وێنەی پرۆفایل و دیزاینی تویتەر
ئەمە نیکە، ئەو تویتەری هەیە، جریوەکان دەخوێنێتەوە لە هەموو ئەو هەژمارانەی شوێنیان دەکەوێت
بەڵام کێشەیەک هەیە: ئەو هەرگیز وێنەیەکی بۆ پرۆفایلەکەی دانەناوە
لەبەرئەوە کاتێک خەڵک سەیری لاپەڕەکەی ئەکەن، ئەو تەنها وەک هێڵکەیەکی مۆری ناشرین دەرەکەوێت
بەڵام مەترسە! ڕێکخستنی ئاسانە، بزانە چۆن دەیکەین
بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان لە هەژمارەکەت و کرتە لە دەستکاریکردنی پرۆفایل بکە
لە سەرەوەی ئەم پەڕەیە ئەبینیت کە ئەتوانی وێنەیەک دابنێیت، یان وێنەیەکی نوێ بگریت
بە بەکارهێنانی کامێرای نێو کۆمپیوتەرەکەت
چەند گرنگە ئەم کارە؟
هەروەها ئەتوانیت قەبارەی بگۆڕیت یان شوێنی بگۆڕی تا دەموچاوت دەربکەوێت
یەکسەر پرۆفایلەکەت نوێ دەبێتەوە لەسەر هەموو ئامێرەکان
ئێستاش فەرموو لەگەڵ قاپێک بیبەری توون
وێنەکانی سەرپەڕە!
لەخوار وێنەی پرۆفایلەکەتەوە، ئەتوانی وێنەیەکی سەرپەڕە
بار بکەیت کە لەسەر ئینتەرنێت و مۆبایلەکەت دەردەکەوێت
بەهەمان شێوە ئەتوانی قەبارەی وێنەکە بگۆڕیت بە ئارەزووی خۆت.
تا هەموویان ڕێکبخات، نیک ئەتوانێ تابی دیزاین بکاتەوە
و پاشەبنەمایەک باربکات، وەک ڕێگایەکی تر بۆ
دەرخستنی کەسایەتیی لە تویتەر
سەگی کۆرگی لە بۆشایی ئاسماندا. شتێکی سەرنجڕاکێشە.
هەروەها ئەتوانی گۆڕانکارییەکان لەسەر ڕێگا ئەنجام بدەیت
لە تابی "من" لە نەرمەواڵەی تویتەر لەسەر ئایفۆن و ئەندرۆید
تەنها پەنجە بەو دوگمەیەدا بنێ و کرتە لە دەستکاریکردنی پرۆفایل بکە
ئێستا ئەتوانی وێنەکانی پرۆفایل و سەرپەڕەکەت بگۆڕیت لە هەر کوێیەک بیت
بەهەرحاڵ، ئەندازیاران لە تویتەر کاری گران ئەکەن
بۆ دابینکردنی ئەم تایبەتمەندییانە
کەواتە بچۆ ژوورەوە، وێنەکانی پرۆفایلەکەت، سەرپەڕەکەت، و پاشەبنەماکەت باربکە.
و وەک هەموو کات، کاتێکی خۆش لەگەڵ جریواندن!