. مێشک ئەندامێکی ئاڵۆز و سەرسوڕهێنەرە لەکاتێک زۆرینەی خەڵک ، بە مێشک سەرسامن لە ڕاستیدا ناتوانن ئەوەنەت پێ بڵین سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئیشکردنی مێشک چونکە زانستی دەمار لە . مەکتەبەکان ناخوێنین وە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کەلوپەلەکان زۆر گران و ئاڵۆزن بۆیە تەنها لە زانکۆ سەرەکی و . پەیمانگا گەورەکان بەکاردەهێنرێن ، وە بۆ ئەوەی بتوانین بە مێشک بگەین بەڕاستی پێویستە ژیانت بۆی تەرخان بکەی بە سەر بردنی شەش ساڵ و نیو وەک فێزخوازی خوێندنی باڵا تەنها بۆ ئەوەی پسپۆڕی وەرگریت و بتوانی ئیش بەو کەلوپەلانە بکەیت ، ئەوە جێی شەرمە لەبەرئەوەی ١ لە ٥ ی ئێمە کە دەکاتە ڕێژەی 20٪ لە کۆی گشتی جیهان . کە تێکچوونی دەماریان هەیە . وە هیچ چارەسەرێک بۆئەو نەخۆشیانە نیە وە ئەوەی کە پێویستە بیکەین گەڕانەوەی سەرەتایی یە لە پڕۆسەی فێرکردن دا وە فێکردنی فێرخوازانە بە زانستی ، دەمار بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تا بیر لەوەبکەنەوە ڕۆژێ . لەوانەیە ببن بە زانای مێشک ، کاتێ فێرخوازی خوێندنی باڵا بووم ، خۆم و هاوڕێی تاقیگەم تيم مارزولۆ بڕیارمان دا چی دەبێ کە ئەو کەلوپەلە ئاڵۆزانەی هەمانە بۆ لێکۆڵینەوە لە مێشک بە سادەیی و نرخی هەرزان دروست بکرێ کە هەر کەسێ ئەیناسیی، ناێگەشتوویەک ، یا فێرخوازێکی ئامادەیی بتوانێ فێربێت و لە ڕاستید بەشدار بێت لە دۆزینەوەکانی زانستی دەمار . وە ئێمە ئەوەمان کرد چەند ساڵ پێش ئێستا ، کۆمپانیای باکیارد بڕەینز" مان دامەزراند" (DIY)وە دەستمانکرد بە درستکردنی کەلوپەلی ، وە ئەمشەو بەشێکم هێناوە وە دەمەوێ هەنێ نمایشتان بۆ بکەم هاوڕێیان دەتانەوێ بیبینن ؟ . پێوسیتم بە خۆبەخشێکە باشە پێش هەموو شتێ -- ناوت چیە ؟ (چەپڵە لێدان ) سام كێڵي : سام گرێگ گەیج : باشە ، هەڵدەستم . بە تۆماری مێشکت پێشتر ئەوەت کردووە ؟ . سام : نەخێر گەیج :دەمەوێت بە ، باسکت بلکێنم بۆ زانست ، کەمێ قۆڵت هەڵکە ، ئەوەی دەمەوەێ بیکەم ، بەستنی ئەلیکتڕۆدەکانە لە باسکت ، لەوانەیە بەلاتەوە سەیر بێت لە بەرئەوەی ووتم کە تۆماری مێشکت وەردەگرم ،کە چی بە باسکت دەکەم ؟ زۆرباشە ،ئێستا نزیکەی ٨٠ بیلیۆن . دەمارە خانە لە مێشکت دا هەیە ، ئەوانە پەیامە ئەلیکتڕۆنیی وە كيمايی یەکان دەهێنن و دەبەن بەڵام هەندێک لە دەمارە خانانەکانت لە توێکڵی جوڵەی ئێرەت پەیام بۆ خوارەوە دەنێرن کاتێ . دەستت بەم شێوە دەجوڵێنیت ئەو پەیامانە دێنە خوارەوە ، "بەناو "کۆرپەس کالۆزەم خوارووتر بە دڕکەپەتک دا بۆ دەمارەجوڵەکانی خوارەوەت ، بۆ ئەو ماسولکانەی ئێرەت وە ئەو بەتاڵکەرەوە کارەباییە هەڵدەگیرێ بە هۆی ئەم ئەلیکتڕۆدانەوەی ئێرەوە وە دەتوانین گوێمان لێبێت . بە هەمان ئەو شێوەیەی کە مێشکت دەیکات . بۆ چرکەیەک ئەمە بەکاردەخەم قەت بیستووتە کە دەنگی مێشکت چۆنە ؟ سام : نەخێر . گەیج: با هەوڵ بدەین . دەست بگوشە و بە ردەوام بە (ڕەمبڵینگ) ، ئەوەی گوێت بۆ گرتووە ئەوانە یەکەکانی جوڵەن . کە لێرە ڕوودەدەن . با لەگەڵیا سەیری ئەمەش بکەین ، بۆیە من لێرەەوە دەوەستم . وە بەرنامەکە لێرە دەکەمەوە . ئێستا دەمەوێ دەستت بگوشیت (ڕەمبڵینگ ) ئا لێرەوە ،ئەمانە ئەکەکانی جوڵەیە کە ئێستا ڕوو ئەدەن لە دڕکەپەتکیەوە ، بۆ ماسولکەی ئێرەی ، وە هەر کە وا دەکات چالاکیە کارەباییەکان ئەبیین . کە لێرە ڕوودەدەن ئەتوانی کرتە لێرە بکەیت وە هەوڵ بدەی یەکێکیان ببینی . بە زیاتر گوشین بەردەوام بە ئێستا وەستاندمان یەکێک لەو گۆڕانکاریە جوڵەییەی کە ئێستا لەناو مێشکتا ڕودەدات هاوڕێیان دەتانەوێ زیاتر ببینن ؟ (چەپڵەلێدان) ، ئەمەیان سەرنج ڕاکێشە . با سەرنج ڕاکێشتر بێت ، خۆبەخشێکی ترم دەوێت ناوی بەڕێزت چی یە ؟ ميگێڵ گۆنکاڵڤيس: ميگێڵ . گەیج : زۆرباشە، میگێڵ ، تۆ لێرە ئەوەستیت ، کاتێک دەستت بەم شێوە دەجوڵێنی مێشکت هەڵدەستێ با ناردنی پەیام ، ڕێک بۆ ئێرەی ماسولکەکانی خوارەوەت . تۆش بە هەمان شێوە باسکت بجوڵێنیە تاکو مێشکت پەیام ئاڕاستەی ، ماسولکەکانی خوارەوەت دەکات لێرە دەوەستێتەوە کە دەماری لێیە ڕێک لێرە کە لێرەوە دەڕوات و هاندەری ، دەمارەکانی ئەم سێ پەنجانەیە بەم شێوەیە تا نزیک ر بێت لە ، پێست ئەوا دەتوانین بۆ ئەوەی هانی بدات کە بە هۆیەوە دەتوانین پەیامەکانی مێشکت کۆپی بکەین کە بۆ دەستت دەچێت . وە ئاڕاستەی دەستی تۆی بکەم بەم شێوە دەستت ئەجوڵێ هەرکاتێ مێشکت فرمان بە جوڵەی دەستت بکات . واتە ئەو ویستی ئازادی تۆ دەبات وەتۆ هیچ ویستێکت لەدەست نامێنێت . جیتر ناتوانی کۆنتڕۆڵی ئەم دەستەت بکەیت لە گەڵم دایت؟ زۆرباشە ، تەنها دەمەوێ بەیەکتان بگەیەنم (پێکەنین ) ، دەمەوێ دەماری زەندت بدۆزمەوە . کە زیاتر ڕێک دەکەوێتە ئێرانە نازانن بەچی بەستراون بەیەکەوە ، کاتێ هاتیە ئێرە ئێستا شوێنم دەگۆڕم و بەیەکتان ئەبەستم . لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی تر ئا لێرەوە زۆرباشە ،سام ، دەمەوەێ ، دووبارە دەستت بگوشی . جارێکی تر وابکەوە ، زۆرباشە ، تەواوە ئێستا هەردووکتان لێرەوە یەکتر -- ئەبەستمەوە هەتا دەگەن بە ، لە سەرەتادا هەست بە شتێکی نامۆ دەکەیت -- وەکو ئەوە وایە کە (پێکەنین ) ، وەک دەزانن ،کاتێ ویست خۆت لەدەست ئەدەیت ، وەک ئەوەیە کەسێ تر لە جیاتی تۆ بڕیار بدا . هەستێکی کەمێک نامۆی هەیە . ئێستا دەمەێ پشوو بە دەستت بدەی سام، لە گەڵمیت ؟ . تو دەستت دەگوشی ، هێشت بەنیاز نیم بیخەمە کار . بۆیە بەردەوام بە و بیگوشە کەوایە ئێستا، تۆ ئامادەیت، میگێڵ ؟ . ميگێڵ : وەک هەمیشە ئامادەم ،گەيج : زۆرباشە ،خستومەتە کار . دەستت بجوڵێەنە و بەردەوام بە کەمێک هەستی پێئەکەیت؟ . میگێڵ: نەخێر گەیج :باشە،جارێتر وابکەوە؟ ميگێڵ:کەمێک گەیج:کەمێک ؟ (پێکەنین ) . ئارام بە . جارێ تر بیجوڵێنە (پێکەنین ) . ئۆه ، ،تەواوە ،تەواوە ئارام بە ،جارێ تر بیجوڵێنە. . ۆرباشە، ئێستا مێشکت کۆنتڕۆڵی باسسکت دەکات ، وە هەروەها کۆنتڕۆڵی باسکی ئەویش دەکات . ئاوا بەردەوام بەو جارێکی تر وابکەوە زۆرباشە ، تەواوە (پێکەنین ) ئێستا ،چی ڕوو دەدا ئەگەر کۆنتڕۆڵی دەستت بکەم ؟ . بۆیە ،پشوو بە دەستت بدە چی ڕوودەدات ؟ . ئەها ، هیچ شتێک بۆچی ؟ . چونکە پێویستە مێشک بیکات . جارێکی تر بیکە . زۆرباشە ،،ئەمە تەواوە سوپاس بۆ ئێوەش هاوڕێیان . کە هاریکارمان بوون ئەمە ئەوەیە کە لەسەرانسەری -- جیهان ڕوو ئەدات ! فسیۆلۆجیای کارەبایی ئێمە لە هەوڵدانین بۆ . بەدواداچون شۆڕشی- ذەماریی . سوپاس (چەپڵە لێدان)