با بڵێین تۆ لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیت. لە گێمی یەکەم ١٠٠٠ دۆلارت بردووەتەوە کاتێک کە چەرخەکەت سوڕاندووە. ئێستا ھەڵبژاردنێکت ھەیە. دەتوانیت ٥٠٠ دۆلاریتر وەکو پاداشت وەربگریت یان دەتوانیت شێر و خەت بکەیت. ئەگەر شێر بێت ١٠٠٠ دۆلاریتر ببەیتەوە. ئەگەر خەت بێت ھیچ بڕە پارەیەکت دەست ناکەوێت. لە گێمی دووەم٢٠٠٠ دۆلاریتر دەستکەوتووە بەڵام میلی چەرخەکە دەکەوێتە سەر بەشی سزا. ئێستا ھەڵبژاردەیەکیترت ھەیە. دەتوانیت یان ٥٠٠ دۆلار لە دەست بدەیت، یان بەختت لە شێر و خەتدا بەکار بهێنیت. ئەگەر شێر بێت، ھیچ شتێک لە دەست نادەیت، بەڵام ئەگەر خەت بێت، ١٠٠٠دۆلار لە دەست دەدەیت. ئەگەر وەکو زۆربەی خەڵکی بیت، ڕەنگە تۆ لە گێمی یەکەمدا پارەکەت هەڵبژارد بێت لە گێمی دووەمیشدا، شێر و خەت بکەیت. بەڵام ئەگەر بیری لێبکەیتەوە ئەمە ھیچ مانایی نییە. هەلی بردنەوە و ئەنجام لە ھەردوو گێمەکە وەکو یەکە. کەواتە بۆچی گێمی دووەم زۆر ترسێنەرترە؟ وەڵامەکە خۆیی لە دیاردەیەکدا دەبینێتەوە کە پێی دەڵێن "توڕەیی لە خۆڕایی". بە پێی بیردۆزی ڕێژەیی ئابوری، پێویستە یاسایەکی سادەی بیرکاری بەسەریاندا جێبەجێ ببێت کە ئاستی مەترسی بۆ ئاستی لە دەستدان، پێوانە دەکات. بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستوە زۆربەی خەڵک، ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی کە هەستی پێ دەکەن لە کاتی لە دەست دانی شتێکدا، کاریگەرییەکەی دووئەوەندە بەھێزترە لە ئەرێنی بوون لە دەستکەوتنی هەمان شتدا. نەمانی ڕق یەکێکە لە لایەنگرەکانی فێربوون کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت، بابەتەکانی چارەسەرکردنی کێشە بە ئەزموونی پێشوو و ژیرییەوە بەندە وەک لە وریایی شیکردنەوە. و ئەم بیرە کورتبڕانە دەتوانن سەربکێشن بۆ بڕیارە نابەجێیەکان، نەک وەک عاشق بوون یان بازدان لەسەر گردێکەوە، بەڵام بیروڕا هەڵەکان دەتوانرێن بە ئاسانی بسلەمێندرێن کە هەڵەن. بارودۆخەکانی ئەگەرەکان لە خۆدەگرن کە بەدناون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان. بۆ نمونە، با بڵێن تۆ زارەکە هەڵ دەدەیت ٤ ڕووی سەوز و ٢ ڕووی سور بیست جار. دەتوانیت یەکێک لەم زنجیرە زارانەی خوارەوە ھەڵبژێریت، و ئەگەر هەڵبژاردنەکەت ڕاست بوو، ٢٥ دۆلار دەبەیتەوە. کامیانت هەڵدەبژارد؟ لە توێژینەوەکاندا، ٪٦٥ی بەشداربووان کە خوێندکاری زانکۆ بوون وەڵامی ڕیزی B ییان هەڵبژارد ھەرچەندە" A"کورترە و" B" دەگرێتەخۆ، بە واتایەکی تر، زیاتر پێ دەچێت. ئەمە ئەوەیە کە پێی دەڵێین بەهەڵەداچوون. لێرەدا پێشبینی دەکەین ڕووی سەوز زیاتر ببینین، کەواتە مێشکمان دەتوانێت فێڵمان لێ بکات لە هەڵبژاردنی وەڵامە ڕاستەکە. هەروەها تاقیکاریەکانیش سامناکن بە گشتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەکان. لە نمونەیەکدا، خوێندکاران دابەش دەبن بەسەر دوو گروپدا. گروپی یەکەم دەپرسن ئەگەر ماھاتما غاندی لە پێش یان لە دوایی تەمەنی ٩ ساڵی مردبێت، لە کاتێکدا دووەمیان دەپرسن ئەگەر لە پێش یان لە دوایی تەمەنی ١٤٠ ساڵی مردبێت. ئاشکرایە ھەردوو ژمارەکە دوورن لە یەکتریەوە، بەڵام کە خوێندکارەکان پرسیاریان لێ دەکرێت بۆ زانینی ڕاستی ئەو تەمەنەی تێیدا مردوە، زۆربەیی وەڵامەکانی گروپی یەکەم سەروو ٥٠ ساڵی بوو لە کاتێکدا ھی گرووپی دووەم سەروو (٦٧) بوو. هەرچەندە دەبوو زانییارییە هەڵەکان لە پرسیارەکانی سەرەتدا نا پەیوەستبان بە یەکترەوە، ھێشتاش کاریگەری لەسەر خەمڵاندنەکانی خوێندکارەکان هەیە. "ئەمە نمونەیەکە بۆ "کاریگەری لەنگەرگرتن، و بە زۆری لە بازاڕکردن و گفتوگۆکاندا بەکاردێت کە دەیانەوێت نرخی شتەکانییان بەرز بکەنەوە کە خەڵک دەیەوێت بیکڕێت. ھەروەھا ئەگەر تاقیکار ڕابەری ھەموو ئەو بڕیارە هەڵانە بکات، بۆچی ئەوانمان ھەیە؟ چونکە دەتوانن بە تەواوی کاریگەر بن بە درێژایی مێژووی مرۆڤ، مانەوە پشت دەبەستێت بە بڕیارێکی خێرا بە هەبوونی چەند زانییارییەکی کەم. کاتێک کە کات نییە بۆ شیکردنەوەیەکی گونجاو بۆ ھەموو ئەگەرەکان، لەو کاتەدا، تاقیکارەکە دەتوانێت زۆر هاوکارمان بێت. بەڵام ژینگەی ئەمڕۆ پێویستی بە بڕیاری ئاڵۆزتر هەیە، و ئەم بڕیارانە زۆر ناڕەوان بۆ ئەو بەشانەی کە بێ ئاگاین لێیان، کە کاریگەرییان هەیە لەسەر تەندروستی و پەروەردە و دارایی و دادگەریش. ناتوانین مێشکی تاقیکارەکانمان دابخەین، بەڵام دەتوانین فێرببین ئاگادار بین. کاتێک توشی بارودۆخێک دەبیت کە مامەڵە لەگەڵ ژمارەکان، گریمانە، یان زانیاری زۆر دەکەیت، بۆ چرکەیەک بوەستە و وایدابنێ کە وەڵامێکی ژیرانەش ڕەنگە شتێکی ناڕاست بێت.