0:00:14.000,0:00:16.046 ئێستا، بابەتەکەم سەرکەوتنە، 0:00:16.070,0:00:19.516 هەرچەندە هەندێک خەڵک پێم دەڵێن[br]"قسەکەری هاندەر." 0:00:19.540,0:00:23.251 بەڵام دەمەوێت لەبەردەم ئێوە ڕایبگەیەنم[br]کەوا قسەکەری هاندەر نیم. 0:00:23.275,0:00:25.710 تەنانەت باڵاشم به‌پێی پێویست درێژ نییه‌. 0:00:25.734,0:00:27.656 (پێکەنین) 0:00:27.680,0:00:29.706 و ناتوانم هانی هیچ کەس بدەم. 0:00:29.730,0:00:32.673 لەڕاستیدا فەرمانبەرەکانم پێم دەڵێن[br]قسەکەری ناهاندەر. 0:00:32.697,0:00:33.698 (پێکەنین) 0:00:33.722,0:00:36.336 تەنها هەوڵدەدەم ببەم بە قسەکەری زانیاری. 0:00:36.360,0:00:39.263 سەفەرم کردوە و هەندێک زانیاریم[br]لەبارەی سەرکەوتنەوە دەستکەوتووە 0:00:39.263,0:00:41.024 و لێرەشم تا زانیاریەکان ئاشکرای بکەم. 0:00:41.024,0:00:44.030 و چیرۆکەکەم دە ساڵ پێش ئێستا[br]لەناو فرۆکەیەک دەستیپێکرد. 0:00:44.030,0:00:46.976 لەڕێگابووم بۆ کۆنفڕانسی تێد[br]لە کالیفۆرنیا، 0:00:47.000,0:00:49.976 و لە کورسیەکەی تەنیشتم[br]کچێکی لاو دانیشتبوو، 0:00:50.000,0:00:53.816 و لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووبوو،[br]بەڵام دەیویست لە ژیان بە شوێنێک بگات. 0:00:53.840,0:00:57.076 و هەرکە کۆمپیوتەرەکەم خستەکار،[br]دەستیکرد بە پرسیارلێکردنم، 0:00:57.100,0:01:00.496 و دواتر لەناکاو،[br]پرسیاریکرد."ئایە سەرکەوتوویت؟" 0:01:00.520,0:01:02.976 منیش گووتم،"نەخێر سەرکەوتوو نیم." 0:01:03.000,0:01:06.366 تێری فۆکس، قارەمانەکەم[br]ئێستا سەرکەوتنێکی مەزن هەیە. 0:01:06.366,0:01:09.776 بەهۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە لاقێکی[br]لەدەستداوە، دواتر هەزارەها میل ڕایکردوە 0:01:09.800,0:01:12.510 ملیۆنەها دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ[br]توێژینەوەی نه‌خۆشی شێرپەنجە. 0:01:12.510,0:01:15.206 یان بیل گەیتس،[br]ئەو پیاوەی خاوەنی فرۆکەی خۆیەتی 0:01:15.230,0:01:18.416 و پێویست ناکات لە تەنیشت منداڵێك[br]دانیشێت و پرسیاری لێبکات. 0:01:18.440,0:01:19.976 (پێکەنین) 0:01:20.000,0:01:22.576 بەڵام دواتر لەبارەی چەند کارێک[br]کە کردبووم پێم گووت. 0:01:22.576,0:01:26.286 زۆر حه‌زم له‌ پەیوەندیکردنه‌، و چه‌ند[br]خەڵاتێکم لە بازاڕی کڕین و فرۆشت بردۆتەوە. 0:01:26.310,0:01:29.890 حەزم بە ڕاکردنە و هێشتا هەندێک کات[br]لە ڕاکردن لە کەسانی تەمەنی خۆم ده‌بەمەوە، 0:01:29.890,0:01:31.466 کە تەمەنیان لەسەرو شەستەوەیە. 0:01:31.490,0:01:32.490 (پێکەنین) 0:01:32.514,0:01:35.546 خێراترین مارەسۆنم دوو[br]کاتژمێر و ٤٣ خوله‌ک بوو 0:01:35.570,0:01:39.306 بەدرێژای ٢٦ میل یان ٤٣ کیلۆمەتر ڕامکرد. 0:01:39.306,0:01:42.070 بەژداریم له‌ زیاتر لە ٥٠ ماراسۆن[br]لە هەر ٧ کیشوەرەکه‌ کردوە. 0:01:42.070,0:01:46.016 ئه‌مه‌ ڕاکردنێک بوو له‌ ئینکا تڕه‌یل بۆ[br]ماچوپیچۆ لە پیرۆ خۆم و هاوژینەکەم 0:01:46.016,0:01:48.634 به‌ژداریمان كرد. [br]و تا بۆ ڕاکردنی ٧ کیشوه‌رەکە ئامادەبین 0:01:48.634,0:01:51.250 پێویستبوو ماراسۆنێک لەو پەڕی[br]جەمسەری باشور ئەنجام بدەین. 0:01:51.250,0:01:54.424 بەڵام کاتێک گەیشتینە ئەوێ،[br]بەم شێوەیە جوان و هێمن نەبوو، 0:01:54.428,0:01:55.762 بەم شێوەیە بوو. 0:01:55.786,0:01:58.256 شەپۆلەکان زۆر بەرزبوون[br]نەمانتوانی بە کەنارەکە بگەین. 0:01:58.280,0:02:01.666 هەربۆیە ٢٠٠ میل زیاتربۆ باشور ڕۆشتین[br]بۆئەو شوێنەی دەریا هێمنە 0:02:01.690,0:02:04.516 و تەواوی ٢٠٠ میلی ماراسۆنەکە 0:02:04.540,0:02:05.809 لەسەر بەلەمەکە ڕامانکرد. 0:02:06.413,0:02:09.419 ٤٢٢ جار لەسەر ڕووی ئەم بەلەمە[br]بچووکە سوڕاینەوە. 0:02:09.464,0:02:13.076 هاوژینەکەم و خۆم بەسەر دوو لوتکە[br]لە حەوت لوتکە بەرزەکەی جیهان سەرکەوتووین، 0:02:13.100,0:02:15.016 بەرزترین چیاکان لەهەریەک لە کیشوەرەکان. 0:02:15.040,0:02:18.296 بەسەر ئەکونکاگوادا سەرکەوتووین،[br]بەرزترین چیایە لە کیشوەری ئەمریکا، 0:02:18.320,0:02:20.606 و کیلیمانجارۆ، بەرزترین[br]چیایە لە ئەفریقا. 0:02:20.630,0:02:23.486 باشە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، لە لوتکەی[br]کیلیمانجارۆ ڕشاومەتەوە، 0:02:23.486,0:02:26.420 توشی نه‌خۆشی به‌رزایی بووم. 0:02:26.420,0:02:29.010 هاوژینەکەشم هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو[br]چیم بەسەرداهاتووە. 0:02:29.010,0:02:31.350 لە من تێپەڕیوو بە دەوری لوتکەکە سوڕایەوە 0:02:31.374,0:02:33.405 لەکاتێکدا هێشتا پەلەقاژەم دەکرد. 0:02:33.429,0:02:37.800 سەرەڕای ئەمەش، هێشتا بەیەکەوەین[br]و بۆماوەی ٣٥ ساڵ دەبێت. 0:02:37.824,0:02:38.825 (چەپڵەڕێزان) 0:02:38.849,0:02:41.856 بەم ڕۆژانە دەڵێم سەرکەوتن. 0:02:41.880,0:02:42.976 هەربۆیە بە کچەکەم گووت، 0:02:43.000,0:02:45.976 باشە، دەزانیت،[br]پێموایە هەندێک سەرکەوتنم هەییە. 0:02:46.604,0:02:49.475 و پاشان ئەو گووتی،[br]"باشە، کەواتە تۆ ملیۆنەریت؟" 0:02:49.499,0:02:50.526 (پێکەنین) 0:02:50.526,0:02:51.867 ئیستا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم، 0:02:51.867,0:02:55.126 چونکە کاتێک کە گەرورەبووم،[br]ڕەوشتێکی خراپبوو لەبارەی پارەوە قسە بکەیت. 0:02:55.150,0:02:56.836 بەڵام بیرمکردەوە واباشترە ڕاستگۆبم، 0:02:56.860,0:02:58.737 و گووتم، "بەڵی، ملیۆنەرم. 0:02:58.761,0:03:00.395 بەڵام نازانم چۆن ڕوویداوە. 0:03:00.419,0:03:03.116 هەرگیز بەدوای پارە نەکەوتووم،[br]و بەلاشمەوە گرینگ نەبووە." 0:03:03.116,0:03:06.110 ئەویش گووتی"لەوانەیە بەلای تۆوە[br]گرینگ نەبێت به‌ڵام بۆ من گرینگە. 0:03:06.110,0:03:07.842 نامەوێت لە تەواوی ژیانم هەژاربم. 0:03:07.866,0:03:10.563 دەمەوێت بگەم بە شوێنێک،[br]بەڵام ئەم هەرگیز ڕوونادات." 0:03:10.587,0:03:12.146 گووتم، باشە، بۆچی نا؟ 0:03:12.170,0:03:14.546 گووتی،"باشە دەزانیت،[br]من زیرەک نیم. 0:03:14.570,0:03:16.242 لە خوێندنگاش باش نیم. 0:03:16.266,0:03:20.486 گووتم،"کەواتە چی؟ منیش زیرەک نیم.[br]بە ئاسته‌م خوێندنی ئامادەیم تەواوکرد. 0:03:20.510,0:03:22.835 بەدلنیایشەوە هیچ بەهرەیەکی[br]تایبەتیشم نییە. 0:03:22.859,0:03:26.715 هەرگیز ویستی بەناوبانگترین بوون[br]یان سەرکەوتووترینم نەبووە، 0:03:27.304,0:03:30.336 هەموو ڕێگایەکی نوێم تاقیکردەوە--[br]شکستم هێنا. 0:03:30.360,0:03:34.926 بەڵام لە کۆتایەکەی، توانیم شتێک بکەم.[br]هەربۆیە گەرمن بتوانم بیکەم، تۆش دەتوانیت." 0:03:35.390,0:03:37.326 و دواتر پرسیارەکی گەورەی لێکردم: 0:03:37.350,0:03:40.766 "باشە، بەڕاستی چی بەرەو سەکەوتنی بردیت؟" 0:03:40.790,0:03:43.456 گووتم، عیسا، ببوورە، نازانم. 0:03:43.480,0:03:46.476 پێموایە شێوەیەک لە شێوەکان کردوومه‌.[br]بەڵام نازانم چۆن کردوومە" 0:03:46.500,0:03:48.976 لە فرۆکەکە دابەزیم[br]و بۆ کۆنفرانسەکەی تێد ڕۆشتم، 0:03:49.000,0:03:52.236 و لە ژوورێکبووم پڕ لە کەسی[br]سەرکەوتووی تایبەت 0:03:52.236,0:03:55.142 لە زۆربەی بوارەکان-- بازرگانی،[br]زانست، هونەر، 0:03:55.166,0:03:57.522 تەندروستی، تەکنەلۆجیا، ژینگە-- 0:03:57.546,0:03:59.070 لەناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمداهات: 0:03:59.070,0:04:01.550 بۆچی پرسیاریان لێنەکەم چی[br]هاوکاریکردن لە سەرکەوتنیان، 0:04:01.550,0:04:04.646 و بزانم بەڕاستی چ شتێک[br]هەمووکەسێک بەرەو سەرکەوتن دەبات؟ 0:04:04.670,0:04:08.386 هەربۆیە زۆر بەپەرۆشبووم بچمە دەرەوەو[br]چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسە مەزنانە بکەم، 0:04:08.410,0:04:10.040 لەناکاو هەستی دوودڵیم بۆ پەیدابوو. 0:04:10.040,0:04:12.936 مەبەستم، بۆچی ئەو کەسانە دەیانەوێت[br]لەگەڵ من قسەبکەن؟ 0:04:12.960,0:04:16.116 ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگیش نیم.[br]تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش نیم. 0:04:16.140,0:04:19.236 هەربۆیە ئامادەبووم واز لە پڕۆژەیەک[br]بینم هێشتا دەستیشم پێنەکردبوو، 0:04:19.260,0:04:21.976 کاتێک کەسی بەرووڕووم هات[br]دەبێت کێ بێت جگەلە بێن کۆهین 0:04:22.000,0:04:24.916 هاودامەزرێنەری بەناوبانگی[br]ئایس کرێمی بێن و جێری. 0:04:24.916,0:04:26.648 بیرمکردەوە ئێستا دەبێت یاخود هەرگیز. 0:04:26.648,0:04:28.052 هەستی دوودڵیم وەلانا، 0:04:28.076,0:04:30.009 چوومە بەردەمی و گووتم، 0:04:30.033,0:04:31.677 "بێن، کار لەم پڕۆژەیە دەکەم. 0:04:31.701,0:04:33.356 تەنانەت نازانم چی لە تۆ بپرسم، 0:04:33.356,0:04:35.750 بەڵام دەتوانیت پێمبڵێیت[br]چی هاوکارتبوو لە سەرکەوتنت؟ 0:04:35.750,0:04:38.290 گووتی،"بەڵێ، بێگومان، دەی.[br]با بڕۆین قاوەیەک بخۆینەوە." 0:04:38.290,0:04:41.490 و دوای خواردنەوەی قاوە و ئایس کرێمەکە[br]بێن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە. 0:04:41.490,0:04:43.096 ئێستا ئەمەتا ئێمە دوای دە ساڵ، 0:04:43.120,0:04:45.600 و چاوپێکەوتنم لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەسی[br]سەرکەوتوو کردوە 0:04:45.600,0:04:49.047 ڕووبەڕوو و هەزارەها چیرۆکی[br]سەرکەوتنم کۆکردۆتەوە. 0:04:49.071,0:04:53.296 دەمەویست هاوکۆڵکەی هاوبەشی[br]سەرکەوتن لە هەموو بوارەکان بدۆزمەوە، 0:04:53.320,0:04:57.216 هەربۆیە پێویستبوو بەگوێرەی زنجیرەی[br]کاری ئەی تا زی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک بکەم. 0:04:57.240,0:05:00.826 چەند کارێک هەیە تەنها بە پیتی ئەی[br]دەست پێدەکەن چاوپێکەوتنم کردوون، 0:05:00.850,0:05:02.736 و لە زۆر باردا زیاترن لە یەک کەس. 0:05:02.760,0:05:04.976 چاوپێکەوتم لەگەڵ شەش ژمێریاری [br]سەرکەتوو کردوە، 0:05:04.976,0:05:08.746 پێنج ووردبین، پێنج ئاسمانه‌وان[br]گەشتیان بۆ بۆشای ئاسمان کردوە، 0:05:08.770,0:05:11.930 چوار ئه‌کتەر کەوا خه‌ڵاتی[br]باشترین ئەکتەریان لە ئۆسکار بردۆتەوە، 0:05:11.930,0:05:14.566 سێ لە گرینگترین زاناکانی [br]فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی، 0:05:14.590,0:05:16.556 شەش تەلارسازی پێشەنگی جیهان 0:05:16.580,0:05:19.976 و ئۆ بەڵێ، چوار براوەی خەڵاتی نۆبڵ. 0:05:20.000,0:05:23.240 بەڵێ، دەزانم ئەم بە ئەی دەست پێناکات[br]بەڵام جۆرێکی نایابە. 0:05:23.264,0:05:24.321 (پێکەنین) 0:05:24.345,0:05:26.346 و دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی 0:05:26.370,0:05:29.756 هەموو ئەو کەسە مەزنانە بکەم[br]کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردوون. 0:05:29.780,0:05:33.356 بەڕاستی ئەمه‌ چیرۆکی ئەمانە:[br]من تەنها پەیامبەرێکم. 0:05:33.356,0:05:36.000 بەڕاستی کارێکی گەورەبوو[br]ئەنجامدانی ئەو هەموو چاوپێکەوتنە 0:05:36.000,0:05:39.226 و شیکردنەوەیان [br]وشە بە وشە، هێڵ بە هێڵ، 0:05:39.250,0:05:43.326 و ڕێزکردنیان بۆ ئەو هاوکۆڵکانەی كه‌[br]خەڵکی دەڵێن لە سەرکەوتنیان هاوکاری کردوون. 0:05:43.350,0:05:47.756 و دواتر هاوکۆڵکە گەورەکان دەبینیت[br]کەوا باون لە سەرکەوتنی زۆرترین کەس. 0:05:47.780,0:05:50.726 بەیەکەوە، ملیۆنەها وشەم شیکردەوە و[br]ڕیزکرد. 0:05:50.750,0:05:52.976 دەزانن ئەمه‌ چەند کارێکی زۆره‌؟ 0:05:53.000,0:05:55.866 بە ڕۆژ و شەو--[br]ڕیزکە و شیبکەوە. 0:05:55.890,0:05:59.547 پێتان دەڵێم، ئەگەر دەستم[br]بەو کچەی ناو فرۆکەکە بگات--- 0:05:59.571,0:06:00.422 (پێکەنین) 0:06:00.422,0:06:02.429 لەڕاستیدا، ئەگەر دەستم پێبگات[br]سوپاسی دەکەم. 0:06:02.429,0:06:06.149 چونکە هەرگیز ئەوەندە کاتە خۆشەم بەسەر[br]نه‌ده‌برد و ئەو خەڵکە مەزنانەشم نەدەناسی. 0:06:06.149,0:06:08.306 و ئێستا دەتوانم وه‌ڵامی [br]پرسیارەکەی بدەمەوە. 0:06:08.330,0:06:12.216 هەشت سیفەتی هاوبەشی[br]کەسی سەرکەوتووم دۆزیوەتەوە، 0:06:12.240,0:06:14.216 یان هەشت تا مەزن بن: 0:06:14.240,0:06:16.896 حەزت له‌وکارەبێت کە دەیکەیت:[br]بە جددی کاربکە: 0:06:16.920,0:06:18.976 سەرنج بخە سەر یەک شت، نەک هەمووشتێک: 0:06:19.000,0:06:22.616 زەخت لەخۆت بکە:[br]بیرۆکەی جوانی دابڕێژە: 0:06:22.640,0:06:24.766 لەو کارەی دەیکەیت بەرووپێشچوونی تیا بکە: 0:06:24.790,0:06:29.786 خزمەتی شتە به‌هادارەکانی دیکە بکە،[br]چونکە سەرکەوتن تەنها لەبارەی من، من، نیە: 0:06:29.810,0:06:33.226 و بەردەوامبە، چونکە[br]سەرکەوتن لە یەک شەو بەدەستنایەت. 0:06:33.739,0:06:35.466 بۆچی ئەمانه‌م هەڵبژاردووە؟ 0:06:35.490,0:06:38.726 چونکە کاتیک هەموو کۆمێنتەکانم[br]بۆ چاوپێکەوتنەکانم زیات دەکرد، 0:06:38.750,0:06:40.976 خەڵکی زۆر گووتبووی[br]ئەم هەشت سیفەتە یارمەتی داون 0:06:41.000,0:06:42.382 زیاتر لە هەمووشتێک. 0:06:42.406,0:06:45.866 بەڕاستی ئەم هەشت سیفەتە [br]دڵی سەرکەوتنن، دامەزراوەکەین، 0:06:45.890,0:06:48.100 و دواتر لە لوتکەکەی کارامای[br]تایبەتمان بنیاتناوە 0:06:48.100,0:06:51.076 کەوا بۆ بوار و کارە تایبەتەکانمان[br]پێویستمانن. 0:06:51.100,0:06:56.189 کارامەی تەکنیکی، کارامەی شیکاری[br]کارامەی کەسی. کارامەی دروستکاری--- 0:06:56.213,0:06:58.340 زۆر کارامەی دیکە هەیە[br]دەتوانن زیادیان بکەین، 0:06:58.364,0:06:59.976 بەگوێرەی بوارەکەت. 0:07:00.000,0:07:01.976 بەڵام گرینگ نیە لە چ بوارەکین، 0:07:02.000,0:07:05.976 ئەم هەشت سیفەتە [br]دەبن بە دڵی سەرکەوتنەکەمان. 0:07:06.325,0:07:09.325 [br](چەپڵەڕێزان)