1 00:00:10,221 --> 00:00:15,345 لەو دونیا خەمبارەدا، گروپە بەر گریەکەت دواین هیوای مرۆڤایەتییە. 2 00:00:15,345 --> 00:00:19,359 بەداخەوە، هەمووتان بەهۆی فەرمانڕەوا ستەمکارەکانەوە دەستتان بەسەردا گیراوە 3 00:00:19,359 --> 00:00:23,527 و گواستراو نەتەوە بۆ یاریگایەکی گەورەی کۆن بۆ ڕابواردنە بکوژەکەیان. 4 00:00:23,527 --> 00:00:25,382 پێش ئەوەی فڕێ بدرێنە زیندانەوە، 5 00:00:25,382 --> 00:00:28,964 زۆرێك لە ڕاڕەوی ژمارەکراو دەبینیت کە بەرەو دەرەوەت دەبەن. 6 00:00:28,964 --> 00:00:31,942 بەڵام هەر دەرچەیەك بە بەر بەستێکی کارەبایی گیراو 7 00:00:31,942 --> 00:00:34,506 لەگەڵ تەختە کلیلێکی تێکەڵ. 8 00:00:34,506 --> 00:00:39,541 دەزانیت کە یەکێک لە ئێوە ڕێگە پێدراوە هەوڵبدات لە ڕێی ئاڵەنگاریەکەوە ڕابکات 9 00:00:39,541 --> 00:00:44,852 کاتێك ئەوانی تر دەبن بە خۆراکی سەلەمەندەرەکان بۆ ڕۆژی دواتر. 10 00:00:44,852 --> 00:00:48,631 بە بیرکردنەوە ژیرانە نایاباکەی، زارا بژاردەیەکی ئاشکرایە. 11 00:00:48,631 --> 00:00:54,466 ئامێرێکی گواستنەوەی دەنگی شاراوەی دەدەیتێ تاوەکو ئەوانی تر گوێیان لێت بێت. 12 00:00:54,466 --> 00:00:56,198 هەر لەکاتی هەنگاونانی زارا، 13 00:00:56,198 --> 00:00:59,182 لە یەکێك لە ڕاڕەوەکان گوێ بیستی دەنگ دانەوەی هەنگاوەکانی دەبیت، 14 00:00:59,182 --> 00:01:00,694 دواتر نەما. 15 00:01:00,694 --> 00:01:03,659 دەنگەکە پێمان دەڵێت زارا وشەیەکی نهێنی تۆمار دەکات 16 00:01:03,659 --> 00:01:08,166 لە سێ ژمارەی تەواوی ڕاست پێک دێت کە لە کەمەوە بۆ زۆر ڕێکخراوە، 17 00:01:08,166 --> 00:01:11,466 کەواتە دووەم ژمارە گەورەترە لە یاخود یەکسانە بە یەکەم، 18 00:01:11,466 --> 00:01:15,254 و سێهەم ژمارە گەورەترە لە یان یەکسانە بە دووەم. 19 00:01:15,254 --> 00:01:17,512 لەوانەیە زارا زیاتر لە سێ سەرەداو بەدەست بێنێت، 20 00:01:17,512 --> 00:01:19,406 بەڵام ئەگەر خەمڵاندنێکی هەڵەی ئەنجامبدات 21 00:01:19,406 --> 00:01:20,966 یان هەر شتێکی دیکە بڵێت، 22 00:01:20,966 --> 00:01:23,754 ئەو دووبارە هەڵ دەدرێتەوە ناو زیندان. 23 00:01:23,754 --> 00:01:30,848 بۆ سەرەداوی یەکەم، دەنگەکە دەڵێت ئەنجامی سێ ژمارەکە ٣٦ـە. 24 00:01:30,848 --> 00:01:33,092 کاتێك زارا داوای سەرەداوی دووەمی کرد، 25 00:01:33,092 --> 00:01:35,092 پێی گوت کۆکراوەی ژمارەکان 26 00:01:35,092 --> 00:01:39,876 هەمان ژمارەی ئەو ڕاڕەوەیە کە ئەو لێی چووە ژوورەوە. 27 00:01:39,876 --> 00:01:41,682 بێدەنگیەکی تەواو هەیە. 28 00:01:41,682 --> 00:01:44,317 ئێوە دڵنیان زارا ژمارەی ڕاڕەوەکەی بەبیر دێتەوە، 29 00:01:44,317 --> 00:01:46,809 بەڵام هیچ رێگەیەك نییە بۆ ئێوە تاکو بیزانن، 30 00:01:46,809 --> 00:01:50,002 هەروەها ئەویش ناتوانێت بە دەنگێکی بەرز بیڵێت. 31 00:01:50,002 --> 00:01:53,422 ئەگەر زارا بیەوێت وشە نهێنیەکە لێ بدات لەو خاڵەدا، دەیتوانی، 32 00:01:53,422 --> 00:01:57,215 بەڵام لەجیاتی ئەوە، داوای سەرەداوی سێیەمی کرد، 33 00:01:57,215 --> 00:02:01,811 و دەنگەکە پێمان دەڵێت کە گەورەترین ژمارە تەنها یەکجار 34 00:02:01,811 --> 00:02:04,117 لە کۆمەڵەکەدا دەردەکەوێت. 35 00:02:04,117 --> 00:02:08,931 چەند ساتێک دواتر، بۆ چەند چرکەیەکی کەم ویزەی بەر بەستە کارەباییەکە 36 00:02:08,931 --> 00:02:11,766 دەوەستێت، و ئێوە دەزانن کە زارا هەڵهاتووە. 37 00:02:11,766 --> 00:02:15,002 بەداخەوە، ئامێری گواستنەوەکە چیتر کار ناکات، 38 00:02:15,002 --> 00:02:17,507 کەواتە ئەوە هەموو ئەو زانیاریەیە کە دەستتان کەوت. 39 00:02:17,507 --> 00:02:19,849 دەتوانن شیکارەکەی بدۆزنەوە؟ 40 00:02:19,849 --> 00:02:27,280 لەدیمەنی دواتر ڕایبگرە بۆ کار کردن لەسەر شیکار کردنەکەی. 41 00:02:27,280 --> 00:02:28,451 ٣ 42 00:02:28,451 --> 00:02:29,394 ٢ 43 00:02:29,394 --> 00:02:30,401 ١ 44 00:02:30,401 --> 00:02:33,889 ئێوە خەمی ئەو ڕاستیەیەتانە کە ژمارەی ڕاڕەوەکەی زارا نازانن، 45 00:02:33,889 --> 00:02:37,140 بەڵام هەرچۆنێک بێت بڕیارتاندا لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنەوە. 46 00:02:37,140 --> 00:02:41,170 لە سەرەداوی یەکەم، کارتان لەسەر هەموو ئەگەرەکانی هەشت کۆمەڵە شیاوەکە کرد 47 00:02:41,170 --> 00:02:43,911 کە ئەنجامی ٣٦ دەدات بە دەستەوە. 48 00:02:43,911 --> 00:02:45,972 یەکێك لەوانە دەبێت ڕاست بێت، بەڵام کامەیان؟ 49 00:02:45,972 --> 00:02:48,371 ئێستا بەشە قورسەکە دێت. 50 00:02:48,371 --> 00:02:51,313 سەرەڕای ئەوەی نازانن بە دوای کامە ژمارەدا دەگەڕێن، 51 00:02:51,313 --> 00:02:55,782 بڕیارتاندا کار لەسەر کۆکردنەوەی سێ ژمارەی هەر کۆمەڵەیەك بکەن. 52 00:02:55,782 --> 00:02:57,564 ئەوە ئەو کاتەیە کە لێت دەدات. 53 00:02:57,564 --> 00:03:00,562 بەڵام دوو دانە لە کۆ کراوەکان بێ هاوتان، 54 00:03:00,562 --> 00:03:03,532 و ئەگەر ژمارەی ڕاڕەوەکە لەگەڵ هەر یەك لەمانە بگونجێت، 55 00:03:03,532 --> 00:03:07,259 زارا لێرەو لەوێ رێکخستنی ڕاستی کۆمەڵەکەی زانیوە 56 00:03:07,259 --> 00:03:09,687 بەبێ داوا کردنی سەرەداوی سێیەم. 57 00:03:09,687 --> 00:03:11,691 لە کاتێکدا ئەو داوای سەرەداوی سێیەمی کرد، 58 00:03:11,691 --> 00:03:14,356 ژمارەی ڕاڕەوەکە دەبێت تەنها لەگەڵ یەك کۆکردنەوەدا بگونجێت 59 00:03:14,356 --> 00:03:17,104 کە زیاتر لە جارێك لە لیستەکەدا دەردەکەوێت: 60 00:03:17,104 --> 00:03:18,478 سێزدا. 61 00:03:18,478 --> 00:03:22,391 بەڵام کامە لەو دوو کۆمەڵەیەی کە دەکاتە سێزدە ڕاستە: 62 00:03:22,391 --> 00:03:23,539 ١،٦،٦ 63 00:03:23,539 --> 00:03:25,433 یان ٢،٢،٩؟ 64 00:03:25,433 --> 00:03:27,594 لێرەدا سەرەداوی سێیەم دێتە پێشەوە. 65 00:03:27,594 --> 00:03:30,465 لە کاتێکدا پێمان دەڵێت کە گەورەترین ژمارە دەبێت بێ هاوتا بێت، 66 00:03:30,465 --> 00:03:33,152 ٢،٢،٩. دەبێت وشە نهێنیەکە بێت 67 00:03:33,152 --> 00:03:37,449 کاتێك شەو داهات، تۆ و ئەوانی دیکە بەناو ڕاڕەوی سێزدەدا هەڵدێن 68 00:03:37,449 --> 00:03:39,785 و دووبارە لە دەرەوە بە زارا شاد دەبنەوە. 69 00:03:39,785 --> 00:03:42,293 ئێوە لە ڕێی بیرکاری و لۆژیكەوە خۆتان ئازاد کرد. 70 00:03:42,293 --> 00:03:44,700 ئێستا کاتی ئەوەیە تەواوی دوونیا ئازاد بکەن.