دوورگەیەک بهێنە پێش چاوت کە ۱۰۰ کەسی لێدەژیت، بە مانایەکی تەواو ، لەلایەن دیکتاتۆرێکی شێتەوە زیندانی کراون. هیچ دەربازبوونێک نیە، جگە لە یەک ڕێسای سەیرو سەمەرە. کە هەر زیندانیەک دەتوانێت شەو بچێتە لای پاسەوانەکان وە داوای جێهێشتن بکات. ئەگەر چاویان سەوز بێت ،ئازاد دەبن . ئەگەر نا، فڕێدەدرێنە ناو گڕکانەکە. لە ڕاستیدا ، هەموو ۱۰۰ زیندانیەکە چاویان سەوزە، بەڵام ئەوان لەکاتی لە دایکبوونەوە لەوێ ژیاون، وە دیکتاتۆرەکە دڵنیایە ناتوانن ڕەنگی چاوی خۆیان فێرببن. هیچ ڕوویەکی ڕەنگدانەوەیان نیە، هەموو ئاوەکانیان لە دەفرێکی ناتەواو دان. وە لە هەمووشی گرنگتر، ڕێگەیان پێنادرێت لە نێوان‌ ‌ خۆیاندا گفتوگۆ بکەن. هەرچەندە لە هەموو سەرژمێریەکی بەیانیاندا یەکتر دەبینن. لەگەڵ ئەوەشدا ، هەموویان دەزانن هیچ کەسێک خۆی ناخاتە مەترسی هەوڵدان بۆ جێهێشتن ‌ بەبێ دڵنیای تەواوی سەرکەوتن. دوای فشارێکی زۆر لەلایەن کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤەوە، دیکتاتۆرەکە بە نابەدڵی ڕازیبوو کە ڕێگەت پێبدەن سەردانی دورگەکە بکەی وە قسە لەگەڵ زیندانیەکان بکەی بە پێی ئەو مەرجانەی خوارەوە : دەتوانی تەنها یەک لێدوان بدەییت، وە ناتوانیت هیچ زانیاریەکی نوێیان پێبڵێیت. دەتوانی چی بڵێیت بەرامبەر ئەو زیندانیکراوانە. بەبێ تێوەگلان لە کارە نابەجێکانی دیکتاتۆرەکە؟ دوای بیرکردنەوەیەکی درێژ و سەخت، خەڵکەکە ئاگادار دەکەیەوە، "بەلایەنی کەمەوە یەکێکتان دوو چاوی سەوزی هەن." دیکتاتۆرەکە کەوتە گومانەوە . بەڵام خۆی دڵنیادەکاتەوە کە قسەکەت هیچ شتێکی نەگۆڕیوە. بەجێیدەهێڵیت، وە ژیان لەسەر ئەم دوورگەیە بەردەوام دەبێت وەک پێشتر . بەڵام دوای سەد ڕۆژ لە سەردانەکەت، زۆربەی زیندانیەکان ڕۆشتوون، هەریەکەیان داوایان کردوە شەوی پێشوو بەجێیبێڵن. کەواتە چۆن زیرەکی دیکتاتۆرەکە هێندە بەسەریدا زاڵە؟ ئەوەش یارمەتیدەرە کە بۆتدەرکەوێت ڕێژەی زیندانیەکان هەڕەمەکیە، با شتەکان سادە بکەین بە وێناکردنی تەنها دوو کەس، ئەندریا و بێڵ هەرکەسێک لە ئێوە زیندانیکراوێک دەبینێت کە دوو چاوی سەوزی هەیە، وە هەموو ئەوەی کە دەیزانن، ئەوەیە کە یەک کەس دەبێت، بۆ یەکەم شەو، بمێنێتەوە . بەڵام کاتێ لە بەیانیدا هێشتا لەوێ یەکتر دەبینەوە ، زانیاری نوێ بەدەستدەهێنن. ئادرا بۆیدەردەکەوێت ئەگەر بێڵ لە تەنیشتیەوە کەسێکی نەبینیبێت کەخاوەنی دووچاوی سەوز بێت، ئەو یەکەم شەو دەڕوات دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ئەو شیکردنەوە ئاماژەیە بۆ ئەو . لە هەمان کاتدا بێڵ هەمان شت دەربارەی ئادریا درک پێدەکات. ڕاستیەکە ئەوەیە کە زیندانیەکەی تر لەسەری وەستابوو ئاگاداری کردبونەوە هەموو زیندانیە نێرو مێیەکان کە ئەو دوو چاوی سەوزی هەن . وە لە دووەم بەیانیدا ، هەردووکیان ڕۆشتن. ئێستا خەیاڵی سێیەم زیندانی بکە . ئەندریا ، بێڵ و کاڕل هەریەکەیان دوو کەس دەبینن کە دوو چاوی سەوزیان هەیە ، بەڵام دڵنیا نین ئەگەر هەریەکێک لەوانی تر دوو کەس ببینن کە دوو چاوی سەوزیان هەبێت، یان تەنها یەک کەس ببینن. ئەوان چاوەڕێی شەوی یەکەمیان دەکرد وەک پێشتر، بەڵام لە بەیانی دواتر ، هێشتا نەیاندەتوانی دڵنیا بن. کاڕل وا بیری لە خۆیکردەوە ،"ئەگەر بێتوو من ئەو کەسە بم کە چاوەکانی سەوز نین ئەوا، ئەدریاو بێڵ تەنها سەیری یەکتری دەکەن وە ئێستا هەردووکیان لە شەوی دووەمدا دەڕۆن." بەڵام کاتێک لە بەیانی سێیەمدا هەردووکیان دەبینێت، وا بۆی دەچێت ئەوان سەیری ئەویان کردوە ئەویش بە هەمان شێوە ، هەروەها. ئەدریاو بێڵ هەریەکەیان بە هەمان پڕۆسەدا تێدەپەڕن، وە هەموویان ڕۆشتن لە شەوی سێیەم . بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە هۆکارە فریودەرە، دەتوانین ببینین کە شێوازەکە دووبارە دەبێتەوە بە چاوپۆشی لە ژمارەی ئەو زیندانیکراوانەی کە بۆیان زیاد دەکەیت. کلیلەکە چەمکی زانیاری گشتییە، کە لەلایەن فەیلەسوف دەیڤد لویسەوە داهێندراوە. زانیارییە نوێیەکە لە خودی وتەکەتدا نەبووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بە هەموویانت گوتووە. ئێستا، جگە لەوەی بەلایەنی کەمەوە یەکێک لەوان دوو چاوی سەوزی هەیە، هەموو زیندانیەک ئەوە دەزانێت کە هەموو کەسەکانی تر پێویستە شوێن پێی هەموو ئەو چاو سەوزانە بکەون کە دەیانبینن، لەلای هەموو کەسەکان کە توانای بینینی ئەو دوو چاو سەوزەیان هەیە . وە هەریەکێک لەوان دوای دەزانێت بەم ڕێگایە ئەوەی کە ئەوان خۆیان یەکێکن لەو کەسانەی کە دووچاوی سەوزیان هەیە ئەوانی تر شوێنپێیان دەکەون تا ئەوکاتەی زۆربەی شەوەکان تێپەڕبوون وەک ژمارەی زیندانیکراوەکان لە دورگەکە. بە دڵنیاییەوە ، دەتوانی ۹٨ ڕۆژ زیندانیەکان لە دورگەکە بهێڵیتەوە بە ئاگادارکردنەوەیان کە بە لایەنی کەمەوە ۹۹ لە ئێوە خاوەنی دوو چاوی سەوزە، بەڵام کاتێک دیکتاتۆرە شێتەکان بەژدارن تۆ باشترینی لەگەڵ دەسپێکێکی باش