1 00:00:00,896 --> 00:00:02,600 ڕاستییەکی زۆر سەرنج ڕاکێش. 2 00:00:03,240 --> 00:00:05,016 لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، 3 00:00:05,040 --> 00:00:10,200 لە زۆربەیاندا، ژنان بە تێکڕا شەش بۆ هەشت ساڵ لە پیاوان زیاتر دەژین. 4 00:00:10,840 --> 00:00:13,136 شەش بۆ هەشت ساڵ زیاتر. 5 00:00:13,160 --> 00:00:15,040 ئەوە، دەتوانی بڵێیت، مەودایەکی گەورەیە. 6 00:00:16,600 --> 00:00:19,696 ساڵی ٢٠١٥، ماڵپەڕی "لانسێت" نوسراوێکیان بڵاوکردەوە 7 00:00:19,720 --> 00:00:22,176 نیشانی دەدات پیاوانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان 8 00:00:22,200 --> 00:00:25,176 ئەگەری مردنیان دوو هێندەی ژنان زیاترە 9 00:00:25,200 --> 00:00:26,400 لە هەر تەمەنێکدا بێت. 10 00:00:27,080 --> 00:00:29,976 بەڵام یەک شوێن هەیە لە جیهاندا 11 00:00:30,000 --> 00:00:31,920 کە تیایدا پیاوان هێندەی ژنان دەژین. 12 00:00:32,479 --> 00:00:34,536 ناوچەیەکی دوورەدەستی، شاخاوییە، 13 00:00:34,560 --> 00:00:35,776 ناوچەیەکی شینە، 14 00:00:35,800 --> 00:00:37,296 کە تەمەنی زۆر درێژ 15 00:00:37,320 --> 00:00:39,120 بۆ هەردوو ڕەگەز باوە. 16 00:00:40,040 --> 00:00:41,856 ئەمە ناوچەی شینە لە ساردینیا، 17 00:00:41,880 --> 00:00:43,896 دوورگەیەکی ئیتاڵی لە دەریای ناوەڕاست، 18 00:00:43,920 --> 00:00:46,536 لە نێوان کۆرسیکا و تونس، 19 00:00:46,560 --> 00:00:49,936 کە لەوێ ژمارەی ئەوانەی تەمەنیان سەدەیەکە شەش هێندەی 20 00:00:49,960 --> 00:00:51,856 خاکی سەرەکی ئیتاڵیا دەبێت، 21 00:00:51,880 --> 00:00:53,480 کە کەمتر دوو سەد میل لێوەی دوورە. 22 00:00:53,920 --> 00:00:55,816 ژمارەی ئەوانەی تەمەنیان سەدەیەکە دە هێندەی 23 00:00:55,840 --> 00:00:57,640 ئەمریکای باکوور دەبێت. 24 00:00:58,040 --> 00:01:00,560 تەنیا شوێنە کە پیاوان هێندەی ژنان بژین. 25 00:01:01,160 --> 00:01:02,456 بەڵام بۆچی؟ 26 00:01:02,480 --> 00:01:04,120 بە تەواوەتی حەسرەت گرتمی. 27 00:01:04,720 --> 00:01:08,056 بڕیارم دا توێژینەوە لەسەر زانست و تایبەتمەندییەکانی شوێنەکە بکەم، و 28 00:01:08,080 --> 00:01:10,496 لە پووختەیەکی بۆماوەییەکەیانەوە دەستم پێکرد. 29 00:01:10,520 --> 00:01:12,576 زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت 30 00:01:12,600 --> 00:01:16,616 جینات تەنها هۆکاری %٢٥ی ئەو تەمەن درێژیەیانە. 31 00:01:16,640 --> 00:01:19,160 ئەو ٧٥ەی تر هی شێوازی ژیانیانە. 32 00:01:20,200 --> 00:01:23,110 کەواتە پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی ١٠٠ ساڵ بەرەو ژوور بژیت؟ 33 00:01:23,520 --> 00:01:24,760 ئەو شتە ڕاستە چییە دەیکەن؟ 34 00:01:25,400 --> 00:01:28,656 ئەوەی سەیری دەکەن دیمەنێکی ڤیلاگراندییە لە ئاسمانەوە. 35 00:01:28,680 --> 00:01:31,216 گوندێکە لە ناوەڕاستی ناوچە شینەکەدا 36 00:01:31,240 --> 00:01:33,376 کە دەمەوێت لەمە بکۆڵمەوە، و 37 00:01:33,400 --> 00:01:37,120 وەک دەبینن، جوانی تەلارسازی جوانییە سەرەکییەکەی نییە، 38 00:01:38,840 --> 00:01:40,456 بەڵکوو چڕییەکەی: 39 00:01:40,480 --> 00:01:42,456 خانووەکانی زۆر لە یەکترەوە نزیکن، 40 00:01:42,480 --> 00:01:45,016 کۆڵانەکان و شەقامەکانی بەیەکتردا چوون 41 00:01:45,040 --> 00:01:48,640 واتە گوندنشینەکان بەردەوام لە نزیک یەکترەوە ژیاون. 42 00:01:49,280 --> 00:01:51,016 وە کاتێک بە گوندەکەیا دەڕۆشتم، 43 00:01:51,040 --> 00:01:54,176 سەدان چاوم دەبینی کە بەردەوام سەیریان دەکردم 44 00:01:54,200 --> 00:01:56,816 لە پشتی دەرگاکان و لە پشتی پەردەکان، و 45 00:01:56,840 --> 00:01:58,576 لە پشتی پەنجەرکانەوە. 46 00:01:58,600 --> 00:02:01,016 چوونکە وەک هەموو گوندە دێرینەکان، 47 00:02:01,040 --> 00:02:03,616 ڤیلگراندی ڕزگاری نەئەبوو 48 00:02:03,640 --> 00:02:06,896 بێ ئەم پێکهاتەیە، بێ ئەم دیوارانە، و بێ ئەم کڵێسایە، 49 00:02:06,920 --> 00:02:08,816 بێ مەیدانی گوندەکە، 50 00:02:08,840 --> 00:02:13,000 چوونکە بەرگری و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی پێناسەی نەخشەکانی کردووە. 51 00:02:13,920 --> 00:02:17,896 لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە شۆڕشی پیشەسازی نەخشەی شارەکان گۆڕان 52 00:02:17,920 --> 00:02:20,776 چونکە نەخۆشییە گوازراوەکان بوون بە مەترسی ڕۆژانە بۆ خەڵک. 53 00:02:20,800 --> 00:02:22,000 بەڵام ئەی ئێستا؟ 54 00:02:22,560 --> 00:02:27,280 ئێستا، دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسییەکی تەندرووستی گشتی سەردەمی خۆمانە. 55 00:02:27,960 --> 00:02:30,456 ئێستا، سێ یەکی خەڵک دەڵێن 56 00:02:30,480 --> 00:02:33,080 دوو کەس یان کەمتریان هەیە بتوانن پشتی پێببەستن. 57 00:02:33,960 --> 00:02:36,736 بەڵام ئێستا با بچین بۆ ڤیلاگراند 58 00:02:36,760 --> 00:02:38,816 بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ تەمەن سەد ساڵەکان. 59 00:02:38,840 --> 00:02:42,736 گیوسیپ مورینۆ ببینن. تەمەنی ١٠٢ ساڵە، سەدەیەک زیاتر و 60 00:02:42,760 --> 00:02:45,816 لەوەتەی هەیە دانیشتووی گووندی ڤیلاگراندە. 61 00:02:45,840 --> 00:02:47,776 پیاوێکی ڕووخۆش و ساکار بوو. 62 00:02:47,800 --> 00:02:50,096 حەزی لە گێڕانەوەی چیرۆکەکان بوو 63 00:02:50,120 --> 00:02:51,776 بۆ نموونە چۆن وەک باڵندەیەک ژیاوە 64 00:02:51,800 --> 00:02:54,096 بە کۆکردنەوەی ئەوەی لە دارستانا دەیدۆزییەوە 65 00:02:54,120 --> 00:02:57,496 لە ماوەی هەردوو جەنگە جیهانییەکەدا، 66 00:02:57,520 --> 00:03:00,616 هەروەها چۆن خۆی و ژنەکەی، کە ئەویش سەد ساڵ زیاتر ژیاوە 67 00:03:00,640 --> 00:03:03,976 شەش منداڵیان بەخێوکردووە لە خانووێکی بچووکدا 68 00:03:04,000 --> 00:03:05,200 کە هەر لەوێ چاوم پێیکەوت. 69 00:03:05,960 --> 00:03:08,576 لێرەیا لەگەڵ کوڕەکانێتی ئانجیلۆ و دۆمێنیکۆ، 70 00:03:08,600 --> 00:03:11,656 هەردووکیان لە حەفتاکانی تەمەنیاندان و چاودێری باوکیان دەکەن، و 71 00:03:11,680 --> 00:03:15,936 کە ڕاشکاوانە بڵێم زۆر بە گوومان بوون لە خۆم و کچەکەم کە 72 00:03:15,960 --> 00:03:18,696 بۆ ئەم گەشتی گەڕانە هات لەگەڵم، 73 00:03:18,720 --> 00:03:21,536 چونکە بەشی ئەودیوی نزیکی ژیانی کۆمەڵایەتی 74 00:03:21,560 --> 00:03:24,376 ئاگاداربوونە بەرامبەر خەڵکی نەناسراو و خەڵکی دەرەوە. 75 00:03:24,400 --> 00:03:28,296 بەڵام گیوسیپ، هیچ بە گوومان نەبوو. 76 00:03:28,320 --> 00:03:30,556 کەسێکی دڵخۆش بوو کە گوێی بە سبەینێ نەدەدا، 77 00:03:30,556 --> 00:03:33,936 زۆر ڕووکراوەبوو و بەردەوام تێڕوانینێکی ئەرێنیانەی هەبوو. 78 00:03:33,960 --> 00:03:38,496 منیش بیرم دەکردەوە: پێویستە بەو شێوەیە بیت بۆ ئەوەی هەتا ١٠٠ ساڵی و سەرووتر بژیت، 79 00:03:38,520 --> 00:03:39,720 ئەرێنیانە بیر بکەیتەوە؟ 80 00:03:42,000 --> 00:03:43,216 ڕاستییەکەی، نەخێر. 81 00:03:43,240 --> 00:03:46,370 (پێکەنین) 82 00:03:48,840 --> 00:03:51,456 جیۆڤانی کۆریاس بناسن. تەمەنی ١٠١ ساڵە، 83 00:03:51,480 --> 00:03:54,496 مڕوومۆچترین کەسە تا ئێستا دیبێتم. 84 00:03:54,520 --> 00:03:56,016 (پێکەنین) 85 00:03:56,040 --> 00:03:57,736 ئەو قسەیەش بە درۆ دەخاتەوە 86 00:03:57,760 --> 00:04:00,320 کە پێویستە کەسێکی ئەرێنی بیت بۆ ئەوەی زۆر بژیت. 87 00:04:01,400 --> 00:04:03,136 بەڵگەش هەیە بۆ ئەمە. 88 00:04:03,160 --> 00:04:05,696 کە لێم پرسی بۆچی ئەوەنە زۆر ژیاوە، 89 00:04:05,720 --> 00:04:09,136 بە جۆرێک سەیریکردم لەژێر پێڵووە داپۆشراوەکانی چاوەکانییەوە و وتی 90 00:04:09,160 --> 00:04:11,296 "نابێ کەس نهێنییەکانم بزانێت." 91 00:04:11,320 --> 00:04:13,536 (پێکەنین) 92 00:04:13,560 --> 00:04:15,776 بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە کەسێکی توڕەبوو 93 00:04:15,800 --> 00:04:18,136 برازاکەی کە لەگەڵیدا دەژیا و چاودێری دەکرد 94 00:04:18,160 --> 00:04:20,720 پێی دەوت "ئیل تیسۆرۆ"، واتە "گەنجینەکەم." 95 00:04:21,360 --> 00:04:24,536 ڕێزیشی لێدەگرت و خۆشی دەویست، و 96 00:04:24,560 --> 00:04:28,240 کاتێکیش پرسیارم لێکرد لەسەر ئەم لەدەستدانە دیارەی ئازادی ژیانی، وتی، 97 00:04:29,400 --> 00:04:31,256 "تۆ لە هیچ تێناگەیت، وانییە؟" 98 00:04:31,280 --> 00:04:33,976 چاودێری کردنی ئەم پیاوە زۆر دڵخۆشم ئەکات. 99 00:04:34,000 --> 00:04:35,976 شەرەفێکی تایبەتە بۆم. 100 00:04:36,000 --> 00:04:37,320 ئەمە کەلەپووری منە." 101 00:04:38,040 --> 00:04:41,696 بێگومانیش، بۆ هەر کوێیەک ئەچووم بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم سەد ساڵانەدا، 102 00:04:41,720 --> 00:04:43,240 ئاهەنگی ناو چێشتخانەم دەبینی 103 00:04:43,461 --> 00:04:45,176 ئەمە جیۆڤانییە لەگەڵ دوو برازاکەی، 104 00:04:45,200 --> 00:04:46,416 ماریا لە سەروویەوە و 105 00:04:46,440 --> 00:04:48,376 ئەوەی تەنیشتیشی گەورەکەیان سارا، 106 00:04:48,400 --> 00:04:52,176 کە ئەوکاتەی لەوێ بووم هات میوە و سەوزە بهێنێت و 107 00:04:52,200 --> 00:04:55,496 هەر بە بوونم لەوێ زوو بۆم دەرکەوت، 108 00:04:55,520 --> 00:04:57,776 کە لە ناوچەی شیندا، خەڵک کە ئەچن بە تەمەندا و 109 00:04:57,800 --> 00:05:00,256 بێگومان بەدرێژایی ماوەی ژیانیان، 110 00:05:00,280 --> 00:05:04,376 هەمووکات چواردەوریان دراوە بە خێزانەکەیان، هاوڕێکانیان، و 111 00:05:04,400 --> 00:05:07,696 دراوسێکان، قەشە، خاوەن مەیخانە، سەوزە فرۆشەکە. 112 00:05:07,720 --> 00:05:10,016 خەڵک یان بەردەوام لەگەڵیانن یان زو زوو سەر دەدەن. 113 00:05:10,040 --> 00:05:13,160 قەت بەجێناهێڵرێن بەتەنیا بژین. 114 00:05:13,760 --> 00:05:16,296 ئەمە جیاوازە لە بەشەکەی تری جیهانی پێشکەوتووی سەردەم، 115 00:05:16,320 --> 00:05:17,776 کە وەک جۆرج بێرنس دەڵێت، 116 00:05:17,800 --> 00:05:21,840 "دڵخۆشی هەبوونی خێزانێکی گەورەی، خەمخۆرە لە شارێکی تر." 117 00:05:22,280 --> 00:05:23,976 (پێکەنین) 118 00:05:24,000 --> 00:05:27,416 کەواتە، تا ئێستا بەس پیاوەکانمان بینیوە، 119 00:05:27,440 --> 00:05:29,536 پیاوەکانی زۆر دەژین، بەڵام چاوم بە ژنەکانیش کەوت 120 00:05:29,560 --> 00:05:31,160 لێرەیا زیا تێریسا دەبینین. 121 00:05:31,640 --> 00:05:36,056 ئەو، لە تەمەنی سەروو ١٠٠ ساڵدا فێری کردم، چۆن خواردنی تایبەتی ئەوێ درووست بکەم 122 00:05:36,080 --> 00:05:37,736 کە پێی دەوترێت کولوریگۆنس، 123 00:05:37,760 --> 00:05:40,536 کە ئەم پاستا شێوە گیرفانانەیە. 124 00:05:40,560 --> 00:05:42,720 وەک راڤیۆلی نزیکی ئەم قەبارەیە، 125 00:05:43,440 --> 00:05:44,656 ئەم قەبارەیە، و 126 00:05:44,680 --> 00:05:47,216 پڕدەکرێن لە ریکۆتای پڕ لە چەوری و نەعنا و 127 00:05:47,240 --> 00:05:49,016 ئەخرێتە ناو دۆشاوی تەماتەوە. 128 00:05:49,040 --> 00:05:52,280 هەروەها نیشانی دام پێویستە چۆن درووست بکرێن 129 00:05:53,000 --> 00:05:54,776 بۆ ئەوەی نەکرێنەوە، و 130 00:05:54,800 --> 00:05:57,816 هەموو یەک شەممانێک لەگەڵ کچەکانیدا درووستی دەکات و 131 00:05:57,840 --> 00:06:00,800 بە دەرزەن دابەشی دەکات بەسەر دراوسێکان و هاوڕێکانیدا. 132 00:06:01,560 --> 00:06:04,656 لەوێشدا بوو بۆم دەرکەوت پێویست بە خواردنێکی کەم چەوری، کەم شەکری 133 00:06:04,680 --> 00:06:07,296 ناکات بۆ ئەوەی لە ناوچەی شیندا بۆ سەروو ١٠٠ ساڵ بژیت. 134 00:06:07,320 --> 00:06:10,576 (چەپڵەلێدان) 135 00:06:10,600 --> 00:06:15,216 ئێستا، چیرۆکەکانی ئەم تەمەن سەد ساڵانە و زانستەکەی کە بناغەی بەهێزکەریانە 136 00:06:15,240 --> 00:06:18,056 هانی دام کە هەندێک پرسیار لە خۆشم بکەم، 137 00:06:18,080 --> 00:06:21,720 بۆ نموونە، کەی ئەمرم و چۆن بتوانم ئەو ڕۆژە دوا بخەم؟ 138 00:06:22,320 --> 00:06:26,040 وەک دەشیبینن، وەڵامەکە ئەوە نییە کە چاوەڕێی دەکەین. 139 00:06:26,840 --> 00:06:30,736 جولیان هۆڵت لونستاد توێژەرەوەیەکە لە زانکۆی بریگهام یۆنگ و 140 00:06:30,760 --> 00:06:32,656 بەدەم خوودی ئەم پرسیارەوە هات 141 00:06:32,680 --> 00:06:34,176 لە زنجیرەیەک توێژینەوەدا 142 00:06:34,200 --> 00:06:37,096 لەسەر دەیان هەزار کەسی تەمەن مامناوەند 143 00:06:37,120 --> 00:06:39,256 هەر وەک ئەم بینەرانەی ئێرە. 144 00:06:39,280 --> 00:06:42,216 سەیری هەموو لایەنێکی شێوازی ژیانیشی کردن: 145 00:06:42,240 --> 00:06:44,376 خواردنیان، وەرزشکردنیان، 146 00:06:44,400 --> 00:06:45,896 باری خێزانیان، 147 00:06:45,920 --> 00:06:47,576 چەندێک دەچن بۆلای پزیشک، 148 00:06:47,600 --> 00:06:50,096 جگەرە دەکێشن یان مەی دەخۆنەوە، و.. هتد. 149 00:06:50,120 --> 00:06:52,336 هەموو ئەمانەی تۆمار کرد و 150 00:06:52,360 --> 00:06:56,936 ئینجا خۆی و هاوپیشەکانی دانیشتن و حەوت ساڵی ڕێک چاوەڕێیان کرد 151 00:06:56,960 --> 00:06:59,290 بۆ ئەوەی بزانن کێ لە ژیاندا دەمێنێتەوە. 152 00:06:59,760 --> 00:07:01,880 لەو کەسانەشدا کە بە زیندویی ماونەتەوە، 153 00:07:02,880 --> 00:07:05,880 چی لەهەمووی زیاتر وایکردووە ئەگەری مردنیان کەم ببێتەوە؟ 154 00:07:06,440 --> 00:07:08,056 ئەوە پرسیارەکەی بووە. 155 00:07:08,080 --> 00:07:11,616 کەواتە ئێستا با سەیری کورتەی زانیارییەکان بکەین، 156 00:07:11,640 --> 00:07:16,376 لە کەم بەهێزترین پێشبینیکەرەوە بۆ بەهێزترین پێشبینیکەر. 157 00:07:16,400 --> 00:07:17,616 باشە؟ 158 00:07:17,640 --> 00:07:19,896 کەواتە هەوای پاک، شتێکی باشە، 159 00:07:19,920 --> 00:07:21,960 پێشبینی ئەوە ناکات چەندێک دەژیت. 160 00:07:23,000 --> 00:07:25,736 ئایا بەرزی فشاری خوێنەکەت چارەسەرکراوە 161 00:07:25,760 --> 00:07:27,096 ئەوە شتێکی باشە. 162 00:07:27,120 --> 00:07:28,896 بەڵام هێشتا پێشبینیکەرێکی بەهێز نییە. 163 00:07:28,920 --> 00:07:32,416 ئایا لەشت ڕێکە یان کێشت زۆرە ئیتر ، دەتوانی چیتر هەست بە تاوان نەکەیت بۆ ئەمە، 164 00:07:32,440 --> 00:07:34,816 چونکە لە پلەی سێیەمدایە. 165 00:07:34,840 --> 00:07:37,336 دواتریان ئەوەیە چەندێک وەرزش دەکەیت، 166 00:07:37,360 --> 00:07:39,696 تەنیا پێشبینیکەرێکی مامناوەندە. 167 00:07:39,720 --> 00:07:44,456 ئایا نەخۆشییەکی دڵت هەیە و لە بووژانەوە و ڕاهێنان کردندایت، 168 00:07:44,480 --> 00:07:46,016 ئەوە گرنگی زیاتر بووە. 169 00:07:46,040 --> 00:07:47,656 ئایا کووتانی ئەنفلۆنزات وەرگرتووە. 170 00:07:47,680 --> 00:07:48,936 کەس لێرە ئەوەی زانیوە 171 00:07:48,960 --> 00:07:52,760 کە وەرگرتنی کووتانی ئەنفلۆنزا لە وەرزشکردن زیاتر دەتپارێزێت؟ 172 00:07:54,720 --> 00:07:57,216 ئایا خواردووتەتەوە و وازت لێهێناوە، 173 00:07:57,240 --> 00:07:59,216 یان ئێستا مەیخۆرێکی مامناوەندیت، 174 00:07:59,240 --> 00:08:02,720 ئایا قەت جگەرەت نەکێشاوە، یان ئەگەر کێشاوتە، کەی وازت هێناوە، و 175 00:08:03,560 --> 00:08:07,176 بەرەو گرنگترین پێشبینیکەر دەچین 176 00:08:07,200 --> 00:08:10,736 دوو تایبەتمەندی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆتن 177 00:08:10,760 --> 00:08:13,136 یەکەم، پەیوەندییە نزیکەکانت. 178 00:08:13,160 --> 00:08:17,456 ئەمانە ئەو کەسانەن دەتوانیت پێیان بڵێیت بۆ قەرز ئەگەر هات و 179 00:08:17,480 --> 00:08:20,096 لە ناکاو پێویست بە پارە بوو، 180 00:08:20,120 --> 00:08:22,696 کە پەیوەندی بە پزیشکەوە ئەکەن ئەگەر بزانن باش نیت 181 00:08:22,720 --> 00:08:24,536 یان دەتبەن بۆ نەخۆشخانە. 182 00:08:24,560 --> 00:08:29,376 یان دادەنیشن لەگەڵت ئەگەر تووشی کێشەیەک بووبێتیتەوە، 183 00:08:29,400 --> 00:08:31,376 ئەگەر لە ناخۆشییا بیت. 184 00:08:31,400 --> 00:08:34,015 ئەو کەسانە، ئەو کۆمەڵە کەسە نزیکانە 185 00:08:34,039 --> 00:08:37,576 پێشبینیکەری بەهێزن، ئەگەر ئەوانت هەبێت، پێشبینی دەکات چەندێک دەژیت. 186 00:08:37,600 --> 00:08:39,936 ئینجا شتێک کە سەری سوڕماندم، 187 00:08:39,960 --> 00:08:42,576 شتێک کە پێی دەوترێت پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی. 188 00:08:42,600 --> 00:08:46,656 ئەمە واتای ئەوەیە چەندێک تێکەڵاوی خەڵک دەبیت 189 00:08:46,680 --> 00:08:48,080 کاتێک ڕۆژەکانت بەڕێدەکەیت. 190 00:08:48,760 --> 00:08:50,856 قسە لەگەڵ چەند کەس دەکەیت؟ 191 00:08:50,880 --> 00:08:54,456 ئەمەش هەردوو پەیوەندییە بەهێز و لاوازەکانیشت دەگرێتەوە، 192 00:08:54,480 --> 00:08:56,976 نەک تەنیا ئەو خەڵکانەی کە نزیکیت لێیانەوە، 193 00:08:57,000 --> 00:08:58,376 کە زۆر گرنگن بەلاتەوە، 194 00:08:58,400 --> 00:09:02,936 بەڵکو، بۆ نمونە، قسە لەگەڵ ئەو کەسە ئەکەیت کە هەموو ڕۆژێک قاوەکەت بۆ دەهێنێ؟ 195 00:09:02,960 --> 00:09:04,736 قسە لەگەڵ پیاوی پۆستەکەیا دەکەیت؟ 196 00:09:04,760 --> 00:09:08,346 قسە لەگەڵ ئەو ژنە دەکەیت کە هەموو ڕۆژێک خۆی و سەگەکەی بەلای ماڵتاندا دەڕوات؟ 197 00:09:08,346 --> 00:09:11,216 یاری بریدج یان پۆکەر دەکەیت؟ یانەیەکی کتێبت هەیە؟ 198 00:09:11,240 --> 00:09:14,416 ئەو تێکەڵاویانە هەندێکن لە بەهێزترین پێشبینیکەرەکانی 199 00:09:14,440 --> 00:09:15,776 ئەوەی چەندێک زۆر دەژیت. 200 00:09:15,800 --> 00:09:17,760 ئێستا، ئەوە دەمبات بۆ پرسیاری دواتر: 201 00:09:18,840 --> 00:09:24,256 ئەگەر ئێستا لەهەموو چالاکییەک زیاتر کات لەسەر ئینتەرنێت بەسەر بەرین، 202 00:09:24,280 --> 00:09:25,936 بە خەوتنیشەوە، 203 00:09:25,960 --> 00:09:28,136 ئێستا گەشتووینەتە ١١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، 204 00:09:28,160 --> 00:09:30,656 یەک کاتژمێر لە پار زیاتر دەکات، 205 00:09:30,680 --> 00:09:32,496 هیچ جیاوازییەک درووست دەکات؟ 206 00:09:32,520 --> 00:09:36,536 بۆچی جیاوزی بکەین لە نێوان پێکەوە قسەکردنی ڕووبەڕوو لەگەڵ 207 00:09:36,560 --> 00:09:38,776 پێکەوە قسەکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی؟ 208 00:09:38,800 --> 00:09:41,656 هەر وەک ئەوە وایە لەوێ بیت 209 00:09:41,680 --> 00:09:45,360 ئەگەر بەردەوام لە پەیوەندیدا بیت لەگەڵ منداڵەکانت بە نامە، بۆ نموونە؟ 210 00:09:46,200 --> 00:09:48,336 وەڵامێکی کوورتی ئەو پرسیارە نەخێرە، 211 00:09:48,360 --> 00:09:50,016 وەک یەک نییە. 212 00:09:50,040 --> 00:09:54,856 پەیوەندی ڕووبەڕوو ژمارەیەکی زۆر وەرگری کیمیایی دەماری دەردەدات، و 213 00:09:54,880 --> 00:09:58,176 وەک کووتان، بۆ ئێستا دەتپارێزێت و 214 00:09:58,200 --> 00:10:00,056 هەروەها بۆ داهاتووش. 215 00:10:00,080 --> 00:10:02,600 کەواتە تەنیا چاوبڕینە چاوی کەسێک، 216 00:10:03,600 --> 00:10:06,176 تەوقەکردن لەگەلیان، بەدەست لێدانەوە 217 00:10:06,200 --> 00:10:08,256 بەسە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین، 218 00:10:08,280 --> 00:10:10,496 کە ئاستی متمانەکردنت زیاد دەکات و 219 00:10:10,520 --> 00:10:12,360 ڕێژەی کۆرتیزۆڵی لەشیشت دادەبەزێنێت. 220 00:10:12,920 --> 00:10:15,080 کەواتە ئاستی فشاری دەروونیت دادەبەزێنێت. 221 00:10:15,440 --> 00:10:18,256 هەروەها دۆپامین دەردەدرێت، کە کەمێک دڵمان خۆشدەکات و 222 00:10:18,280 --> 00:10:19,496 ئازاریش دەشکێنێت. 223 00:10:19,520 --> 00:10:22,440 وەک مۆرفینێکی سرووشتی وایە. 224 00:10:23,160 --> 00:10:25,856 ئێستا، هەموو ئەمانە لەژێر ڕاداری هۆشمەندی خۆماندا تێدەپەڕێت، 225 00:10:25,880 --> 00:10:29,560 کە لەبەر ئەوە چالاکی سەر ئینتەرنێت تێکەڵدەکەین لەگەڵ ژیانی ڕاستی. 226 00:10:30,200 --> 00:10:32,536 بەڵام ئێستا بەڵگەمان هەیە، بەڵگەی تازە، 227 00:10:32,560 --> 00:10:33,896 کە وا جیاوازی هەیە. 228 00:10:33,920 --> 00:10:35,976 کەواتە با سەیری هەندێک لە زانستی دەمار بکەین. 229 00:10:36,000 --> 00:10:39,296 ئیلیزابێس رێدکەی، زانایەکی دەمار لە زانکۆی ماریلاند 230 00:10:39,320 --> 00:10:41,136 هەوڵی نەخشەکێشانی جیاوازییەکەی داوە 231 00:10:41,160 --> 00:10:44,816 لە نێوان ئەوەی ڕوودەدات لە مێشکماندا کاتێک ڕوبەڕوو قسە دەکەین 232 00:10:44,840 --> 00:10:48,056 بەرامبەر بەوەی سەیری شتێک دەکەین کە نەجوڵاو و نەگۆڕە. 233 00:10:48,080 --> 00:10:50,509 ئەوەشی کە کردی بەراوردکردنی کرداری مێشکی 234 00:10:50,533 --> 00:10:52,576 دوو کۆمەڵ خەڵک بوو، 235 00:10:52,600 --> 00:10:55,896 ئەوانەی بە ئینتەرنێت قسەیان لەگەڵ دەکرد 236 00:10:55,920 --> 00:10:58,056 یان لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی 237 00:10:58,080 --> 00:11:00,256 لە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەدا، و 238 00:11:00,280 --> 00:11:02,776 بەراوردی ئەوەی کرد بە چالاکی مێشکی ئەو خەڵکانەی 239 00:11:02,800 --> 00:11:06,536 سەیریان دەکرد کاتێک قسەی دەکرد دەربارەی هەمان بابەت 240 00:11:06,560 --> 00:11:09,040 بەڵام لە ڤیدیۆیەکدا، وەک هی یوتیوب. 241 00:11:09,880 --> 00:11:11,576 بەهەرحاڵ، ئەگەر ویستتان بزانن 242 00:11:11,600 --> 00:11:14,416 چۆن دوو کەسی کردۆتە ئامێرێکی وێنەگرتنی لەرەی موغناتیزیەوە، 243 00:11:14,440 --> 00:11:15,640 دواتر لێم بپرسن. 244 00:11:16,360 --> 00:11:18,760 کەواتە جیاوازییەکە چییە؟ 245 00:11:19,280 --> 00:11:22,000 ئەمە مێشکی تۆیە لە مامەڵەی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەدا. 246 00:11:22,840 --> 00:11:25,736 ئەوەی دەیبینیت جیاوازییە لە چالاکی مێشکدا 247 00:11:25,760 --> 00:11:30,896 لە نێوان مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسێک و لەگەڵ شتێک کە نەجوڵاوە. 248 00:11:30,920 --> 00:11:35,896 ئەوەی پرتەقاڵییەکە، ئەو شوێنانەی مێشکە کە تایبەتە بە سەرنجدان، 249 00:11:35,920 --> 00:11:37,136 زیرەکی کۆمەڵایەتی -- 250 00:11:37,160 --> 00:11:39,736 واتای چاوەڕێکردنی شتێکە کە کەسێکی تر بیری لێدەکاتەوە و 251 00:11:39,760 --> 00:11:41,496 هەستی پێدەکات و پلانی بۆ دادەنێت -- 252 00:11:41,520 --> 00:11:43,056 هەروەها پاداشتی سۆزی. 253 00:11:43,080 --> 00:11:45,856 ئەم بەشانەی مێشکیش ئەوکاتە زۆر زیاتر چالاک دەبن 254 00:11:45,880 --> 00:11:48,160 کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسێکی زیندوودا دەکەین. 255 00:11:50,120 --> 00:11:52,816 ئێستا، ئەم ئاماژە دەوڵەمەندانەی مێشک 256 00:11:52,840 --> 00:11:56,896 لەوانەیە هۆکاری ئەوەبێت کە ئەوانەی خەڵک بۆ ٥٠٠ کۆمپانیا گەورەکە دەدۆزنەوە 257 00:11:56,920 --> 00:11:58,856 هەڵسەنگاندنیان کردووە 258 00:11:58,880 --> 00:12:01,656 بۆ بیکردنەوەی پاڵێوێراوەکان کاتێک 259 00:12:01,680 --> 00:12:03,580 گوێیان لە دەنگ بووە، زیرەکتر بوون 260 00:12:03,950 --> 00:12:07,416 بەراورد بەو کاتانەی تەنیا گوێیان لە دەنگیان بووە لە خوێندنەوەی نوسینێکدا 261 00:12:07,440 --> 00:12:08,856 یان ئیمێڵێک یان نامەیەکدا. 262 00:12:08,880 --> 00:12:11,656 ئێستا، دەنگمان و زمانی جەستەمان پەیامێکی دەوڵەمەند دەنێرێت. 263 00:12:11,680 --> 00:12:13,696 نیشانی دەدات کە مرۆڤێکین بیردەکەینەوە 264 00:12:13,720 --> 00:12:15,376 هەست دەکەین، بەهەستین 265 00:12:15,400 --> 00:12:17,896 کە زۆر لە ئەلگۆریسمێک زیاترن. 266 00:12:17,920 --> 00:12:19,976 ئێستا، ئەم توێژینەوەیە لەلایەن نیکۆلاس ئیپلییەوە 267 00:12:20,000 --> 00:12:23,280 لە سکوڵی بزنسی زانکۆی چیکاگۆ 268 00:12:24,440 --> 00:12:27,120 زۆر سەرسوڕهێنەرە چونکە شتێکی سادەمان پێدەڵێت. 269 00:12:27,760 --> 00:12:29,816 ئەگەر کەسێک گوێی لە دەنگت بێت، 270 00:12:29,840 --> 00:12:31,160 وا بیردەکەنەوە زیرەکتر بیت. 271 00:12:31,840 --> 00:12:33,920 مەبەستم ئەوەیە، ئەوە شتێکی سادەیە. 272 00:12:35,320 --> 00:12:37,240 ئێستا، با بگەڕێینەوە سەر سەرەتا، 273 00:12:38,040 --> 00:12:39,936 بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟ 274 00:12:39,960 --> 00:12:42,296 یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەوەیە کە ژنان زیاتر 275 00:12:42,320 --> 00:12:45,696 پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان دەخەنە پێش زۆر شتەوە 276 00:12:45,720 --> 00:12:47,376 بەدرێژایی تەمەنیان. 277 00:12:47,400 --> 00:12:49,056 بەڵگەی تازە نیشانی دەدات 278 00:12:49,080 --> 00:12:50,776 کە ئەم هاوڕێیەتییە نزیکانە 279 00:12:50,800 --> 00:12:54,776 ژینگەیەکی هێزێکی بایۆلۆجی دروست دەکەن دژی نەخۆشییەکان و پەککەوتن. 280 00:12:54,800 --> 00:12:56,976 ئەوە تەنیا مرۆڤیش ناگرێتەوە 281 00:12:57,000 --> 00:13:00,376 بەڵکو پەیوەندی نێو گیاندارە باڵاکانیش، لەنێو گیاندارە باڵاکانیشدا دەبینرێت. 282 00:13:00,400 --> 00:13:04,056 کارەکەی مرۆڤ ناس جۆن سیڵک نیشانی دەدات مەیمونە مێینەکان 283 00:13:04,080 --> 00:13:06,976 کە چەند هاوڕێیەکی تری مێینەیان هەیە 284 00:13:07,000 --> 00:13:10,576 بە زانینی ڕێژەی کۆرتیزۆڵیان زانراوە کە فشاری دەروونیان کەمترە، 285 00:13:10,600 --> 00:13:14,080 زیاتر دەژین و نەوەکانیان زیاتر بەرگە دەگرن. 286 00:13:14,640 --> 00:13:17,016 بەلایەنی کەمەوە سێ پەیوەندی سەقامگیر. 287 00:13:17,040 --> 00:13:18,536 ئەوە ژمارە جادووییەکە بوو. 288 00:13:18,560 --> 00:13:19,776 بیری لێبکەنەوە. 289 00:13:19,800 --> 00:13:21,256 هیوادارم ئێوەش سیانتان هەبێ. 290 00:13:22,440 --> 00:13:25,720 هێزی ئەو پەیوەندییە ڕووبەڕووە 291 00:13:26,190 --> 00:13:29,296 بەڕاستی هۆکاری ئەوەیە کە بۆچی نزمترین ڕێژەی پووکانەوەی مێشک هەیە 292 00:13:29,320 --> 00:13:31,910 لەنێو ئەو کەسانەدا کە کۆمەڵایەتین. 293 00:13:31,910 --> 00:13:33,976 لەبەر ئەوەشە ئەوانەی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە 294 00:13:34,000 --> 00:13:39,296 ئەگەری ڕزگاربوونیان چوار هێندەی ئەوانە زیاترە کە تەنیان. 295 00:13:39,320 --> 00:13:43,296 لەبەر ئەوەیە ئەو پیاوانەی جەڵتەی مێشک لێی یاون و زوو زوو پۆکەر دەکەن 296 00:13:43,320 --> 00:13:44,976 یان قاوە دەخۆنەوە 297 00:13:45,000 --> 00:13:47,256 یان هۆکی جاران ئەکەن -- 298 00:13:47,280 --> 00:13:48,576 من خۆم کەنەدیم -- 299 00:13:48,600 --> 00:13:49,736 (پێکەنین) 300 00:13:49,760 --> 00:13:52,256 زیاتر پارێزراوتر ئەبن بەو بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییە 301 00:13:52,280 --> 00:13:54,296 وەک لە سوودمەندبوونیان لە دەرمان. 302 00:13:54,320 --> 00:13:57,416 بۆچی ئەو پیاوانەی جەڵتەی مێشک لێیداون و ئاستی کۆمەڵایەتیان باشترە- 303 00:13:57,440 --> 00:13:59,896 ئەمە شتێکی زۆر بەهێزە بتوانن بیکەن. 304 00:13:59,920 --> 00:14:03,616 ئەم پەیوەندییە ڕووبەڕووە سوودێکی زۆری هەیە، 305 00:14:03,640 --> 00:14:08,120 لەگەڵ ئەوەشدا چارەکی دانیشتووان دەڵێن کە کەسیان نییە قسەی لەگەڵ بکەن. 306 00:14:09,160 --> 00:14:11,496 ئەتوانین شتێک لەمبارەیەوە بکەین. 307 00:14:11,520 --> 00:14:13,296 وەک گوندنشینەکانی ساردین، 308 00:14:13,320 --> 00:14:17,016 ئەوە کردارێکی بایۆلۆجییە بزانین هەمووان دەتوانین و 309 00:14:17,040 --> 00:14:19,056 تەنیا ژنەکانی نێومان وا نین. 310 00:14:19,080 --> 00:14:23,216 درووستکردنی پەیوەندی ڕووبەڕوو لەنێو شارەکانماندا، لەنێو شوێنەکانی کارکردندا، 311 00:14:23,240 --> 00:14:24,720 لەناو ئەجێنداکانماندا 312 00:14:25,840 --> 00:14:27,446 کۆئەندامی بەرگریمان بەهێز دەکات، 313 00:14:27,446 --> 00:14:31,336 وا دەکات هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشی بە سوڕی خوێن و مێشکماندا بڵاوبێتەوە و 314 00:14:31,360 --> 00:14:32,960 یارمەتیمان دەدات زیاتر بژین. 315 00:14:33,840 --> 00:14:36,496 بەم تەلارە دەڵێم گوندەکەتان، و 316 00:14:36,520 --> 00:14:40,120 بنیاتنان و ڕاگرتنی مەسەلەی ژیان و مردنە بۆتان. 317 00:14:40,760 --> 00:14:41,976 زۆر سوپاس. 318 00:14:42,000 --> 00:14:45,680 (چەپڵەلێدان) 319 00:14:48,130 --> 00:14:50,896 هێلین واڵتەرس: سوزان، وەرەوە. پرسیارێکم هەیە بۆت. 320 00:14:50,920 --> 00:14:52,816 ئەمەوێ بزانم ئەگەر ڕێگایەکی ناوەڕاست هەبێت. 321 00:14:52,840 --> 00:14:56,256 تۆ باسی دەردانی ئەو گەیەنەرە کیمیایانە دەکەی کە لە پەیوەندیەکانا دەردەکەوێ 322 00:14:56,280 --> 00:14:57,936 بەڵام ئەی چی دەربارەی تەکنەلۆجیا؟ 323 00:14:57,960 --> 00:15:00,536 بەرەوپێشچوونی بەرچاومان بینیوە لە تەکنەلۆجیادا 324 00:15:00,560 --> 00:15:03,016 وەک بەرنامەی فەیس تایم، و ئەو شتانە. 325 00:15:03,040 --> 00:15:04,296 ئەوەش هەمان کار دەکات؟ 326 00:15:04,320 --> 00:15:05,576 بۆ نموونە برازاکەم. 327 00:15:05,600 --> 00:15:08,016 یاری ماین کرافت دەکات و هاوار بەسەر هاوڕێکانیدا دەکات. 328 00:15:08,040 --> 00:15:10,056 لەوە دەچێت پەیوەندی باشبێت لەگەڵیاندا. 329 00:15:10,080 --> 00:15:11,856 ئەمە سوودبەخشە؟ یاریمەتیدەرە؟ 330 00:15:11,880 --> 00:15:14,216 سوزان پینکەر: هەندێک زانیاری خەریکە دەردەچێ. 331 00:15:14,240 --> 00:15:17,216 زانیارییەکان ئەوەندە تازەن کە شۆڕشە تەکنەلۆجییەکە ڕوویداوە و 332 00:15:17,240 --> 00:15:19,976 زانیارییە تەندروستییەکە ماوێتی. 333 00:15:20,000 --> 00:15:21,376 بۆیە هێشتا ماومانە، 334 00:15:21,400 --> 00:15:23,416 بەڵام دەتوانم بڵێم بەرەوپێشچوون هەیە 335 00:15:23,440 --> 00:15:25,256 لە بواری تەکنەلۆجیادا. 336 00:15:25,280 --> 00:15:28,736 بۆ نموونە، کامێراکەی سەر لاپتۆپەکەت بە بەشی سەرەوەی شاشەکەوەیە، 337 00:15:28,760 --> 00:15:31,816 بۆیە کاتێک سەیری شاشەکە دەکەیت 338 00:15:31,840 --> 00:15:33,736 بەریەکەوتنی چاو درووست نابێت. 339 00:15:33,760 --> 00:15:36,936 بۆیە تەنیا شتێکی سادەی وەک سەیرکردنی کامێراکە 340 00:15:36,960 --> 00:15:39,216 دەکرێت گەیەنەرە کیمیاییەکان زیاد بکات، 341 00:15:39,240 --> 00:15:41,816 یان هەر گۆڕینی شوێنی کامێراکە. 342 00:15:41,840 --> 00:15:45,536 بۆیە وەک یەک نییە، بەڵام پێموابێت خەریکە نزیکتر دەبینەوە لە تەکنەلۆجیاکە. 343 00:15:45,560 --> 00:15:47,296 زۆرباشە. زۆر سوپاس بۆتۆ 344 00:15:47,320 --> 00:15:48,536 سوپاس بۆتۆش. 345 00:15:48,560 --> 00:15:49,710 (چەپڵەلێدان)