لە ١٦٠٠ەکان، ژمارەیەکی زۆر نەھەنگ
لە کەنداوی کەیپ کۆد ھەبوون
لە خۆرھەڵاتی کەناری ئەمریکا.
کە بە شێوەیەکی ڕوون دەتتوانی
لەسەر پشتیان پیاسە بکەیت
لە کۆتایی کەنداوێکەوە بۆ کۆتاییەکەی تری.
ئەمڕۆ، ژمارەیان لە سەدان دایە،
و کەوتوونەتە مەترسییەوە.
وەک ئەوان، چەندین جۆریتری نەھەنگ
ژمارەیان بە توندی کەمی کردووە
بەھۆی ٢٠٠ ساڵی ڕاوکردنی نەھەنگەوە،
کە ڕاو کران و کوژران بۆ گۆشتی
نەھەنگ، ڕۆن و ئێسکی نەھەنگ.
ئێمە لەمڕۆدا تەنھا لە
ئاوەکانماندا نەھەنگمان ھەیە
بەھۆی بزوتنەوەی نەھەنگاکان
پارێزەکانی ساڵی ٧٠یەکان.
ئامرازێک دەبێت بۆ وەستاندنی
بازرگانی ڕاوکردنی نەھەنگ،
و بنیادنرا لەسەر بیرۆکەی ئەوەی کە
ئەگەر نەتوانین نەھەنگ بپارێزین،
دەتوانی چی بپارێزین؟
بە شێوەیەکی بنچینەیی تاقیکردنەوەی
توانای سیاسیمان بوو
بۆ وەستاندنی وێرانکاری ژینگەیی.
بۆیە لە سەرەتای ٨٠یەکان، قەدەغەی
ڕاوکردنی بازرگانی نەھەنگ ڕاگەیەندرا
بە زەبر دەستی
پێکرد لە ئەنجامی ئەم کەمپینە.
نەھەنگەکانی ناو ئاو ھێشتا
ژمارەیان کەمە، ھەرچۆنێک بێت،
چونکە ڕووبەڕووی ترساندن بوونەتەوە
بەھۆی کاری مرۆڤەکانەوە.
بەداخەوە، ژمارەیەکی زۆر خەڵک ھێشتا
پێیانوایە کە نەھەنگ پارێزەرانی وەکو من
کە ئێمە تەنھا لەبەر بەھرەی ھەست بزوێن و
جوانی ئەو دروستکراوانە ئەمە دەکەین.
لە ڕاستیدا ئەمە زیانە،
چونکە نەھەنگەکان ئەندازیاری
سیستەمی ژینگەیین.
یارمەتی پاراستنی تەندروستی و
جێگیری ئۆقیانوسەکان دەدەن،
و تەنانەت خزمەتگوزاری
پێشکەشی کۆمەڵگەی مرۆڤ دەکەن.
کەواتە با قسە بکەین دەربارەی ئەوەی
بۆچی پاراستنی نەھەنگەکان گرنگە
بۆ بەردەوامی ئۆقیانوسەکان.
دوو شتی سەرەکی کەم دەکاتەوە:
پیسایی نەھەنگ و لاشەی خراپی گیانەوەرەکان.
کە نەھەنگەکان دەچنە قوڵایی ئاو بۆ خواردن و
دێنەوە سەر ڕووی ئاوەکە بۆ ھەناسەدان،
پیساییەکی زۆر بەرەڵا دەکەن.
پاڵنانی ئەم نەھەنگە،
وەک ناودەبرێت،
خۆراکی دیاریکراوی بنچینەیی
لە قوڵایی دەھێنن
بەرەو ڕووی سەرەوەی ئاوەکە کە
لەوێ ھانی گەشەی ڕووەکەکان،
کە بنچینەیی ھەموو زنجیرەی خۆراکی
دەریاوانی پێک دەهێنێت دەدات.
کەواتە بەڕاستی، بوونی نەھەنگی زیاتر
لە ئۆقیانوسەکاندا
زۆر سوود بەخشە بۆ تەواوی
سیستەمی ژینگەیی.
ھەروەھا نەھەنگەکان بەوە ناسراون
کە درێژترین کۆچ کردن دەگرنە بەر
نەھەنگی خۆڵەمێشی ئەمریکا ١٦،٠٠٠
کیلۆمەتر کۆچ دەکەن
لە نێوان ناوچە خۆراک پێدەرە بەپیتەکان و
ناوچە کەمتر بەپیتەکان، یان لە دایک بووەکان
و ھەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە.
کاتێک ئەمە دەکەن، پەین دەگوازنەوە
بە شێوەی پیسایی
لەو شوێنانەی کە ھەیانە
بۆ ئەوانەی پێویستیانە.
بە شێوەیەکی ڕوون، نەھەنگەکان زۆر گرنگن
لە بازنەی خۆراکی،
بەشێوەی ستوونی و ئاسۆیی،
بەناو ئۆقیانوسەکاندا.
بەڵام ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە
دوای مردنیشیان زۆر گرنگن.
لاشەی نەھەنگەکان گەورەترین جۆری پاشەڕۆیە
کە دەکەونە خوارەوە لە ئۆقیانوسەکان.
کاتێک ئەم لاشانە نقووم دەبن،
جەژنێک دەبێت بۆ ٤٠٠ جۆری بونەوەر،
وەکو جۆری مارماسی، ماسی بەرھەمھێنی لینجی.
زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لە ڕاوکردنی نەھەنگ،
کاتێک ئێمە سەرقاڵی کوشتن و لابردنی
ئەم لاشانە بووین لە ئۆقیانوسەکان،
لەوانە بوو ڕێژەو تێکڕای جوگرافی ئەو
کەوتنە خوارەوەی نەھەنگە بگۆڕین
کە بۆ قوڵایی ئۆقیانوسەکان غلۆر دەبوونەوە،
و لە ئەنجامدا، بووە ھۆی
لەناوچوونی ژمارەیەک
بونەوەر کە تەواو تایبەتمەندن
و پشتیان بەم لاشانە بەستەوە
بۆ مانەوەیان لە ژیان.
ھەروەھا لاشەی نەھەنگەکان بە گواستنەوەی
نزیکەی ١٩٠،٠٠٠ تەن کاربۆن ناسراون،
کە ھاوتایە لەگەڵ بڕی بەرھەم ھێنراو
لەڕێی ٨٠،٠٠٠ ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا
لە بەرگە ھەواوە بۆ قوڵایی ئۆقیانوسەکان،
و ئۆقیانوسە قوڵەکان ئەوەیە کە ئێمە
پێی دەڵێین "نقووم بوونی کاربۆن,"
چونکە کاربۆن لە بەرگە ھەواوە دەگرن،
و لەبەرئەوە گەرم بوونی جیھانی دوا دەخات.
ھەروەھا ھەندێ کات ئەو لاشانە
دەشۆرێنەوە لە کەنارەکان
و ژەمێک دابین دەکەن بۆ ژمارەیەک
جۆری ئاژەڵی دڕندە لەسەر زەوی.
٢٠٠ ساڵی ڕاوکردنی نەھەنگ
بەڕوونی زیانبەخش بووە
و بووەتە ھۆی کەم
کردنەوەی ژمارەی نەھەنگەکان
لە نێوان سەدا ٦٠ بۆ ٩٠.
بەڕوونی، بزووتنەوەی نەھەنگەکان بپارێزە
بەکەڵک بوو لە ڕێگری کردن لە بەردەوام
بوونی بازرگانی ڕاوکردنی نەھەنگ،
بەڵام دەبێت بەمەدا بچینەوە.
پێویستە باس لە کێشەی نوێتر، بەھێزتر بکەین
کە ئەو نەھەنگانە ڕووبەڕووی دەبنەوە
لە ئاوەکانمان لە ئێستادا.
لەناو شتەکانی تر، پێویستە بیان وەستێنین
لە چاندن لەلایەن کەشتییەکانەوە
لە ناوچەکانی خۆراک پێدانیان،
و بوەستێنرێن لە شێواندنیان
لەناو تۆڕی ماسیگرتن
کە لە دەورووبەری
ئۆقیانوسەکە سەرئاو دەکەون.
پێویستە فێربین نامە چاکسازییەکانمان
بە بواری گفتوگۆکانمان ببەستینەوە،
تا خەڵکی بە تەواوی تێبگەن لە بەھای
ڕاستی سیستەمی ژینگەیی ئەم بونەوەرانە.
کەواتە، دووبارە با نەھەنگەکان بپارێزین،
بەڵام ئەم جارە، با تەنھا لەبەر
خاتری ئەوان نەیکەین.
با لەبەر خاتری خۆشمان بیکەین.
سوپاس.
(چەپڵە)