1 00:00:00,973 --> 00:00:03,209 کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەم قسەیە 2 00:00:03,209 --> 00:00:07,263 سەیری ژیانمم کردەوە تا بزانم 3 00:00:07,263 --> 00:00:12,187 لە چ کاتێکدا، گەشتەکەم دەستی پێکرد. 4 00:00:12,187 --> 00:00:14,834 کات زۆر تێپەڕی، و نەمتوانی بزانم 5 00:00:14,834 --> 00:00:17,806 سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی چیرۆکەکەم لە کوێدایە. 6 00:00:17,806 --> 00:00:19,757 هەمیشە پێموابوو سەرەتاکەم 7 00:00:19,757 --> 00:00:23,867 دوای نیوەڕۆیەک بوو، کاتێک دایکم پێی گوتم 8 00:00:23,867 --> 00:00:27,308 کە من لە سێ داواکاری هاوسەرگیری هەڵهاتووم کاتێک دوو ساڵ بووم. 9 00:00:28,278 --> 00:00:32,713 شەوێک، کاتێک کارەبا بۆ ٨ کاتژمێر لە کۆمەڵگەکەمان بڕا، 10 00:00:32,713 --> 00:00:34,965 هەموومان لە دەوری باوکم دانیشتین، 11 00:00:34,965 --> 00:00:38,866 چیرۆکەکانی هەوڵدانی خۆی بۆ بۆ چوونە قوتابخانە دەگێراینەوە 12 00:00:38,866 --> 00:00:42,974 لەکاتێکدا باوکی، ڕێگری لێدەکرد، و دەیویست لەگەڵ ئەو ببێتە جوتیار. 13 00:00:42,974 --> 00:00:45,722 یاخود ئەو شەوگارە تاریکەی کە ١٦ ساڵ بووم 14 00:00:45,722 --> 00:00:50,139 کاتێک ٣ منداڵ هاتن و چرپاندیان بە گوێمدا 15 00:00:50,139 --> 00:00:54,416 هاوڕێکەم لەسەر تاوانی شەرەف کوژراوە. 16 00:00:56,106 --> 00:00:58,231 دواتر درکم بەوە کرد کە، 17 00:00:58,231 --> 00:01:01,948 ڕاستە ئەو چرکەساتانە بەشێک بوونە لە گەشتەکەم، 18 00:01:01,948 --> 00:01:03,548 کاریگەرییان هەبووە لەسەر گەشتەکەم 19 00:01:03,548 --> 00:01:05,707 بەڵام دەستپێکی گەشتەکەم نەبوونە، 20 00:01:05,707 --> 00:01:10,003 دەستپێکی ڕاستەقینەی گەشتەکەم لەبەردەم خانویەکی قوردا بوو 21 00:01:10,003 --> 00:01:12,626 لە سەروو سەنده لە پاکستان، 22 00:01:12,626 --> 00:01:15,482 کاتێک باوکم دەستی دایکمی بە ١٤ ساڵی گرتبوو 23 00:01:15,482 --> 00:01:17,502 بڕیاریان دابوو لەو گوندە بڕۆن 24 00:01:17,502 --> 00:01:20,962 بچن بۆ شارۆچکەیەک بتوانن مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە. 25 00:01:20,962 --> 00:01:23,168 هەست دەکەم ژیانی من 26 00:01:23,168 --> 00:01:28,903 ئەنجامی ئەو بڕیارە ژیرانەیە کە ئەوان داویانە. 27 00:01:28,903 --> 00:01:31,759 هەر بەو شێوەیەش یەکێک لە بڕیارەکانیان 28 00:01:31,759 --> 00:01:34,986 هێشتنەوەی پەیوەندی من و خوشک و براکانم بوو بە بنەماڵەکەمانەوە. 29 00:01:34,986 --> 00:01:39,235 لەکاتێکدا ئێمە لە کۆمەلگەیەک دەژیاتن بە حەزەوە بیرمە کە پێی دەوترێ (ڕابابێد)، 30 00:01:39,235 --> 00:01:41,464 واتە کۆمەڵگەی هەژار، 31 00:01:41,464 --> 00:01:45,156 باوکم خانویەکی بۆ دابین کردین لە دەرەوەی شار. 32 00:01:45,156 --> 00:01:48,780 من لە هۆزێکی ڕەسەنەوە هاتووم لە چیاکانی بەلۆچستان 33 00:01:48,780 --> 00:01:50,520 بە براهوی ناودەبرا. 34 00:01:50,520 --> 00:01:55,688 براهوی یاخود برۆهی، واتە شاخەوانی، و هەروەها زمانی منە. 35 00:01:55,688 --> 00:01:59,924 سوپاس بۆ یاساکانی باوکم دەربارەی پەیوەندی کردن بە گومرگەکانمانەوە، 36 00:01:59,924 --> 00:02:05,655 دەبوایە لە ژیانێکی جوانی بژیم پڕ لە گۆرانی، کلتور، نەریت، چیرۆک، چیا، 37 00:02:05,655 --> 00:02:07,046 و مەری زۆر. 38 00:02:07,696 --> 00:02:10,365 بەڵام دواتر، ژیان لە ناو ئەو دوو جیاوازییەدا 39 00:02:10,365 --> 00:02:14,394 لە نێوان دابونەریتی کلتورەکەم و گوندەکەم، 40 00:02:14,394 --> 00:02:17,745 و خوێندنی مۆدێرنی قوتابخانەکەم ئاسان نەبوو. 41 00:02:17,745 --> 00:02:22,249 ئاگاداری ئەوە بووم کە تەنها کچم هێندە ئازادی هەبووبێت، 42 00:02:22,249 --> 00:02:24,293 و من هەستم تاوانباری دەکرد.. 43 00:02:24,293 --> 00:02:28,255 کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە کاراچی و حەیدەرئاباد، 44 00:02:28,255 --> 00:02:32,196 زۆربەی پورزا و خاڵۆزا و هاوڕێکانی منداڵیم بە شوو دەدران، 45 00:02:32,196 --> 00:02:34,950 هەندێکیان بە پیاوی بەتەمەنتر، هەندێکیان بە ژن بە ژنی، 46 00:02:34,950 --> 00:02:37,249 هەندێکیان بە ژنی دووەم 47 00:02:37,249 --> 00:02:42,558 بینیم سیحری ئەو کلتورە جوانە لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە 48 00:02:42,558 --> 00:02:47,892 کاتێک بینیم لەدایکبوونی منداڵێکی کچ بە خەمبارییەوە پێشوازی لێ دەکرا، 49 00:02:47,892 --> 00:02:52,659 کاتێک بە ژنان دەگوترا ئارامی و سەلاری گرنگترین ئەخلاقیانە. 50 00:02:52,659 --> 00:02:54,640 تا بووم بە ١٦ ساڵ، 51 00:02:54,640 --> 00:02:57,448 خەمەکانم بە گریان چارەدەکرد، 52 00:02:57,448 --> 00:02:59,634 بەتایبەتی شەوان کاتێک هەموان دەخەوتن 53 00:02:59,634 --> 00:03:01,950 هەنسکم هەڵدەڕشت بەسەر سەرینەکەمدا، 54 00:03:01,950 --> 00:03:05,297 تا ئەو شەوەی زانیم هاوڕێکەم 55 00:03:05,297 --> 00:03:07,471 لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژراوە. 56 00:03:08,381 --> 00:03:11,218 کوشتن بە تاوانی شەرەف دیاردەیە 57 00:03:11,218 --> 00:03:14,116 کاتێک گومان لە ژن و پیاوێک دەکرێت بە هەموونی پەیوەندییەک 58 00:03:14,116 --> 00:03:15,811 پێش یاخود لە دەرەوەی هاوسەرگیری، 59 00:03:15,811 --> 00:03:17,990 لەبەر ئەوە لەلایەن خیزانەکانیانەوە دەکوژرێن. 60 00:03:17,990 --> 00:03:22,375 هەمیشە بکوژەکە، برا، باوک یاخود مامە لە خێزانەکەدا. 61 00:03:22,375 --> 00:03:27,007 ڕایگەیاند ساڵی ١،٠٠٠ کوشتن UN بە ناوی شەرەفەوە لە پاکستان ڕوودەدات، 62 00:03:27,007 --> 00:03:29,445 ئەمانە تەنها ئەو کەیسانە کە کراون بە ڕاپۆرت. 63 00:03:29,445 --> 00:03:33,183 ئەو کلتورەی کە بروای بە کوشتن هەیە هیچ مانایەکی نییە لای من، 64 00:03:33,183 --> 00:03:35,761 زانیم ئەمجارە دەبێت شتێک بکەم. 65 00:03:35,761 --> 00:03:38,152 چیتر تا کاتی خەو ناگریم. 66 00:03:38,152 --> 00:03:40,660 هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم، بۆ وەستاندنی ئەم دیاردەیە، 67 00:03:40,660 --> 00:03:42,726 ١٦ ساڵ بووم -- دەستم کرد بە نوسینی هۆنراوە 68 00:03:42,726 --> 00:03:45,954 دەرگە بە دەرگە دەگەڕام باسی کوشتنم بۆ دەکردن بە ناوی شەرەفەوە 69 00:03:45,954 --> 00:03:48,089 و بۆچی ڕوودەدات، بۆ دەبێت بوەستێنرێت، 70 00:03:48,089 --> 00:03:49,655 هۆشیاریم لەبارەیەوە بڵاو دەکردەوە 71 00:03:49,655 --> 00:03:54,162 تا ئەو کاتەی ڕێگەیەکی زۆر باشترم دۆزییەوە بۆ کارکردن لەم کێشەیەدا. 72 00:03:54,841 --> 00:04:01,002 لەو ڕۆژانەدا لە یەک ژوری بچوکدا لە کاراچی دەژیاین. 73 00:04:01,002 --> 00:04:05,529 هەموو ساڵێک، لە وەرزە باراناوییەکان خانووەکەمان ئاوی لێ ئەڕژا -- 74 00:04:05,529 --> 00:04:07,236 ئاوی باران و ئاوەڕۆکان -- 75 00:04:07,241 --> 00:04:10,368 دایکم و باوکم ئاویان دەکردە دەرەوە. 76 00:04:10,368 --> 00:04:15,467 لەو ڕۆژانەدا، باوکم کۆمپیوتەرێکی زۆر گەورەی هێنایەوە، 77 00:04:15,467 --> 00:04:20,364 هێندە گەورەبوو، لەوە دەچوو نیوەی ژورەکەمان بگرێت، 78 00:04:20,364 --> 00:04:23,864 چەندین وایەر و بەشی هەبوو دەبوو پێکەوە ببەسترێن. 79 00:04:23,864 --> 00:04:25,954 لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە خۆشترین شت بوو 80 00:04:25,954 --> 00:04:28,740 لە ژیانی من و خوشکەکانمدا ڕوویدابێت. 81 00:04:28,740 --> 00:04:32,850 علی برا گەورەم بوو بە بەرپرسی کۆمپیوتەرەکە، 82 00:04:32,850 --> 00:04:36,785 هەر یەکەمان ڕۆژی ١٠ بۆ ١٥ خولەکمان بەردەکەوت بەکاری بهێنین. 83 00:04:36,785 --> 00:04:39,850 کە من لە هەشت منداڵ بەتەمەنترین بووم، 84 00:04:39,850 --> 00:04:42,335 دەبوو دواجار بەکاری بهێنم، 85 00:04:42,335 --> 00:04:45,074 ئەویش دوای ئەوەی قاپەکانم دەشۆردن، 86 00:04:45,074 --> 00:04:47,837 و ماڵەکەم پاک دەکردەوە و خوانم لەگەڵ دایکم ئامادە دەکرد، 87 00:04:47,837 --> 00:04:50,529 و جێگەی خەوی هەموویانم ڕادەخست، 88 00:04:50,529 --> 00:04:52,712 دوای ئەمانە، ڕامدەکرد بۆ کۆمپیوتەرەکە، 89 00:04:52,712 --> 00:04:54,269 پەیوەستی ئینتەرنێتم دەکرد، 90 00:04:54,269 --> 00:05:00,288 ١٠ بۆ ١٥ خولەک چێژێکی ڕاستەقینەم وەردەگرت. 91 00:05:00,288 --> 00:05:04,694 ئەو ڕۆژانە، وێبسایتێکم دۆزییەوە ناوی جۆگل بوو 92 00:05:04,694 --> 00:05:07,760 (گۆگڵ) (پێکەنین ) 93 00:05:07,760 --> 00:05:11,474 بە ئاواتی شێتانەم بۆ ئەوەی شتێک بکەم دەربارەی ئەم نەریتانە، 94 00:05:11,474 --> 00:05:14,982 لە بەکارهێنانی گۆگڵەوە فەیسبوکم دۆزییەوە، 95 00:05:14,982 --> 00:05:19,137 وێبسایتێک کە خەڵک دەتوانن پەیوەندی بە هەموو دونیاوە ببەستن، 96 00:05:19,137 --> 00:05:23,468 لەبەر ئەوە، لە ژوورە زۆر بچوکەکەی، زەوی چەمەنتۆ لە کاراچی، 97 00:05:23,468 --> 00:05:26,858 پەیوەندیم بە کەسانیکەوە کرد لە ئەمریکا، ،بەریتانیا، ئوسترالیا، و کەنەدا 98 00:05:26,858 --> 00:05:29,335 و کەمپینێکم ڕاگەیاند بە ناوی 99 00:05:29,335 --> 00:05:32,228 کەمپینی هۆشیار بەرەوە دژی کوشتن بە بە ناوی شەرەفەوە. 100 00:05:32,228 --> 00:05:35,299 لە چەند مانگێکی کەمدا زۆر گەورە بوو. 101 00:05:35,299 --> 00:05:37,851 لە هەموو دونیاوە پاڵپشتیم کرا. 102 00:05:37,851 --> 00:05:39,352 میدیاکان پەیوەندییان پێوە کردین. 103 00:05:39,352 --> 00:05:42,611 کەسانەێک هاتن و دەیانویست هۆشیاری لەگەڵماندا بلاوبکەنەوە. 104 00:05:42,611 --> 00:05:47,353 هێندە گەورە بوو لە ئۆنلاینەوە چووە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەم، 105 00:05:47,353 --> 00:05:49,697 کە ئێمە کۆبونەوە و مانگرتن ئەنجام دەدا 106 00:05:49,697 --> 00:05:53,169 دەمانویست سیاسەتی پاکستان بگۆڕین بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان. 107 00:05:53,169 --> 00:05:56,891 لە کاتێکدا پێموابوو هەموو شتەکان باشن، 108 00:05:56,891 --> 00:06:00,768 تیمەکەشم -- کە هاوڕێ و دراوسێکانم بوون -- 109 00:06:00,768 --> 00:06:02,858 پێیان وابوو شتەکان زۆر باش دەڕۆن، 110 00:06:02,858 --> 00:06:07,259 نەماندەزانی چ بەرەنگارییەکی گەورە بەرەوڕومان دێت. 111 00:06:08,039 --> 00:06:10,174 کۆمەڵگەکەم دژی ئێمە هەستان، 112 00:06:10,174 --> 00:06:13,891 گوایە ئێمە مامەڵەی نا-ئیسلامی بڵاودەکەینەوە. 113 00:06:13,891 --> 00:06:18,601 ئێمە چەندین سەدە لە بەرەنگاری دابووین لەو کۆمەڵگە گومرگیانە. 114 00:06:18,601 --> 00:06:21,679 بیرمە باوکم نامەیەکی لە کەسێکی نادیارەوە پێ گەیشت 115 00:06:21,679 --> 00:06:24,615 تێیدا هاتبوو، "کچەکەت کلتوری بیانی 116 00:06:24,615 --> 00:06:26,341 ".بڵاو دەکاتەوە لە کلتورێکی بەشەرەفدا 117 00:06:26,341 --> 00:06:28,887 ئوتومبیلەکەمان بەردباران کرا. 118 00:06:28,887 --> 00:06:32,787 ڕۆژێک چووم بۆ ئۆفیسەکەمان و بینیم بۆردی ئۆفیسەکەمان 119 00:06:32,787 --> 00:06:37,589 قوپێنراوە و شکێنراوە و وەک ئەوەی چەند کەس پێیاندا کێشابێت. 120 00:06:37,589 --> 00:06:41,216 شتەکان زۆر خراپ بوون کە من دەبوو لە زۆر ڕوەوە خۆم بشارمەوە. 121 00:06:41,216 --> 00:06:44,293 جامی ئوتومبیلەکەم بەرز دەکردەوە، 122 00:06:44,293 --> 00:06:48,225 ڕوخسارم داپۆشم، لە شوێنە گشتییەکاندا قسە نەکەم، 123 00:06:48,225 --> 00:06:52,202 لەناکاو شتەکان خراپتربوون کاتێت هەڕەشەی کوشتنم لێکرا، 124 00:06:52,202 --> 00:06:56,768 دەبوو بگەڕامایەتەوە بۆ کاراچی چالاکیەکانمان وەستان. 125 00:06:57,962 --> 00:07:01,335 گەڕانەوە بۆ کاراچی، ئەو کات ١٨ ساڵان بووم، 126 00:07:01,335 --> 00:07:06,101 هەستم دەکرد ئەوە گەورەترین شکستی هەموو ژیانمە، 127 00:07:06,101 --> 00:07:08,011 تێکشکێنرا بووم. 128 00:07:08,011 --> 00:07:11,656 وەک لاوێک، خۆم بە هۆکاری هەموو شتەکان دەزانی. 129 00:07:11,656 --> 00:07:13,792 کاتیک تەماشای شتەکانمان کرد، 130 00:07:13,792 --> 00:07:19,666 بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوە هەڵەی من و تیمەکەشم بووە. 131 00:07:19,666 --> 00:07:24,821 ئەوکات کەمپینەکەمان لەبەر دوو هۆکاری گەورە شکستی هێنا. 132 00:07:24,821 --> 00:07:27,071 یەکەم هۆکار ئەوە بوو، 133 00:07:27,071 --> 00:07:29,700 ئێمە دژی کرۆکی بەهاکانی خەڵک دەوەستاینەوە. 134 00:07:30,900 --> 00:07:34,412 ئێمە بە شتێکمان دەگوت نەخێر کە لاییان زۆر گرنگ بوو، 135 00:07:34,412 --> 00:07:36,759 بەرەنگاری بنەمای ئەخلاقیاتی ئەوانمان دەکرد، 136 00:07:36,759 --> 00:07:39,026 زۆر قوڵ لە ناخەوە ئازارمان دەدان. 137 00:07:39,026 --> 00:07:41,725 هۆکاری دووهەم کە کە زۆر گرنگ بوو بۆم، 138 00:07:41,725 --> 00:07:43,930 هۆکارێکی تایبەت بوو کە فێری بووم، 139 00:07:43,930 --> 00:07:47,111 ئەوە بوو کە ئێمە بەژداریمان بە پاڵەوانە ڕاستەقینەکان نەدەکرد 140 00:07:47,111 --> 00:07:49,317 کە دەبوو شەڕ بۆ خۆیان بکەن. 141 00:07:49,317 --> 00:07:53,274 ژنانی گوندەکان نەیاندەزانی ئێمە لەسەر شەقامەکان شەر بۆ ئەوان دەکەین. 142 00:07:53,274 --> 00:07:54,711 هەر کات دەگەڕامەوە، 143 00:07:54,711 --> 00:07:57,718 پورزا و هاوڕێکانمم دەبینی دەموچاویان بریندار ببوو، 144 00:07:57,718 --> 00:07:59,512 "دەمپرسی، "چی ڕویداوە؟ 145 00:07:59,512 --> 00:08:01,902 دەیانگوت، "مێردەکانمان لێیانداوین." 146 00:08:01,902 --> 00:08:04,781 بەڵام ئێمە لەبەر ئێوە لەسەر شەقامەکان بووی! 147 00:08:04,781 --> 00:08:06,383 بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبوینەوە. 148 00:08:06,383 --> 00:08:09,355 چۆن ئەوە کاریگەری نەبووە لەسەر ژیانی تۆ؟ 149 00:08:09,355 --> 00:08:14,206 دواتر شتێکمان دۆزییەوە کە زۆر گرنگ بوو بۆمان. 150 00:08:14,206 --> 00:08:16,856 سیاسەتی هەر وڵاتێک 151 00:08:16,856 --> 00:08:21,467 مەرج نییە هەمیشە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی خێڵەکی و لادێیەکان هەبێت. 152 00:08:21,467 --> 00:08:25,771 وێرانکەر بوو، وەک، ناتوانین شتێک بکەین دەربارەی ئەمە؟ 153 00:08:25,771 --> 00:08:28,813 و زانیمان کە بۆشاییەکی گەورە هەیە 154 00:08:28,813 --> 00:08:32,649 کاتێک دێتە سەر سیاسەتی فەرمی و ڕاستی و دروستی لەسەر زەوی. 155 00:08:32,649 --> 00:08:35,961 ئەمجارە، بڕیارمان دا شتێکی جیاواز بکەین. 156 00:08:35,961 --> 00:08:37,710 ستراتیجەتێک بەکار دێنین، 157 00:08:37,710 --> 00:08:40,699 دەگەڕێینەوە و داوای لێبوردن دەکەین. 158 00:08:40,699 --> 00:08:42,350 بەڵێ، داوای لێبوردن. 159 00:08:42,350 --> 00:08:43,863 گەرایەنەوە بۆ لای کۆمەڵگەکەمان 160 00:08:43,863 --> 00:08:47,111 گوتمان ئێمە شەرمەزارین بۆ ئەوەی کردمان. 161 00:08:47,111 --> 00:08:51,681 ئێمە لێرەین تا داوای لێبوردن بکەین و بریارەکە بخەینە دەستی ئێوەوە. 162 00:08:51,681 --> 00:08:53,251 چۆن ئەوە بکەین؟ 163 00:08:53,251 --> 00:08:56,217 ئێمە بۆ سێ لە کلتورە سەرەکیەکانت بەرەو پێش چووین.. 164 00:08:56,217 --> 00:08:59,799 دەزانین ئەوە مۆسیقا، زمان و کاری دەستین. 165 00:08:59,799 --> 00:09:01,325 کەس بڕوای پێنەکردین. 166 00:09:01,325 --> 00:09:04,063 کەس نەیویست کارمان لەگەڵ بکات. 167 00:09:04,063 --> 00:09:07,618 قەناعەتێکی زۆری پێ دەبرد و گفتوگۆ لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیانەدا 168 00:09:07,618 --> 00:09:11,310 تا ئەو کاتەی قایل بوون بەوەی ئێمە پەرە بە زمانەکەیان دەدەین 169 00:09:11,310 --> 00:09:15,972 بەوەی چیرۆک و داستان و حیکایەتی خێڵەکان لە کتێبدا کۆبکەینەوە، 170 00:09:15,972 --> 00:09:18,544 پەرە بە مۆسیقاکەیان دەدەین 171 00:09:18,544 --> 00:09:24,055 بە دروستکردنی سیدییەک لە گۆرانییەکان لە هۆزەکە، و هەندێک لێدانی تەپڵ. 172 00:09:24,055 --> 00:09:26,216 سێهەم، کە دڵخوازترینم بوو، 173 00:09:26,216 --> 00:09:30,227 پەرە بە کاری دەستی دەدەین بە کردنەوەی سەنتەرێک لە گوندەکە 174 00:09:30,227 --> 00:09:33,362 تا ڕۆژانە ژنان بێن و کاری دەستی بکەن. 175 00:09:34,064 --> 00:09:36,038 بەم جۆرە دەستی پێکرد. 176 00:09:36,038 --> 00:09:40,040 بە گوندێک دەستمان پێکرد یەکەم سەنتەری خۆمانمان کردەوە. 177 00:09:40,770 --> 00:09:42,268 ڕۆژێکی جوان بوو. 178 00:09:42,268 --> 00:09:43,412 سەنتەرەکە دەست بەکاربوو. 179 00:09:43,412 --> 00:09:45,441 ژنان دەهاتن بۆ کاری دەستی، 180 00:09:45,441 --> 00:09:49,185 بە ژیانێکی گۆڕاندا دەڕوات پرۆسەی پەروەردە، 181 00:09:49,185 --> 00:09:52,235 فێری مافەکانیان دەبوون، ئیسلام چی دەڵێت لەسەر مافەکانیان، 182 00:09:52,235 --> 00:09:55,054 و گەشەپێدانی کۆمپانیا، چۆن دەتوانن پارە دروست بکەن، 183 00:09:55,054 --> 00:09:57,306 چۆن دەتوانن پارە لە پارە دروست بکەن، 184 00:09:57,306 --> 00:10:01,184 چۆن بەرەنگاری ئەو کلتورەبن کە ژیانیان وێران کردوون 185 00:10:01,184 --> 00:10:02,902 بۆ چەندین سەدەیە، 186 00:10:02,902 --> 00:10:04,758 چونکە لە ئیسلامدا، لە ڕاستیدا، 187 00:10:04,758 --> 00:10:08,373 دەبوو ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاواندا. 188 00:10:08,373 --> 00:10:12,125 ژنان زۆر لە بارو دۆخیان ھەیە کە ئێمە نەمانبیستوون، 189 00:10:12,125 --> 00:10:13,938 کە ئەوان گوێ بیستیان نەبوو،، 190 00:10:13,938 --> 00:10:16,956 پێویستمان بەوە بوو پێیان بڵێین کە پێویستە بزانن 191 00:10:16,956 --> 00:10:19,696 کە مافەکانیان لە کوێیە و چۆن بە خۆیان بیانبەن، 192 00:10:19,696 --> 00:10:22,021 چونکە ئەوان دەتوانن ئەوە بکەن و ئێمە ناتوانین. 193 00:10:22,021 --> 00:10:24,993 کەواتە ئەمە ئەو مۆدیلە بوو کە لە ڕاستیدا زۆر سەرسوڕهێنەرە. 194 00:10:24,993 --> 00:10:27,526 لە ڕێگەی چنینەوە ئێمە نەریتەکانیانمان بەرز ئەکردەوە. 195 00:10:27,526 --> 00:10:30,237 چوینە ناو گوندەکە کۆمەڵگە کۆدەکەینەوه. 196 00:10:30,237 --> 00:10:33,257 لە ناوەوە سەنتەرێک دروست دەکەین کە ٣٠ ژن دێن 197 00:10:33,257 --> 00:10:37,365 بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوەی دەربارەی بەهای لە جۆری چنراو، 198 00:10:37,365 --> 00:10:41,104 گەشەپێدانی کۆمپانیا بەهرەکانی ژیان و پەروەردەی بنەڕەتی، 199 00:10:41,104 --> 00:10:44,215 و دەربارەی مافەکانیان و چۆن بەو داگیرکارانە بڵێین نا 200 00:10:44,215 --> 00:10:47,886 و چۆن وەک سەرکردە بوەستمەوە بۆ خۆیان و کۆمەڵگە. 201 00:10:47,886 --> 00:10:52,698 دوای شەش مانگ پەیوەندیمان بەیەکەوە دەکرد ئەو ژنانە بۆ قەرزو بۆ بازاڕ 202 00:10:52,698 --> 00:10:56,608 کە دەتوانن ببن بە بازرگانە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەکانیان. 203 00:10:56,608 --> 00:10:59,865 زوو پەیوەندیمان بەم پرۆژەی سوگهار کرد. 204 00:10:59,865 --> 00:11:03,905 سوگهار وشەیەکی ناوخۆییە کە بەکار هاتووە لە چەندین زمان لە پاکستان. 205 00:11:03,905 --> 00:11:07,341 واتە ژنی لێھاتوو و بڕوابەخۆ. 206 00:11:07,341 --> 00:11:12,449 بەڕاستی باوەڕم وایە، بۆ دروستکردنی سەرکردەی ژن تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بیکەیت: 207 00:11:12,449 --> 00:11:16,631 تەنها پێیان بلێ کە ئەوان چیان پێویستە بۆ ئەوەی ببنەە سەرکردە. 208 00:11:16,631 --> 00:11:18,130 ئەم ژنانەی لێرە دەیانبینیت، 209 00:11:18,130 --> 00:11:22,573 ئەوان بەهرەی بەهێزیان هەیە و لەوانەیە سەرکردە بن. 210 00:11:22,573 --> 00:11:25,825 تەنها ئەوەی پێویست بوو ئێمە بیکەین ئەو بەربەستانەن کە گەمارۆیانداون، 211 00:11:25,825 --> 00:11:28,154 ئەوە ئەو شتەیە کە بڕیارمان دا بیکەین. 212 00:11:28,154 --> 00:11:31,443 بەڵام دواتر کاتێک ئێمە بیرمان دەکردەوە هەموو شتێک باش دەڕۆیشتن، 213 00:11:31,443 --> 00:11:34,043 جارێکی تر هەموو شتێک زۆر نایاب بوو، 214 00:11:34,043 --> 00:11:36,110 ئێمە کێشە سەرەکییەکانی داهاتوومان دۆزیەوە: 215 00:11:36,110 --> 00:11:39,279 زۆر پیاو هەستیان بە گۆڕانکارییە دیارەکان لە هاوسەرەکەیان کرد.. 216 00:11:39,279 --> 00:11:41,420 ئەو زیاتر قسە دەکات، ئەو بڕیار دەدات -- 217 00:11:41,420 --> 00:11:44,109 ئای خوایە، ئەو هەموو شتێکی ماڵەکە. 218 00:11:44,109 --> 00:11:48,578 ڕاشیانگرتن لە هاتنیان بۆ ناوەندەکان، 219 00:11:48,578 --> 00:11:52,622 ئەم جارە، باشە، کاتی ستراتیژی دووەمە. 220 00:11:52,622 --> 00:11:54,710 چوینە سەر پیشەسازی مۆدەکە لە پاکستان 221 00:11:54,710 --> 00:11:58,493 و بڕیاریدا توێژینەوە بکات دەربارەی ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات. 222 00:11:58,493 --> 00:12:03,480 دەرکەوت کە پیشەسازی مۆدە لە پاکستان زۆر بەهێزە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، 223 00:12:03,480 --> 00:12:07,046 بەڵام کەمتر بەشداری لە ناوچە خێڵەکییەکان 224 00:12:07,046 --> 00:12:10,121 بۆ ناوچە خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ژنان دەکات. 225 00:12:10,121 --> 00:12:14,555 بۆیە بڕیارماندا یەکەم جارکە لە ناو ئافرەتانی هۆزەکان دا دەست پێبکەین، 226 00:12:14,555 --> 00:12:17,185 کە ئێستا پێی دەوترێت نۆماد. 227 00:12:18,085 --> 00:12:20,207 بۆیە ژنان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زیاتر، 228 00:12:20,207 --> 00:12:23,163 ئەوان دەستیان کرد بە بەشداری زیاتر لە ڕووی داراییەوە بۆ ماڵەکە، 229 00:12:23,163 --> 00:12:26,304 پیاوان دەبوایە دووبارە بیر بکەنەوە پێش ئەوەی بەوان بڵێن نەخێر 230 00:12:26,304 --> 00:12:28,363 کاتێک دەهاتن بۆ ناوەندەکان. 231 00:12:31,343 --> 00:12:34,106 (چەپڵەلێدان) 232 00:12:34,106 --> 00:12:36,265 زۆر سوپاس، زۆر سوپاس. 233 00:12:36,265 --> 00:12:41,442 لە ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم جار بە سوگهار هوب دەستمان پێ کرد لەجیاتی سەنتەر. 234 00:12:41,442 --> 00:12:43,602 ئێمە لەگەڵ تریپ ئەدڤایسەر هاوبەشیمان کرد 235 00:12:43,602 --> 00:12:47,514 و هۆڵێکی چیمەنتۆی لە ناوەڕاستی گوندێک دروستکرد 236 00:12:47,514 --> 00:12:51,522 چەندین ڕێکخراوی تری بانگهێشت کرد کە لەوێ کار بکەم. 237 00:12:51,522 --> 00:12:53,947 ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروست کرد بۆ قازانج نەویستەکان 238 00:12:53,947 --> 00:12:56,530 بۆ ئەوەی دەست بەکار و دەست لێدان بکەن لەسەر کێشەکانی تر 239 00:12:56,530 --> 00:12:58,395 کە سوگهار کاری لەسەر نەکات، 240 00:12:58,395 --> 00:13:02,199 کە شوێنێکی ئاسان دەبێت بۆ ئەوەی مەشقیان پێ بکەن، 241 00:13:02,199 --> 00:13:05,004 وەک قوتابخانەی جوتیارێک بەکاری بهێنیت، تەنانەت وەک بازاڕێک، 242 00:13:05,004 --> 00:13:07,146 هەر شتێک کە دەیانەوێت بەکاری بهێنن، 243 00:13:07,146 --> 00:13:09,259 و ئەوان زۆر بە سەرسوڕهێنەرانە ئەنجامیان دەدا. 244 00:13:09,259 --> 00:13:12,789 تا ئێستا توانیوومان بۆ پشتگیری ٩٠٠ ژن بكەین 245 00:13:12,789 --> 00:13:16,039 لە ٢٤ گوندی دەوروبەری پاکستان. 246 00:13:16,039 --> 00:13:20,544 (چەپڵەلێدان) 247 00:13:21,624 --> 00:13:24,568 بەڵام لەڕاستیدا ئەوە نیە کە من دەمەوێت. 248 00:13:26,758 --> 00:13:31,410 خەونم ئەوەیە لە ١٠ساڵی داهاتوودا، بگەم بە یەک ملیۆن ئافرەت، 249 00:13:31,410 --> 00:13:33,129 بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەوە ڕوودەدات، 250 00:13:33,129 --> 00:13:36,047 ئەمساڵ ئێمە دەستمان بە دامەزراوەی سوگهار لە ئەمریکا پێ کرد. 251 00:13:36,047 --> 00:13:40,811 ئەوە تەنها بۆ پاڵپشتی دارایی نییە بەڵام چەندین ڕێکخراوی تر لە پاکستان 252 00:13:40,811 --> 00:13:43,020 بۆ دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکە 253 00:13:43,020 --> 00:13:45,760 و بۆ دۆزینەوەی ڕێگە داهێنەرەکانی تر 254 00:13:45,760 --> 00:13:49,591 بۆ ئەوەی ژنانی لادێیی لە پاکستان ئازاد بکات. 255 00:13:49,591 --> 00:13:51,564 زۆر سوپاس. 256 00:13:51,564 --> 00:13:54,606 (چەپڵەلێدان) 257 00:13:54,606 --> 00:13:57,336 سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. 258 00:13:59,056 --> 00:14:02,359 کریس ئەندرسۆن: خالیدە، هێزی تۆ هێزی سروشتە. 259 00:14:02,359 --> 00:14:06,982 مەبەستم ئەوەیە، ئەم چیرۆکە لە زۆر ڕووەوە تەنها لە باوەڕ بەدەر دیارە. 260 00:14:06,982 --> 00:14:11,042 ئەوە باوەڕ پێنەکراوە کە کەسێکی زۆر گەنج دەتوانێت ئەوە زۆر بەدەست بهێنێت 261 00:14:11,042 --> 00:14:13,900 لە ڕێگەی توانای زۆر و بلیمەتییەوە. 262 00:14:13,900 --> 00:14:15,470 بۆیە پێم وایە یەک پرسیار: 263 00:14:15,470 --> 00:14:20,181 ئەمە خەونێکی سەرنجراکێشە بۆ گەیشتن پێ و توانا بە ملیۆنان ئافرەت بدات -- 264 00:14:20,181 --> 00:14:23,975 چەندێک لە ئێستا سەرکەوتن پشت بە تۆ دەبەستێت، 265 00:14:23,975 --> 00:14:28,208 هێزی ئەم کەسایەتییە موگناتیسییە؟ 266 00:14:28,218 --> 00:14:30,848 چۆن پێوانە دەکات؟ 267 00:14:30,858 --> 00:14:35,344 خالیدە برۆهی: پێموایە کارەکەم ئەوەیە کە ئیلهامەکە دەربهینرێت، 268 00:14:35,344 --> 00:14:37,065 خەونەکەم دەربکەم. 269 00:14:37,065 --> 00:14:40,487 ناتوانم فێرتان بکەم چۆن ئەو کارە بکەن، چونکە زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە. 270 00:14:40,487 --> 00:14:42,792 ئێمە تاقیکردنەوەمان تەنها بە سێ ڕێگە كردووە. 271 00:14:42,792 --> 00:14:46,385 سەد ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی توانای ئافرەتەکان ئازاد بکات. 272 00:14:46,385 --> 00:14:49,033 من تەنها ئیلهامم پێدەبەخشین و ئەوە کاری منە. 273 00:14:49,033 --> 00:14:51,567 من بەردەوام ئەبم لە ئەنجامدانی سوگهارهێشتا گەشە دەکات. 274 00:14:51,567 --> 00:14:54,595 لە بەرنامەماندایە کە بگەینە بۆ دوو گوندی تر، 275 00:14:54,595 --> 00:14:57,575 و بەم زووانە باوەڕدەکەم ئێمە لە پاکستان دەچینە دەرەوە 276 00:14:57,575 --> 00:15:00,361 بۆ باشووری ئاسیا و زیاتر لەمە. 277 00:15:00,361 --> 00:15:03,654 سی ئەی: حەزم لەوەیە کاتێک قسەت دەربارەی تیمەکەت لە ئاخاوتنەکە کرد، 278 00:15:03,654 --> 00:15:06,296 مەبەستم ئەوەیە، ئێوە لەو کاتەدا هەمووتان لە ١٨ ساڵ بوون. 279 00:15:06,296 --> 00:15:07,861 ئەم تیمە لە چی بوون؟ 280 00:15:07,861 --> 00:15:09,509 ئەمە هاوڕێی قوتابخانە بوون، وایە؟ 281 00:15:09,509 --> 00:15:14,478 ک. ب.: ئایا خەڵکی ئێرە باوەڕ دەکەن کە من لە تەمەنێکم 282 00:15:14,478 --> 00:15:17,522 کە من دەکرێ من داپیرەیەک بم لە گوندەکەم؟ 283 00:15:17,522 --> 00:15:23,412 دایکم لە ٩ ساڵی هاوسەرگیری کرد، ومن بەتەمەنترین ژنم کە هاوسەرگیرم نەکردووە 284 00:15:23,412 --> 00:15:26,988 هیچ شتێک ناکات لە ژیانمدا لە گوندەکەم. 285 00:15:26,988 --> 00:15:30,285 سی ئەی: بوەستە، بوەستە، بوەستە، هیچ شتێک مەکە؟ 286 00:15:30,285 --> 00:15:32,653 ک. ب: نەخێر. سی ئەی: تۆ ڕاست دەکەیت. 287 00:15:32,653 --> 00:15:35,556 ک. ب.: خەڵک زۆرجار، بۆ من هەست بە دڵگرانی دەکەن. 288 00:15:35,556 --> 00:15:39,480 سی ئەی: بەڵام چەند کات بەسەر دەبەیت ئێستا لە بەلۆچستان گەڕایتەوە؟ 289 00:15:39,480 --> 00:15:41,367 ک. ب.: من لەوێ دەژیم. 290 00:15:41,367 --> 00:15:44,199 ئێمە لەنێوان کاراچی و بەلۆچستانین. 291 00:15:44,199 --> 00:15:46,983 خوشک و براکانم هەموویان دەچنە بۆ قوتابخانە. 292 00:15:46,983 --> 00:15:49,424 من لە خوشک و براکانم لە هەمووان گەورەترم. 293 00:15:49,424 --> 00:15:53,784 سی ئەی: بەڵام ئەوەی تۆ دەیکەی بەدڵنیاییەوە هەڕەشە لە هەندێک کەس دەکات لەوێ. 294 00:15:53,784 --> 00:15:58,140 چۆن سەلامەتی چارەسەر دەکەیت؟ هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟ 295 00:15:58,140 --> 00:16:00,265 ئایا لەوێ کێشەیەک هەیە؟ 296 00:16:00,265 --> 00:16:04,075 ک. ب.: پێشتر ئەم پرسیارەم زۆرجار بۆ من هاتووە، 297 00:16:04,075 --> 00:16:10,390 هەست دەکەم کە وشەی "ترس" تەنها دێتە لای من و دواتر نامێنێت، 298 00:16:10,390 --> 00:16:14,120 بەڵام ترسێک هەیە کە من هەمە کە جیاوازە لەگەڵ ئەوە. 299 00:16:14,120 --> 00:16:17,623 ترس ئەوەیە ئەگەر بکوژرێم، چی بەسەر خەڵک دا بێت 300 00:16:17,623 --> 00:16:19,608 کێ منی زۆر خۆشدەوێت؟ 301 00:16:19,608 --> 00:16:23,840 دایکم تا درەنگانی شەو چاوەڕێم دەکات کە من بگەڕێمەوە ماڵەوە. 302 00:16:23,840 --> 00:16:26,585 خوشکەکانم دەیانەوێت زۆر شت لە من فێربن، 303 00:16:26,585 --> 00:16:29,846 و چەندان كچ لە کۆمەڵگەکەم کە دەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن 304 00:16:29,846 --> 00:16:32,119 پرسیاری شتی جیاوازم لێ بكەن، 305 00:16:32,119 --> 00:16:34,910 من بەم دواییانە شووم کرد. (پێدەكەنێت) 306 00:16:34,910 --> 00:16:37,324 (چەپڵەلێدان) 307 00:16:37,324 --> 00:16:40,552 سی ئەی: ئەو لێرەیە؟ پێویستە هەستیتە سەر پێ. 308 00:16:40,552 --> 00:16:44,058 (چەپڵەلێدان) 309 00:16:48,098 --> 00:16:51,720 ک. ب.: خۆدەربازکردن لە هاوسەرگیریی ڕێکخراو، من هاوسەرەکەمم هەڵبژارد 310 00:16:51,720 --> 00:16:56,178 لە سەرانسەری جیهاندا لە لۆس ئانجلۆس، جیهانێکی زۆر جیاواز. 311 00:16:56,178 --> 00:16:59,444 دەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو شەڕ بکەم. ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە. 312 00:16:59,444 --> 00:17:04,189 بەڵام وابزانم ئەمە تەنها شتە کە لێی دەترسم، 313 00:17:04,189 --> 00:17:09,183 و نامەوێت دایکم کەس نەبینێت کاتێک شەو چاوەڕێ دەکات. 314 00:17:09,183 --> 00:17:12,514 سی ئەی: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێگەکەیاندا، 315 00:17:12,514 --> 00:17:15,077 دەتوانن بەردەوام بن، لەوانەیە هەندێک لەو جلانە بکڕە 316 00:17:15,077 --> 00:17:17,649 کە تۆ دەیبەیت 317 00:17:17,649 --> 00:17:21,161 کە لە ڕاستیدا دروست کراون، نەخشاندنەکەی لە بەلۆچستان تەواو بووە؟ 318 00:17:21,161 --> 00:17:22,369 ک. ب.: بەڵێ. 319 00:17:22,369 --> 00:17:24,503 سی ئەی: یان دەتوانن لە بناغەدا تێوەگلاون.. 320 00:17:24,503 --> 00:17:27,509 ک. ب.: بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای چەند کەس دەگەرێین کە دەتوانین، 321 00:17:27,509 --> 00:17:31,117 چونکە ئێستا کە دامەزراوەکە لە پرۆسەی سەرەتادا، 322 00:17:31,117 --> 00:17:33,708 من هەوڵ دەدەم زۆر شت فێربم دەربارەی چۆنیەتی نەشتەرگەری، 323 00:17:33,708 --> 00:17:38,087 چۆن پارە بەدەست بهێنین یان پەیوەندی بە رێکخراوی زیاترەوە بکەین، 324 00:17:38,087 --> 00:17:41,245 بەتایبەتی لە بازرگانی ئەلیکترۆنیدا کە بۆ من زۆر نوێیە. 325 00:17:41,245 --> 00:17:43,632 مەبەستم ئەوەیە، من کەسێکی مۆدێل نیم، باوەڕم پێبکە. 326 00:17:43,632 --> 00:17:46,929 سی ئەی: باشە، زۆر خۆش بوو کە لێرەیت. 327 00:17:46,929 --> 00:17:51,944 تکایە ئازابە، بە زیرەکی بڕۆ، تکایە بە سەلامەتی بمێنەرەوە. 328 00:17:51,944 --> 00:17:59,978 ک. ب.: زۆر سوپاست دەکەم. سی ئەی: سوپاست دەکەم، خالیدە. (چەپڵەلێدان)