن لە ئینگلیزی وەکو هیندی، فارسی و زمانی سێلتیک، کە ئینگلیزی بەریتانی جێگەی گرتەوە. تەنانەت پرۆتۆ هیندۆ ئەوروپیش دەگەڕێنەوە بۆ زمانێکی کۆنتر، بەڵام بەداخەوە، بەڵگە مێژووی و شوێنەوارییەکان تا ئەم ڕادەیە زانیاریمان پێ دەبەخشێت. چەندین نهێنی بە ونبووی دەمێننەوە، بۆ نمونە دەکرێت پەیوەندییەک هەبێت لە نێوان ئیندۆ-ئەورپییەکان و خێزانی زمانە گرنگەکانی دی، و سروشتی زمانە بەکارهاتووەکانی ئەوروپا پێش دەرکەوتنیان. بەڵام ڕاستییە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار کەس لە جیهان، زۆربەیان کە لە یەکتریش تێناگەن، هەمان ئەو وشانە بەکار دەهێنن کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ لە مێژوو دروست بوون.