0:00:00.000,0:00:04.678 بەیانیتان باش. چۆنن؟ 0:00:04.678,0:00:05.888 (پێکەنین) 0:00:05.936,0:00:08.249 ماوەیەکی نایاب بوو، وانییە؟ 0:00:08.273,0:00:10.729 هێندە سەرم سوڕماوە لە بارودۆخەکە 0:00:10.753,0:00:12.245 خەریکە دەڕۆم. 0:00:12.269,0:00:17.836 (پێکەنین) 0:00:18.015,0:00:21.222 لە کۆڕەکەدا سێ بابەت ئاماژەی پێ دراوە 0:00:21.246,0:00:23.753 کە پەیوەندی هەیە بەوەی کە من [br]ئەمەوێ باسی بکەم 0:00:23.777,0:00:28.467 یەکێکیان بەڵگەی توانای داهێنانی مرۆڤە. 0:00:28.491,0:00:30.904 کە لە هەموو پرێزێنتەیشنەکاندا بینیمان و 0:00:30.928,0:00:32.729 لە هەموو ئەو کەسانەی لێرەدا ئامادە بوون 0:00:32.753,0:00:35.404 بە هەموو ئاست و جۆرەکانییەوە.[br] 0:00:36.158,0:00:38.301 دووەمیان ئەوەیە کە ئێمەی خستۆتە بارێکەوە 0:00:38.325,0:00:40.822 کە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە [br]چی ڕودەدات 0:00:40.846,0:00:42.237 لە ڕووانگەی داهاتووەوە 0:00:42.261,0:00:44.976 نازانین ئەمە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت. 0:00:45.000,0:00:46.892 گرنگی بە بواری پەروەدە دەدەم 0:00:46.916,0:00:51.048 لە ڕاستیدا، ئەوەی من ئەیزانم ئەوەیە[br]کە هەموو کەس گرنگی بە بواری پەروەردە دەدات . 0:00:51.072,0:00:52.210 ئێوەش وانین؟ 0:00:52.234,0:00:53.715 ئەمە سەرنجڕاکێشە لام. 0:00:53.739,0:00:55.496 ئەگەر تۆ لە ئاهەنگێکدا بیت. 0:00:55.596,0:00:57.858 وە بڵێیت کار لە پەروەردەدا دەکەم-- 0:00:57.882,0:01:00.846 ڕاستییەکەی، ئەوکات زوو زوو [br]لە ئاهەنگدا نابیت. 0:01:00.870,0:01:04.666 (پێکەنین) 0:01:04.690,0:01:07.118 ئەگەر لە پەروەردەدا کار بکەی بانگ ناکرێیت. 0:01:07.142,0:01:10.233 (پێکەنین) 0:01:10.257,0:01:13.976 وە هەرگیز جارێکی تر بانگ ناکرێیتەوە.[br]ئەمە بۆ من سەیرە. 0:01:14.000,0:01:16.475 بەڵام ئەگەر هاتوو بانگ کرایت،[br]وە بە کەسێ بڵێی 0:01:16.499,0:01:18.276 بۆ نمونە لێت دەپرسن، "چ کارێک دەکەیت" 0:01:18.300,0:01:19.976 وە تۆش دەڵێی لە پەروەردەدا[br]کاردەکەم 0:01:20.000,0:01:22.076 دەبینی کە دەموچاویان سور دەبێتەوە. 0:01:22.100,0:01:24.380 دەڵێن "ئەی خودایە بۆ من؟" 0:01:24.404,0:01:26.041 (پێکەنین) 0:01:26.065,0:01:27.688 "لە هەمو هەفتەکەدا شەوێ[br]چومەدەرەوە" 0:01:27.712,0:01:30.322 (پێکەنین) 0:01:30.346,0:01:33.587 بەڵام ئەگەر دەربارەی پەروەردەی [br]ئەوان بپرسیت، پەلامارت دەدەن 0:01:33.611,0:01:37.078 چونکە ئەمە یەکێکە لەو باسانەی [br]کاریگەری زۆرە لەسەر کەسەکان، وایە؟ 0:01:37.194,0:01:40.535 وەک ئایین، و پارە و شتەکانی تر. 0:01:40.559,0:01:44.911 بۆیە من خولیایەکی گەورەم بۆ پەروەردە هەیە[br]وابزانم هەموومان هەمانە. 0:01:44.935,0:01:46.827 هەموومان حەزێکی زۆرمان بۆی هەیە. 0:01:46.851,0:01:50.171 بەشێکی لەبەر ئەوەی ئەو پەروەردەیە دەمانبات[br]بۆ ئەو داهاتووەی 0:01:50.195,0:01:51.714 کە دەستمان پێی ناگا. 0:01:51.873,0:01:55.372 ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە،[br]ئەو منداڵانەی ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە 0:01:55.396,0:01:58.920 ساڵی ٢٠٦٥ خانەنشین دەبن. 0:02:00.209,0:02:01.843 کەس نازانێ 0:02:01.867,0:02:05.311 سەڕەڕای ئەو هەموو کارامەییەی لە [br]چوار ڕۆژی رابردوودا پیشان درا 0:02:05.450,0:02:07.976 کە ئەم جیهانە لە پێنج ساڵی[br]داهاتوو چۆن دەبێت. 0:02:08.000,0:02:10.294 کەچی دەبێت پەروەردەیان بکەین [br]بۆ ئەو داهاتووە 0:02:10.318,0:02:12.868 بۆیە ئەو پێشبینی نەکراوییە[br]بەلامەوە، لە ئەندازە بەدەرە 0:02:12.892,0:02:14.259 سێ بەش ئەوەیە 0:02:14.283,0:02:16.320 هەموومان لەسەر 0:02:16.344,0:02:21.649 ئەو توانا بێ ئەندازەیەی منداڵ ڕێک کەوتوین- 0:02:21.673,0:02:24.007 لەسەر توانای داهێنانیان. 0:02:24.031,0:02:26.542 سیرینا دوێنێ شەو بێوێنە بوو، وانەبوو؟ 0:02:26.566,0:02:28.176 هەر بینینی ئەو توانایەی. 0:02:28.200,0:02:32.976 وە ئەو جیاوازە، بەڵام بڕوام وایە 0:02:33.000,0:02:36.956 لە ناو هەموو منداڵاندا تاک نەبێت 0:02:36.980,0:02:39.776 ئەوەی هەمانە کەسێکە کە زۆر هەوڵی داوە 0:02:39.800,0:02:41.067 وە بەهرەیەکی دۆزیوەتەوە 0:02:41.091,0:02:43.700 وە من سورم لەسەری کە هەموو[br]منداڵان بەهرەی نایابیان هەیە 0:02:43.800,0:02:45.776 وە ئێمە بێڕەحمانە ئەو بەهرانە لەناودەبەین 0:02:45.800,0:02:47.976 لەبەر ئەوە من دەمەوێ باسی [br]پەروەردە بکەم 0:02:48.000,0:02:49.872 دەمەوێ باسی داهێنان بکەم 0:02:49.896,0:02:55.915 ناکۆکی من لەوەدایە کە توانای [br]داهێنان هێندەی خوێندەواری گرنگە 0:02:55.939,0:02:58.803 وە دەبێت لە یەک ئاستدا تەماشایان بکەین. 0:02:58.827,0:03:00.798 سوپاس .(چەپڵە) 0:03:00.822,0:03:05.167 (چەپڵە) 0:03:05.485,0:03:06.744 هەر ئەوەنە بوو 0:03:06.768,0:03:07.771 زۆر سوپاس. 0:03:07.795,0:03:09.910 (پێکەنین) 0:03:09.934,0:03:11.611 تەنیا ١٥ خولەکم ماوە. 0:03:11.635,0:03:14.571 (پێکەنین) 0:03:14.595,0:03:16.487 باشە، من لەدایکبووی ... نا. 0:03:16.511,0:03:19.543 (پێکەنین) 0:03:19.567,0:03:22.312 لەم ماوەیەدا چیرۆکێکی نایابم بیست [br]-حەز دەکەم بیگێڕمەوە- 0:03:22.336,0:03:25.051 چیرۆکی کچێکی بچوکە لە وانەی وێنەکێشاندا 0:03:25.075,0:03:27.210 تەمەن شەش ساڵ، لە دواوەی [br]پۆلەکە وێنەی دەکێشا 0:03:27.234,0:03:30.034 مامۆستاکە دەیگووت ئەم کچە [br]بە دەگمەن ئاگاداری وانە دەبوو 0:03:30.058,0:03:31.844 بەڵام لەو وانەیەدا زۆر وریا بوو 0:03:31.868,0:03:33.208 مامۆستاکە بەلایەوە سەیربوو 0:03:33.232,0:03:35.994 چووە لایەوە و گووتی: "وێنەی چی دەکێشیت؟" 0:03:36.018,0:03:38.509 کچەکەش گووتی، "وێنەی خودا دەکێشم" 0:03:39.642,0:03:42.960 مامۆستاکەش گووتی "بەڵام کەس نازانێ[br]وێنەی خودا چۆنە!" 0:03:42.984,0:03:45.072 کچەکەش پێی وت "لە خولەکێکدا دەیزانن" 0:03:45.096,0:03:51.878 (پێکەنین) 0:03:56.662,0:03:58.929 کاتێ کورەکەم تەمەنی چوار ساڵ بوو[br]لە ئینگلتەرا 0:03:59.413,0:04:01.604 لە راستیدا لە هەموو شوێنێک چوار ساڵان بوو. 0:04:01.628,0:04:03.295 (پێکەنین) 0:04:03.404,0:04:06.791 ئەگەر زۆر بڕۆین لەسەر، بۆ هەر کوێ [br]دەرۆیشت، ئەو ساڵە تەمەنی چوار ساڵ بوو 0:04:06.815,0:04:09.453 بەشداربوو لە شانۆی لەدایکبونی عیسا[br]چیرۆکەکەتان بیر ماوە؟ 0:04:09.477,0:04:10.696 (پێکەنین) 0:04:10.720,0:04:12.547 نا چیرۆکێکی زۆر گەورە بوو. 0:04:12.571,0:04:14.876 مێل گیبسن دەرهێنەری بوو[br]ڕەنگە بینیبێتتان. 0:04:14.900,0:04:16.161 (پێکەنین) 0:04:16.185,0:04:17.495 بەشی دووەمی . 0:04:17.519,0:04:21.654 بەڵام جەیمس رۆڵی یوسفی بەرکەوت، [br]کە هەموومانی هێنابووە جۆش و خرۆش 0:04:21.678,0:04:24.215 وا دامان نابوو یەکێک بێت لە [br]رۆڵە سەرەکییەکان 0:04:24.239,0:04:26.716 هەموو شوێنەکەمان پڕ کردبوو لەو [br]کەسانەی لەسەر فانیلەکانیان نوسرابوو 0:04:26.740,0:04:28.976 جەیمس رۆبنسن یوسفە[br](پێکەنین) 0:04:29.000,0:04:30.607 ئەو لەسەری نەبوو بدوێت. 0:04:30.631,0:04:33.069 بەڵام ئەها ئەو بەشەی سێ پاشاکە دێنە ژورێ؟ 0:04:33.093,0:04:35.824 بە دیاری و ئاڵتون و شیرەمەنی و موڕەوە[br]دێنە ژورێ. 0:04:35.848,0:04:36.962 ئەمە بەڕاستی ڕوویدا. 0:04:36.986,0:04:40.076 دانیشتبووین و وابزانم لە ڕیزەکەیان دەرچوون 0:04:40.100,0:04:42.876 چونکە دواتر قسەمان [br]لەگەڵ کوڕە مندالەکەدا کرد و گووتمان 0:04:42.900,0:04:45.776 "تۆ ڕازی بوویت بەوە؟"[br]ئەو گووتی، "بەڵی، بۆ؟ هەڵە بوو؟" 0:04:45.800,0:04:46.876 وابزانم گۆڕیبویانەوە 0:04:46.900,0:04:48.076 سێ کوڕەکە هاتنە ژوورێ 0:04:48.100,0:04:50.287 جوار ساڵان و خاولی بەسەریانەوە 0:04:50.311,0:04:51.802 چەند پاکەتێکیان دانا و 0:04:51.826,0:04:53.875 یەکەمان ووتی "من ئاڵتوونم بۆت هێناوە" 0:04:53.899,0:04:56.037 دووەمیان ووتی "من موڕم بۆ هێناویت" 0:04:56.061,0:04:58.065 وە سێهەمیان گووتی "فڕانک ئەمەی ناردووە" 0:04:58.089,0:05:00.989 (پێکەنین) 0:05:10.711,0:05:13.801 ئەوەی لە ناو منداڵاندا هاوبەشە ئەوەیە[br]ئەگەر هاتوو دەرفەت رەخسا 0:05:13.825,0:05:16.433 ئەگەر نەشیزانن دەرفەتێکیان [br]ئەبێت لە شتەکەیا 0:05:16.457,0:05:19.994 وانییە؟ ئەوان لەوە ناترسن هەڵە بن. 0:05:20.893,0:05:24.400 مەبەستم ئەوە نییە هەڵەکردن هەمان شت بێت [br]لەگەڵ ئەوەی خاوەن بیر بیت 0:05:24.886,0:05:27.976 ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، ئەگەر [br]ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت 0:05:28.000,0:05:30.367 هەرگیز شتێکی تازە بەرهەم ناهێنیت 0:05:30.391,0:05:32.476 ئەگەر ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت. 0:05:32.877,0:05:37.010 وە تا ئەو کاتەی گەورە دەبن[br]زۆربەی منداڵەکان ئەو توانایە لە دەست دەدەن 0:05:37.406,0:05:39.926 لە هەڵەکردن دەترسن 0:05:39.950,0:05:41.640 وە کۆمپانیاکانمان ئاوا بەڕێوەدەبەین 0:05:41.664,0:05:43.316 وشەی هەڵەمان سڕیوەتەوە 0:05:43.340,0:05:45.642 وە ئێستا سیستەمی پەروەردەیی [br]بەجۆرێ بەڕێوە دەبەین 0:05:45.666,0:05:48.012 کە هەڵەکان خراپترین شتە بیکەیت 0:05:48.700,0:05:51.908 وە ئەنجامەکەی ئەوەیە[br]کەسەکان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین 0:05:51.932,0:05:54.223 کە توانای داهێنان لە دەست بدەن 0:05:54.247,0:05:58.725 پیکاسۆ جارێ گووتی کە منداڵان کە لەدایک[br]دەبن هونەرمەندن 0:05:58.749,0:06:01.971 کێشەکەکە مانەوەیە بە هونەرمەندی [br]لە کاتی گەورەبوونماندا 0:06:01.995,0:06:05.076 من لە دڵەوە باوەڕم بەوە هەیە کە[br]گەشە ناکەین بەرەو داهێنان 0:06:05.100,0:06:06.956 بەڵکو لێی دور دەکەوینەوە 0:06:06.980,0:06:08.863 یان بە پەروەردە لێی دوور دەخرێینەوە 0:06:09.247,0:06:10.720 ئەمە بۆ وایە؟ 0:06:10.826,0:06:14.907 لە ستراتفۆرد ئۆن ئیڤن دەژیام تا [br]پێنج ساڵ لەمەوبەر 0:06:14.931,0:06:17.184 ڕاستی لە ستراتفۆردەوە گواستمانەوە [br]بۆ لۆس ئەنجلس 0:06:17.872,0:06:20.536 دەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چ [br]گۆرانکارییەکی بچوک بوو 0:06:20.560,0:06:21.976 (پێکەنین) 0:06:22.000,0:06:24.376 لە راستیدا لە شوێنێک دەژیاین [br]بە ناوی سنتەرفیڵد 0:06:24.400,0:06:25.651 لە دەرەوەی ستراتفۆرد 0:06:25.675,0:06:27.836 ئەو شوێنەی باوکی شەکسپیر تیایدا [br]لە دایک بووە 0:06:28.082,0:06:30.457 بیرێکی نوێت بۆ هات؟[br]من بۆم هات 0:06:30.481,0:06:33.076 نایەت بە مێشکتدا شەکسپیر باوکی [br]هەبوبێت، وایە؟ 0:06:33.100,0:06:36.976 چونکە ناچێت بە مێشکتدا شەکسپیر [br]منداڵ بووبێت 0:06:37.000,0:06:38.567 شەکسپیر حەوت ساڵان بێت؟ 0:06:38.591,0:06:39.840 هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە 0:06:39.864,0:06:41.548 کە حەوت ساڵان بووە 0:06:41.572,0:06:43.882 لە وانەی ئینگلیزی یەکێکدا بووە، وانییە؟ 0:06:43.906,0:06:50.693 (پێکەنین) 0:06:50.717,0:06:52.046 ئەبێت چەند ناخۆش بووبێت؟ 0:06:52.070,0:06:55.070 (پێکەنین) 0:06:59.729,0:07:00.764 "دەبێ زیاتر هەوڵبدەم" 0:07:00.788,0:07:04.688 (پێکەنین) 0:07:04.712,0:07:08.176 باوکی بە زۆر بینێرێت بۆ خەو[br]پێی بڵێ "برۆ ناو جێگاکەت" 0:07:08.200,0:07:10.628 ئەو قەڵەمەش دانێ" 0:07:10.652,0:07:11.726 (پێکەنین) 0:07:11.750,0:07:13.305 "ئاوا قسە مەکە" 0:07:13.329,0:07:17.220 (پێکەنین) 0:07:17.244,0:07:18.568 "سەری لە هەموو کەس تێکداوە" 0:07:18.592,0:07:23.715 (پێکەنین) 0:07:23.739,0:07:29.077 بەهەرحاڵ، ئێمە لە ستاتفۆرد ڕۆشتین [br]بۆ لۆس ئەنجلس 0:07:29.101,0:07:31.542 دەمەوێ شتێک بڵێم دەربارەی ئەو گۆرانکارییە. 0:07:31.566,0:07:32.976 کوڕەکەم نەیدەویست بێت. 0:07:33.000,0:07:35.976 دوو منداڵم هەیە:[br]کوڕەکەم ئێستا ٢١ ساڵە، کچەکەشم ١٦ ساڵە. 0:07:36.000,0:07:38.044 کوڕەکەم نەیدەویست بێت بۆ لۆس ئەنجلس. 0:07:38.068,0:07:41.024 حەزی لێبوو، بەڵام خۆشەویستێکی [br]هەبوو لە ئینگلتەرا 0:07:41.048,0:07:44.651 ئەمە خۆشەویستی ژیانی بوو[br]سارا 0:07:44.761,0:07:46.136 مانگێک بوو ناسیبووی 0:07:46.160,0:07:47.510 (پێکەنین) 0:07:47.534,0:07:49.790 پێتان بڵێم چوار جار ساڵیادیان کردبووەوە، 0:07:49.814,0:07:52.753 چونکە تا ١٦ ساڵێ کاتێکی درێژە. 0:07:52.777,0:07:54.438 لە فڕۆکەکەدا زۆر غەمبار بوو. 0:07:54.462,0:07:56.923 دەیگووت "هەرگیز کچێکی وەک [br]سارا نادۆزمەوە" 0:07:56.947,0:07:59.325 لە راستیدا ئێمەش ئەوەمان پێ خۆش بوو -- 0:07:59.349,0:08:02.249 (پێکەنین) 0:08:07.395,0:08:10.276 چونکە سارا هۆکاری سەرەکی بوو [br]وڵاتەکەمان جێهێشت. 0:08:10.300,0:08:13.300 (پێکەنین) 0:08:16.059,0:08:18.401 بەڵام شتێک سەیرە[br]کاتێ سەفەری ئەمەریکا دەکەیت 0:08:18.425,0:08:19.791 و بە جیهاندا دەگەڕێیت 0:08:19.815,0:08:23.193 هەموو سیستەمی پەروەردەیی لەسەر زەوی[br]هەمان ئاستی وانەیان هەیە 0:08:23.537,0:08:25.492 هەموویان، گرنگ نییە بۆ کوێ دەڕۆی. 0:08:25.516,0:08:27.786 وا دەزانی بە پێچەوانەوە دەبێت، نا وانییە. 0:08:27.810,0:08:29.776 لە سەرەوەدا بیرکاری و زمانە. 0:08:29.800,0:08:32.234 دواتر زانستە مرۆڤایەتییەکان،[br]وە لە کۆتاییشدا هونەر. 0:08:32.258,0:08:33.376 لە هەموو شوێنێکی زەوی. 0:08:33.400,0:08:37.495 وە لە هەموو سیستەمەکاندا،[br]پلە بۆ وانەی هونەر دانراوە 0:08:37.519,0:08:40.376 وانەی مۆسیقا و وێنە ئاستێکی [br]بەرزتریان دراوەتێ لە خوێندنگاکان 0:08:40.400,0:08:41.567 بە بەراوردی شانۆ و سەما 0:08:41.591,0:08:43.847 هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی نییە لەسەر زەوی 0:08:43.871,0:08:45.929 کە هەموو رۆژێ سەما فێری منداڵان بکا 0:08:45.953,0:08:48.000 وەک چۆن بۆ بیرکاری دەکا، بۆچی؟ 0:08:48.524,0:08:51.225 بۆ نا؟ بە بڕوای من ئەمە گرنگە. 0:08:51.249,0:08:53.552 بیرکاری زۆر گرنگە، بەهەمان شێوە بۆ سەماش. 0:08:53.576,0:08:56.476 منداڵان هەموو کات سەما دەکەن گەر ڕێگایان[br]پێ بدرێت،ئێمەش هەروا. 0:08:56.500,0:08:58.976 هەمومان جەستەمان هەیە، وانیە؟ [br]کۆبونەوەم لە دەست چوە؟ 0:08:59.000,0:09:02.338 (پێکەنین) 0:09:02.510,0:09:04.845 بەڕاستی ئەوەی ڕودەدات ئەوەیە [br]کە مندالان گەشەدەکەن 0:09:04.869,0:09:07.637 لە کەمەریانەوە دەست دەکەین [br]بە پەروەردەکردنیان 0:09:07.661,0:09:09.286 وە دواتر بایەخ بە سەریان دەدەین. 0:09:09.310,0:09:10.800 دوای نەختێک بە لایەکیان. 0:09:11.319,0:09:13.976 ئەگەر وەک کەسێکی دەرەکی پەروەردە ببینی 0:09:14.000,0:09:16.976 وە بپرسی "پەروەردەی گشتی بۆ چییە؟" 0:09:17.000,0:09:19.776 ئەگەر سەیری کۆتاییەکەی بکەی،[br]بە بڕوای من دەگەی بەو ئەنجامەی 0:09:19.800,0:09:21.176 ئەوەی بەمە سەردەکەوێت 0:09:21.200,0:09:22.976 ئەوەی ئەوە دەکات کە لەسەریەتی 0:09:23.000,0:09:25.731 ئەوەی خەڵاتەکان دەباتەوە، ئەوانەی براوەن - 0:09:25.755,0:09:29.094 دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هەموو[br]ئامانجی پەروەردەی گشتی 0:09:29.118,0:09:30.215 لە دونیادا 0:09:30.239,0:09:32.192 دروستکردنی مامۆستای زانکۆیە. 0:09:32.216,0:09:33.527 وانیە؟ 0:09:33.551,0:09:35.534 ئەوانن کە لە لوتکەدان. 0:09:35.558,0:09:37.737 وە منیش یەکێک بووم لەوان، ئیتر... 0:09:37.761,0:09:40.397 (پێکەنین) 0:09:40.421,0:09:43.522 وە من مامۆستای زانکۆم بە دڵە، بەڵام ئەزانن 0:09:43.546,0:09:45.021 نابێت ئێمە وا سەیر بکەین 0:09:45.045,0:09:47.976 کە گەورەترین دەستکەوتی مرۆڤایەتین 0:09:48.000,0:09:49.976 ئەوان شێوازێکن لە ژیان، 0:09:50.000,0:09:51.560 شێوازێکی ترن لە ژیان 0:09:51.584,0:09:54.882 نەختێک سەیرن، وە من [br]لە خۆشەویستیدا وایان پێ دەڵێم 0:09:54.906,0:09:57.876 لە ئەزموونی خۆمەوە دەزانم [br]شتێکی سەیریان تێدایە 0:09:57.900,0:10:00.576 هەموویان نا، بەڵام بە گشتی [br]لە سەریاندا دەژین 0:10:00.600,0:10:02.743 لە سەریاندا دەژین[br]وە کەمێک بە لایەکدا. 0:10:03.495,0:10:06.869 بە مانایەکی رێک و ڕەوان،[br]ئەوان بێ جەستەن. 0:10:06.893,0:10:09.986 جەستەیان وەک شێوازێکی گواستنەوە [br]بۆ مێشکیان تەماشا دەکەن 0:10:10.010,0:10:16.176 (پێکەنین) 0:10:16.200,0:10:17.216 وانییە؟ 0:10:17.240,0:10:19.462 رێگایەکە بۆ ئەوەی سەریان [br]بگەیەنێتە کۆبونەوەکان 0:10:19.486,0:10:24.998 (پێکەنین) 0:10:25.022,0:10:28.852 ئەگەر بەڵگەی راستەقینەت لەسەر [br]ژیانی دەرەوەی جەستەیان دەوێت 0:10:28.876,0:10:32.362 بڕۆرە کۆنفرانسێکی ئەکادیمییە مەزنەکان 0:10:32.386,0:10:34.629 وە لە شەوی کۆتایدا تەماشای [br]هۆڵی سەماکردنەکە بکە 0:10:34.653,0:10:37.454 (پێکەنین) 0:10:37.478,0:10:38.834 وە لەوێ دەیبینیت 0:10:38.858,0:10:42.976 ژنان و پیاوانی گەورە لە دەرەوەی [br]ئاواز سەما دەکەن 0:10:43.000,0:10:45.867 (پێکەنین) 0:10:45.891,0:10:49.216 چاوەڕێ دەکەن تا تەواو بێت و بڕۆنە [br]ماڵەوە تا کاغەزێکی لەسەر بنوسن 0:10:49.240,0:10:51.144 (پێکەنین) 0:10:51.168,0:10:55.011 سیستەمی پەروەردەییمان لەسەر بیر و ڕای [br]توانای ئەکادیمی چەسپێنراوە 0:10:55.035,0:10:56.276 وە هۆکارێک هەیە 0:10:56.300,0:10:59.856 سیستەمی پەروەردەیی گشتی [br]بوونی نەبووە لە دونیادا 0:10:59.880,0:11:01.986 پێش سەدەی نۆزدە 0:11:02.010,0:11:04.967 ئەمانە پەیدابوون تاکو پێداویستییەکانی [br]پیشەسازی پێک بهێنن 0:11:05.269,0:11:07.432 وە پلە و پایەکان لەسەر دوو بیروڕا [br]بنیات نراون 0:11:07.456,0:11:12.053 یەکەم؛ بەسودترین وانەکانی کە بۆ کار [br]پێویستن لە لوتکەدان 0:11:12.077,0:11:14.108 بۆیە لەوانەیە دورخرابیتەوە 0:11:14.132,0:11:17.066 لەو شتانەی حەزت لێبووە کاتێ منداڵ [br]بووی لە قوتابخانە 0:11:17.090,0:11:20.476 بە بیانووی ئەوەی هەرگیز لەو بوارەدا [br]کارێک نادۆزیتەوە، ڕاستە؟ 0:11:20.500,0:11:22.881 مۆسیقا مەخوێنە، نابیتە مۆسیقار 0:11:22.905,0:11:24.706 وێنە مەکێشە، قەت نابیت بە وێنەکێش 0:11:24.730,0:11:28.150 ئامۆژگاری پاک و بە بەزەی --[br]بەڵام ئێجگار هەڵە 0:11:28.174,0:11:30.319 هەموو دونیا تێکڕا شۆرشێک گرتویەتییەوە 0:11:30.343,0:11:32.440 وە دووەم توانای ئەکادیممیە 0:11:32.464,0:11:35.349 کە بە تەواوی تێڕوانینمانی لەسەر [br]زیرەکی گۆڕیوە 0:11:35.373,0:11:38.276 چونکە سیستەمی زانکۆکان لەسەر ئەو [br]شێوازە بونیاد نراون 0:11:38.300,0:11:41.794 ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، تێکڕای سیستەمی [br]پەروەردەی گشتی لە دونیادا 0:11:41.818,0:11:44.044 پرۆسەیەکی درێژخایەنە بۆ چوونە ناو زانکۆ 0:11:44.068,0:11:46.401 وە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە زۆر[br]کەسی زۆر بەهرەدار 0:11:46.425,0:11:48.860 زیرەک و داهێنەر خۆیان وا نابینن 0:11:48.884,0:11:51.022 چونکە ئەو شتەی کە لە خوێندنگە باشبوون تێیدا 0:11:51.046,0:11:53.154 نرخی نەزانراوە، یاخود ناوی ڕەش کراوە 0:11:53.383,0:11:55.679 وە من پێم وایە چیتر ناتوانین [br]بەو شێوازە بڕۆین 0:11:55.703,0:11:58.167 لە سی ساڵی داهاتوودا[br]بە بۆچوونی یونسکۆ 0:11:58.191,0:12:01.001 دەرچووی زانکۆ زۆرتر دەبێت 0:12:01.025,0:12:03.571 بە بەراورد بە سەرەتاکانی مێژوو 0:12:03.595,0:12:07.276 خەڵکی زۆر، هۆی ئەمەش کۆکراوەی [br]هەموو ئەو شتانەیە کە باسمان کرد 0:12:07.300,0:12:10.348 تەکنەلپژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کار[br]وە دیمۆگرافیا و 0:12:10.372,0:12:12.176 زۆربوونی دانیشتوانی زەوی 0:12:12.200,0:12:15.065 لە پڕ بڕوانامە هیچ نرخێکی نامێنێ 0:12:15.089,0:12:16.469 ڕاست نییە؟ 0:12:16.723,0:12:19.476 کاتێ خوێندکار بووم، ئەگەر بروانامەت [br]هەبوایە، کارێکت هەبوو 0:12:19.500,0:12:22.276 ئەگەر کارت نەبوایە لەبەر ئەوە [br]بوو کە خۆت نەتویستووە 0:12:22.300,0:12:24.976 منیش بەڕاستی نەمدەویست [br](پێکەنین) 0:12:25.000,0:12:29.074 بەڵام ئێستا گەنجانی خاوەن بڕوانامە 0:12:29.098,0:12:32.143 دەچنە ماڵەوە و یاری دەکەن[br] 0:12:32.167,0:12:35.365 چونکە ئێستا ماجستێر پێویستە بۆ ئەو [br]کارەی پێشتر بەکالۆریۆسی دەویست 0:12:35.389,0:12:37.176 وە کارەکەی تریان دکتۆرای دەوێت 0:12:37.200,0:12:38.976 پرۆسەی هەڵاوسانی ئەکادیمییە 0:12:39.000,0:12:41.376 و ئەوە دەسەلمێنێت کە [br]تێکڕای پێکهاتەی پەروەردە 0:12:41.400,0:12:42.833 خەریکە لەدەست دەچێت 0:12:42.857,0:12:45.477 دەبێت دوبارە بیر لە تێڕوانینمان [br]بۆ زیرەکی بکەینەوە 0:12:45.501,0:12:47.496 سێ شت دەربارەی زیرەکی دەزانین 0:12:47.520,0:12:48.747 یەکەم جۆراو جۆرە 0:12:48.771,0:12:51.776 بە هەموو هەستەکانمان بیر لە[br]دونیا دەکەینەوە 0:12:51.800,0:12:54.776 بە چاو بیردەکەینەوە، بە دەنگ بیردەکەینەوە[br]بە جوڵە بیردەکەینەوە 0:12:54.800,0:12:57.101 بەبێبکانە بیردەکەینەوە[br]لەکاتی جوڵەدا بیردەکەینەوە 0:12:57.246,0:12:59.000 دووەم، زیرەکی دینامیکییە 0:12:59.587,0:13:01.976 ئەگەر تەماشای کارلێکەکانی مێشکی مرۆڤ بکەین 0:13:02.000,0:13:04.976 وەک دوێنێ بیستمان لە هەندێ [br]لە پێشکەشکراوەکان 0:13:05.000,0:13:06.976 زیرەکی بە شێوەیەکی جوان کار لە [br]یەک دەکات 0:13:07.000,0:13:09.238 مێشک دابەش نەبووە بۆ چەند بەشێک 0:13:09.873,0:13:12.976 لە ڕاستیدا، توانای داهێان -- کە من [br]بە پرۆسەی 0:13:13.000,0:13:15.325 بوونی بیری بەنرخ ناوی دەبەم 0:13:15.349,0:13:18.001 زۆر جار لە دەرەنجامی تێکەڵاویی ئەو [br]بۆچونە جیاوازانە 0:13:18.025,0:13:21.025 سەرهەڵدەدات کە سەیری بابەتێکی پێ دەکرێت 0:13:22.310,0:13:25.976 دەزانن تێشوی دەزولەیی دەماری هەن کە هەردوو[br]لای مێشک بەیەکەوە دەبەستن 0:13:26.000,0:13:27.491 پێیان دەلێن کۆرپەس کالۆسەم 0:13:27.515,0:13:28.781 لە ئافرەتاندا ئەستورترە 0:13:29.088,0:13:30.829 هەر سەبارەت بەوەی کە دوێنێ هێلن وتی 0:13:30.853,0:13:33.976 ڕەنگە لەبەر ئەوەبێ ئافرەتان باشترن [br]لە فرە کاریدا 0:13:34.000,0:13:35.817 چونکە ئێوە باشترن تیایدا، وانییە؟ 0:13:35.841,0:13:39.048 کۆمەڵێک توێژینەوەی ورد کراوە[br]بەڵام من لە ژانی تایبەتی خۆمەوە دەزانم 0:13:39.738,0:13:44.976 ئەگەر خێزانەکەم لە ماڵەوە خواردنێک ئامادە [br]بکات -- کە زوو زوو نییە شوکور 0:13:45.000,0:13:47.854 (پێکەنین) 0:13:47.878,0:13:50.376 نا لە هەندێک شتدا باشە[br]بەڵام ئەگەر خواردن ئامادە بکات 0:13:50.400,0:13:52.276 بە تەلەفۆن لەگەڵ خەڵک قسە دەکات 0:13:52.300,0:13:54.856 لەگەڵ منداڵەکان قسە دەکات[br]بنمیچەکە ڕەنگ دەکات 0:13:54.880,0:13:57.976 لەملاوە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام دەدات 0:13:58.000,0:14:00.976 ئەگەر من خواردن ئامادە بکەم[br]دەرگاکە داخراوە،منالەکان لە دەرەوەن 0:14:01.000,0:14:03.976 تەلەفۆنەکە لە شوێنی خۆیەتی[br]ئەگەر خێزانەکەم بێتە ژورەوە توڕەدەبم 0:14:04.000,0:14:07.071 دەڵێم: "تێری، تکایە، هێلکە سوور دەکەمەوە" 0:14:07.095,0:14:13.825 (پێکەنین) 0:14:14.254,0:14:15.454 (مەجاڵم پێ بدە) 0:14:15.478,0:14:17.198 (پێکەنین) 0:14:17.222,0:14:19.721 ئێوە ئەو قسە فەلسەفیە کۆنە دەزانن 0:14:19.745,0:14:22.998 ئەگەر دارێک لە دارستانێکدا بکەوێت[br]و کەس گوێی لێ نەبێ،بەڕاستی کەوتووە؟ 0:14:23.252,0:14:24.581 ئەو مەسەلەیەتان بیر ماوە؟ 0:14:24.605,0:14:27.014 فانیلەیەکی جوانم بینی لەم ڕۆژانەدا[br]لەسەری نوسرابوو. 0:14:27.038,0:14:30.976 "ئەگەر پیاوێک لە دارستانێکدا بیر و بۆچوونی[br]خۆی دەربڕی و هیچ ژنێک گوێ لێ نەبوو 0:14:31.000,0:14:32.396 هەر هەڵەیە؟" 0:14:32.420,0:14:38.026 (پێکەنین) 0:14:39.976,0:14:41.976 وە سێهەم شت دەربارەی زیرەکی ئەوەیە 0:14:42.000,0:14:43.369 کە تایبەتە 0:14:43.754,0:14:46.327 ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم بە ناوی[br]"ئیپیفانی" 0:14:46.351,0:14:48.825 لە چەند چاوپێکەوتنێکی کەسی پێک هاتووە 0:14:48.849,0:14:50.769 سەبارەت بەوەی چۆن بەهرەی خۆیان دۆزییەوە 0:14:50.793,0:14:52.962 سەرسامم بەوەی چۆن پێی گەیشتن 0:14:52.986,0:14:56.176 کتێبەکە لە گفتوگۆیەکم لەگەڵ ژنێکی[br]مەزندا سەری هەڵدا 0:14:56.200,0:14:58.876 کە ڕەنگە زۆر کەس نەیبیستبێت، [br]جیلیان لین 0:14:58.900,0:15:00.530 بیستوتانە؟ هەنێک بیستویەتی 0:15:00.554,0:15:03.076 هونەرمەندێکە سەما دادەنێت، [br]هەموو کەس کارەکانی دەزانێت 0:15:03.100,0:15:05.101 "کاتس" و "فانتەمی ئۆپێرا"ی داناوە 0:15:05.125,0:15:06.103 کەسێکی نایابە 0:15:06.127,0:15:08.273 ئەندامی دەستەی بەڕێوبردنی سەمای [br]شاهانە بووم 0:15:08.297,0:15:09.498 وەک دەبینن 0:15:09.522,0:15:11.922 بەهەرحاڵ، رۆژێک نانی نیوەڕۆمان [br]دەخوارد و وتم 0:15:12.047,0:15:13.847 "چۆن بووی بە سەماکار" 0:15:13.976,0:15:14.976 شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو 0:15:15.000,0:15:17.350 کاتێ ئەو لە قوتابخانە بوو[br]بە تەواوی بێئومێد بوو 0:15:17.374,0:15:20.976 وە خوێندنگەکەش، لە سییەکەندا[br]نامەیەکیان بۆ دایک و باوکی نارد و ووتیان 0:15:21.000,0:15:23.000 "پێمان وایە جیلیان کێشەی فێربوونی هەیە" 0:15:23.024,0:15:25.166 نەیدەتوانی بایەخ بە شت بدات[br]دڵەڕاوکێی هەبوو 0:15:25.190,0:15:28.480 ئەگەر لەم رۆژگارەدا بوایە دەیانووت[br](ئەی دی ئێچ دی) هەیە، وایە؟ 0:15:28.504,0:15:32.563 بەڵام ئەمە سییەکان بوو و ئەو نەخۆشییە [br]لەو کاتەدا نەدۆزرابۆوە 0:15:32.587,0:15:34.976 حالەتێکی بەردەست نەبوو 0:15:35.000,0:15:37.737 (پێکەنین) 0:15:37.761,0:15:39.821 خەڵکی نەیاندەزانی کە دەکرا ئەوەیان هەبێت 0:15:39.845,0:15:41.979 (پێکەنین) 0:15:42.003,0:15:46.281 بەهەرحاڵ، چوو بۆ بینینی کەسێکی پسپۆڕ 0:15:46.305,0:15:50.027 ژوورێک بوو لە داربەڕوو درووست کرابوو[br]لەگەڵ دایکی لەوێبوو[br] 0:15:50.051,0:15:52.528 لە دواوە لەسەر کورسییەک دایاننا 0:15:52.552,0:15:55.275 بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر مەچەکی دانیشت کاتێ[br]پیاوەکە قسەی لەگەڵ دایکی دەکرد 0:15:55.275,0:15:58.543 دەربارەی کێشەکانی جیلیان لە خوێندنگە 0:15:58.567,0:16:02.244 ؛چونکە ئەو خەڵکی بێزار دەکرد[br]ئەرکەکانی ماڵەوەی جێبەجێ نەدەکرد 0:16:02.268,0:16:03.364 منداڵێکی هەشت ساڵان 0:16:03.388,0:16:06.443 لە کۆتاییدا، دکتۆرەکە لە تەنیشت جیلیان[br]دانیشت و گووتی، 0:16:06.467,0:16:08.846 "من گوێم لە هەموو [br]قسەکانی دایکت گرتووە 0:16:08.846,0:16:10.815 من پێویستە بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکەم 0:16:10.839,0:16:13.215 لێرە چاوەڕێمان بکە، دەگەڕێینەوە، [br]زۆرمان پێ ناچێت" 0:16:13.239,0:16:15.564 وە ڕۆشتن و بەجێیان هێشت 0:16:15.588,0:16:17.224 بەڵام کە چوونە دەرەوە 0:16:17.248,0:16:19.748 دکتۆرەکە ڕادیۆی سەر مێزەکەی داگیرساند 0:16:20.342,0:16:23.772 وە ئەوان ڕۆشتنە دەرەوە و بە دایکی گووت[br]"تەنیا بوەستە و سەیر بکە" 0:16:24.000,0:16:26.991 ئەو ساتەی ژورەکەیان بەجێ هێشت 0:16:27.015,0:16:29.499 لەسەر پێی وەستابوو، لەگەڵ مۆسیقاکە دەجوڵا 0:16:29.523,0:16:32.976 بۆ چەند خولەکێک تەماشایان کرد و [br]سەیری دایکی کرد و گووتی 0:16:33.000,0:16:36.976 خاتوو لین، جیلیان نەخۆش نییە، ئەو"[br]سەماکارە 0:16:37.000,0:16:38.976 بیبەرە فێرگەیەکی سەما" 0:16:39.000,0:16:40.976 من گووتم "چی ڕوویدا" 0:16:41.000,0:16:43.976 ئەو گووتی "بردمی، ناتوانم پێت بڵێم[br]چەنێک خۆش بوو 0:16:44.000,0:16:46.753 چوویتە ناو ژورێک پڕ بوو لە کەسانی وەک من 0:16:46.777,0:16:48.976 کەسانێک نەیاندەتوانی لە لە شوێنی[br]خۆیان بوەستن 0:16:49.000,0:16:53.587 کەسانێک کە دەبوایە بجوڵانایە[br]بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە" 0:16:53.746,0:16:57.376 ئەوان سەمای بالێ و تاپ و جازیان دەکرد[br]سەمای مۆدێرن و سەردەم 0:16:57.400,0:16:59.814 دواتر هەڵبژێردرا بۆ خوێندنگەی [br]سەمای بالێی شاهانە 0:16:59.814,0:17:02.927 بوو بە سەماکارێک کە بە تەنها کاری دەکرد[br]کارێکی باشی کرد لەوێ 0:17:02.927,0:17:05.520 دواتر خوێندنگەی بالێی شاهانەی تەواو کرد 0:17:05.520,0:17:07.610 کۆمپانیای جیلیان لینی بۆ سەما دامەزراند 0:17:07.610,0:17:09.288 ئاندرو لیۆلد وێبەری ناسی 0:17:09.288,0:17:10.501 ئەو هۆکاری 0:17:10.501,0:17:13.162 هەندێ لە سەرکەوتووترین شانۆگەرییە [br]موزیکییەکان بوو لە مێژوودا 0:17:13.162,0:17:16.259 ملیۆنەها کەسی دڵخۆش کردووە و [br]خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە 0:17:16.259,0:17:20.144 لەوانەیە ئەگەر کەسێکی تر بوایە دەرمانی[br]پێ بدایە و پێی بگووتایە ئارام بێتەوە 0:17:20.144,0:17:28.146 (چەپڵە) 0:17:28.575,0:17:30.176 بەبڕوای من ئەمە دەگاتە ئەوئەنجامە 0:17:30.200,0:17:31.976 شەوی ڕابردوو ئاڵ گۆر قسەی کرد 0:17:32.000,0:17:36.269 دەربارەی سروشت پاراستن و ئەو شۆڕشەی[br]لە لایەن رەیچڵ کارسن بەرپا بوو 0:17:37.111,0:17:39.277 بە بڕوای من تەنها هیوامان بۆ داهاتوو 0:17:39.301,0:17:43.134 پەسەند کردنی بیرێکی نوێیە[br]دەربارەی سروشتی مرۆڤ خۆی 0:17:43.158,0:17:45.976 کە دەبێت سەر لە نوێ بیر و بۆچونمان [br]دەربارەی 0:17:46.000,0:17:47.976 دەوڵەمەندی توانای مرۆڤ دیاری بکەین 0:17:48.000,0:17:51.499 سیستەمی پەروەردەییامن بە شێوازێک [br]بیرمانی کۆڵیوە 0:17:51.523,0:17:54.799 کە زەوی تێک دەدەین بۆ شتومەکێکی تایبەت 0:17:55.188,0:17:57.672 وە ئەمە بۆ داهاتوو خزمەتمان ناکات 0:17:57.696,0:17:59.976 ئێمە دەبێت سەر لە نوێ بیر لەو [br]ڕێسایانە بکەینەوە 0:18:00.000,0:18:01.968 کە منداڵەکانمانی لەسەر پەروەردە دەکەین 0:18:02.087,0:18:04.761 ووتەیەکی زۆر جوانی جۆناس ساک هەیە[br]کە دەڵێ 0:18:04.785,0:18:09.824 ئەگەر هەموو مێرووی سەر زەوی لەناو بچونایە 0:18:09.848,0:18:12.689 لە ماوەی پەنجا ساڵدا ژیانی سەر [br]زەوی کۆتای دەهات 0:18:13.688,0:18:16.760 ئەگەر هەموو مرۆڤی سەر زەوی لەناو بچوایە 0:18:16.784,0:18:19.418 لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەموو چەشنەکانی ژیان [br]دەبوژانەوە 0:18:20.244,0:18:21.529 وە ڕاست دەکات 0:18:22.291,0:18:25.925 ئەوەی تێد شانازی پێوە دەکات[br]توانای خەیاڵی مرۆڤە 0:18:26.417,0:18:28.488 دەبێت وریا بین 0:18:28.512,0:18:30.767 کە ئەو توانایە بە ژیرانە بەکار بێنین 0:18:30.791,0:18:34.020 وە دەبێت نەهێڵین هەندێک لەو سیناریۆیانەی [br]کە باسمان کرد ڕووبدات 0:18:34.044,0:18:37.976 وە تەنها ڕێگا بۆ کردنی ئەمە بینینی [br]توانا پڕ داهێنانەکانە 0:18:38.000,0:18:39.610 بەو دەوڵەمەندییەی خۆیان 0:18:39.634,0:18:42.816 وە بینینی منداڵەکانمان و [br]ئەو هیوایەی تیایاندا دەیبینین 0:18:42.840,0:18:45.238 وە کاری ئێمە پەروەردەکردنیانە 0:18:45.262,0:18:46.746 تا بتوانن ڕوبەروی داهاتو ببنەوە 0:18:46.770,0:18:48.976 ئەزانن -- لەوانەیە ئێمە ئەو [br]داهاتووەش نەبینین 0:18:49.000,0:18:50.430 بەڵام ئەوان دەیبینن 0:18:50.454,0:18:53.533 وە کاری ئێمە یارمەتیدانیانە [br]شتێکی لێ بەرهەم بهێنن 0:18:53.557,0:18:54.557 زۆر سوپاس. 0:18:54.581,0:18:57.581 (چەپڵە)