زۆرباشە، با وێنەی زەوی بەرزکەینەوە.
زەوی زۆر شتێکی جوانە.
من زەویناسم، بۆیە زۆر دڵم بەمە خۆش دەبێ،
بەڵام زەوی زۆر گرنگە.
بەهێزە، دەجوڵێت، بە بەردەوامیش دەگۆڕێت.
شوێنێکی دڵخۆشکەرە بۆ ژیان.
ئەمڕۆ من دەمەوێ شێوازی بینینی
خۆم باسبکەم بۆ ئێوە.
بەوەی چۆن زانین دەربارەی مێژووی زەوی
یارمەتیمان دەدات لە ڕابەری کردنمان لەو
بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیاندەین.
دەربارەی ئەوەی چۆن بۆ ماوەیەکی
زۆر لەسەر زەوی بژین.
زۆر شتی سەرنجراکێش لەسەر
ڕووی زەوی ڕوودەدەن.
ئەگەر هەندێک ئەمە بهێنینە پێشەوە.
دەمەوێ تۆزێک باسی یەکێک لەو
شتانەتان بۆ بکەم کە ڕوودەدات.
ماددەکان بەسەر ڕووی زەوییەوە
بە بەردەوامی تێکەڵ دەبن،
یەکێک لەو شتانەی کە ڕوودەدات ئەو
ماددەیەی کە لە شاخە بەرزەکانەوە
لێدەبێتەوە و دەگوازرێتەوە
لەناو دەریاکەدا دەنیشێت.
ئەم پڕۆسەیەش بەردەوامە.
کاریگەریەکی زەبەلاحی هەیە
لەسەر شوێنە سروشتیەکان.
ئەم نموونەیە لە باشووری هیند--
ئەمانە هەندێک لە گەورەترین
چیاکانی جیهانن.
لەم وێنەیەی مانگی دەستکردا
دەتوانیت بیبینیت.
ڕووبارەکان ماددەکان لە شاخەکانەوە
دەگوازنەوە بۆ دەریاکان.
دەتوانی ئەم ڕوبارانە وەک بڵدۆزەر
تەماشا بکەیت.
بە کورتی ڕووبارەکان پاڵ بە
شاخەکانەوە دەنێن بۆ ناو دەریاکان،
لێرەدا نموونەیەکتان دەدەمێ
هەندێک دەیهێنینە پێشەوە.
هاوڕێیان من دەمەوێ بە تایبەتی
باسی ڕووبارێکتان بۆ بکەم.
دەتوانین ئەم شێوە جوانانە ببینین
کە ڕووبارەکان دروستی دەکەن
کاتێک پاڵ بەو ماددانەوە دەنێن
بۆ ناو دەریاکە.
بەڵام ئەم شێوانە وەستاو نین.
ئەم ڕووبارانە تۆزێک دەجوڵێن
و بازبازێن دەکەن.
وە ئەمەش کاریگەری بەسەر ژیانمانەوە هەیە.
نموونەیەکی ئەمەش ڕوباری کۆسیە.
ڕووباری کۆسی شێوەیەکی سی جوانی هەیە.
لە شاخە بەرزەکانی نیپاڵەوە یەت
بە تەن ماددە هەڵدەگرێت،
نیشتووی زۆر کە لە چیا بەرزەکانەوە
لێکراونەتەوە،
بە ناو هیندستاندا بڵاو دەبێتەوە
ماددەکان دەجوڵێنێ .
ئەم ناوچەیە دێنینە پێشەوە
هەندێک شتتان بۆ باس دەکەم دەربارەی
چی بەسەر کۆسی دا هات.
ئەمە نموونەیەکە کە ئەم سیستمانە
چەن جوڵاون.
لەم وێنە سەتەلایتەی مانگی ٨ ی ٢٠٠٨ .
ئەم وێنەیە ڕەنگ کراوە
بۆ ئەوەی بۆشاییەکانی کە ڕووەکیان تێدایە
بە سەوز دەرکەون
ئاوەکەش بە شین دەرکەوێ.
لێرەشدا دیسان دەتوانی ئەو
ڕێڕەوە شێوە سیە ببینیت
کە ڕووبارەکە دروستی دەکات
کە نیپاڵ جێدێلێت.
ئێستەش وەرزی باران بارینی بەلێزمەیە.
مانگی ٨ وەرزی بارانی بەلێزمەیە
لەم هەرێمەی جیهاندا.
هەموو ئەو کەسانەی کە نزیک ڕووبارێک
دەژین لافاویان زۆر دیوە.
هەروەها هەموو ئەو شتە خراپ و وێرانکاریانەی
کە لەگەڵ ئەمە دروست دەبن.
بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش لە ٢٠٠٨ ڕوویدا،
ئەم ڕووبارە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز جوڵا.
لافاوێکی دروست کرد زۆر
جیاواز لەوەی کە دەیکا.
ئێ ڕووباری کۆسی دێتە ئێرە،
بەڵام هەندێک کات کە ڕووبارەکان
پارچەکان پاڵ پێوە دەنێن.
ئەم شتانە پێکەوە دەنوسێن،
ئەم پێکەوەنوساوانەش وادەکەن کە ڕووبارەکان
ڕێڕەوەکەیان بە تەواوی بگۆڕن.
ئەم وێنە سەتەلایتیە ڕێك دوای دوو هافتەیە.
ئەمە ڕێڕەوی پێشوو،
ڕێڕەوە شێوە سییەکە،
کە دەبینی شین نیە.
بەڵام ئێستە ئەم ڕێڕەوە شینەمان هەیە
کە ناوەڕاستی ئەم دیمەنە دەبڕێت.
ئەمەی ڕوویداوە ئەوەیە کە ڕووباری کۆسی
بازی داوە،
وە بۆ سەرچاوە هێڵی تۆمار لێرە ٤٠ میلە.
ڕووبارەکە ٣٠ میل لایداوە زۆر بە خێرایی.
بۆیە ئەم ڕووبارە گیرا و بازیدا.
ئەمەش وێنەیەک دوای یەک هەفتە،
وە دەبینی کە ڕێڕەوەکانی پێشوو.
دەبینی پڕۆسەی بازدانی
ئەم ڕووبارە بەردەوامە
کە ڕووبارەکە دوورتر
دەکەوێتەوە لە ڕاڕەوەکەی.
ئەم جۆرە شوێنانە وا دەکەن
بیری لێبکەیتەوە،
کە ڕووبارەکان زۆر دەجوڵێن.
زۆر گرنگە بزانیت کەی و لە کوێ،
ئەم ڕووبارانە باز دەدەن.
بەڵام ئەم پڕۆسانە لای خۆشمان ڕوودەدەن.
بۆیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ڕووباری میسیسیپی هەیە کە
زۆربەی ئەمریکا دەگرێتەوە.
پارچە لە شاخەکانی ڕۆکی دێنێ
لە شوێنە بەرزە گەورەکانەوە.
هەمووی کۆ دەکاتەوە و بە
هەموو ئەمریکا دەگەڕێت
لە کەنداوی مەکسیک فڕێیدەدا.
ئەم ڕێڕەوی میسیسیپیە کە
دەیزانین لە ئێستادا.
بەڵام هەمیشە ئەمە ڕێڕەوەکەی نەبووە.
ئەگەر مێژووی زەویناسی بهێنین.
دەتوانین ڕێڕەوەکەی پێشووی دروست بکەینەوە
بۆ نموونە ئەم شوێنە سوورەی ئێرە
ئەو شوێنەیە کە دەزانین ڕووباری میسیسیپی
پارچە دێنێت
نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوپێش.
پێش ٣٥٠٠ ساڵ جوڵا
بۆ ئەم ڕێڕەوەی کە بە پرتەقاڵی کێشراوە.
بە بەرداومیش جوڵاوە.
ئەمەش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا،
١٠٠٠ ساڵ پێشتر.
٧٠٠ ساڵ
نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو
بوو بەم ڕێڕەوەی کە پێی ئاشناین ئەمڕۆ.
ئەم پڕۆسانە زۆر گرنگن
بە تایبەتی ئەم ناوچەی دەلتایە.
کە ئەم ڕووداوی بازی ڕووبارە لە میسیسیپی
زەمین دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە دەستکاری
زەمینی دەریاکە بکەن.
ئەمە ناوچەیەکی گرنگی نیشتەجێبوونە.
ئەم ناوچە دەلتایانە کە چڕترین شوێنی
نیشتەجێبوونە لەسەر ئەم هەسارەیە.
تێگەشتن لە کارکردنی ئەم دیمەنانە.
چۆن دروست بوون و چۆن بەردەوام
دەگۆڕێن لە داهاتوودا
زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی لێرە دەژین.
ڕووبارەکان دەشلەقێن.
ئەمانە هەندێک بازی گەورەترن
لەوانەی باسمان کردن.
دەمەوێ هەندێک شڵەقانی
ڕووبارتان پیشان بەم.
ڕێڕەوی ڕووباری ئەمازۆن، و
لێرەش سیستمێکی گەورەی ڕووبارمان هەیە
کە پارچەکان لە چیاکانی ئەندیز
کۆدەکاتەوە و دەجوڵێنێ و پاڵیان پێوە دەنێ.
بە هەموو ئەمریکای باشووردا دەیگوازێتەوە
لە زەریای ئەتڵەسی فڕێی دەدات.
ئەگەر ئەمە بهێنینە پێشەوە، دەتوانن
ئەم ڕێڕەوە چەماوە جوانانەی ڕووبار ببینن.
دووبارە، زۆر جوانن بەڵام دیسان
وەستاو نین.
ئەم ڕووبارانە چالاکن.
دەتوانین وێنەی سەتەلایتی ٣٠ ساڵ
لەمەو پێش یان زیاتر بەکاربهێنین
بۆ ئەوەی چاودێری ئەم گۆڕانانە بکەین.
خولەکێک دەوەستین و تەماشای
هەر چەماوییەک و پێچێک لەم ڕووبارە دەکەین.
دەبینی کە لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە
بۆ کاتێکی زۆر.
دەگۆڕێت و گەشەدەکات و شێوازەکەی
کۆدەکاتەوە.
ئەگەر تەماشای ئەم شوێنە بەتایبەتی بکەیت.
دەمەوێ ئێوە سەرنج بدەن لەو
شێوە بازنەییە لە ڕووبارەکە
کە بەتەواوی دەقرتێت.
لە شێوەیەکی قامچی دەچێت
کە لە ڕووبارەکە دەبێتەوە لە
خاڵێکی دیاریکراودا.
تەنها وەک سەرچاوەیەک، دووبارە
لەم شوێنە ڕووبارەکە ڕاڕەوەکەی
٤ میل گۆڕیوە.
لە نزیکەی وەرزێک یان دووان.
بۆیە ئەو دیمەنانەی کە ئێمە لە ناویاندا
دەژین لەسەر زەوی.
کە ئەم ماددەیە لەسەر چیاکانەوە دێتە خوارێ
دەگوازرێتەوە بۆ دەریا،
بە بەردەوامی دەشلەقێن.
بەبەردەوامی دەگۆڕێن،
دەبێ بتوانین لەو پڕۆسەیە تێبگەین
بۆ ئەوەی بتونانین لەم شوێنانە بژین.
بەڵام ئەوە شتێکی گرانە ئەگەر تەنها زانیاری
کە هەمانبێت
ئەوە بێت کە لەسەر زەوی دەگوزەرێ لەمڕۆدا.
وایە؟ چاودێریەکی زۆرمان نییە.
تەنها نزیکەی ٣٠ ساڵ لە وێنەی
سەتەلایتمان هەیە ، بۆ نموونە.
چاودێری زیاترمان دەوێ بۆ ئەوەی
لەم پڕۆسانە تێبگەین.
بە زیادەش، دەبێ بزانین
ئەم شوێنانە چۆن دەگۆڕێن
لەگەڵ گۆڕانی کەشدا
بۆ گۆڕانی بەکارهێنانی زەمین
لەبەرئەوەی ئێمە بە بەردەوامی ڕووی
زەوی دەستکاری دەکەین و پڕی دەکەینەوە.
لێرەدا تاشە بەردەکان دێن.
لە کاتێکدا ڕووبارەکان دەڕۆن.
لەو کاتەی کە ماددەکان لە چیاکانەوە
دێنن بۆ دەریا.
هەندێک جار بەشێک لە لم و قوڕ
و بەرد لە ناو زەمینەکە گیردەخۆن.
ئەو شتانەی کە گیر دەخۆن دەنێژرێن.
لەگەڵ کاتدا نیشتووی گەورەی
ئەستوورمان دەست دەکەوێت.
دواییش دەبێ بە تاشەبەرد.
ئەمە واتای ئەوەیە دەتوانین بێین
بۆ شوێنی لەمجۆرە
کە لەوێ بەردی نیشتووی
گەورەی ئەستوور دەبینین.
وە بشگەڕێینەوە بە مێژوودا
تەماشا بکەین لە پێشتر
ئەم شوێنانە چۆن بوون.
دەتوانین ئەمە بکەین بۆ درووستکردنەوە و
تێگەشتن لەوەی جوگرافیای زەوی
چۆن پەرەی سەندووە.
ئەمانە زۆر باشیشن.
لەبەر ئەوەی زەوی مێژوویەکی
ئەفسانەیی هەبووە، وایە؟
ئەم ڤیدیۆیە بریتییە لە دروستکردنەوەی
زەوی کۆن
بۆ ٦٠٠ ملیۆن ساڵی سەرەتای تەمەنی زەوی.
تەنها هەندێک کات لێرە.
کاتێک چینەکانی دەسوڕێنەوە،
دەزانین کەش گۆڕاوە و
ئاستی دەریا گۆڕاوە،
چەندین شوێنی جیاوازمان هەیە
چەندین ژینگەی جیاواز کە
دەتوانین بڕۆینەوە--
ئەگەر ئامێری کات مان هەبێت--
دەتوانین بگەڕێینەوە و تەماشای،
و بەڕاستی پێویستمان بە ئامێری
کات گەڕاندنەوە هەیە
چونکە دەتوانین تەماشای ئەوە بکەین
چۆن بەردەکان نیشتوون لەم کاتانە.
نموونەیەکی ئەمەتان دەدەمێ
دەتانگەڕێنمەوە بۆ کاتێکی تایبەتی
لە مێژووی زەویدا.
نزیکەی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش،
گەرمبوونەوەیەکی زۆر لە پڕ هەبوو،
ئنجا ئەوە بوو بڕێکی زۆری
دووئۆکسیدی کاربۆن
چووە ناو کەشی زەویەوە.
بووە هۆی گەرمبوونەوەیەکی کەشی جیهانی
زۆری لە پڕ.
کە ئەڵێم گەرم ، مەبەستم زۆر گەرمە،
کە هەندێک شت هەبووە وەک
تیمسالح و دار خورما هێندەی
باکوری کەنەدا دووڕ رۆشتووە
و هەروەها بۆ باشوریش هەتا پاتاگۆنیا
ئەمە کاتێکی زۆر گەرم بوو
لە پڕێکیشدا ڕوویدا
ئێ دەتوانین چی بکەین
ئەگەر بتوانین بگەڕێینەوە ئەو بەردانە
بدۆزینەوە کە لەو کاتە لەوێ نیشتوون
بتوانین ئەو شوێنە دروست بکەینەوە
کە بەهۆی گەرمبوونەوە دروست بوو.
ئێ، ئەمە، بەردە.
(پێکەنین)
ئەمە شاخێکی بەرد.
ئەم شتە زەردە.
لە ڕاستیدا ئەمە ڕووباری پاشماوەیە.
وەک ئەو ڕوونکردنەوەیەی نیشانمدان،
ئەمانە نیشتووی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێشن.
وەکو، دەتوانین بڕۆین و
لە پێشەوە تەماشا بکەین
ئەو شوێنەش دروست بکەینەوە.
ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە.
ئەم شتە زەردە ڕووباری پاشماوەیە.
ئەمەش دانەیەکی دیکە لەسەری.
دەتوانین بڕۆین و بە وردی تەماشا بکەین و
پێوانە بکەین و ڕوونکردنەوە بکەین
دەتوانین شتەکان بپێوین.
بۆ نموونە ، ئەو شتانەی لێرە دیاریم کردوون
پێمان دەڵێ کە ڕووبارێکی دیاری
کراو نزیکەی ٣ پێ قوڵ بووە.
دەتوانی لەگەڵ ئەم ڤیدیۆیە جوانە بڕۆیت
وەک وابێ ٥٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بێ
ئەو شتە سوورباوانەی کە لەسەر و
خواری ئەو کەناڵانەن،
ئەوانە نیشتووی خاکی کۆنن.
بۆیە دەتوانین تەماشای ئەوانە بکەین و
پێمان بلێن چی ژیاوە و گەورە بووە لێرە
وە تێبگەین لەوەی چۆن ئەم ڕووبارانە
لەگەڵ لافاوەکان کارلێکیان کردووە.
دەتوانین بە وردی تەماشای بکەین و
دروستی بکەینەوە بە تایبەتمەندییەوە
چۆن ئەم ڕووبارانە لافاویان دروست کردووە
ئەم ناوچانە چۆن بوون
کاتێک ئەمە بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو دەکەین
لەم کاتەدا،
ئەگەر تەماشای ئەوە بکەین چی ڕوویداوە
پێش ئەوەی ئەم گەرمبوونە لە پڕە دروستبێت،
ڕووبارەکان ڕێڕەوەکەیان بەناو شاخەکاندا
هەڵکۆڵیوە بۆ ناو دەریاکە،
بە نزیکەی لەوە دەچن کە نیشانمدان
لە ڕاڕەوی ڕووباری ئەمازۆن.
بەڵام ڕێک ئەوکاتەی کەشەکە گۆڕا،
ڕووبارەکان بە تەواوی گۆڕان.
لەناکاو زۆر پانوپۆڕتر بوون،
زیاتر دەهاتن و دەچوون بەناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا، ڕووبارەکان گەڕانەوە بۆ
حاڵەتێک کە زیاتر لەوە دەچوو
کە پێش ئەوەی کەشەکە بگۆڕێت چۆن بوو.
بەڵام کاتێكی زۆر زۆری پێجوو.
دەتوانین بە کاتی زەویدا بگەڕێینەوە
و ئەم شێوازانە دروست بکەینەوە
وە تێبگەین چۆن شوێنەکانی زەوی
گۆڕانیان بەسەرا هاتووە
بە کاردانەوە بۆ گۆڕانی کەشی لەم شێوەیە
و بەکارهێنانی زەمین.
هەندێ لە ڕێگەکانی ڕووبارەکەن دەگۆڕێن
یان هۆکاری گۆڕانی شێواز و
جوڵەی ڕووبارەکان
بەهۆی شتی وەک زیادبوونی ئاوی
سەرزەوییەوەیە
کاتێک کەش گەرمترە.
نیشتووی زیاتر دەجوڵێت و
نیشتووی زیاتر دێنێت.
ئەوەش ڕەفتاری ڕووبارەکان دەگۆڕێ.
بۆیە لە کۆتاییدا.
هەتاکو ڕووی زەوی ماڵمان بێت،
دەبێ زۆر بە ئاگاییەوە ئەم سەرچاوانە و
مەترسیەکانی لەبەرچاو بگرین
کە پەیوستن بە ژیان لە شوێنێکی جوڵاودا.
من وا دەزانم تاکە ڕێگا
بۆ کردنی ئەمە بە باشی
ئەوەیە بتوانین زانیاریەکانی
چۆنیەتی گەشەسەندن شوێنەکان و
رەفتاری زەوی لە مێژوودا بەکاربێنین.
سوپاس.
(چەپڵە)