WEBVTT 00:00:14.000 --> 00:00:16.046 ئێستا، بابەتەکەم سەرکەوتنە، 00:00:16.070 --> 00:00:19.516 هەرچەندە هەندێک خەڵک پێم دەڵێن "قسەکەری هاندەر." 00:00:19.540 --> 00:00:23.251 بەڵام دەمەوێت لەبەردەم ئێوە ڕایبگەیەنم کەوا قسەکەری هاندەر نیم. 00:00:23.275 --> 00:00:25.710 تەنانەت باڵاشم به‌پێی پێویست درێژ نییه‌. 00:00:25.734 --> 00:00:27.656 (پێکەنین) 00:00:27.680 --> 00:00:29.706 و ناتوانم هانی هیچ کەس بدەم. 00:00:29.730 --> 00:00:32.673 لەڕاستیدا فەرمانبەرەکانم پێم دەڵێن قسەکەری ناهاندەر. 00:00:32.697 --> 00:00:33.698 (پێکەنین) 00:00:33.722 --> 00:00:36.336 تەنها هەوڵدەدەم ببەم بە قسەکەری زانیاری. 00:00:36.360 --> 00:00:39.263 سەفەرم کردوە و هەندێک زانیاریم لەبارەی سەرکەوتنەوە دەستکەوتووە 00:00:39.263 --> 00:00:41.024 و لێرەشم تا زانیاریەکان ئاشکرای بکەم. 00:00:41.024 --> 00:00:44.030 و چیرۆکەکەم دە ساڵ پێش ئێستا لەناو فرۆکەیەک دەستیپێکرد. 00:00:44.030 --> 00:00:46.976 لەڕێگابووم بۆ کۆنفڕانسی تێد لە کالیفۆرنیا، 00:00:47.000 --> 00:00:49.976 و لە کورسیەکەی تەنیشتم کچێکی لاو دانیشتبوو، 00:00:50.000 --> 00:00:53.816 و لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووبوو، بەڵام دەیویست لە ژیان بە شوێنێک بگات. 00:00:53.840 --> 00:00:57.076 و هەرکە کۆمپیوتەرەکەم خستەکار، دەستیکرد بە پرسیارلێکردنم، 00:00:57.100 --> 00:01:00.496 و دواتر لەناکاو، پرسیاریکرد."ئایە سەرکەوتوویت؟" 00:01:00.520 --> 00:01:02.976 منیش گووتم،"نەخێر سەرکەوتوو نیم." 00:01:03.000 --> 00:01:06.366 تێری فۆکس، قارەمانەکەم ئێستا سەرکەوتنێکی مەزن هەیە. 00:01:06.366 --> 00:01:09.776 بەهۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە لاقێکی لەدەستداوە، دواتر هەزارەها میل ڕایکردوە 00:01:09.800 --> 00:01:12.510 ملیۆنەها دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ توێژینەوەی نه‌خۆشی شێرپەنجە. 00:01:12.510 --> 00:01:15.206 یان بیل گەیتس، ئەو پیاوەی خاوەنی فرۆکەی خۆیەتی 00:01:15.230 --> 00:01:18.416 و پێویست ناکات لە تەنیشت منداڵێك دانیشێت و پرسیاری لێبکات. 00:01:18.440 --> 00:01:19.976 (پێکەنین) 00:01:20.000 --> 00:01:22.576 بەڵام دواتر لەبارەی چەند کارێک کە کردبووم پێم گووت. 00:01:22.576 --> 00:01:26.286 زۆر حه‌زم له‌ پەیوەندیکردنه‌، و چه‌ند خەڵاتێکم لە بازاڕی کڕین و فرۆشت بردۆتەوە. 00:01:26.310 --> 00:01:29.890 حەزم بە ڕاکردنە و هێشتا هەندێک کات لە ڕاکردن لە کەسانی تەمەنی خۆم ده‌بەمەوە، 00:01:29.890 --> 00:01:31.466 کە تەمەنیان لەسەرو شەستەوەیە. 00:01:31.490 --> 00:01:32.490 (پێکەنین) 00:01:32.514 --> 00:01:35.546 خێراترین مارەسۆنم دوو کاتژمێر و ٤٣ خوله‌ک بوو 00:01:35.570 --> 00:01:39.306 بەدرێژای ٢٦ میل یان ٤٣ کیلۆمەتر ڕامکرد. 00:01:39.306 --> 00:01:42.070 بەژداریم له‌ زیاتر لە ٥٠ ماراسۆن لە هەر ٧ کیشوەرەکه‌ کردوە. 00:01:42.070 --> 00:01:46.016 ئه‌مه‌ ڕاکردنێک بوو له‌ ئینکا تڕه‌یل بۆ ماچوپیچۆ لە پیرۆ خۆم و هاوژینەکەم 00:01:46.016 --> 00:01:48.634 به‌ژداریمان كرد. و تا بۆ ڕاکردنی ٧ کیشوه‌رەکە ئامادەبین 00:01:48.634 --> 00:01:51.250 پێویستبوو ماراسۆنێک لەو پەڕی جەمسەری باشور ئەنجام بدەین. 00:01:51.250 --> 00:01:54.424 بەڵام کاتێک گەیشتینە ئەوێ، بەم شێوەیە جوان و هێمن نەبوو، 00:01:54.428 --> 00:01:55.762 بەم شێوەیە بوو. 00:01:55.786 --> 00:01:58.256 شەپۆلەکان زۆر بەرزبوون نەمانتوانی بە کەنارەکە بگەین. 00:01:58.280 --> 00:02:01.666 هەربۆیە ٢٠٠ میل زیاتربۆ باشور ڕۆشتین بۆئەو شوێنەی دەریا هێمنە 00:02:01.690 --> 00:02:04.516 و تەواوی ٢٠٠ میلی ماراسۆنەکە 00:02:04.540 --> 00:02:05.809 لەسەر بەلەمەکە ڕامانکرد. 00:02:06.413 --> 00:02:09.419 ٤٢٢ جار لەسەر ڕووی ئەم بەلەمە بچووکە سوڕاینەوە. 00:02:09.464 --> 00:02:13.076 هاوژینەکەم و خۆم بەسەر دوو لوتکە لە حەوت لوتکە بەرزەکەی جیهان سەرکەوتووین، 00:02:13.100 --> 00:02:15.016 بەرزترین چیاکان لەهەریەک لە کیشوەرەکان. 00:02:15.040 --> 00:02:18.296 بەسەر ئەکونکاگوادا سەرکەوتووین، بەرزترین چیایە لە کیشوەری ئەمریکا، 00:02:18.320 --> 00:02:20.606 و کیلیمانجارۆ، بەرزترین چیایە لە ئەفریقا. 00:02:20.630 --> 00:02:23.486 باشە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، لە لوتکەی کیلیمانجارۆ ڕشاومەتەوە، 00:02:23.486 --> 00:02:26.420 توشی نه‌خۆشی به‌رزایی بووم. 00:02:26.420 --> 00:02:29.010 هاوژینەکەشم هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو چیم بەسەرداهاتووە. 00:02:29.010 --> 00:02:31.350 لە من تێپەڕیوو بە دەوری لوتکەکە سوڕایەوە 00:02:31.374 --> 00:02:33.405 لەکاتێکدا هێشتا پەلەقاژەم دەکرد. 00:02:33.429 --> 00:02:37.800 سەرەڕای ئەمەش، هێشتا بەیەکەوەین و بۆماوەی ٣٥ ساڵ دەبێت. 00:02:37.824 --> 00:02:38.825 (چەپڵەڕێزان) 00:02:38.849 --> 00:02:41.856 بەم ڕۆژانە دەڵێم سەرکەوتن. 00:02:41.880 --> 00:02:42.976 هەربۆیە بە کچەکەم گووت، 00:02:43.000 --> 00:02:45.976 باشە، دەزانیت، پێموایە هەندێک سەرکەوتنم هەییە. 00:02:46.604 --> 00:02:49.475 و پاشان ئەو گووتی، "باشە، کەواتە تۆ ملیۆنەریت؟" 00:02:49.499 --> 00:02:50.526 (پێکەنین) 00:02:50.526 --> 00:02:51.867 ئیستا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم، 00:02:51.867 --> 00:02:55.126 چونکە کاتێک کە گەرورەبووم، ڕەوشتێکی خراپبوو لەبارەی پارەوە قسە بکەیت. 00:02:55.150 --> 00:02:56.836 بەڵام بیرمکردەوە واباشترە ڕاستگۆبم، 00:02:56.860 --> 00:02:58.737 و گووتم، "بەڵی، ملیۆنەرم. 00:02:58.761 --> 00:03:00.395 بەڵام نازانم چۆن ڕوویداوە. 00:03:00.419 --> 00:03:03.116 هەرگیز بەدوای پارە نەکەوتووم، و بەلاشمەوە گرینگ نەبووە." 00:03:03.116 --> 00:03:06.110 ئەویش گووتی"لەوانەیە بەلای تۆوە گرینگ نەبێت به‌ڵام بۆ من گرینگە. 00:03:06.110 --> 00:03:07.842 نامەوێت لە تەواوی ژیانم هەژاربم. 00:03:07.866 --> 00:03:10.563 دەمەوێت بگەم بە شوێنێک، بەڵام ئەم هەرگیز ڕوونادات." 00:03:10.587 --> 00:03:12.146 گووتم، باشە، بۆچی نا؟ 00:03:12.170 --> 00:03:14.546 گووتی،"باشە دەزانیت، من زیرەک نیم. 00:03:14.570 --> 00:03:16.242 لە خوێندنگاش باش نیم. 00:03:16.266 --> 00:03:20.486 گووتم،"کەواتە چی؟ منیش زیرەک نیم. بە ئاسته‌م خوێندنی ئامادەیم تەواوکرد. 00:03:20.510 --> 00:03:22.835 بەدلنیایشەوە هیچ بەهرەیەکی تایبەتیشم نییە. 00:03:22.859 --> 00:03:26.715 هەرگیز ویستی بەناوبانگترین بوون یان سەرکەوتووترینم نەبووە، 00:03:27.304 --> 00:03:30.336 هەموو ڕێگایەکی نوێم تاقیکردەوە-- شکستم هێنا. 00:03:30.360 --> 00:03:34.926 بەڵام لە کۆتایەکەی، توانیم شتێک بکەم. هەربۆیە گەرمن بتوانم بیکەم، تۆش دەتوانیت." 00:03:35.390 --> 00:03:37.326 و دواتر پرسیارەکی گەورەی لێکردم: 00:03:37.350 --> 00:03:40.766 "باشە، بەڕاستی چی بەرەو سەکەوتنی بردیت؟" 00:03:40.790 --> 00:03:43.456 گووتم، عیسا، ببوورە، نازانم. 00:03:43.480 --> 00:03:46.476 پێموایە شێوەیەک لە شێوەکان کردوومه‌. بەڵام نازانم چۆن کردوومە" 00:03:46.500 --> 00:03:48.976 لە فرۆکەکە دابەزیم و بۆ کۆنفرانسەکەی تێد ڕۆشتم، 00:03:49.000 --> 00:03:52.236 و لە ژوورێکبووم پڕ لە کەسی سەرکەوتووی تایبەت 00:03:52.236 --> 00:03:55.142 لە زۆربەی بوارەکان-- بازرگانی، زانست، هونەر، 00:03:55.166 --> 00:03:57.522 تەندروستی، تەکنەلۆجیا، ژینگە-- 00:03:57.546 --> 00:03:59.070 لەناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمداهات: 00:03:59.070 --> 00:04:01.550 بۆچی پرسیاریان لێنەکەم چی هاوکاریکردن لە سەرکەوتنیان، 00:04:01.550 --> 00:04:04.646 و بزانم بەڕاستی چ شتێک هەمووکەسێک بەرەو سەرکەوتن دەبات؟ 00:04:04.670 --> 00:04:08.386 هەربۆیە زۆر بەپەرۆشبووم بچمە دەرەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسە مەزنانە بکەم، 00:04:08.410 --> 00:04:10.040 لەناکاو هەستی دوودڵیم بۆ پەیدابوو. 00:04:10.040 --> 00:04:12.936 مەبەستم، بۆچی ئەو کەسانە دەیانەوێت لەگەڵ من قسەبکەن؟ 00:04:12.960 --> 00:04:16.116 ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگیش نیم. تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش نیم. 00:04:16.140 --> 00:04:19.236 هەربۆیە ئامادەبووم واز لە پڕۆژەیەک بینم هێشتا دەستیشم پێنەکردبوو، 00:04:19.260 --> 00:04:21.976 کاتێک کەسی بەرووڕووم هات دەبێت کێ بێت جگەلە بێن کۆهین 00:04:22.000 --> 00:04:24.916 هاودامەزرێنەری بەناوبانگی ئایس کرێمی بێن و جێری. 00:04:24.916 --> 00:04:26.648 بیرمکردەوە ئێستا دەبێت یاخود هەرگیز. 00:04:26.648 --> 00:04:28.052 هەستی دوودڵیم وەلانا، 00:04:28.076 --> 00:04:30.009 چوومە بەردەمی و گووتم، 00:04:30.033 --> 00:04:31.677 "بێن، کار لەم پڕۆژەیە دەکەم. 00:04:31.701 --> 00:04:33.356 تەنانەت نازانم چی لە تۆ بپرسم، 00:04:33.356 --> 00:04:35.750 بەڵام دەتوانیت پێمبڵێیت چی هاوکارتبوو لە سەرکەوتنت؟ 00:04:35.750 --> 00:04:38.290 گووتی،"بەڵێ، بێگومان، دەی. با بڕۆین قاوەیەک بخۆینەوە." 00:04:38.290 --> 00:04:41.490 و دوای خواردنەوەی قاوە و ئایس کرێمەکە بێن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە. 00:04:41.490 --> 00:04:43.096 ئێستا ئەمەتا ئێمە دوای دە ساڵ، 00:04:43.120 --> 00:04:45.600 و چاوپێکەوتنم لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەسی سەرکەوتوو کردوە 00:04:45.600 --> 00:04:49.047 ڕووبەڕوو و هەزارەها چیرۆکی سەرکەوتنم کۆکردۆتەوە. 00:04:49.071 --> 00:04:53.296 دەمەویست هاوکۆڵکەی هاوبەشی سەرکەوتن لە هەموو بوارەکان بدۆزمەوە، 00:04:53.320 --> 00:04:57.216 هەربۆیە پێویستبوو بەگوێرەی زنجیرەی کاری ئەی تا زی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک بکەم. 00:04:57.240 --> 00:05:00.826 چەند کارێک هەیە تەنها بە پیتی ئەی دەست پێدەکەن چاوپێکەوتنم کردوون، 00:05:00.850 --> 00:05:02.736 و لە زۆر باردا زیاترن لە یەک کەس. 00:05:02.760 --> 00:05:04.976 چاوپێکەوتم لەگەڵ شەش ژمێریاری سەرکەتوو کردوە، 00:05:04.976 --> 00:05:08.746 پێنج ووردبین، پێنج ئاسمانه‌وان گەشتیان بۆ بۆشای ئاسمان کردوە، 00:05:08.770 --> 00:05:11.930 چوار ئه‌کتەر کەوا خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەریان لە ئۆسکار بردۆتەوە، 00:05:11.930 --> 00:05:14.566 سێ لە گرینگترین زاناکانی فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی، 00:05:14.590 --> 00:05:16.556 شەش تەلارسازی پێشەنگی جیهان 00:05:16.580 --> 00:05:19.976 و ئۆ بەڵێ، چوار براوەی خەڵاتی نۆبڵ. 00:05:20.000 --> 00:05:23.240 بەڵێ، دەزانم ئەم بە ئەی دەست پێناکات بەڵام جۆرێکی نایابە. 00:05:23.264 --> 00:05:24.321 (پێکەنین) 00:05:24.345 --> 00:05:26.346 و دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی 00:05:26.370 --> 00:05:29.756 هەموو ئەو کەسە مەزنانە بکەم کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردوون. 00:05:29.780 --> 00:05:33.356 بەڕاستی ئەمه‌ چیرۆکی ئەمانە: من تەنها پەیامبەرێکم. 00:05:33.356 --> 00:05:36.000 بەڕاستی کارێکی گەورەبوو ئەنجامدانی ئەو هەموو چاوپێکەوتنە 00:05:36.000 --> 00:05:39.226 و شیکردنەوەیان وشە بە وشە، هێڵ بە هێڵ، 00:05:39.250 --> 00:05:43.326 و ڕێزکردنیان بۆ ئەو هاوکۆڵکانەی كه‌ خەڵکی دەڵێن لە سەرکەوتنیان هاوکاری کردوون. 00:05:43.350 --> 00:05:47.756 و دواتر هاوکۆڵکە گەورەکان دەبینیت کەوا باون لە سەرکەوتنی زۆرترین کەس. 00:05:47.780 --> 00:05:50.726 بەیەکەوە، ملیۆنەها وشەم شیکردەوە و ڕیزکرد. 00:05:50.750 --> 00:05:52.976 دەزانن ئەمه‌ چەند کارێکی زۆره‌؟ 00:05:53.000 --> 00:05:55.866 بە ڕۆژ و شەو-- ڕیزکە و شیبکەوە. 00:05:55.890 --> 00:05:59.547 پێتان دەڵێم، ئەگەر دەستم بەو کچەی ناو فرۆکەکە بگات--- 00:05:59.571 --> 00:06:00.422 (پێکەنین) 00:06:00.422 --> 00:06:02.429 لەڕاستیدا، ئەگەر دەستم پێبگات سوپاسی دەکەم. 00:06:02.429 --> 00:06:06.149 چونکە هەرگیز ئەوەندە کاتە خۆشەم بەسەر نه‌ده‌برد و ئەو خەڵکە مەزنانەشم نەدەناسی. 00:06:06.149 --> 00:06:08.306 و ئێستا دەتوانم وه‌ڵامی پرسیارەکەی بدەمەوە. 00:06:08.330 --> 00:06:12.216 هەشت سیفەتی هاوبەشی کەسی سەرکەوتووم دۆزیوەتەوە، 00:06:12.240 --> 00:06:14.216 یان هەشت تا مەزن بن: 00:06:14.240 --> 00:06:16.896 حەزت له‌وکارەبێت کە دەیکەیت: بە جددی کاربکە: 00:06:16.920 --> 00:06:18.976 سەرنج بخە سەر یەک شت، نەک هەمووشتێک: 00:06:19.000 --> 00:06:22.616 زەخت لەخۆت بکە: بیرۆکەی جوانی دابڕێژە: 00:06:22.640 --> 00:06:24.766 لەو کارەی دەیکەیت بەرووپێشچوونی تیا بکە: 00:06:24.790 --> 00:06:29.786 خزمەتی شتە به‌هادارەکانی دیکە بکە، چونکە سەرکەوتن تەنها لەبارەی من، من، نیە: 00:06:29.810 --> 00:06:33.226 و بەردەوامبە، چونکە سەرکەوتن لە یەک شەو بەدەستنایەت. 00:06:33.739 --> 00:06:35.466 بۆچی ئەمانه‌م هەڵبژاردووە؟ 00:06:35.490 --> 00:06:38.726 چونکە کاتیک هەموو کۆمێنتەکانم بۆ چاوپێکەوتنەکانم زیات دەکرد، 00:06:38.750 --> 00:06:40.976 خەڵکی زۆر گووتبووی ئەم هەشت سیفەتە یارمەتی داون 00:06:41.000 --> 00:06:42.382 زیاتر لە هەمووشتێک. 00:06:42.406 --> 00:06:45.866 بەڕاستی ئەم هەشت سیفەتە دڵی سەرکەوتنن، دامەزراوەکەین، 00:06:45.890 --> 00:06:48.100 و دواتر لە لوتکەکەی کارامای تایبەتمان بنیاتناوە 00:06:48.100 --> 00:06:51.076 کەوا بۆ بوار و کارە تایبەتەکانمان پێویستمانن. 00:06:51.100 --> 00:06:56.189 کارامەی تەکنیکی، کارامەی شیکاری کارامەی کەسی. کارامەی دروستکاری--- 00:06:56.213 --> 00:06:58.340 زۆر کارامەی دیکە هەیە دەتوانن زیادیان بکەین، 00:06:58.364 --> 00:06:59.976 بەگوێرەی بوارەکەت. 00:07:00.000 --> 00:07:01.976 بەڵام گرینگ نیە لە چ بوارەکین، 00:07:02.000 --> 00:07:05.976 ئەم هەشت سیفەتە دەبن بە دڵی سەرکەوتنەکەمان. 00:07:06.325 --> 00:07:09.325 (چەپڵەڕێزان)