1 00:00:14,000 --> 00:00:16,046 ئێستا، بابەتەکەم سەرکەوتنە، 2 00:00:16,070 --> 00:00:19,516 هەرچەندە هەندێک خەڵک پێم دەڵێن "قسەکەری هاندەر." 3 00:00:19,540 --> 00:00:23,251 بەڵام دەمەوێت لەبەردەم ئێوە ڕایبگەیەنم کەوا قسەکەری هاندەر نیم. 4 00:00:23,275 --> 00:00:25,710 تەنانەت باڵاشم به‌پێی پێویست درێژ نییه‌. 5 00:00:25,734 --> 00:00:27,656 (پێکەنین) 6 00:00:27,680 --> 00:00:29,706 و ناتوانم هانی هیچ کەس بدەم. 7 00:00:29,730 --> 00:00:32,673 لەڕاستیدا فەرمانبەرەکانم پێم دەڵێن قسەکەری ناهاندەر. 8 00:00:32,697 --> 00:00:33,698 (پێکەنین) 9 00:00:33,722 --> 00:00:36,336 تەنها هەوڵدەدەم ببەم بە قسەکەری زانیاری. 10 00:00:36,360 --> 00:00:39,263 سەفەرم کردوە و هەندێک زانیاریم لەبارەی سەرکەوتنەوە دەستکەوتووە 11 00:00:39,263 --> 00:00:41,024 و لێرەشم تا زانیاریەکان ئاشکرای بکەم. 12 00:00:41,024 --> 00:00:44,030 و چیرۆکەکەم دە ساڵ پێش ئێستا لەناو فرۆکەیەک دەستیپێکرد. 13 00:00:44,030 --> 00:00:46,976 لەڕێگابووم بۆ کۆنفڕانسی تێد لە کالیفۆرنیا، 14 00:00:47,000 --> 00:00:49,976 و لە کورسیەکەی تەنیشتم کچێکی لاو دانیشتبوو، 15 00:00:50,000 --> 00:00:53,816 و لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووبوو، بەڵام دەیویست لە ژیان بە شوێنێک بگات. 16 00:00:53,840 --> 00:00:57,076 و هەرکە کۆمپیوتەرەکەم خستەکار، دەستیکرد بە پرسیارلێکردنم، 17 00:00:57,100 --> 00:01:00,496 و دواتر لەناکاو، پرسیاریکرد."ئایە سەرکەوتوویت؟" 18 00:01:00,520 --> 00:01:02,976 منیش گووتم،"نەخێر سەرکەوتوو نیم." 19 00:01:03,000 --> 00:01:06,366 تێری فۆکس، قارەمانەکەم ئێستا سەرکەوتنێکی مەزن هەیە. 20 00:01:06,366 --> 00:01:09,776 بەهۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە لاقێکی لەدەستداوە، دواتر هەزارەها میل ڕایکردوە 21 00:01:09,800 --> 00:01:12,510 ملیۆنەها دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ توێژینەوەی نه‌خۆشی شێرپەنجە. 22 00:01:12,510 --> 00:01:15,206 یان بیل گەیتس، ئەو پیاوەی خاوەنی فرۆکەی خۆیەتی 23 00:01:15,230 --> 00:01:18,416 و پێویست ناکات لە تەنیشت منداڵێك دانیشێت و پرسیاری لێبکات. 24 00:01:18,440 --> 00:01:19,976 (پێکەنین) 25 00:01:20,000 --> 00:01:22,576 بەڵام دواتر لەبارەی چەند کارێک کە کردبووم پێم گووت. 26 00:01:22,576 --> 00:01:26,286 زۆر حه‌زم له‌ پەیوەندیکردنه‌، و چه‌ند خەڵاتێکم لە بازاڕی کڕین و فرۆشت بردۆتەوە. 27 00:01:26,310 --> 00:01:29,890 حەزم بە ڕاکردنە و هێشتا هەندێک کات لە ڕاکردن لە کەسانی تەمەنی خۆم ده‌بەمەوە، 28 00:01:29,890 --> 00:01:31,466 کە تەمەنیان لەسەرو شەستەوەیە. 29 00:01:31,490 --> 00:01:32,490 (پێکەنین) 30 00:01:32,514 --> 00:01:35,546 خێراترین مارەسۆنم دوو کاتژمێر و ٤٣ خوله‌ک بوو 31 00:01:35,570 --> 00:01:39,306 بەدرێژای ٢٦ میل یان ٤٣ کیلۆمەتر ڕامکرد. 32 00:01:39,306 --> 00:01:42,070 بەژداریم له‌ زیاتر لە ٥٠ ماراسۆن لە هەر ٧ کیشوەرەکه‌ کردوە. 33 00:01:42,070 --> 00:01:46,016 ئه‌مه‌ ڕاکردنێک بوو له‌ ئینکا تڕه‌یل بۆ ماچوپیچۆ لە پیرۆ خۆم و هاوژینەکەم 34 00:01:46,016 --> 00:01:48,634 به‌ژداریمان كرد. و تا بۆ ڕاکردنی ٧ کیشوه‌رەکە ئامادەبین 35 00:01:48,634 --> 00:01:51,250 پێویستبوو ماراسۆنێک لەو پەڕی جەمسەری باشور ئەنجام بدەین. 36 00:01:51,250 --> 00:01:54,424 بەڵام کاتێک گەیشتینە ئەوێ، بەم شێوەیە جوان و هێمن نەبوو، 37 00:01:54,428 --> 00:01:55,762 بەم شێوەیە بوو. 38 00:01:55,786 --> 00:01:58,256 شەپۆلەکان زۆر بەرزبوون نەمانتوانی بە کەنارەکە بگەین. 39 00:01:58,280 --> 00:02:01,666 هەربۆیە ٢٠٠ میل زیاتربۆ باشور ڕۆشتین بۆئەو شوێنەی دەریا هێمنە 40 00:02:01,690 --> 00:02:04,516 و تەواوی ٢٠٠ میلی ماراسۆنەکە 41 00:02:04,540 --> 00:02:05,809 لەسەر بەلەمەکە ڕامانکرد. 42 00:02:06,413 --> 00:02:09,419 ٤٢٢ جار لەسەر ڕووی ئەم بەلەمە بچووکە سوڕاینەوە. 43 00:02:09,464 --> 00:02:13,076 هاوژینەکەم و خۆم بەسەر دوو لوتکە لە حەوت لوتکە بەرزەکەی جیهان سەرکەوتووین، 44 00:02:13,100 --> 00:02:15,016 بەرزترین چیاکان لەهەریەک لە کیشوەرەکان. 45 00:02:15,040 --> 00:02:18,296 بەسەر ئەکونکاگوادا سەرکەوتووین، بەرزترین چیایە لە کیشوەری ئەمریکا، 46 00:02:18,320 --> 00:02:20,606 و کیلیمانجارۆ، بەرزترین چیایە لە ئەفریقا. 47 00:02:20,630 --> 00:02:23,486 باشە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، لە لوتکەی کیلیمانجارۆ ڕشاومەتەوە، 48 00:02:23,486 --> 00:02:26,420 توشی نه‌خۆشی به‌رزایی بووم. 49 00:02:26,420 --> 00:02:29,010 هاوژینەکەشم هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو چیم بەسەرداهاتووە. 50 00:02:29,010 --> 00:02:31,350 لە من تێپەڕیوو بە دەوری لوتکەکە سوڕایەوە 51 00:02:31,374 --> 00:02:33,405 لەکاتێکدا هێشتا پەلەقاژەم دەکرد. 52 00:02:33,429 --> 00:02:37,800 سەرەڕای ئەمەش، هێشتا بەیەکەوەین و بۆماوەی ٣٥ ساڵ دەبێت. 53 00:02:37,824 --> 00:02:38,825 (چەپڵەڕێزان) 54 00:02:38,849 --> 00:02:41,856 بەم ڕۆژانە دەڵێم سەرکەوتن. 55 00:02:41,880 --> 00:02:42,976 هەربۆیە بە کچەکەم گووت، 56 00:02:43,000 --> 00:02:45,976 باشە، دەزانیت، پێموایە هەندێک سەرکەوتنم هەییە. 57 00:02:46,604 --> 00:02:49,475 و پاشان ئەو گووتی، "باشە، کەواتە تۆ ملیۆنەریت؟" 58 00:02:49,499 --> 00:02:50,526 (پێکەنین) 59 00:02:50,526 --> 00:02:51,867 ئیستا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم، 60 00:02:51,867 --> 00:02:55,126 چونکە کاتێک کە گەرورەبووم، ڕەوشتێکی خراپبوو لەبارەی پارەوە قسە بکەیت. 61 00:02:55,150 --> 00:02:56,836 بەڵام بیرمکردەوە واباشترە ڕاستگۆبم، 62 00:02:56,860 --> 00:02:58,737 و گووتم، "بەڵی، ملیۆنەرم. 63 00:02:58,761 --> 00:03:00,395 بەڵام نازانم چۆن ڕوویداوە. 64 00:03:00,419 --> 00:03:03,116 هەرگیز بەدوای پارە نەکەوتووم، و بەلاشمەوە گرینگ نەبووە." 65 00:03:03,116 --> 00:03:06,110 ئەویش گووتی"لەوانەیە بەلای تۆوە گرینگ نەبێت به‌ڵام بۆ من گرینگە. 66 00:03:06,110 --> 00:03:07,842 نامەوێت لە تەواوی ژیانم هەژاربم. 67 00:03:07,866 --> 00:03:10,563 دەمەوێت بگەم بە شوێنێک، بەڵام ئەم هەرگیز ڕوونادات." 68 00:03:10,587 --> 00:03:12,146 گووتم، باشە، بۆچی نا؟ 69 00:03:12,170 --> 00:03:14,546 گووتی،"باشە دەزانیت، من زیرەک نیم. 70 00:03:14,570 --> 00:03:16,242 لە خوێندنگاش باش نیم. 71 00:03:16,266 --> 00:03:20,486 گووتم،"کەواتە چی؟ منیش زیرەک نیم. بە ئاسته‌م خوێندنی ئامادەیم تەواوکرد. 72 00:03:20,510 --> 00:03:22,835 بەدلنیایشەوە هیچ بەهرەیەکی تایبەتیشم نییە. 73 00:03:22,859 --> 00:03:26,715 هەرگیز ویستی بەناوبانگترین بوون یان سەرکەوتووترینم نەبووە، 74 00:03:27,304 --> 00:03:30,336 هەموو ڕێگایەکی نوێم تاقیکردەوە-- شکستم هێنا. 75 00:03:30,360 --> 00:03:34,926 بەڵام لە کۆتایەکەی، توانیم شتێک بکەم. هەربۆیە گەرمن بتوانم بیکەم، تۆش دەتوانیت." 76 00:03:35,390 --> 00:03:37,326 و دواتر پرسیارەکی گەورەی لێکردم: 77 00:03:37,350 --> 00:03:40,766 "باشە، بەڕاستی چی بەرەو سەکەوتنی بردیت؟" 78 00:03:40,790 --> 00:03:43,456 گووتم، عیسا، ببوورە، نازانم. 79 00:03:43,480 --> 00:03:46,476 پێموایە شێوەیەک لە شێوەکان کردوومه‌. بەڵام نازانم چۆن کردوومە" 80 00:03:46,500 --> 00:03:48,976 لە فرۆکەکە دابەزیم و بۆ کۆنفرانسەکەی تێد ڕۆشتم، 81 00:03:49,000 --> 00:03:52,236 و لە ژوورێکبووم پڕ لە کەسی سەرکەوتووی تایبەت 82 00:03:52,236 --> 00:03:55,142 لە زۆربەی بوارەکان-- بازرگانی، زانست، هونەر، 83 00:03:55,166 --> 00:03:57,522 تەندروستی، تەکنەلۆجیا، ژینگە-- 84 00:03:57,546 --> 00:03:59,070 لەناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمداهات: 85 00:03:59,070 --> 00:04:01,550 بۆچی پرسیاریان لێنەکەم چی هاوکاریکردن لە سەرکەوتنیان، 86 00:04:01,550 --> 00:04:04,646 و بزانم بەڕاستی چ شتێک هەمووکەسێک بەرەو سەرکەوتن دەبات؟ 87 00:04:04,670 --> 00:04:08,386 هەربۆیە زۆر بەپەرۆشبووم بچمە دەرەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسە مەزنانە بکەم، 88 00:04:08,410 --> 00:04:10,040 لەناکاو هەستی دوودڵیم بۆ پەیدابوو. 89 00:04:10,040 --> 00:04:12,936 مەبەستم، بۆچی ئەو کەسانە دەیانەوێت لەگەڵ من قسەبکەن؟ 90 00:04:12,960 --> 00:04:16,116 ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگیش نیم. تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش نیم. 91 00:04:16,140 --> 00:04:19,236 هەربۆیە ئامادەبووم واز لە پڕۆژەیەک بینم هێشتا دەستیشم پێنەکردبوو، 92 00:04:19,260 --> 00:04:21,976 کاتێک کەسی بەرووڕووم هات دەبێت کێ بێت جگەلە بێن کۆهین 93 00:04:22,000 --> 00:04:24,916 هاودامەزرێنەری بەناوبانگی ئایس کرێمی بێن و جێری. 94 00:04:24,916 --> 00:04:26,648 بیرمکردەوە ئێستا دەبێت یاخود هەرگیز. 95 00:04:26,648 --> 00:04:28,052 هەستی دوودڵیم وەلانا، 96 00:04:28,076 --> 00:04:30,009 چوومە بەردەمی و گووتم، 97 00:04:30,033 --> 00:04:31,677 "بێن، کار لەم پڕۆژەیە دەکەم. 98 00:04:31,701 --> 00:04:33,356 تەنانەت نازانم چی لە تۆ بپرسم، 99 00:04:33,356 --> 00:04:35,750 بەڵام دەتوانیت پێمبڵێیت چی هاوکارتبوو لە سەرکەوتنت؟ 100 00:04:35,750 --> 00:04:38,290 گووتی،"بەڵێ، بێگومان، دەی. با بڕۆین قاوەیەک بخۆینەوە." 101 00:04:38,290 --> 00:04:41,490 و دوای خواردنەوەی قاوە و ئایس کرێمەکە بێن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە. 102 00:04:41,490 --> 00:04:43,096 ئێستا ئەمەتا ئێمە دوای دە ساڵ، 103 00:04:43,120 --> 00:04:45,600 و چاوپێکەوتنم لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەسی سەرکەوتوو کردوە 104 00:04:45,600 --> 00:04:49,047 ڕووبەڕوو و هەزارەها چیرۆکی سەرکەوتنم کۆکردۆتەوە. 105 00:04:49,071 --> 00:04:53,296 دەمەویست هاوکۆڵکەی هاوبەشی سەرکەوتن لە هەموو بوارەکان بدۆزمەوە، 106 00:04:53,320 --> 00:04:57,216 هەربۆیە پێویستبوو بەگوێرەی زنجیرەی کاری ئەی تا زی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک بکەم. 107 00:04:57,240 --> 00:05:00,826 چەند کارێک هەیە تەنها بە پیتی ئەی دەست پێدەکەن چاوپێکەوتنم کردوون، 108 00:05:00,850 --> 00:05:02,736 و لە زۆر باردا زیاترن لە یەک کەس. 109 00:05:02,760 --> 00:05:04,976 چاوپێکەوتم لەگەڵ شەش ژمێریاری سەرکەتوو کردوە، 110 00:05:04,976 --> 00:05:08,746 پێنج ووردبین، پێنج ئاسمانه‌وان گەشتیان بۆ بۆشای ئاسمان کردوە، 111 00:05:08,770 --> 00:05:11,930 چوار ئه‌کتەر کەوا خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەریان لە ئۆسکار بردۆتەوە، 112 00:05:11,930 --> 00:05:14,566 سێ لە گرینگترین زاناکانی فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی، 113 00:05:14,590 --> 00:05:16,556 شەش تەلارسازی پێشەنگی جیهان 114 00:05:16,580 --> 00:05:19,976 و ئۆ بەڵێ، چوار براوەی خەڵاتی نۆبڵ. 115 00:05:20,000 --> 00:05:23,240 بەڵێ، دەزانم ئەم بە ئەی دەست پێناکات بەڵام جۆرێکی نایابە. 116 00:05:23,264 --> 00:05:24,321 (پێکەنین) 117 00:05:24,345 --> 00:05:26,346 و دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی 118 00:05:26,370 --> 00:05:29,756 هەموو ئەو کەسە مەزنانە بکەم کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردوون. 119 00:05:29,780 --> 00:05:33,356 بەڕاستی ئەمه‌ چیرۆکی ئەمانە: من تەنها پەیامبەرێکم. 120 00:05:33,356 --> 00:05:36,000 بەڕاستی کارێکی گەورەبوو ئەنجامدانی ئەو هەموو چاوپێکەوتنە 121 00:05:36,000 --> 00:05:39,226 و شیکردنەوەیان وشە بە وشە، هێڵ بە هێڵ، 122 00:05:39,250 --> 00:05:43,326 و ڕێزکردنیان بۆ ئەو هاوکۆڵکانەی كه‌ خەڵکی دەڵێن لە سەرکەوتنیان هاوکاری کردوون. 123 00:05:43,350 --> 00:05:47,756 و دواتر هاوکۆڵکە گەورەکان دەبینیت کەوا باون لە سەرکەوتنی زۆرترین کەس. 124 00:05:47,780 --> 00:05:50,726 بەیەکەوە، ملیۆنەها وشەم شیکردەوە و ڕیزکرد. 125 00:05:50,750 --> 00:05:52,976 دەزانن ئەمه‌ چەند کارێکی زۆره‌؟ 126 00:05:53,000 --> 00:05:55,866 بە ڕۆژ و شەو-- ڕیزکە و شیبکەوە. 127 00:05:55,890 --> 00:05:59,547 پێتان دەڵێم، ئەگەر دەستم بەو کچەی ناو فرۆکەکە بگات--- 128 00:05:59,571 --> 00:06:00,422 (پێکەنین) 129 00:06:00,422 --> 00:06:02,429 لەڕاستیدا، ئەگەر دەستم پێبگات سوپاسی دەکەم. 130 00:06:02,429 --> 00:06:06,149 چونکە هەرگیز ئەوەندە کاتە خۆشەم بەسەر نه‌ده‌برد و ئەو خەڵکە مەزنانەشم نەدەناسی. 131 00:06:06,149 --> 00:06:08,306 و ئێستا دەتوانم وه‌ڵامی پرسیارەکەی بدەمەوە. 132 00:06:08,330 --> 00:06:12,216 هەشت سیفەتی هاوبەشی کەسی سەرکەوتووم دۆزیوەتەوە، 133 00:06:12,240 --> 00:06:14,216 یان هەشت تا مەزن بن: 134 00:06:14,240 --> 00:06:16,896 حەزت له‌وکارەبێت کە دەیکەیت: بە جددی کاربکە: 135 00:06:16,920 --> 00:06:18,976 سەرنج بخە سەر یەک شت، نەک هەمووشتێک: 136 00:06:19,000 --> 00:06:22,616 زەخت لەخۆت بکە: بیرۆکەی جوانی دابڕێژە: 137 00:06:22,640 --> 00:06:24,766 لەو کارەی دەیکەیت بەرووپێشچوونی تیا بکە: 138 00:06:24,790 --> 00:06:29,786 خزمەتی شتە به‌هادارەکانی دیکە بکە، چونکە سەرکەوتن تەنها لەبارەی من، من، نیە: 139 00:06:29,810 --> 00:06:33,226 و بەردەوامبە، چونکە سەرکەوتن لە یەک شەو بەدەستنایەت. 140 00:06:33,739 --> 00:06:35,466 بۆچی ئەمانه‌م هەڵبژاردووە؟ 141 00:06:35,490 --> 00:06:38,726 چونکە کاتیک هەموو کۆمێنتەکانم بۆ چاوپێکەوتنەکانم زیات دەکرد، 142 00:06:38,750 --> 00:06:40,976 خەڵکی زۆر گووتبووی ئەم هەشت سیفەتە یارمەتی داون 143 00:06:41,000 --> 00:06:42,382 زیاتر لە هەمووشتێک. 144 00:06:42,406 --> 00:06:45,866 بەڕاستی ئەم هەشت سیفەتە دڵی سەرکەوتنن، دامەزراوەکەین، 145 00:06:45,890 --> 00:06:48,100 و دواتر لە لوتکەکەی کارامای تایبەتمان بنیاتناوە 146 00:06:48,100 --> 00:06:51,076 کەوا بۆ بوار و کارە تایبەتەکانمان پێویستمانن. 147 00:06:51,100 --> 00:06:56,189 کارامەی تەکنیکی، کارامەی شیکاری کارامەی کەسی. کارامەی دروستکاری--- 148 00:06:56,213 --> 00:06:58,340 زۆر کارامەی دیکە هەیە دەتوانن زیادیان بکەین، 149 00:06:58,364 --> 00:06:59,976 بەگوێرەی بوارەکەت. 150 00:07:00,000 --> 00:07:01,976 بەڵام گرینگ نیە لە چ بوارەکین، 151 00:07:02,000 --> 00:07:05,976 ئەم هەشت سیفەتە دەبن بە دڵی سەرکەوتنەکەمان. 152 00:07:06,325 --> 00:07:09,325 (چەپڵەڕێزان)