ئێستا، بابەتەکەم سەرکەوتنە، هەرچەندە هەندێک خەڵک پێم دەڵێن "قسەکەری هاندەر." بەڵام دەمەوێت لەبەردەم ئێوە ڕایبگەیەنم کەوا قسەکەری هاندەر نیم. تەنانەت باڵاشم به‌پێی پێویست درێژ نییه‌. (پێکەنین) و ناتوانم هانی هیچ کەس بدەم. لەڕاستیدا فەرمانبەرەکانم پێم دەڵێن قسەکەری ناهاندەر. (پێکەنین) تەنها هەوڵدەدەم ببەم بە قسەکەری زانیاری. سەفەرم کردوە و هەندێک زانیاریم لەبارەی سەرکەوتنەوە دەستکەوتووە و لێرەشم تا زانیاریەکان ئاشکرای بکەم. و چیرۆکەکەم دە ساڵ پێش ئێستا لەناو فرۆکەیەک دەستیپێکرد. لەڕێگابووم بۆ کۆنفڕانسی تێد لە کالیفۆرنیا، و لە کورسیەکەی تەنیشتم کچێکی لاو دانیشتبوو، و لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووبوو، بەڵام دەیویست لە ژیان بە شوێنێک بگات. و هەرکە کۆمپیوتەرەکەم خستەکار، دەستیکرد بە پرسیارلێکردنم، و دواتر لەناکاو، پرسیاریکرد."ئایە سەرکەوتوویت؟" منیش گووتم،"نەخێر سەرکەوتوو نیم." تێری فۆکس، قارەمانەکەم ئێستا سەرکەوتنێکی مەزن هەیە. بەهۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە لاقێکی لەدەستداوە، دواتر هەزارەها میل ڕایکردوە ملیۆنەها دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ توێژینەوەی نه‌خۆشی شێرپەنجە. یان بیل گەیتس، ئەو پیاوەی خاوەنی فرۆکەی خۆیەتی و پێویست ناکات لە تەنیشت منداڵێك دانیشێت و پرسیاری لێبکات. (پێکەنین) بەڵام دواتر لەبارەی چەند کارێک کە کردبووم پێم گووت. زۆر حه‌زم له‌ پەیوەندیکردنه‌، و چه‌ند خەڵاتێکم لە بازاڕی کڕین و فرۆشت بردۆتەوە. حەزم بە ڕاکردنە و هێشتا هەندێک کات لە ڕاکردن لە کەسانی تەمەنی خۆم ده‌بەمەوە، کە تەمەنیان لەسەرو شەستەوەیە. (پێکەنین) خێراترین مارەسۆنم دوو کاتژمێر و ٤٣ خوله‌ک بوو بەدرێژای ٢٦ میل یان ٤٣ کیلۆمەتر ڕامکرد. بەژداریم له‌ زیاتر لە ٥٠ ماراسۆن لە هەر ٧ کیشوەرەکه‌ کردوە. ئه‌مه‌ ڕاکردنێک بوو له‌ ئینکا تڕه‌یل بۆ ماچوپیچۆ لە پیرۆ خۆم و هاوژینەکەم به‌ژداریمان كرد. و تا بۆ ڕاکردنی ٧ کیشوه‌رەکە ئامادەبین پێویستبوو ماراسۆنێک لەو پەڕی جەمسەری باشور ئەنجام بدەین. بەڵام کاتێک گەیشتینە ئەوێ، بەم شێوەیە جوان و هێمن نەبوو، بەم شێوەیە بوو. شەپۆلەکان زۆر بەرزبوون نەمانتوانی بە کەنارەکە بگەین. هەربۆیە ٢٠٠ میل زیاتربۆ باشور ڕۆشتین بۆئەو شوێنەی دەریا هێمنە و تەواوی ٢٠٠ میلی ماراسۆنەکە لەسەر بەلەمەکە ڕامانکرد. ٤٢٢ جار لەسەر ڕووی ئەم بەلەمە بچووکە سوڕاینەوە. هاوژینەکەم و خۆم بەسەر دوو لوتکە لە حەوت لوتکە بەرزەکەی جیهان سەرکەوتووین، بەرزترین چیاکان لەهەریەک لە کیشوەرەکان. بەسەر ئەکونکاگوادا سەرکەوتووین، بەرزترین چیایە لە کیشوەری ئەمریکا، و کیلیمانجارۆ، بەرزترین چیایە لە ئەفریقا. باشە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، لە لوتکەی کیلیمانجارۆ ڕشاومەتەوە، توشی نه‌خۆشی به‌رزایی بووم. هاوژینەکەشم هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو چیم بەسەرداهاتووە. لە من تێپەڕیوو بە دەوری لوتکەکە سوڕایەوە لەکاتێکدا هێشتا پەلەقاژەم دەکرد. سەرەڕای ئەمەش، هێشتا بەیەکەوەین و بۆماوەی ٣٥ ساڵ دەبێت. (چەپڵەڕێزان) بەم ڕۆژانە دەڵێم سەرکەوتن. هەربۆیە بە کچەکەم گووت، باشە، دەزانیت، پێموایە هەندێک سەرکەوتنم هەییە. و پاشان ئەو گووتی، "باشە، کەواتە تۆ ملیۆنەریت؟" (پێکەنین) ئیستا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم، چونکە کاتێک کە گەرورەبووم، ڕەوشتێکی خراپبوو لەبارەی پارەوە قسە بکەیت. بەڵام بیرمکردەوە واباشترە ڕاستگۆبم، و گووتم، "بەڵی، ملیۆنەرم. بەڵام نازانم چۆن ڕوویداوە. هەرگیز بەدوای پارە نەکەوتووم، و بەلاشمەوە گرینگ نەبووە." ئەویش گووتی"لەوانەیە بەلای تۆوە گرینگ نەبێت به‌ڵام بۆ من گرینگە. نامەوێت لە تەواوی ژیانم هەژاربم. دەمەوێت بگەم بە شوێنێک، بەڵام ئەم هەرگیز ڕوونادات." گووتم، باشە، بۆچی نا؟ گووتی،"باشە دەزانیت، من زیرەک نیم. لە خوێندنگاش باش نیم. گووتم،"کەواتە چی؟ منیش زیرەک نیم. بە ئاسته‌م خوێندنی ئامادەیم تەواوکرد. بەدلنیایشەوە هیچ بەهرەیەکی تایبەتیشم نییە. هەرگیز ویستی بەناوبانگترین بوون یان سەرکەوتووترینم نەبووە، هەموو ڕێگایەکی نوێم تاقیکردەوە-- شکستم هێنا. بەڵام لە کۆتایەکەی، توانیم شتێک بکەم. هەربۆیە گەرمن بتوانم بیکەم، تۆش دەتوانیت." و دواتر پرسیارەکی گەورەی لێکردم: "باشە، بەڕاستی چی بەرەو سەکەوتنی بردیت؟" گووتم، عیسا، ببوورە، نازانم. پێموایە شێوەیەک لە شێوەکان کردوومه‌. بەڵام نازانم چۆن کردوومە" لە فرۆکەکە دابەزیم و بۆ کۆنفرانسەکەی تێد ڕۆشتم، و لە ژوورێکبووم پڕ لە کەسی سەرکەوتووی تایبەت لە زۆربەی بوارەکان-- بازرگانی، زانست، هونەر، تەندروستی، تەکنەلۆجیا، ژینگە-- لەناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمداهات: بۆچی پرسیاریان لێنەکەم چی هاوکاریکردن لە سەرکەوتنیان، و بزانم بەڕاستی چ شتێک هەمووکەسێک بەرەو سەرکەوتن دەبات؟ هەربۆیە زۆر بەپەرۆشبووم بچمە دەرەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسە مەزنانە بکەم، لەناکاو هەستی دوودڵیم بۆ پەیدابوو. مەبەستم، بۆچی ئەو کەسانە دەیانەوێت لەگەڵ من قسەبکەن؟ ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگیش نیم. تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش نیم. هەربۆیە ئامادەبووم واز لە پڕۆژەیەک بینم هێشتا دەستیشم پێنەکردبوو، کاتێک کەسی بەرووڕووم هات دەبێت کێ بێت جگەلە بێن کۆهین هاودامەزرێنەری بەناوبانگی ئایس کرێمی بێن و جێری. بیرمکردەوە ئێستا دەبێت یاخود هەرگیز. هەستی دوودڵیم وەلانا، چوومە بەردەمی و گووتم، "بێن، کار لەم پڕۆژەیە دەکەم. تەنانەت نازانم چی لە تۆ بپرسم، بەڵام دەتوانیت پێمبڵێیت چی هاوکارتبوو لە سەرکەوتنت؟ گووتی،"بەڵێ، بێگومان، دەی. با بڕۆین قاوەیەک بخۆینەوە." و دوای خواردنەوەی قاوە و ئایس کرێمەکە بێن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە. ئێستا ئەمەتا ئێمە دوای دە ساڵ، و چاوپێکەوتنم لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەسی سەرکەوتوو کردوە ڕووبەڕوو و هەزارەها چیرۆکی سەرکەوتنم کۆکردۆتەوە. دەمەویست هاوکۆڵکەی هاوبەشی سەرکەوتن لە هەموو بوارەکان بدۆزمەوە، هەربۆیە پێویستبوو بەگوێرەی زنجیرەی کاری ئەی تا زی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک بکەم. چەند کارێک هەیە تەنها بە پیتی ئەی دەست پێدەکەن چاوپێکەوتنم کردوون، و لە زۆر باردا زیاترن لە یەک کەس. چاوپێکەوتم لەگەڵ شەش ژمێریاری سەرکەتوو کردوە، پێنج ووردبین، پێنج ئاسمانه‌وان گەشتیان بۆ بۆشای ئاسمان کردوە، چوار ئه‌کتەر کەوا خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەریان لە ئۆسکار بردۆتەوە، سێ لە گرینگترین زاناکانی فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی، شەش تەلارسازی پێشەنگی جیهان و ئۆ بەڵێ، چوار براوەی خەڵاتی نۆبڵ. بەڵێ، دەزانم ئەم بە ئەی دەست پێناکات بەڵام جۆرێکی نایابە. (پێکەنین) و دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسە مەزنانە بکەم کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردوون. بەڕاستی ئەمه‌ چیرۆکی ئەمانە: من تەنها پەیامبەرێکم. بەڕاستی کارێکی گەورەبوو ئەنجامدانی ئەو هەموو چاوپێکەوتنە و شیکردنەوەیان وشە بە وشە، هێڵ بە هێڵ، و ڕێزکردنیان بۆ ئەو هاوکۆڵکانەی كه‌ خەڵکی دەڵێن لە سەرکەوتنیان هاوکاری کردوون. و دواتر هاوکۆڵکە گەورەکان دەبینیت کەوا باون لە سەرکەوتنی زۆرترین کەس. بەیەکەوە، ملیۆنەها وشەم شیکردەوە و ڕیزکرد. دەزانن ئەمه‌ چەند کارێکی زۆره‌؟ بە ڕۆژ و شەو-- ڕیزکە و شیبکەوە. پێتان دەڵێم، ئەگەر دەستم بەو کچەی ناو فرۆکەکە بگات--- (پێکەنین) لەڕاستیدا، ئەگەر دەستم پێبگات سوپاسی دەکەم. چونکە هەرگیز ئەوەندە کاتە خۆشەم بەسەر نه‌ده‌برد و ئەو خەڵکە مەزنانەشم نەدەناسی. و ئێستا دەتوانم وه‌ڵامی پرسیارەکەی بدەمەوە. هەشت سیفەتی هاوبەشی کەسی سەرکەوتووم دۆزیوەتەوە، یان هەشت تا مەزن بن: حەزت له‌وکارەبێت کە دەیکەیت: بە جددی کاربکە: سەرنج بخە سەر یەک شت، نەک هەمووشتێک: زەخت لەخۆت بکە: بیرۆکەی جوانی دابڕێژە: لەو کارەی دەیکەیت بەرووپێشچوونی تیا بکە: خزمەتی شتە به‌هادارەکانی دیکە بکە، چونکە سەرکەوتن تەنها لەبارەی من، من، نیە: و بەردەوامبە، چونکە سەرکەوتن لە یەک شەو بەدەستنایەت. بۆچی ئەمانه‌م هەڵبژاردووە؟ چونکە کاتیک هەموو کۆمێنتەکانم بۆ چاوپێکەوتنەکانم زیات دەکرد، خەڵکی زۆر گووتبووی ئەم هەشت سیفەتە یارمەتی داون زیاتر لە هەمووشتێک. بەڕاستی ئەم هەشت سیفەتە دڵی سەرکەوتنن، دامەزراوەکەین، و دواتر لە لوتکەکەی کارامای تایبەتمان بنیاتناوە کەوا بۆ بوار و کارە تایبەتەکانمان پێویستمانن. کارامەی تەکنیکی، کارامەی شیکاری کارامەی کەسی. کارامەی دروستکاری--- زۆر کارامەی دیکە هەیە دەتوانن زیادیان بکەین، بەگوێرەی بوارەکەت. بەڵام گرینگ نیە لە چ بوارەکین، ئەم هەشت سیفەتە دەبن بە دڵی سەرکەوتنەکەمان. (چەپڵەڕێزان)