WEBVTT 00:00:06.599 --> 00:00:08.543 نەخۆشی دوو جامسەری چییە؟ NOTE Paragraph 00:00:08.543 --> 00:00:12.605 وشەی "بایپۆلەر" واتە دوو جەمسەر. 00:00:12.605 --> 00:00:16.785 بۆ ئەو چاندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی دووجەمسەرییان هەیە لە جیهاندا، 00:00:16.785 --> 00:00:20.405 ژیان دابەش بووە لە نێوان دوو واقیعی جیاوازدا - 00:00:20.405 --> 00:00:22.836 شاگەشکەیی و خومۆکی. 00:00:22.836 --> 00:00:25.874 چەندین جۆری جیاوازی نەخۆشی جووت جەمسەری ھەی، 00:00:25.874 --> 00:00:27.816 با باسی چەند دانەیەکیان بکەین. 00:00:27.816 --> 00:00:31.915 جۆری ١ دڵخۆشی زۆر توند و خەمباری زۆر توندیش ئەزمون دەکات، 00:00:31.915 --> 00:00:36.506 لە کاتێکدا جۆری ٢ ماوەی شاگەشکەیی کورتتر و کەمتر ل ەخۆ دەگرێ 00:00:36.506 --> 00:00:39.736 لە نێوان چەندین ماوەی درێژی خەمۆکیدا. 00:00:39.736 --> 00:00:42.545 بۆ کەسێک کە جۆلانە دەکات لە نێوان حاڵەتی دەروونی جیاوازدا، 00:00:42.545 --> 00:00:48.076 دەکرێت وەک مەحاڵ دەربکەوێت هاوسەنگی پێویت بدۆزێتەوە بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تەندروست. NOTE Paragraph 00:00:48.076 --> 00:00:52.256 دڵخۆشییە زۆرەکانی جۆری یەکەم ناسراون بە زنجیرە شێتییەکان، 00:00:52.256 --> 00:00:56.775 دەکرێت وا لە کەسێک بکەن ئەزمونی هەستگەلێک بکات لە نێوان وروژاوی و نەبەزێنراویدا. 00:00:56.775 --> 00:01:01.225 بەڵام ئەم زنجیرە شاگەشکەییە لە هەستی دڵخۆشی ئاسایی زیاترن، 00:01:01.225 --> 00:01:03.847 دەبنە هۆی نیشانەی بێزارکەر وەک بیرکردنەوەی زۆر خێرا، 00:01:03.847 --> 00:01:05.336 و بێخەوی، 00:01:05.336 --> 00:01:06.516 و قسەکردنی خێرا، 00:01:06.516 --> 00:01:07.962 و کرداری هەڵەشە، 00:01:07.962 --> 00:01:10.125 و ڕەفتاری مەترسیدار. 00:01:10.125 --> 00:01:12.904 بە بێ چارەسەر، ئەم زنجیرانە زیاتر دەبن 00:01:12.904 --> 00:01:13.827 و توندتر دەبن، 00:01:13.827 --> 00:01:16.216 و کاتی زیاتر دەخایەنن بۆ ئارامبوونەوە. NOTE Paragraph 00:01:16.216 --> 00:01:20.626 ئاستەکانی خەمۆکییەکەی نەخۆشی دوو جەمسەری بە چەندین شێوە خۆی دەردەخات - 00:01:20.626 --> 00:01:21.657 بێتاقەتی، 00:01:21.657 --> 00:01:23.719 کەمبوونەوەی ئارەزو بۆ خولیاکان، 00:01:23.719 --> 00:01:25.257 گۆڕانکاری لە ئارەزوی خواردن، 00:01:25.257 --> 00:01:27.857 هەستکردن بە بێ نرخی یان تاوانبارییەکی زۆر، 00:01:27.857 --> 00:01:30.147 خەوتن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد یان زۆر کەم، 00:01:30.147 --> 00:01:32.256 نائارامی یان خاوبوونەوە، 00:01:32.256 --> 00:01:35.562 یان بیرکردنەوەی بەردەوام لە خۆکوشتن. NOTE Paragraph 00:01:35.562 --> 00:01:38.397 لە جیهاندا، نزیکەی لە سەدا یەک بۆ سێی پێگەشتووان 00:01:38.397 --> 00:01:43.597 ئەو نیشانانەیان تێدایە کە دەرخەری نەخۆشیی دوو جەمسەریین. 00:01:43.597 --> 00:01:46.967 زۆرینەی ئەم خەڵکانە کەسانی کارا و چالاکن لە کۆمەڵگەدا. 00:01:46.967 --> 00:01:49.527 و ژیان و بژاردە و پەیوەندییەکانیان 00:01:49.527 --> 00:01:52.097 بە نەخۆشییەکە پێناسە ناکرێن، 00:01:52.097 --> 00:01:55.697 بەڵام هێشتاش، بۆ زۆر کەس، دەرئەنجامەکان جدیین. 00:01:55.697 --> 00:01:59.426 نەخۆشییەکە دەکریت کاریگەری خراپ بکاتە سەر چالاکیی پەروەردەیی و کاریی، 00:01:59.426 --> 00:02:00.578 و پەیوەندییەکان 00:02:00.578 --> 00:02:01.909 و باری ئابووری 00:02:01.909 --> 00:02:05.297 و سەلامەتی کەسیی NOTE Paragraph 00:02:05.297 --> 00:02:08.407 کەواتە ھۆکاری دوو جەمسەری چییە؟ 00:02:08.407 --> 00:02:12.558 لێکۆڵەران وابیردەکەنەوە هۆکاری سەرەکی ڕێکخستنی ئاڵۆزی مێشکە. 00:02:12.558 --> 00:02:15.949 مێشکە تەندروستەکان پەیوەندی بەهێز دەهێڵنەوە ل ەنێوان دەمارەخانەکاندا 00:02:15.949 --> 00:02:19.488 بەهۆی هەوڵی بەردەوامی مێشکەوە بۆ پاکساز کردنی خۆی 00:02:19.488 --> 00:02:24.682 و لابردنی پەیوەندییە دەمارییە بەکارنەهێنراو یان نادروستەکان. 00:02:24.682 --> 00:02:28.977 ئەم پڕۆسەیە گرنگە چونکە ڕێڕەوە دەمارییەکانمان وەک نەخشەیەک کار دەکەن 00:02:28.977 --> 00:02:31.389 بۆ هەرشتێک کە ئەنجامی دەدەین. 00:02:31.389 --> 00:02:33.858 بە بەکارهێنانی تیشکی موگناتیسی کارا, 00:02:33.858 --> 00:02:38.099 زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە توانای مێشک بۆ چاکسازیکردنی خۆی کێشەی تێدایە 00:02:38.099 --> 00:02:40.771 لە ئەو کەسانەدا کە نەخۆشی دوو جەمسەریان هەیە. 00:02:40.771 --> 00:02:43.058 ئەمەش واتە دەمارەخانەکان ئاڵۆز دەبن 00:02:43.058 --> 00:02:46.398 و تۆرێک درووست دەکەن کە مەحالە بتوانن ڕێنیشاندەر بن. 00:02:46.398 --> 00:02:49.228 لەبەر ئەوەی تەنها ئاماژەی سەرلێشێوێنەر بەڕێوەیان دەبات، 00:02:49.228 --> 00:02:53.938 ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە بیرکردنەوە و ڕەفتاری جیاوازیان دەبێت. NOTE Paragraph 00:02:53.938 --> 00:02:55.558 هەروەها نیشانەی نەخۆشی دەروونیش، 00:02:55.558 --> 00:02:57.920 وەک قسە و ڕەفتاری شێواو، 00:02:57.920 --> 00:02:59.227 و بیرکردنەوەی وەهمی، 00:02:59.227 --> 00:03:00.488 و لەخۆگۆڕان (پارانۆیا( 00:03:00.488 --> 00:03:01.786 و تەوەهوم (خەیاڵکردنی شتانی ناڕاستی( 00:03:01.786 --> 00:03:05.959 دەکرێت درووست ببن لە ماوەی توندی نەخۆشی دوو جەمسەریدا. 00:03:05.959 --> 00:03:11.379 ئەمە دەگەڕێندرێتەوە بۆ زۆریی لە دەمارە گوێزەرەوەیەکدا کە پێیدەوترێت دۆپامین. NOTE Paragraph 00:03:11.379 --> 00:03:17.450 بەڵام سەرەڕای ئەم تێگەشتنە،ناتوانین نەخۆشی دوو جەمسەری ببەستینەوە بە یەک هۆکارەوە. 00:03:17.450 --> 00:03:20.069 لە ڕاستیدا، کێشەیەکی ئاڵۆزە. 00:03:20.069 --> 00:03:23.369 بۆ نموونە، بەشی ئەمیگدالای مێشک پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوە، 00:03:23.369 --> 00:03:24.780 و بیرەوەری درێژخایەن، 00:03:24.780 --> 00:03:26.831 و ڕێکخستنی هەستەکانەوە. 00:03:26.831 --> 00:03:31.419 لەم ناوچەیەدا، هۆکاری جیاوازی وەک بۆماوە و کۆستی کۆمەڵایەتی 00:03:31.419 --> 00:03:36.609 دەکرێت ناساخی درووست بکەن و ببنە هۆی دروست بوونی نیشانەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری. NOTE Paragraph 00:03:36.609 --> 00:03:38.640 ئەم حاڵەتە زۆرجار لە خێزانەکاندە دەمێنێتەوە 00:03:38.640 --> 00:03:42.200 بۆیەش دەزانین کە بۆماوەیی هۆکارێکی گەورەیەتی. 00:03:42.200 --> 00:03:45.469 بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە یەک جین هەیە بۆ نەخۆشی دوو جەمسەری. 00:03:45.469 --> 00:03:48.520 لە ڕاستیدا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دوو جەمسەری 00:03:48.520 --> 00:03:52.009 لە هۆی پەیوەندی نێوان چەندین جینەوە سەرچاوە دەگرێت 00:03:52.009 --> 00:03:55.591 لە شێوازێکی ئاڵۆزدا کە هێشتاش هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین. NOTE Paragraph 00:03:55.591 --> 00:03:57.120 هۆکارەکان ئاڵۆزن، 00:03:57.120 --> 00:04:02.360 و لەبەر ئەوەش، دەستنیشانکردن و ژیان کردن لەگەڵ نەخۆشی دوو جەمسەریدا سەختە. 00:04:02.360 --> 00:04:05.280 سەرەڕای ئەمەش، نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکریت. 00:04:05.280 --> 00:04:09.801 هەندێک دەرمان وەک لیثیۆم دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری ترسناک 00:04:09.801 --> 00:04:11.971 بە ڕێکخستنی باری دەروونی کەسەکە. NOTE Paragraph 00:04:11.971 --> 00:04:17.861 ئەم دەرمانانەی ڕێکخستنی باری دەروونی بە کەمکردنەوەی چالاکی نائاسایی ناو مێشک کار دەکەن، 00:04:17.861 --> 00:04:21.070 بەمەش پەیوەندییە دەمارییە تەندرووستەکان بەهێز دەکەن. 00:04:21.070 --> 00:04:24.451 دەرمانە باوەکانی دیکە دەرمانی دژە ناڕێکی دەروونی لە خۆ دەگرێت، 00:04:24.451 --> 00:04:27.281 کە کاریگەرییەکانی دۆپامین دەگۆڕن، 00:04:27.281 --> 00:04:29.342 و چارەسەری شۆکی کارەبایی، 00:04:29.342 --> 00:04:32.772 کە کاریگەرییەکەی لە مێشکدا وەک فێ' یەکە کە بە وریاییەوە کۆنترۆڵ کرابێت'، 00:04:32.772 --> 00:04:35.752 ئەوە هەندێکجار وەک چارەسەری لەناکاو بەکار دەهێنرێت. NOTE Paragraph 00:04:35.752 --> 00:04:37.941 هەندێک نەخۆشی دوو جەمسەری چارەسەر ڕەت دەکەنەوە. 00:04:37.941 --> 00:04:40.431 چونکە لەوە دەترسن چارەسەرەکە هەستەکانیان کاڵدەکاتەوە 00:04:40.431 --> 00:04:42.451 و بەهرەدارییان لەناو دەبات. 00:04:42.451 --> 00:04:46.062 بەڵام دەروونزانی پزیشکی هاوچەرخ زۆر هەوڵ دەدات کە خۆی لەوە بپارێزێت. 00:04:46.062 --> 00:04:49.753 لە ئێستادا، دکتۆرەکان لەسەر بنەمای نەخۆش-بە-نەخۆش کار لەسەر نەخۆشەکان دەکەن 00:04:49.753 --> 00:04:53.351 بۆ جێبەچێکردنی تێکەڵەیەک لە دەرمان و چارەسەر 00:04:53.351 --> 00:04:56.643 کە ڕێگە دەدات نەخۆشەکان تا ئەوپەڕی توانایان ژیانیان بە باشی بەڕێ بکەن. NOTE Paragraph 00:04:56.643 --> 00:05:00.182 و جگە لە چارەسەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە دەتوانن سود وەرگرن 00:05:00.182 --> 00:05:02.312 لە شتی سادەتریش. 00:05:02.312 --> 00:05:04.091 لەو شتانەش وەک وەرزشی بەردەوام، 00:05:04.091 --> 00:05:05.462 خەوتنی باش، 00:05:05.462 --> 00:05:08.023 و وازهێنان لە تلیاک و کحول،، 00:05:08.023 --> 00:05:12.412 و هەروەها قبووڵکردن و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێیانیش زۆر گرنگن. NOTE Paragraph 00:05:12.412 --> 00:05:15.522 بیرت بێت، نەخۆشی دووجەمسەری حاڵەتێکی پزیشکیی، 00:05:15.522 --> 00:05:16.930 هەڵەی کەسەکە نییە، 00:05:16.930 --> 00:05:18.992 و هەموو کەسایەتیشیان تەنها نەخۆشییەکە نییە. 00:05:18.992 --> 00:05:20.969 و ئەوە شتێکە کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت 00:05:20.969 --> 00:05:24.489 لەڕێگەی تێکەڵەیەک لە دەرمانەوە کە کار لەسەر ناوەوەی کەسەکە دەکەن 00:05:24.489 --> 00:05:28.749 هاوڕێ و خانەوادەش لەڕوی دەرەوە کەسەکە قبوڵ بکەن و لێی تێ بگەن، 00:05:28.749 --> 00:05:32.634 و ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە خۆیان هانی خۆیان بدەن کە بەهێزتر بن 00:05:32.634 --> 00:05:34.584 هەتا هاوسەنگی بدۆزنەوە لە ژیانیاندا.