0:00:06.802,0:00:08.087 ماسولکەکان. 0:00:08.087,0:00:10.404 زیاتر لە ٦٠٠ دانەمان لێیان هەیە. 0:00:10.404,0:00:14.348 لە نێوان ١/٣ و ١/٢ کێشی لەشمان پێک دەهێنن، 0:00:14.348,0:00:16.016 لەگەڵ ڕیشاڵە پەیوەندیدارەکان، 0:00:16.016,0:00:20.261 پێکەوەمان دەبەستنەوە، بەرزمان دەکەنەوە،[br]و یارمەتی جوڵەمان دەدەن. 0:00:20.261,0:00:22.852 ئەگەر لەشجوانی خولیات بێت یان نا، 0:00:22.852,0:00:25.265 ماسولکەکان سەرنجی نەگۆڕی تۆیان پێویستە 0:00:25.265,0:00:27.579 لەبەر ئەوەی تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەی[br]ڕۆژانە 0:00:27.579,0:00:31.048 دەرخەری ئەوە دەبێت کە دەپوکێنەوە[br]یاخود گەشە دەکەن. 0:00:31.048,0:00:34.158 با بڵیین تۆ بەرامبەر دەرگایەک وەستاویت،[br]ئامادەیت بۆ کردنەوەی. 0:00:34.158,0:00:39.077 مێشکت و ماسولکەکانت نایابانە هاوکارن بۆ[br]یارمەتیدانت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. 0:00:39.077,0:00:43.121 سەرەتا، مێشکت ئاماژە دەنێرێت بۆ دەمارە [br]شانەی قۆڵت. 0:00:43.121,0:00:45.937 کە ئاماژەکەیان پێ گەیشت، کار دەکەن، 0:00:45.937,0:00:49.051 دەبێتە هۆی پێکەوە بەسترانی ماسولکەکان[br]و حەسانەوەیان، 0:00:49.051,0:00:53.414 کە ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێتەوە لە قۆڵتدا[br]و جوڵەی پێویست پێک دێنێت. 0:00:53.414,0:00:57.460 تا کارەکە گەورە تر بێت، فرمانی نێردراو لە [br]مێشکیش گەورە تر دەبێت، 0:00:57.460,0:01:01.445 و یەکەی بزوێنی زیاتریش کۆ دەکاتەوە[br]تا یارمەتیت بدات کارەکە ئەنجام بدەیت. 0:01:01.445,0:01:04.818 بەڵام چی دەبێت ئەگەر دەرگاکە لە[br]ئاسنی پتەو دروست کرا بێت؟ 0:01:04.818,0:01:06.773 لەم حاڵەتە، ماسولکەکانی قۆلت بە تەنها 0:01:06.773,0:01:10.394 ناتوانن بە پێی پێویست گرژ بن تا بیکەنەوە، 0:01:10.394,0:01:13.868 بۆیە مێشکت داوای یارمەتی دەکات لە[br]ماسولکەکانی تر. 0:01:13.868,0:01:17.795 قاچەکانت جێگیر دەکەیت، ورگت توند دەکەیت،[br]و پشتت کرژ دەکەیت، 0:01:17.795,0:01:20.439 هێزی تەواو پێک دەهێنن تا بیکەنەوە. 0:01:20.439,0:01:24.749 دەمارە کۆئەندامت ئەو سەرچاوانەی زیاد کرد[br]کە تۆ هەتە، 0:01:24.749,0:01:26.387 ماسولکەکانی دیکە، 0:01:26.387,0:01:27.634 تا ئامانج بپێکی. 0:01:27.634,0:01:28.973 کاتێک هەموو ئەمانە ڕوودەدات، 0:01:28.973,0:01:32.945 ماسولکە ڕیشاڵەکانت گۆڕانکارییەکی تری[br]خانەییان بەسەر دێت. 0:01:32.945,0:01:37.538 کاتێک تۆ فشاریان دەخەیتە سەر، ئەوانیش[br]توشی درزی ورد دەبن، 0:01:37.538,0:01:40.333 کە، لەم حاڵەتەدا، شتێکی باشە. 0:01:40.333,0:01:45.808 لە وەڵامدا، خانە ڕوشاوەکان لیمفێک دەردەدەن[br]پێی دەگوترێت سایتۆکین 0:01:45.808,0:01:50.112 کە بەرگری لەش کارا دەکات تا چارەسەری[br]زەبرەکە بکات. 0:01:50.112,0:01:53.524 ئەمە ئەو کاتەیە کە جادووی گەشە کردنی[br]ماسولکە ڕوودەدات. 0:01:53.524,0:01:55.895 تا زەبری ماسولکە ڕیشاڵەکان زۆرتر بێت، 0:01:55.895,0:01:59.114 ئەوەندەش زیاتر جەستەت پێویستە[br]خۆی چاک بکاتەوە. 0:01:59.114,0:02:01.644 ئەنجامی سوڕی ڕوشان و چاک بوونەوە 0:02:01.644,0:02:04.829 ماسولکەکانت بەهێزتر و گەورەتر دەکات 0:02:04.829,0:02:08.299 خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ ئەرکی گەورەتر. 0:02:08.299,0:02:11.983 کە جەستەمان ڕاهاتووە لەگەڵ زۆربەی[br]کارەکانی ڕۆژانەمان، 0:02:11.983,0:02:14.682 ئەمانە بە گشتی فشاری تەواو دروست ناکەن 0:02:14.682,0:02:17.213 تا هانی گەشەی نوێی ماسولکە بدات. 0:02:17.213,0:02:20.565 کەوایە بۆ بنیادنانی ماسولکەی نوێ،[br]کردارێک کە ناوی گەورە بوونی نائاساییە، 0:02:20.565,0:02:25.247 خانەکانمان پێویستە فشاری زیاتریان[br]لەسەر بێت وەک لەوەی ڕاهاتوون. 0:02:25.247,0:02:29.615 لە ڕاستیدا، ئەگەر بە بەردەوامی ماسولکەکانت[br]نەخەیتە ژێر ئەرکێکەوە، 0:02:29.615,0:02:31.252 دەپوکێنەوە، 0:02:31.252,0:02:34.325 کردارێک کە ناسراوە بە پوکانەوەی ماسولکە. 0:02:34.325,0:02:37.700 لە بەرامبەردا، ماسولکەکان بخەیتە ژێر[br]گرژییەکی بەرزەوە، 0:02:37.700,0:02:40.483 بە تایبەت کاتێک ماسولکە دەکشێ، 0:02:40.483,0:02:42.861 و هەروەها پێی دەڵێن کرژ بوون و حەسانەوە، 0:02:42.861,0:02:46.526 کەشی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ گەشەی نوێ. 0:02:46.526,0:02:50.304 هەروەها، گەشەی ماسولکەکان پشت بە زیاتر لە[br]چالاکییەک دەبەستێت. 0:02:50.304,0:02:53.038 بە بێ خۆراک پێدان، هۆڕمۆنەکان، و پشوو، 0:02:53.038,0:02:56.635 جەستەت هەرگیز ناتوانێت ماسولکە ڕوشاوەکان[br]چاک بکاتەوە. 0:02:56.635,0:02:59.574 پڕۆتین لە خواردنەکانماندا پارێزگاری لە[br]قەبارەی ماسولکە دەکات 0:02:59.574,0:03:02.465 بە پێدانی خۆراکی پێویست بۆ ڕیشاڵە نوێیەکان 0:03:02.465,0:03:04.389 لە شێوەی ترشە ئەمینییەکان. 0:03:04.389,0:03:08.020 بەشی پێویست پڕۆتینی وەرگیراو، لەگەڵ[br]بەکارهێنانی هۆڕمۆنە سروشتییەکان، 0:03:08.020,0:03:11.097 وەک ئەنسۆلینی تایبەت بە گەورە کردن[br]و تێستێستڕۆن، 0:03:11.097,0:03:16.134 یارمەتی جەستە دەدات کە ڕیشاڵەکان[br]چاک بکاتەوە و گەورەیان بکات. 0:03:16.134,0:03:19.896 ئەم کرداری چاکبوونەوەیە بە زۆری کاتێک[br]ڕوو دەدات کە ئێمە لە پشوو داین، 0:03:19.896,0:03:22.110 بە تایبەت لە شەواندا کاتێک لە خەوداین. 0:03:22.110,0:03:25.255 ڕەگەز و تەمەن کاریگەری لەسەر[br]ئەم کرداری چاکبوونەوەیە هەیە، 0:03:25.255,0:03:27.731 بۆیە گەنجەکان کە تێستێستڕۆنیان زۆرە 0:03:27.731,0:03:30.482 یارمەتی دەریان دەبێت لە یاری لەشجوانی. 0:03:30.482,0:03:34.631 هەروەها هۆکارە بۆماوەییەکانیش ڕۆڵێکی[br]دیاریان هەیە لە گەشەی ماسولکەکان. 0:03:34.631,0:03:38.479 هەندێک کەس وڵام دانەوەی بەهێزیان هەیە لە[br]لایەن بەرگری لەشیان بۆ ڕوشانی ماسولکەکان، 0:03:38.479,0:03:42.015 و باشتر دەتوانن ڕیشاڵە زیان پێگەیشتووەکان[br]چاک بکەنەوە، 0:03:42.015,0:03:44.901 گەشەی ماسولکەکان زیاد بکەن. 0:03:44.901,0:03:47.596 جەستەت وڵامی ئەوانە دەداتەوە[br]کە تۆ سەرنجیان دەخەیتە سەر. 0:03:47.596,0:03:52.370 ئەگەر تۆ فشار دەخەیتە سەرماسولکەکانت،[br]ڕێک بخۆ، پشوو بدە و دووبارەی بکەوە، 0:03:52.370,0:03:57.185 تۆ هەلێکی وا بۆ ماسولکەکانت دەڕەخسێنیت تا[br]گەورە و بەهێز ببن. 0:03:57.185,0:03:59.566 ئەمە بۆ ماسولکە و ژیانیش ڕاستە: 0:03:59.566,0:04:03.292 گەورە بوونی بەرچاو ململانێ و هیلاکی دەوێت.