WEBVTT 00:00:06.407 --> 00:00:09.201 سەگەکەت حەزی لێیە لەسەر قەنەفەکە بێت، هەروەها تۆش، 00:00:10.201 --> 00:00:13.703 بۆیە دووری دەخەیتەوە و پاڵی لێدەدەیتەوە. 00:00:13.703 --> 00:00:15.918 لە کۆتایدا، تۆ مرۆڤیت 00:00:15.918 --> 00:00:19.481 تۆ بوونەوەرێکی زیرەکیت، نەک بوونەوەرێکی سادەی غەریزە. 00:00:19.481 --> 00:00:22.591 تۆ ئەتوانی پلان دانێیت و خەون ببینیت، 00:00:22.591 --> 00:00:25.814 ئایا سەگەکەت سەرکەوت بەسەر تۆدا و پێی دڵخۆشە؟ 00:00:25.814 --> 00:00:28.190 یان ئەو تەنها دوای غەریزەکانی خۆی کەوتووە؟ 00:00:28.190 --> 00:00:29.858 هەرچۆنێک بێت، ئایا جیاوازی هەیە؟ 00:00:29.858 --> 00:00:31.687 ئەو بیر لە چی ئەکاتەوە؟ 00:00:31.687 --> 00:00:34.452 باشە،ئەکەوێتە سەر ئەوەی ئێمە مەبەستمان چیە بە "بیرکردنەوە" و 00:00:34.452 --> 00:00:37.603 ئەو پێوەرانەی بەکاری ئەهێنین بۆ هەڵسەنگاندنی. 00:00:37.603 --> 00:00:42.165 ئەریستۆ و دێسکارتس هەردووکیان پێوەرەکانی غەریزە و زیرەکی بەکارئەهێنن 00:00:42.165 --> 00:00:44.889 بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ جیابکەنەوە. 00:00:44.889 --> 00:00:47.714 ئەریستۆ بڕوای وابووە کە مرۆڤەکان توانای لێکدانەوەیان هەیە 00:00:47.714 --> 00:00:53.220 بەڵام ئاژەڵەکان تەنها لە دوای غەریزەکانیانن بۆ مانەوە و زۆربونیان. 00:00:53.220 --> 00:00:55.294 ٢٠٠٠ ساڵ دواتر، 00:00:55.294 --> 00:00:59.565 دێسکارتس پێشنیاری جۆرێکی قورستری ئەو بیرۆکەیەی کردووە، 00:00:59.565 --> 00:01:03.714 پێی وابوو ئاژەڵەکان کە دوای غەریزە ئەکەون جیاناکرێنەوە 00:01:03.714 --> 00:01:09.098 لەو ڕۆبۆتانەی کە بە بزوێنەرە میکانیکیەکان کار دەکەن. 00:01:09.098 --> 00:01:13.058 بەڵام کۆدەنگیەکان دژی زیرەکی ئاژەڵان بەرەو داڕمان رۆشت 00:01:13.058 --> 00:01:15.852 لەگەڵ بیردۆزی پەرەسەندی داروین. 00:01:15.852 --> 00:01:20.827 داروین وایدادەنا کە زیرەکی ئەتوانێ لە غەریزە سادەکانەوە پەرەبسێنێت. 00:01:20.827 --> 00:01:25.875 ئەو لە کرمی زەوی وردبوەوە کە گەڵای شێوە تایبەتیان هەڵئەبژارد 00:01:25.875 --> 00:01:27.441 بۆ ناو کونەکانیان. 00:01:27.441 --> 00:01:32.580 ئەو سەری سورما لەوەی کە مرۆڤیش هەمان ڕێگە بەکارئەهێنێت بۆ چارەسەری کێشە لەیەکچوەکا. 00:01:32.580 --> 00:01:37.139 وە ئەگەر، وەک ئەوەی ئەو بیریدەکردەوە، مرۆڤ لە گیانلەبەرە سادەترەکانەوە پەرەیسەندبێت، 00:01:37.139 --> 00:01:41.869 کەواتە لەوانەیە بیری ئێمە لە کۆتایی ئەم زنجیرەی پەرەسەندنەدا بێت، 00:01:41.869 --> 00:01:46.647 لەگەڵ ئاژەڵەکان لە پلەدا جیاوازی هەبێت، نەوەک لە جۆردا. 00:01:46.647 --> 00:01:50.632 تاقیکردنەوە نوێکان نیشانی دەدەن کە زۆرێک لە بونەوەرەکان ئەتوانن کێشە ئاڵۆزەکان چارەسەر بکەن 00:01:50.632 --> 00:01:53.907 کە ئەمەش گریمانە سەرەتاییەکەی داروین دوپاتدەکاتەوە. 00:01:53.907 --> 00:01:57.371 فیلەکان شتێکی تر بەکارئەهێنن بۆی بگەنە ئەو شوێنانەی کە ناتوانن پێی بگەن. 00:01:57.371 --> 00:01:59.497 قەلەڕەشەکان ئامرازی خۆیان درووست ئەکەن، و 00:01:59.497 --> 00:02:02.835 ئەتوانن جوڵاندنی ئاو بەکاربێنن بۆ ئەوەی شتێکیان دەستکەوێت. 00:02:02.835 --> 00:02:06.713 هەشت پێکان ئەتوانن سەری قوتو بکەنەوە دوای ئەوەی یەکێکی تر ئەبینن ئەیکات، 00:02:06.713 --> 00:02:10.022 بۆ چەند مانگێکیش لە بیریان ئەمێنێت. 00:02:10.022 --> 00:02:13.438 ئەم کارانە لەبەرچاوگرتنی لایەنە جیاوازەکانی کێشەکە لەخۆدەگرێت 00:02:13.438 --> 00:02:18.822 بەجیا لەگەڵ بارودۆخی بەردەستیان و ستراتیجییەکەش لەبەرئەکەن بۆ بەکارهێنانی دواتر. 00:02:18.822 --> 00:02:22.390 هەرچەنە ئاژەڵەکان ئەتوانن شیکاری کێشە ئاڵۆزەکان بکەن، 00:02:22.390 --> 00:02:25.922 چۆن ئەتوانین بزانین کە ئەوان بیرئەکەنەوە، 00:02:25.922 --> 00:02:29.649 هەڵسوکەوتناسەکانی وەک پاڤلۆڤ و سۆرندیک بۆچوونێکی تریان هەیە 00:02:29.649 --> 00:02:31.828 ئەو ئاژەڵانەی وا دەردەکەون کە بیر ئەکەنەوە 00:02:31.828 --> 00:02:35.528 تەنها کاردانەوەیان هەیە بۆ پاداشتکردن یان سزادان. 00:02:35.528 --> 00:02:38.254 کلێڤەر هانسی دیاردە بەم شێوەیە بوو، 00:02:38.254 --> 00:02:43.324 ئەو ئەسپەی توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو ئەیکێشا بە زەویدا بۆ وەڵامدانەوەی هاوکێشە بیرکارییەکانا. 00:02:43.324 --> 00:02:46.953 بەڵام دەرکەوت کە هانز لە بیرکاریدا باش نەبوو، 00:02:46.953 --> 00:02:51.991 بەڵکو لە خوێندنەوەی ئاماژە نادەنگییە کزەکانی ڕاهێنەرەکەی 00:02:51.991 --> 00:02:54.567 بۆ ئەوەی کەی بوەستێت لە کێشان بە زەویدا. 00:02:54.567 --> 00:02:58.838 واتا هانز نەیئەتوانی ببژێرێت، بەڵام ئایا ئەمە واتای وایە کە ئەو بیری نە ئەکردەوە؟ 00:02:58.838 --> 00:03:02.109 هەرچۆنێک بێت، ئەیتوانی لێکدانەوە بکات بۆ پەیامە دەنگییە لەیەکەوە نزیکەکان، 00:03:02.109 --> 00:03:06.389 تایبەتمەندییەک کە وەک چەندین ئاژەڵی تر هەیبووە. 00:03:06.389 --> 00:03:09.690 فیلەکان لە دوای چەندین ساڵ دووری یەکتر دەناسنەوە، 00:03:09.690 --> 00:03:12.674 واش دەردەکەوێت کە غەمبار بن بۆ مردووەکانیان، 00:03:12.674 --> 00:03:15.759 هەنگەکان لە ڕێگەی جۆرە سەمایەکی تایبەتەوە پەیوەندی ئەکەن 00:03:15.759 --> 00:03:20.575 بۆ ئەوەی شوێن و جۆری خواردنەکەیان دیاری بکەن بۆ هەنگەکانی تر. 00:03:20.575 --> 00:03:24.707 شامپانزیەکان بەژداری دەکەن لە پلانە فێڵاویە ئاڵۆزەکان، 00:03:24.707 --> 00:03:29.689 ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئەوان تەنها بیرناکەنەوە، بەڵکو تێدەگەن کە ئەوانی تریش بیردەکەنەوە. 00:03:29.689 --> 00:03:32.398 هەروەها ئالێکس، توتییە رەساسیەکە، 00:03:32.398 --> 00:03:33.902 کە ئەیتوانی زمانی مرۆڤ بەکار بهێنێت 00:03:33.902 --> 00:03:37.491 بۆ ئەوەی شێوە و رەنگی شتەکان جیابکاتەوە، و 00:03:37.491 --> 00:03:42.672 تەنانەت لە چەمکە هەڵبەستراوەکانیش تێبگەن، وەک گەورەتر و بچووکتر. 00:03:42.672 --> 00:03:44.660 کە ئەمەش زۆر لە زیرەکی ئەچێت، 00:03:44.660 --> 00:03:47.649 نەک تەنها ئیش کردنی ئامێرە بێمێشکەکان. 00:03:47.649 --> 00:03:52.338 بەڵام کاتێک بونەوەرەکانی تر جگە لە مرۆڤ ئەتوانن شیکاری کێشەکان بکەن و پەیوەندی بکەن 00:03:52.338 --> 00:03:56.252 بۆ مرۆڤەکان ، بیرکردنەوە پێکهاتوە لە هۆشیاریش، 00:03:56.252 --> 00:04:01.105 توانای کاردانەوە لەسەر کردارەکانمان، نەک تەنها بەجێ گەیاندنیان. 00:04:01.105 --> 00:04:06.370 هەتا ئێستا،هیچ یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان پێمان ناڵێن کە زیرەکی ئەوان بۆی بەسەرماندا سەرکەون 00:04:06.370 --> 00:04:10.959 واتای وایە کە سەگەکەمان دڵخۆشە بەوەی کردویەتی. 00:04:10.959 --> 00:04:14.596 ئەوەی بەڕاستی ئەمانەوێ بیزانین ئەوەیە چی ئەبێ ئەگەر لەجێی سەگێک بین، 00:04:14.596 --> 00:04:16.006 یان هەشت پێیەک، 00:04:16.006 --> 00:04:17.519 یان قەلەرەشێک؟ 00:04:17.519 --> 00:04:20.602 فەیلەسوفە بیرمەندەکان بەمانە ئەڵێن کێشە ئاڵۆزەکان، 00:04:20.602 --> 00:04:24.351 چونکە لە کاتێکدا تۆ ئەتوانی بیڵێیت هەستت چۆنە کە مرۆڤیت، 00:04:24.351 --> 00:04:26.316 هیچ ئەسپێک ناڵێت هەستی چۆنە. 00:04:26.316 --> 00:04:28.496 تەنانەت تووتییەکی قسەکەریش، وەک ئالێکس، 00:04:28.496 --> 00:04:32.989 ئەو نەیئەتوانی بیڵێت چۆن هەستی ئەکرد لەبارەی ئەو رەنگانەی کە ناویدەنان. 00:04:32.989 --> 00:04:35.493 ئەی چی ئەگەر هۆشیاری شێوەی جیاوازی هەبێت؟ 00:04:35.493 --> 00:04:38.769 ئایا ئێمە بە هۆشیاری هەنگەکانمان ئەزانی؟ 00:04:38.769 --> 00:04:43.530 وە چۆن ئەتوانین بزانین کە مرۆڤەکانی تر هۆشیاریان هەیە؟ 00:04:43.530 --> 00:04:46.580 لەوانەیە ئەوان تەنها زۆمبی بن و بە باشی کارەکانیان جێ بەجێبکەن. 00:04:46.580 --> 00:04:51.231 بیری ئاژەڵەکان بە بەردەوامی لە هەوڵی تاقیکردنەوەی سنورەکانی تێگەشتنی ئێمەدان 00:04:51.231 --> 00:04:56.524 وە چۆن ئێمە لێکیدەدەینەوە زیاتر رەنگ دانەوەی بیری ئێمەیە نەک ئەوان.